بــــــــه‌رز و نزمــــــــــی …. مامكاك
سه‌رم له سه‌ر له‌نگه‌ریه‌كی ژه‌نگاوی فڕێ دراوه! هه‌ر كێ دێ مشتێ له پیساتی ناو كه‌لله‌ی خۆی ده‌ردێنێ و له ناو كونی گوێچكه‌می ده‌په‌ستێ!!
نه من پێغه‌مبه‌رم، نه قوتكردنی سه‌ریشم كێشه‌یه‌كی گه‌وره چاره ده‌كات، چونكه سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه مرۆڤ ببێته پێغه‌مبه‌ر و كه‌سیش نییه شكۆفه‌یێك له سه‌ر سه‌رم، به درۆشبێ، وێنه بكات.
پاشی ده‌مێك ترس دامده‌گرێ!
ئایا سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ی دێته سه‌ر ڕێی مرۆ پاش باده فڕ كردن و قاوه خواردنه‌وه و پیاڵه شكاندن، به هۆی سینگ كوتانه‌وه‌یه؟
فه‌خفووریه‌كان وێنه‌ی شه‌یتانیان له سه‌ر كێشراوه، چه‌ند قسه‌یه‌كی من و تۆشیان لێ نووسراوه، خۆ نووسین زه‌هیر نییه به‌ڵام جێی مه‌ترسییه! شاده‌ماری خوێنهێنه‌ر زراوی له نووكی قه‌ڵه‌م چووه!
ئایا ئه‌و بابه‌ته و ئه‌م هه‌موو كێشمه‌كێش و مشتومڕه ئه‌وه‌نده‌یان ده‌هێنا كه من و تۆ به یه‌كه‌وه نووسینه‌كانمان بۆی بخنكێنین؟ زه‌رده‌خه‌نه له ناو هێلێكی نه‌نووسراودا ڕه‌سم بكه‌ین و كه‌ین و به‌ینی خۆت و خۆم بخه‌ینه قاپی خواوه‌نده‌وه. ده‌ڵێن پێكه‌نین ده‌نووكی حاجی له‌قله‌قی مرداره و سیمی بێته‌ل ده‌قرتێنێ!
دونیا ده‌خه‌مه ناو تۆپێكی كونه‌وه و له سه‌ر تۆقی گردێكی پرسیار غلۆری خوارێی ده‌كه‌مه‌وه و وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و تیچاوانه‌ش ده‌ده‌مه‌وه كه له سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌ش به موره‌كه‌بێكی ڕه‌ش ده‌ینووسنه‌وه و پێشم ده‌ڵێن بیخوێننه‌وه!
ئێمه له دوای ئه‌نفال له نێو گۆڕێكی به كۆمه‌ڵا هاتین و ململانێ ده‌گه‌ڵا مردن ده‌كه‌ین. پێشتان یێژم: كچ پێش شوو كردنی سه‌رین ڕێك ده‌خا، به‌ڵام كه مێردی كرد دۆشه‌كه‌كه‌ی بن خۆی و بن پیاوه‌كه‌ی گوڵڕێز ده‌كات. خونچه‌به‌ندی نیشانه‌ی ئه‌وه نییه، ئایا ئه‌مه ئه‌وه‌نده دێنێ! ئه‌مه دێنێ ده‌سرۆكی میهراجا له سه‌ری فێڵبازێك بئاڵێنم؟
خۆر ئاوا بوو.
حه‌وشه‌ی ماڵی مردوو شۆره‌كان، كۆڵانی پێش ته‌لاری گه‌وره‌كان، نه‌خۆشخانه ڕشاوه‌كان، ئاواره سه‌روه‌ره‌كان، پیاڵه به‌تاڵه‌كان، بنكراسه لباده‌كان، كه له سه‌ر جێی نووستنی كوێره‌یه‌ك له‌نجه ده‌كه‌ن، چنه؟ ناشێ پیاو هه‌موو ده‌ردی دڵی خۆی بۆ خه‌سووی بگێڕێته‌وه، چونكه له خه‌ڵكی جیاوازه، شادی نابێ به خه‌ڵك به‌خشین، زۆر ڕه‌وابه، زۆر وریابه… لـێ گه‌له‌ك گوێ به‌م گێلاتیه‌ی خۆت مه‌ده كه دوای خستووی و لێشت ناگه‌ڕێ بفڕی.
قۆشمه‌چییه‌ك، جاری وا ده‌بێ سه‌ردوولكه بۆ زیندوان ده‌ڵێ! من پیر ده‌بم، ڕۆژێك دێ كڵاشه‌كه‌م ده‌خه‌مه سه‌ر پێڵاوه‌كه‌م، ئه‌رێ، كه‌س پێڵاوی له سه‌ر كردووه؟ ده‌رپێیه‌كه‌م له‌جیاتی پژدێنه‌كه‌م له پشتم ده‌ئاڵێنم، خه‌تی پرچم ده‌خه‌مه پشتی سه‌رمه‌وه و خۆخێكیش به ساغی قووت ده‌ده‌م، پانتۆڵێكی فانیله‌ی سپی له پێ ده‌كه‌م، له قه‌راخی ڕووبارێكی وشك بوودا مه‌له ده‌كه‌م.
په‌ریه‌كان وێكڕا سه‌ما ده‌كه‌ن. بێ ده‌نگ سترانان ده‌بێژن، سواری شه‌پۆلی با ده‌بن، بۆ ناو ده‌ریا ده‌چن، ئاگر ده‌خۆن، قژی سپی شه‌پۆله‌كان شانه ده‌كه‌ن، منیش له ناو قولغی ته‌می سپێده‌یه‌كی زوو، ئاواته‌كان حه‌شار ده‌ده‌م. منیش نقووم ده‌بم. ئاخر ئامانجه‌كانم وه‌بن لم كه‌وتوون.
سبه‌ینه بێ، نیوه‌ڕۆ بێ، یان ئێواره، په‌نجه لووسه درێژه‌كانی، به ئارامی داوێته بن چه‌نه‌گه‌ی و لێی پاڵا ده‌كه‌وێ! نه ماندووه، نه خه‌وتووه، نه بووراوه‌ته‌وه‌ش، به‌ڵكو ته‌نیا هه‌ر گاڵته‌جاڕی ده‌كات و خۆی وا ده‌نوێنێ كه نووستووه! له ته‌نیشتی لای چه‌پی من و تۆوه، ڕنه له زه‌وی گیر ده‌كات، من كێك ده‌خۆم و فڕه له چایه‌وه دێنم و ئه‌ویش پارچه سه‌هۆڵێك ده‌توێنێته‌وه و ده‌یكاته‌وه ئاو! به‌دفه‌ڕی زۆردار كه‌ی وه‌ك مرۆڤی دادپه‌روه‌ره؟ نازانم هێشتا هه‌ر ده‌گریێم، بۆ ده‌نووزێمه‌وه؟ به ڕۆژوومه، بۆ خۆم گریام و له خواش پاڕامه‌وه… نزاكردنم بۆ خه‌ڵكی بوو بۆ خۆم نه‌بوو! سه‌یره! هه‌ر چه‌نده مووی سه‌رم كه‌م و زۆرێك ڕووتاوه‌ته‌وه، به‌ڵام مێشكم له جاران قاڵتره…
مامكاك
٢٨/٧/١٩٩٢