چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیما دۆنۆهیوی ڕۆماننووسی مۆدێرنی ئێرله‌ندی – که‌نه‌دی
ئیما دۆنۆهیو له بیست و چواری تشرینی یه‌که‌می 1969 له دوبلن له ئێرله‌نده له‌دایک بووه. ئیما هه‌شته‌مین منداڵی خێزانه‌که‌یه‌تی. ئیما دۆنۆهیو شانۆنووس و مێژوونووسی ئه‌ده‌بی و ڕۆمانووسه. باوکی ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی بووه. ئیما به‌کالۆریۆسی له هونه‌ر له ساڵی 1990 له زانکۆی کۆلیژی دوبلن له زمانه‌کانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی وه‌رگرتووه و دکتۆراشی له ساڵی 1997دا له زمانی ئینگلیزی له زانکۆی کامبریج به‌ده‌ست هێناوه که‌له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی هاوڕێیه‌تی نێوان ژن و پیاوه له ڕۆمانه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م. ئیما له ساڵی 1998 دێته که‌نه‌دا و له ساڵی 2004 ئه‌بێته هاوڵاتی که‌نه‌دی و ئێستاش له شاری له‌نده‌ن له هەرێمی ئۆنتاریۆ له‌گه‌ڵ هاوده‌مه‌که‌ی و هه‌ردوو منداڵه‌که‌ی ده‌ژێت.
به‌رهه‌مه‌کانی ئیما بریتین له حه‌وت ڕۆمان و چوار کۆمه‌ڵه کورته چیرۆک و چوار درامای شانۆیی و پێنج درامای ڕادیۆیی و سیناریۆیه‌ک و سێ کتێبی ئه‌ده‌بی مێژوویی له‌گه‌ڵ ئاماده‌کردن و سه‌رپه‌رشتکردنی دوو کتێب . شایانی باسه ئیما دۆنۆهیو تا ئێستا یانزه خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی جیاجیای پێبه‌خشراوه. ڕۆمانه‌کانی ئیما بۆ زمانه‌کانی هۆڵه‌ندی و ئه‌ڵمانی و سویدی و ئیسپانی و عیبری و یۆنانی و فه‌ره‌نسی و ئیتاڵی و پورتوگی و کەتەلانی وه‌رگێڕدراون. ئیما له‌ته‌مه‌نی بیست و سێ ساڵییه‌وه نووسین بۆته پیشه‌ی و له‌سه‌ر نووسین ده‌ژێت. ئیما ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی دانه‌ران و ئه‌ندامی یه‌کێتی نووسه‌رانی که‌نه‌دایه.
ئیما له‌ساڵی 2004 به‌شداری فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خوێنه‌ران و نووسه‌رانی کرد له شاری ڤانکۆڤه‌ر و سارا ئۆلێری ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵدا ساز داوه .
سارا ئۆلیری : کارەکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان و وه له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی کاره‌کته‌ره ناسهرهکییهکانیش له‌ڕۆمانی “ماسکی ژیان” فیگه‌رێکی مێژووییان هه‌یه. چ شتێک سه‌رنجتی بۆ لای ئانا دهیمهر، ماری بێری، و ئلیزا فارن ڕاکێشا؟
ئیما دۆنۆهیو : له حاڵه‌تی ئانا دهیمهر پێموایه ناڕۆشنییه‌ک له که‌سایه‌تییه‌که‌یدا هه‌بوو له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ی که ئافره‌تێکی ئینگلیزی خۆی وه‌کو خۆشه‌ویستێکی ئافره‌ت له‌سه‌رده‌می خۆیدا ده‌رخست. هه‌لومه‌رجی ئلیزا فارن وه‌ک کچێکی ناوداری عازه‌ب له‌ته‌مه‌نێکدا کاتێ ئه‌کته‌ربوون ته‌قریبه‌ن هاو واتا بوو له‌گه‌ڵ لەشفرۆشی، سه‌رنجی ڕاکێشام. لۆرد دێبریش ڕایکێشام به‌ره‌و تێکه‌ڵاوی ناکۆکی باوه‌ڕ به‌خۆبوون ( هه‌روه‌ک ملیۆنێرێکی ئه‌رستۆکرات) و لاوازی (وه‌کو ده‌زگیرانی ئلیزا). بانگ و تکای ماری بێری بۆ من خۆ ڕۆشنبیرکردن و سه‌رسه‌ختی و ئه‌ڤیندارییه که نایه‌وێ له ته‌نکاودا بژێت، به‌دوای ژیانی به‌رزه‌وه‌یه.
سارا ئۆلیری : چ شتێک سه‌باره‌ت به سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م شوێنی بایه‌خی ئێوه‌یه؟
ئیما دۆناهو : ئه‌ڵقه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌و ڕووداوه سه‌خته کارنامه‌ی ته‌واوکردنی قوتابخانه‌م بوو سه‌باره‌ت به ڕۆمانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م، به‌ڵام ئه‌و سهدهیهم له دوو ڕۆماندا دۆزییه‌وه چونکه به‌رده‌وام ده‌یان تاساندم وه‌کو گۆزه‌ی مۆدێرنێته. ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌کی به‌هێز بوو له شار و سکۆلار و کۆمه‌ڵگای دیموکراتی. هه‌روه‌ها له‌وه‌شه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد مشتومڕکردن له‌سه‌ر ڕه‌گه‌ز، ڕه‌نگی پێست، ڕاده‌ربڕین که تا ئه‌مرۆش خولیایه‌که و ماوه.
سارا ئۆلیری : تۆ ڕۆمانی مێژوویی، دراما، ڕۆمانی هاوچه‌رخ و مێژوو ئه‌نووسی. خۆت له‌کامیاندا زیاتر ئه‌بینیته‌وه؟
ئیما دۆنۆهیو : ژانری دڵخوازم به‌دڵنیاییه‌وه ڕۆمانه. به‌ڵام ئه‌و چیرۆکانه‌ی له‌مڕۆدا ڕوو ئه‌ده‌ن و ئه‌وانه‌شی له‌ڕابردوودا ڕوویانداوه به‌یه‌کسانی سه‌رنجمیان به‌لای خۆیاندا ڕاکێشاوه. قینم ده‌هاته‌وه له‌وه‌ی هه‌سته‌کانم له یه‌ک کاتدا چڕبکه‌مه‌وه زیاتر له یه‌ک شوێن یان له شوێنکاتی کۆمه‌ڵایه‌تی.
سارا ئۆلیری : کاری بڕوانامەی دکتۆراکه‌ت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تییه. ئه‌و مه‌غزایه‌ی که به‌ماسکی ژیاندا تێئه‌په‌ڕێ. تۆ وه‌ک ڕۆماننووسێک چۆن مه‌شقی ئه‌کادیمیت گاریگه‌ری به‌سه‌رته‌وه هه‌یه؟ ئایا قه‌ت هه‌ستی سنووردارت هه‌بووه به هۆی ئه‌و ڕاستیانه‌ی که بۆی گه‌ڕایت و پشکنیتن؟
ئیما دۆنۆهیو : له به‌رفراوانترین ئاستدا به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دکتۆرا فێری کردم له کتێبخانه به‌ته‌واوه‌تی هه‌ست به ئازادی بکه‌م. بۆیه کاتێ ویستم ده‌رباره‌ی بابڵێین شه‌ڕه که‌ڵه‌شێر بۆ ڕۆمانی ماسکی ژیان فێر ببم، زانیم ناتوانم ئه‌و کاره بکه‌م. به‌ڵێ هه‌روه‌ها هاوڕێیه‌تی – یان باشتر سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ستکردنی ئیرۆتیکی- مه‌غزای ڕۆمانه‌که‌م به‌ڕێوه ئه‌بات. من زۆرجار چیرۆک ئه‌نووسم به پشت به‌ستن به مشتێ ڕاستییه‌وه. من له‌لایه‌ن هه‌ندێ ڕاستی پته‌وه‌وه قۆرخکراوم، به‌ڵام سه‌ربه‌ست به‌و زۆری لێ بخه‌ره ڕوو.
ماسکی ژیان یه‌کێکه له‌و ڕۆمانه واقیعیانه‌ی که‌تا ئێستا نووسیبمن و کارێکی زۆر زه‌حمه‌ت بوو. هه‌روه‌ها له‌قوڵایی دڵه‌وه ئه‌و خۆشییه‌ی پێبه‌خشیم که هه‌ستم ئه‌کرد شتێک ئه‌نووسم ڕاستی ئه‌درکێنێ سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی لهیادچووی ڕابردوو، وه‌کو به‌شێک له مێژوو و هه‌روه‌ها وه‌کو چیرۆکێکی باشیش.
سارا ئۆلیری : پڕۆژه‌ی داهاتووی نووسینت چییه؟
ئیما دۆنۆهیو : من کار له‌سه‌ر ڕۆمانێکی هاوچه‌رخ ئه‌که‌م که‌سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ر و په‌یوه‌ندی دوور به‌دووره. شتێکی چاکه گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ڕۆمانی هاوچه‌رخ که ئێستا منداڵی ساوام هه‌یه چونکه ئه‌شێ لاپه‌ڕه‌یه‌ک بنووسی بێئه‌وه‌ی بچیته کتێبخانه‌وه.
سارا ئۆلیری : ڤیستڤاڵی ساڵانه‌ی نووسه‌ران له ڤانکۆڤه‌ر تۆی وه‌کو نووسه‌رێکی ئێرله‌ندی له‌قه‌ڵه‌م دا‌و خۆیشت له‌که‌نه‌دا ده‌ژیت. بۆ ئه‌مه هه‌ست به‌چی ئه‌که‌یت؟
ئیما دۆنۆهیو : له‌وانه‌یه وای چاکبکه‌مه‌وه” ئێرله‌ندیم و ئێستاش له‌که‌نه‌دا ئه‌ژیم. من هه‌میشه ئێرله‌ندیم له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌و بیست ساڵه‌ی چوارچێوه‌ی ژیانی نه‌خشاندم، به‌ڵام دوای شه‌ش ساڵ به‌لامه‌وه گرنگ نییه پێشم بگووترێ که‌نه‌دی. له‌وبڕوایه‌دا نیم کاره‌کانم بهخاوێنییهکی تایبه‌ته‌وه نەڕژێنه نێو یه‌کێک له‌و دوو ترادیسیۆنه ئه‌ده‌بییه.
سه‌رچاوه‌کان:
1- The Vancouver Sun
Saturday October 16, 2004 page D19
2- http://en.wikipedia.org/wiki/Emma_Donoghue
3- http://www.emmadonoghue.com/emmadonoghue.htm