هیچ ….. هه‌ردی شه‌فیق
له‌م مه‌یتخانه‌دا گه‌وره بووین‌و ته‌رمی هه‌موو دۆسته‌كانمان بینی
جه‌نازه‌ی هه‌موو عاشقه‌كانمان ناشت له‌كاتی پێكه‌نیندا
تۆ ده‌تزانی پێم بڵێ
ئه‌و په‌روانه به‌باڵه گڕگرتووه‌كانیه‌وه بۆ كوێ ئه‌ڕۆیشت
خۆ پێم وتی ئه‌وه‌تانێ سێبه‌ره‌كه‌شت خوێنی له‌به‌ر ئه‌ڕوا
تارماییه‌كه‌شت ده‌ستی به‌زامه كولاوه‌كه‌ی ڕۆحیه‌وه گرتووه
من پێم وتی كه‌ژیان حورمه‌تی بوونمان ناگرێت ئیدی بۆچی بژین؟
تۆ لێت پرسیم
كه‌مردنیش هیچ له‌خامۆشی ئه‌م تاریكیه نه‌گۆڕێت ئیدی بۆچی بمرین؟
خۆزگه ژیان ئه‌وه‌نده دڵڕه‌قانه ته‌ڵاقی نه‌ئه‌داین
خۆزگه ئه‌م عه‌شقه، ئه‌م لاشه خوێنی خۆی نه‌یئه‌برد
خۆزگه ئه‌م ئاسكه برینداره به‌پاوانه‌كه‌ی خه‌یاڵی منا نه‌ئه‌ڕۆیشت
خۆزگه ئه‌م داڵغانه پڕنه‌ئه‌بوون له‌غه‌درێكی خودایی
ئاو‌و ئاگری ئه‌م دڵه‌ی ئێمه پێكه‌وه نایانكرێ
تۆ پێم بڵێ یارۆ
خودا ئیشی به‌دڵی ئێمه چیه كاتێك جێ په‌نجه‌كانی ئه‌و ئه‌سڕینه‌وه
بارانی چی بنێرێ كاتێك ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ئه‌خنێكنین به‌سه‌راب
چۆن چۆنی ئازاره‌كانمان ببینێ كاتێك ئه‌م زه‌ویه پڕئه‌كه‌ین له‌تاریكی
ئه‌ی خودا بمگه‌ڕێنه‌وه ناوسكی دایكم‌و
له‌وێشه‌وه بمكه‌ره‌وه به‌دوو قه‌تره ئاو
تاله‌وێدا پێت بڵێم
ئیتر من نامه‌وێ بۆ ئه‌م دنیا سه‌خیفه بێم