
ڕۆژنامەگەری لە کۆمەڵگە – بەشی سێهەم
سه‌ره‌تاکانی ڕۆژنامه‌گه‌ری به بڵاوکراوه ڕادیکاله‌کان ده‌ناسرێن. قۆناغێک که بووە هۆی له دایک بوونی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌وترێت (ماس کۆمونیکه‌یشن.) پەیوەندییە جەماوەرییەکان. بۆ ڕۆچونه ناخی سه‌ره‌تاکانی ڕۆژنامه‌گه‌ری و قوڵبوونه‌وه له‌وه‌ی له کوێوه هاتووه و سه‌ری هه‌ڵداوه، کارێکی نه‌کره که مێژوو و ئابووری ئه‌و ده‌مانه له یاد بکرێن.
سه‌ره‌تاکانی ئه‌و بڵاوکراوه ڕادیکاڵانه که به تایبه‌تی له وڵاتی به‌ریتانیادا بوونیان بوو ، هه‌رچه‌نده له بواری شێوه و ستایل و فۆرم و ژانره و هتد، له به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مڕۆی سه‌رده‌م له لاوازی‌دا به‌راورد ناکرێن، به‌ڵام وه‌ک له نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌کانی (میک تێمپل) دا به‌دیار ده‌که‌وێت، پره‌نسیبه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری زۆر زێده‌تر له ئێستا خراونه‌ته پراکتیکه‌وه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ڕادیکاله‌کانی ئه‌و ده‌مانه زۆر پرهنسیبانهتر نووسینه‌کانیان بڵاو کردۆته‌وه.
بێگومان ئه‌وه جێگای ئارگومێنته که شۆڕشی فه‌ره‌نسا و کۆمۆنه‌ی پاریس هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوون بۆ ڕادیکالکردنی بڵاوکراوه‌کان، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که له ئینگلته‌ره به نامیلکه ده‌رده‌چوون له‌لایه‌ن نامیلکه نووسه‌کانه‌وه، به‌ڵام کاتێک به مێژووی ئینگهلتهرهدا ده‌چینه‌وه ده‌بینین که جووتیاره‌کانیان له زۆر پێش شۆڕشی فه‌ره‌نسا ڕادیکال بوون . بۆ ئه‌مه‌ش ده‌کرێت ده‌ست رابکێشین بۆ سه‌رهه‌ڵدانی زه‌مین هه‌ڵکه‌نه‌کان The digger له ساڵی 1649 هه‌روه‌ها شۆرشی پیشه‌سازیش کاتێک پێگه‌ی خۆی گرت ، جارێکی تر ئه‌و ڕادیکالیزمه‌ی له نێو جه‌ماوه‌ر بە ڕاده‌یه‌کی بڵند تۆختر کرده‌وه. ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی که چینێکی تری له کۆمه‌ڵگەدا درووست کرد، به قه‌ولی ئه‌نگلس پرۆلیتاریا، (پره‌نسیبه‌کانی کۆمۆنیزم –ئه‌نگلس).
که‌واته که له گۆشه‌یه‌کی ماتریالیستی مێژووییه‌وه بڕوانینه ئه‌و قۆناغانه ، به‌و ئامانجه ده‌گه‌ین که ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕادیکال په‌رچه‌کرداری سه‌ره‌تاکانی ئه‌و چینه نوێیه ڕادیکاله بووه که له دوای شۆڕشی پیشه‌سازییه‌وه درووست بووه ، که ڕادیکاڵ بوونی هه‌ڵقولاوی ئه‌و جامهوهرهڕاادیکاڵه بووه که پێش شۆرشی فه‌ره‌نسا له ئینگلته‌ره بوونی هه‌بووه.
ئه‌و ده‌مانه ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌گشتی چونکه ڕادیکال بووه به گه‌وره‌ترین دوژمنی ده‌وڵه‌ت ناسراوە، که‌نیسه و ده‌وڵه‌ت پێکه‌وه که نوێنه‌رایه‌تی چینی فه‌رمانڕه‌وا یاخود بۆرژوازی ئینگلته‌ره‌یان ده‌کرد ، زۆر تونده‌ڕه‌وانه به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌وه‌ستانه‌وه، ئه‌مه‌ش به دانانی یاسای نوێ و سزا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان هه‌تاوه‌کو کوشتنیش به یاسایی که وه‌ک کارێکی ئاسان و ڕۆتین ده‌وڵه‌ت پیاده‌ی دەکردن. ئه‌مڕۆش ئه‌مه شتێکی سه‌یر نییه و ئاکارگه‌لێکی تەواوی ده‌سه‌ڵاتە سهرکوتگهرەکانە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بیخه‌ینه ڕوو ئه‌وه‌یه که تێکڕای ته‌قه‌لای ده‌وڵه‌ت ته‌نها له پێناو یه‌ک ئامانجدا بووه، ئه‌ویش به‌رگرتن به‌و ته‌وژمه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری که ئاگری توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری خۆشتر ده‌کرد بۆ گۆڕینی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگە لەبەرئەوەی ، بڵاوکراوه ڕادیکاله‌کان کاریان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد کۆمه‌ڵگایه‌کی تر وێنا بکه‌ن بۆ ئه‌و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه نوێیه چه‌وساوه‌یه ، پرۆلیتاریا (کریکاری پیشەسازی).لەگەڵ ئەوەشدا چونکه ڕٶژنامەنووسە ڕادیکاڵەکان درکیان به توانای ڕۆژنامه‌گه‌ری کردبوو لە گۆڕانکارییەکاندا، ئیدی به‌کاریان ده‌هێنا بۆ گۆرینی ڕێره‌و و ستراکتۆری کۆمهڵگەکەیان، ئەمەنەیان وەک بەرپرسیارێتی یه‌که‌می پیشەکەیان ده‌بینی و هەر بۆیه پرهنسیبهکانیان به‌ته‌واوه‌تی له بهرههماکانیاندا پراکتیک ده‌کرد.
له کۆتای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ستایلێکی نوێ هاته ناو بواری رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه که ناوی لێ‌نرا (رۆژنامه‌گه‌ری نوێ). ئه‌م ستایله وه‌ک ڕادیکاله‌کان ته‌نها سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه و بواره فیکریه‌کانیان به هه‌ند وه‌رنه‌ده‌گرت، به‌ڵکو چیرۆکی ژیانی خه‌ڵکیان له ووتاره‌کانیاندا رهنگدهدایهوه. ئه‌م ستایڵهش دواتر که بازار بۆ ڕۆژنامگهری ساغ دەکرێتەوە، ده‌بێته ستایڵی باو و ڕۆژنامگهری باوی لێوه درووست ده‌بێت که هه‌تا ئه‌مڕۆش بەڵکوله جاران چڕتر کار ده‌کات و به‌بێ گوێدانه فیکر ته‌نها به پۆپۆلیزم ئاراسته‌ی بابه‌ته‌کان دەکات و بۆ خوێنه‌رانی دیاری ده‌کات.
ته‌نانه‌ت له‌سەرەتاکانی ڕۆژنامه‌گه‌ری نوێ‌دا پێش ئه‌وه‌ی بازاڕێکی بۆ ساغ بکرێته‌وه ، ئایدیا ڕادیکاڵه‌کان هێشتا به بنه‌ما گیرابوون و پراکتیزه ده‌کران له‌لایه‌ن بریکاری رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه. ولیام تۆماس ستێد، که یه‌کێک بووه له به‌ناوبانگترین ڕۆژنامه‌نووسه سه‌ره‌تاییه‌کانی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه، ؛لە یادگارییەکانیدا ئاماژە کردووە: ” خۆم کابینه‌ی حکومه‌تم بینیوه دڵ ته‌نگ بوون، سیاسیه‌کان پێش کاتی خۆیان خانه‌نشین کراون، بانگه‌وازی جه‌نگ کراوه و جه‌نگ کۆتای پێهاتووه ، هه‌مووی له ڕێگای ئاژانسی ڕٶژنامەکانەوە ” (هارکپ.ل 40. 2007)
بۆ پاڵپشتی کردنی ئه‌م بۆچوونه‌و زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌شی ده‌توانین شرۆڤەکانی نووسه‌ر تۆماس کۆنۆبۆی ته‌ماشا بکه‌ین، که بۆ شرۆڤەی توخمه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و کاته ووته‌یه‌کی له تێزی فه‌یله‌سوف کارڵ مارکس به‌کارهێناوه تا ئه‌و ڕادیکالیزمه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری نوێ شرۆڤه بکات. کۆنۆبۆی ده‌ڵێت: ” یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته گرنگه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری نوێ ته‌نها ئه‌وه نه‌بوو که جیهان ڕاپۆرت بکات و هه‌واڵه‌کان بگه‌یه‌نێت، به‌ڵکو هه‌وڵی ته‌واوی بۆ ئه‌وه بووه که بیگۆڕێت” که ته‌ماشای شرۆڤه‌که‌ی کۆنۆبۆی ده‌که‌ین ڕاسته‌وخۆ ده‌زانین که ژیرانه ئه‌م شێوه ذارشتنەی به‌کارهێناوه بۆ پێناسە کردنی ئەو توخمە ڕادیکاڵە چینایەتییەی ڕٶژنامەگەری ئەو سەردمە.
هێنانه‌وه‌ی تێکڕای ئه‌و نمونانه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان ده‌رده‌خات که به گشتی پره‌نسیبه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری پێش هه‌مووشتێک ئازادی بووە له قازانجی گشت‌دا ، که‌واته له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژنامه‌گه‌ری نوێشدا هێشتا بوون به ده‌نگی بێده‌نگه‌کان ئه‌و چه‌مکه بووه که ڕۆژنامه‌گه‌ری به بنه‌مای گرتووه له بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیدا. لە بەرامبەریشدا، توێژی فه‌رمانڕه‌وا وترسی ئه‌وان له‌م پیشه‌یه و هه‌روه‌ها زانینیان به‌وه‌ی که مەحاڵە ڕیشه‌کێشی بکه‌ن له کۆمه‌ڵگەدا، وای کرد که بیر له ڕێگا چاره‌یه‌ک بکه‌نه‌وه بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی، به‌مه‌ش بازاڕیان بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری درووست کرد و ڕۆژنامه‌گه‌رییان به سه‌رمایه کرد . ئیتر سەرەتاکانی ڕٶژنامەگەرییەکی تر دەستپیدەکات ، ڕٶژمێرێکی نوێ ڕۆژنامەگەری کە لە هەندێک ساتەوەختی زۆر دژوار وساویلکەی مێژوویدا، هیچ پەیوەندییەکی نامێنیت لەگەڵ ڕۆژنامەگەری ڕادیکاڵی دایک و پرەنسیب و ئامانجەکانیدا بۆ گۆڕینی دنیا بۆ باشتر. لە بەشی چوارەمدا باس لە ” بە سەرمایەکردنی ڕٶژنامەگەری” دەکەین لەگەڵ دەرەنجامە نێگەتیڤەکانی کە دواتر جەنگی جیهانی و دابەشبوون و ماڵوێرانی دەکاتە دیاری دەستی خۆی بۆ مرۆڤایەتی.