حزبی شیوعی كوردستان و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی
ئه‌م نوسینه وه‌ڵامی پرسیاری (فه‌لسه‌فه چی یه)؟ (بۆچی پێویستیمان به فه‌لسه‌فه‌یه)؟(ئایا له فه‌لسه‌فه بترسین)؟(فه‌لسه‌فه چی به‌رهه‌م ده‌هێنێ)؟(كێن ئه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه ناشرین ده‌كه‌ن)؟(به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌شه نه‌كردنی فه‌لسه‌فه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ی‌دا چی یه)؟ …..؟ناداته‌وه ، به‌ڵكو ئامانجی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌یه (ئایا له پشت بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانی حزبی شیوعی كوردستان فه‌لسه‌فه بوونی هه‌یه)؟ .
فه‌لسه‌فه چۆن كار ده‌كات
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه فه‌لسه‌فه له‌سه‌ر سێ بنه‌ما كار ده‌كات :
1- سه‌لماندنی لۆژیكی : خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی وردی بارودۆخ به بابه‌تیانه و (هه‌ر بابه‌تێك)، ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانی له ئێستا و داهاتوودا .
2- ته‌با بوون له‌گه‌ڵ ئه‌زموون : گه‌یشتنه ئه‌نجامێك كه له ئاكامی سه‌لماندنی لۆژیكی به‌رهه‌م دێت و به پێی تێپه‌ڕبوونی (كات – قۆناغ ) ، ئه‌م ده‌ره‌نجامه پێچه‌وانه نابێته‌وه و به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له كاتی راگه‌یاندنیدا راستی و گرنگیه‌كی كه‌م بایه‌خ بێت ، ئه‌وا به پێی تێپه‌ڕبوونی (كات – قۆناغ ) ، ئه‌زموون ده‌یسه‌لمێنێ چه‌ند (كرده یان چالاك)یه‌كی ته‌با بووه له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا .
3- ده‌ربڕینی ڕوون له خستنه ڕوودا : هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه هه‌ڵگری بیری فه‌لسه‌فییه (خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی دۆخێكی تایبه‌ته ) ، پێویستی به‌وه نیه به شێوازێكی ئاڵۆز و ناڕۆشن له‌ودیوی بابهتهكان بدوێ و ، (توڕه‌ی _ ئاره‌زوو _ ترس_ شه‌رم) به‌سه‌ر بۆچونه‌كانیدا زاڵ نابێت .
ئه‌م ده‌ربڕینه ڕوون و ئاشكرایهش له چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستی و ململانێی ژیانێكی پێكه‌وه‌ی هاوبه‌ش ده‌بێت ، به دورلهوهی بیركردنه‌وه و زمانی گفتوگۆ له نێو بچێت .
له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌رشیفی نزیكه‌ی په‌نجا ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی (ڕێگای كوردستان) كه ههفتهنامهیهكی سیاسیه و حزبی شیوعی كوردستان ده‌ریده‌كات ، نمونه‌ی زیندوو له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی ئه‌م حزبه له پشتیه‌وه فه‌لسه‌فه ئاماده‌یی هه‌یه .
(هه‌ڵبژاردن) و (په‌رله‌مان)
یه‌كێك له كێشه‌كانی كوردستان (هه‌ڵبژاردن) و (په‌رله‌مان)ه ، كه (په‌رله‌مان) نه‌یتوانیوه كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات ، دیاره په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نها ئه‌ركی ده‌ركردنی یاسا و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نیه له كاتی خۆیدا ، (هه‌ڵبژاردن)یش به‌رده‌وام دواكه‌وتووه و به كه‌موكوڕی یه‌وه به‌ڕێوه چووه، تێروانینیش بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه جیاواز بووه .
له سه‌روتاری هه‌فته‌نامه‌ی ڕێگای كوردستان ژماره 842 له 24-6-2009 هاتووه ” په‌رله‌مان رۆلێكی كارا ببینێت له‌چه‌سپاندنی ده‌سكه‌وته به‌ده‌ست هاتووهكانو قوڵكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی‌و زیاتر به‌رفراوان كردنی پانتایه‌كانی ئازادی‌و سیاسی‌و فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و داكۆكی كردن له به‌رژوه‌ندییه‌كانی چین‌و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بهگشتیو ره‌نجده‌رانی بیروبازوو به‌تایبه‌تی.
هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له‌پێناوی زیاتر تۆكمه‌كردن و پته‌وكردن و به‌رفراوانكردنی پانتاییه‌كانی دیموكراسیه‌ت و ئازادیه گشتیه‌كان بێت ، نه‌ك به ته‌نها هیوا و هه‌وڵ و ئامانجه‌كان له‌وه‌دا چڕ بكرێنه‌وه كه‌ته‌نها بۆ گه‌یشتن بێت به‌په‌رله‌مان.
باههنگاوهكانی هه‌موو لایه‌كمان رووه‌و به‌هێزكردنی پایه‌كانی ئه‌زموونی كوردستان‌و بووژانه‌وه‌ی ژێر خانی ئابووری‌و زیاتر گه‌شه‌پێدانی ژیانی گوزه‌رانی خه‌ڵك‌و چاكسازیی‌و ئاشتی‌و ئاوه‌دانی بێت.
(متمانه)
ترسێكی پێشینه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان له یه‌كدی نه‌بونه (متمانه)یه ، كه ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوان گفتوگۆ و دانیشتنه‌كانه .
له سه‌روتاری ژماره 207 له 4-6-1996 له ژێر ناونیشانی (سه‌رله‌نوێ دروست كردنه‌وه‌ی بوونی متمانه) ئاماژه به گرنگی بوونی متمانه ده‌كا له نێوان حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و پێی وایه (په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزبه كوردستانیه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر بناغه‌ی رێزگرتنی دیموكراسی‌و ئاڵوگۆركردنی بیروڕاو جیاوازی له‌بۆچوون‌و شیكردنه‌وه و گیانی ره‌خنه و ره‌خنه له‌خۆگرتن بێت) سه‌روتار ژماره 211 — 2-7-1996.
(حزبی شیوعی كورستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه‌رێگای ئاشتی‌و دیموكراسیانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكییه‌كان، له‌وانه‌ش مه‌سه‌له‌ی دهسهڵاتو سه‌ركردایه‌تی كردنی، ته‌نها رێگایه‌كی راسته، كه بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی كوردستان، لهكهندهڵانو ته‌نگه‌ژه دهپارێزێو هێزه سیاسیه‌كانی له‌و بۆسانه رزگار ده‌كات كه بۆیان نراوه‌ته‌وه) لاپه‌ڕه “7” ژماره 224به‌رواری 31-10-1996 .
بێ لایه‌نی پێشمه‌رگه
حزبی شیوعی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر دروست كردنی هێزێكی نیشتمانی كردۆته‌وه ، كه به‌رگری له كوردستان بكات و سه‌ر به هیچ حزب و لایه‌نێك نه‌بێت و له كاتی ململانێی نێوان حزبه‌كان نه‌بێته ئامڕازی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان .
له ژماره 159 له به‌رواری 6_6_1995 لاپه‌ڕه “2”هاتووه (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیا و دامه‌زراندنی هێزی به‌رگری نیشتمانی سه‌ر به‌حكومه‌ت) ، (ژماره‌ی پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی به‌رپرسه‌كان دیاری بكرێت) (به‌كارهێنانی هێز له ناكۆكیه‌كانی نێوان حزبه‌كان حه‌رام بكرێت و هه‌نگاوه‌كان ڕووه و دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ”دوو میرنشین” ده‌چێت ).
شه‌ڕی ناوخۆ
شه‌ڕی ناوخۆ له كوردستان ته‌نها كوشتن و دوو ئیداره‌یی و ڕشتنی خوێن و دواكه‌وتنی خزمه‌تگوزاری و ڕهشپۆشكردنی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه ، به‌ڵكو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشبینی كرا (ئاكامی بهرجهستهكانی شه‌ری ناوخۆ، ئیفلیج كردنی پهرلهمانو له‌ناو بردنی حكومه‌تی ههرێمو ماڵوێرانی‌و كوشتنی خه‌ڵكی بێ دیفاع‌و ئاواره‌كردنی هاوڵاتیانو سوتاندنی دهغڵو دان‌و پیاده‌كردنی تیرۆر و كوشتنی دیل و گرتن‌و ئهشكهنجهدانو دروخستنهوه و ده‌ركردن له‌سه‌ركار و تاڵانكردنی ماڵ‌و سهروهتو سامان‌و باره‌گاكان‌و ته‌نانه‌ت دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، پاكانه پێكردنو ده‌یان ره‌فتاری نه‌گریسی دیكه، هه‌ر هه‌مویان پێشلیكردنی زه‌قی مافی مرۆڤ‌و بنه‌ماكانی ژیان دیموكراسی‌و فره حزبین) ، ( كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی شیوعی كوردستان، بانگه‌شه‌ی باڵه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات، بۆ وه‌لانانی زمانی چه‌ك له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیاندا)، (با بنه‌ماكانی ژیانی دیموكراسیانه و مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌وڵه‌تی یاسا پارێزراو رێز لێگراو بن) لاپه‌ڕه “2” ژماره 167له به‌رواری 8-8-1995 .
له سه‌روتاری ژماره 174له به‌رواری 26_6_1995 هاتووه (داهاتی گومرگه‌كان به‌داهاتی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیلیش سامانی گه‌لی كوردستانه و هیچ حزبێك بۆی نییه ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی هیچ یه‌كێك له‌م خاڵانه‌ی گومرگ دا بگرێ‌و ئه‌و گه‌له هه‌ژاره‌ی لێ بێ به‌ری بكا، چونكه له‌راستیدا ئه‌مه داهاتی ئه‌م گه‌له هی خۆیه‌تی و هیچ ره‌وا نییه تاكه حزبێك یان دوو حزب ده‌ستی به‌سه‌ر دابگرن‌و بۆ بهرژوهندنی ته‌سكی حزبایه‌تی خه‌رجی بكهنو بهچهكو جبه‌خانه‌ی بدهنو رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له خۆراگرهی پێ بكوژن و دهغَلو دان‌و ره‌زو باغی جوتیاره هه‌ژاره‌كانی پێ بسوتێنو خانووبه‌ره‌ی ئه‌م خه‌ڵكه داماوه‌ی پێ خاپوور بكه‌ن).
سه‌روتاری ژماره 175له به‌رواری 3-10-1995له به‌شێكیدا نوسیویه‌تی (هه‌ریه‌كه له‌م دوو حزبه برێك له‌و داهاته زۆره‌ی له‌به‌ر ده‌ستیاندایه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیده‌ن بهچهكو جبه‌خانه‌و دابینكردنی كه‌رسته‌ی دیكه‌ی شه‌ڕ، بۆ دابینكردنی نه‌وتی ئه‌م زستانه‌ی گه‌له‌كه‌مان ته‌رخانی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌مه زیاتر دار‌و ده‌وه‌نی چیاكان ببن به‌سوته‌مه‌نی، جگه له‌تێكچوونی باری ئاو هه‌وای كوردستان، دوای ماوه‌یه‌كی دیكه ئاژه‌ڵداره‌كان ناتوانن درێژه به‌كاره‌كانیان بده‌ن).
(داوای له لێپسراوانی هه‌ردوو حزب ده‌كه‌ین، كه سنوورێك بۆ تاوانه‌كانی دزی‌و جهردهیو كوشتن‌و بڕین‌و ده‌ست درێژیكردنه سه‌ر گیان‌و ماڵ‌و كه‌رامه‌تی جه‌ماوه‌ری كوردستان دابنێن، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت له‌و هه‌لومه‌رجه ناهه‌مواره دهربچینو به‌ره‌و كۆمه‌ڵگای شارستانی هه‌نگاو هه‌ڵبێنین) ژماره171له به‌رواری5_9_1995 .
سه‌روتاری ژماره 181 له به‌رواری 14-11-1995 له به‌شێكیدا هاتووه (بێ ئاسایشی‌و په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر و كوشتن‌و بڕین‌و ئه‌و ههژاریو نهداریو برسێتیه ئاكامی دیكتاتۆری‌و شه‌ڕی ناوخۆییه).
(پێشنیار ده‌كه‌ین باجی گومرگ له‌سه‌ر نهوتو گاز به‌نزین له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی فه‌رمان ره‌وا له‌كوردستان، هه‌ڵبگیرێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ختێ باری قوڕسی جه‌ماوه‌ری كۆڵنه‌ده‌ری گه‌له‌كه‌مان سوكبكرێو له‌و باوه‌ره‌داین كه جه‌ماوه‌ر درێژه به‌خه‌باتی خۆی ده‌دا بۆ دابینكردنی سوتهمهنیو پێویستیشه له‌سه‌ر هه‌موو حزبه‌كان رێگا له‌خه‌باتی ره‌وای گه‌ل نه‌گرن) سه‌روتاری 186 –19-12-1995.
بازاڕ و بازرگانی
به جیاواز له حزبه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم حزبی شیوعی كوردستان له‌به‌ر ڕۆشنایی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزم خوێندنه‌وه‌ی بۆ لایه‌نی ئابوری و وه‌به‌رهێنان ته‌واو جیاوازه و بابه‌تێكی له‌م چه‌شنه شایه‌نی گفتوگۆ كردن و ڕێككه‌وتن نیه له‌سه‌ری .
له سه‌روتاری ژماره 163 له به‌رواری 4_7_1995 دا هاتووه ، (بارزگانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مشه‌خۆرو قاچاخچیهكانهو هه‌ندێك جاریش حزبه سیاسیه‌كان له‌رێگای ئه‌وانه‌وه بازرگانی دهكهنو چالاكی ئابووری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ست له‌بازار وهربداتو به‌شداری چالاكییه ئابوورییه‌كان بكا، یان هه‌وڵی دانانی نرخی شتومهكو كاڵای پێویست بدات، بنه‌مای ئابووری كوردستان له‌سه‌ر بنچینه‌ی بازاری به‌ره‌ڵایه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه‌داهاتی نیشتمانی كه‌م بێته‌وه و پشت به‌كاڵای بیانی ببه‌سترێ).
(ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی له‌كوردستان هاتۆته پێشه‌وه بۆته هۆكارێكی سه‌رهه‌ڵدانی توێژێكی مشهخۆڕ، كه‌ده‌ست ده‌خه‌نه ناو هه‌موو كاروباری بازرگانی‌و زۆرجار به‌پشتگیری هه‌ندێك لێپرسراوی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌رێگای نامه‌شروع گریفانیان له‌سه‌ر حیسابی هه‌ژاری خه‌ڵكی دڵسۆز پڕده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم چاودێرییه‌كی تایبه‌تی بخاته سهربازارو شوێنی دابه‌شكردنی هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ی وه‌ك نهوتو گاز‌و به‌نزین، چونكه ئه‌م كۆمه‌ڵه مشه‌خۆرانه به‌نرخێكی هه‌رزان ئه‌م كه‌رستانه دهكڕنو به‌نرخێكی زۆر گران به‌خه‌ڵكی هه‌ژاری ده‌فرۆشنه‌وه، له‌بازار هیچ چاودێرییه‌ك له‌سه‌ر نرخه‌كان نییه، بۆیه بازرگانه گه‌وره‌كان به‌ئاره‌زووی خۆیان نرخی شتومه‌ك داده‌نێن) سه‌روتاری ژماره221 له به‌رواری 10-10-1996 .
له باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویش حزبی شیوعی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بووه و نوسیویه‌تی (وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و لقی كشتوكاڵی هه‌ولێر به‌ئاره‌زووی خۆی‌و به‌شێوازێكی نایاساییانه زه‌وی زار به‌سه‌ر لێپرسراوانی لایه‌نێكی ناسراو دابه‌ش ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیر له‌خێزانی شههیدانو پێشمه‌رگه دێرینه‌كان بكاته‌وه و ته‌نانه‌ت جوتیارانی گونده‌كانیش له‌وه‌رگرتنی به‌شی خۆیان له‌م زه‌ویانه بێ به‌ری كراون.
ئێمه ده‌پرسین ئایا ئه‌م به‌م شێوازه بناغه‌ی كوردستانێكی دیموكرات‌و گه‌شه‌دارو پڕسهربهستی و دادوه‌ری داده‌مه‌زرێ، یان كوردستان به‌ره‌و دواكه‌وتن‌و نهزانینو زۆرداری‌و سته‌م ده‌گه‌رێته‌وه) به‌شێك له سه‌روتاری ژماره178 له به‌رواری 24_10_1995 .
پرۆسه‌ی خوێندن و ده‌ستێوه‌ردان
ناتوانین له نێو ئه‌و كێشانه‌ی كوردستان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ ، خۆمان له بابه‌تی خوێندن لابده‌ین و له گرنگی و بایه‌خی كه‌م بكه‌ینه‌وه ، حزبی شیوعی كوردستان له ڕێگه‌ی ههفتهنامهكهیهوه له ژماره 214له به‌رواری 23_7_1996 له سه‌روتاردا له‌ژێر ناونیشانی (پرۆسه‌ی خوێندن له كوردستان) نوسیویه‌تی (پاش دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوان ده‌كرا كهبابهخێكی زۆر به‌پرۆسه‌ی خوێندن بدرێ، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه رۆلێكی گرنگ لهژیانو دوا رۆژی گه‌لاندا ده‌بینێ) ، (ئه‌مه‌ش پێویستی به‌مامۆستای تێكۆشهرو له‌خۆ بردووی ئه‌وتۆ هه‌یه كه پرۆسه‌ی خوێندن به‌ره‌و قۆناغێكی باڵاتر به‌رز بكاته‌وه‌و رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان لهنهخوێندهواریو بیروباوه‌ری دواكه‌وتووی رزگار بكات) ، ( مێشكیان به‌بیروباوه‌ری دیموكراتیانه‌و مرۆڤ دۆستانه په‌روه‌رده بكرێ).
له ژماره 221ی به‌رواری 10_10_1996 ده‌ڵێت (وه‌رگرتن لهكۆلیژهكانو له‌به‌شه ناوخۆییه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی حزبایه‌تی نه‌بێت، به‌ڵكو به‌پێی چه‌ند مه‌رجێكی زانستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، ژیانێكی باش بۆ مامۆستایانی زانكۆ دابین بكرێت، به‌بێ جیاوازی له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایهتیو بیروباوه‌ری سیاسی ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م سازمانه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه به‌ره‌و پێشه‌وه بروات‌و زانست‌و رۆشنبیری له‌كوردستاندا گه‌شه‌دار بێت).
(ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ست له‌كاروباری زانكۆ وهردهدرێو ده‌ست درێژی ده‌كرێته سهرژیانو مافه ره‌واكانی مامۆستایانی زانكۆ هه‌ر له‌رفاندن‌و لێدان‌و سوكایه‌تی پێكردن تا ده‌گاته تیرۆركردن) سه‌روتاری ژماره 176به‌رواری 10-9-1995 .
ده‌ستوه‌ردان ته‌نها پرۆسه‌ی خوێندنی نه‌گرتۆته‌وه ، به‌ڵكو هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی گرتۆته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕێكخراو سهندیكایانهش دابه‌ش بوون به‌سه‌ر حزبه‌كاندا كه كاری سیاسی ناكه‌ن ، سه‌روتاری ژماره 175 له به‌رواری 3_10_1995 لاپه‌ڕه “2”نوسیویه‌تی (سه‌ربه‌خۆی سه‌ندیكای كرێكاری ده‌ست تێوه‌رنه‌دان له‌كاروباری ئه‌و بواره و، زه‌مینه‌یه‌كی پته‌وتر بۆ یه‌كێتی هێزه سیاسیهكانو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران دروست ده‌كا دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی حزبایه‌تی).
بڕیاری 986
بڕیاری نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك كه به بڕیاری 986 ناسراوه ، گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی له ژیانی ئابوری عیراقیه‌كاندا هێنایه كایه‌وه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ، پاش ئه‌و ئابڵوقه ئابورییه‌ی له ئه‌نجامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژێمی ئه‌وكاتی سه‌دامه‌وه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه به‌سه‌ر عیراقدا سه‌پێنرابوو ، له‌وكاتدا ڕێگای كوردستان له ژماره 208له 11_6_1996 له ژێر ناونیشانی (له‌پێشوازی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 986 دا) ده‌نوسێ ( تابكرێ كه‌ره‌سته‌كان له‌به‌روبوومی كوردستان بكڕدرێن كه هه‌م پشتگیرییه‌كی كاریگه‌ره لهجوتیارانو به‌رهه‌م هێنه‌رانی ناوخۆی، هه‌م هاندانێكه بۆ به‌رهه‌م هێنانی دانه‌وێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو گهنمو نۆك‌و نیسك‌و برنج، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كان‌و پێشكه‌وتنی كشتوكاڵی‌و ئاژه‌ڵداری).
ده‌وڵه‌ته ههرێمایهتیو نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
ده‌وڵه‌ته هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاریگه‌ری راسته‌وخۆی سیاسی و ئابوری گه‌وره‌یان به‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه ، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كان ته‌نها له‌و دوو لایه‌نه خۆیان نابیننه‌وه ، به‌ڵكو دروست كردنی تۆڕی جاسوسی یه‌كێكه له كاره‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به هۆی ئامڕازبوونی به‌رامبه‌ره‌وه بڕوایان به ژیانی هاوبه‌ش هه‌یه .
(ئێمه له‌و كاته‌ی رۆڵی ده‌وڵه‌ته ههرێمایهتیو نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌چاو ده‌كه‌ین، پێمانوایه رۆژی ئه‌وه هاتووه ئه‌وه‌نده پشت به‌قسه‌و به‌ڵنیان نه‌به‌ستین، چونكه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی دڵسۆزی بۆ كێشه‌ی ره‌وای گه‌لی كوردستانی عێراق به‌چاوی خۆمان ئه‌و كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانمان بینی، كه له‌ژێر په‌رده‌ی پاراستنی یه‌كێتی خاكی عێراق ده‌یان به‌ست.
با ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها جارێكیش بێت، سه‌ر بۆ خواستنی جه‌ماوه‌ر دابنوێنینو هه‌ردوولا خۆیان له‌گیانی پڕ حه‌ساسیه‌ت دوور بكه‌نه‌وه‌و لهلاپهرهیهكی نوێ هه‌ڵده‌نه‌وه، گیانی پاوان خوازی‌و حزبایه‌تی ته‌سك وه‌لانێن، بیرێك له‌ئاینده‌ی ئه‌م نیشتمان‌و گه‌له بكه‌نه‌وه) ، سه‌روتاری ژماره 199له به‌رواری 2_4_1996 .
سه‌روتاری ژماره172 به‌رواری 12_9_1995 نوسیویه‌تی (شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان بوونه‌ته هێلانه‌ی تۆڕه جاسوسیه‌كانی ده‌وڵه‌ته هه‌رێمایه‌تییه‌كان ،….. له‌وانه‌یه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تیرۆری سیاسی و كاری تێكده‌رانه له سه‌ره‌تاوه هه‌ندێ سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن و ترس و له‌رز له ناو جه‌ماوه‌ردا بڵاوبكه‌نه‌وه و كار و كرده‌وه‌ی بنیاتنه‌رانه‌و پێشكه‌وتوو خوازانه نه‌ختێك دوا بخه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن هه‌تا هه‌تایه رێگای ئاشتی‌و پێشكه‌وتن‌و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌جه‌ماوه‌ر بگرن).
ده‌سته‌ی نه‌زاهه
به هۆی ناعه‌داله‌تی و حزبایه‌تی حزبه‌كانی فه‌رمانڕه‌وای پاش ڕاپه‌ڕین و ئه‌و باره ناجێگیر و ڕه‌وشه‌ی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕی به ئێستاشه‌وه ، گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له نه‌خۆشیه كوشنده‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرته‌وه و تا ئه‌ندازه‌ی ئیفلیج كردنی به‌شێك له ژیانی تاكه‌كان و سه‌رف كردنی پاره‌ی خه‌یاڵی ئه‌م گه‌له له پێناوی خزمه‌تی ژماره‌یه‌كی كه‌می تاكه‌كاندا ، له به‌رامبه‌ریشدا چاودێرینهكردنی په‌رله‌مان و سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی داواكاری گشتی و دادگاكان ، حزبی شیوعی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م حزبی كوردی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای دامه‌زراندنی ده‌زگای نه‌زاهه‌ی كرد و له ژماره 726ی هه‌فته‌نامه‌ی (ڕێگای كوردستان)دا ، له لێدوانی كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبدا ئه‌م داوایه‌ی ڕاگه‌یاند .
كاری حزبی
زۆرجار ده‌بیستین كه مۆدێلی ئه‌م جۆره‌ی كاری حزبایه‌تی نه‌ماوه و به جۆرێك قێزه‌ون بووه ، كه ئیتر سه‌رده‌مێكی نوێی كاری حزبیه و باوی ئه‌م جۆره له سیاسه‌ت به‌سه‌ر چووه ، حزبی شیوعی كوردستان هه‌رزوو دركی به‌م جۆره له حزبایه‌تیه كردووه و له ژماره 158ی به‌رواری 20_5_1995 لاپه‌ڕه”2″ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه (هه‌موو چاره‌سه‌رێك به‌جیا لهچارهسهرو گۆرینی میكانزمی كاری حزبایه‌تی له‌كوردستاندا بێ به‌رهه‌مه)
ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
پرسی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هه‌نگاونان بۆ سه‌روه‌ری یاسا و كرانه‌وه و پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت و شه‌فافیه‌ت (ماف و ئازادی) یه ، به واتایه‌كی دیكه نوسین و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكانه بێ ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد بێ مانایه ، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه حزبی شیوعی كوردستان له ههفتهنامهكهیدا له ژماره 202ی به‌رواری 23_4_1996له مانشێتدا ده‌نوسێ (به‌ڵی بۆ وشه‌ی ئازادی، بیر‌و رای ئازاد ، رۆژنامه‌و مرۆڤی ئازاد) له سهروتاریشدا هاتووه (مه‌حاڵه رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد، بێ رۆژنامه‌نووسی ئازاد به‌رهه‌م بێت، رۆژنامه‌نووسی ئازادیش لهدایبكبووی رۆژنامه‌گه‌ری ئازادن.
مه‌حاڵه ئه‌و دووه‌ش، بێ فه‌زایه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئازاد به‌رهه‌م بێت) .
ده‌ره‌نجام
به بۆچونی من حزبی شیوعی كوردستان ، سه‌ره‌ڕای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه بۆ كێشه‌كان و ئه‌و ڕووداو پێشهاتانه‌ی كه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ڕوویانداوه ، تا ئاستێكی زۆر ئه‌و كۆسپ و به‌ربه‌ستانه‌ی تێكشكاندووه كه ویستویه‌تی گیرۆده‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیاری كراوی بكه‌ن و لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانی ئیفلیج بكه‌ن .
به ئاستی تێگه‌یشتنم له حزبی شیوعی ، به‌رده‌وام جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه نابێت ژیانی تاكه‌كان وابه‌سته‌ی ئاستی ئامڕازبونیان بێت به ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه ، كه‌ئه‌مه‌ش سه‌لماندنی لۆژیكی و ته‌بابوون له‌گه‌ڵ ئه‌زموون و ده‌ربڕینێكی ڕوون و ئاشكراش بووه ، له به‌رامبه‌ر دوچار بوون به شه‌ڕ و چه‌وساندنه‌وه و سته‌مكاری و ناعه‌داله‌تی .
بۆیه پێم وایه نمونه‌كان ده‌یسه‌لمێنێ كه له كار‌و هه‌ڵوێسته‌كانی حزبی شیوعی كوردستاندا فه‌لسه‌فه ئاماده‌گی هه‌یه ، به بێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م حزبه كاری بۆ دروستكردنی مێژوو كردبێ .
ته‌واوی نوسینه‌كه وه‌ڵامی پرسیارێك بوو ، بۆیه به پرسیارێكیش كۆتایی پێ دێنم (ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و نوسین و لێدوانانه بكرانایهته پرۆژه و گوێ له به‌شێكی ئه‌م داواكاریانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بگیرایه كه 15 ساڵ پێش ئێستا گوتراون و نوسراون ، ئێستا ژیان له‌م هه‌رێمه به‌م شێوه‌یه ده‌بوو)؟.