Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024

حیزب و سه رۆكی هه تا هه تایی

Closed
by March 18, 2008 گشتی

نالی پێنجوێنی/ سویسرا….

ئه و ده مه ی تازه له تاراوگه بووم . ڕۆژێك له كۆرسی فێربوونی زمانی ئه ڵمانییدا له مامۆستاكه م پرسی ، سه رۆكی سویسرا كێ یه ؟ له وه ڵامدا وتی : نازانم ، لای ئێمه سه رۆكی هه تا هه تایمان نییه ، زوو زوو ده گۆڕێن، بۆیه ناوه كه ی نازانم. بۆ یه كه م جار وه ڵامه كه م زۆر به لاوه سه یر بوو!!. دواتر زانیم سویسرا وڵاتێكه دانیشتوانه كه ی حه وت ملیۆن كه سن و حه وت وه زاره ت و وه زیریان هه یه!؟ ، هه رساڵه ی وه زیرێك سه رۆكایه تی وڵات ده كات.
له وڵاتانی دیموكراسی و پێشكه وتوودا سه رۆكه كان، به پێی یاسا، یان خۆیان به شێوه یه كی ئاشتییانه كورسییه كانیان بۆ كه سانی دوای خۆیان چۆڵ ده كه ن. هه ر له م ڕۆژانه دا ڕۆژنامه كانی سویسرا باسیان له وه كرد، كه هه ردوو حیزبی سۆسیالیست ( SP ) و پارتی گه ل ( SVP )  سه رۆكه كانیان ده ست له سه رۆكایه تی حیزبه كانیان هه ڵده گرن و له جێیاندا دوو گه نجی پرۆفیسیۆناڵی ته مه ن ( 33، 37 ) ساڵ پۆستی سه رۆكایه تی هه ردوو حیزب ده گرنه ئه ستۆ 1.جێی ئاماژه بێدانه كه حیزبی (سۆسیالست و پارتی گه ل ) دوو حیزبی خاوه ده سه ڵات و زۆرینه ی ناو په رله مانن له سویسرادا.
یه كێك له دیارده  دزێو و ناشیرنه كانی كۆمه ڵگه و ده سه ڵاته  تۆتالیتارو دواكه وتوو نادیموكراسییه كان ، بریتییه له ئاڵوگۆڕنه كردن و چۆڵنه كردنی كورسی ده سه ڵات و به رهه مهێنانی سه رۆك و حیزبی هه تاهه تایی .
بێگومان ئه وه ش ده بێته هۆی دروستبوونی دیكتاتۆریه ت و حوكمی تاكڕه وانه ی حیزب و بنه ماڵه و تاكه كه سه كان. سه ره نجامیش كوشتنی دیموكراسی و دواكه وتنی كۆمه ڵگه ی به دوادا دێت.
سه رۆكه خۆسه پێن و دیكتاتۆره كان ، تامه رگ یه خه یان نه گرێت كورسییه كانیان چۆڵناكه ن، هه وڵ ده ده ن دوای مردنیش ده سه ڵاته كه یان وه ك میراتی ته سلیم به كوڕ و كه سه نزیكه كانیان بكه ن، (سه دام و قه زافی و موباره ك و ڤیدێل كاسترۆ، …… ، باشترین نموونه ن).
گومان له وه دا نییه كه چۆن سه رۆك و به رپرسه كان پیر ده بن ، حیزبیش گه ر ئاڵوگۆڕو نوێكردنه وه ی تێدا نه كرێت و سیسته م و یاسا و ڕێسا باوه كانی كۆمه ڵگه پێشكه وتووه كان قبوڵ و پیاده نه كات، ئه ویش پیر ده بێت و ته مه نی به ره و ئاوابوون ده ڕوات. به رپرسه كان به ڕه شكردنه وه ی سه رو سمێڵیان ده یانه وێ پیری خۆیان بشارنه وه و وه ك گه نجێكی قیت و قۆز ده ركه ون. كاراكته ره كانی حیزبی كوردیش به هه مان شێوه ، خه ریكی ڕتووشكردنی ڕواڵه تی حیزبن و سه رو سیمای حیزبه پیره كان به بۆیاخ و ڕتووشكردن گه نج نیشان بده ن.  
كۆمه ڵگه ی كوردی ئه وه نده ی له كۆمه ڵگه یه كی تاكڕه وو دیكتاتۆرو دواكه وتووه وه نزیكه ، نیو هێنده له كۆمه ڵگه یه كی كراوه و پێشكه وتوو دیموكراسییه وه نزیك نییه. حیزبی كوردیش به هه مان شێوه یه ، بگره پاسه وان و درێژه پێده ری ئه و دواكه وتوویی و دیكتاتۆریه ته ی كۆمه ڵگه ی كوردی ، حیزبه كوردییه كانن.
له وڵاتان و كۆمه ڵگه پێشكه وتووه كاندا به پێی یاسا، هه رگروپ و تاقمێك بۆ یان هه یه حیزب پێكبهێنن و به شداری له گه مه ی سیاسی و به ڕێوه بردنی وڵاتدا بكه ن. كه سیش پێیان ناڵێت ئێوه هاتوونه ته سه ر حازری و ماندوو نه بوون!؟، (وه ك چۆن به رپرسه پیره كانی پارتی و یه كێتی زوو زوو به ڕكه به ره كانیان ده ڵێن ) ، چونكه یاسا ئه و مافه ی بۆ گشت هاوڵاتییه ك ده سته به ر كردووه و كه سیش وه ك منه ت و شاباش ته ماشای ناكات . جگه له وه ش مانای ڕاسته قینه ی دیموكراسی بریتییه له ئازادی و یه كسانی هاوڵاتی بوون و ئاڵوگۆڕكردنی ده سه ڵات.
گه ر شێوازی حیزبایه تیكردنی حیزبه دیارو به رچاوه كانی باشوری كوردستان ، به ڵكو هه ر چوار پارچه كه ی كوردستان وه ك نموونه  وه ربگرین ، ده زانین ئه م حیزبانه  به شێوازی  حیزبه چه پ و نه ته وه ییه كانی كۆمه ڵگه خێڵه كییه ڕۆژهه ڵاتییه كان و دنیای عه ره بی و هه مان شێوازی دیكاتاتۆری ستالینی و به عس سیاسه ت ده كه ن . مۆنۆپۆلكردنی بڕیارو ده سه ڵات له ده ستی  نوخبه و تاقمێكدا یه كێكه له خاڵه هه ره زه ق و لێكچووه كانی ئه و حیزبانه و بگره هه ندێجار له ده ست چه ند كه سێكی خێزا‌نێك تێناپه ڕن و خۆیان به حیزب و سه رۆكی هه تاهه تایی ده زانن . نه ك هه ر ئاماده نیین ڕۆژێك كورسی ده سه ڵات وازلێبهێنن ، به ڵكو له ناو حێزبیشدا هه ر كه س بووه سه رۆك ئیتر تامردن هه ر سه رۆكه ، بۆ نموونه  ئه وه ته ی یه كێتی درووستبووه تاڵه بانی سه رۆكه و كه سیش باس له گۆڕینی ناكات ،(هه رچه نده ته مه نیشی چووه ته سه رو باری ته ندروستیشی باش نییه ) . تاڵه بانی نه خۆی ئاماده یه واز له سكرتێری یه كێتی  بهێنێت و پۆسته كه ی ته سلیمی كه سێكی به توانای وه ك دكتۆر به رهه م بكات ،نه هه ڤاڵانی یه كێتی له به ر به رژه وه ندی و كوتله بازی ئاماده ی ئه و كاره ن ، نه یاسایه كیش له په یڕه و و پرۆگرامی حیزبداهه یه كه موده یه كی زه مه نی دانابێت بۆ سه رۆكایه تی .
 مه سعود به رزانیش له وكاته ی مه لا مسته فا ی ڕه حمه تی كۆچی كردووه هه رسه رۆكی حیزبه و له كۆنگره شدا مونافیسی نییه، ئاماده ش نییه سه رۆكایه تی پارتی ته سلیم به كه سێکی وه ك نێچیر بارزانی بكات كه له بنه ماڵه كه ی خۆشیه تی ، چ جای ئه وه ی كه سێكی ده ره وه ی بنه ماڵه كه ی ببێته سه رۆكی پارتی !.
باس له كاكه حه مه و   قادر عه زیزو حیزبه كانی تر هه ر مه كه، ئه وه ی باسی نه كرێت گۆرینی سه رۆكه و مونافیسیشیان هه ر نییه. ئیسلامیه كانیش هه مان كێشه یان هه یه و ئه وانیش ئه میندارو ئه میره كه یان هه تاهه تاین و باسی گۆڕینیان تابۆو حه رامه ، چوارده ساڵه یه كگرتوو دروست بووه و م، سه لاحه دین هه ر سه رۆكه ، هه رچه نده لای ئیسلامییه كان نه بووه ته با و وه ك تاڵه بانی و به رزانی كوڕه كانیان جێگه یان بگرێته وه و ده سه ڵاته كانیان ته سلیم به نه وه كانیان بكه ن ، به ڵام لای ئه وانیش هێشتا زووه باسی گۆڕینی سه رۆك بكرێت .
ئاخر گه ر سه رۆكێك ئاماده نه بێت كورسیه كه ی بۆ هه ڤاڵه گیانی به گیانیه كانی خه بات و هاوسه نگه ره كانی چۆڵبكات، كه ی ئاماده یه ئاڵوگۆڕی ده سه ڵات له گه ڵ نه یاره كانیدا بكات و واز له كورسییه كه ی بهێنێت ؟!.
حیزبی كوردی و كاراكته ره كانی دیكتاتۆریه ت به رهه م دێنن ، نه ك به پێچه وانه وه ، چونكه ئه وانن له سه رده می دیموكراسی و گڵۆباڵیزم و عه وله مه دا به یاساو ڕێساكانی سه رده مه به سه رچووه كان كار ده كه ن و چاویان له وه نییه كه له وڵاتێكی زلهێزی وه ك ئه مریكادا تاكه كانی خواره وه بڕیاری دانانی كاراكته كانی حیزب ده ده ن .
له هه ر جێیه ك دیموكراسی ڕاسته قینه به ر قه راربێت ، به پێی یاسا كه س بۆی نییه ببێته سه رۆك و حیزبی هه تاهه تایی . هه ر كاتیش سه رۆكه كان بۆ هه تاهه تایی له پۆسته كانیاندا مانه وه ئه و كاتانه دیموكراسی وكاراكته ره كانی حیزب له خه وی قوڵدان و قسه كانیاشیان وه ك به یت و بالۆره وان و هیچیتر. كاره ساتیش له وه دایه كه كاراكته ره سه ره كیه كانی دروستكردنی سه رۆك و حیزبی هه تاهه تایی باس له دیموكراسی و مۆدێرنه و پۆست مۆدیرنه بكه ن و خۆیان وه ك ئه ندامی سۆسیال دیموكراتیش حسێب بكه ن !.
هیوادارم  ئه م ساڵ ببێته ساڵی كۆنگره و گۆڕانكاری و نوێبوونه وه له كوردستان و حیزبه كوردیه كان بتوانن واز له سه رۆكه هه تاهه تایه كان بهێنن وسه رۆكی تازه هه ڵبژێرن و بتوانن له په یڕه و پرۆگرامی حیزبه كانیاندا بڕگه یه ك زیاد بكه ن ، كه ڕێگه نه دات كه س له دوو خول زیاتر ( واته ده ساڵ ) له سه رۆكایه تی حیزبدا بمێنێته وه ، ئه و كات دیموكراسی له ناو حیزبه وه شۆڕده بێته وه بۆ كۆمه ڵگه و دام و ده زگاكانی و وڵات به ره و ئاسووده یی و دیموكراسی ڕاسته قینه و پێشكه وتن هه نگاو ده نێت.  
هیوادارم ڕۆشنبیراران له ئاست ئه م پرسه دا بێده گ نه بن ، بتوانن قسه له تابۆو حه رامكراوه كانی حیزبی كوردی بكه ن، تاكو حیزب ناچار بكه ن پیاچوونه وه و گۆڕان له شێوازو پرنسیپ و په یڕه و و پرۆگرامه كانیدا بكات.

Nali-penjweni@hotmail.com

تێبیینییه كان :

1- ڕۆژنامه ی ( heute ، به رواری26/ فێبریوه ر ،ل 5 )،ڕۆژنامه ی(Tages Anzeiger ،به رواری 27 / فێبریوه ر ، ل 4 ).
2-  ئه وه ی وای لێكردم ئه م بابه ته بنووسم ئه وه یه كه جگه له هه ردوو حیزبی ده سه ڵاتدار ( پارتی و یه كێتی) و ، شیوعی و یه كگرتوو ش له خۆئاماده كردندان بۆ به ستنی كۆنگره.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.