بیانوو … ڕێباز مه‌حمود
ئه‌وه‌ی له‌وه‌رزه‌کان جێ ده‌مێنێت ،
ئه‌وه نیه که ساڵ هه‌ڵی ده‌گرێته‌وه …
ڕۆژگار ده‌مێکه سه‌رقاڵی ناشتنی نهێنی ڕۆشتنمانه ،
له گۆڕی بیرچوونه‌وه‌دا …
زه‌مان له مێژه‌وه مه‌ته‌ڵی هاتنمان ،
له بن ڕۆشنایی هه‌تاودا لێ ده‌شارێته‌وه …
ئاسمان ڕه‌ش ده‌چێته‌وه به پۆله ڕیشۆڵه‌ی نه‌فره‌تی من
که له پێده‌شته‌کانی سینه‌مه‌وه ته‌ره ده‌بن و
ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو تاریکیم !
شاره گه‌وره‌کان ترسی مه‌زنی من له بێکه‌سی ڕۆح بناغه‌ی دانا …
جه‌نجاڵی ڕازاوه‌م به چراخانهکان ،خۆخافتانێکی تر بوو …
سهرقاڵیهک و
خۆ شاردنه‌وه‌یه‌کی کاتی بێ‌مانا !
ئێستاش که له دونیا بێتاقه‌ت بووم و
گه‌ڕاومه‌ته‌وه ناو قوڵایی خۆم ،
سه‌رم له حیکمه‌تی ئه‌و هه‌موو ڕاکه‌ڕاکه ده‌رناچێ …
لۆفه‌کان جگه بۆ پێجکردنهوهی خود به‌ره‌و ته‌نیایی
بۆ وه‌رگه‌ڕانی یاده‌وه‌ری و
قڵپ بونه‌وه‌ی جوانیش بوون !
سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌م هه‌ر کراوه‌یه به ڕووی ئاسمان …
پڕم له وه‌سوه‌سه‌ی دۆزینه‌وه‌ی کتێبی دیکه له خوێندنه‌وه‌ی ده‌رگا …
که‌چی نازانم چی بوو سیحری ئه‌و یاریانه‌ی ده‌بوو بیانکه‌ین ؟
له کاتێکا ژیان جگه له به‌ریه‌ککه‌وتنی دڵ
به پۆشاکه هه‌ره ساده و ناسکه‌کانی خۆیه‌وه و
سهرابی ڕه‌نگاڵه‌یی به غوباری شکان ،
هیچی تر نه‌بوو …!
ئێستا تۆ پێم بڵێ :
مناڵی نوقڵانه‌یه‌کی باشی هاتنمانه ،
یان فریوخواردنێکی تێروته‌سه‌ل ؟
ئه‌وه‌ش بزانه ده‌ست گرتنت به منه‌وه ،
جگه له‌وه‌ی ده‌تباته شارێکه‌وه با ده‌مێکه جێی هێشتوه …
ده‌تکات به حیکایه‌تێک ژیان له گۆشه‌یه‌کی خۆیدا ،
له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی بیر چوونه‌وه‌ت داده‌نێ …
ژنێک له تۆدا له ئه‌زه‌له‌وه ده‌گری ،
دڵنیام تا ئه‌به‌د ژیر نابێته‌وه …
هه‌رچه‌ند ئێمه فێرین دڵی یه‌کتری بده‌ینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بیرمان بچێته‌وه
که‌وتوینه‌ته ژێر هه‌ره‌سی چ نائومێدیهکهوه !
پیاوێک له مندا له‌وه‌ته‌ی هه‌م ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وانی ده‌سڕێته‌وه و
به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن پێ به‌سه‌ر هه‌موو پرش و بڵاویهکانما ده‌نێ …
ئه‌و ناهێڵێ ته‌نیایم بئاخفێ به تۆمه‌تی ڕه‌شبینی
گاڵته‌ی به پیاسه‌ی ژێرباران دێ و
جلی زیاتر به دڵم له‌به‌ر ده‌کات ،
بۆ ئه‌وه‌ی که‌س برین و که‌وتنه‌کانم نه‌بینێ …
ئاخر خۆ نه بۆ خۆشی و نه بۆ تێڕامان ،
قه‌ت که‌س ناچێته که‌نار ده‌ریای پانوپۆڕێ شکستخواردوان
باو باوی ئه‌ستێره تاقوتهرا ههڵزناوهکانه ،
به‌سه‌ر پشتی ئێمه‌دا بۆ ئاسمان !
بیانووم ئه‌ودیو ئیشراقی گهرمبوونهوهش بێ …
ته‌رزه‌ی غه‌ریبی هه‌موو جارێک باخه‌کانی خه‌یاڵم ده‌کوتێ و
له ژێر گوێسوانه‌ی ماڵی بهجێمانم ،
تا ئێستاش دانه‌چۆقه‌م دێ !
پێش ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بکه‌وێته ناو خه‌ره‌ندی مردن
له هه‌موو شه‌ڕه‌کاندا به کوژراوی خۆم هه‌ڵگرته‌وه ،
زۆرترین ده‌ستڕێژی ناهه‌قی به سینه‌ی بیرهوهریمهوه نران
زۆرترین گولله‌ی بێڕه‌حمی به دڵی لادێیانه‌ی گه‌نجیمه‌وه …
له دوا مهتافیشدا ،
به‌سه‌ر شه‌پۆله هاره‌کانی ده‌ریای خۆڵه‌مێشی کاته‌وه
سندوقێکی قه‌دیمی به‌تاڵ له توحفه‌ی یاد و
لاشه‌یه‌کی به درۆوه پێکه‌نیوی سه‌رئاو که‌وتووم !
هاوینی ٢٠١١