هێزی سیاسیی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی
January/February 2011
له‌میانی دادگایی كردنی سه‌رۆكی پلیپینی جۆزێف ئێسترادا، له 17ی یه‌نایری 2001، لایه‌نگرانی له كۆنگریسی پلیپینی ده‌نگیان بۆ ئه‌وه دا كه به‌ڵگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دژی سه‌رۆك پشتگوێ بخه‌ن. كه‌متر له دوو سعات له دوای جاڕدانی بڕیاره‌كه، هه‌زاران پلیپینۆی تووڕه له‌وه‌ی نه‌كا ڕێگه بدرێ سه‌رۆكه گه‌نده‌ڵه‌كه‌یان له فاق ده‌رچێ، هاتنه سه‌ر خیابانی ئێپیپانۆ دی لۆس سانتۆس، كه چوارڕیانی سه‌ره‌كیی مانێلایه و دایانپۆشی، ئه‌م بزووتنه‌وه گورجه، تا ڕاده‌یه‌ك، له ئه‌نجامی ده‌قی ئه‌م په‌یامه تێلیفۆنییه‌وه بوو كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ڕا ناردرا و تێیدا نووسرا بوو:- “بچۆ بۆ ئێدێسا. ڕه‌ش بپۆشه.” خێرا قه‌ره‌باڵغی په‌یدا بوو و له چه‌ند ڕۆژی پاشتریش پتر له ملیۆنێك كه‌س هاتن و به‌ری هاتووچۆیان له نێو شاری مانێلادا گرت.
توانستی گشته‌وه‌ری ئه‌م كاردانه‌وه گه‌وره و خێرایه – نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن په‌یامی نووسراو text messaging له‌و حه‌فته‌یه‌دا ناردرا – هێنده یاساسازانی ترساند كه ڕێبازه‌كه‌یان گۆڕی و ڕێگه‌یان دا به‌ڵگه‌كه پێشكێش بكرێ. ئیتر چاره‌نووسی ئێسترادا ڕه‌ش كرا و له 20ی یه‌نایری ده‌ركرا و له ده‌سه‌ڵات لادرا. ئه‌و ڕووداوه ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی نیشان كرد كه میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی یارمه‌تی دا به تۆبزی سه‌ركرده‌ی وڵاتێك ده‌ربكرێ. ئێسترادا به خۆی ئۆباڵی ڕووخانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی [نه‌وه‌ی په‌یامی نووسراو] دانا.
له‌وه‌تی له سه‌ره‌تای 1990ـه‌كان ئینته‌رنێت په‌یدا بووه، ئه‌وانه‌ی له دنیا به‌و تۆڕه‌وه خه‌ریكن له چه‌ند ملیۆنێكه‌وه زێده‌یان كردووه و ئێستا چه‌ندین بلیۆن كه‌س ده‌بن. هه‌ر له هه‌مان كاتیش‌دا، میدیای كۆمه‌ڵا بۆته ڕاستییه‌كی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌موو دونیا – فره لایه‌نی وه‌ك – هاوڵاتی ئاسایی و چالاكوانان و ڕێكخراوه حكومه‌تییه‌كان و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی و ڕاژه‌گوزاری سۆفتوێر و حكومه‌ته‌كانیش – تێیدا چالاكانه به‌شداری ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش پرسیارێكی ڕاشكاو ئاراسته‌ی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا: چۆن ئه‌و میدیا زۆره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كار له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و چۆن سیاسه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیش به‌رانبه‌ری كار ده‌داته‌وه؟
له‌و ده‌مه‌ی كه پانتایی په‌یوه‌ندی گه‌وره‌تر و ئاڵۆزتر و به‌شداربووانی پتر ده‌بێت، تۆڕی دانیشتوان پتر زانیاری وه‌ده‌ست ده‌كه‌وێ و هه‌لی پتر بۆ ده‌ڕه‌خسێ بۆ ئه‌وه‌ی له گوتاری كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌شداری بكات و بواری ئاسانتریشی بۆ ڕێك ده‌كه‌وێ تا هاوپشكی چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات. له لایه‌نی سیاسییه‌وه‌ش، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پرۆتستۆكردنه‌كه‌ی مانێلا ده‌ری خست، ئه‌و زێده‌بوونه‌ی ئازادییه‌كان ده‌توانێ به ئاسانی ویستی گشته‌وه‌ری بگۆڕێ.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا ستراتیژی پلیپینی گه‌لێ جاران په‌یڕه‌و كراوه. (ئه‌وه‌ی له وڵاتانی عاره‌بی ڕووده‌ده‌ن كاردانه‌وه‌ی ئه‌م میدیا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه‌ی – مامكاك) له هه‌ندێ باردا خۆنیشانده‌ران له ڕاده به‌ده‌ر سه‌ركه‌وتوون، له ئیسپانیا له 2004، كه خۆ نیشاندان به هۆی په‌یامی تێلیفۆنییه‌وه ڕێكخرا و به خێرایی خۆزێ ماریا ئازناری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیایان له سه‌ر كورسی ده‌ركرد، چونكه به ناڕه‌وایی ئۆباڵی ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌دریدی به ئه‌ستۆی جوداخوازه‌كانی باسك دادا. له 2009ش، له مۆڵدۆڤا پرۆتستۆیه‌كی حه‌شاماتی به په‌یامی نووسراو و فێیس بووك Facebook و تویته‌ر Twitterه‌وه ڕێكخرا و له ئه‌نجامدا حیزبی شیوعی ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ست چوو. كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكیش له سه‌رتاسه‌ری دونیا بێزاری لێ كرا چونكه شوێنی ئه‌وانه‌ی كردبووه‌وه كه منداڵانیان ئه‌تك كردبوو. پرۆسه‌كه له 2002دا ده‌ستی پێ كرد كه دی بۆستن گڵۆوب The Boston Globe ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كانی ناو كه‌نیسه‌ی بڵاو كرده‌وه و نووچه‌كه‌ش، وه‌ك ڤایرۆس، له‌میانی چه‌ند سعاتێك دا هه‌موو سنوورێكی به‌زاند و بڵاو بۆوه.
خۆ نموونه‌ی فره زۆریش هه‌نه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه چالاكوانه‌كان هه‌ره‌سیان هێناوه، ئه‌وه‌ی له ئایاری 2006، له بێلوڕووس قه‌وما نموونه‌ی ئه‌و سه‌ر نه‌كه‌وتنه بوو كه پرۆتستۆكانی سه‌ر شه‌قام (به هۆی ئیمه‌ێڵه‌وه ڕێكخرا) و له دژی سه‌رۆك ئه‌لێكزانده‌ر لۆكاشینكۆ رَژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بیانوویان ئه‌وه بوو كه سه‌رۆك ساخته‌ی له ده‌نگدانه‌كه‌دا كردووه. ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌كه لۆكاشینكۆی پتر هان دا بۆ ئه‌وه‌ی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌بن ده‌ستی خۆی بگرێ. له ده‌می خۆپیشندانه‌كه‌ی حوزه‌یرانی 2009ش، كه بزووتنه‌وه‌ی كه‌سك له ئێرانێ كردی، چالاكوانه‌كان هه‌موو تێكنۆلۆژیاكانی به‌رده‌ستی خۆیان به‌كار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆتستۆی به هه‌ڵه ژماردنی ده‌نگه‌كانی میر حوسه‌ین مووسه‌وی بكه‌ن، وه‌لێ له كۆتاییدا به زه‌بری زۆردار چۆكیان پێ دا. ڕاپه‌ڕینی كراس سووره‌كانی تایلاندی 2010 به هه‌مان ڕێچكۆڵه‌دا چوو، وه‌لێ خێراتر: ناقایله‌كان زیره‌كانه ده‌گه‌ڵا میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی نێوشاری بانگكۆكیان گرت، تا حكومه‌تی تای به زه‌بری كوشتن، بڵاوه‌ی به پرۆتستۆكاران كرد.
به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی – وه‌ك په‌یامی نووسراو و ئیمه‌یڵا و گۆڕینه‌وه‌ی وێنه photo sharing و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان social networking و هاوشێوه‌یان – تاكه یه‌ك ئه‌نجامێكی نییه كه له پێشوه‌خته‌دا بۆی ڕێكخرابێ. بۆیێ ئه‌و كۆششانه‌ی كراون بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له كرده‌وه‌ی سیاسی‌دا ده‌شتنیشان بكه‌ن فره كه‌ڕه‌ت به كورته چیڕۆكێك كۆتایی هاتووه. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش نشووستی هێنانی ئه‌و خۆنیشاندانانه‌ی بێلاڕووسییه‌كان بۆ ده‌ركردنی لۆكاشێنكۆ به كارێكی نایاب بزانن، ئه‌وه حه‌تمه‌ن ئه‌زموونه‌كه‌ی مۆڵدۆڤییان به یاخی بوون ناس ده‌كه‌ن، پێچه‌وانه‌كه‌شی ده‌گونجێ. ئه‌سته‌میشه ئه‌نجامی كارێكی ئه‌زموونگه‌ری له‌م بابه‌ته بزاندرێ چونكه له لایه‌كیه‌وه ئه‌م ئامێره گه‌له‌ك نوێنه و له لایه‌كی تریشه‌وه نموونه‌ی شیاوی فره ده‌گمه‌نن. گونجاوترین به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی به‌م دووایییانه دراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره وه‌ڵام بدرێته‌وه: ئایا ئامێره دیجیتاڵه‌كان، دێمۆكراسی به‌هێز ده‌كه‌ن؟ (وه‌ك ئه‌وانه‌ی یاقوب گرۆشێك و فیلیپ هاوه‌رد) كه ده‌ڵێن ئایا ڕه‌نگ نییه ئه‌م ئامێرانه له ماوه‌ی كورتدا ئازار بگه‌یه‌نن و له ماوه‌ی درێژخایه‌ندا سوودیان ببێ – و بۆیێ كاریگه‌ری ئه‌وپه‌ڕیان له‌و ویلایه‌تانه‌دا ده‌بێت كه كه‌شی گشته‌وه‌ری سنوورێك بۆ كرده‌وه‌كانی میری داده‌نێ.
له‌گه‌ڵا ئه‌م تۆماره تێكه‌ڵا و پێكه‌ڵه و له‌و ده‌مه‌شدا كه زۆربه‌ی حكومه‌ته ئۆتۆریتاییه‌كان (و، به شێوه‌یێكی ترسناكیش، ژماره‌یه‌كی پتری حكومه‌ته دێمۆكراتییه‌كان) هه‌وڵا ده‌ده‌ن ڕێگه‌ی ئه‌م ئامێرانه له خه‌ڵكی بگرن، به‌ڵام هێشتا میدیای كۆمه‌ڵا ئامێره‌كانی ڕێكخستنی نزیكه‌ی هه‌موو بزووتنه‌وه سیاسییه‌كانی دونیا پێكدێنێ. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وشته‌ش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی كردنی “ئازادی ئینه‌ترنێت”ی به ئه‌ركێكی خۆی ده‌زانێ و وه‌ك ئامانجێكی سیاسه‌تێكی تایبه‌تیش په‌یڕه‌وی ده‌كات. سیاسه‌تێكی گونجاوه بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان كه مكوڕه له سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆ بتوانێ به ئازادی ئینته‌رنێت به‌كار بێنێ، چونكه له‌گه‌ڵا ئه‌و ئامانجه ستراتیژییه‌ی به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سه‌رتا سه‌ری دونیادا ده‌گونجێ و هه‌روه‌ها چونكه له‌گه‌ڵا باوڕه ئه‌مێریكییه‌كانی تایبه‌ت به ئازادی ناو دڵ ده‌ربڕینیش ڕێك ده‌كه‌وێ. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ لغاوكردنی هزرۆكه‌ی ئازادی ئینته‌رنێت ده‌درێ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئامانجه كورتخایه‌نه‌كانی پێ ڕه‌ها بكرێ – به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندییانه‌ی به وڵاتێكی تایبه‌ته‌وه یان به یارمه‌تیدانی گرووپێكی یاخییه‌وه هه‌بێ یان هانی گۆڕینی ڕژیمێك بدات – ئه‌مانه له گینن كه كاریگه‌ر نه‌بن. جا كه هه‌ره‌سیش دێنن، ده‌رئه‌نجامه‌كانیان فره پڕ مه‌ترسی ده‌بن.
هه‌رچه‌نده سه‌ربرده‌ی ده‌ركردنی ئێسترادا و ڕووداوه هاوشێوه‌كانی تر وای له چاودێران كرد دا به چڕی زه‌ینی ئه‌و هێزه بده‌ن كه پرۆتستۆی جه‌ماوه‌ری له ڕووخاندنی حكومه‌تاندا هه‌یه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی له پشتیوانی كردنی له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه هاتووه و گۆڕانی كه‌شی گشتیش به ساڵا و ده‌ساڵه ده‌پێودرێ نه‌ك ئه‌وه بێ به حه‌فته و به مانگ بژمێردرێ. پێویسته حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئازادی ئینته‌رنێت بكاته ئامانج و بیپارێزێ و به شێوه‌یێكی بنه‌ڕه‌تی و به سستمێكی بێ لایه‌نی بهێلێته‌وه و رێ نه‌دا بكرێته ئامێرێكی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌وڵه‌ت به ده‌وڵه‌ت بپێكێ. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه پێشكه‌وتن په‌یتا په‌یتا دێته كایه‌وه و خۆ جێی سه‌رسوڕمانیش نییه كه له بن ده‌ستی زۆربه‌ی ڕژیمه ئۆتۆریتارییه‌كان (دكتاتۆرییه‌كان)دا، پێشكه‌وتن له سه‌ره‌خۆتر ده‌كرێ.
مه‌ترسییه‌كانی ئازادی ئینه‌ته‌رنێت
له كانوونی یه‌كه‌می 2010، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ڕوونی كرده‌وه چۆن وڵاته یه‌كگرتووه‌كان هانی ئازادی ئینته‌رنێت، له هه‌نده‌ران، ده‌دات. خانمی كلنتن جه‌ختی له چه‌ند جۆره ئازادییه‌ك كرده‌وه، له‌وانه ئازادی گه‌یشتنه زانیارییه‌كان (وه‌ك ئه‌وه‌ی بتوانی له ناو ئێران ویكیپێدیا و گووگڵا به كار بێنن) و ئازادی هاوڵاتی ساده بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ میدیای گشتی خۆیان وه‌به‌رهه‌م بێنن (وه‌ك ئه‌وه‌ی چالاكوانانی بێرمی بتوانن بلۆگ بوه‌شێنن) و ئازادی هاوڵاتییان بۆ ئه‌وه بتوانن له‌گه‌ڵا یه‌كتریدا بئاخێون (وه‌ك ئه‌وه‌ی گشته‌وه‌ری چینی بتوانن بێ ده‌ستتێوه‌ردان په‌یامی ده‌موده‌سته بۆ یه‌كتری بنێرن).
له هه‌موو ئه‌وانه گرینگتر ئه‌وه بوو كه كلنتن جاڕی دا دارایی پێویست بۆ پێشخستنی ئه‌و ئامێرانه ته‌رخان ده‌كات كه بۆ ئه‌وه ڕێك خراون تا دووباره ئینته‌رنێت له‌و وڵاتانه‌دا بكه‌نه‌وه كه ئینته‌رنێتیان قه‌ده‌غه كردووه. ئه‌م ڕێبازه گرینگه‌ی تایبه‌ت به ئازادی ئینته‌رنێت ته‌ركیز له‌وه ده‌كات كه نه‌هێلێ ده‌وڵه‌تان چاودێری تۆڕه ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك گووگڵا Google و یوتیوب YouTube و دی نیویۆرك تایمز The New York Times بكه‌ن. ئه‌م پلانه به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی بایه‌خ به گوتاری هاوڵاتیان ده‌دات و هێشتا له‌مه‌ش كه‌متر گوێ به‌و میدیا دیجیتاڵه ده‌دا كه بۆ مه‌به‌ستی كه‌سێتی یان كۆمه‌ڵایه‌تی به كار دێ. به پێی ئه‌م بۆچوونه، واشنتن ده‌توانێ و له سه‌ریشی پێویسته وه‌ڵامی به په‌له و ڕاسته‌خۆی ئه‌و چاودێری كردنانه بداته‌وه كه ڕژیمه ئۆتۆریتارییه‌كان ده‌یكه‌ن.
دیدی گۆڕانكاری له ڕێگه‌ی ئامێر له لایه‌نی سیاسییه‌وه سه‌رنج ڕاكێشه و كارایه به‌ڵام زۆربه‌ی به مسۆگه‌ری هه‌ڵه‌یه. ئه‌م بۆچوونه هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن له نرخه ڕاسته‌كه‌ی خۆی به‌هادارتر هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، كه‌چی ئه‌و میدیایه‌ی بوار به هاوڵاتیان ده‌دات تا به نهێنی په‌یوه‌ندی له نێوان خۆیاندا بكه‌ن، له خۆی كه‌م به‌هاتری ده‌خه‌ملێنێ. به‌های گه‌یشتنه زانیارییه‌كان له خۆی به‌هادارتر ده‌ناسێ، به تایبه‌تیش ئه‌و زانیارییانه‌ی له خۆرئاوا داكراوه، كه‌چی به‌های ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆ ڕێكخستنی ناوخۆ به‌كار دێ، له به‌هایه ڕاستییه‌كه‌ی خۆی كه‌متر ده‌خه‌ملێنێ. له هه‌مان كاتیش‌دا له به‌ها ڕاستییه‌كه‌ی پتر، بایه‌خ به كۆمپیوته‌ر ده‌دات و هه‌ر له‌و ده‌میشدا گرینگییه‌تی ئامێره ساده‌تره‌كانی وه‌ك تێلیفۆنی مۆبایل كه‌متر له خۆی ده‌نرخێنێ.
ڕه‌نگه ڕێبازی گۆڕانكاری له ڕێگه‌ی ئامێریش مه‌ترسی هه‌بێ. زه‌ینی ئه‌و هه‌ره‌سهێنانه سه‌رتاسه‌رییه بده كه تووشی پێشنیازی به فێڵا چاودێری كردنی ناسراو به هێیستاك Haystack هات. به قسه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی هێیستاكی داهێناوه بۆ ئه‌وه بووه تا “یه‌ك به یه‌ك چاودێری ئه‌و ڕۆكارانه بكات كه ڕژیمی (ئێرانی) بۆ چاودێری پیاده‌یان ده‌كات.” له واشنتن، زۆریان به ئامێره‌كه‌دا هه‌ڵگوت و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیش ڕێی دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێ. به‌ڵام پرۆگرامه‌كه هه‌رگیز به چاكی تاقی نه‌كرابووه‌وه و كه پسپۆرانی ئاسایش تاقییان كرده‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وت كه سستمه‌كه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا نه‌یتوانیوه ئامانجی خۆی بۆ شاردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كان له حكومه‌تان بپێكێ، به‌ڵكوو به قسه‌ی توێژه‌وانێك وای كرد كه، “دوژمن بتوانێ به‌كارهێنه‌رانیشی بدۆزێته‌وه.” به پێچه‌وانه‌شیه‌وه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانییه‌كی كه‌می له فریگێیت Freegate كرد كه یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین پرۆگرامی سۆفتوێری دژی چاودێری كردنه، چونكه له لایه‌كه‌وه به هۆی دواكه‌وتنی كاری ئاسایی بیورۆكراتی و له لایه‌كی تریشه‌وه چونكه حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان وشیاره نه‌كا په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و چین بشێوێنێ: ئامێره‌كه له بنه‌ڕه‌تدا فالون گۆنگ دروستی كردبوو، ئه‌و فالون گۆنگه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕوحییه و حكومه‌تی چینی به [مه‌زه‌بی شه‌یتان] ناویان دێنێ. ئه‌و ڕكه‌به‌رییه‌ی فریگێیت و هێیستاك تووشی بوون ئه‌وه به‌ده‌ر ده‌خات كه چه‌ند ئه‌سته‌مه بتوانی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌یه چه‌ك تا ئامانجه سیاسییه نزیكخایه‌نه‌كانی تایبه‌ت به وڵاتێكی دیار وه‌ده‌ست بێنی.
ئه‌و ڕێ ئاسانییه‌ی میدیای نوێ بۆ باشتر پشكداری كردن ده‌یكا، به ڕاستی ده‌توانێ وه‌ك چاپه‌مه‌نی و ڕاژه‌گوزاری پۆسته و تێلیگراف و تێلیفۆن پێشتر چۆن پێشكه‌شیان كردبوو، ئه‌مه‌ش ئاوا ئه‌و ئازادییانه ڕه‌ها بكات كه كلنتن ناوی بردن. یه‌ك له‌و نیگه‌رانییانه‌ی سه‌باره‌ت به هزرۆكه‌ی به‌كارهێنانی میدیای نوێ ئه‌وه‌یه كه هه‌ركێ هه‌ڵده‌ستێته‌وه به ئاسانی بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕابواردن به‌كاری دێنێ، به‌ڵام خۆ ئه‌مه له‌گه‌ڵا هه‌موو جۆره‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌گونجێ. له 1500ـه‌كاندا، ئه‌وانه‌ی كه ڕۆمانی مێبازی و نێربازییان ده‌خوێنده‌وه گه‌له‌ك له‌وانه پتر بوون كه “نۆهه‌ت پێنج توێژینه‌وه‌ی زانستی Ninety-five Theses”یه‌كه‌ی مارتن لوپهریان ده‌خوێنده‌وه و پێش شۆڕشه ئه‌مێریكاییش ئه‌وانه‌ی كه [ئالماناكی ڕیچه‌ردی هه‌ژار Poor Richard’s Almanack]یان ده‌خوێنده هه‌ژماریان گه‌له له هه‌ژماری ئه‌وانه فره‌تر بوو كه كاری كۆمیته‌كانی نوێنه‌ران Committees of Correspondence یان ده‌خوێنده‌وه. وه‌لێ ئه‌و كاره سیاسییانه هێشتا كاریگه‌ری سیاسی بێ ئه‌ندازه‌یان هه‌ر ماوه.
چۆن لوپهر پشتی به چاپخانه نوێیه كارامه‌كانی به‌ستا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی بكات و چۆن شۆڕڤانه ئه‌مێریكییه‌كان هزری خۆیانیان به هۆی به‌كار هێنانی ڕاژه‌گوزاری پۆسته، كه بنیامین فرانكڵن پێشتر ڕێكی خستبوو، نوێ و بڵاو كرده‌وه، ئه‌مڕۆش بزووتنه‌وه یاخییه‌كان به هه‌ر هه‌مان شێوه هه‌موو هۆیه‌كی گونجاو به‌كار دێنن بۆ ئه‌وه‌ی هزر و بۆ چوونه‌كانیان له چوارچێوه بگرن و چالاكییه‌كانیان ڕێك بخه‌ن. هه‌رگیز ناگونجێ باسی دۆڕاندنی حیزبی شیوعی مۆڵدۆڤی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2009دا بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ به‌كارهێنانی تێلیفۆنی مۆبایل و ئامێره‌كانی هێلی ئینته‌رنێت بكه‌ین كه به‌رهه‌ڵستكارانی به‌كاریان هێنا. حكومه‌ته ئۆتۆریتارییه‌كان په‌یوه‌ندی له نێوان هاوڵاتیانی خۆیدا ده‌خنكێنێ، چونكه، به ڕاستی، ده‌ترسێ، كه ئه‌گه‌ر دانیشتوان باشتر ڕێك بخرێن ئه‌وكا ده‌توانن كرده‌وه‌كانی خۆیان بكه‌ن و كه‌سیش ناتوانێ چاودێرییان بكات.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕاسته بنچینه‌یییه – كه ئازادی په‌یوه‌ندیكاری بۆ ئازادی سیاسی باشه- به‌ڵام هێشتا ڕێبازه ئامێر ئامێزه‌كه گرفت به‌نده. چونكه ئه‌سته‌مه مرۆیه ده‌ره‌كییه‌كان بتوانن له به‌رهه‌ڵستی ناوخۆیی بگه‌ن. هه‌ر پشتیوانی لێكردنێكی بیانیش، جا با بۆ ئۆپۆزیسیۆنی ئاشتیش بێ، هه‌ر مه‌ترسی خۆی لێ ده‌كرێ، چونكی كه‌سانێكی بیانی ئاراسته‌ی پشتیوانی كردنه‌كه ده‌كه‌ن. ده‌شێ به‌رهه‌ڵستكاران ڕووبه‌ڕووی كرداری ئاوا ببنه‌وه كه پێشتر نه‌كراوه. خواستی حكومه‌ته‌كان له ئازادی ئینته‌رنێت له هه‌نده‌ران، وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێك ده‌گۆڕێ و ئه‌مه‌ش به گرینگی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو لادا به‌نده و هۆیه‌كانیشی به زۆری ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه گاڵته‌جاڕی به خواسته‌كه بكرێ.
ئه‌وه‌ی دڵخۆشكه‌ره كاتێك كه بیر له میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئامێری دوور ـ خایه‌ن پێكدێنن و ده‌توانن كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و كه‌شی گشتی [جه‌وی عام] به‌هێز بكه‌ن. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه بیانوو به ئازادی ئینته‌رنێت ده‌گرن، ده‌شێ ناوی بۆچوونی “ژینگه‌یی environmental” له‌مه بنێین. به گوێره‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه، گۆڕانكاری باش له ژیانی هه‌ر وڵاتێك، به گۆڕانی ڕژیم بۆ به‌ره‌و دێمۆكراسی بردنیشه‌وه، له پاش گۆڕانێكی به هێزی كه‌شی گشتی دێت نه‌ك ئه‌وه‌ی كه له پێشیدا ڕوو بدات. ئه‌مه بۆ ئه‌وه نییه بڵێی كه بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان نه‌توانن له ئاینده‌دا، به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م ئامێرانه به مه‌به‌ستی ڕێكخستن یان ته‌نانه‌ت بۆ ڕووخاندنی حكومه‌ته‌كانیان به‌كار بێنن، به‌ڵكو زێتر بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاراسته كردنی ئه‌م به‌كارهێنانانه ڕه‌نگه پتر زیانی لێ بكه‌وێته‌وه نه‌ك چاكه‌ی به دواوه‌دا بێ. له‌به‌ر ئه‌م ڕۆشناییه‌دا وه‌ده‌رده‌كه‌وێ كه ئازادی ئینته‌رنێت گه‌مه‌یێكی دوور و درێژه كه ده‌بێ ڕه‌چاو بكرێ و به‌و لایه‌نه‌یه‌وه پشتیوانی بكرێ كه ئه‌جێندایه‌كی جودای هه‌یه و هه‌ر به ته‌نیا ده‌روازه‌یێكی نوێ نییه بخرێته سه‌ر ئه‌و ئازادییه سیاسییه بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كه له پێشتردا هه‌بوون.
شانۆی داڕمان
هه‌ر مشتومڕێكی سه‌باره‌ت به كارێكی سیاسی له ڕژیمێكی سه‌ركوتكاردا بكرێ، پێویسته ئه‌و ڕووخانه له نه‌كاوه‌ی شیوعییه‌كانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات له 1989 به هه‌ند هه‌ڵبگرێ و پاشتریش داته‌پینی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی له 1991دا ڕه‌چاو بكات. به درێاژیی ساڵانی شه‌ڕێ سارد، وڵاته یه‌كگرتووه‌كان گه‌لێك خۆی به پێشخستنی ئامێره‌كانی گه‌یاندنه‌وه ماندوو كرد، له‌وانه وێستگه‌ی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مێریكای خسته كار و دیوه‌خانێكی ئه‌مێریكی له مۆسكۆدا كرده‌وه [له‌و دیوه‌خانه‌یه‌دا بوو نیكسن و خرۆچۆڤ “ده‌وده‌وانێیه‌كه‌ی ناو ناندین”یان كرد] و چه‌ندین ئامێره زیرۆكس Xerox به قاچاغ گه‌یه‌ندرا ئه‌و دیوی په‌رده‌ی ئاسنینIron Curtain بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی یارمه‌تی چاپه‌مه‌نی نهێنی یان سامزدات samizdat بدات. له‌گه‌ڵا ئه‌م هه‌موو بایه‌خه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كان درا هێشتا خۆ كۆتایی شه‌ڕی سارد له ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕینی بیسته‌ره یاخی بووه‌كانی ده‌نگی ئه‌مێریكا نه‌هات، به‌ڵكو به هۆی گۆڕانی ئابوورییه‌وه بوو. كه نرخی نه‌وت دابه‌زی و به‌های گه‌نم هه‌ستا، ئیتر بواری ئه‌وه نه‌ما سۆڤییه‌ت نه‌فتی به گران بفرۆشێ و دانه‌وێڵه به هه‌رزانی بكڕێ. له ئه‌نجامدا، كرێملن ناچار بوو قه‌رد له خۆرئاوا وه‌ربگرێ، ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش له ڕێی سه‌ربازییه‌وه ده‌ستی له كاروباری ده‌وڵه‌ته نا ـ ڕووسییاییه‌كان وه‌ربدایه، قه‌رده‌كان تووشی مه‌ترسی ده‌هاتن و ڕه‌نگبوو پێی نه‌درابا. له 1989، ده‌شێ بڵێین توانستی هاوڵاتییان بۆ په‌یوه‌ندی كردن تا ڕاده‌یێكی زۆر نه‌ده‌گونجا چونكه به پێچه‌وانه‌ی هێزی ئابووری ئه‌وانه‌وه بوو.
به‌ڵام كه وا بوو، ئایا بۆچی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له په‌نای په‌رده‌ی ئاسنیدا بوون، ڕێگه‌یان نه‌دا كه گه‌له‌كانیان له برسانا بمرن؟ له پاش هه‌موو شتێك، ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی ده‌گوترا كه هه‌موو وڵاتێك ته‌نیا سێ ژه‌م خواردن له شۆڕشدا دوور بوو، له سه‌ده‌ی بیسته‌میندا زۆر به نادروست ده‌رچوو و ده‌ركه‌وت كه ته‌نانه‌ت با ملیۆنه‌ها كه‌سیش له برساندا بمرن، هێشتاش سه‌ركرده‌كان هه‌ر ده‌توانن لێی ده‌رچن. له 1930یه‌كاندا ستاڵن ئه‌مه‌ی كرد و له 1960ـه‌كانیشدا [ما‌و] و له‌م دوو ده‌یه‌ساڵه‌ی دوواییشدا، كم ژۆنگ ئیل وه‌سای بۆ چووه سه‌ر. به‌ڵام جیاوازی نێوان ئه‌م كێشانه ئه‌وه بوو كه سه‌ركرده‌كانی ئاڵمانیای خۆرهه‌ڵات و چێكۆسلۆڤاكیا و ئه‌وانی تریش، ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌یان بوونه‌وه كه هێنده به‌هێز بوون تا بتوانن به‌رگه بگرن. خۆ نیشاندانه‌كانی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك له ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات ده‌كرا و به‌ڵگه‌نامه‌ی 77ی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی له چێكۆسلۆڤاكیا و بزووتنه‌وه‌ی هاریكانی Solidarity له پۆلۆنیا به ڕه‌هایی به حكومه‌ته‌كانیان نیشان دا كه ده‌توانن چاوه‌ڕی بن.
ئه‌م گرووپانه توانییان به ئامێره ساكاره‌كانی كۆپی كردن، دۆكیومێنتێكی ئه‌ده‌بی و سیاسی ئاوه‌ها دابهێنن كه جێی ڕژێمه كۆمیونیسته‌كانی گرته‌وه. ئیفلاس بوونی سیاسی و له‌ویش گرینگتر ئیفلاسی بوونی ئابووری ئه‌و وڵاتانه چیتر له كن كۆمه‌ڵێكی زۆری هاوڵاتییه‌كانیان شاردراوه نه‌بوو، به‌ڵكو له كنیان ببووه حه‌قیقه‌ت و ئیتر له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژیمانه نه‌ما فه‌رمانی هێزه سه‌ربازییه‌كانیان بده‌ن تا به‌رینگاری ئه‌و هێزه زه‌به‌لاحه‌ی گه‌ل ببنه‌وه.
به‌م چه‌شنه، پارسه‌نگی هێزی نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نه‌ما و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆمیونیسته‌كان به ئاشتییانه كۆنترۆڵ له ده‌ست بده‌ن و بڕووخێن. ده‌وڵه‌ت ئه‌و توانایه‌ی نه‌ما هێز به‌كار بێنێ. كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش كه پێشتر به‌رگه‌ی توندوتیژی میری گرتبوو به‌هێزتر ببوو. كه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به سه‌ركه‌وت، زۆر له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی به‌رهه‌ڵستی ڕژیمه كۆمیونیستییه‌كانیان ده‌كرد، سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌یان وه‌رگرت. له پۆلانده تادوژ مازۆویسكی و له چێكۆسلۆڤاكیاش ڤاسلاڤ هاڤێل وه‌ده‌ر كه‌وتن. ئامێره‌كانی گه‌یاندن له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا حكومه‌ته‌كانیان نه‌ڕووخاندن، وه‌لێ یارمه‌تی خه‌ڵكییان دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرن له كاتێكدا كه ده‌وڵه‌ته‌كه لاواز بوو.
ئه‌و هزرۆكه‌یه‌ی كه ده‌ڵێ میدیا، هه‌ر له ده‌نگی ئه‌مێریكاوه‌ڕا تا ده‌گاته سامزدات، ڕۆڵی پشتیوانی لێ‌كردن له گۆڕانی كۆمه‌ڵا ده‌كات و ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی به‌هێز كردنی كه‌شی گشتییه‌وه دێت، ئه‌مه ڕۆڵی مێژوویی چاپخانه‌كان دووباره ده‌كاته‌وه. له‌م باره‌یه‌شه‌وه، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی جێرگن هابرماس له كتێبه‌كه‌ی 1962ی به نێوی The Structural Transformation of the Public Sphere [گۆڕانی په‌یكه‌ره‌ی كه‌شی گشتی]دا باس له‌وه ده‌كات كه چاپخانه‌كان بواری مشت‌ومڕ و ڕێككه‌وتنیان له نێوان ئه‌و هاوڵاتییانه‌دا خۆشكرد كه تێهه‌ڵچووی سیاسه‌ت بوون و ئه‌مه‌ش ئه‌وروپای دێمۆكراتیزه كرد به‌ر له‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان دێمۆكراتیزه ببن. پاشتر زانایانی وه‌ك ئاسا بریگز و ئێلیزابێت ئێنشتاین و پۆوڵا ستار، په‌ره‌یان به‌م بینه‌وبه‌رده‌یه دا.
پێویسته ئازادی سیاسی شان به شانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی وه‌سا بڕوا كه بایی هێنده خوێنده‌وار بێ و بایی ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی توندی به یه‌كه‌وه هه‌بێ تا بتوانێ ئه‌و كێشانه‌ی دێته به‌ر ده‌ست، تاووتوێیان بكات. له توێژینه‌وه‌یێكی ناودار كه هه‌ردووك كۆمه‌ڵناس ئێلیهو كاتز و پۆوڵا لازارسفیڵد، له ده‌وای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له 1948دا كردیان، بۆیان ده‌ركه‌وت كه میدیای جه‌ماوه‌ری به تاقی ته‌نیا مێشكی خه‌ڵكی ناگۆڕێ، به‌ڵكو له‌بری ئه‌ودا، پرۆسه‌یێكی دوو بڕگه‌یی هه‌یه. میدیا، یه‌كه‌م جار، هزر و بۆ چوونه‌كان ده‌گوازێته‌وه و ئینجا پاشان براده‌ران و ئه‌ندامانی خێزان و ناسیاران، له نێو خۆیاندا ته‌تڵه‌ی ده‌كه‌ن. له‌م هه‌نگاوه‌ی دووه‌مینه‌دا یه كه هه‌نگاوێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، هزره سیاسییه‌كانی تێدا دروست ده‌بن. ئا له‌م هه‌نگاوه‌دا یه كه ئینته‌رنێت به گشتی و میدیای كۆمه‌ڵایه‌تیش به تایبه‌تی، ده‌توانن شت بگۆڕن. ئینته‌رنێتیش وه‌ك چاپخانه، به ته‌نیا به‌كاربردنی میدیا بڵاو ناكاته‌وه، به‌ڵكو میدیاش وه‌به‌رهه‌م دێنێ. ڕێگه بۆ خه‌ڵكی خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به نهێنی و ئه ئاشكراش به ده‌سته هزر و بۆ چوونی جودا ده‌رببرَێ و تاووتوێشیان بكات.
كه‌شێكی گشتی پێشكه‌وتوو، له‌و شوێنه‌ی كه ڕای گشتی پشت به میدیا و به ده‌مه‌ته‌قێ ده‌به‌ستێ و له سه‌ره‌خۆ گه‌شه ده‌كات، ناووكی بۆچوونی ژینگه‌ی ئازادی ئینته‌رنێت پێك دێنێ. بیرۆكه‌ی ژینگه‌یی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیرۆكه خۆ به گه‌وره زانینه‌یه كه ده‌ڵێ خۆرئاوا كلیله‌ی سه‌رچاوه‌ی دێمۆكراسی هه‌ڵگرتووه – و ئه‌گه‌ر بكرابا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئۆتۆكراتانه‌ی كه تا ئێستاش هه‌ر ماون بڕمابان – ئه‌م بیرۆكه‌یه وا ده‌خه‌ملێنێ كه به بێی بڵاو كردنه‌وه و پشتگرتنی هزر و بۆچوونه‌كان، گۆڕانكارییه‌كی كه‌م له كه‌شی گشتیدا په‌یدا ده‌بێ. له لایه‌نی سیاسییه‌وه‌ش، گه‌یشتن به زانیارییه‌كان، زۆر گرینگی له گه‌یشتن به ده‌مه‌ته‌قێ كه‌متره. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، زۆر له‌گینه كه‌شێكی گشتی له ئه‌نجامی ناقایلبوونی خه‌ڵكی له كێشه ئابوورییه‌كان یان له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕۆژانه‌دا په‌یدا ببێ نه‌ك له په‌یڕه‌وكردنی هزره سیاسییه ڕووته‌كانه‌وه سه‌رهه‌ڵبدات.
با ته‌ماشای نموونه‌یه‌كی زیندوو بكه‌ین، حكومه‌تی چینی ئێستا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تری له خواسته‌كانی یوگۆر و تێبیتییه‌كانی داوای ئۆتۆنۆمی ده‌كه‌ن، له سه‌ردا هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه چینی ناوه‌ندی زۆرینه‌ی هان Han ـه‌كان ده‌یانه‌وێ ناچاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ستاندارده‌كانی دێمۆكراسی په‌یڕه‌و بكات و گه‌نده‌ڵی حكومه‌ته ناوخۆیییه‌كانیش كه‌متر بكه‌نه‌وه. به هه‌ر هه‌مان شێوه‌ش، بانگێشته‌ی یه‌ك ملیۆن واژوو، كه ڕێكخراوێكی ئافره‌تانی ئێرانییه و جه‌خت له سه‌ر پووچه‌ڵا كردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه ده‌كات كه دژی ژنانن، تا ئێستا، له به لیبراڵا كردنی ڕه‌وشتی حكومه‌تی ئێرانی ، زۆر له بزووتنه‌وه‌ی كه‌سكی به‌رهه‌ڵستكار سه‌ركه‌وتووتر بووه.
بۆ ئه‌وانه‌ی به گه‌شبینی چاودێری خۆنیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه ڕێگه‌چاره‌یێكی لاوازه، وه‌لێ كاری ئه‌زموونی و هی هزرینیش وه‌سا نیشان ده‌ده‌ن كه خۆنیشاندانه‌كان، ئه‌گه‌ر بن، كۆتایی به پرۆسه‌یێكی درێژخایه‌ن دێنن، نه‌ك شوێنی پرۆسه‌كه ده‌گرنه‌وه. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی به ڕاستی پابه‌ندی چاك كردنی ئازادی سیاسی له هه‌موو دونیادا ببێ، پێویسته له سه‌ری جه‌خت له سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه بكات – كه ته‌نیا له نێو كه‌شێكی گشتیی به‌هێزدا سه‌رهه‌ڵده‌دات.
گرفتی پارێزگاره‌كان
ئه‌و گرووپانه‌ی به ڕێكوپێكی كار ده‌كه‌ن و كاره‌كانیشیان به چاكی ڕێك ده‌خه‌ن، جا چ كارگوزار بن یان چ حكومه‌ته‌كان بن، هه‌میشه ئیشه‌كانیان له ئه‌وانه‌ی ناڕێكن باشتر به‌ڕێوه ده‌چێ: زووتر له كاری به كۆمه‌ڵا ده‌ئاڵێن چونكه ڕێی خۆیان ده‌ناسن و ده‌زانن ئه‌ندامه‌كانی خۆیان به چ ئاراسته‌یێكدا ببه‌ن. میدیای كۆمه‌ڵا ده‌توانێ قه‌ره‌بووی نارێكی ئه‌و گرووپانه بداته‌وه و به‌های ڕێكخستنیانیش كه‌م بكاته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی دژه ئیسترادا له پلیپین ڕێگه‌یه‌كی ئاسانی بۆ ناردنی ده‌قی په‌یامه‌كان به‌كار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك كۆ بكاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی نه پێویستی به كۆنترۆڵكردنێكی ستاندارد و نه پێویستیشی به كات ببێ. له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا، گرووپه دۆڕاوه گه‌وتره‌كان ده‌توانن ئێستا كاره‌كانیان به جۆرێك رَێك بخه‌ن و بزووتنه‌وه پرۆتستۆئامێزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن هه‌ڵمه‌تی میدیای جه‌ماوه‌ری ئاوا بحه‌لێنن كه پێشتر ته‌نیا ڕێكخراوه فه‌رمییه‌كان ده‌یانتوانی بیكه‌ن. سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه سیاسییه‌كانیش، شێوه‌یێكی سه‌ره‌كی خۆ ڕێكخستنیان ئه‌ویه كه عه‌سكه‌ر پێی ده‌ڵێن [وریایی گشتی shared awareness] ئه‌ویش بریتییه له توانستی هه‌ر تاكه ئه‌ندامێكی هه‌ر گرووپێك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له بارودۆخه به‌رده‌سته‌كان تێ‌بگا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش تێ‌بگا كه هه‌موو ئه‌وانی تریش وه‌ك خۆی ئاسا تێده‌گه‌ن. میدیای كۆمه‌ڵا به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامان به ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، وریایی گشتی پتر ده‌كا. ئه‌و پرۆتستۆیانه‌ی له ئیسپانیا، له دژی ئازنار كران، زۆر به خێرایی به ئه‌وپه‌ڕ گه‌یشت چونكه ئه‌و ملیۆنه‌ها كه‌سانه‌ی په‌یامه‌كانیان په‌خش ده‌كرد سه‌ر به هیچ ڕێكخراوێكی هه‌ره‌مییه‌وه نه‌بوون.
ئه‌و پرۆتستۆكارییانه‌ی له دژی گه‌نده‌ڵی له چین كران، له پاش ئه‌و بوومه‌له‌رزه كوشنده‌یه‌ی ئایاری 2008دا كرا كه له سیچوان ڕووی دا، ئه‌وانیش نموونه‌یێكی تری ئه‌و ڕێكخستنه وێكڕایییه‌نه. پرۆتستۆكاران له داباوكان پێك هاتبوون، به تایبه‌تیش ئه‌و دایكانه بوون كه تاقانه‌كانیان له‌و قوتابخانانه‌دا له ده‌ست دابوون كه له ئه‌نجامی پیلانه خراپه‌كانی نێوان كۆمپانیاكانی بناسازی و حكومه‌ته لۆكاڵه‌كانه‌وه، به خراپی قیت كرابوون. به‌ر له زه‌مینله‌رزه‌كه، گه‌نده‌ڵی له پیشه‌ی ته‌لارسازیدا نهێنییه‌كی ئاشكرا بوو. به‌ڵام كه قوتابخانه‌كان ڕمان، هاوڵاتییان ده‌ستیان پێكرد له نێو خۆیاندا به‌ڵگه‌كانی زیانه‌كان و پرۆتستۆكارییه‌كانیان به هۆی ئامێره‌كانی میدیای كۆمه‌ڵا بڵاو بكه‌نه‌وه. ئه‌نجامه‌كانی گه‌نده‌ڵی میری به ڕاشكاوی وه‌ده‌ر كه‌وت و له نهێنییه‌كی ئاشكراوه گۆڕا و شێوه‌ی هه‌قیقه‌تێكی گشتی وه‌رگرت.
له سه‌ره‌تادا، حكومه‌تی چینی ڕێگه‌ی دا تا ئه‌و ڕاپۆرتانه بڵاو ببنه‌وه كه سه‌باره‌ت به پرۆتستۆكانی پاش زه‌مینله‌رزه‌كه كران، به‌ڵام كه وه‌ده‌ركه‌وت خۆپیشانده‌ران داوای چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ی ناوخۆیان ده‌كرد و هه‌ر خواستی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان نه‌بوو، ئیتر له حوزه‌یرانێ، كتوپڕ له بڕیاره‌كه‌ی خۆی پاشكه‌زبۆوه و هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان پێكرد خۆنیشانده‌ران بگرن و هه‌ڕه‌شه له ڕۆنامه‌وانان بكه‌ن. به بۆچوونی حكومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كه له‌وه‌دا نه‌بوو كه هاوڵاتییان له گه‌نده‌ڵی وه‌ئاگا هاتن، چونكه له ماوه‌یه‌كی كورتخایه‌ندا، حكومه‌ت هیچی پێ نه‌ده‌كرا تا بیكات. بێیژینگ له ئه‌گه‌ری كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ترسا ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاگادارییه بڵاو ببایه‌وه: جا یان ده‌بوو چاكسازییه‌كه‌ی بكردایه یانیش به شێوه‌یێك وه‌ڵامی بداته‌وه كه ڕه‌نگبوو ژماره‌ی پتری هاوڵاتییانی وشت بكردایه. له دوای هه‌موو شتێكیشدا، به‌ر بڵاوی تێلیفۆنی به كامیرا نه‌یهێشت حكومه‌ت بتوانێ توندتر و به‌ر بڵاوتر خۆنیشانده‌ران سه‌ركوت بكا بێی ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه نیشان نه‌درێ.
ئه‌م مه‌رجه‌ی وریایی گشتییه كه له هه‌موو ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخدا به چاكی دیاره، [گرفتی دكتاتۆر the dictator’s dilemma] په‌یدا ده‌كا، ڕه‌نگه پسپۆری ڕۆژنامه‌گه‌ری (بریگز) وردتر وه‌سفی كردبێ كه ده‌ڵێ: [گرفتی پارێزگاران the conservative dilemma] و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و ناوه‌ی لێناوه چونكه هه‌ر ته‌نیا له‌گه‌ڵا ئۆتۆكراته‌كان ناگۆنجێ، به‌شكو له‌گه‌ڵا حكومه‌ته دێمۆكراته‌كان و سه‌ركرده ئایینی و پیشه‌وه‌رانیش ده‌حه‌لێ. گرفته‌كه له میدیای تازه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه چونكه ئه‌و میدییایه ڕێگه‌ی ئاسان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك به ئاسانی بتوانێ گوتار بخوێنێته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ش بكات. له ئه‌نجامی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م میدیایه‌شدا به فۆتۆكپیه‌ر و ئینته‌رنێته‌وه‌ش، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی لێڕاهاتبوو كه خۆی قۆرغی گوتاری گشتی بكات، ئێستێكه ناچاره بایه‌خ به‌و جیاوازییه بدا كه له نێوان بۆچوونه‌كانی خۆی و هزری گشتیدا په‌یدا ده‌بێ. دوو وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی گرفتی پارێزگاران چاودێری كردن و پاگه‌نده كردنه. به‌ڵام هیچ كام له‌مانه هه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر نییه كه هاوڵاتییان ده‌مكوت بكه‌ی. ده‌وڵه‌ت یان سێنسه‌ری ڕه‌خنه‌كان ده‌كات یانیش پاگه‌نده‌ی پێویست بۆ خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م هه‌ردوو كرده‌وانه سه‌رباریان له بن باریان گرانتره و له‌وه به‌هادارترن كه هیچ ڕه‌خنه‌گرێكی نه‌بێت تا بێ ده‌نگی بكات یان خێرا وه‌ڵامی بداته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌ستا ئینته‌رنێتی داخست یان مۆبایل فۆنی قه‌ده‌غه كرد، مه‌ترسی په‌یدابوونی توندڕۆیی له دژی هاوڵاتییه لایه‌نگره‌كانی حكومه‌تی لێ ده‌كرێ یان زیان به ئابووری ده‌گه‌یه‌نێ.
گرفتی پارێزگاران له به‌شێكیدا به هۆی ئه‌وه‌وه په‌یدایه كه گوتاری سیاسی و گوتاری ناسیاسی هێنده له یه‌كترییه‌وه دوور نینه. زۆربه‌ی ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره كۆرییانه‌ی كه له باغی چیۆنگیچیۆنی سیۆڵی، له 2008دا هاتنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناقایلی خۆیان له هاورده‌كردنی گۆشتی گای له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌رببڕن، به هۆی ئه‌و مشتومڕه‌وه توندڕۆ كرابوون كه له سه‌ر ماڵپه‌ڕیی تایبه‌تیی دۆنگ بانگ شن كی (دبشك)، كه باندێكی كوڕانی كۆریای باشووره كرابوو. دبشك گرووپێكی سیاسی نییه و خۆنیشانده‌رانیش ئاكته‌ری سیاسی دیار نه‌بوون. وه‌لێ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ر ئینته‌رنێت كه نزیكه‌ی 800,000 ئه‌ندامی هه‌یه، هه‌نگاوی دووه‌می له پرۆسه دوو هه‌نگاوییه‌كه‌ی كاتز و لازارسفێڵدی گه‌وره‌كرد، ئه‌مه‌ش به‌وه‌وه هاته كایه‌وه كه ڕێگه‌ی به ئه‌ندامه‌كانی خۆی دا تا له ڕێگه‌ی وتووێژه‌وه، هزره‌های سیاسی دروست بكه‌ن.
نه‌ریتی گشتیش له‌لای خۆیه‌وه‌ڕا، له ڕێی شاردنه‌وه‌ی پتر به‌كارهێنانی میدیای كۆمه‌ڵا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی، گرفتی پارێزگاران گه‌وره ده‌كات. ئه‌و ئامێرانه‌ی كه به تایبه‌تی بۆ به‌كارهێنانی یاخییان ڕێكخراون، له لایه‌نی سیاسییه‌وه، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ به ئاسانی دایانبخات، كه‌چی ئه‌و ئامێرانه‌ی به به‌رفره‌وانی دێنه به‌كار هێنان، زۆر به ئه‌سته‌متر سێنسه‌ر ده‌كرێن بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییان لێ بكرێ كه كۆمه‌ڵانی گه‌وره‌تر به‌ره‌و سیاسه‌ت نه‌به‌ن كه پێشتر فڕیان به سه‌ر سیاسه‌ته‌وه نه‌بووه. سه‌رۆكی ناوه‌ندی هارڤاردز بێكمه‌ن بۆ ئینته‌رنێت و كۆمه‌ڵا، ئیتان زوكه‌رمه‌ن ئه‌مه به (هزربه‌ندی كتكه نه‌رمۆڵه‌ی چالاكی نمره‌یی the cute cat theory of digital activism). ئه‌و ئامێره تایبه‌تانه‌ی بۆ ئه‌وه دروست كراون تا سێنسه‌رگه‌ری حكومه‌ت ببه‌زێنن (وه‌ك سێرڤه‌ره‌كانی پرۆكسی ) ده‌شێ به پێی سزایه‌كی سیاسی سووكه‌وه دابخرێن، به‌ڵام ئامێره فره‌وانتركان كه خه‌ڵكانێكی زۆرتر به‌كاریان دێنن و وێنه‌ی پشیله نه‌رمۆڵه‌كان وێكڕا ده‌بینن، ئه‌مانه به ئه‌سته‌متر داده‌خرێن.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌یه كه خۆ خه‌ریك كردن به میدیای كۆمه‌ڵا، به گشتی، به كارێكی ژیرانه‌تر له‌وه ده‌ناسرێ كه بچی خۆت به ئامێره هه‌ره سیاسییه‌كانه‌وه خه‌ریك بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی حوكمڕانیی خۆت به‌هێز بێ. شێوه‌ی گوتاری ئازاد له بنه‌ڕه‌تدا سیاسییه و له‌وه دووره هه‌موو دونیا لێی پشكدار بێ. كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان گوتاری ئازاد ده‌كاته ئامانجی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی خۆی، ده‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ش بكات كه ئه‌و ئامانجه‌ی له وڵاته هاوپه‌یمانه دێمۆكراتییه‌كانیشی جێی ده‌بێته‌وه و جێ بوونه‌وه‌كه‌شی له وڵاته هاوپه‌یمانه نادێمۆكراتیه‌كانی كه‌متر ده‌بێ و هێشتا كه‌متریش له وڵاته نادێمۆكراته‌كانی كه هاوپه‌یمانی نین پێشوازی لێ ده‌كرێ. به‌ڵام نزیكه‌ی هه‌موو وڵاتانی دونیا ده‌یانه‌وێ ئابوورییان گه‌شه بكات. چونكه حكومه‌ته‌كان ئه‌و گه‌شه كردنه ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه كاتێ كه ئه‌و تێكنۆلۆژییانه قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن كه ده‌شێ بۆ هه‌ر دووك مه‌به‌ستی ڕێكخستنی سیاسی و ئابووری وه‌كار بێن، بۆیێ پێویسته وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست بداته به‌ر هانده‌ره ئابوورییه‌كانی وڵاتان تا بهێلێ به به‌ربڵاوی میدیا به‌كار بێ. واتا، حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێ كار بۆ ئه‌و مه‌رجانه بكات كه گرفتی پارێزه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن و ده‌خوازن ده‌وڵه‌تان قازانج بكه‌ن نه‌ك هه‌ر باسی چاكی ئازادی بكه‌ن، وه‌ك ڕێگه‌یێك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی گشتی به‌هێز له وڵات‌دا یان دابهێنێ یان به‌هێزی بكات.
گومان لێ‌كردن له میدیای كۆمه‌ڵا
به گشتی، دوو مشت‌ومڕ له دژی ئه‌و هزرۆكه‌یه هه‌یه كه ده‌ڵێ میدیای كۆمه‌ڵا سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گۆڕێ. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئامێره‌كان به خۆیان كاریگه‌ر نینه و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه چه‌ند خراپییان بۆ دێمۆكراتیزه‌كرن هه‌یه، هه‌نده‌ش چاكه‌یان بۆی ده‌بێ، چونكه حكومه‌ته سه‌ركوتكاره‌كان له به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێرانه شاره‌زاتر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی یاخییان پێیان سه‌ركوت بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له ناكاریگه‌ریی ده‌گرن، یه‌كێكیان ماڵكۆڵم گڵادویڵه كه به‌م دواییانه پێشنیارێكی له دی نیویۆركه‌ر The New Yorker دا بڵاو كرده‌وه و تێیدا ته‌ركیز له سه‌ر ئه‌وانه ده‌كات كه به زاراوه‌ی (سلاكتیڤیزم slacktivism) ناوی لێندراوه و له‌وێ پشكداران ده‌یانه‌وێ به هۆی چالاكی هه‌رزانبه‌ها گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی بچن له فێیسبوك Facebook په‌یوه‌ندی به گرووپی سه‌یڤ دارفور Save Darfur ـه‌وه بكه‌ن كه له‌مێژه دروشمیان هه‌ڵگرتووه، وه‌لێ هیچ كارێكی به سوودیان نه‌كردووه. ڕه‌خنه‌گر ڕاسته، به‌ڵام چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی میدیای كۆمه‌ڵا ناپێكێ. ڕاسته ئه‌وانه‌ی به ئاسته‌م پابه‌ند ده‌بن ناتوانن ڕێگه به‌ره‌و جیهانێكی باشتر بكه‌نه‌وه، به‌ڵام خۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئه‌وانه‌ی پابه‌ند ده‌بن ناتوانن میدیای كۆمه‌ڵا به شێوه‌یێكی كاریگه‌ر به‌كار بێنن. ئه‌و بزووتنه‌وه ڕه‌خنه‌ئامێزانه‌ی ئێستێكانه ده‌كرێن – به ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی له دژی چالاكوانه توندڕۆیه هیندییه‌كان له 2009 و خۆنیشاندانه‌كانی دژی گۆشتی گا له كۆریای باشور له 2008 و خۆ نیشاندانی دژی قانوونه‌كانی په‌روه‌رده له چیڵێ له 2006 – هه‌موویان میدیای كۆمه‌ڵیان به كار هێنا نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كرده‌وه‌ی دونیای ڕاستی بگرێته‌وه به‌ڵكو وه‌ك ڕێگه‌یێك بۆ ڕێكخستنی بزووتنه‌وه‌كان بووه. له ئه‌نجامدا، هه‌موو ئه‌و خۆنیشاندانانه پشكداربووه‌كانی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی كرده‌وه و له هه‌ندێ جاریش به ڕاستی تووشی بوون. له ڕاستیدا، به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێرانه (به تایبه‌تیش تێلیفۆنی مۆبایل) بۆ ڕێكخستن و به‌ڵگه‌سازكردنی كرده‌وه‌ی دونیای ڕاستی، هێنده جیهانییه كه ڕه‌نگه له ئاینده‌دا به‌شێكی هه‌موو بزووتنه‌وه سیاسییه‌كانی پاشه‌ڕۆژ پێك بێنێ.
ئه‌مه دیاره ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسییه‌ی ئه‌م ئامێرانه وه‌كار دێنێ سه‌رده‌كه‌وێ، چونكه ده‌وڵه‌ت هێشتا ئه‌و هێزه‌ی له ده‌ست نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی ببێ. ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ ڕه‌خنه‌ی دووه‌مینی میدیای كۆمه‌ڵا ده‌كات كه، وه‌ك ئامێرێك، گه‌له‌ك جیدی تر، بۆ چاككردنی سیاسی به‌كار دێت – به تایبه‌تیش ئه‌وه كه ده‌وڵه‌ت فره هۆی پێشكه‌وتوو بۆ چاودێری كردن و ڕێگرتن وه‌ده‌ست دێنێ یان هاوپشكیی ده‌شتنیشان كردنی ئه‌و ئامێرانه ده‌كات. زانایان ڕێبێكا ماككینن له ده‌زگه‌ی نیو ئه‌مێریكه‌ن فاونده‌یشن، و ییڤگینی مۆرۆزۆڤ له په‌یمانگه‌ی كۆمه‌ڵی كراوه Open Society Institute مستومڕی ئه‌وه‌یانه كه به‌كار هێنانی میدیای كۆمه‌ڵا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ڕژیمه ئۆتۆریتارییه‌كان به‌هێزتر بكه‌ن به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌توانن لاوازیشی بكه‌ن. حكومه‌تی چینی هه‌وڵێكی زۆری داوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند سستمێكی تایبه‌ت به كۆنترۆڵا كردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه سیاسییانه‌ی له میدیای كۆمه‌ڵه‌وه دێن، به شێوه‌یێكی پڕ به پێست، په‌ره پێ بدات. له‌مانه كه‌م بایه‌خ تر پرۆگرامی سێنسه‌ری و چاودێری به كامێرایه. حكومه‌ت به چاكی ئه‌وه‌ش ده‌زانێ كه هه‌ڕه‌شه‌كان ڕووبه‌ڕووی شه‌رعییه‌تی ده‌بنه‌وه له ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ڕا دێن و بۆیێ داخستنی ماڵپه‌ڕی دی نیویۆرك تایمز The New York Timesی كاریگه‌ری كه‌می له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژانی ئه‌و دایكانه‌دا هه‌یه كه داخی خۆیان له ده‌ست گه‌نده‌ڵی ده‌رده‌بڕن.
له ناوه‌ندی 1990ـه‌كاندا، له له پارزوونگ filterدانێكی ئاسایی ئه‌و ئینته‌رنێته‌ی دێت، سستمی چینی پێشخراوه و كراوه‌ته ئه‌و چه‌شنه كرداره پێشكه‌وتووه‌ی كه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا زانیارییه‌كانی ده‌ره‌كی سنووردار ده‌كات، به‌شكو تێكه‌ولێكه‌ی ئه‌خلاقییاتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و گشته‌وه‌ریش به‌كار دێنێ بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی سیرڤه‌ره‌كانی تۆڕی چینی هان بدات تا سێنسه‌ری خۆیان بكه‌ن. چونكه ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ نه‌هێلێ زانیارییه‌كان كاریگه‌ری هاوده‌می سیاسی‌یان هه‌بێ، بۆیێ پێویستی به سێنسه‌ركردنێكی سه‌رتاسه‌ری ئیته‌رنێت نییه، به‌شكو ته‌نیا پێویستییه‌تی ڕێگه‌ی گه‌یشتن به زانیارییه‌كان ته‌سك بكاته‌وه.
ده‌وڵه‌ته ئۆتۆریتارییه‌كان به فره‌یی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان داده‌خه‌ن تا نه‌یێڵن یاخییه‌كان بتوانن له یه‌ك كاتدا كار بكه‌ن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به ڕووداوێك له كاتێكی گونجاو‌دا بوه‌شێنن. ئه‌م ستراتیژییه گرفتی پارێزگاره‌كانیش چالاك ده‌كات و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش دروست ده‌كات كه، له ململانێیه‌كی سیاسی گه‌وره‌دا، بۆ ماوه‌یێكی كورتخایه‌ن دانیشتوان بگۆڕێ. كه حكومه‌تی به‌حرێنی گووگڵی قه‌ده‌غه كرد له پاش ئه‌وه‌ی هێلكارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئه‌وه‌ی نیشان دابوو كه بنه‌ماڵه‌ی شای به‌حرێنی ڕووبه‌رێك زه‌وی گشتی بۆ خۆی داگیر كردبوو، نه‌خشه‌كه به ناو خه‌ڵكیدا بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام كه به‌حرێنییه‌كانی نه‌خشه‌كه‌یان له سه‌ر گووگڵی دیت هێشتا وشت تر بوون. جا نووچه‌كه فره به خێرایی وه‌شا و حكومه‌تی ناچار كرد ته‌نیا دوای چوار رۆژ زه‌وییه‌كه دووباره بۆ هاوڵاتییان ئازاد بكاته‌وه.
ئێستا، ئه‌م جۆره دسه‌تبه‌سه‌رداگرتنه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یێكی درێژ بمینێته‌وه، گرفتی پتر بۆ حكومه‌تان دروست ده‌كات. كه خۆنیشانده‌رانی دژی حكومه‌ت له 2010دا بنگكۆكیان گرت، بوونیان ناوچه‌ی بازرگانی بنگكۆكی په‌شۆكاند، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی میری، بڕینی به‌شێكی زۆری ژیّرخانی په‌یوه‌ندییه‌كانی تای Thai كاریگه‌ری له هاوڵاتیانی دووری پایته‌ختیش كرد. ڕێبازه‌كه هێشتا گرفتی پتر بۆ میری دروست ده‌كات – ئابوورییه‌كی هاوچه‌رخ نابێ ئه‌گه‌ر تێلیفۆنێكی كارا نه‌بێ – و جا بۆیێ توانی ئه‌وه‌ی نابێ په‌یوه‌ندییه‌كان له ناوچه‌یه‌كی فره‌وان یان بۆ ماوه‌یێكی زۆر ببڕێ.
له هه‌موو حاڵه‌تێكی توندتری به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی میدیای كۆمه‌ڵا بابه‌تی ژیان و مردنه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانی كوشتنی بۆ تۆمارساز blogger حوسێن دره‌خشانی له ئێران درا (پاشان بۆ 19 ساڵ و نیو زیندانی كه‌م كرایه‌وه) یان ئه‌وه‌ی (ئۆله‌گ به‌به‌نین)ی دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ئۆپۆزیسیۆنی بێله‌ڕووسی (به‌شی 97) به شێوه‌یێكی پڕ له گومانه‌وه خنكێندرا. باشترین هۆی كرده‌وه‌ئامێز بۆ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌ینه‌وه كه میدیای كۆمه‌ڵا ده‌توانێ یارمه‌تی گۆڕانكاری سیاسی بدات ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو لایه‌نی یاخییه‌كان و حكومه‌ته‌كان وا مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن كه ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن. له هه‌موو دنیادا، چالاكوانه‌كان باوه‌ڕیان به یه‌كێتی ئه‌م ئامێرانه هه‌یه و هه‌نگاو بۆ ئه‌وه ده‌هاوێژن كه به‌و پێیه به‌كاریان بێنن. و ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كار ده‌گه‌ڵا ئامێره‌كانی هزری میدیای كۆمه‌لیشدا ده‌كه‌ن، حكومه‌تی به‌هێزن و ده‌یانه‌وێ له بواری كاردانه‌وه‌یاندا هه‌تره‌سی به‌كارهێنه‌رانیان ببه‌ن یان بیانگرن یان بانشیان بكه‌ن یانیش بیانكوژن. وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بێ ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئاڵۆزییه سیاسییه‌كان بێ، ده‌توانێ به یه‌ك ڕێگه گرفتی پارێزگاره‌كان گه‌وره بكات، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی داوای ئازادكردنی ئه‌و هاوڵاتییانه بكات كه له‌به‌ر به‌كارهێنانی میدیا به‌م ڕێگه‌یانه، گیراون. هه‌ر شتێكی كه به‌رپه‌رچی توندترین هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی ده‌وڵه‌ت له دژی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌داته‌وه كه ئه‌م ئامێرانه به‌كار دێنن، گرفتی پارێزگاران پتر ده‌كات.
ڕه‌چاوكردنی درێژخایه‌ن
به ڕاده‌یه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بایه‌خ به ئازادی ئینته‌رنێت، وه‌ك ئامێرێكی هونه‌ری حوكمكردن، ده‌دا، ده‌بێ به هه‌مان ڕاده‌ش بایه‌خی ئامێره‌كانی دژه‌ـ سێنسه‌ركردن كه‌م بكاته‌وه: به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له دژی ڕژیمێكی ده‌ستنیشان كراودا به‌كار دێن و به گشتی تر، پشتیوانی له گوتاری گشتیی ناوخۆ و كۆبوونه‌وه‌كان بكات. ده‌رگه‌ی گه‌یشتن به زانیارییه‌كان گرینگه، به‌ڵام خۆ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نییه بۆ ئه‌وه‌ی میدیای كۆمه‌ڵا فه‌رمانداره ئۆتۆكراته‌كان بوه‌ستێنێ یان سوودی دێمۆكراسی به هاوڵاتییان بگه‌ینێ. پشتیوانی ڕاسته‌و خۆی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له له‌و ئامێر و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه ئاراسته‌ی ڕژیمێكی دیاركراو ده‌كرێ مه‌ترسی په‌یا كردنی ئه‌و جۆره پشته‌وشار بوونه‌وه‌ییان لێ ده‌كرێ كه ڕه‌نگه له‌گه‌ڵا بنه‌مایه‌كانی ئارامی و ڕێبازه جیهانییه‌كان نه‌گونجێ.
ئه‌مه وا پێویست ده‌كا كه ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌باره‌ت به ئازادی ئینته‌رنێت، دووباره ڕێك بخرێنه‌وه. ده‌بێ مسۆگه‌ركردنی په‌یوه‌ندییه كه‌سێتی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو دانیشتوانی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك سه‌رده‌فته‌ری هه‌موو ئامانجه‌كان بێ و به وردی په‌یڕه‌و بكرێ و توانستی گوتاری ئاشكرای تاكه كه‌سی هاوڵاتیان به وردی مسۆگه‌ر ببێ. ئه‌م دووباره ڕێكخستنه‌وه‌یه ئه‌و ڕاستییه ڕه‌نگ ده‌داته‌وه كه ئه‌مه كۆمه‌ڵێكی شارستانی به‌هێزه – له‌وێدا هاوڵاتیان ده‌توان كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن – نه‌ك هه‌ر ده‌روازه‌ی گووگڵا یان یوتیوبیان بۆ واڵا بێ كه ئه‌مه‌ش تا ئه‌وپه‌ڕ كاریگه‌ر ده‌بێ و تۆبزی له حكومه‌ت ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هاوڵاتیانی بكات.
وه‌ك نموونه‌یه‌كی عه‌مه‌لیی، وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێ زۆر ئاگای له‌و ڕۆكارانه‌ی میسر بێ كه ئێستا بۆ كۆنترۆڵا كردنی ناردنی ئه‌و په‌یامانه‌ی كه بۆ كۆمه‌ڵا ڕه‌وان ده‌كرێن، خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچار كردووه تا مۆڵه‌ت وه‌ربگرن و خه‌ریكیشه ئازادی ڕۆنامه‌گه‌ری به‌رته‌سكتر ده‌كات. پشتگیریی ئازادی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له شێوه‌ی په‌یام ناردنن، ئه‌ركێكی ناوه‌ندی هزرێنه‌ی دێمۆكراسی ئه‌مێریكییه و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئازادی ڕۆنامه‌گه‌ری وایه. به هه‌مان شێوه، ئه‌وه‌ی كۆریای باكوور سوپاندوویه‌تییه سه‌ر هاوڵاتییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێ ناوی ڕاستی خۆیان تۆمار بكه‌ن تا هه‌ندێ له خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتیان بۆ ببێ، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی توانایان كه‌م بكاته‌وه نه‌كا وه‌ك خۆنیشاندانه‌كه‌ی ساڵی 2008 له سۆڵا كاره‌كانیان ڕێك بخه‌ن و ده‌وڵه‌ت بحه‌په‌سێنن. ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ناقایلی خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به چین كردی، له‌م سیاسه‌ته‌ش نیشان نه‌دا، ڕه‌نگه توانستی خۆی بخاته مه‌ترسییه‌وه و نه‌توانێ ئیتر مشتومڕی له سه‌ر ئه‌وه بكا كه ئازادی ئینته‌رنێت نموونه‌یێكی باڵای جیهانییه global ideal a.
هه‌ر چه‌نده بۆ حكومه‌تی وڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌سته‌م تر دبێ، وه‌لێ كارێكی بنه‌ڕه‌تییه، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێك دابڕێژێ بۆ ئه‌وه‌ی هاریكاری ئه‌و كۆمپانیا تایبه‌ت و ڕێكخراوانه بكات كه تۆڕی گشتی ئینته‌رنێت هه‌ڵده‌سووڕێنن. ئه‌و سێرڤسانه‌ی باره‌گاكانیان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه، فێیس بوك و تویته‌ر و ویكیپیدیان و ئه‌وانه‌ش كه بنكه‌كانیان له‌وبه‌ر ده‌ریاوه‌ن، QQ (خزمه‌تگوزارییه‌كی په‌یام ناردنی خێرای چینییه) و ویكیلیكس (ده‌روازه‌ی دزه‌پێكردنی به‌ڵگه‌نامانه و باره‌گایه‌كه‌ی له سویده) و توینتی (تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسپانییه) و ناڤه‌ر (تۆڕێكی كۆریایییه)، ئه‌وانه به زۆری بۆ گوتاری سیاسی و ده‌مه‌ته‌قێ و خۆڕێكخستن به‌كار ده‌هێندرێن. هه‌ڵگر carrierـه بێته‌ل wirelessـه‌كانی دنیا به تێلیفۆنی مۆبایل په‌یامی نووسراو و وێنه و ڤیدیۆ له ڕێگه‌ی ئه‌و سایتانه‌وه ده‌گوازێته‌وه. ئایا ئه‌م قه‌بارانه پێشبینی ده‌كرێ تا چه‌ند بتوانێ پشتیوانی ئازادی قسه‌كردن و كۆبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانیان بكه‌ن؟
كێشه‌كه لێره ده‌گه‌ڵا پرسی ئازادی قسه‌كردنی تایبه‌تی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان هاوشێوه‌یه، به مه‌رجێ ئه‌و قسانه له شوێنه بازرگانییه‌كاندا بكرێن، ئایا چ جۆره پرۆتستۆ كردنێكی وه‌ك ئه‌وانه ده‌شێ له نێو بازاڕێكی كاڵا كڕیندا بكرێ. ئه‌گه‌ر باش بێ یان خراپ، ئه‌و مێزگه‌ردانه‌ی پشتیوانی كه‌شی تۆڕه به گشتی كراوه‌كان ده‌كه‌ن به نهێنی ئاماده ده‌كرێن و به‌ڕێوه‌ش ده‌بردرێن: كلنتن په‌یمانی دا وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌گه‌ڵا ئه‌و كۆمپانیایانه كار بكات، به‌ڵام ناگونجێ ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌یێكی قانوونی وای بۆ رێك نه‌خرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له دنیای ڕاستیدا بۆ قسه‌كردن و كار كردن هه‌یه. به دوادا چوونی ئه‌خلاقی ئه‌و په‌یمانه به‌س ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به ئاكته‌ره بازرگانییه‌كان بێنن تا پشتیوانی ئازادی قسه‌كردن و كۆبوونه‌وه بكه‌ن.
بوونی جۆره تاكتیكێكی نه‌رمڕۆی نمره‌یی digital كورت خایه‌ن كه بكرێ له دژی ڕژیمه جیاوازه‌كان، له كاتی جودادا، به‌كار بێ، باشه. وه‌لێ پێویستییه‌كانی هونه‌ری حوكمڕانی له دنیای هه‌قیقیدا، واته‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ شیاو نه‌بێ. چالاكوانه‌كانی ڕژیمه سه‌ركوتكه‌ر و دێمۆكراتیكه‌كان ئینته‌رنێت و ئامێره په‌یوه‌ندداره‌كانی بۆ كار لێ‌كردن له گۆڕانكارییه‌كانی وڵاته‌كانیان به‌كار دێنن، به‌ڵام توانستی واشتن بۆ شێوه‌سازیی یان سێره‌لێگرتنی ئه‌م گۆڕانانه سنوورداره. جا له‌بری ئه‌وه، پێویسته واشنتن پلانێكی گشتیی تر په‌یڕه‌و بكات و پشتیوانی ئازادی قسه‌كردن و ئازادی ڕۆنامه‌گه‌ری و ئازاده كۆڕ و كۆبوونه‌وه له هه‌موو شوێنێكدا بگرێ. دشبێ تێ‌بگا كه پێشكه‌تن له سه‌ره‌خۆ وه‌ده‌ست دێ.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێ له‌بری بایه‌خدان به گرێنگێتی كاریگه‌ری میدیای كۆمه‌ڵا له سه‌ر كه‌شی گشتی، بایه‌خ به خه‌ڵكه‌كه بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له ماوه‌یێكی دوورخایه‌ندا سوود له‌و ئامێره باشانه وه‌ربگرێ – هه‌ر چه‌نده ڕه‌نگه ئه‌مه ئه‌وه بگه‌یه‌نێ كه ده‌بێ له ماوه‌ی نزیك خایه‌ن به نائومێدی پایل ببن.
——————————————————-
1- بلۆگ blog ئه‌و په‌ڕه‌ی ئینته‌رنێته كه زانیاری سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی تایبه‌تی بڵاو ده‌كاته‌وه و هه‌میشه زانیاریی نوێ له سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه په‌خش ده‌كا.
پرۆكسی: ئه‌وه‌یه كه ڕێگه بۆ كه‌سێك خۆش بكه‌ی تا كارێك له‌بری خۆت بۆ تۆ بكات.2-
3-
شل و خاو 4-
سه‌رچاوه:
سه‌رچاوه‌كه‌ی:- گۆڤاری كاروباری ده‌ره‌وه Foreign Affairs ژماره‌ی یه‌نایر و فبرایری 2011 و له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاو بۆته‌وه
http://www.foreignaffairs.com/articles/67038/clay-shirky/the-political-power-of-social-media