
به‌شی دووه‌م/ ده‌رسی خسوسی له نێوان (ڕۆبۆت)سازی و (زانست)سازیدا له کوردستان
کاریگه‌ری ده‌رسی خسوسی به‌سه‌ر خوێندنگه‌و خوێندکارانی پۆل:
به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێندکارو مامۆستای خسوسی هه‌ستی پێبکه‌ن، هه‌ر چه‌نده چالاکیی فێر بوونه‌که‌یان له ماڵه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام بارێک کێشه‌و ناهه‌مواری و که‌شی ناته‌ندروست، بۆ پۆل و مامۆستای پۆل دروست ده‌که‌ن.
زۆربه‌ی خوێندکاره‌کان هه‌رزه‌کارو منداڵن، له رووی گه‌شه‌کردنی عه‌قل و بیرکردنه‌وه ته‌واو کامڵ نه‌بوون و، ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که هه‌ر که‌سێ – پیاو بێت یان ژن – کاتێ له سه‌ر (ره‌حله‌ی) خوێندنگه دا‌نیشێت ، کۆمه‌ڵێ هه‌ڵس و که‌وتوو جموجۆڵ ده‌کات که هێندێ جار مه‌رغوب نییه. ئه‌مه له زانستی په‌روه‌رده پێیده‌گووترێ ( سروشتی ره‌حله). واته گه‌ر ئه‌نیشتاین بێنی و له‌سه‌ر ره‌حله‌ی دانیشێنی ،هێندێ هه‌لس وکه‌وت ده‌کا ، که له ماڵه‌وه له سه‌ر کورسییه‌که‌ی خۆی نایکات. لێره‌دا ئه‌م دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه هانده‌رن که خوێندکاری خاوه‌ن مامۆستای خسوسی وا لێبکات گیانێکی یاخی و تێگده‌ر و بێ باکی له ناخیدا دروست بکات. له پۆلدا، پرسیاری بازاری ده‌کا هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستاکه‌ی خه‌جاڵه‌تکا. هێمنی پۆل ده‌شیوێنێ ، به‌لایه‌وه گرینگ نییه ده‌رسه‌که تێنه‌گا یان نا ، هه‌ر هیچ نه‌بێ قاچ ده‌خاته سه‌رقاچ و رێنمایه‌کانی پۆل په‌یره‌و ناکات، ده‌رس نانووسێته‌وه، تاقیکردنه‌وه‌کانی به‌لاوه بێ بایه‌خه. گۆێ له مامۆستا ڕاناگرێ ، هێندێ جاران کاری منداڵانه ده‌کا. دره‌نگ دێته ژووره‌و، هه‌وڵ ده‌دا بچێته ده‌ره‌وه یان هه‌ر له ده‌رسه‌که ئاماده نه‌بێ. زۆر داوی مۆڵه‌تده‌کا. به‌ساخته عوزدێنێته‌وه تا نه‌ێته‌وه خوێندنگه. ئه‌مانه – هه‌رچه‌نده ره‌فتاری هه‌موو خوێندکارێک نییه – به‌ڵام چۆنکه یه‌ک تاکه که‌س ده‌توانێ پۆلێکی سێ که‌سی تێک بدا، کۆمه‌ڵێ کێشه بۆ مامۆستای به‌سته‌زمان و پۆل و ستافی خوێندنگه‌یه‌که په‌یدا ده‌کا. که کاردانه‌وه‌ێکی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌م ده‌زگایه ده‌بێ.
کاریگه‌ری له‌سه‌ر خودی مامۆستای ده‌رسی خسوسی:
با ئێستا باده‌ینیه‌وه . لای خودی مامۆستای ده‌رسی خسوسی. بزانین ئه چ جۆره مووعاناتێکی هه‌یه. خۆ ئه‌ویش هه‌ر وه‌ک ئێمه ئاده‌میزاده‌و هه‌موو ده‌ووروبه‌ر، کاریگه‌یان خۆیان به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه.
من لێره‌دا ، ئاماژه به مووعاناتی مامۆستای کوردستان ده‌که‌م ( له شوێنێکی تر دێمه‌وه سه‌ر وڵاتانی تریش). له به‌رامبه‌ر ئه‌و مزه‌و حه‌قده‌سته‌ی که چه‌نگی ده‌که‌وی ،ئه‌و کۆمه‌ڵێک قوربانی و خه‌ساره‌تیش ده‌دا:
ماندوو بوونی مێشک و جه‌سته، له ئاکامی ده‌رزگووتنه‌وه‌ێکی زۆر‌و به‌رده‌وام و بێ پشوو وحه‌سانه‌وه، ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌ی لێده‌که‌وێته‌وه. له پێش هه‌موویان ، خوێندکاره‌کانی ئه‌و خوێندنگه‌ییه‌ی که خۆی تێدا مامۆستایه، زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌و‌ره‌ن، چونکه کاتێ مامۆستا دوای چه‌ندان ده‌رس گووتنه‌وه‌ی یه‌ک له دا‌و یه‌ک و به بێ پسانه‌وه‌ی رۆژ و شه‌و، ده‌چێته پۆله‌وه شه‌که‌ت و هیلاکه، ناتوانێ به گه‌رم و گوڕی و حه‌ماسه‌ته‌وه ده‌رسه‌که بڵێته‌وه. هه‌میشه خوێندکاره‌کان هه‌ست به جیاوازی نێوان مامۆستای بێ ده‌رسی خسوسی و مامۆستای ماندووی ده‌رسی خسوسی ده‌که‌ن. خودی مامۆستای خسوسی ده‌رک به‌وه ده‌کات، هه‌رچه‌نده به‌سه‌ر خۆشی نه‌هێنێ ، ده‌روونی ئازاری ده‌دات.
ده‌رس گووتنه‌وه .چالاکێکی هه‌مه لایه‌نه‌ی (مێشک و جه‌سته)ی پر زه‌حمه‌ت و ژان و برکه. ئه‌وانی قه‌ت ده‌رسیان نه‌گووتۆته‌وه ده‌رک به‌مه ناکه‌ن. ئه‌وه مامۆستایه که به درێژایی ده‌رسه‌که‌ی ( مێشک و زهنی) به‌بی راوه‌ستان کار ده‌کات [ له کاتێکا فیته‌رێک ده‌توانی کاره‌که‌ی خۆی ئه‌نجام بدا به‌بێ ئه‌وی بیری لێبکاته‌وه، ده‌توانی له کاتی توند کردنی بوورغێکدا، گۆرانی بڵێت و بنێشتیش بجوێت وجگه‌ره بکێشیت و گوێ له گۆرانی ڕاگرێ و خۆشی بۆ بجولێنێ و قسانیش بکات و …….. ] . له‌ر هه‌ر ده‌قیقه‌ێکدا بیلبیله‌ی چاوی مامۆستا به رێژه‌ی سه‌دو بیست چار گه‌وره و بچووک ده‌بێته‌وه. له هه‌ر رسته‌ێکی ئاخاوتنی دا ، پتر له سێ سه‌ت ماسوولکه‌و ده‌مار کار ده‌که‌ن. ژێیه‌کانی گه‌رووی شه‌ش هێندی که‌سانی ئاسایی ماندوون. به درێژایی کاتی ده‌رس گووتنه‌وی رێژه‌ی ترپه‌ی دڵی زۆرتره له هی ئاسایی. جووله‌ی زمانی له جوله‌ی زمانی هه‌موو پیشه‌وه‌ره‌کانی تر زێتره. ژانی قاچ و پشتی به‌قه‌د سه‌رتاش و شۆفێره‌کانه. رێژه‌ی ئه‌و ته‌پ وتۆزه‌ی رۆژانه ده‌چێته سییه‌کانییه‌وه، به قه‌د هی گه‌سکده‌رێکی شه‌قامه‌کانه…… .
لێکۆلینه‌وه زانستییه‌کانی تاقیگه‌کان ، ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ، که مامۆستا رۆژانه هه‌ر ده‌توانی سی یان چوار ده‌رسی پووخت و به‌سوودو کاریگه‌ر بڵێته‌وه، ئه‌ویش له کات و شوێنێکدا ، که هه‌موو داپێویستییه‌کانی پۆل و خوێندکارو مامۆستا ئاماده‌و ته‌یار کرابن – که ئه‌مه‌یش لای مه‌مانان زۆر که‌م به‌رده‌ست ده‌بێ – ، که‌واته ده‌رئانجامی ئه‌م کاره ، خراپی ره‌وشی ته‌ندروستی مامۆستایه، ئه‌وسا ئه‌م خراپییه هه‌نووکه‌یی بێ یان دوای چه‌ند ساڵێکی تر سه‌ری لێهه‌ڵبداته‌وه. له سه‌ر شێوه‌ی نه‌خوشی پشتئێشه‌و شه‌کره‌و گورجیلکه‌و ته‌وژمیخوێن و هه‌وکردنی سیاکان و ئاوسانی قاچ و…… .
ئه‌و مامۆستایانه‌ی ده‌رسی زۆریان هه‌یه‌و تا دره‌نگانی شه‌و هه‌ر خه‌ریکن، تۆشی گۆشه‌گیری خێزانی و براده‌ران ده‌بن. بێ ئاگا له منداڵه‌کانیان و ژن و دۆست و براده‌ران ، کاردانه‌وی نێگه‌تیڤی دوو لایه‌نه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌ره‌ف دا.
له زۆربه‌ی ماڵی خوێندکاردا، هه‌ر دوو سێ رۆژی یه‌که‌م، به‌پیره‌وه‌هاتن و به خێرهاتن و چاوو قاوه حزوریان هه‌یه، تا ده‌رسه‌کان دوورودر‌ێژ تر بنه‌وه ، ئه‌و گه‌رموگووڕی پێشوازییه‌که، به‌ره‌و خواره‌وه داده‌به‌زێ ، مامۆستاکان خۆیان هه‌ست به‌مه ده‌که‌ن به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ن به شتێکی ئاسایی وه‌رگرن.
هێندێ له خوێندکاره‌کان، زۆر به نازوفیزه‌وه ، ئه‌مرو فه‌رمان به‌سه‌ر سه‌ری مامۆستاکه‌یاندا دا ده‌که‌ن، زۆر ئاساییه که یه‌ک سعات به‌ر له کاتی ژووانی ده‌رسه‌که، په‌یوه‌ندی بکات و کاته‌که بگۆڕێ. واته زۆر جار مامۆستا هه‌ست ده‌کا که ئه‌و له‌به‌ر ده‌ستی خوێندکاره‌که‌یه و زۆر ئازاد نییه له هه‌ڵس وکه‌وتی دا. ئه‌ویش ئازاری ده‌روونی هه‌یه .
هه‌ستکردن به جۆره ئیحراجییه‌ک، له کاتی ده‌رنه‌چوونی خوێندکاره‌که. باری ده‌روونی مامۆستا ده‌شله‌ژێنێ و وا هه‌ست ده‌کا باوانی خوێندکاره‌که سه‌رزه‌نشتی ده‌که‌ن وره‌نجه‌که‌ی به خه‌سار چووه، که ئه‌م هه‌ست کردنه‌یش شتێکی خۆش نییه.