Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
ڕۆمانى ئاوێنەى بورکانى ژەنەڕاڵ و بەکێشەکردنى نووسین

ڕۆمانى ئاوێنەى بورکانى ژەنەڕاڵ و بەکێشەکردنى نووسین

Closed
by August 7, 2011 ئەدەب

                                       

خوێندنەوەیەکە بۆ ڕۆمانى (ئاوێنەى بورکانى ژەنەڕاڵ) نووسینى: مامۆستا (ێڵاح جلال) و بەرهەمى ساڵى 2011 یەتی و لەسەر ئەرکى خۆى چاپ و بڵاو کراوەتەوە
خوێندنەوەى ڕۆمان وەکو (کێشە)دەمانبات بۆ ئاستێکى تر و جۆرێکى تر لە کێشەکە (کێشە)ى نووسینەو پێویستى بە خوێندنەوەى فرە ڕەهەندانە و فرە لایەنانە هەیە، هەر وەکو (بارت)لە وەێفى (دەق)دا دەڵێت:
 (دەق فەزایەکى فرە ڕەهەندە ¹) ڕۆمان کۆمەڵێک ڕەهەندى جۆراوجۆرى نووسین لە خۆ دەگرێت ، ڕۆمانى تازە کە دوورە  لە هەر خوێندنەوەیەکى تەنگ و ئایدۆلۆژى (بارت) وتەنى:
(دەق سەربەستە و ووزەیەکە دژى ئایدۆلۆژیایە. ²)
بۆیە لێرەدا (نووسین) دەکەینە کێشە لە ڕۆمانى (ئاوێنەى بورکانى ژەنەڕاڵ) دا. لەبەر ئەوەى ئەم دەقە وەکو ڕۆمان دەستمان دەگرێت و لە وەها کۆمەڵگە گەلێکدا دەمانپەڕێنێتەوە و ناچارمان دەکات بەدواى زنجیرەیەک لەو ڕوداوانەدا بچین، کە لەو کۆمەڵگەیانەدا ڕوودەدەن ³.
 لێرەدا لەڕوویەکەوە مشتوماڵى دەکەین، وەکو ئەوەى ئەم (نووسینە-بەرهەمە)خۆى وەکو (نووسین)، دەبێتە هۆیەک بۆ خولقاندنى چێژ و بەخشین و داهێنانى خوێنەر، لەسەر خوێندنەوەى نووسینى رەسەن و ڕاستەقینە ، چونکە (……..) (ڕۆمان لەڕێگەى ئافراندنى لۆژیکییەوە کە لەڕێگەى چیرۆکەوە فراوان دەبێت ،بەزۆرى ڕەهەندێکى ئەفسانەیى و چیرۆکى “چیرۆکى پیلۆتى” یاخود “ئیعتبار” ى مێژوویى لەپشت سەریانە ، زۆر چاک بە بارودۆخى ئەم جۆرە  کۆمەڵگەیانە ئاشنامان دەکات ،….)4
هەرچۆن  ڕۆمانى “ئاوێنەى بورکانى ژەنەڕاڵ ” هەوڵى بەیەکگەیشتنى چێژ و مەعریفە و دۆخە ناوەکییەکانى مرۆڤ دەدات، لەهەمان کاتیشدا ئاوێنەیەکە بۆ بینینى مەعریفە و دۆخە ناوەکیەکانی مرۆڤ دەدات، لە هەمان کاتیشدا ئاوێنەیەکە بۆ بینینی پێچەوانەکان وەکو (جانپۆل سارتەر) دەڵێت : (هەموو تیۆرەیەکى مادى ، مرۆڤ دەکاتە هۆکار و مەبەستێک5) .
بە هەمان شێوە حاڵەتە (باگنى-نێوخواهى)ەکانن ئەم ڕۆمانە هەموو خەمە (فەلسەفى و ستاتیکى و هونەرى و ئەدەبى …..تاد)لە خۆ دەگرێت و دەرەوەى خۆیشى دەناسێنێت، بەدەر لە هەر بانگەشە و درووشمێکى ناهونەریانەى نووسین،چونکە سارتەر ووتەنى:
(هەموو تیۆرەیەک واى دەنوێنێت کە مرۆڤ دوورە لەحەقیقەت و هۆشیارى و پەیوەندى وەکو ئەوەى کە ئەو تیۆرە حەقیقەت و کە توارە6)
دەقى نووسەر ئەو سنوورانەى بەزاندووە کە دەقى ئاسایى و باو تەراتێنى تێدا دەکەن و پێویستیان بە پانتایى ترە بۆ خوێندنەوەى تەواو پێگەیشتو تێگەیشتوانە، ئەڵبەتە ئەمەش درووست نابێت بەبێ زانیارى لەسەر مەعریفە و دەق و نووسینى نووسەر هەر بۆیە گەر بەراوردێکى خێراى ئەم نووسینە بکەین، بە نووسەرێکى وەکو “چارلز دیکنز”دەبینین (جیهانێکى بەرین و فراوان چ لەڕووى جوگرافى و شوێنەوارەوە و چ لەڕووى کۆمەڵایەتییەوە) دادەهێنێت جیهانێک کە چین و دەستەى جیاوازى تێدا دەژین ، چونکە “دیکنز” نایەوێت ئەخلاق و ڕەفتارى گروپێکى تایبەت تاوتوێ بکات ، بەڵکو دەیەوێت ئەخلاق و ڕەفتار بەشێوەیەکى گشتى و بەرفراوان بخاتە بەر لێکۆڵینەوە 7.
 من ئەمانە هاوتا ئەبینم نووسەر “کاک ێلاح جلال” بەڵام بەتێپەڕاندنەکەوە دێت (لە ڕێگەى یەکشێوەکردنى ڕەگەزگەلێکى وەکو :
(زمان،شێوازى تایبەتى لەخستنە ڕوو،ستراکچەرو ئەو سیستمەى کە هەمیشە فراوان دەبێت و مەیلى خوێنەر بۆ بردنە پێشەوەى چیرۆکەکە دەبات “8)
بەوەى کە هەڕەمى نووسینى باو تێکدەشکێنێ و بونیاتێکى درامى نائاسایى و پڕ لە جادوو درووست دەکات بەجۆرێک کەسى خوێنەر نەتوانێت لێى داببڕێت و هەست بەتەواو بوونى ڕۆمانەکە نەکات و نەبچڕێت تا کۆتایى –(لەبەر ئەوەى هەر ڕۆمان نووسێک جیهانى تایبەتى خۆى درووست دەکات، داب و نەریت و بەڵێننامەى تایبەتیش بۆ ئەم جیهانە دەنووسێت9)
 ئەم جۆرە یەکێتیە هەمان ئەو شتەیە کە ئێمە بەووشە گەلێکى وەکو (تەکنیک)و(…….) و (چێوەى داستان) باسی لێوە دەکەین ، یان بەووشە گەلێک دەکەن لەسەر مەسەلەى هەڵسەنگاندنى پێوەرەکانى چیرۆک (……..10 )
لەبەرئەوەى ڕۆمان تۆمارى گواستنەوەیە لە دۆخى بێ خەوش”براءە”وە بەرەو دۆخى ئەزموون 11 “
جۆن هۆلێرن “ى تیۆرێست ئەوە دەخاتە ڕوو:
 (کەڕۆمان نووس لێرەدا داهێنەرو تیۆرێستە بە پلەى یەکەم ،وە لە پێکهاتنى ڕوْئیاى هەموویى یاخوود تیۆرى ڕۆمان بەو سیفەتەى جۆرێکى ئەدەبى شکۆمەندە بە هەموو شتێک وروژئَنەر و بایەخ پێدانە . 12)
نووسینى ڕۆمان واتە درووستکردنى جیهانێک بە زمان و پەیڤەکان ،ڕۆمان جیهانێکە کە هەمیشە گەشە دەکات و فراوان دەبێت ، بەگشتى ڕۆمان پێکهاتووە لە ڕووداوى یەک لە دواى یەک (……..) ئەم جۆرە پێکهاتەیە لە جۆرى پۆلێنکردنى بەشەکان و هەڵبژاردنى ڕووداوەکان و زمانەوە بگرە تا ئاشناکردنى خوێنەر بە ڕەگەزەکانى چیرۆک هەروەها کاردانەوەکانى خوێنەر لە بەرامبەر چیرۆکدا پێکدێت . 13).
لەڕۆمانى(ئاوێنەى بورکانى ژەنەڕاڵ)دا ئەوەى کە زۆر جێى سەرنج و ڕامانە بەڕاى من ئەوەیە کە بەهەردوو پێوەرى “دۆگم – لاساییگەرێتى “و “عقیدەیى-دۆکترین”دەخوێندرێتەوە ،واتە بنەما باوەکانى نووسینى ڕۆمان وەکو”گەڵاڵە – کەسێتى – دیالۆگ – ڕووداو – دراما – شوێن – بابەت – ئیقاع یا ڕەزم و تاد….” کە من بە پێویستم نەزانى هیچى لەبارەوە بڵێم و لە هەمانکاتیشدا ئەو سنوورەى تێکشکاندووە و دەرفەتى ترى ڕەخساندووە تا ڕۆچوونە ناو ئاستى تر و کێشەى زۆر و زەوەندە لە ڕووى نووسینەوە خۆى دەکاتەوە و فراوان دەبێت و ئەمەش خاڵى بەهێز و داهێنەرانەى ڕۆمانەکەیە.
(دەبێت نووسەر ناچارمان بکات تا یاساو زاراوە و کێشەو گرفتەکانى ئەم جیهانە قبوڵ بکەین ، ئاوات و داخوازیمان تیا درووست بکات و ڕێساکانى بردنە پێشەوەى چیرۆکەکەیمان پێ قبوڵ بکات ، چونکە هەموو ئەمانە سەرجەمى پێکهاتەى ڕۆمانەکە پێکدێنن 14 )
بۆیە لێرەوە جەدەل دەگۆڕین بۆ ئەوەى کە ئەم ڕۆمانە خاوەنى (کێشەى نووسینە)توانى  لەڕووى (فۆرم و زمان و تەقلیدى نووسین و تاد…) ئاستەکان تێپەڕێنێت، ڕاستتر بڵێم وابکات داخوازیمان لە نووسین زیاد بکات لەڕووى هونەرى نووسینەوە . هەر وەکو چۆن (ڕۆڵان بارت) لەکتێبى (چێژى دەق)دا دەنووسێت :
(وا دیارە لە هەردوو فەڕەنساییەک یەکێکیان موتاڵا ناکات ، نیوەى فەڕەنسا لە چێژى دەق بێ بەشە –خۆیان لێى بێبەش کردوو. 15 ).
 ئەگەر ئەمە حاڵى فەڕەنسا بێت خۆمان چۆن بخوێنینەوە؟!
چێژى دەق بەشێوەیەک کەشف دەکرێت ،کە بەرەو ڕووى چڵێسى و مەترسییەکانى بەربەرەکانێ نەکراوەکان دەکرێتەوە . 16).
 ئەو کێشانەى کە بەرەو ڕووى نووسەر و هۆشیارییەکەى دەبێتەوە لە ڕۆماندا فرە دەنگییەکەیەتى (poly phonic nove)کە زۆر قوڵ و ئاڵۆزە (17)
ئەمەش خاسیەتى زۆر لە شاکارە جیهانییەکانە و نووسەرى ڕۆمانى (ئاوێنەى بورکانى ژەنەراڵ)ى کاک (ێلاح جلال)یش لەم خاسیەتە بەدەر نییە .
مومکین نییە لە کارى ئەدەبیدا تێگەیشتن درووست بێت ، بەئیهمالکردنى کەینونەى ئەدەب و بوونەکەى (18)وەکو (د.عبدالمک مرتاچ) دەڵێت:
 (ڕۆمان سەرسوڕهێنەراوییە، ئەو جیهانێکى جوانە ، بە زمانەکەى ،بەکەسێتى ،بە دڵنیایى،بە شوێن،بەڕووداوەکان،هەڵتوتانەکان لە خەیاڵە بەپێزەکان و داهێنەرى جوانییەکەى19  (……..) ڕەخنەگرى ئینگلیزى (پرسى لابکPercy lubock -)لە (هونەرى چیرۆکنووسی)ەکەیدا دەڵێت: (هەر بەشێک لە ڕۆمانمان خوێندەوە ، ئەو بەشە لە زەینماندا دەتوێتەوە و گۆڕانکارى بەسەردا دێت. 20)

 

سەرچاوەکان:
1. قرڕە المعرفە (مقدمە عن بارت ،فوکو، اتوسیر)،تڕلیف (مایکل باین)2001 ترجمە “دانا سردار” ێ16
2. هەمان سەرچاوە ێ16
3. ڕۆمان چییە ؟نووسینى (کۆمەڵێک نووسەر)وەرگێڕانى (جەواد مستەفا) پێدا چوونەوەى (هەژار ڕەحیمى)دەزگاى توێژینەوەو بڵاوکردنەوەى موکریانى، چاپى یەکەم 2008 چاپخانەى خانى دهۆک زنجیرەى کتێب 236 لا122
4. هەمان سەرچاوەى پێشوو   لا122
5. الوجودیە مژهب انسانی منشورات دار مکتبە الحیاە – بیروت  تڕلیف جان بول سارتر قدم له “د.کمال الحاج” ێ71
6. هەمان سەرچاوە ێ70
7. ڕۆمان چییە ؟نووسینى (کۆمەڵێک نووسەر)وەرگێڕانى (جەواد مستەفا) هەمان سەرچاوەى پێشوو   لا 124
8. هەمان سەرچاوە                      لا 125
9. هەمان سەرچاوە                    لا124
10. هەمان سەرچاوە                   لا 125
11.نڤریەالروایە  (علاقە التعبیر بالواقع)مورس شرودر،جون هولبرن ، جورج هنری )الى ترجمە(د.محسن جاسم موسوی )منشورات مکتبە تحریر – بغداد ێ14
12. هەمان سەرچاوە ێ37
13. ڕۆمان چییە ؟نووسینى (کۆمەڵێک نووسەر)وەرگێڕانى (جەواد مستەفا) هەمان سەرچاوەى پێشوو   لا126
14. هەمان سەرچاوە   لا126
15. چێژى دەق .نووسینى (رۆلان بارت) وەرگێڕانى (ئیسماعیل زراعى)دەزگاى وەرگێڕان چاپخانەى منارە هەولێر 2007 لا5
16. قرڕە المعرفە (مقدمە عن بارت ،فوکو،اتوسیر) هەمان سەرچاوە    لا16
17. المبتداء الحواری (دراسە فی فکر میخائیل باختین) تڕلیف (تزفیتان تودوروف) ترجمە-فخری ێالح دار شۆون الپقافیە العامە الگبعە الڕولى 1992 ێ27
18. هەمان سەرچاوە   ێ53
19. فی النڤریە الروایە (بحپ فی التقنیات السرد) تڕلیف (د.عبدالملک مرتچى) عالم المعرفە 240کانون الڕول 1998 ێ7
20. . ڕۆمان چییە ؟نووسینى (کۆمەڵێک نووسەر)وەرگێڕانى (جەواد مستەفا) هەمان سەرچاوەى پێشوو   لا 90

  

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.