 
	پێشكه‌ش به شه‌هیدانی هه‌میشه زیندووی گوردانی شوانی كۆمه‌ڵه
Closed							
	
						
						
					حه‌فتا په‌پوله 
حه‌فتا په‌پوله
 هێرشیان كرده
 سه‌ر دڵی زه‌وی 
به‌گژیا چوون
 بۆ  ئه‌و 
 گهمارانهی وا
 له‌سه‌ریا ده‌ژین
گوتیان
ژیان به سه‌ربه‌رزیه‌وه ژیانه 
ژیان به پاكیه‌وه ژیانه
گوتیان بژی پاكی
بژی چاكی
بژی ژیانی قاره‌مانانه
ئه‌و په‌پولانه 
دڕك بوون
 بۆ چاوی ناحه‌زان 
باوه‌ڕ بوون 
بۆ دڵی پاكان 
ئه‌وان باڵیان گرته‌وه 
تا به‌بای باڵیان لای دهن
هه‌چی ته‌می كۆن و ره‌شیه
حه‌فتا په‌پوله ،
حه‌فتا هه‌ڵۆ باڵیان گرتۆ
 بۆ لای ئاڵای لالۆ ،
بۆ لای لالۆ
حه‌فتا لالۆی دیكه،
حه‌فتا هه‌ڵۆی دیكه
 هه‌ڵفڕین 
ههڵفڕینێك بڵینتر له
 شاهۆ و نه‌كه‌رۆز
ههڵفڕینێك بۆ 
 دڵی ئاسمان
ههڵفڕینێك پڕ له شانازی 
ههڵفڕینێك بۆ مانه‌وه ،
ئه‌وان هه‌ر ماون
هه‌ر ده‌مێنن،
به‌ڵام له ئاسمان
 له‌ولای پاكیه‌وه
ئه‌وان هه‌ر ده‌مێنن 
سه‌یران سیروانی- رۆژهه‌ڵاتی كوردستان

 
			 
			 
			