Skip to Content

Wednesday, August 10th, 2022

گفتوگۆ لەگەڵ د. سەردارعەزیز

Closed
by August 7, 2011 گشتی

مامۆستای زانستە سیاسییەکان لەئێرلەندا

دەربارەی دۆخی سیاسی ئەمرۆی کوردستان و گفتوگۆکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و رۆڵی رۆشنبیران لەخۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم گفتوگۆیەمان لەگەڵ نوسەر و رۆشنبیر و دکتۆرای بواری سیاسەت سەردار عەزیز سازدا…….

 

پ/ با یەکەم پرسیار بە پرسیارێک دەست پێبکەین کە رەنگە وەک ناوەندی چاوپێکەوتنەکەمان وەهابێت و ماوەی چەند مانگێکە بوەتە جێگای مشتومڕی زۆرێک لەسیاسی و ناوەندە ئیعلامیەکان و
تەنانەت پرسیاری خەڵکانێکی سادەشە، بەکورتیەکەی ئێمە لەکوێدا لەمیسرو تونس( دواتریش لیبیا و سوریا ویەمەنیش ی هاتەسەر)  دەچین؟ لەکوێشدا لەوان ناچین؟

ئێمه له زۆر هێڵی گشتیدا له‌ئه‌وان ئه‌چێن وه له زۆری تریشدا له‌وان ناچین. ئێمه له گه‌نده‌ڵی و نه‌گۆرانی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستی حیزب له ناو گشت جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگا و حیزبایه‌تی و ئه‌ندامێتی بۆ لایه‌نێک یان چه‌ند لایه‌نێکی دیاریکراو وه‌ک ته‌نها رێگای دامه‌زراندن و کارکردن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون. ئێمه هه‌روه‌ها له‌وه‌دا له‌ئه‌وان ئه‌چین که سیاسه‌ت شێوازێکه بۆ سوک و رسواکردن به‌ها، که‌لتور، بیرکردنه‌وه، داهێنان، جوانی، رێز، تێگه‌یشتن. به جۆرێک ده‌توانرێت بوترێت که کرده‌ی سیاسه‌تکردن له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک مانایه‌کی پێچه‌وانه‌ی کرده‌ی سیاسه‌تی هه‌یه. سیاسه‌ت بریتی نیه له هاتنه نێو کۆمهلاگ بۆ رێکخستنی کۆمه‌ڵگا، سیاسه‌ت هاتنه ناو بواری گشتیه‌وه نیه، به‌ڵکو سیاسه‌ت بریتیه له هاتنه نێو بواری گشتی بۆ به تایبه‌تکردنی.
له‌وه‌ی ئێمه له‌ئه‌وان ناچین ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌وڵه‌تمان نیه، کۆمه‌ڵگای ده‌وڵه‌تیمان نیه. نه‌بوونی کۆمه‌ڵگای ده‌وڵه‌تی وه‌هایکرد که ناره‌زایی له کۆمه‌ڵگا ئێمه‌دا هه‌رخێرا ببێته هۆی که‌رتبوونی کۆمه‌ڵگا.
 
پ/ 17ی شوبات رەنگە سەرەتای مێژوییەک بێت بەنیسبەت ژیانی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە زۆر شتی گۆڕیبێت و زۆر شتی دیکەشی گۆڕیبێت،بۆنمونە بۆیەکەمجار خەڵکانێک بۆماوەی زیاتر لە60 رۆژ دژی دەسەڵاتێک وەستانەوە کە دەسەڵاتێکی کوردی و خۆماڵی بوو،بەنیسبەت دەسەڵاتیشەوە 17 شوبات سەرەتای بەئاگاهاتنەوەیەک بوو لەخەوێکی درێژی  گەندەڵی و ووەک خۆیان دەڵێن سەرەتای هەنگاونانە بەرەو چاکسازییەکی فیعلی گشتگیر، ئێوە وەک چاودێرییەکی سیاسی ونوسەرێکی بێ لایەن چۆن لە 17ی شوبات و دەرهاوێشتەکانی ئەو رۆژەدەڕوانن؟.
17ی شوبات بۆ خۆی نه‌بووه رووداو. به داخه‌وه نه‌بووه رووداوێکی کۆمه‌ڵگایی، رۆشنبیری، که‌لتوری، سیاسی. ئه‌وه‌ی روویدا هێزه سیاسیه کوردیه‌کان قۆزتیانه‌وه بۆ پته‌وکردنی پێگه‌ی خۆیان. ئێمه ئه‌زانین که پارته کوردیه‌کان ههرههمووینا له یه‌ک ئه‌چن. یه‌ک ستراکتۆریان هه‌یه، یه‌ک شێواز رێکخستن. هه‌رهه‌موویان سه‌رکرده‌ی هه‌تا هه‌تایی پیرۆزیان هه‌یه که به چه‌پڵه رێزان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌رئه‌چێت. زۆر شت له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا روویداوه له رابوردوودا نه‌بوه‌ته هۆی هیچ گۆڕانێک. هه‌تا ئێستا گۆرانه‌کانی 17ی شوبات نێگهتفن له‌بڕی پۆزه‌تیف. ئایا دانوستانکان بۆ کویمان ده‌به‌ن یاریه‌کی ترن بۆ نائومێدی. له کاتێکا له ئاستی سیاسی گشتی هیچی به‌رهه‌م نههێان هه‌تا ئێستا ده‌بوو له ئاسته‌کانی تردا گۆڕانی بهێنایه‌ته ئاراوه.  

پ/ ئۆپۆزسیۆن لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی خەڵکەوە پشتگیری خەڵکیان نەکرد، تەنانەت دژیشی وەستانەوە، بەڵام دواتر رۆشتنە ناو خۆپیشاندەرانەوە ئەمە هەرچەندە بەرەسمیش نەبوو بەڵکو لەرێگای نوێنەرو راگەیاندن و ئەندام پەرلەمانەکانیانەوەبوو، ئۆپۆزسیۆن رێک وەک پەندە کوردییەکە گۆشتەکەیان نەدەخوارد بەڵکو گۆشتاوەکەیان دەخوارد، ئێوە سەرنجتان لەسەر رۆڵی ئۆپۆزسیۆن چی‌بوو لەخۆپیشاندانەکانی رابوردودا؟.
رۆڵێکی خراپ بوو به‌لام ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی حیزبه‌وه ته‌ماشای بکه‌ین ئاسانه لێی تێبگه‌یت. ئۆپۆزسیون خه‌ڵکیان وه‌ک سه‌ربازی یاری شه‌ترنج به‌کارهێنا بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆیان به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن به هیچ شێوه‌یه‌ک قوربانی به پێگهورۆڵی خۆیان ببینن. حیزبه سیاسیهکوردیهکان چاوه‌رێی ئه‌وه‌بوون له هه‌ولێر خۆپێشاندان رووبدات ئینجا به ئاشکرا لایه‌نگری خۆیان رابگه‌یه‌نن. هه‌تا له سلێمانیدا بوو ئه‌وان ده‌یانزانی جگه له ئامرازێکی فشار زیاتر نابێت، به مانایه‌کی تر نابێته هۆی گۆڕانی سیسته‌مه‌که بۆیه له هه‌مانکاتدا نزیک و دووریش بوون. وه‌ک ده‌بینین ئێستا ئه‌وان ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆپێشاندانه‌کان بۆخۆیان دروێنه ئه‌که‌ن. به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت زه‌کاتیش به خه‌ڵکی سادهبدهن. 

پ/ هەندێک لەرۆشنبیران  و بەتایبەتیش رەهەندەییەکان زۆر بەتوندی هاتنە ناو خۆپیشاندەرانی سلێمانییەوە،ئەمەش جارێکی دیکە  بوە مایەی گفتوگۆی زۆرێک لەنوسەران و رۆشنبیران دەربارەی رۆڵی رۆشنبیرلەکۆمەڵگاداو لەکایە سیاسیەکاندا، تەنانەت کارەکە گەشتەکە ئاستێک هەندێک رۆشنبیر بەردەرکی سەرایان لێ قەدەغەکراو هەندێکی دیکەش بوە جێگای هەمیشەییان،  بەڵام ئەمە هەموو وێنەکە نەبوو، لەسەرەتاوە هەندێک لەو رۆشنبیرانە رایانگەیاند ئەوان ناتوانن نوێنەرایەتی خەڵک بکەن ،  دواتریش هەندێک لەورۆشنبیرانە گەڕانەوە ئەوروپاو رایانگەیاند بەرژەوەندی سیاسی لەئەجنێدای خۆپیشاندەرانایە، تۆ چۆن لەرۆڵی رۆشنبیران دەڕوانی لەو خۆپیشاندانانەدا؟  لەکوێدا رۆشنبیر دەبێت نوێنەرایەتی خەڵک بکات و لەکوێشدا دەبێت واز لەخەڵک بهێنێت؟.
رۆشنبیران رۆڵێکی ئاڵۆزیان بینی. رۆشنبیربوون له کۆمه‌ڵگای کوردیا کارێکی ئاسان نیه. له راستیدا له نێو دونیای کوردیا، له ئاگایی کوردیا، له پانتایی گشتی کوردیا شوێنێکی گشتی نیهموڵکی تایبه‌ت نه‌بی به‌ڵکو موڵکی هه‌موان بێت. له لایه‌کی تره‌وه مرۆڤی کورد به‌وه رانه‌هاتووه که گوێ له لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی سیاسی بگرێت به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌و بۆی ده‌گه‌رێت هه‌ڵوێسته. لێره‌وه کاری رۆشنبیر گرانه: ئه‌م گرانیه له چه‌ند ئاستێکا خۆی ده‌رئه‌خات، یه‌که‌م: رۆشنبیری کوردی به‌دوای پێگه‌و ده‌نگ و کاریگه‌ریا ده‌گه‌رێت، کاریگه‌ری هه‌نووکه‌یی، بۆیه هه‌میشه ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌مان رۆڵی سیاسیه‌کان ببینێت، به‌ڵام به دیوه رۆشنبیریهکهیدا، بۆیه سه‌یر نیه که راکێشانێکی زۆر هه‌یه له نێوان رۆشنبیران و سیاسییەکان بۆ یه‌کیتری. دوو: رۆشنبیری کوردی هه‌موو خه‌ڵک چاوه‌رێی هه‌ڵوێستن لێی، ئه‌مه ده‌بێته پاڵنه‌رێک بۆ زیاتر ناسینیان.
دیاره دونیای کوردی دونیای که‌لتوری و دونیای رۆشنبیری نیه، سه‌رتاپا بواره‌کان یه‌ک پێوه‌ریان هه‌یه، ئه‌ویش دۆست و دوژمن. له سه‌را خه‌رێکی ئه‌وه‌بوون لیستی ره‌ش و لیستی سپی بکه‌نه‌وه. که بۆخۆی نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ری نائومیدی و هاوشێوه‌یی هه‌ڵوێست و عه‌قڵی خۆپێشانده‌ران بوو.
ئه‌رکی رۆشنبیر نیه نوێنهرایهکی خه‌ڵک بکات. ئه‌گه‌ر کارێکی وه‌هایکرد ئه‌وه ده‌بێته سیاسی. کرده‌ی نوێنه‌رایه‌تیکردن کردیه‌کی رۆشنبیری نیه. زۆرجار رۆشنبیربوون یانی به گژداچونه‌وه. ئه‌م به گژداچونه‌وه ره‌نگه به‌ره‌و رووی زۆرینه‌ی زۆری کۆمه‌ڵگابێت. به‌ڵام کاتێک به کاری نوێنه‌رایه‌تیکردن هه ستا ئه‌وا ده‌بێت نوێنه‌ری خۆی نه‌بێت به‌ڵکو نوێنه‌ری ئه‌وانی تر بێت. بۆیه ده‌بێته قسه‌که‌ری ئه‌وانی تر له بڕی قسه‌کردن له ژێڕ سایه‌ی مه‌عریفه‌دا.   

پ/ خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان بەزەبری هێز کۆتایی پێهێنراو بەروکەش دەنگی شەقام کپکراوەتەوە، ئەمەش وەک  زۆربەی چاودێران بڕوایان وایە بەمانای کۆتایهاتنی کێشەو گللەیی و رەخنەکان نایەت، بەڵکو بەمانایەک لەماناکان وەک سڕکردنێکی کاتی جەستەی نەخۆشێک وەهایە لەکاتی نەشتەرگەریدا کەدواتر بەئاگاهاتەوە ئازارەکانی زیاتر دەبێت و دوبارە دەست دەکاتەوە بەناڵەو هات وهاوار، رای بەرێزتان لەسەر بەکارهێنانی هێز دژ بەخۆپیشاندەران؟وە بەبڕوای بەڕێزتان چیبکرێت بۆ ئەوەی نەخۆشەکە(شەقام) رازیبکرێت و چارەسەری تەواوەتی بۆ بکرێت؟ یاخود سەرەتای چاکسازی لەکوێوە دەستپێدەکات؟.
هه‌موو هێز سیاسیکانی کۆمه‌ڵگای ئێمه ده‌ترسن له چاکسازی. بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌مانه هه‌وڵیکه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ده‌سکاریه‌کی رووکه‌شی که‌مه‌وه له پێناوی هێشتنه‌وه‌ی ستراکتۆره گشتیه‌کانی. له هه‌موو پرسێکی چاکسازیا ئه‌و پرسیاره ده‌کرێت: ئایا چاکسازی ده‌بێته هۆی بههێزبوونم یان لاوازبوونم. سیسته‌می سیاسی له گه‌ڵ چاکسازیدا په‌یوه‌ندیه‌کی ئاڵۆزی هه‌یه. زۆر سیسته‌م به‌رگه‌ی ناگرن، وه‌ک نموونه‌ی سۆڤیه‌ت، زۆر سیسته‌م هه‌میشه به مۆته‌که‌ی ده‌زانن، وه‌ک سیسته‌می ووڵاته عه‌ره‌بی وئیسلامیه‌کان، هه‌ندێکی تریش به خاڵی به‌هێزبوونیان ده‌بینن. به‌لام به گشتی ساتوهختێکه که سیسته‌می سیاسی ئه‌گه‌ر عاقڵانه و دووربینانه و سنگفراوانه مامه‌ڵه نه‌کات ئه‌وا توشی دارمان ده‌بێت. له ئاماده‌یی ئه‌م ترسه‌دا چاکسازی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به سستی و به خاوی و به پهککهوتهویی هه‌نگاو ئه‌نێت.
پ/ بەپێچەوانەی میسر‌و تونس و لیبیا ویەمەن و سوریاوە وەک دەرکەوت ئەمریکا وەک حوکمڕانی یەکەم لەعیراقدا بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ درێژەپێدانی خۆپیشاندانەکانی عیراقیەکاندا نەبوو، بەتایبەتریش لەگەڵ سەراکانی پارێزگای سلێمانی دا نەبوو،بەپێچەوانەی هەڵوێستی وڵاتە ئەوروپیەکانەوە کە بەجۆرێک لەجۆرەکان تاوەکو ئێستاش لەرێی پەرلەمان و بەیاننامەی رێکخراوەکانیانەوە پشتگیری لەخۆپیشاندەران دەکەن، بەلای تۆوە ئەم هەڵویستەی ئەمریکا چی دەگەنێت؟ وە ئایا جیاوازی ئەمریکاو ئەوروپا لەسیاسەتیاندا دەربارەی ئەو پرسە لەچیدایە؟ بەمانایەکی دیکە بەرژەوەندی ئەمریکیەکان لەکوێی بەرژەوەندی  کورددایە؟
من له ستونێکی رۆژنامه‌ی ئاوێنه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه. چه‌ند هۆکارێکی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و ئه‌مریکی هه‌یه که وههایاین له ئه‌مریکا کرد هه‌ڵوێستێکی تایبه‌تی هه‌بێت به‌رامبه‌ر رووداوه‌کانی کوردوستان. ئههۆکارانهش بریتین له ئێران، هێزه ئیسلامیه‌کان، کشانه‌وه له عێراق، ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مریکا.

پ/ ئێستا گفتوگۆیەکی پێنج قۆڵی لەنێوان حزبەکانی دەسەڵات و  ئۆپۆزسێون لەئارادایە، وەک دەردەکەوێت حزبەکانی دەسەڵات چەند هەنگاوێک لە داواکارییەکانی ئۆپۆزسیۆن هاتونەتەوە پێشەوەو ئۆپۆزسیۆنیش چەند هەنگاوێک لەداواکارییەکانی پاشەکشەی کردوە( بەتایبەت لە هەڵوەشانەوەی حکومەت)، ئاسۆکانی ئەم گفتوگۆیانە بەکوێ دەگات؟ چی هیوایەک بەدیدەکرێت لەچاکسازیکردنی دەسەڵات بۆ حکومەت و جومگەکانی ؟ ئۆپۆزسیۆن تاچەندە نەفەسی درێژە بەرامبەر دواکەوتن یاخود درێژەکێشانی ئەو چاکسازییانە؟.
دانوستان له سه‌ر چاکسازی ده‌رباره‌ی چۆنێتی و چه‌ندایه‌تی چاکسازی نیه، هێنده‌ی له سه‌ر ناسنامه‌یه‌تی. پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ئایا ئوه‌ی ده‌کرێته به‌رنامه‌ی چاکسازی وه‌ک ده‌ستکه‌وت به‌ر کێ ئه‌که‌وێت، به چاکسازی کێ ده‌ناسرێت. دوو، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م چاکسازیانه روویدا له به‌رژه‌وه‌ندی کێدا ده‌بن. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌یه چاره‌نوسی دانوستانه‌کانی چاکسازی دیاریئه‌کات.

پ/ دۆخی ئەمڕۆی حکومەتی هەرێم دۆخێکە مایەی نیگەرانیە، لەلایەک هێشتا ئاسەوارەکانی دوو ئیدارەی تاوەکو ئێستاش درێژەی هەیە بەجۆرێک هێشتا بودجەی سلێمانی لەهەولێرو دهۆک جیایە،پێشمەرگەی حزبی یەکی نەگرتۆتەوە، دەزگا ئەمنی و پۆلیسیەکانی سلێمانی جیاوازە لە هەولێرو دهۆک،بەکورتییەکەی حکومەتەکەی هەولێرو دهۆک ئاگای لەحکومەتەکەی سلێمانی نیە، ساڵانێکی زۆرە ئەم دۆخە وەهایە و داوادەکرێت چارەسەربکرێت بەڵام چارەسەرنەکراوە، بەبڕوای بەرێزتان هۆکاری چارەسەرنەکردنی ئەم دۆخە بۆچی دەگەڕێتەوە؟ حزب وەک ئاستەنگی یەکەمینی بەردەم یەکنەگرتنەوەی حکومەت تا چەند درێژە بەم دۆخە دەدات و لەکوێَشدا ئیدی ماندوو دەبێت و رێگا بەیەگرتنەوەی تەواوەتی دەدات؟.
کورد هه‌رگیز له مێژوویدا یه‌کگرتوو نه‌بووه. یه‌که‌م هه‌وڵی یه‌کگرتنی کورد له لایه‌ن به‌درخانیه‌کانه‌وه بوو، به‌ڵام هر کورد خۆی شکستی پێهێنا. بۆیه له راستیا زیاتر ئاساییه که کورد پارچه پارچه بێت له‌وه‌ی یه‌کگرتووبێت، جونکه ئه‌وه مێژووه‌که‌یه‌تی. یه‌کنه‌گرتنه‌وه عه‌قلی کوردیه، به‌ره‌وه‌ندی تاکه‌که‌سیه، حیزبه به‌ڵام له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هێزه‌کانی ناوچه‌که‌شه که له رابووردوو ئێستادا چالاکانه کاریان له‌م بواره‌دا کردوه. 

* ئەم  دیمانەیە لەگۆڤاری نێوەند ی ژمارە 87ی رۆژی 28-7-2011دا بلاوبوەتەوە

Previous
Next