ڕۆشنبیر …. كائینێكی ده‌ست و پێ سپی
له‌به‌شی یه‌كه‌می پرسه‌كه‌مان كه‌تایبه‌ت بوو به‌رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵاتخوازی، قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پنتانه كرد كه‌شێوازه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتخوازی نیشانده‌ده‌ن، له‌م به‌شه‌دا قسه له‌سه‌ر لایه‌نی هیومانیستی ده‌كه‌ین كهلهگوتاری رۆشنبیردا پێویسته ببینرێ و مه‌رامێكی تری له‌پشته‌وه‌یه، له‌به‌شێكی تردا قسه له‌سه‌ر رۆژنامه ده‌كه‌ین كه‌وه‌كو رووبه‌رێك كراوه به‌شوێنی یاری سیاسی و رۆشنبیریش كاره‌كته‌ری چالاكه تێیدا.
گریمان ده‌سه‌ڵات شتێكی نه‌بینراوه و له‌ناو توێژه‌كاندا به‌شێك له‌كاره‌كانی خۆی مه‌یسه‌ر ده‌كات، به‌ڵام به‌ڕوكه‌ش جۆرێكی تری ده‌سه‌ڵاته، باشه كه‌واته موناقه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتی ڕۆشنبیری له‌كوێی ده‌سه‌ڵاته تهقلیدیهكاندایه و چ كاریگه‌ریه‌كی هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر دروستكردنی بڕیاری سیاسی و ده‌رهاویشته‌كانی چین؟ ئه‌مه ئه‌سڵی مه‌به‌ستی ئێمه‌یه له‌م ناونیشانه‌ی بۆ ڕۆشنبیر دیاری كراوه.
ڕۆشنبیر به‌وسیفه‌ته‌ی له‌ناو كایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕه‌مزیدا یاریده‌كات، ئه‌ركێكی سه‌ختتر له‌كائینه‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵگا ده‌بینێ به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستن و چاكسازی ده‌یه‌وێ پلاتفۆڕم و ئه‌لته‌رناتیڤێكی شایسته پێشكه‌ش بكات، زوتر هه‌ست بهكهموكورتیهكان ده‌كات و له‌سه‌ریه‌تی ڕه‌خنه بگرێ، له‌سه‌ریه‌تی خه‌ڵكی وه‌ئاگا بێنێ له‌هه‌رشتێك كه‌ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ بیشارێته‌وه، یاخود شتێك كهئیدیعای ده‌كات له‌ئه‌سڵدا پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته، به‌ڵام كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی لۆژیكی سیاسی مامه‌ڵه ده‌كات، یان ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته نێو گه‌مه‌ی سیاسیه‌وه، ئیدی بۆته كائینێكی ده‌ست و پێ سپی، بۆیه ناتوانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گوتاری سیاسی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و بگره كۆمه‌ڵگه‌ش دابنێت.
(ئه‌نتۆنیۆ گرامشی) ده‌ڵێ “ڕۆشنبیران هه‌ڵگری گوتاری مه‌عریفی و زانیاری عه‌قڵین، به‌و مانایه‌ی كهگوتاری مه‌عریفی و موماره‌سه‌ی عه‌قلانیه‌ت به‌شێكه لهخاسیهت و سایكۆلۆژیای ڕۆشنبیر كههێومانیستیه، ئه‌م روحیهتهش له‌بونیادی چه‌مكی جیاوازیه‌كاندا به‌رهه‌مدێنێ، چونكی ڕۆشنبیر به‌سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتی قسه‌كردن یان نوسینی هه‌یه و به‌كاری دێنێ، واته سه‌ر به‌گروپێكی تری كۆمه‌ڵگه‌یه” فكر كرامشی سیاسی . جان مارك بیوتی. ترجمه. جورج گرابیشی دار الگلیعه بیروت ل 16
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه‌سێكی ئاسایی له‌ناو خه‌ڵك، یان له‌ناو جه‌ماوه‌ری به‌ریندا، یان ئه‌وانه‌ی له‌ناو كایه‌كانی ڕۆشنبیری و له‌یه‌كێ له‌مه‌یدانه‌كانی كاری فكریدا كارناكه‌ن له‌سیفه‌تی ڕۆشنبیر داماڵراون، چونكی كاری ڕۆشنبیر بریتییه لهپشكداریكردن له‌دروست كردنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی و كاركردن بۆ به‌سروشتی كردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌سروشتی خۆیان له‌ده‌ستداوه، موداخهلهكردن له‌به‌رهه‌مهێنانی گوتار و بڕیاری سیاسی و گۆڕینی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه.
كاری ڕۆشنبیر شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌كانی به‌رده‌وامی به‌ژیان و ئاڵوگۆڕه‌كانی، به‌م مانایه هیچ مرۆڤێك بێ ڕۆشنبیری نییه. جا بائه‌و مرۆڤه سه‌ر به‌ئه‌هلی كاری فكری بێ، یان سهربهكاری جه‌سته‌یی بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤ فكر نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی مرۆڤی چالاك به‌رهه‌می فكره، فكریش ئه‌وه‌یه كهگهشه به‌چالاكیه هه‌مه جۆره‌كان ده‌دات.
گه‌ڕان له‌ناو ئه‌و بونیادانهدا شتێكه ده‌بێته زه‌مینه بۆگوتاری ڕۆشنبیری و جیاكردنه‌وه‌ی كایه‌كان له‌سیفه‌ته‌كانی، وه‌ك به‌شێك له‌جیاوازی و هه‌ڵوێست، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێناسه‌كان یه‌ك نین و هاوشانی یه‌كتر نین، چونكی ده‌سه‌ڵات مه‌رامی خۆی هه‌یه و ڕۆشنبیرانیش یان ئه‌وه‌تا سه‌ر به‌گروپه سیاسیه‌كانن، یان ئه‌وه‌تا به‌ناڕاسته‌وخۆ خه‌ریكی سیاسه‌تن، به‌و ده‌لیله‌ی میكانیزمی كاركردنیان له‌ناو بونیادێكی شاراوه‌یه كه‌دواجار ده‌سه‌ڵات و گروپه سیاسیه‌كان، له‌یه‌ك قهوارهداو له‌یه‌ك مهنزومهدا ئاسانتر ده‌توانێ كۆیان بكاته‌وه، جابۆئه‌وه‌ی بزانین ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه ده‌رهاویشته‌ی چییه له‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیر، ده‌بێ وردتر له‌و كێبهركێیه بڕوانین كه‌یان ئه‌وه‌تا هه‌یه و موزه‌یه‌فه، یان ئه‌وه‌تا نیه و بیانووی بۆ ده‌هێنرێته‌وه.
بۆچی ئه‌میل زۆلا دوباره نابێته‌وه
هه‌ر رۆشنبیرێك شاره‌زای مێژووی هه‌ڵوێستی رۆشنبیر بێت له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت، جگه له‌پیاوه فه‌لسه‌فیه‌كانی به‌ر له‌مه‌سیح و دوای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و رێنیسانس، ده‌زانێ كێشه‌ی (ئه‌میل زۆڵا) له‌باره‌ی دریفۆس له‌ساڵی 1898 چییه، به‌وپێیه‌ی كه له‌فه‌ڕه‌نساوه چۆن توانی به‌رگری لهئهفسهرێك بكات كه‌تۆمه‌تبار كرابوو له‌دادگای حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسی به‌وه‌ی كه‌كاری سیخوری بۆ حكومه‌تی ئه‌ڵه‌مان كردووه، زۆڵا به‌رگریه‌كه تائه‌و ئاسته ده‌بات كهنامهیهك ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌كات له‌ڕێگای ڕۆژنامهیهكهوه و دواتر له‌لایه‌ن چه‌ندین بیرمه‌ند و ڕۆشنبیره‌وه ئیمزای بۆ كۆده‌كاته‌وه، تاده‌گاته ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی دادگاییه‌كه ده‌گۆڕێ، له‌دونیای ئێمه‌دا كهكایهی سیاسی پڕیه‌تی له‌دۆسیه‌ی موخابه‌راتی، كه‌چی كورد ئه‌و ڕۆشنبیره شۆڕشگێره‌ی ده‌ستناكه‌وێت و ناشتوانێ لاساییكه‌ره‌وه‌یه‌كی باش بێت.
كه‌م ڕۆشنبیری كورد هه‌یه كۆجیتۆی دیكارت و فه‌لسه‌فه‌ی سوقرات نه‌ناسێ و ژیاننمامهكهیانی نهخوێندبێتتهوه، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش باش بزانن كه‌سێكی وه‌كو ماركس وه‌ختێ خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ جیاوازیه فكریه‌كان كردووه، به‌تایبه‌تی كهفكری میسالی (هیگڵ) سه‌رپێ ده‌خات، یاخود ماتریالیزمی فیورباخ موناقه‌شه ده‌كات و دواتر جیاوازی له‌نێوان چینه‌كاندا دیاری ده‌كات، دروست مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت له‌م دونیا نابهرانبهرییهدا كه‌ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی مێژوو خولقاندویانه، رۆشنبیری كورد له‌ترسی گوتاری یه‌كگرتوو كهخوازریای نیه و به‌رله‌وه‌ی بیر بكاته‌وه بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه دژی عه‌داله‌تخوازی بێت، چونكه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌چه‌پ و مارسكی، له‌حاڵێكدا نێوه‌خنی گوتاره‌كانیان بریتیه لهعهدالهتخوزای، وه‌ختێك به‌بێ هۆ دژی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه ده‌وه‌ستن، به‌بێ ئاگایانه ده‌بنه كائینێكی به‌رژه‌وه‌ندخواز و هاوشانی حیزبه كوردستانیه‌كان، هه‌روه‌ك چۆن به‌شێكی زۆر له‌رۆشنبیری جدیمان بینی له‌فره ره‌هه‌نده‌وه بوون به‌تاك ره‌هه‌ند و نمونه‌یه‌كی نه‌شاز.
ده‌ركه‌وت ڕۆشنبیری كورد نه‌ك ناتوانێ دابڕانێكی مه‌عریفی بخوڵقێنێ له‌گه‌ڵ ڕابردوودا، واته له‌گه‌ڵ مێژوویهكدا كه‌ناكۆكی هه‌یه له‌باری كولتوریه‌وه، بگره ئه‌و توانایه‌شی نییه ته‌ماهی و باڵانسێك دروست بكات له‌نێوان كولتورو مه‌عریفه‌دا، كه‌به‌شێكه له‌ئه‌ركی ڕۆشنبیری، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك په‌یوه‌سته پێیانه‌وه كه‌ناتوانێ دابڕانێكی مه‌عریفی له‌گه‌ڵ ئه‌و مێژووه‌دا بكات كهگرێیهكی دروست كردووه و به‌شێكه له‌ڕێگریه‌كانی نوێخوازی، ته‌نانه‌ت له‌به‌رانبه‌ر نه‌وه‌یه‌ك كه لهڕهگوڕیشاڵی پێكهاته‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه شاره‌زاییه‌كی نییه، مه‌به‌ستم له‌دابڕانی مه‌عریفی ئه‌وه‌یه كه رۆشنبیر خۆی ده‌رباز بكات له‌لاسایی كردنه‌وه‌ی سیاسیه‌كان و به‌قسه‌ش دژی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاته.
ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م …ڕوبه‌رێك بۆ جه‌نگ
جارێ له‌وێوه ده‌ست پێده‌كه‌م كهرۆژنامه قه‌د به‌شێك نه‌بووه له‌ده‌سه‌ڵات، تاكو ناوی لێبنرێ ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و ببێته رووبه‌رێك بۆ جه‌نگی سیاسی و ته‌نها سیاسیه‌كانیش كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن، له‌كوردستان ئه‌م رووبه‌ره بۆته جێگه‌یه‌ك بۆ خۆ نمایش كردن و به‌لارێدابردنی گوتاری مه‌عریفی، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه‌له‌بری ئه‌وه‌ی رۆشنبیره‌كان له‌رێگه‌ی بۆچونه‌وه خۆیان له‌و ته‌رزه رۆژنامه جیابكه‌نه‌وه كه‌بوونه به‌كاره‌كته‌ری هه‌ڵچوونه سیاسیه‌كان و زۆرجاریش به‌كاری سیخوڕیه‌وه تێوه‌گلاون، به‌پێچه‌وانه‌وه بوون بهتیۆریستینه رۆژنامه‌وانیه‌كان و كۆمه‌ك بهسیاسیهتێك ده‌كه‌ن دژی سیاسه‌تێكی تر، ئه‌م حاڵه‌ته تائه‌و جێگه‌یه په‌لی هاویشتووه كه‌بۆته چه‌ند جۆرێك له‌بازاڕ. جارێك گه‌رمكردنی بازاڕی سیاسی و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هێزه سیاسیه كێبهركێكهرهكان، جارێكی تر بۆته بازاڕێك كه بهمهنفهعهتی سیاسیه‌كان ته‌واو ده‌بێت، بۆ نمونه هه‌م به‌شی زۆری رۆژنامه‌كان موڵكی سیاسه‌كان و حیزبه‌كانن، هه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته رۆژنامه‌وانیه‌ی كه‌له‌بازاڕ ده‌فرۆشرێت، دیسان موڵكی كۆمپانیاكانی كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كانن و كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن.
ئه‌و روبه‌ره‌ی بۆ جه‌نگ ته‌رخان كراوه، ئه‌گه‌ر به‌شێكی جه‌نگێكی دیاربێت و لهگوتارهكاندا باشتر ببینرێت، چونكه له‌هه‌واڵ و چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌شه‌كه‌ی تری نادیاره، چونكه ته‌واوی جه‌نگه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه له‌سیاسه‌تێكی ناته‌ندورست، یان هێزێك له‌دژی هێزێكی تر، له‌حاڵێكدا ئه‌و جه‌نگه‌ی كه‌ده‌بوو رۆژنامه‌نووس بیكردایه و رۆشنبیری جدی هاوپشتی بكردایه، نه‌ك هه‌ر په‌راوێز خراوه و له‌بیری خه‌ڵك براوه‌ته‌وه، بگره قه‌ناعه‌تێكی ته‌واوی دروست كردووه كه‌جه‌نگی گروپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جه‌نگی مه‌عریفی و جه‌نگی نێوان كۆنخواز و نوێخوزا و جه‌نگی بازاڕ و جه‌نگی چینه‌كان، بچووك كراوه‌ته‌وه له‌جه‌نگی سیاسه‌تێكی لۆكاڵی و بچوكتریش جه‌نگی ده‌روونی حیزبه سیاسیه‌كان.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و بۆچوونه دوباره‌یه و زۆر گوتراوه‌ته‌وه، رووبه‌ری رۆژنامه‌كان له‌بیریان چۆته‌وه كه‌كاری رۆژنامه‌گه‌ری و میدیا، پیشه‌یه‌كه بۆ به‌خشینی مه‌عریفه و هۆشیاری به‌خه‌ڵك و ده‌رخستنی راستیه‌كان، كه‌چی روبه‌ری رۆژنامه‌كان بوون به‌جه‌نگاوه‌ری به‌وه‌كاله‌تی سیاسیه‌كان، بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، خۆی بۆته جێگه‌ی چاودێری كردنی سیاسیه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌وكاته باشتر هه‌ستی پێده‌كرێت كه‌خه‌ڵك بڕوایان به‌رۆژنامه و هه‌واڵه‌كان نه‌ماوه، له‌حاڵێكدا ده‌بوو رۆژنامه رووبه‌رێك بێت بۆ جه‌نگی نێوانهكان و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كانی خه‌ڵك بێت.