ئه‌ربیل یان هه‌ولێر؟ ….. سوداد ڕه‌سول
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له مێدیا و داموده‌زگاکانی راگه‌یاندن و ئیداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم، ناوی شاری هه‌ولێر که له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و میلله‌تانی دیکه‌ی ناوچه‌که و له زمانه ئه‌وروپییه‌کانیش به ئه‌ربیل ناسراوه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م ناوه ون بکه‌ن و بۆ هه‌موو زمانێک له جیاتی ئه‌ربیل هه‌ر ناوه کورده‌وارییه‌که‌ی (هه‌ولێر)ی بۆ به کار بێنن. هه‌ر وه‌ک له تێکڕای ئه‌و نووسینانه‌ی که به زمانی عه‌ره‌بی له کوردستان بڵاوده‌کرێنه‌وه له جیاتی ناوی ئه‌ربیل ناوی هه‌ولێر هاتووه، ته‌نانه‌ت له نووسینه ئینگلیزیه‌کانیش له جیاتی ناوی ئه‌ربیل، هه‌ر ناوی هه‌ولێر به کار دێت. له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێریش، له نووسینی ناوی فڕۆکه‌خانه بۆ هه‌ردوو زمانه‌که‌ی دی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی له جیاتی ناوی ئه‌ربیل ناوی هه‌ولێر به کارهاتووه، ئه‌مه له کاتێک له‌و دوو زمانه و زمانه‌کانی دیکه‌ی جیهان ناوی ئه‌و شاره ئه‌ربیله نه‌ک هه‌ولێر، یان به مانایایه‌کی دی ناوه نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌ی ئه‌ربیله و ناوه مهحهلییهکهی هه‌ولێره.
ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵی ون‌کردن و له‌ناوبردنی ناوی ئه‌ربیل ده‌ده‌ن، وه‌ک شوێنه‌وارێکی ته‌عریب له‌و ناوه ده‌ڕوانن و پێیانخۆشه هه‌رچی زووتر نه‌مێنێ، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ناوه کورده‌واریه‌که‌ی پێش بخرێ و به دنیا بڵاو بکرێته‌وه. پێموایه ئه‌و بۆچوونه زیاتر له بێئاگایی به مێژووی ئه‌و شاره و ریشه‌ی ناوه‌که‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. شاری هه‌ولێر وه‌ک ئێمه له کورده‌واری به هه‌ولێر ناوی ده‌به‌ین، به‌ڵام له مێژوودا و به‌ر له هاتنی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ر به ئه‌ربیل ناوزه‌د کراوه.
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و شاره له که‌یه‌وه ناوی ئه‌ربیله، وا کورته مێژوویه‌کی بنه‌چه‌ی ناوهێنانی شاری هه‌ولێر ده‌خه‌ینه روو:
کۆنترین ناوهێنانی هه‌ولێر له نێو نووسراوی سومه‌رییه‌کان (2000 ساڵ پێش میلاد) به ناوی ئوربیلیوم Urbilium هاتووه. له نووسراوی بابلی و ئاشورییه‌کان به ئه‌ربا- ئیلو ناوی هاتووه. له کاتی هێرشی ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی له ساڵی 331 ی پێش میلاد و شه‌ڕه به ناوبانگه‌که‌ی له نزیک گۆگامیلا له دژی دارای سێیه‌می پاشای فارسه ئه‌خمینیه‌کان، ئه‌وسا ناوی ئه‌ربیلا بووه. له سه‌رده‌می فرثییهکان(148 پێش میلاد – 226 پاش میلاد) هه‌ولێر ده‌بێ به پایته‌خت بۆ شانشینییه‌ک به ناوی حدیاب. له هه‌موو مێژووی ئیسلام و له‌لایه‌ن مێژوونووس و گه‌ڕیده عه‌ره‌به‌کان شاری هه‌ولێر به ئه‌ربل ناوزه‌د کراوه، که هه‌ر ئه‌م ناوه‌ش له پاشان ده‌بێ به ئه‌ربیلی ئێستا. هه‌ندێک له مێژوو نووسان پێیانوایه ناوه‌که‌ی(هه‌ولێر) به کوردی هه‌ر له ناوی ئه‌ربیله‌وه گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه بووه به ئهرویل و ئولیرا که له‌دواییدا بووه به هه‌ولێر. (المرشد الی مواطن الاثار و الحضارة، طه باقر و فؤاد سفر، بغداد، 1966. ص6)
له‌م کورته مێژووییه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان به‌ده‌رده‌که‌وێت که ناوی مێژوویی و ره‌سه‌نی شاری هه‌ولێر له مێژوودا هه‌ر ئه‌ربیل بووه، ئه‌م ناوزه‌د کردنه‌ی کورده‌واری له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژوویی‌دا نابینرێت، بۆیه ده‌کرێ بڵێین ئه‌ربیل هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ته‌عریبه‌وه نییه تاوه‌کو ئێمه هه‌وڵی له‌ناوبردن و ریشه‌کێشکردنی بده‌ین، ئێمه پێویسته به شانازییه‌وه له ناوی مێژووی شاره‌که‌مان بڕوانین، نابێ ناوی ئه‌ربیل وه‌ک ناوێکی عه‌ره‌بی دابنرێت و ناوی هه‌ولێر وه‌ک ناوێکی کوردی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌یری بکرێ.
هه‌ر له زوودا ناوه مێژووییه‌که(ئه‌ربیل) چۆته ناو زمانه‌کانی دیکه‌ی میلله‌تانی ده‌وروپشت، له رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه چۆته ناو زمانه‌کانی ئه‌وروپا، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌م شاره له هه‌موو جیهان و له نێو هه‌موو خه‌ریته و نه‌خشه‌کانی دنیا ناوی ئه‌ربیله.
ئه‌م حاڵه‌ته له‌ناوی زۆر له شار و شارۆچکه‌کانی دنیا هه‌یه، زۆر شار هه‌یه له دنیا دوو ناوی هه‌یه، یان هه‌ر زمان و میلله‌تێک به جۆرێک ناوزه‌دی ده‌کات. بۆ نمونه عه‌ره‌ب به شاری ڤینسیای ئیتاڵیا ده‌ڵین( بندقیه)، فارس به وڵاتی پۆڵه‌نده ده‌ڵێن(له‌هستان)، به‌ڵام پۆڵه‌ندی به وڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌ڵێن(پۆلسکا)، تورک به شاری له‌نده‌ن ده‌ڵێن(لۆندرا)، میلله‌تی ئه‌رمه‌ن به‌وڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌ڵێن(هایستان) و نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروپشتی خۆی پێیده‌ڵێن ئه‌رمه‌نستان و وڵاتانی ئه‌وروپا به ئه‌رمینیا ناوی ده‌به‌ن، ئه‌وروپا به شاری( الدار البیضاء) ی مه‌غریب ده‌ڵین کازابلانکا، له زمانه‌کانی رۆژهه‌ڵات شاری (ده‌نهاخ) ی هۆڵه‌نده به (لاهای) ناسراوه، له زمانی ئینگلیزیش به( هه‌یگ) ناوی ده‌برێ، وڵاتی نه‌مسا، فارس پێیده‌ڵێن (ئوتریش)، عه‌ره‌ب پێیده‌ڵێن نه‌مسا، له زمانه‌کانی ئه‌وروپاش به (ئۆستهنرایک) و( ئوستریا) ناوی دێت، شاری (حه‌له‌ب)ی سوریا لای ئه‌وروپییه‌کان (ئهلێپۆ) یه…..هتد ئه‌مانه ناوی ئه‌و شار ووڵاتانه‌ن به‌و زمانانه لای ئه‌و میلله‌تانه، ناکرێ تۆ به عه‌ره‌ب بڵێی ناوی ئه‌م شاره‌ی ئیتاڵیا ڤینسیایه و بندقیه نییه، ناکرێ به ئێرانی بڵێی تۆ بۆچی به پۆڵه‌نده ده‌ڵێی له‌هستان، یاخود به تورک بڵێی ناوی شاری له‌نده‌ن، له‌نده‌نه لۆندرا نییه، یاخود ئه‌رمه‌ن به دنیا بڵێن ناوی وڵاته‌که‌ی ئێمه هایستانه، ئه‌رمینیا نییه، ئه‌وان له زمانه‌کانی خۆیان به‌و ناوه ده‌یناسن. هه‌ربۆیه ئێمه‌ش ناکرێ به خه‌ڵکانی دی بڵێین ناوی ئه‌و شاره ئه‌ربیل نییه هه‌ولێره، ئه‌مه له کاتێک ئه‌وان به‌و ناوه ناسیویانه.
هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، نه‌ده‌بوو بۆ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ناوی هه‌ولێر دابنرێ، ده‌بوو هه‌ر هه‌مان ناوی مێژوویی خۆی بۆ به کاربێت، چونکه ئه‌مه ناوه نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌یه‌تی. به‌ڵام دواتر کت‌وپڕ ناوی فڕۆکه‌خانه له هه‌ولێره‌وه گۆڕا بۆ ئه‌ربیل، به هه‌ر سێ زمان ئه‌ربیلی بۆ دانراوه، واته به زمانی کوردیش هه‌ر به ئه‌ربیل ناوی هاتووه. ئه‌مه شێواندنی ناوی شاره‌که‌یه به کوردی و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له به‌کارهێنانی ناوی ئه‌و شاره به زمانی ناوچه‌که‌ی خۆی، چونکه ئێمه له کورده‌واری پێیده‌ڵێن هه‌ولێر ئه‌وا پێوسته له هه‌موو نووسراوێکی کوردی هه‌ر ناوی هه‌ولێر بێت، ئێمه کاتێک به کوردی ده‌دوێین ناتوانین بۆ ناوی شاره‌که‌مان بڵێین ئه‌ربیل. هه‌مان نمونه‌ی شاری دوو ناو له (الدار البیضاء) ی مه‌غریب هه‌یه ، بۆ فڕۆکه‌خانه‌که‌ی به زمانی عه‌ره‌بی ناوه عه‌ره‌بییه‌که‌ی نووسراوه، به زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزیش ناوه نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌ی که کازابلانکایه به‌کار هاتووه.
ئێمه شاری دیکه‌مان هه‌یه له کوردستان ناوه‌که‌ی له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب به جۆرێکی دیکه‌یه، وه‌ک شاری ئاکرێ له عه‌ره‌بیدا عهقرهیه، ئامێدی بووه به عه‌مادیه، شه‌نگار بووه به سنجار، کۆیه بووه به کۆیسنجاق،…هتد، بێگومان ئه‌مانه‌ش نابێ بخرێنه خانه‌ی ته‌عریبه‌وه، ئه‌مه ناوزه‌دکردنی ناوی ئه‌و شارانه‌یه له زمانی عه‌ره‌بی و له‌لایه‌ن میلله‌تی عه‌ره‌ب، هه‌ر وه‌ک ئێمه‌ش به شاری به‌غداد، ده‌ڵێین به‌غدا، یان له سلێمانی بووه به به‌غا، کورد به شاری تبریز له ئێران ده‌ڵێن ته‌ورێز، به تهران ده‌ڵین تاران، به شاری اورمیه ده‌ڵێن ورمێ. ئه‌مانه زیاتر به‌نده به جۆری ته‌له‌فوزی ناوی ئه‌و شارانه له زمانی ئه‌و میلله‌ته.
حکومه‌تی به‌عس زۆر هه‌وڵی ده‌دا ناوی هه‌ندێک له شار و شارۆچکه‌ی کوردستان بگۆڕێت یان بیشێوێنێت، بۆ نمونه ناوی پارێزگای که‌رکوکی گۆڕی بۆ پارێزگای ته‌ئمیم، ئه‌مه له کاتێک له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب خۆیان ئه‌و شاره ناوی که‌رکوکه، ئه‌م ناوه(پارێزگای ته‌ئمیم) پێویستی به گۆڕین و راستکردنه‌وه هه‌یه، چونکه ئه‌م ناوه شوێنه‌واری ته‌عریبه نه‌ک ناوی ئه‌ربیل.
ئێمه پێویسته هه‌ر دوو ناو به زیندووی بهێڵینه‌وه، هه‌ولێر به زمانی کوردی و ئه‌ربیل به زمانه‌کانی دیکه‌ی دنیا، به‌مجۆره ناوزه‌د کردنه، هاوسه‌نگیه‌ک بۆ ناوی هه‌ولێر په‌یدا ده‌بێت که نه ناوه مێژووییه‌که‌ی ون ده‌بێت و نه ناوه کوردهوارییهکهشی بایه‌خی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
له ڕاستیدا نه‌ده‌بوو هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستکاری ناوی هه‌ولێر و ئه‌ربیل بکرێ، وه‌ک خۆی چۆن به کارهاتووه هه‌ر وا بمێنێته‌وه، به‌ڵام کاتێک ته‌عه‌سوب و بێئاگایی تێکه‌ڵ به هه‌ر شتێک ده‌بێ دوچاری شێواندن و مه‌سخ بوونی ده‌کات، وه‌ک ئه‌مڕۆ به‌ناڕه‌وا له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌م شاره دێرینه‌ی کوردستان ده‌کرێت.
sudad.rasool67@gmail.com