ئه‌و پرسیاره‌ی چه‌ندین وه‌ڵامی هه‌یه
له رابردوودا یه‌كێ له پرسیاره فره وه‌ڵامه‌كان ئه‌وه بووه كه به كێ ده‌وترێ رۆژنامه‌نووس، رۆژنامه‌نووس كێیه؟
بۆیه ده‌ڵێم فره وه‌ڵام، چونكه له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا له یه‌ك كاتدا ده‌یان وه‌ڵامی هه‌مه‌جۆرت گوێ لێده‌بێت، هه‌ركه‌سه‌و له شوێنی خۆی به شێوه‌یه‌ك ده‌ڕوانێته رۆژنامه‌نووس و پێناسه‌ی ده‌كات، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش وه‌ك سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی كه یه‌كێكه له‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه‌ی ده‌بێت پێناسه‌یه‌كی زۆر كۆنكریتی هه‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه به كێ ده‌وترێت رۆژنامه‌نووس، كه‌چی سه‌ندیكاش كه‌وتۆته ژێر ره‌حمه‌تی ئه‌و هه‌موو رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كه‌ناله راگه‌یاندنانه‌ی كه كوردستانی ته‌نیوه، به‌و مانایه‌ی هه‌ر كه‌سێك له ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن كار بكات و یه‌كێ له‌و ناونیشانه‌ی هه‌بێت كه له یاساكه‌ی سه‌ندیكادا هاتووه، ئه‌وه بێ قهیدو شه‌رت ئه‌و كه‌سه رۆژنامه‌نووسه.
سه‌رنووسه‌ری یه‌كێ له رۆژنامه باشه‌كانی كوردستان داد‌و بێدادی بوو له ده‌ست زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌ك رۆژنامه‌نووس له رۆژنامه‌كه‌یدا كاریان ده‌كرد، ئه‌و باوه‌ڕی وابوو به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی له رۆژنامه‌كه‌یدا كار ده‌كه‌ن له بواری رۆژنامه‌نووسیدا هێنده ده‌ست و پێ سپین، فڕیان به‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نووسیه‌وه نییه‌و له ناچاریدا لای خۆی كاریان پێده‌كات، هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌و سه‌رنووسه‌ره ئه‌وانه به فه‌رمانبه‌ر له رۆژنامه‌كه‌ی ناو ده‌بات، نه‌ك رۆژنامه‌نووس، له كاتێكدا سه‌ندیكاش وه‌ك رۆژنامه‌نووس هه‌ڵسوكه‌وتیان له گه‌ڵدا ده‌كات، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن كار ده‌كه‌ن، مافی بوونه ئه‌ندامی سه‌ندیكایان پێده‌به‌خشێ، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه پێناسه‌ی رۆژنامهنووسییهو ده‌بێت به پێی یاسای رۆژنامه‌نووسیش مامه‌له‌یان له گه‌ڵدا بكرێ.
له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن و هێڵی راست و چه‌پ به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا دێنن، ئه‌وانه‌ن كه به‌ر له هه‌ر كه‌سێكی دیكه ره‌خنه‌كه خۆیان ده‌گرێته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا ساغ ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌رنا بووه تۆ كاندیدی حزبه‌كه‌ت بیت و له‌و رێگایه‌شدا به‌رپرسیاریه‌تیت وه‌رگرتبێت و بشڵێی حزب پاوانی سه‌ندیكای كردوه، رۆژنامه‌نووس هه‌یه چه‌ندین ساڵه ته‌ركی كاری رۆژنامه‌وانی كردوه، فڕی به‌سه‌ر رۆژنامهنووسیوه نه‌ماوه، له جیاتی ئه‌وه‌ی داواكاری ئه‌وه بداته سه‌ندیكا كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه كاری رۆژنامه‌وانی ناكات ئهندامییهتیهكهی لێوه‌ربگیرێته‌وه، كه‌چی دێت لافی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه له سه‌ندیكا لێده‌دات، به‌وه‌ی سه‌ندیكا له ئاراسته‌ی پیشه‌یی خۆی لایداوه.
كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌و كێشانه‌ن كه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و ده‌بێت رۆژنامه‌نووسانی راسته‌قینه خۆیان باجه‌كه‌ی بده‌ن.