
ده‌رده‌سه‌ریه‌كانی لاوازی …. گه‌یلان عه‌بدوڵڵا
پرسیارێك هه‌یه زۆر رقم لێیه، چونكه نازانم جوابی بده‌مه‌وه، ته‌نها خودا ده‌توانێت جوابی بداته‌وه، ته‌نها خودا و به‌س
ده‌زانم ئێوه‌ش هه‌ستان كرد كه ئه‌و قسه‌یه‌م هه‌نێك لێڵه، چونكه ده‌كرێت به چه‌نیدین شیوه بخوێنرێته‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه رقم له‌و پرسیارانه‌یه كه نازانم جوابیان بده‌مه‌وه، نا، له راستیدا هه‌میشه رقم له‌و مناقه‌شانه بووه كه تێیدا براوه بووم، ئاخر له هه‌ر مناقهشهیهكدا براوه بوبێیتم هه‌ستم كردوه هیچ شتێكی تازه فێر نه‌بووم.
پێشتر حه‌زم لێ نه‌بوو هه‌رگیز هاورێی تازه بناسم، چونكه ده‌مزانی له كاتی یه‌كتر ناسیندا، كاتێك ده‌ستم ده‌خه‌مه ناو ده‌ستیان و ده‌ڵێم – خۆشحاڵ بووم – ئه‌و له بری ئه‌وه‌ی بڵێ – من زیاتر- ئه‌ڵێت:
– ئه‌وه بۆ وا لاوازی ؟
– وه‌ڵا نازانم ئیتر لاوازم و ته‌واو
– له ماڵه‌وه نانت ئه‌ده‌نێ ؟
– ئێ ئه‌وه چی پرسیارێكه ؟. به‌ڵێ، له ماڵه‌وه زۆریش منیان خۆش ده‌وێت و ههمووجمعانیش جه‌رگی مریشكه‌كه‌ی كه سه‌ری ئه‌بڕن بۆ من هه‌ڵده‌گرن.
– ئه‌ی بۆ وا لاوازی ؟ دیوته من چه‌ن خه‌په و جوانم ؟
– به‌ڵێ دیومه، ماشه‌ڵا ده‌ستت ئه‌وه‌نه گه‌وره‌یه، كه ده‌ستم خسته ناو ده‌ستت بۆ ته‌وقه كردن، وام هه‌ست ده‌كرد ده‌ستم خستوه‌ته ناو جانتایه‌كه‌وه.
ئای خوایه نازانم چ جوابێكیان بده‌مه‌وه !. ئه‌گه‌ر ده‌ڵێم پێویسته ئه‌و پرسیاره له خودا بكرێـت، ئه‌وا ده‌ڵێن: كاكه ئه‌مه كفربازه و هه‌ر خودا خۆی باش ده‌یناسێ، ئه‌گه‌ر نا وا لاواز نه‌ده‌بوو.
رۆژێك به‌نیازی ئه‌وه‌ی سه‌ر له دكتۆرێكی هه‌ناو بده‌م، رۆشتم به‌ره‌و شه‌قامی پزیشكان. له كاتێكدا خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ریكلامی دكتۆره‌كان بووم – زۆربه‌یان به عه‌ره‌بی نوسرابوون – كابرایه‌كی كه‌ته، كه هێنده‌ی شه‌ش كه‌سی وه‌ك من ده‌بوو گوتی: دوامكهوه – ده‌نگێكی سه‌یری ژنانه‌ی هه‌بوو – هێنده گه‌وره بوو، سه‌ره‌تا ترسام و له دڵی خۆمدا گوتم: ڕه‌نگه بیه‌وێت بمخوات.
– بۆ كوێ دوات كه‌وم ؟
– بۆ دكتۆری هه‌ناو. تۆ به‌دوای دكتۆری هه‌ناودا ناگه‌ڕێیت ؟
– با ، به‌س تۆ ئه‌مه‌ت له كوێوه زانی ؟
به‌ده‌نگه زیقنهكهی، كه منداڵی ده‌هێنایه پێكه‌نین – وای بۆچوم منداڵه‌كانی هه‌ركاتێك كه ده‌گرین به‌هۆی ته‌نها وشهیهكهیهوه، بتوانێت هه‌مویان ئاشت كاته‌وه. ده‌نگی له زیقه‌ی میزڵدانێك ده‌چوو، كه دوای ئه‌وه‌ی پڕكرابێت له هه‌وا هه‌ردوو سه‌ره‌كه‌ی رابكێشرێت. ڕه‌نگه ژنه‌كه‌ی یه‌كێك بێت له‌و ژنه ده‌گمه‌نانه‌ی كه له قسه‌ی مێرده‌كه‌ی بێزار نابێت، نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌كانی له ناوه‌ڕۆكدا شتانێك ده‌ڵێن كه ئێمه نه‌مان بیستوه، به‌ڵك و چونكه تۆنێكی هه‌یه كه كه كه‌س نه‌ی بیستوه – وتی هه‌ركه‌س له‌م كۆڵانه‌دا قیافه‌ی تۆ ببینێت، تێده‌گات كه به‌دوای دكتۆری هه‌ناودا ده‌گرێیت و ده‌ته‌وێت كێشت زیاد كه‌یت.
كردمی به باڵه‌خانه‌یه‌كی چڵكندا – سه‌ره‌تا وه‌ك مۆزه‌خانه هاته پێشچاوم – دكتۆره‌كه‌ش رێك له باڵه‌خانه‌كه ده‌چوو، سه‌ری ته‌نها سێ چوار ته‌ڵ قژی پێوه بوو، لوتیشی ده‌تگوت ملی بۆینباخێكهوه پێچه‌وانه كراوه‌ته‌وه. به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ژار و داماو هاته پێشچاوم، ئه‌گه‌ر هیتفۆنه سپیه‌كه‌ی له گوێدا نه‌بوایه، قورئانی بخواردایه بیوتایه من دكۆترم، باوه‌ڕم پێ نهدهكردو، ئه‌وه هیچ باسی كێشه‌ی خۆمم بۆ نه‌ده‌كرد ، به‌ڵكو ههنێكیشم پێ ڕاده‌بوارد.
هاتمه سه‌ر باسی ده‌رده‌كه‌م و گوتم:
– كێشم كه‌مه‌و ده‌مه‌وێت كێشم زیاتر بێت
– خۆ كوێر نیم قابیله نات بینم
باڵامی پێوا – 175 سم بووم – وتی برۆ سه‌ر ئه‌و ته‌رازوه بزانم كێشت چه‌نده. سه‌ره‌تا شه‌رمم كرد و ویستم نه‌چم، ئاخر له‌وه ترسام كه كێشم توانای جوڵاندنی میلی ته‌رازوه‌كه‌ی نه‌بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی سیقه‌ی به تهرازوهكان نه‌بێت، سێ ته‌رازووی دانابوو. ناوی خوام هێناو چومه سه‌ر ته‌رازوه‌كه، – 60 كیڵۆ بووم – زۆر له‌وه زیاتر بووم كه گومانم ده‌برد، من پێشتر به 50 كیلۆش مهمنونون بووم. خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌ك وره‌یان روخاندبووم، له كاتی رێكردندا دوو كیلۆییهكی ئاسنم خستبوه باخه‌ڵم تا له كاتی ڕه‌شه‌بادا( با) نه‌مبات
گوتی: برۆ سه‌ر تهرزاوهكهی تر ( په‌نجاو نۆ كیلۆو سه‌ت غرام بووم ) ئه‌مجاره‌یان هه‌ستم كرد كێشم كه‌مه‌و له كێشی خۆم نا رازی بووم
گوتی: بڕۆ سه‌ر ته‌رازووی سێ یه‌م، له‌گه‌ڵ هه‌ر كامه‌یاندا موتابیق بوو ئه‌وه ئه‌وایان راست ده‌كات. رێك وه‌ك ساتێك پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ته‌رازوی سێ یه‌م، بیرم بۆی چوو – تهرازوهی سێیه‌میش له گه‌ڵ ته‌رازوی دوه‌مدا موتابیقه چونكه هه‌میشه ته‌نها به درۆ دڵم خۆش بووه ته‌رازووی سێ یه‌میش نوسی – 59.100 –
– باشه دكتۆر ئه‌گه‌ر ته‌رازوی سێ یه‌م، له گه‌ڵ هیچكام له تهرازوهكاندا موتابیق نه‌بوایه ئه‌وا چیمان ده‌كرد ؟
– ئه‌وكات هه‌ر سێكیمان كۆ ده‌كرده‌وه‌و دابه‌شی سێ مان ده‌كرد
– ئه‌ها
چه‌ند پارچه حه‌پێكی بۆ نوسیم، به‌ڵام من ئێستا نه‌نها ناوی (pizofen) م بیرماوه. هه‌ر كاتێك حهپهكهم ده‌خوارد گێژ ده‌بووم. له شێوه‌ی گێژێكی سه‌رخۆش كه له رێگه‌یه‌كی دووره‌وه، به سه‌ر جادهیكی پر تاسه‌دا، هێنابێتیان و ئێستا سواری چهرك و فه‌له‌كی بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو حهپهكانم ته‌واو كرد – رێك دوای مانگێك – چومه‌وه بۆ عه‌یاده‌كه‌ی ئه‌مجار دانابوو. Sayona ته‌رازویه‌كی پێشكه‌وتوی له جۆری
هێنده دڵم به حهپهكانی خۆش‌بوو، له دڵی خۆمدا گوتم ئێستا ده‌نوسێت -80 – له‌مه‌ودا پێویستم به شناوكردن ده‌بێت، هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵم هه‌ڵكێشاو قاچم خسته سه‌ر ته‌رازوه‌كه، چاویشم له سه‌ر ژماره‌ی كیلۆ پێوی ته‌رازوه‌كه بوو. سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌یری فیلمێكی هۆلیود بكه‌م ژماره‌ی كیلۆ پێوه‌كه ته‌ڵخ هاته پێش چاوم، وای بۆ چووم كێشم هێنده زیاد بوبێت، ته‌رازوه‌كه توانای كێشانی كێشی منی نه‌بێت.
له سه‌ر كیلۆ پێوه‌كه نوسرا: 59.150 غرام. ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر ته‌رازوه‌كه هه‌ڵم كێشابوو، دامه‌وه. بومه‌وه به 59.100
دكۆر وتی :
– دڵنیایت حهپهكانت خواردوه ؟
– به‌ڵێ دكتۆر هه‌مویانم خوارد
– سبحان الله
– بۆ چی دكتۆر
– ئاخر به ئه‌ندازه‌ی كێشی دنكه حهپهكانیش كێشت زیادی نه‌كردوه
بێ ده‌نگ بووم ، دواتر ئه‌و وتی
– رۆڵه تۆ خه‌فه‌ت ده‌خۆیت ؟
– به‌ڵێ ده‌ی خۆم
– بۆ چی ؟
– بۆ ئه‌و 15 هه‌زاره‌ی دام به‌تۆ
– خهجاڵهتبه باشه
له به‌ر ئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بێمه ژووره‌وه، پیاوه كهتهكهم له پێش ده‌رگاكه‌ی بینی بوو، هه‌وڵم دا هێمنی بكه‌مه‌وه. بۆیه زۆر به‌داماویه‌وه گوتم: دكتۆر من ئێستا چی بكه‌م ؟ گوتی:
– باشه تۆ بۆ ده‌ته‌وێت قه‌ڵه‌و بیت ؟
– پانتۆڵ بۆم نابێت
– ده‌ی دوو بیجامه له پێ بكه، له ژێر پانتۆڵه‌كه‌ته‌وه.
– ئه‌ی له هاوینان ؟
– هاوینانیش هه‌ر وا
– دكتۆر ده‌زانم تۆش تێده‌گه‌یت ئه‌و ئازاره‌ی به هۆی گه‌رمی بیجامهكانهوه ده‌ی كێشم زۆر كه‌متره له ئازاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی پێت بلێن: ئه‌وه بۆ وات لێ هاتوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش سه‌ر ناگریت.
– بۆ سه‌ر ناگریت ؟
– چونكه گه‌ر دوو بیجامه له پێ بكه‌م، گیانم عاره‌ق ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه زۆرتر لاواز ده‌بم
– وایه راست ئه‌كه‌یت، چاره‌سه‌رێكی ترم بۆ هات
– چیه ؟
– تۆ كێشت 59 كیلۆیه و باڵات 175 ئه‌گه‌ر بێت و باڵات 163 سم بوایه كێشێكی زۆر گونجاوت ده‌بوو
– راست ده‌كه‌یت، به‌ڵام بلێم چیی ! خوا وای دروست كردووم
– به‌ڵام ئێستاش نه‌چوه بچێت
– یه‌عنی چۆن ؟
گوتی: پیشه‌ی پزیشكی یه‌عنی خه‌یاتی. ئێمه‌وه خه‌یات زۆر له یه‌كه‌وه نزیكین، هه‌میشه پێویستمان به‌و كه‌ره‌ستانه ده‌بێت كه ئه‌وان به‌كاری ده‌هێنن، مه‌قه‌ست و ده‌رزی و.. بیهێنه‌ره پیش چاوی خۆت كاتێك پانتۆلێك ده‌كڕێت، ئه‌گه‌ر درێژ بێت ئه‌وا خهیاتهكان به ئاسانی بۆت كورت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام گه‌ر كورت بێت ناتوانن درێژی بكه‌ن.
ئه‌و تفه‌ی له‌و كاته‌وه‌ی به‌راوردی دكتۆری به خه‌یات كرد له قورگمدا كۆ ببوه‌وه، قوت دا‌و گوتم
– ده‌ته‌وێت 10 سم له ملم ببریت ؟
– نا ، رۆله تۆزیك بیر بكه‌ره‌وه، له قاچته‌وه ده‌ی برین
– دكتۆر تۆ تۆزێك بیر بكه‌ره‌وه، چونكه ئه‌مه‌ش سه‌ر ناگرێت. ئاخر تۆ كه 10 سم له قاچم ببریت یان له رانم، ئه‌وا خۆ تۆ ته‌نها دریژی نابریت، به‌ڵكو له كێشیش كه‌م ده‌بێته‌وه. گه‌ر وابكه‌یت كاتێك باڵم ده‌بێته 163 سم كێشم ده‌بێته 53 كیلۆ به‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ر 10 سم تریش ببریت ئه‌وا دیسان له كێشم كه‌م ده‌بێته‌وه. ده‌زانی له كۆتایدا چیم لێ دێت ؟
هه‌ركه له عیاده‌ی دكتۆره‌كه هاتمه ده‌ره‌وه – ئێستا له مۆزه‌خانه نا به‌لكو له حهههنم ده‌چوو – پانتۆلێكی سێ چاره‌ك و فانیله‌یه‌كی عهلاگهم كری. ئێستا به‌وانه‌وه ده‌گه‌رێم و زۆریشم لێ دێت.
ئێواره‌ی 16 ی 7 ی 2011