بنه‌ماكانی سایكۆلۆژیای دهسهڵاتو جه‌ماوه‌ر … به‌شی دووه‌م
ده‌سه‌ڵات (هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك) بنه‌مایه‌كی سایكۆلۆژی و عه‌قڵی هه‌یه كه وزه‌و توانا‌و كارایی خۆی له‌هزرێكی سیاسییه‌وه به‌ده‌ستده‌هێنێت، دواجار هه‌وڵده‌دات ئه‌و هزره بكاته چه‌ترێكی گه‌وره و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه له‌ژێریدا كۆبكاته‌وه، به‌ڵام به‌ته‌نها هزری سیاسی له‌توانایدا نییه ببێته چه‌ترو سێبه‌ر بۆ هه‌مووان بكاته، ئه‌گه‌ر ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌ی خۆهه‌ڵواسین و جێگیربوونی له‌كۆمه‌ڵدا نه‌بێت.
(ئامرازه‌كانی ده‌سه‌ڵات فره‌و هه‌مه‌لایه‌نن، دیارترینییان بریتییه لهزیرهكی و بیرتیژی و هۆشیاری و كۆنترۆڵكردنی عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانییه‌وه، جا ئه‌م كۆنترۆڵكردنه به‌خوایشت بێت، یان به‌تۆپزی له‌لای ده‌سه‌ڵاتدار زۆرگرنگه نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و بتوانێت كه‌شێكی ئارام و ئاسایش دروستبكات).( )
مه‌به‌ست له‌ئاسایش، ئاسایشی ده‌سه‌ڵاته، نه‌ك ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌رچی جه‌سته‌یه‌كی مه‌حكه‌می هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا زیاتر لهبوكێكی ئارایشتكراو ده‌چێت!.
ده‌سه‌ڵات، (به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتار‌و دیكتاتۆره‌كان) رووخساری راسته‌قینه‌یان هێنده ناشرین و سامناكه، به‌بێ ئارایشت بۆ ساتێكی كه‌میش ناتوانن خۆیان نیشانی خه‌ڵكی بده‌ن.
چۆن دڵۆپه باران، یان هه‌تاوی گه‌رمی هاوین كار لهئارایشتی كچ ده‌كات و رووخساریان ده‌شێوێنێت، ده‌سه‌ڵاتیش ئاوه‌ها ده‌شێت به‌هۆی زۆر فاكته‌ره‌وه شێوه‌و رووخساری بشێوێنرێت و ئاسایشی لێتێكبدرێت، بۆیه ده‌سه‌ڵات زۆر به‌وردی چاودێری جموجوڵی تاك و كۆی كۆمه‌ڵ ده‌كات، ده‌سه‌ڵات هێنده ناسك بێت، ده‌شێت لهدڕینی وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك یان له‌نووسینی سه‌ر دیوارێك یان هه‌ڵواسینی پۆسته‌رێك، مانگرتنێك، خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌دژی، ئاسایشی بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، لێره‌وه ده‌سه‌ڵات بۆكپكردنهوهی ئه‌و ناڕه‌زاییانه هه‌موو ئامرازێك به‌كار ده‌هێنێت، به‌بیانووی پاراستنی ئاسایشی خۆی سڵ له‌هیچ كوشت و بڕێك ناكاته‌وه، بۆیه ترسی خه‌ڵكی له‌ده‌سه‌ڵات ده‌بێته دیارده‌یه‌ك و له‌هه‌موو گوفتار و ره‌فتارێكدا ده‌بێت حسابی بۆ بكرێت. تاك له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی ئاوه‌ها ده‌بێت زۆر ئاگای له‌زاری بێت، چونكه ده‌شێت لهزهلهیهكدا له‌دژی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و كه‌سه سه‌ری خۆی بهفهتارات بدات و خۆی مه‌حف بكاته‌وه.
(له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاردا هه‌رگیز رێكناكه‌وێت كه ئاسایشی ده‌سه‌ڵات و ئاسایشی كۆمه‌ڵاتی هاوتابن، هه‌میشه یه‌كێكیان له‌مه‌ترسیدا ده‌بێت و ده‌بن به‌قوربانی یه‌كدی. كاتێك ئاسایشی ده‌سه‌ڵات باڵاده‌ست ده‌بێت، ترس و تۆقاندن ده‌بێته سێبه‌رێك و به‌بست له‌جه‌ماوه‌ر جیا نابێته‌وه)( ).
مێژووی ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌كان شایه‌دی ئه‌وه‌ن كه‌ده‌شێت چه‌ندین ده‌یه وه‌زعێكی ئاوه‌ها درێژه بكێشێت، به‌ڵام هه‌رگیز دۆخێكی ئاوه‌ها هه‌تاهه‌تایی نه‌بووه‌و نابێت، بۆیه مه‌رگی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه شتێكی حه‌تمی و حه‌یاتییه و هه‌ر ده‌بێت رووبدات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م روودانه پێویستی به‌زه‌مینه‌سازی و ئیراده‌ی پۆڵاین و قوربانی زۆر هه‌یه، هه‌رگیز له‌خۆوه روو نادات.
كاتێك ئاسایشی ده‌سه‌ڵات و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، هه‌ردوولا (ده‌سه‌ڵاتدارو جه‌ماوه‌ر) ده‌یانه‌وێت، تۆڵه له‌یه‌ك بكه‌نه‌وه لێره‌وه توندوتیژی جه‌ماوه‌ریش به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات سه‌رهه‌ڵده‌دات، چونكه پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدار توندوتیژو بێڕه‌حم بووه له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ردا. توندوتیژی جه‌ماوه‌ریش هه‌ر به‌شێكه لهسایكۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات، له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ر ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسه. جه‌ماوه‌ر كه هیچ خێرێك له‌ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ناهێنێت، به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵده‌دات زیانی پێبگه‌یه‌نێت، داموده‌زگاكانی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
زۆرێك له‌بیرمه‌ندانی سیاسی پێیانوایه كهستهمكاری تاك سوكترین جۆری سته‌مكارییه، به‌ڵام سته‌مكاری كۆمه‌ڵ خه‌ته‌رناكترین و توند‌وتیژترین جۆری سته‌مكارییه، به‌ڵام ده‌بێت بزانین كهجهماوهر هه‌ر له‌خۆڕا سته‌م ناكات، مه‌گه‌ر ئارامی لێببڕێت یان یه‌قینی به‌وه هێناوه كه‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی فه‌رمانڕه‌وای ده‌كات ده‌یچه‌وسێنێته‌وه یان ته‌فره‌ی ده‌دات. ئیدی لێره‌وه سته‌مكاری جه‌ماوه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، رقی جه‌ماوه‌ر ده‌بێته ئاگرو دار‌و به‌رد پێكه‌وه ده‌سوتێنێت و به‌هیچ ئاوێك خامۆش نابێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ده‌سه‌ڵاتداریش له‌جاران بێڕه‌حم تر ده‌كه‌وێته وێزه‌ی جه‌ماوه‌ر، ئه‌حكامی عورفی له‌وڵاتدا راده‌گه‌یه‌نێت، رێگه‌ی شاره‌كان له‌یه‌ك داده‌خات، ره‌شبگیر ده‌كات، ماڵ ده‌پشكنێت، ئابڵۆقه‌ی ئابووری و خزمه‌تگوزاری ده‌خاته‌سه‌ر ناوچه گومانلێكراوه‌كان، ئاو و كاره‌بایان لێده‌بڕێت، له‌گه‌یاندنی زانیاری بێبه‌شیان ده‌كات، خه‌ڵكی به‌تاك وكۆ زیندانی ده‌كات، له‌سێداره‌یان ده‌دات.
له‌به‌رئه‌نجامی ئه‌م توندوتیژییانه‌وه، چه‌مكێكی نوێ دێته ئاراوه، ئه‌ویش چه‌مكی ئۆپۆزیسیۆنه، (هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك لهسایكۆلۆژیایدا ئه‌وه ره‌نگده‌داته‌وه كه‌هه‌میشه هێزی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ئارامی و ئاسایش، بۆیه له‌ناوبردنی هێزێكی ئاوه‌ها نه‌ك هه‌ر خهتانییه، به‌ڵكو ئه‌ركێكی حه‌تمی و حه‌یاتییه)( ).
ئه‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌له‌یدا سه‌رنجڕاكێشه و واده‌كات كه‌ئه‌م حاڵه به‌ئاسایی وه‌ربگیرێت ئه‌وه‌یه كه‌هێزی ئۆپۆزیسیۆنی ئێستا، له‌ئاینده‌دا هه‌مان خه‌سڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌یه، چونكه ده‌شێت رۆژێك بێت، ئه‌میش ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، ئه‌وكاته ئه‌میش هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی به‌رامبه‌ر ده‌دات. جگه‌له‌مه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك به‌گومانه‌وه ده‌ڕوانێته كۆبوونه‌وی جه‌ماوه‌ری، چونكه ده‌سه‌ڵات له‌وڕاستییه باش گه‌یشتووه كه تاكه هێزێك توانای له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، جه‌ماوه‌ره. بۆیه سڵی لێده‌كاته‌وه به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌به‌رامبه‌ریدا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت، سه‌ركوتی ده‌كات. (ده‌سه‌ڵات پێیوایه كه كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هێزێكی ژه‌هراوی بێئامانه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار ئاگاداری جموجۆڵ و ره‌فتاریان نه‌بێت، ده‌شێت له‌پڕێكدا كورسی له‌ژێر پێیان راكێشێت و ته‌پ بیاندا به‌زه‌ویدا، بۆیه لێره‌وه ده‌سه‌ڵاتدار چاودێری وردی جموجۆڵی و ره‌فتاری جه‌ماوه‌ر به‌ئه‌ركێكی شه‌رعی و عه‌قڵانی هه‌نووكه‌ی خۆی ده‌زانێت، ناكرێت به‌هه‌ند وه‌رینه‌گرێت)( ). بێگومان چاودێریكردنی جه‌ماوه‌ر ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵكردنی به‌دوادا نه‌هات، ئه‌وا كاره‌كه بێ‌ئاكام ده‌بێت، بۆیه زۆر به‌توندی كار له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌كات.
به‌شێكی تری سروشتی سایكۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات بریتییه له‌شاردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ڕاستییه‌كان له‌جه‌ماوه‌ر، جه‌ماوه‌ریش وه‌كو(گۆستاڤ لۆبۆن) ده‌ڵێت: ( هێزێكی ناعه‌قڵانی موحافیزكاره) توانای خستنه‌ڕووی ته‌واوی راستییه‌كانی نییه، بۆیه لێره‌وه به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداردا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، هه‌ركاتێكیش به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م دووه (جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدار) یه‌كینه‌گرته‌وه، ئه‌وا قه‌یرانی سیاسی و دیموكراسی له‌وڵاتدا سه‌رهه‌ڵده‌دات. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ش هه‌ر په‌یوه‌سته به‌لایه‌نێكی تری سایكۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاته‌وه، چونكه (ده‌سه‌ڵات له‌پێكهاته‌ی خۆیدا جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی تاك ده‌كاته‌وه، جا ئه‌و تاكه له‌فۆرمی سه‌رۆكی خێڵ ، یان هۆز ، یان تایه‌فه، یان حزبدا بێت، زۆرجاریش له‌فۆرمی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت)( ).
له‌حاڵێكی ئاوه‌هادا (تاكه‌كه‌سێك-سه‌رۆك) بریتیی ده‌بێت له‌ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتیش به‌هه‌موو پێكهاته یاسایی و دادگه‌ریی و كارگێڕییهكانییهوه یه‌كسان ده‌بێت به‌سه‌رۆك!.
له‌م گۆشه‌یه‌وه ده‌توانین بڵیین: به‌درێژای مێژوو، سایكۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات بریتیی نه‌بووه له‌كۆی سایكۆلۆژیای ئه‌وكه‌سانه‌ی كهلهدهوری سه‌رۆك كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو جیاواز له‌مه ده‌سه‌ڵات بریتیی بووه له‌سه‌پاندنی سایكۆلۆژیای تاكه‌كه‌سێك به‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه‌دا.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌یه كه‌هه‌ندێك له‌و ده‌ستوپێوه‌ندانه‌ی، له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌بیركردنه‌وه‌و ره‌فتاریاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكدا ده‌كه‌ونه ناكۆكییه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن كهگهردوو تۆزی خه‌تای ده‌سه‌ڵات له‌شان و باڵی خۆیان بته‌كێنن و خۆیان به‌بێتاوان بده‌نه قه‌ڵه‌م، به‌ڵام ئه‌م بانگه‌شه‌كردنه جگه له‌چه‌واشه‌كاری و فروفێڵ و ته‌فره‌دان، هه‌روه‌ها داننانیشه به‌بێ ئیراده‌یی خۆیاندا. ئه‌مجۆره كه‌سانه به‌ناڕاسته‌وخۆ ده‌یسه‌لمێنن كه‌ئه‌مانه جگه له ئامێرێكی جێبه‌جێكار زیاتر هیچی تر نیین له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆكدا، جگه له‌مانه ئاماژه‌یه‌كه بۆ باڵاده‌ستی سایكۆلۆژیای سه‌رۆك كهتوانیوییهتی له‌كاتێكی دیاریكراودا ببێت به‌خۆراك بۆ ته‌واوی دهستوپێوهندهكانی و ئاراسته‌یان بكات و بیانبزوێنێت به‌وشێوه‌ی كه‌خۆی (سه‌رۆك) ده‌یه‌وێت.
لێره‌دا مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ و سه‌رنجڕاكێش هه‌یه كه‌هه‌ر په‌یوه‌ندی بهسایكۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌كه مادامه‌كی (هه‌میشه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه كه‌به‌شێك لهدهستوپێوهندهكانی سه‌رۆك، له‌سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بهلهسهببن و حاشا له‌تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، ئه‌م دۆخه وا له‌هه‌ندێك لهسهرۆكهكان ده‌كات كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی دڵسۆزی و وه‌لائیان لێده‌كرێت، زیاتر له‌خۆیانی نزیك بكه‌نه‌وه‌و پۆستی باڵا‌و ئه‌ركی قورسیان له‌وڵاتدا پێبسپێردرێت، به‌جۆرێك كه‌ئیتر ده‌رتانێك بۆ حاشاكردن و به‌له‌سه‌بوون و هه‌ڵاتن له‌ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وكه‌سانه نه‌مێنێته‌وه، لێره‌وه ئه‌م كه‌سانه ناجاردهبن كه‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاكانه‌و بیانوو بۆ خه‌تاكانی ده‌سه‌ڵات بهێننه‌وه، چونكه ئیدی ئه‌مانیش به‌شێكن له‌پێكهاته‌و سایكۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات، ده‌زانن كهبهلهناوچوونی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مانیش نغرۆدهبن، بۆیه به‌ناچاری خۆ به‌قوربانی ده‌سه‌ڵات و سایكۆلۆژیای سه‌رۆك ده‌كه‌ن!)( ).
ئه‌گه‌ر به‌په‌یژه‌ی ئه‌م ته‌رزه باسانه‌دا زیاتر هه‌ڵزنێین ئه‌وا پێویستده‌كات قسه‌یه‌كیش له‌سه‌ر پهیوهندیو كاریگه‌ریی ئایدیۆلۆژیا به سایكۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاته‌وه بكه‌ین.
ئایدۆلۆژیا رۆحی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نییه له‌ناخی خۆیدا هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو نه‌بێت. (ئایدۆلۆژیا ئهوپانتاییه كهدهسهڵاتدار له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌بێته یاریزانێكی كارا. ئه‌مه حاڵه‌تێكی ئاساییه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك (بهتۆتالیتارو دیموكرات و لیبراڵه‌وه) پێویستی به‌ئایدۆلۆژیا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاساییه ئه‌وه‌یه كهدهسهڵاتدار ئایدۆلۆژیای خۆی به‌تۆپزی و به‌ناشه‌رعی بكاته ئایدۆلۆژیای باو له‌كۆمه‌ڵدا)( ). واته كۆمه‌ڵگه ناچاربكات كه‌وه‌كو ئه‌و بیربكه‌نه‌وه و ره‌فتار بكه‌ن و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار شه‌ڕی هه‌ڵگیرساند، ئه‌وا ده‌بێت جهماوهرببێت به‌جه‌نگاوه‌ری ئه‌و، ئه‌گه‌ر ئاشتیكرد، ئه‌وا جه‌ماوه‌ر ستایشی كاره ئاشتیخوازانه‌كه‌ی بكه‌ن و چه‌پڵه رێزان و گوڵبارانی بكه‌ن.
ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتداری له‌مجۆره له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته رۆشنكه‌ره‌وه‌ی به‌ری دیده‌ی جه‌ماوه‌ر، ده‌بێته په‌رده‌یه‌كی ره‌ش و راستی سایكۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات ده‌شارێته‌وه.
زۆرجار له‌سه‌ركوتكردنی جه‌ماوه‌ردا هێزی ئایدۆلۆژیا له‌هێزی سه‌ربازی ترسناكتره، چونكه هێزی سه‌ربازی هێزێكی به‌رچاوه‌و ره‌نگه جه‌ماوه‌ر بتوانێت خۆ لهنیشانی لابدات و له‌به‌ره‌ی هه‌ڵبێت، به‌ڵام هێزی ئایدۆلۆژیا ئه‌گه‌رچی كار لهجهستهناكات، به‌ڵكو توانای بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ زانینی راستییه‌كان په‌كده‌خات. به‌مانایه‌كی دی ئایدۆلۆژیا ده‌بێته له‌مپه‌ر له‌به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌كان بۆ خۆڕزگاركردن لهبێدادییهكان.
(بۆ ده‌سه‌ڵاتداری تۆتالیتا خه‌ڵكی كۆكردنه‌وه بۆ هێزی سه‌ربازی ئاسانتره وه‌ك له‌هێزی ئایدۆلۆژی، بۆیه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێك ناتوانێت به‌ئاسانی به‌م ئامانجه بگات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نابێت و زۆر به‌چڕی و به‌به‌رده‌وامی كاری له‌سه‌ر ده‌كات، چونكه ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌م كاره، ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت، ده‌شێت ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كهئایدۆلۆژیایهكی نوێ له‌وڵاتدا بێته‌ئاراوه، ئه‌مه‌ش جێپێی ئایدۆلۆژیای باوی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، چونكه ره‌خنه‌گرتن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتی باو، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆسه‌ر سه‌رجه‌م بوونیادی ده‌سه‌ڵات، بۆیه هه‌وڵی له‌مجۆره مه‌حاڵه به‌بێ سزا كۆتایی بێت)( ).
لێره‌دا راستییه‌ك هه‌یه پێویسته هه‌موولایه‌كمان دركی پێبكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئایدۆلۆژیا هه‌ر ده‌توانێت ببێت بهقاچێكی ده‌سه‌ڵات، چونكه ده‌سه‌ڵات بۆئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی زیاتر مه‌حكه‌م بكات، پێویستی به‌داموده‌زگای خزمه‌تگوزاری وكارگێڕی و ئابووری و راگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌یی و زانست و…هتد هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه وه‌كو ئه‌ندامێكی چالاك كارنه‌كه‌ن، هه‌رگیز ده‌سه‌ڵات ناتوانێت جه‌سته‌ی قورسی له‌سه‌ر یه‌ك قاچی ئایدۆلۆژیا رابگرێت، ئه‌گه‌ر راشیگرت ناتوانێت بڕوات، ئه‌گه‌ر هه‌ر زۆریش له‌خۆی بكات ئه‌وا ده‌بێت به‌شه‌له‌شه‌ل رێگه ببڕێت، جه‌سته‌ی شه‌ل و نوقسانیش هه‌میشه ئه‌گه‌ری كه‌وتنی زیاتره وه‌ك له‌به‌رده‌وامی رێگه‌بڕین.
به‌كورتی بڵێین: (ئایدۆلۆژیا دیوه تیۆرییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌گه‌ر پراكتیكی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، ئه‌ندامێكی مجرۆ ده‌بێت، چونكه ئایدۆلۆژیا هه‌رته‌نها بریتییه نییه له‌كۆمه‌ڵێك وشه‌و وته‌زا، له‌به‌ربكرێت و بگوازرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وكاته كاریگه‌ری باشی ده‌بێت كه‌ئه‌و وته‌و وته‌زایانه هاوتابن له‌گه‌ڵ ژیانی پراكتیكی ده‌سه‌ڵاتدا. خۆبه‌ستنه‌وه بهحهرفییهتی ئایدۆلۆژیا، ده‌بێته‌مایه‌ی مه‌حفبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیاكه)( ).
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی (ده‌سه‌ڵات سروشتێكی خۆسه‌پاندنی هه‌یه وه‌ك لهپیادهكردن، خۆسه‌پاندنیش له‌دوو فۆرمی جیاوازدا ده‌رده‌كه‌وێت.
یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێندراوی ناڕه‌وا-ناشه‌رعی
دووه‌م: ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێندراوی ره‌وا-شه‌رعی
ئه‌م دوو فۆرمه لایه‌نی نه‌گه‌تیڤی ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه‌ڕوو، لایه‌نی پۆزه‌تیڤی ده‌سه‌ڵاتیش بریتییه له‌پیاده‌كردنی به‌بێ سه‌پاندن، ئه‌گه‌رچی هه‌موو كاتێك ئه‌م شێوه‌یه بێ عه‌یب و تانه نییه، چونكه ده‌شێت پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ دروست نه‌بووبێت، به‌ڵكو رووداوێك بووبێته هۆی دروستبوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته. لێره‌وه كێشه‌ی تاكه‌كان له‌گه‌ڵ سایكۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتی باودا سه‌رهه‌ڵده‌دات)( ).
گرفتی بنچینه‌یی نێوان تاك و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات نییه، چونكه بوونی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌تمی و حه‌یاتی و لۆژیكییه، هه‌روه‌ها له‌فۆرمی ده‌سه‌ڵات و ناوهكهشیدا نییه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌كێ حكوم ده‌كات، به‌ڵكو له‌شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵات و چۆنییه‌تی حكومڕانیدایه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌یوه‌سته به‌كه‌می و زۆری ماف و ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌لایه‌ك و هاووڵاتیان له‌لایه‌كیتره‌وه، پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات چه‌ندین شێوه‌ی جیاوازی هه‌یه (جۆن كینیت كالبرێت) له‌كتێبی (توێكاری ده‌سه‌ڵات)دا سێ جۆر له‌پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستنیشانكردووه‌و به‌مشێوه‌یه ده‌یانخاته‌ڕوو:
(یه‌كه‌م: چۆنییه‌تی زۆره‌ملێی : ئه‌م چۆنییه‌تییه پشت به‌هێزو توندوتیژی ده‌به‌ستێت، ئامانجی ده‌سه‌ڵات ملكه‌چكردنی جه‌ماوه‌ره، مافی تاك وكۆمه‌ڵ له‌نزمترین ئاستدایه، یاسا جگه له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی گاڵهتهجاڕی هیچی دی نییه.
دووه‌م: چۆنییه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه: ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی ئه‌م چۆنییه‌تییه‌وه هه‌وڵده‌دات هه‌ژموونی خۆی بهسهرخهڵكیدا بسه‌پێنێت، به‌ڵام به‌ڕێگه‌ی به‌خشینی خه‌ڵات و ئیمتیازاتی مادی و پاره‌و پووله‌وه.
به‌مانایه‌كی دی ده‌سه‌ڵات بۆ ملكه‌چكردنی وكپكردنهوهی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی له‌به‌رامبه‌ر سیستمی سیاسی وڵات‌دا، ئاستی بژێوی خه‌ڵكی تاڕاده‌یه‌ك به‌رزده‌كاته‌وه، به‌ماڵ و سامان ئیغرایان ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێجار جۆرێك لهئازادیش بۆ خه‌ڵكی بهرقهراردهكات.
ده‌بێت بزانین كه‌ئه‌م دوو چۆنییه‌تییه كار له‌سه‌ر ملكه‌چكردن و بێده‌نگی خه‌ڵكی ده‌كات.
سێیه‌م: چۆنییه‌تی گونجاوێتی: ئه‌م چۆنییه‌تییه پیشت بهڕاگۆڕینهوهی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتیان ده‌به‌ستێت له‌سایه‌ی ئه‌م چۆنییهتییهدا ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و شه‌رعی ده‌سه‌ڵاتی خۆی پیاده ده‌كات و نایسه‌پێنێت به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا. ئه‌م چۆنییه‌تییه شیاوترین رێگه‌ی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌و تاك وكۆ له‌سایه‌یدا به‌مافه‌كانی خۆیان به‌هره‌مه‌ند ده‌بن)( ). به‌مانایه‌كی دی ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتی هه‌ردووكیان ئاراسته‌كار و ئاراسته‌كراو ده‌بن به‌سه‌ریه‌كه‌وه. مه‌سه‌له‌یه‌ك لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی پێبده‌ین ئه‌وه‌یه‌كه ده‌شێت سیستمێكی سیاسی هه‌رسێ چۆنییهتییهكه یان دووان یان یه‌كێكیان پیاده بكات.
* مامۆستا له‌زانكۆی سلێمانی.
سه‌رچاوه‌كان:
(1) جاك ولیم لایبار:السلگه السیاسیه ، ترجمه :الیاس حنا،منشورات عویدات،بیروت، الگبعه الپانیه، 1982. ص 118 .
(2) د.حسن الصعب : علم السیاسه ، دار البیروت للملایین ، گ4 ، 1980 ، ص56 .
(3) سالم القمودی : سایكولوجیه السلگه ، بیروت ، لبنان ، 1991 ، ص45 .
(4) سالم القمودی : هه‌مان سه‌رچاوه ، ص 46.
(5) جورج بالندیه : انپروبولوجیه السیاسیه ، بیروت ، گ2 ، 1999، ص112 .
(6) سالم القمودی : هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ص61 .
(7) د.حسن توفیق ابراهیم : العنف السیاسی فی النڤم العربیه ، مركز دراسات الوحده العربیه ، بیروت ، لبنان ، گ1 ، 1990، ص97 .
(8) د.ریاچ عزیز هادی : المشكلات السیاسیه فی الدول النامیه ، بغداد ، گ2 ، 1993 ، ص25 .
(9) سالم القمودی : هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ص75.
(10) سالم القمودی : هه‌مان سه‌رچاوه ، ص80 .
(11) سالم القمودی : هه‌مان سه‌رچاوه ، ص82 .