بزوتنه‌وه‌ی كریكاری كوردستان و ئومێدێك بۆ بنیادنان
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابرودودا سێ ڕووداوی جیاواز كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری كوردستانه‌وه هه‌بوو ڕوویدا، ئاورٍِدانهوهیهكی خێرا له‌م سێ ڕووداوه‌و پیكه‌وه گریدانهوهیان ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌و كاسانه‌ی كه داكۆكیكردن له‌ماف و داخوازیه‌كانی چینی كریكار به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ده‌زانن بخاته به‌رده‌م پرسیارگه‌لێكی نوێوه وماندوبوونێكی زیاترمان لێ ده‌خوازێت، به‌تایبه‌ت له‌مباره‌وه ڕێكخروای كریكارانی بیناسازی كوردستان وه‌ك ئومیدیكی گه‌وره بۆ چینی كریكار، كه‌هاوكات هه‌وێنی خولقاندنی ئه‌م نووسینه‌ی منیشه، دیاره چاوهرانیهكی منیش گه‌وره له رۆلی ئه‌م ریكخراوه ده‌كریت ، وه‌ك پشت و په‌نای چینی كریكاری كوردستان. بۆیه جیگه‌ی خۆیه‌تی لهپهیاگای ئه‌م ڕێكخراوه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین وه‌ك ڕووداوی یه‌كه‌م.
ڕووداوی یه‌كه‌م پێكێهنانی ڕێكخراوی كرێكارانی بیناسازی كوردستان بوو كه‌پاش كاروماندبوونیكی زۆری ژماره‌یه‌ك له هه‌لسوراوان و رابه‌رانی كریكاری سه‌رئه‌نجام له‌به‌رواری 29 ته‌موزدا ئه‌م ریكخراوه پیكهات، ئهههنگاوی یه‌كه‌مدا ئه‌م ڕیكخراوه به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی چینی كریكار له‌ده‌وری خواست و داوكاریهكانی خۆیان و به‌ده‌ستهینانی مافه‌كانیان پییان خسته مه‌یدانی كار‌و تیكۆشانه‌وه…
ڕووداوی دووه‌م مانگرتنی كرێكارانی كۆمپانیای نه‌وتی شێواشیۆكی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق بوو، كه‌له ڕۆژی یه‌كی ئابدا سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌ستیان دایه مانگرتن به‌مه‌به‌ستی باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی ڕۆژانه‌یان و ده‌سته‌به‌ر كردنی چه‌ند داواكاریه‌كی له‌چه‌شنی قیرتاوكردنی جاده‌و ڕاكێشانی كاره‌باو بۆ شوێنی ژیان و هه‌روه‌ها داوای سه‌رفكردنی پاره‌ی پترۆ دۆرلارو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و جیاكاریانهیان كرد كه له‌گرێبه‌ستی كاره‌كانیاندا هه‌یه …ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كرێ بووترێ كه له‌بارو دۆخی ئه‌م سالانه‌ی دوایدا كه‌م وێنه بوو وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك لهخۆرێكخستن و هه‌نگاو ههلهێنانهوهی چینی كریكار له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت…
ڕووداوی سێهه‌م ئه‌وه بوو كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی تری لیسته‌كانی سه‌وزو ئۆپۆزسیون سووكایه‌تیه‌كی له ڕاده‌به‌رده‌ر ناشیرین و نه‌شیاویان كرد بهكریكارانی ته‌باخ. كه‌هاوكات كۆمه‌لێك له هه‌لسوراوی كومۆنیست وكه‌سانی ئازادیخواز كاردانه‌وه‌یه شایسته‌یان ئه‌نجامداو ده‌ستبه‌كاری ڕاگه‌یاندنی كه‌مپینێك بوون دژ به‌و بێ ڕێز‌و سوكایه‌تی كردنه به كرێكارانی كوردستان كرا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
ئه‌م رووداوانه‌وه چۆن پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌ین ؟
پێكهینانی ڕێكخراوه‌ی كرێكارانی بیناسای ته‌نیا هیوایه‌ك نیه بۆ ڕێكخراوكردنی كرێكارانی كوردستان له ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیاندا، به‌ڵكو هاوكات هه‌نگاوێكیشه بۆ پێكهێنانی ئاڵوگۆریَِكی جدی له‌سه‌ر ژیان وگوزه‌رانی چینی كریكاری كوردستان. كه‌واته ئاسایه ئه‌وه بهفهرزبگرین هه‌رشتێك په‌یوه‌ندی به ژیان و گوزه‌رانی ئه‌م چینه‌وه هه‌بێت، ئه‌م ڕێكخراوه له‌سه‌نگه‌ری داكۆكردنهوه به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك بۆ خۆی شك ده‌بات وهه‌نگاوی به‌كرده‌وه ده‌نیت بۆ دهخالهتگهریهكی ڕۆشنی هه‌مه‌لایه‌نه له ژیان وگوزه‌رانی چینی كرێكاری كوردستاندا. خالیكی به‌هێزی ئه‌و مانگرتنه له‌وه‌دا بوو كه‌هاوكات چه‌ندین ڕێكخراوی گریكاری له‌هه‌ندی له‌ولاتانی ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له داخوازیه‌كانی كریكاران هاوپشتی خۆیان بۆ داكۆكیكردن لهخواستهكانی كرێكارانی مانگرتوو ڕاگه‌یاند… كه ئه‌م جۆره هاوپشتی كردنه‌ش ده‌توانێت ههلقهیهكی گرنگ و به‌رچاوی پێشرهویهكانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری كوردستان بێت. به‌بڕوای من گرنگیه‌كی به‌رچاوی ئه‌و مانگرتنه له‌وه‌دایه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران له‌و كۆمپانیایه‌دا هه‌بووبێت به‌لام كرێكاران به‌جۆرێك ده‌ستیان بردوه بۆ شێوازیكی سه‌ره‌تای له‌كاری ڕێكخراوی بوون وبه‌شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتوو داواكاریه‌كانیان خستووه‌ته بهردهستو دواتر ده‌ستیانكردوه به مانگرتن. ئه‌وه‌ی كه ئایا ئاكامی ئه‌و مانگرتنه به‌كوێ ده‌كات و تاچه‌ند ئیمكانی ئه‌وه هه‌یه كه داخوازیه‌كانی كرێكاران جێبه‌جی بكریت په‌یوه‌ندی به به‌ردوام بوونی ئه‌و خه‌باته‌و هاوكێشهكی سیاسیه‌كانه‌وه هه‌یه،
به‌لام به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگرتنه خاوه‌نی ڕێكخراوێكی كرێكاری خاوه‌ن ڕابهرانێكی كرێكاری به‌ئه‌زموونی وه‌ك رابه‌رانی ڕێكخراوی بیناسای بوونایه، نه‌ك هه‌ر به‌راده‌یه‌كی زۆر دلخوشتر بووم به سه‌ركه‌وتنی مانگرتنه‌كه‌یان و ئه‌نجامه‌كانی به‌لكو پشگیریه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕێكخراوه‌ی هه‌نده‌رانی ده‌كرده سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دروستكردنی پردێكی به‌هێزی هاوكاری و هاوخه‌باتی له‌نیوان كرێكارانی كوردستان و ولاتانی تری جیهاندا. كه ئه‌م په‌یوه‌ندیه ڕاسته‌خۆیه له‌نێوان ڕێكخراوه كرێكاریه‌كانی كوردستان به‌جیهانی ده‌ره‌وه لایه‌نكی گرنگ ، هاوكات لاوازی كاری ئێمه كه‌ده‌بێت پڕبكرێته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه سه‌رباری هه‌ر ئاسته‌نگیه‌ك به‌لام ده‌بین ڕابه‌رانی كریكاری له‌ولاتانی دراوسیمانهوه به‌تایبه‌ت له ئیرانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو كار ئه‌م په‌یوندی و هاودنگه به‌دی دهكریًَت و زۆرجار شاهیدی ئه‌وه ده‌بین كه هه‌ندێ لهریَِكخراوه كرێكاریه‌كانی ولاتانی ئه‌وروپا بۆ پشتگیری كردن له كریكارانی ئیران ته‌نانه‌ت پیتیك و مانگرتن و خۆپیشاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هاوكات گویبیستی په‌یام و داوكاریهكانی تری رابهرانیكی كریكاری وه‌ك ( ئهسانلۆ. محمود سالحی، ڕه‌زا ڕخشان… وچه‌ندین ڕابه‌رانی تر ده‌بین كه‌نه‌ك ته‌ینا سهندیكاو ڕێكخراوه كرێكاریه‌كانی جیهان پشگشیریهكی زۆر گه‌وره‌یان لێده‌كه‌ن، به‌ڵكو پارسه‌نگی ده‌خاله‌تگه‌ری ئه‌و ڕێكخراوه كرێكاریانه‌ی جیهان كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی له به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی دهستدریژیهكانی حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی بۆ سه‌ر چینی كریكاری ئیران، كردوه.
كه‌واته ڕێكخراوی كرێكارانی بینسازی چۆن ده‌توانێت هه‌نگاوێكی به‌كرده‌وه بنێت بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و پێگه‌یه له گه‌رماوگه‌رمی ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆژانه‌ی كوردستاندا ؟
پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد سه‌رۆكی په‌رله‌مان وچه‌ند ئه‌ندامی لیستی ئیسلامیه‌كان ویه‌كیه‌تی پێیان له‌هه‌مان زه‌لكاو ناوه‌و به‌هه‌مان شێوه سووكایه‌تیه‌كی گه‌وره‌یان به كرێكارانی ته‌باخ كردوه. كه دیاره ئه‌م سوكایه‌تی كردنه له‌لایه‌ن كومۆنیستهكان و كه‌سانی ئازادیخوازه‌وه بێ وه‌لام نه‌ماوه‌ته‌وه له ئیسته‌دا كه‌مپه‌ینێكیان بۆ راوه‌ستانه‌وه دژ به‌و هه‌ڵویسته به‌رپاكردوه. جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا ئه‌وه بڵین به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ڕێكخراوی بیناسازی له‌سه‌ر بنچینه‌ی سونه‌تی سه‌ندیكالیستی دروست نه‌بووه‌و تا ته‌نیاوته‌نیا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی كریكارانی هاوپیشه‌ی خۆیاندابن، به‌ڵكو له‌ڕاستیدا داكۆكیكردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو چینی كرێكاری كوردستان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ده‌زانن. كه‌واته جێگه‌ی خۆیه‌تی له ئێسته‌دا ئه‌م ڕێكخراوه بێته جه‌مسه‌رێكی كارا‌و به‌هێزی ئه‌م كه‌مپینه‌وه له‌هه‌ر شكل وشێوازیكی شارستانی وپیشكهوتوانهی له‌چه‌شنی ئیمزاكوكردنهوه ڕاگه‌یاندن و نامه‌ی ناره‌زایه‌تی، خۆپیشاندان وپیتیك … تابتوانن جولانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له كوردستاندا به‌رپا بكه‌ن بۆ پاشهكشهپێكردن به په‌رله‌مان وپه‌رله‌مانتارانی كوردستان كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای لێ بووردن لهكریكارانی ته‌باخ و هه‌موو خه‌لكی كوردستان بكه‌ن و جیدی ڕێگه نه‌درێ له هۆلی په‌رله‌مان و بنكه‌و باره‌گای هیچ حزب لایه‌نیكی سیاسیه‌وه سووكایه‌تی به خه‌لكی كوردستان بكریت.هه‌نگاوێكی تری كارا‌و گرنگ له‌مباره‌وه، هاوكات بانگه‌وازی رێكخراوه كریكاریه‌كانی جیهان بكرێت بۆ ناره‌زای ده‌برین دژ به‌م هه‌لویست و سوكایه‌تی كردنه‌ی په‌رله‌مان به كریكارانی كوردستان. كه دیاره ئه‌م بانگه‌وازه ده‌توانیت دهستپیشكهریهكیش بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه گه‌وره‌ی كه له‌نیوان چینی كریكاری كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی كریكاری ولاتانی تری جیهان.
ئه‌مه له‌كاتیكدایه كه هاوكات ئه‌م هه‌نگاوه ده‌توانێت ده‌خاله‌تگه‌ری ریكخراوی بیناسازی دژ به‌م قسهوقسهلوكانهی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له ئاستیكی به‌رزدا ببینریته‌وه. چونكه له راستیدا جیاواز له‌وه‌ی كه ئه‌م دهخالهتگهریه ئه‌ركی سه‌رشانی ڕێكخراوه‌ی كریكارانی بیناسازیه، هاوكات سه‌رتاسه‌ری كردنه‌وه‌ی كه‌مپینێكی له‌م جۆره ته‌نیا له‌توانای وه‌ها ڕیكخراویكدایه كه له‌شوێنی كار‌و ژیانی كریكاراندابیت، له كۆلان و شه‌قام و مه‌یدانی كاردا له‌به‌شه جۆربه‌جۆره‌كانی ناوچینی كریكاردا حزوری هه‌یه‌و ده‌توانیت ئه‌گه‌ره‌كانی كۆمه‌لایه‌تی كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌مپینه شۆربكاتهوه بۆ ناو ناخی كریكاران و زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان و به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی ته‌وای داواكاریه‌كانی ئه‌م كهمپهینهو پاشهكشهپیكردنی ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی كه په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئه‌مڕۆ بێ باكانه ده‌یبه‌خشنه‌وه.به‌رپاكردنی جولانه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره ده‌توانیت هیوایه‌كی گه‌وره‌ش بدات به چینی كرێكاری كوردستان، كه كرێكاران ته‌نیا كۆمه‌لیك كه‌سانی پهراكهندهو به‌سته‌زمان و دهستهمۆنین كه بۆ دابینكردنی بژوی ژیانی رۆژانه‌یان ناچاربن مل بده‌ن به‌هه‌رجۆره سوكایه‌تی پیكردنیك، ئه‌واتا ئه‌مڕۆ ڕێكخراوێك پێی ناوته مه‌یدان كه‌خۆی به به‌رپرس و ته‌ره‌ف ده‌زانیت له به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو ئه‌و كیشه‌و كۆسپ ته‌گه‌رانه‌ی به‌رۆك به چینی كریكاری كوردستان ده‌گرێت.بۆیه ده‌بێت به‌م هێزه‌وه قۆناغی سوكایه‌تی كردن به كریكاران كۆتای پیبَهێنرێت و ئه‌م ده‌سه‌لاته چۆن بۆ ڕێزلینان لهحورمهتی هه‌ر به‌رپرس و پهرلهمانتارو وه‌زیرو سه‌رۆكدا باس له یاسای پیشلیكاری ده‌كات ئه‌وا به‌هه‌مان شیوه بۆ كریكاریكاران به‌رهه‌مهێنه‌ران و بنیادنه‌رانه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌م كۆمه‌لگایه واته ئه‌و چینه‌ی كه زۆربه‌ی زۆری خه‌لكی كوردستان پێكدێنن ده‌بێت ڕێز قایلبن ونابێت ڕێگه بدرێ كه پله‌و پایه‌و ده‌سه‌لات بكرێته پێوانه‌ی جیاكاری بۆ دیاریكردنی حورمه‌ت و كه‌سایه‌تی ئینسانه‌كان له‌م كۆمه‌لگایه‌دا !
ریبوار عارف
rebwar.arif@ hotmail.com