ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر تێکشکاندنی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه
23/07/2011
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان له‌کوردستان، کۆمەڵگای ئێمە ڕوبه‌ڕوی کولتورێکی سیاسی
ژه‌هراوی تازه‌بۆتە‌وه. ئه‌م کولتوره‌تازه‌یه ھێرشکردنە سەر که‌سایه‌تی تاکه‌کانی کردۆته‌ئامانج و له‌ڕێگه‌ی هاک کردنی فه‌یس بوک و ئیمه‌یلەوە شەخسیترین و تایبەتیترین زانیاری لەسەر کەسایەتییە دیارەکانی ناو کۆمەڵگا بڵاودەکەنەوە. تا ئەم ساتەی ئێستامان چەند کەسێکی ناسراو بوونەتە قوربانی ئەم کارە نائەخلاقیی و نابەجێ یە، بوونەتە قوربانی ئەم تاوانە نوێییە کە ھێما بۆ ئەو پەڕی بەدڕەوشتی و نابەرپرسیارێتی دەکات.
دیاره‌پێشتریش که‌تازه‌ته‌له‌فونی مۆبیل هاتبووه‌کوردستانەوە، چه‌ندین کچ و ژن، به‌هۆی وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیی سێکسی یه‌وه، که‌به‌شێکی زۆریان یان دروست کراوبوون یان به‌شیوازی نەشیاو به‌ده‌ست هاتبون، بوونه‌قوربانی کوشتاری ناموس.
بۆ یەکەمجار جۆرێکی نوێ لە کوشتن ھاتە ناو کۆمەڵگای ئێمەوە کە پابەستە بە بەکارھێنانێکی نائینسانی و نائەخلاقییانەی تەکنۆلۆژیای پەیوەندیکردنەوە.
ئەوەی ئەم کێشەیە لە ئێستادا گەورەتر دەکات ئەوەی کەسانێک پەیدابوون کە پیشەیان بۆتە ئەوەی ئەم ئامرازە تازەیەی تەکنۆلۆژیای پەیوەندیکردن بەشێوەیەکی ھێجگار ترسناک و نائەخلاقی بەکاربھێنن. ئەمانە پیشەیان بۆتە هاککردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری شەخسی و تایبه‌ت، یان دروستکردنی ناشرینترین و نامرۆڤانه‌ترین گرتە و وێنە، بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت، بۆ ھەر مەبەستێک بێت، لەڕووی مەعنەوییەوە بیکوژن. بەبۆچوونی ئێمە ئەم جۆرە کردەوەیە یەکسانە بە تاوانی کوشتن، کوشتنێکی رەمڕزی و کۆمەڵایەتی کە زۆرجار کوشتن یان خۆکوشتنی راستەقینەی بەدوادادێت. بۆیە ئەوانەی ئەم جۆرە کارە دەکەن نەک تەنھا باز بەسەر ھەموو سەرەتاگەیەکی ئەخلاقیدا ئەدەن و ھەموو ھەستکردنێکی سادەیان بە بەرپرسیارێتی تێدا مردوە، بەڵکو ھاوکات تاوانبارن بە کوشتنی مەعنەوی ھەموو ئەو کەسانەی ئەو کارانەیان بەرامبەر ئەنجامئەدەن.
خاڵێک کە گرنگە لێرەدا جەغتی لێبکەین ئەو ڕاستییەیە کە ئەم کردەی ھاککردن و دزیکردنە لە کۆمپیوتەرەوە مەسەلەی تۆڵەی شەرەف و مەسەلەی حەیا و نامووس بە مانا ھەرە تەقلیدیی و توندوتیژەکەی بەھێزتر دەکات. پەنابردنە بەر نیشاندانی وێنەی ڕووت و گرتەی سێکسی و شتی دیکەی لەم بابەتە، جارێکی تر وێنەی ئینسای ئێمە کورتدەکاتەوە بۆ وێنە سێکسییەکەی و کەسایەتی ئەم ئینسانە کورتدەکاتەوە بۆ کەسایەتییەکی سێکسی. ئەمەش لە کۆمەڵگایەکی وەک کۆمەڵگای ئێمەدا شەپازلەیەکی کوشندەیە لە دەموچاوی ھەموو ئەو ھەوڵ و تەقالایانەی دەیانەوێت ڕێز بۆ ئینسانی ئێمە بگەڕێننەوە و نەھێڵن کەسایەتییەکەی بۆ کەساسیەتییەکی سێکسی کورتبکرێتەوە. بەم مانایە ئەم ئەخلاقیاتی ھاککردن و دزیکردنە کۆمپیوتەرییە تەنھا تاوان نییە بەرامبەر بەو کەسانەی ئەو تاوانانەیان بەرامبەر دەکرێت، بەڵکو تاوانیشە بەرامبەر بە کۆمەڵگای ئێمە کە لەخەمی تازەبوونەوەی وێنەکان و چەمکەکان و ماناکانی خۆیدایە.
پێدەچێت‌ئه‌م دیارده‌یه‌له‌ئێستا‌دا زیاتر ئه‌جێندایه‌کی سیاسی له پشته‌وەبێت، شەک لەوەدایە گەر تەشەنە بکات ناکرێت تەنھا لەم ئاستەدا بھێڵدرێتەوە. شکاندنی کەسایەتییەکان، جا لەسەر ھەر ھێز و لایەنێک بێت، لەڕێگای پەلاماردنی ژیانی شەخسییانەوە، تاوانە، تاوانێکی گەورەش. ئەم تاوانە ناکۆکە بەیەکێک لە مافە ھەرە بنەڕەتییەکانی ئینسان، مافی پاراستنی ژیانی شەخسی و تایبەتی و دەستنەبردن بۆ تەفاسیلەکانی.
لە دۆخی ئافرەتانی کوردستاندا ئەم دیاردەیە زۆر زیاتر ترسناکترە، چونکە کوشتنی ئافرەت لەسەر مەسەلەی شەرەف و ناموس له کوردستاندا کردەیەکە مێژوویەکی درێژی ھەیە. ئەم شێوازە دەستدرێژیکردنە بۆسەر ژیانی ئافرەتان مەودای کوشتنی ئافرەتان گەورەتر و ترسناکتر دەکاتەوە.
ئێمه‌وه‌کوو کۆمه‌ڵێک ڕوناکبیرو ڕۆژنامه‌نوس و که‌سانی چالاک له‌بواری جیاوازدا، ئیدانەیەکی تەواوی ئەم جۆرە ھەڵسوکەوتە تازەیە و ئەم پەلامارە نوێییە دەکەین بۆسەر ئینسانی کورد و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی قووڵی خۆمان له‌دژی ئه‌م کولتوره‌تازە ناشیاو و نائینسانییە بەرزدەکەینەوە.
ھاوکات دەسەڵاتدارانی کوردستانیش به به‌رپرسیار ده‌زانین بەرامبەر بە تەشەنەکردنی ئەم دیاردەیە و داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین یاسا و ڕێوشوێنی پێوسیت دەربکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم شێوازە تازەیەی سووکایەتیکردن بە ئینسان لە کۆمەڵگای ئێمەدا و سزادانی ئه‌وانه‌ی که‌ئه‌م کارانه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ناوه‌کان:
هۆزان محمود: ڕێکخراوی ئازادی ژن-نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه
ڕێگا ڕه‌ئوف: نوسه‌ر وه‌نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌سوید
نه‌جیبه‌محمود: چالاکوان له‌بواری مافی ژنان
مه‌ریوان وریا قانع: نوسه‌ر و ڕوناکبیر
هۆشیار عه‌بدوڵله: ڕۆژنامه‌نوس
قوبادی جه‌لیزاده: شاعیر
شیلان شۆڕش: ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆو دیموکراتی ژنانی کورد
دوکتۆره‌چۆمان هه‌ردی: شاعیر و نوسه‌ر
شێرزاد حه‌سه‌ن: نوسه‌رو ڕوناکبیر
عه‌لی محمود: نوسه‌ر و سیاسی
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی: شاعیر
شه‌ماڵ عه‌لی: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی
عه داله ت عومه ر: چالاکوان له بواری ئه نفال
عادل عزیز: هونه رمه ند، چالاکی بواری ڕاگه یاندن
هیوا ناسیح: نوسه ر
ڕێبوار سیوه یلی: نوسه ر
ئاسۆس هه ردی: نوسه ر
محه‌مه‌د مه‌نتک: نوسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی
دوکتۆر دانا سه عید سۆفی: نوسه ر و ڕوناکبیر و په رله مانتار
ئارام جه‌مال: به‌رپرسی ڕێکخراوی په‌یمانگه‌ی کوردی بۆ هه‌ڵبژاردن
موحسین که‌ریم: که‌سایه‌تی سیاسی
ده‌شتی جه‌مال: فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
ئاریان ئومێد: ڕۆژنامه‌نوس
هیوا به‌رزنجی: ڕۆژنامه‌نوس
ئیبراهیم عه‌باس: ڕۆژنامه‌نوس
دوکتۆر محمد عه‌لی
گۆران دوکانی: ڕۆژنامه‌نوس
به‌رزان هه‌ستیار: شاعیر
فه‌رمان ساڵح: شاعیر و ڕۆژنامه‌نوس
سابیر سه‌دیق: شاعیر
چرۆ عوسمان هه ورامی: چالاک له بواری ڕێکخراوی کۆمه ڵگه ی مه‌ده‌نی
سیروان بالانی
شه‌ماڵ ئاکۆ: سوید
به ختيار حاجي عبدالله
خاتو ئه‌سمه‌ر:نه‌رویج
به‌ختیار ئه‌حمه‌د: ڕێکخراوی CDO
ئیبراهیم عه‌لی: ڕۆژنامه‌نوس
ئاکۆ خه‌لیل زاده: چالاکوانی مه‌ده‌نی
ئاسۆ عوسمان: ڕۆژنامه‌نوس
ڕێزان دلێر: پارێزه‌ر
چیمه‌ن حه‌سه‌نی: دانیشتوی باشوری کوردستان
به یان ناسیح: هه ڵسوڕاوی مافی ژنان
یاسین حوسه ینی: نوسه ر
ڕێبین ڕه سو‌ڵ: نوسه ر و ڕوناکبیر
عه تا محمه د: ڕێکخراوی گه شه پێدانی کۆمه ڵگه ی مه ده نی
قادر نادر: چالاکی بواری کۆمه ڵگه ی مه ده نی و نوسه ر
نالی ئازاد: چالاک له بواری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
سه‌رتیپ عه‌لی: چالاک له‌بواری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
دیلان سه‌عید: چالاک له‌بواری مافی مرۆڤ
فریاد هیرانی: سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕاسته‌ڕێ
فاتیح ئیسماعیل ئه‌حمه‌د: نوسه‌ر
بۆ په‌یوه‌ست بون به‌م که‌مپینه‌و زانیاری زیاتر تکایه‌په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یلانه‌ی خواره‌وه:
هۆزان محمود: houzan2007@yahoo.com
نه‌جیبه‌محمود: najiba.mahmud@gmail.com
ڕێگا ڕه‌وف: rega_svensson@yahoo.com