
سرودی وڵات ….. شیعری : عبدالله فهد
شیعری عه‌ره‌بی نوێ ..
وڵاتی شیرینی من ،
رق و كینه‌ی ده‌چه‌قێنێته
كه‌مه‌ری حه‌كایه‌تی جوان .
له‌به‌ر ئه‌وه نه‌مزانی ..
له هیچ شوێنی تف بكه‌م ،
له‌سه‌ر خاكی ئه‌و نه‌بێ .
* * *
وڵاتی خۆشه‌ویستی من ،
خه‌ونێك بوو ، خه‌وی باوكمی تێكده‌دا .
له پێچ و په‌نای دۆڵهكانیدا ،
له بری باران ..
فرمێسكی دایكم جۆگه‌له‌ی ده‌به‌ست .
* * *
وڵاتی گرانبه‌های من ،
چاوه‌ڕێ ناكا و له پڕ دوای ..
خه‌ونه‌كانمان ده‌كه‌وێ .
هه‌ركه وێنه‌ی به‌له‌می بچوك ..
له رۆخیدا بكێشین .
به جانتای سه‌فه‌ر باری ده‌كه‌ین .
* * *
وڵاتی شه‌ریفی من ،
هه‌ركه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ،
گوناحی خۆشه‌ویستی پیاده بكه‌ین ،
پیاوی ئاینی له فرمێسكیدا ده‌ڕوێ .
* * *
ئه‌و كوڕانه‌ی خه‌ریكی به‌ستنی ..
قه‌یتانی پیڵاوی وه‌رزشییان بوون ،
له‌م وڵاته پان و به‌رینه‌ی مندا ،
ته‌نها یه‌ك پارچه زه‌وی بچوكیان ده‌وێ .
بۆ ئه‌وه‌ی تۆپی زاكیره‌ی من ..
به‌رشه‌ق بده‌ن .
* * *
دڵداره‌كه‌م ..
خه‌ون به چایخانهیهكهوه ده‌بینێ ،
تێر تێر منی تیا ماچ بكات .
منیش خه‌ون به وڵاتێكه‌وه ده‌بینم ،
به‌تاڵ بێت له چاوی به‌د .
گومانه تاتكێ
په‌نجه‌ره‌كه دابخه ،
ده‌نگی پاساری خامۆشیم ده‌دڕێنێ .
نامه‌وێ جارێكی تر ،
ژیان هه‌ستم پێ بكا .
په‌نجه‌ره‌كه دابخه ،
من تاریكم وه‌كو دۆزه‌خ ،
نه گوێ به خه‌می كه‌سانی تر ده‌ده‌م ،
نه گۆرانی بۆ سه‌ركه‌وتنی سوپا ده‌ڵێم .
وازم لێبێنه ،
با ئه‌و تۆزه وهڕینهی ماومه ،
ده‌سته مۆی بكه‌م .
دوای ئه‌وه ..
به‌سه‌ر بته‌كانی خێڵدا بگریم .
ئاڵا ته‌نیاكه‌م ..
خڵتانی شه‌هوه‌تی مه‌رگه .
كه‌فنه ره‌شه‌كه‌م ..
درزی شه‌قامه‌كانی پێ پینه ده‌كه‌ن .
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی دزو و جه‌رده‌ی ..
به‌سه‌ردا به‌رن ،
به‌ره‌و گۆڕستانی شه‌هیدان .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
• عبدالله فهد : شاعێرێكی گه‌نجی شانشینی سعودییه ، ساڵی 1982 له شاری ( حفر الباگن ) له دایك بووه ، یه‌ك دیوانی بڵاو كردۆته‌وه به ناوی(18 ینایر ) / دار الغاوون – بیروت / سالی 2009 . ئه‌م دوو شیعره له‌و دیوانه وه‌رگیراوه .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
• له ژماره (65 ) گۆڤاری ( هه‌نار )دا ، بڵاوبۆته‌وه .