فه‌زیحه گه‌وره‌که، ئه‌خلاقیاتی ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕاستڕه‌و ی ئاشکراکرد
هه‌فته‌نامه‌ی (News Of The World ) که به‌ناوبانگترین و پڕ فرۆشترین هه‌فته‌نامه‌ی به‌ڕیتانی بوو و به زمانحاڵی کۆنه‌پارێزو باڵی ڕاستی توندڕه‌وی بۆرژوازی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ده‌ناسرایه‌وه، به‌هۆی لادان له ئه‌خلاقیاتی ڕۆژنامه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی له یاسا و ده‌ستتێکه‌ڵاوکردن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵکارانی ناو ده‌زگا یاساییه‌کاندا به ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و دادگا و سیاسهتوانانهوه، دوای 168 ساڵ له ده‌رچوونی و گه‌یشتنی تیراژی بۆ نزیکه‌ی 3 ملیۆن له هه‌فته‌یه‌کدا، به یه‌کجاری داخراو خاوه‌ندار و سه‌رنووسه‌ران و ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی که به‌شدار بوون له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌ڕیتانیا و میدیاکانی جیهاندا به “فه‌زیحه گه‌وره‌که” ناو ده‌برێت، تێكڕا ڕاپێچی دادگا و لێپێچینه‌وه کران.
ئێستاش سه‌رباری ئه‌وه‌ی که فه‌زیحه گه‌وره‌که بۆته وێردی سه‌ر زمانی تێکڕای هاوڵاتیانی ئه‌و ووڵاته ، له‌وه‌ش زیاتر جێگه‌ی به سه‌رۆک وه‌زیرانی بهریانیاش له‌قکردووه به‌وه‌ی له‌لایه‌ن پارتی کاری ئۆپۆزسیۆن و چه‌پ و کۆمۆنیست و ڕێخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی فشاره‌وه داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی لێده‌که‌ن ، چونکه وه‌ک سه‌رۆکی پارتێکی کۆنه‌پارێزی ڕاستڕه‌و به‌وه تۆمه‌تبار کراوه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌که و سهرنووسهرهکهیدا ده‌ستی تێکهڵاوکردبێت بۆ قازانجه سیاسی و ئابوورییه‌کانی خۆی و پارته‌که‌ی. هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتووه که “ڕوپێرت مێردۆک”ی خاوه‌ن کۆمپانیای ڕۆژنامه‌که که به ته‌نیا خۆی خاوه‌نی 80%ی میدیاکانی جیهانه و به نه‌رێنی ناسراوه به ” ئیمپڕاتۆری میدیا” پێشتر فشاری بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ڕیتانیا گۆردۆن بڕاون هێناوه هه‌تاوه‌کو له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ڕۆژنامه‌که بێده‌نگ ببێت چونکه ڕۆژنامه‌که و ته‌واوی کۆمپانیا ڕاگه‌یاندنه‌کانی مێردۆک له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پشتگیری خۆیان بۆ دهربڕیوون. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه ده‌رکه‌وت هه‌فته‌نامه زیاتر له 7000 ته‌له‌فونی هاوڵاتییانی به‌ڕیتانیای هاک کردووه و گوێیان له کاروبار و وته‌ی تایبه‌تی ژیانیان گرتوون بۆ درووست‌کردنی هه‌واڵه هێرش ئامێزه‌کانیان بۆ سه‌ر که‌سایه‌تی و کێشه‌کانیان، به ته‌واوی هه‌فته‌نامه داخرا. له سه‌ره‌تای ساڵی 2006 ه‌وه کاتێک به‌دواداچونێکی گشتی بۆ هه‌فته‌نامه‌که کرا، ده‌رکه‌وت که ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌رنووسه‌رانی خه‌ریکی هاککردنی ته‌له‌فون بوون، به‌ڵام ئه‌وکاته، ڕاپۆرتی به‌دواداچونه‌که ڕایگه‌یاندووه که هاککردنه‌کان سنوورداربوون بۆ ” ئه‌ستێره‌کانی هونه‌ر، سیاسه‌توانان و ماڵی شاژنی به‌ریتانیا” که ده‌رکه‌وت ته‌له‌فونه‌کانی ماڵی شاژن گوێیان لێگیراوه ئیدی داوایان له‌سه‌ر هه‌فته‌نامه‌که تۆمار کرد، دادگای به‌ڕیتانیش ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌رنووسه‌ری ئه‌وکاته‌ی به چه‌ند مانگێک زیندانی و غه‌رامه‌ی ئابووری سزادا، به‌ڵام هه‌فته‌نامه به‌رده‌وام بوو و “فه‌زیحه گه‌روه‌که” له ژێر به‌ڕه‌دا مایه‌وه .
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌نی به‌ڕیتانی گه‌نده‌ڵی ئه‌فسه‌رانی پله به‌رزی پۆلیسی که‌شف کرد و تیایدا چاوپێکه‌وتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره گه‌نده‌ڵه‌ی بڵاو کرده‌وه که پاره‌ی له هه‌فته‌نامه‌ی ((News Of The World وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بدات له هاککردنی تهلهفونهکاندا، که‌چی هه‌وڵدرا کێشه‌که کپ بکرێت له ڕێگای ئه‌و پاڵپشتییه مه‌عنه‌وی و مادییه‌ی ته‌واوی پارت و سیاسه‌توانان و کۆمپانیا ڕاستڕه‌وه‌کان له میردۆک و ئیمپڕاتۆری ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ده‌یکه‌ن. سه‌ره‌تاکانی ئه‌م مانگه کاتێک ده‌رکه‌وت هه‌فته‌نامه‌که له‌و 7.000 ته‌له‌فونه‌ی هاکی کردووه، ته‌له‌فونی مێردمنداڵێکیان هاککردووه که ماوه‌یه‌ک دیار نه‌مابوو وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی زیاتریشی لێدرووست بکه‌ن نامه ئه‌لکترۆنییه‌کانیان کوژاندبۆوه، تا دایک و باوک و خزمانی که به دوایدا ده‌گه‌ڕان نامه‌ی تری بۆ بنێرن و ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌رنووسه‌رانی ههفتهنامهکهش هه‌واڵی لێدرووست بکه‌ن، وای کرد که تیمه‌کانی پۆلیس و خێزانی ئه‌و کچه واتێبگه‌ن کچه‌که له ژیاندا ماوه چونکه نامه‌کانی کوژابونه‌وه، به‌ڵام دوای شه‌ش مانگ ، که ته‌رمه‌که‌یان له که‌ناری ڕووبارێکدا دۆزییه‌وه و به‌دواداچونیان بۆ لاشه‌که‌ی کرد ، ده‌رکه‌وت دوای ئه‌وه‌ی به زۆر ده‌ستدرێژی جنسی کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و کچه ئیتر ڕاسته‌خۆ کوژراوه و لاشه‌که‌ی فڕێدراوه. ئه‌م لادانه له ئه‌خلاقیات و ڕیزنه‌گرتن ته‌نانه‌ت له نۆرمه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌م مه‌کینه ڕاستڕه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌وه، سه‌رباری ده‌زگا گشتییه‌کانی به‌دواداچوون، توڕه‌یی هاوڵاتیانیشی له‌به‌رامبه‌ر ههفتهنامهکهدا برده لووتکه. هه‌روه‌ها گۆردن بڕاونی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ڕیتانیا که میدیاکان ده‌ڵێن له‌لایه‌ن ڕوپێرت میردۆکهوه بێده‌نگکراوه له به‌رامبه‌ر پاڵپشتی پۆپۆلیستی سیاسی هه‌فته‌نامه بۆ ئه‌و و پارته‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ئێستا ئه‌ویش توڕه‌یی و دڵته‌نگی خۆی ده‌ربڕیوه و به ڕه‌سمی داوای به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه‌ی گشتی کردووه، دوای ئه‌وه‌ی ئاشکرای کرد که ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته چونکه له ئه‌رشیفی گه‌نده‌ڵی فه‌زیحه گه‌وره‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه کاتێک ئه‌و سه‌رۆک وه‌زیران بووه ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌فته‌نامه‌که ده‌نگی خۆیان وه‌ک ده‌نگی ئه‌و لێکردووه و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه وه‌ک ئه‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا کردووه ، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون و له ڕێی ئه‌و خۆگۆڕینه‌ی ده‌نگه‌وه به ته‌له‌فون توانیویانه ئه‌رشیفی نه‌خۆشی منداڵه بچوکه‌که‌یان له ده‌زگا ته‌ندروستییه‌کان ده‌ربهێنن و منداڵه‌که‌یان بۆ ئامانجی سیاسی خۆیان و هێرشه‌کانیان به‌کار بهێنن له هه‌واڵ و بابه‌ته حهماسییهکانیاندا.
به کورتی ئه‌مانه ئه‌و لادانه ئه‌خلاقییه‌ی میدیای باڵی ڕاستی مێردۆک بوون که ههفتهنامهکهیان بۆ ههتاههتاهه داخست و مێردۆک که پێشتر هیچ ڕۆژنامه‌نووسێک نه‌یده‌توانی ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت، له به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ڕیتانیادا ئاماده‌بوو بۆ لێپێچینه‌وه که ڕاسته‌وخۆ له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه په‌خشده‌کرا بۆ هاوڵاتیان. ئه‌و له ته‌ک سهرنووسهرهکهیدا “ڕیبێکا بروکس” له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی لێ‌کرا و هه‌وڵدانیشی بۆ فراونکردنی زیاتری ئیمپڕاتۆره‌که‌ی، به‌هه‌مانشێوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و ده‌زگا گشتییه‌کانی خه‌ڵک و داوای نه‌قیبه چه‌په‌کانی سه‌ندیکاکانه‌وه وه‌ستێنرا، چونکه بڕیاربوو ئه‌مساڵ مێردۆک کۆمپانیاکه‌ی زیاتر فراوان بکات و ببێته خاوه‌نی ته‌واوی په‌خشی به‌ڕیتانیا، خۆی ئێستا له %39 ی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان له ژێر ڕکێفی سه‌رمایه‌ی ئه‌ودان، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌و بۆ خاوه‌ندارێتی ته‌واوه‌تی و به‌رفراوانکردنی زیاتری کۆنتڕۆڵی شه‌خسی خۆی که پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی که‌لتوور و لاوان و میدیای به‌ڕیتانیاوه ڕێگه‌ی پێ‌درابوو، به ته‌واوه‌تی وه‌ستێنرا.
ده‌ره‌نجامه‌کان هه‌رئه‌وه‌نده نین. سه‌رنووسه‌ری مه‌ودای هاککردنی ته‌له‌فونه‌کان 2003-2007، ئاندی کؤڵسۆن، که‌له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کراوه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2007 ده‌ست له کاره‌که‌ی ده‌کێشیته‌وه کراوه به به‌رپرسی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستا و له ناو پارتی پارێزگارانی ڕاستڕه‌وی فه‌رمانڕه‌وادا ده‌ست به‌کار بووه. داواکردنی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی “ده‌یڤید کامیرۆن”ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستاش له‌لایه‌ن چه‌پ به‌گشتییه‌وه ، له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ده‌یڤید کامیرۆن ئاگاداربوووه له‌وه‌ی ئاندی کۆڵسۆنی سه‌رنووسه‌ر پێشتر غه‌رامه کراوه و زیندانیش کراوه بۆ ماوه‌یه‌ک، که‌چی بۆ ستراتیژی په‌یوه‌ندییه‌کانی کردوویه‌تی به به‌رپرسی گشتی خۆی حزبه‌که‌ی. ئه‌مڕۆ چه‌پی به‌ڕیتانیا پێیان وایه به‌هانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیران که ده‌ڵێت “به‌سه‌رمدا تێپه‌ڕیه‌وه” که‌مه بۆ که‌سێک که پێگه‌یه‌کی هێنده به‌رزی به‌رپرسیارێتی حکومی هه‌یه و به‌رپرسه له قازانجی گشتی کۆمه‌ڵگه، وه ئه‌مه‌ش نیشانی داوه که سه‌رۆک وه‌زیران قازانجی خۆی و پارته ڕاسترهوهکهی خستۆته پێش قازانجی گشتییه‌وه و وه‌ک ته‌قالیدی باڵی ڕاستیش قازانجی گشتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی خستۆته خزمه‌تی قازانجه تایبه‌تییه‌کانیه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه که مێردۆک و سه‌رۆک وه‌زیران له سه‌ره‌تادا هێنده توند و جدی نه‌بوون به‌رامبه‌ر فه‌زیحه گه‌وره‌که، به‌ڵام ئێستا که له‌لایه‌ن ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌وه هێرشیان بۆ ده‌کرێت که نه‌یانتوانیه‌وه به‌رپرسیاربن نه‌ک ته‌نها له ئه‌خلاقیاتی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ڵکو له‌هه‌مبه‌ر ئه‌خلاقیاته سه‌ره‌تاییه مرۆییه‌کانه‌وه ، ئیتر ده‌ستیان به پاکانه کرد، چونکه له‌وه زیاتر هیچیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی مێردۆک و میدیاکانی ئه‌و خاوه‌نییه‌تی ڕۆژانه و هه‌فتانه داوای لێبوردن ده‌که‌ن. سه‌رۆک وه‌زیرانیش داوای لێبوردنی کردووه که ئه‌و کێشه‌یه به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه، بۆیه ئه‌ویش به‌ناچاری و بۆ له‌ده‌ستنه‌دانی پێگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ، ده‌نگی خۆی خستۆته پاڵ ئۆپۆزسیۆنی چه‌پ و داوای به‌دواداچوونێکی گشتی قوڵی بۆ فه‌زیحه گه‌وره‌که کردووه.
هه‌نووکه “ڕیبێکا بروکس” که سه‌رنووسه‌ری ههفهتانهمهکه بوو له کاتی داخستنیدا ده‌ستگیر کراوه، هه‌روه‌ها ئاندی کۆڵسن و نیڵ والیس، که هه‌ردووکیان سه‌رنووسه‌ری گشتی بوون ده‌ستگیرکراون. له رۆژی 18 ی ئه‌م مانگه‌شدا ڕۆژنامه‌نووسی دیاری هه‌فته‌نامه‌ی ((News Of The World به ناوی شان هووهڕ، که خۆی به سۆسیالیست پێناسه ده‌کرد و یه‌که‌م که‌س بوو فه‌زیحه گه‌وره‌که‌ی برده ناو میدیاکانه‌وه و به ئاشکرا له پرۆسه‌که ده‌دوا، له ماڵه‌که‌ی خۆی له له‌نده‌ن کۆتای به ژیانی خۆی هێنا، ڕۆژنامه‌کان باس له‌وه‌ده‌که‌ن که ئه‌و زۆرکه‌م به‌شداری له‌و هاککردندا کردووه و پێیان وایه ویژدانی فه‌لسه‌فه و بیروباوه‌ڕه‌کانی پاڵنه‌ری بوون فهزیحهکه به‌ته‌واوه‌تی ئاشکرا بکات و له خودی خۆشی خۆش نه‌بێت که به‌شداری له‌و کاره ناڕه‌وایه‌دا کردووه و کۆتای به ژیانی خۆی هێنا. به‌ر له خۆکوشتنه‌که‌ی، ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه به نیۆرک تایمزی ڕاگه‌یاندووه” سهرنووسهرکان فه‌رمانیان ده‌کرد بڕۆ هونه‌ری تاریکی خۆت تاقیبکرهوه و ته‌له‌فون هاک بکه، ئه‌مه که‌لتووری ڕۆژنامگهری ئه‌وێ بوو.” هه‌روه‌ها له سه‌ر لێپێچینه‌وه‌کانی مێردۆکی ئیمڕاتۆریش، به‌ر له خودکوژییه‌کی به میدیاکانی جیهانی ڕاگه‌یاندووه ” دوای ئه‌و هه‌موو کاره‌ی کردویانه، شه‌رمه‌زارییه بڕۆیته به‌رده‌م په‌رله‌مان و بڵێیت ئاگام له هیچ نییه.”
ده‌کرێت بڵێین کاتێك ڕۆژنامه‌گه‌ری وێناکاری مێردۆک پێده‌خاته ناو دنیای ڕاگه‌یاندنی چاپه‌مه‌نییه‌وه، له‌گه‌ڵ خۆیدا قۆناغێکی تاریک ده‌هێنیته میدیاکانه‌وه له مه‌ودای مۆدیرنه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری، قۆناغێک که له‌لایه‌ن زۆربه‌ی تیۆریزانی بواری میدیا و ڕۆژنامه‌نووسه ناودار و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆسته‌کانی دنیاوه به تایبه‌تی دژه-سه‌رمایه‌داره‌کان، وه‌ک قۆناغێکی تاریک و خاڵی له فکر و زانیاری و پراکتیکی دیموکراتیکانه چاوی لێده‌که‌رێت، به‌وه‌ی که ڕۆژنامه‌کانی میردۆک و میدیاکانی په‌خشی ئه‌و ، به پاره‌یه‌کی خه‌یاڵییه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌رکه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ریان له پلاتفۆرمێکی گواستنه‌وه و ئاڵوگۆڕکردنی دیموکراتیکه‌وه گۆری بۆ مه‌کینه‌یه‌کی پرۆپاگه‌نده‌ی به‌هێز که خزمه‌تی به هێڵه سیاسی و ئابووری و ئه‌جێنده‌ی فلسه‌فه ڕاستڕه‌وه‌که‌ی میردۆک و خێزانه‌که‌یان و ئه‌ریستۆکرات و بۆرژوازی ده‌کرد.
لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌و بۆرژوازییه توندڕه‌وه‌یه که خوازیاره به ناو شارستانییه‌تی ئه‌وروپا و ئه‌ریستۆکراتی ئه‌وروپا و ئه‌مریکای سپی پێست به سه‌ر دنیادا بسه‌پێنێت. ئه‌مانه له‌و کاته‌دا به ڕوونی ده‌رکه‌وتن که تێکڕای 175 ڕۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ره‌کانی کۆمپانیاکه‌ی ئه‌و که ناوی کۆمپانیای (News International) سه‌ر به کۆمپانیا گشتییه‌کی (( News Corps ) ی میردۆکن به ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌ن و ته‌له‌فزیۆنی هه‌واڵی فۆکس و ته‌نانه‌ت بنکه‌ی سینه‌مای هۆڵیوودی فۆکسی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک، تێکرا به به‌رهه‌مه‌کانیان پاڵپشتیان له له جه‌نگی عێراق و ئیداره کۆنه‌پارێزه‌که‌ی جۆرج بۆش و ئه‌جێندا ڕاستره‌وه دژه ئازادیخوازه ئیمپریالیستهکهی کرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌کی گچکۆکه له‌و ماڵویرانییهی ئه‌مریکا له عێراق و ئه‌فگانیستان بگرن، که نه‌ک ته‌نها تیرۆریزمی گه‌وره‌تر کرد به‌ڵکو نه‌یتوانی بچوکرتین هه‌نگاوی دیموکراتیکانه بنێت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، به‌ڵکو زێده‌تر کێشمه‌کێشه ته‌قلیدییه سیاسی و ئیتنیکییه‌کانی له عێراقدا تۆخترکرده‌وه لای سیاسیه‌کان و عه‌شایری و جیاکاری و هه‌ژاری و ماڵوێرانی و دواکه‌وتووی و ئاوارهیشی برده ئاستێکی باڵاتره‌وه له ئه‌فگانیستان.
ئه‌مڕۆ کۆمێنتاره‌کانی باڵی چه‌پ و ئازادیخوازانی سۆسیالیستی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا، ئه‌م کێشه‌یه به سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنێکی جه‌وهه‌ری ئاکاره نائه‌خلاقییه‌کانی میدیای ڕاستڕه‌و ده‌ناسێنن و هیواخوازن فه‌زیحه گه‌وره‌که مه‌زنتربێت و ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ سهرولێژبوونهوهی ڕۆژنامه‌گه‌ری بهسهرمایهکراو و هه‌ژمونی تاکه‌که‌سی له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا.
* له ژماره 945 ی “ڕێگای کوردستان” دا بۆ یه‌که‌مجار بڵاوبۆته‌وه