وەڵڵا حکومەتە بە مەرج! …. هاشم کۆچانی
لە خۆپیشاندانەکانی دژە گەندەڵییدا، چەکدارانی”حکومەتی خۆمان” دە خۆپیشاندەریان شەهید کرد‌و سەدانیشیان بریندارکرد.
لە کاتێکدا خێزانی شەهیدان و سەدان هەزار کەس لەگەڵ ئەواندا، چاویان لەوەبوو سەرۆکی حکومەت بەکردار (ئاخر کردار شەرتە نەک قسان)بکووژانی شووبات – نیسانی رادەستی دادگا بکردایەوهه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی بکردبا تا ئه‌م کاره‌نه‌کرێ ناگەڕێتەوە ئەنجومەنی وەزیران، کەچی هات و لە فیستیڤاڵێکدا بڕیاریدا مەعاش بۆ خێزانەکانیان ببەستێ.
دیارە وەزیری یەکەمی حکومەت ئەم ئەزییەتەی بەرخۆبدابا یان نا، قەرەبووکردنەوەی ئەو شەهیدانە مافی سروشتیی خێزانەکانیانە. بەڵام بۆ خودی سه‌رۆک و حکومەتەکەی یاسایترو سیاسی‌تر ئەوەیە کە بکووژان رادەستی دادگا بکرێن، کە ئیستا لە ئیمپراتۆریای حزبدا وەک بەرزەکی بانان دەسووڕێنەوە.
به‌وه‌نده‌شه‌وه نه‌وه‌ستاو چەند ئۆتۆمبیلێکی عەیار دەفتەریی بۆ ژمارەیەک لێپرسراوانی پۆلیسی سلێمانی کڕی، بەلای کەمەوە یەکێک لە خەڵاتکراوەکان وەک تۆمەتبار بە کووشتنی دوو خۆپیشاندەر دادگا داوای دەکات.
ئەم مۆدێل و کولتووره زیاتر لەو حل وفەسڵانە دەچن کە لەناو خێڵ و لەلای خێڵ پێره‌و دەکرێن، بەڵام خێڵیش موڕاڵ و یاسا‌و رێسای خۆی هەیەو یەک تەرەفە کاری وا ناکات. لێرەدا مەسەلەی سەرەکیی قەرەبووکردنەوەی خوێن نییە، ئەگەر ئەم کێشانە وا بەئاسانیی چارە بکرێن خۆ ئێستا “شێرەکەی”سووریا‌و “پڵنگە برینداره‌که‌ی ” لیبیا ئامادەن لەوەش زیاتر بکەن.
سەرۆكی حکومەت کە خۆی بە پیاوێکی لیبڕاڵ ناساندووەو ماوەیەکی باش لە ئەوروپا ژیاوە، هەق وانەبوو ئەم کارەی بکردبا . چونکه ئەم جێگری سکرتێری گشتیی حزبێکیشە لە ڕێکخراوی سۆسیالدیموکراتەکاندا ئەندامە. حزبە سۆسیالدیموکراتەکانی دنیا ، لە کۆنەوە بۆ ئێستا دەیان جار پۆستی سەرۆک وەزیریی وڵاتانی گەورەی دنیایان بەدەستەوە بووەو هەیە، بەڵام بۆ یەکجاریش کاری له‌م چه‌شنه‌یان نه‌کردووه به‌ناوی حکومڕانییه‌وه بکووژان و یاساشکێنان به‌رده‌نه‌گیانی گه‌له‌کانی خۆیان.
سەرۆکی حکوومەت، ئەگەر کەسێکی کورسیی پەرست و مەسلەکییش بێ، دەبوایە دوای سێرکبازییە خۆێناوییەکانی هەرێم ، هەر هیچ نەبێ بۆ رێزگرتن لە کورسییەکەی خۆی، وازی بهێنابا، یان تا رۆخی دەستلەکارکێشانەوە، هەڕەشەی بکردبا.
.
دایک و باوک، ئاماده‌ن بێباکانە هەموو سەروەتەکانیان له(هێزه‌کانی زێرەڤانی) خێراتر بجووڵێنن، بۆ ده‌ربازکردنی جگه‌رگۆشه‌کانیان لە کارەساتێکی نەخوازراو، چجای کووشتن، دڵنیام خێزانی ئه‌و ده شه‌هیده ئاماده‌بوون هه‌رچی سامانیان هه‌یه بیاندابا به حکومه‌ت ، به مه‌رجێک ئازیزه‌کانیان نه‌کووژرێن. سەرۆکی حکومەت دەبا بیزانیبا ، دایک و باوک و کەسوکاری شەهیدەکان بە که‌متر لەگرتن و رادەستکردنی بکووژان بە دادگا، رازینابن.
ئەوەتا باوکی شەهیدێکیان دەڵێت: هەموو سامانی ئەم وڵاتە بە چاڵە نەوتەکانیشەوە، بە تاکە پێڵاوێکی كوڕەکەم ناگۆڕمەوه.
ژنە شەهێدێکیان دەڵێت: کاتێک منداڵە کۆرپە هەتیووخراوەکەم گەورە بێ، پێی دەڵێم حکومەتی هەرێم باوکتی کووشت.
باوکێکی تر دەڵێت. سەروەت و سامانی هەموو دنیا بە پەنجەیەکی کوڕەکەم نادەم.
دڵنیام ئەگەر وەزیری یەکەم، کۆمپانیای کۆڕەک تەلیکۆم و ئاسیا سێڵ و تەواوی دەستەخوشکەکانی کۆمپانیای نۆکان و تەنانەت کارگەی ئاوی بانیخێڵانیشی بخستبایەتە سەر ئه‌و مه‌عاش به‌ستنه، هیچی ئیزافە نەدەکرد .
چونکە سامانی هەموو دنیا ئازیزەکانیان لە گۆڕستان بۆ ناهێنێته‌وه مەگەر ئازادیی و دادپەروەریی و دادگایی‌کردنی بکووژان ، تۆزێک له ئازارەکانیان کەم بکەنەوە.
* * *
ئه‌مه سیاسه‌تێکی تره حکومه‌تی خۆمان له‌سه‌ر کێشی نه‌وت به‌خۆراک دایهێناوه !!
“مه‌عاش به‌ته‌قاویتکردن له‌ژیان” . ئه‌وه‌ی بێکارو نه‌داره له کوردستاندا ، با خۆی ناونووس بکات، ده‌شتوانێ جۆری رۆحکێشه‌که‌ی هه‌ڵبژێرێ . ده‌یه‌وێ به‌ده‌ستی کلێته‌له‌سه‌ره‌کان بکووژرێ ، یان بۆ نموونه پۆلیسی دایه‌ره‌ی کاره‌با ، یان زێره‌ڤانی تایبه‌ت بۆ ئه‌م کاره‌هێنراو، یان ئاساییش ….
ئه‌وانه‌ی داوای شه‌فافبوون له‌حکومه‌ت ده‌که‌ن خوا ده‌یانگرێت. ئێ باشه له‌مه‌ش شه‌فافتر!!
له‌م زه‌مه‌نی دیموکراتبوونه‌ی وڵاتی ئێمه‌دا کووشتن تاقه ئاڵترناتیڤ نییه بۆ ئه‌وه‌ی ببی به‌مه‌عاشخۆر، به‌ڵکو ئاڵترناتیڤی تریش هه‌یه وه‌ک که‌مئه‌ندامبوون. که‌مئه‌ندامبوونیش چه‌ندان جۆرن، ئه‌وانه‌یان به‌چه‌ک هاندیکاپکراون مه‌عاشه‌که‌یان باشتره، به‌تایبه‌تیی ئه‌گه‌ر راپۆرتی پزیشکیی و تۆبه‌نامه‌ی حزب هاوپێچی مامه‌ڵه‌کانیان بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وانه‌یان به‌ر هه‌ڵمه‌تی
مه‌فره‌زه شه‌قوه‌شێنه‌کانی ئه‌منی قه‌ومیی حزب، یان مه‌فره‌زه خاسه‌کانی مووه‌لیده ده‌که‌ون، ته‌قاویتی نایانگرێته‌وه ، چونکه که‌سابه‌ت و سه‌ڵاحیاتی ئه‌م مه‌فره‌زانه له‌حدودی ورگهه‌ڵتلیشان و که‌پووشکان وله‌شاخه‌وه هه‌ڵداشتنی که‌سانی غه‌یره مه‌رغوبه.
بارەکەڵڵا لە بەخشیش!! بارەکەڵڵا لە چاوتێریی!!!
دیموکراسیی بە مەرجی چەقۆ، سوور نەبوو قەبووڵی مەکەن!!