له پایته‌خته‌وه رۆشنبیر وه‌ك سێبه‌ری سیاسه‌ت
مه‌سه‌له‌ی به‌شداریكردن و نه‌كردن، یان خۆ دوورگرتن له هه‌ندێ مه‌سه‌له به هۆی ئه‌وه‌ی هاوبیر و هاوهه‌ڵویست نیت له گه‌ڵیان، یان به قسه‌ی ئه‌دیبه‌كان دووركه‌وتنه‌وه له سیاسه‌ت و لێگه‌ڕانی بۆ سیاسییه‌كان، كه ئه‌مه له زووه‌وه یه‌كێك بووه له‌و مه‌سه‌لانه‌ی هه‌میشه راوبۆچوونی جیاوازی لێكه‌وتۆته‌وه.
له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی به‌عسدا زۆرجار ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هاتۆته پێش، به‌و مانایه‌ی به‌عس وه‌ك نیزامێكی فاشی و، به‌ره‌كه‌ی تریش وه‌ك به‌ره‌ی شۆڕشگێرو پێشكه‌وتنخواز پێناسه كرابوو، ئه‌مه ئه‌و جیاوازییه بوو كه به‌رده‌وام باسوخواسی ئه‌وه‌ی ده‌هێنایه گۆڕێ، كه ئایا به‌شداریكردنی نووسه‌ران به بیر‌و نووسینه پێشكه‌وتنخوازییه‌كانیان له بڵاوكراوه‌كانی سه‌ر به به‌عس ره‌وایه یان نا، بكرێ یان نا، له‌م مشتومڕانه‌دا زۆرجار نمونه به قسه‌یه‌كی لینین ده‌هێنرایه‌وه، گوایه لینینی سه‌ركرده‌ی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری سووری روسیا له چه‌ندین بۆنه‌دا ره‌وایه‌تی داوه به نووسه‌ره پێشكه‌وتووخوازه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك كه بیانه‌وێ، جا با ئه‌و بڵاوكراوه‌یه سه‌ر به فاشیترین نیزامی دونیاش بێت، به‌وه‌ی گرنگ ناوه‌ڕۆكی نووسینه‌كه‌یه نه‌ك شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی.
دوای راپه‌ڕینیش له كوردستان جارێكی دیكه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هاته‌وه گۆڕێ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به جۆرێكی دیكه، ئه‌مجاره‌یان قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه ئایا نووسه‌ران و رۆشنبیرانی كوردستان بۆ كاركردن بچنه نێو كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات، یان وه‌ك خۆیان دوور له سیاسه‌ت له ده‌ره‌وه بمێنه‌وه درێژه به كاره رۆشنبیریه‌كانیان بده‌ن، كه ئه‌مجاره‌شیان به هه‌مان شێوه‌ی جاران راوبۆچوونی جیاواز هه‌بوو، به‌جۆرێك كه زۆرجار رۆشنبیران خۆشیان له بیركردنه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه تووشی دڵه‌ڕاوكێ هاتوون، نه‌یانتووانیوه له‌م رووه‌وه خۆیان یه‌كلای بكه‌نه‌وه، یان وه‌ڵامیكی یه‌كڵاكره‌وه‌یان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ جاریش له ده‌ربڕینه‌كانیاندا بۆچوونه‌كانی خۆیان ده‌ربڕی بێت و رایانگه‌یاندبێت كه نابێت به وته‌ی خۆیان رۆشنبیری راسته‌قینه به‌شداری حوكمڕانی ده‌سه‌ڵات بكات، ئه‌وه ئه‌و بۆچوون و ده‌ربڕینانه‌یان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر قه‌ناعه‌ت پێهێنه‌ره‌نه‌بووه، نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ك خۆیان بیرناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو بۆ خۆشیان هه‌میشه له‌م باره‌یه‌وه له وێستگه‌ی جیا جیادا لێكدانه‌وه‌و ده‌ربڕینی جیاوازیان هه‌بووه، نمونه‌ی له‌م شێوه‌یه‌شمان زۆره، كه ره‌نگه پێویست به نمونه هێنانه‌وه نه‌كات.
لێره‌دا كێشه‌كه ئه‌وه‌یه تاكو ئێستاش كۆتایی به‌و مه‌سه‌له یه نه‌هاتووه، له كاتێكدا هه‌ندێك له رۆشنبیران به شێوازی جیاجیا و له كه‌ناڵی تره‌وه پێیان ناوه‌ته نێۆ گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و له هه‌وڵی پێناسه‌كرنێكی دیكه‌دان بۆ ره‌وایه‌تی به‌خشین به كاره‌كانیان.