ڕۆژنامەگەری لە کۆمەڵگەدا – بەشی چوارەم
دوای ئه‌وه‌ی که‌ڕۆژنامه‌گه‌ری بهسهرمایهکرا له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی توێژی فهرمانڕهواوە، ئیدی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ئاقارێکی تردا برا. له‌به‌ریتانیا که‌له‌هه‌موو پارچه‌کانی تری دنیا زیاتر لهفراوانیدا بوو، دوو که‌سایه‌تی سه‌رمایه‌داری ناسراو له‌توێژی خوداپیداوان ده‌ستیان به‌م کاره کرد، ئه‌وانیش ئه‌لفرێد هارمسفۆرت که‌دواتر له‌لایه‌ن دهوڵهتهوهناوی ده‌کرێت به(“لۆرد” نۆرس کلایف) له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی ڕاستڕه‌وی کۆنه‌پارێز (لۆرد بیڤهربروک) ی پارتی پارێزگاران. لە دوای بڵاوبوونەوەی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی ئه‌م دوو خاوەندارە، بڵاوکراوهڕادیکاڵهکان زیانێکی گه‌وره‌یان پیگهیشتن و خوێنه‌رانیان ڕۆژ به‌ڕۆژ لێ دهتهکییهوهههتاوهکو له‌ناوچونیان، چونکه ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان ئەو دوو کاسایەتییە له‌ڕێی ڕیکلام و به‌رتیل وه‌رگرتن لهکهسایهتییهسیاسیهکانهوهکە پەیوەندی توندوتۆڵیان لەگەڵیاندا هەبوو به‌ڕێوه‌ده‌چوون و بێگومان بەرهەمەکانیشیان کە کۆنتڕٶڵی گۆڕەپانی بیرکردنەوەی خەڵکیان دەکرد ، هەر لە خزمەتی ئەواندا بوون. هه‌ر لێرهشهوهئهو پرهنسیبهی کهڕۆژنامگهری به‌بنه‌مای گرتبووی بەوەی که‌له‌قازانجی جه‌ماوه‌ردا بێت گۆڕدرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌قازانجی ئه‌وانه‌دا بێت که‌سه‌رمایه‌ی گۆڤارهکهخهرجی ده‌که‌ن ، کەواتە له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌نگێک بدهنهجهماوهر و ببنهپێگهیهک بۆ ڕای گشتی، بڵاوکراوه‌کان بوونهسۆنگە و سەنتەری پرۆپاگەندە بۆ بیروباوهڕهفهلسهفی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی لۆرد کلایف و بیڤهربروک و قازانجهتایبهتییهکانی ئه‌وان. ئیدی ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤار و ههفتهنامانهی کهدهردهچوون هیچیان خاوهننیان خوێنه‌ره‌کانیان نه‌بوون ، به‌ڵکو ئه‌م دوانهخاوهنیان بوون و ڕاسته‌خۆش کۆنتڕۆلی هێڵهسیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فییه‌کانی ئه‌و بڵاوکراوانه‌یان ده‌کرد. ئه‌و بڵاوکراوانهوایان لێهات کهببنهخزمهتکاری بیروباوه‌ری ئه‌و دوو کەسایهتییهکهزۆر توندوتۆڵانهلهگهڵ سیاسه‌ته‌کانی ئیمپراتۆڕی به‌ریتانیادا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسهتهم هاوشێوه‌بوون. ئه‌مه‌ش دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و پاشان گه‌شه‌ی فاشیزم له‌ئه‌وروپا زۆر به‌ڕوونی ده‌رکه‌وتن.
بۆ نموونه، ئه‌و ده‌مانه‌ی که‌به‌ریتانیا تاوانکاری دژی مرۆڤایه‌تی له‌ئاسیا و ناوچه‌کانی تری ژێر ڕکێفی داگیرکاری خۆی ئه‌نجام ده‌داو به‌هه‌وه‌سی خۆشی هێڵی به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌هێنا که‌کوردستان تیایدا بووهچوار پارچه‌وه، ڕۆژنامه‌گه‌ری لهماڵهوههانیان ده‌داو به‌شان و باڵی ئیمپراتۆڕدا ههڵیاندهداو به‌کاری نیشتمانیان له‌قه‌له‌م ده‌دان. له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگی جیهانی یهکهمینیشدا، تێکرای بڵاوکراوهباوهکان هێڵی تونده‌ڕه‌وی ناسیۆنالیستانه‌یان هه‌ڵبژارد و پشتگیریان له‌جه‌نگ ده‌کرد و ئاگری جه‌نگیان خۆشتر ده‌کرد ، که‌بێگومان بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌دار دڵتهزێنانهشکایەوهو به‌ملیۆن خه‌ڵكی بێ‌تاوان بوونه‌قوربانی ئه‌و جه‌نگه. دواتریش له‌ناوه‌راستی ساڵانی سییه‌کاندا له‌گه‌ڵ باڵفراوانی فاشیزم و نازیزم له‌ئه‌وروپا، له‌کاتێکدا شۆڕشگیڕانی جیهان تایبەتیانەتر بڵێین سۆسیالیست و ئانارشیست و ساندیکالیستهکان له‌ئیسپانیا دژی فڕانکۆی فاشیست و هێزەکانی مۆسۆلۆنی و هیتلەر دەجەنگین لە شۆڕشی ئیسپانیای ساڵی ١٩٣٦دا ، ڕۆژنامه‌و گۆڤارهباوهکانی به‌ریتانیا به‌باڵای فاشیزم و نازیزم و سه‌رکرده‌کانی وه‌ک هیتله‌ر و مۆسۆلۆنی ووتاریان دههۆنییهوهو، له‌ناوه‌وه‌ی به‌ریتانیش پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ یه‌کێتی فاشیسته‌کانی به‌ریتانیا و ئۆسوالد مۆسلی سه‌رۆکی ئه‌و رێکخراوهفراوانهفاشیستییهلهدووتوێ لهپهرهکانیاندا ڕۆژانهدووپات ده‌کرده‌وه و بۆ خەڵکیان بانگەواز دەکردن.
له‌م قۆناغهمێژووییهدا، رۆژنامه‌گه‌ری ببوە شتێک که‌ته‌واو له‌گه‌ڵ پره‌نسیب و ئامانجه‌کانی خۆیدا جودا ببوهوهئهوهی که‌له‌م قۆناغه‌دا ڕۆژنامه‌گه‌ری خه‌ریکی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیش‌تر پێیشتر بە رۆژنامه‌گه‌ری دەناسرا لێکچونێکیان زۆر کەم بوو. له‌م قۆناغه‌دا ڕۆژنامه‌گه‌ری فاشیستانە دژهدیموکراتیک و دژهساندیکالیست بووه، ته‌نانه‌ت هێندهتاکلایهن و توندهڕهبهرههماکانیان بڵاو کردۆتەوەههتا گه‌یشتن به‌ڕاده‌ی هێرشکردنه‌سه‌ر خودی ڕۆژانامەگەری و ئازادی ڕاده‌ربڕین.
دوای بەرپابوونی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، حکومه‌تی به‌ریتانیا یاسای (د. دوو) ی خستهجێبهجێ کردنه‌وه، که‌ئه‌م یاسایه‌ش مافی ته‌واوه‌تی ده‌دا به‌حکومه‌ت ئەو ئه‌ده‌بیات و رۆژنامه‌و گۆڤارانە قه‌ده‌غه‌بکات کهکە بە مەترسیان دەزانی بۆ سەر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌که‌یان. له‌جێبه‌جێکردنی ئه‌م یاسایه‌دا، حکومه‌ت ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژانه‌ی کرێکار) ی داخست که‌ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی پارتی کۆمۆنیستی به‌ریتانیا بوو. داخستی (ڕۆژانه‌ی کرێکار) و دواتریش قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌ده‌بیاته‌کانی پارتی کۆمۆنیستی بەریتانیا بێگومان زنجیرە هێرشێکی توندی ده‌سه‌ڵات بوو بۆ سه‌ر ئازادی ڕاده‌ڕبرین، به‌ڵام ڕۆژنامهباوهکانی ئەو دەمانە کە لەلایەن ئەو دوو خاوەندارەوە بەڕێوەدەبران، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ئازادی ڕاده‌ربرین بکه‌ن و به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشانەی ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه، به‌ڕه‌سمی پاڵشتی داخستنی ڕۆژنامه‌که‌یان کرد کە وەک ڕٶژنامەیەکی چینایەتی و مرۆڤدۆست دژی بانگەوازی فاشیزم دەوەستایە، هه‌ر وه‌ک میک تێمپڵ پرۆفیسۆری بواری تیۆری ڕاگەیاندن ل نوێترین کتێبیدا بە ناوی “بڵاوکراوە بەڕیتانیاکەان” هێمای دەژات :” تێکڕای بڵاوکراوهباوهکان بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد له‌سه‌ر داخستنی بڵاوکراوه‌و ئەدەبیاتی کۆمۆنیسته‌کان، به‌م بێده‌نگیه‌ش نه‌وه‌ستان و ڕۆژنامه‌ی|(ده‌یلی ته‌له‌گراڤ) چالاکانهکهمپینێکی پاڵپشتی ڕێکخست بۆ داخستنی ڕ ۆژنامه‌ی ” ڕۆژانه‌ی کرێکار ” (تێمپڵ.ل47-48.2008)
دیارە کۆمۆنیستەکان تەنها نەبوون کە بەر هێرشی ڕۆژنامەگەری باوی فاشیست کەوتن، بەڵکو ڕۆژنامه‌کانی تریش خه‌ریک بوو بەو شالاوە لەناوبچن ، رۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی (ده‌یلی میره‌ر) و هه‌روه‌ها گۆڤاری ( پیکتۆریال – یەکەشەممە) که‌ڕه‌خنه‌یان له‌حکومه‌ت ده‌گرت بەر ئەو هێرشە و هەڕەشانە کەوتن نەک لەلایەن دەسەڵاتەوە، بەڵکو ئەمجارە ڕاستەوخۆ له‌لایه‌ن بیڤهربروکی خاوه‌ن ئیمتیازی بازاری ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ریتانی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی ڕاستره‌وی پارتی پارێزگاران ، کهبهشهخسی داخستنی ئه‌و بڵاوکراوانەی ڕاگه‌یاند. (مایک دۆنێڵی) پرۆفیسۆر و نووسه‌ری مێژوویی ده‌ستی بۆ ئه‌و شێوهداگیرکارییهشهخشییهڕاکێشاوهلهبڵاوکراوهو راگه‌یاندنه‌کانی به‌ریتانیا له‌سه‌روبه‌ندی بەرپابوونی جه‌نگدا ، دۆنۆڵی باس دەکات: ” لۆرد بیڤه‌ر برووک به‌شه‌خسی رایگه‌یاند کهسانسۆری به زۆرەملێ له‌سه‌ر ده‌یلی میره‌ر و پیکتۆریال داناوە ، ته‌نانه‌ت ووتویەتی خۆی گۆڤارەکان دادەخات ئه‌گه‌ر ده‌ست هه‌ڵنه‌گرن له‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌حکومه‌ت” (دۆنێڵی.174-73 . 1999)
ئه‌گه‌ر ڕۆمانسیانهنهڕوانینهکێشهکان و واقیعبینانهلێیان ووردبینەوە و خۆمان گێل نەکەین، ئه‌م که‌لتووری خاوهندارێتیهههتاوهکو ئه‌مڕۆ به‌رچاو ده‌که‌وێت لهڕاگهیاندنهگشتییهکاندا، ئه‌مڕۆ له‌بری لۆرد بیڤه‌ر برووک ، ڕۆژنامەگهری سه‌رده‌می ئەمڕۆمان ( رۆپێرت مێردۆک) ی ههیهکهبهئیمپراتۆری میدیا ناوی ده‌برێت چونکە له%80 ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی جیهانی ئه‌مڕۆمان ئه‌و خاوه‌نیه‌تی و لە خزمه‌تی بیروباوه‌ڕ و ئایدیا و قازانجهتایبهتییهکانی ئەودان. بێرلسکۆنی ڕاستڕەوی ناسیۆنالیستی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیایە کە له‌م دواییانه‌دا ده‌رکه‌وت له‌ڕێی مافیاوهدهسهڵاتی سیاسی و هەڕەمی توندڕەوی دەسەڵاتەکەی ڕاگرتووە، خاوه‌نی له‌٥٠% ی ڕاگهیاندنهئههلیهکانهو ئه‌و ٥٠% یه‌ی تریش که‌حکومه‌ت ده‌بێت خاوه‌نی بێت هه‌ر خۆی و پارته‌که‌ی خاوه‌نین چونکە خۆیان له‌ده‌سه‌ڵاتدان. لێرهوهیهکهڕۆژنامهگهری ئەمڕٶ به‌ئاشکرا ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی لێ دەگیرێت که‌له‌بری ئه‌وه‌ی له‌قازانجی گشتی کاربکه‌ن و نوێنه‌ری جه‌ماوه‌ر بن، خزمه‌ت به‌خاوه‌نه‌کانیان ده‌که‌ن و لهقازانجهتایبهتیهکانی ئه‌واندا کار و پره‌نسیبی خۆیان ده‌بینەوە ئەمەش لهدوولایهنهوهزیان به‌نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌م له‌گۆڕه‌پانی دیموکراتیکی خه‌ڵك و هه‌م له‌خودی پرۆسه‌ی دیموکراسیش.
له‌سایه‌ی ئه‌و سیستهمهئابوورییهی ئه‌مڕۆ دنیا ده‌گوزه‌رێنێت، ڕۆژنامه‌گه‌ریش وه‌کو هه‌موو لایهنهمرۆییهکانی تری کۆمه‌ڵگە بۆتهئامێرێک بۆ وه‌ده‌ستهێنانی قازانجی ئابووری و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌له‌قازانجی خاوه‌ن سهرمایهکاندان . له‌هه‌مانکاتیشدا به‌ڵێ لێره‌و له‌وێ ڕاگه‌یاندنی ئازاد به‌دی ده‌کرێن و پێگه‌ی دیموکراتیکیش بوونیان هه‌یه، کهڕۆژنامهنووسان به‌رهه‌مه‌کانی خۆیانی تیادا بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌و تا ڕاده‌یه‌کی باشیش بهئازادانهدهکرێت به‌رهه‌مه‌کانی ژانره‌کانی بیروڕا لهلاپهڕهکانیاندا بڵاو بکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاتهڕاستهکهئهو بهرههمانهبهو ئایدیا‌و بۆچوون و ره‌خنه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی له‌خۆیان گرتوون نه‌بنە هۆکاری بچوکترین به‌ربه‌ست یاخود شکێنه‌ر بۆ قازانجهئابووریهکانی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ڕاگه‌یاندنه‌کانن، ته‌نانه‌ت له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر ئه‌و تێکشکان و داڕووخانهش له‌قازانجی گشتی کۆمه‌ڵگە و خودی پرۆسه‌ی دیموکراسیشدا بێت، ئەوان بە دژوارترین شێوە هەوڵی بەرەنگاربوونەوە و سانسۆرکردن و وەلانانی دەدەن لە ڕێی یاسا و ڕێسا و دام‌و دەزگاکانی ئەو سیستەمەی کە دەیپاریزن و دەیانپارێزێت.