
سه‌فه‌ره‌كانی ئۆرشه‌لیم
1996-1998
-1-
“سه‌فه‌ره‌كان”له نیوه شه‌وێكی لێڵی عاتیفهئامێز، له كاتێكدا ئێمه مانه‌ندی شه‌وانی ئافه‌ریده‌كردنی بونیادی “فیرده‌وسی به‌فره‌كان”به‌یه‌كه‌وه له سه‌فه‌ری ڕۆچوون بووین ڕووه‌و ڕووكه‌شیی و له‌وێش به‌ره‌و جهحیمێكی ئهفسوونكار، كه خۆمان ناومان نابوو فیرده‌وس.
له بۆرهتارێكی عهشقئامێز، له‌و چركه‌ساته‌ی ئێمه پێكڕا خۆمان ده‌دایه ده‌م هه‌ناسه‌ی -با- و به فووی نه‌سیمی ئێواره‌یه‌كی به‌هاریی ده‌كه‌وتینه فهزایێك به ناوی سه‌فه‌ر ..
دۆگما یان راستگۆ بووین؟ خۆمان چه‌واشه ده‌كرد یا ده‌چووینه نێو حه‌قیقه‌ت؟ .. ئێسته‌یش دره‌نگانێ ده‌ستی كۆنیاك و فهلو ڤۆدگا و مه‌رگ و تهكیله ده‌گرین و تاوێ له باڕه‌كان و دواتر له‌به‌رده‌م چوارڕیانی گهلهریهكان بۆ ده‌مێ په‌نهانی عاتیفه پڕووكاوو، دڵه شهقبووهكانمان به نهێنی لای گوێچكه‌ی شه‌و دهدركێنین و، به نه‌ستیش تا لای گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌وانی تهخهییول گزنگ ده‌فرۆشین. ئێمه خۆمان ده‌خه‌ڵه‌تێنین و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یش هاتین، خه‌ڵه‌تاندن حه‌ڵقه‌یه‌كی ئهڵماساوی له‌ززه‌ته .. ئه‌وه‌یان زه‌مه‌ن فێری كردین و هه‌ر ئاواش له ته‌مه‌ن فێربووین .. ببوورن گوناحی من نیه……