
هه‌موو و تاقه یه‌ك شیعرێك
كێ دێ كورد وه ئاگا بێنێته‌وه؟!
ترس قوڕگی گرتووین…
چ بكه‌ین؟
په‌ت نییه پێی هه‌ڵبواسرێین
لێی نه‌ترسێین.
ڕاپێچه‌كیان ده‌كه‌ن، ئیتر ناهێنه‌وه!
***
باوڕ نییه!
متمانه به كه‌س نه‌ماوه،
خۆم و خامه‌م،
خۆم و شیعرم،
ڕه‌نگه زمان له یه‌ك نه‌ده‌ین،
له‌م سێیه‌مان گه‌ر بترازێ،
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر نققه بكه‌ین، سێداره‌مان بۆ هه‌ڵواسرێ،
لغاومان لێك بكرێته‌وه!
***
ئه‌ی شیعری ته‌ڕ – دێڕی ناسك!
چۆنه وا لێم به كێ‌و كه‌وتی؟
تۆراوی وه‌ك بێچوه ئاسك!
خۆت ده‌زانی من هیچ كاتێك ڕاوچیت نه‌بووم،
تێنووی به‌یتی خه‌نیت نه‌بووم،
بۆ پێشبڕكێی خه‌ونی سه‌وزت، هه‌رگیز نه‌چووم،
ئه‌ی ئیلهامی خوای جوانی،
خۆت ده‌زانی،
تۆ چه‌نده بۆم ده‌سته‌مۆ بووی!
ئاشنام بووی … پڕ كه‌مۆ بووی!
كه به ناو مێشكمدا ده‌چووی،
نه‌رم و نیان وه‌ك په‌مۆ بووی!
هۆ شیعری گوڵ،
ئاواز – بڕی سۆزی تۆیه،
ڕاز و نیاز – ترووسكه‌ی پیرۆزی تۆیه!
تۆ نه‌بی ڕووناكی درۆیه!
تۆ نه‌بی ڕاستی كه‌م هۆیه!
بۆم به‌ڵگه بووی،
عه‌قیده بووی،
دار به‌ڕوو بووی،
چه‌ند زۆرتر ده‌یانسووتاندی،
ئه‌و هێنده پتر هه‌ڵده‌چووی!
هۆ شیعری مه‌ل!
بۆ ئاوا لێم چوویته سه‌ر كه‌ل؟
منت ته‌نیا جێهێشتووه!
سوارێكی به‌بێ سواری، ڕاوچییه‌كی به بێ نێچیر،
بۆ یه‌ك وشه، به ئاسمانێ هه‌ڵده‌گه‌ڕێم،
بۆ پیتێكی ناو شیعرێكی به‌خته‌وه‌ری، وا ده‌سووتێم!
هه‌ست و دڵم داڕزاون، خه‌ریكه وا تێك ده‌شكێم!
شیعرۆكه‌ی ته‌ڕ!
ترسی دوژمن، گه‌نج ڕفاندن، سه‌رباری سه‌نگی زه‌مانه،
هه‌مووی هاتوون ده‌مانهاڕن، ئاواتیان بۆمان نه‌مانه،
هاوار دنیا، كورد قڕانه!
هاوار، هاوار، باڵته‌ی گه‌ردوون،
هێدی هێدی وا ده‌هاڕێ، كوردی زه‌بوون!
هاوار بۆ كێ به‌رم شیعرۆ؟
من كێم هه‌یه له چه‌شنی تۆ؟
گه‌ر تۆ نه‌بی؛
ده‌ریای خه‌ونم وشك ده‌بی،
كانی خامه‌م لـێ چك ده‌بی!
لێبووردنم پڕ ڕك ده‌بی،
بێستانم بێ بڕك ده‌بی!
هاوار هۆنراو!
وه‌ره‌وه بۆ ڕامووسانێ،
بۆ ترس و له‌رزه‌ی جێ ژوانێ،
بۆ ئه‌شكێ، نه‌ختێ گریانێ
ببه به خوا، به پێغه‌مبه‌ر،
ببه گه‌وهه‌ر،
بژیێنه‌وه عیشقی دڵبه‌ر!!
بۆم ببه با؛ ببه به ده‌نگ!
ببه باران، بۆم به به زه‌نگ!
به سروودێكی دژه جه‌نگ!
***
هۆ شیعرۆكه!
ده‌زانم ئه‌ی شیعری هه‌ژار!
تۆش وه‌ك مرۆڤ هه‌زارانت دراون له دار!
تۆش قلێكت كامه‌رانه،
سه‌دانی دیت مردنیان له نێو چه‌وانه،
تۆش ڕۆژێكت سه‌ركه‌وتنه،
سه‌دی دیت كۆڕی گریانه!
من و تۆ و ئا ئه‌م زه‌مانه!
***
شیعری شه‌وی،
ژینی زه‌وی!
هه‌زار بڵندت كرد نه‌وی؛
قه‌زات له شیعری مه‌وله‌وی،
پاشی سه‌د ساڵ تیری عه‌نبه‌ر؛
هێشتاكه دڵم ناسره‌وی.
په‌ڕه‌سێلكه‌ی شیعری شه‌یدا،
شه‌م دیسان گڕی تێم به‌ردا،
ده‌خیلتانم وه‌ك دێوانه،
كوشته‌ی ئۆفیك،
باوه تایه‌ر، ئه‌حمه‌د موختار، حاجی، خانی،
ئێوه نه‌بوون هاوارتان گه‌یانده ئاسمان؟
ئێوه نه‌بوون به حه‌سره‌تی شه‌مه‌نده‌فه‌ر،
بڕوا به خاكی هه‌وره‌مان؟
ئێوه نه‌بوون له خه‌می منداڵانی كورد نه‌كا زمانیان له بیر چێ؟
نه‌كا ته‌سلیم كه‌ن كوردستان؟!
***
ده هه‌موو ئه‌مجاره‌ش ده‌وه‌رن،
گه‌ش بنه‌وه هه‌ڵنه‌وه‌رن؛
وه‌رن ده‌ستبه‌ردارم مه‌بن..
وه‌رن! هاریكاریم بكه‌ن؛
با به‌هه‌موان شیعرێك بڵێین
كوردان دیسان هه‌ستێنته‌وه!
13/5/1981