Skip to Content

Sunday, June 23rd, 2024
دراماى (رەیحان)و چەند سەرنجێک

دراماى (رەیحان)و چەند سەرنجێک

Closed
by August 7, 2011 گشتی

 

من هونەر مەند نیم و دەرهێنەریش نیم ،بەڵکو تەنها بینەرێکى شەوانەى دراماى (رەیحانم)ئەمەوێت سەرەتا پێنەسەیەکى بچوک بۆ ئەم درامایە بکەم ئەم درامایە لە دەرهێنانى (لوقمان غەریب) ە و شەوانە کاتژمێر 10 ى شەو لە سەر شاشەى کوردستان تى ڤى پێشکەش دەکرێت ، تا ئێستا نەمانتوانى خاوەنى درامایەک بین یان دانىخرێت یان سەرکەوتو بێت زۆربەى دراماکانمان ئەنجامەکەى لەگەڵ ئەم کۆمەڵگەیەى ئێمە نەگونجاوە و داخراوە، من نالێم رەیحان داخرێ تەنها ئەڵێم خۆزگە ئەم سەرنجانەى منى تیا نەبوایە ، مامۆستاو خوێنەواران هەمیشە لە کۆمەڵگەى ئێمە رێزیان لێگیراوە و خاوەنى رێزى تایبەت بون لە لاى ئێمە بەڵام زۆر بە داخەوە لەم درامایە جەگە لەوەى کارئەکتەرى دوزمان و چڵیس و نەوسن و پارە خۆر هیچ باشیەک لە خوێنەوارو مامۆستایانى ئەم درامایە بە دى ناکەیت ، ئەمەش جگە لەم رەخنە بچوکەى ترم کە جگە لە ئەندامانى بەرنامەى بەرنامە کەسانێکى کەم بە دى ئەکرێت بە هەمان ستایل و حیوارەوە بەرنامەى بەرنامە بوە بە رەیحان ، وتمان کێشە نیە ئەگەر مۆدێلى سەر چاککردنى ئەو وەختە ئێستا ببێتەوە بە مۆدێل بەڵام لەگەڵ ئەوەدانین کە جنێوەکانیان دوبارە بێتەوە لەم کۆمەڵگە پر لە کێشەیەى ئێستا تەنها چەند زنجیرەیەکى نمایشکراوە ئەم جنێوانەم تیا بە دى کرد((دوودەگى  ،سەگى سەگباب ، گۆڕ بە گۆڕ ،تۆپی ، گوخۆر ،ناکەس بەچە ،حیز فرسەت ، لۆتى)) .. هتد دڵنیام لە رۆژانى داهاتوودا جنێوى تازەتر ئەبیستین کە بۆ ئەم سەردەمەى ئێستاو نەوەى ئێستا تازەیە ،باشە نا بو جنێو لەم درامایە نەبوایە ! بۆ ؟ ئایا ئەم جنێوانە جوانى دەکات ؟ بێگومان ئەمە کارێکى تازەیە بۆ نەوەى ئێستا ، وەزارەتى رۆشنبیرى بەشى فیلم سازى یان هونەرى ئێوە لە کوێ بوون کاتێک ویستان هەڵسەنگاندنى بۆ بکەن ئایا کاتێک گوێتان بەم جنێوانە بوو نانتان ئەخوار! بۆ رێگەتان پێدا ئەم درامایە نمایش کرێت ، تازە راى مەگرن با گوێمان لە جنێوى ئەو زەمانەش بێت .

Bashan_k@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.