پێڵاو …. سمكۆ محه‌مه‌د
پێڵاوه‌كه‌م بۆ تۆ
من خاكم نیه
كڵاوه‌كه‌شم هه‌ر بۆتۆ سه‌رم پێوه‌نیه
كه‌سێك له‌پێڵاوه‌كه‌ی خۆیدا بمرێ
به‌كڵاوه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌نێژرێ
سه‌رده‌مێكی نوێ هاتووه ئه‌زیزم
ده‌ڵێن سه‌ری بێ كڵاو ئاشووبه
پێی په‌تیش نه‌گبه‌تی
غایله‌یه‌ك به‌سه‌رما هاتووه
خۆم شێلو ناكه‌م
ده‌ست به‌كڵاوه‌كه‌ی خۆمه‌وه ده‌گرم و به‌دوای كڵاوی بابردوودا راناكه‌م
تۆ چاو له‌من نه‌كه‌ی
به‌رخم زرووفی تۆ جیایه
هه‌موو خه‌ڵك واده‌ڵێن
فرسه‌خێكی دیكه‌مان گه‌ره‌كه نازانم بۆچی
مادام له‌ژێر هه‌ر كڵاویكا ئاشووبێك هه‌یه
له‌ژێر هه‌ر پێڵاوێكیشا خاكێك هه‌یه
بی ترس و بێ دوو دڵی
هه‌موو ئه‌و كتێبانه ده‌سوتێنم كه‌تۆ له‌لات پیرۆزه
له ژێر سێبه‌ری كڵاوه‌كه‌مدا هه‌ڵدێم
تۆ نه‌كه‌ی گوڵ له‌سه‌ر سینگت بچنی
من به‌نیازم شوێنێك بۆ پێڵاوه‌كانم چێ كه‌م
له‌هیچ كونجێك جێگه‌یان نیه
باش بزانه تۆ هیچت له‌من زیاتر نیه
له‌مناڵیه‌وه پێڵاوێكی ته‌گنیان لهپێكردووم
تۆش سه‌رپۆشێكی ره‌ش
من هه‌رزه‌كاریم لهپۆستاڵێكدا خنكان
تۆش له‌چێشتخانه‌دا كوشتت
تۆ ئه‌مانه‌ت نه‌زانیوه
تا ئێستا تاكێك له‌پێڵاوه‌كانم به‌ته‌نها ده‌ڕوا
خۆشم نازانم بۆ
سێبه‌ری بێوه‌ژنێكی قۆشمه‌چی به‌ته‌نیشتمدا تێده‌په‌ڕێ و
ئاوریشم ده‌گێڕێ
واده‌زانم له‌كه‌سێك ده‌چێ ناوی نازانم
یان رۆژهه‌ڵاتم لێ گۆڕاوه
یان زه‌ینم كوێر بووه
تۆ بڵێ …
من بیرم نه‌ماوه .. تۆ بڵێ
ماڵه‌كه‌تان بۆ له‌شوێنی خۆی نه‌ماوه
ئه‌و پیاوانه كێن له‌به‌رده‌رگای ئێوه
به‌ته‌ڵفیزیه‌وه جگه‌ره ده‌كێشن
كوڕه‌كان بۆ تۆنی ده‌نگیان گۆڕاوه
ئێستا كێ پێڵاو بۆ كێ داده‌نێ
كێ كڵاو بۆ كێ داده‌نه‌وێنێ
من پیڵاوه‌كه‌م تاكێكی له‌پێمدایه و تاكه‌كه‌ی تری به‌ده‌ستمه‌وه‌یه
كڵاوه‌كه‌شم ره‌شه بابردوویه‌تی و سێبه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌رمه‌وه‌یه
ئێستا به‌پێی په‌تی و سه‌ری رووت ده‌گه‌ڕێم
ئهنگوستیلهیهكم دۆزیوه‌ته‌وه
له‌میراتی دوو عاشق ده‌چێ
بیستوومه میراتی هه‌ر سه‌رێك بۆ ژێر پێی میرێكه
میر كه زه‌وق گرتی شه‌راب ده‌نۆشێ
زه‌وقیشی نه‌بوو پاشقول لهسهرخۆشهكان ده‌گرێ
وه‌ختیك بهژنهكانی خۆی ناوێرێ
له‌داخانا جنێو به‌ژنێكی سك پڕ ده‌دات
ئه‌و ژنه‌ی نیوه‌ی له‌شی له‌مار ده‌چێت و
نیوه‌كه‌ی تری ئاوریشمی ته‌ڕ
به‌هه‌ر كۆڵانێكی قه‌ره‌باڵغدا ده‌ڕۆم
له‌مناڵان ده‌پرسم جگه له‌خۆتان چیتان بینیووه
پێڵاوم پێ نیشان ده‌ده‌ن
كاتێكیش رووم تێده‌كه‌ن
پێڵاوه‌كانیان فڕێ ده‌ده‌ن
وه‌ختێكیش پشتم تێده‌كه‌ن
كڵاوه‌كانیان نیشان ده‌ده‌ن
به‌هه‌ر چۆڵاییهكی ره‌شدا ده‌ڕۆم
لێم ده‌بێته حه‌سار و ژنێكی سپی تێدایه و ده‌یناسم
ده‌مه‌وێ ره‌شماڵ له‌گه‌رمیان هه‌ڵده‌م
سێبه‌ره‌كه‌ی ده‌چێته‌وه كوێستانی سارد
ناوێرم هه‌نگاوێك رێ بكه‌م
ده‌ستێك و قاچێكم جێده‌مێنێ
دوو پاساری پێكه‌وه با‌نگم ده‌كه‌ن
فه‌رموو ئه‌م پێڵاوه
سه‌یركه ئه‌م كڵاوه
شیعریان تێدایه دایكمان بۆی نوسیووی
بێده‌نگی وه‌ك شێت ده‌ست ده‌وه‌شینێت و دیواره ره‌نگاو ره‌نگه‌كان ده‌سڕێته‌وه
ئه‌م هه‌واڵه دایكم بۆ شێخیكی داوێن پیسی بردبوو
خوشكه‌كانم بۆ گۆڕستان و
باوكیشم له‌نێو گۆڕه‌وه به‌دیاریه‌وه گریابوو
رۆژنامه‌كانیش توڕی هه‌ڵده‌ده‌ن
لێره نه‌ناوی من هه‌یه نه ناوی تۆ
نه‌پێڵاوی من هه‌یه و نه‌ئاوریشمی له‌شی تۆ
ته‌نها حه‌سارێك هه‌یه له‌دووری شار
په‌نجه‌ره‌یه‌كی شڕ و شكاو
پارچه‌یه‌ك قوماشی شڕ
تۆنی ده‌نگێكی باریك
ده‌مانچه‌یه‌كی بێ یه‌ده‌گ
له‌و حه‌ساره‌دا نێژراون كه من شه‌پۆلی جێماوی ژنێكی تێدا ده‌بینم
هه‌تا فریا ده‌كه‌وم كه‌مێك له‌خۆم دابڕێم
رۆژهه‌ڵات به‌په‌له خۆی ده‌كات بهماڵهكهمدا
نه‌زمێكی تر سه‌رم لێده‌دات
كوڕێك ده‌بێته هاوڕێم و داوای جگه‌ره‌م لێده‌كات
نوسراوی سه‌ر پێستی رێوییه‌كی پێیه
باوكی بۆ ژنی دۆڵێكی نوسیوه و
دایكیشی بۆ چه‌مێكی تر هه‌ڵاتووه
پێم ده‌ڵێ له‌یاده‌وه‌ری خۆتدا بۆم هه‌ڵگره
له‌و كاته‌دا نیگام ده‌خلیسكێ بۆ دارستانێك كه‌ته‌نها دار بی تیدا به‌ر ده‌گرێ
وه‌ختێكیش له‌خه‌و راده‌بم
پێڵاوه‌كانم له‌ژێرسه‌رمه و كڵاوه‌كه‌شم له‌ژێر پێم