
تێڕامان له(لێو)ی یار, له غه‌زه‌له‌كانی ناو فه‌رهه‌نگی مه‌حوی دا
كه‌بێ لێوی له‌سه‌ر لێوم بنی ,رۆحم له‌سه‌ر لێوه
كه‌لێوی لابه‌رێ,ئه‌ڵبه‌تته رۆحم ده‌رده‌چێ پێوه
(مه‌حوی)
ئه‌وه‌ی لای ئێمه زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه تا ئێستا نه‌مان توانیوه وه‌ك پێویست سود له ڕابردوومان وه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌مان پته‌وتر و رۆشنگه‌رانه تر بێت, له‌هه‌موو ئه‌و جه‌مسه‌رانه‌ی كه رابردوو پێان كۆتایی دێت ئاماژه‌یه‌كیان تێدایه بۆ زیاتر و داهاتوو,به‌لام ئه‌وكاته‌ی كۆتای ئه‌و جه‌مسه‌رانه فه‌رامۆش ده‌كه‌ین و ده‌گه‌رێن به‌دوای فۆرمێكی نوێ‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی جارێكی تر نه مه‌عریفه‌مان هه‌بێت به درێژای جه‌مسه‌ره‌كانی پێش خۆمان ونه ئاگاداری ئه‌و هه‌موو هێزه گه‌وریه بێن كه له جه‌مسه‌ره فه‌رامۆش كراوه‌كه‌دا بوونی هه‌یه , له‌كاتێكدا كۆتایمان هێنابێ به نهێنی مرۆڤه به‌تواناكانی میلله‌تی خۆمان و ئیش له‌سه‌ر جورایه‌تیه‌كی پاشاگه‌ردانی بكه‌ین و له‌كۆتایشدا نامه‌یه‌كی بێ سه‌ره‌تاو كۆتایمان بۆ ده‌مێنێته‌وه, ره‌نگه‌له‌چه‌ندین عه‌یامدا میلله‌تێك مرۆڤێكی تیا هه‌ڵكه‌وێ, كه ئه‌و مرۆڤه ئاسایی نه‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پێش نه‌وه‌ی خۆی و دوای خۆشیه‌وه هێزی دركپێكردن و لێدوان و تێرامانی له ئاستێكی بالادایه,ئه‌م ڕه‌وشته خودا به‌مرۆڤی به خشیوه ناوێكی ئایینی و فۆرمێكی ئایینی ئه‌و مه‌یدانه‌ی قۆرخ كردوه ئه‌و فۆرمه كورتكراوه‌ته‌وه بۆ پیاوانی ئایین دۆست و زاهیده‌كان,رونتر بڵین ئه‌م فۆرمه‌ی مرۆڤ له ئاییندا بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كان دانراوه,گه‌ر زۆر نه‌چینه قوڵای ئه‌و بابه‌ته‌و له مه‌به‌ستی سه‌نته‌ر دوور نه‌كه‌وینه‌وه ,پێویسته زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه جه‌و هه‌ریه بدوێن كه ئایا مرۆڤی كورد تاچه‌ند توانیویه‌تی له پیاوه‌به‌تواناكانی خۆی سود وه‌رگرێ,به‌بۆچونی من ئه‌و بابه‌ته ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن هه‌ندی كه‌سه‌وه جار جار وروژێنراوه به‌لام تائێستا نه‌چۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌فراندنی لێبكه‌ویته‌وه ,نه‌خراوه‌ته ناو لێكۆلینه‌وه پلان رێژی جدی بۆ نه‌كراوه,میلله‌تی كورد خاوه‌نی پیاوێكه كه توانایه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری هه‌بوه له نه‌خشاندن و ره‌وانبێژو مێژوو مه‌عریفه‌دا,ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه له ناو میلله‌تی یۆنان بوایه بێگومان یه‌كێك بوو له خواوه‌نده هه‌ره گه‌وره‌كان,ئه‌وه (مه‌حوی)ه,كه تائێستا نه‌توانراوه له‌ئاست ئیشه‌كانی دا خاوه‌نی شرۆڤه‌یه‌كی دروست و پێویست بین ,من ته‌نها مه‌به‌ستمه له خاڵكی بچوكی ره‌وانبێژی و تێرامان و ئه‌فراندن و گه‌وره‌ی هێزی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه گه‌وریه بدوێم,ئه‌مه‌وی شتێكی تایبه‌ت به‌و پیاوه رونبكه‌مه‌وه كه‌ره‌نگه ئه‌م هه‌وڵه‌ی من له ئاستی پێویستدا نه‌بێ به‌ڵام سه‌رسامیم بۆ ئه‌و پیاوه بۆ هه‌موو هه‌نگاوێكی, ناچاریان كردم ,مرۆڤ ده‌كرێ سه‌رسام بێت به زۆر شت,ئه‌وشتانه‌ی سه‌رسامی به‌مرۆڤ ده‌به‌خشن جیاوازن ,هونه‌ری سه‌رسام بوونیش باسێكی تره چونكه ئه‌و بابه‌ته زۆر هه‌ڵده‌گه‌رێ ,مرۆڤ وادروست بوه كه سه‌رسام بوون تیادا پێش مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه,به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌م پێدا جۆرایه‌تی مرۆڤه‌كان جۆرایه‌تی سه‌رسامیان دروست كردوه لێره‌دا من زۆر سه‌رسامم به مه‌حوی به‌گشتی و به تایبه‌تی له‌و تێگه‌یشتنه‌ی مه‌حوی هه‌یبوه به‌رامبه‌ر به(لێو)ی یار,مه‌حوی ئه‌و شاعیره‌گه‌وره‌یه‌ی كورده كه من حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو كاره‌كانی ناو بنێم فه‌رهه‌نگی مه‌حوی,ئه‌و فه‌رهه‌نگێكی گه‌وره‌ی خوڵقاندوه له‌رێگه‌ی شیعره‌كانیه‌وه ,ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی مه‌حوی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه,ده‌كری بچوێنری به‌كۆماره‌كه‌ی ئه‌فلاتوون به‌وه‌رگرتنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كان و جیاوازیه‌كانی هه‌ردوو ژینگه‌و سه‌رده‌م,له فه‌رهه‌نگی مه‌حویدا باس له‌زۆر جومگه‌ی گرینگی مێژووی وئه‌ده‌بی و كۆمه‌لایه‌تی و فه‌لسه‌فی كراوه,له فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا به‌ته‌واوی تایبه‌ت مه‌ندیه‌تی مه‌حوی دیاره,ئه‌فراندنه‌كانی به‌روونی دیاره,ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌و فه‌رهه‌نگه‌دا زۆر تێدا سه‌ركه‌وتوبوه,دژوه‌ستانه‌وه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو شتێكی باوی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌كرێ ئێمه له‌رێگه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌وه به فۆرمێكی سه‌رنج ئامێزی یاخیبوون ئاشنا بین,مرۆڤ و یاخیبوون و كاری سه‌ركێشی له فه‌رهه‌نگی مه‌حویدا ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی دراوه‌تێ كه شارێگه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو پوچیه‌كانی زه‌مانه ,خۆشی كردۆته ئه‌زموون بۆ پاڵپشتی تێرامان وقسه‌كانی,خوینه‌ر به‌رونی هه‌ست به‌و یاخیبوونه ده‌كات كاتێ ژیان و به‌ر هه‌می ده‌خوێنێته‌وه,ئه‌و له‌و فه‌رهه‌نگه‌دا هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئه‌فرێنه‌ری تێدایه,ئه‌وه‌ی به‌درێژای چه‌ندین سه‌ده قسه‌ی له باره‌وه ده‌كرێ ,مه‌حوی دێت له ئه‌زمونێكدا نیشانی ده‌دا كه مرۆڤ و نیشتیمان ده‌كرێ زۆر په‌یوه‌ندی به‌یه‌كیان ببه‌ستێته‌وه,وه ئه‌زموونێكی ده‌ژه ناسیۆنالیزمی بوونی هه‌یه له فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر مه‌حوی خستۆته مه‌یدانێكی جیهانی و فراوانه‌وه بۆ ئه‌و راستیه‌ی كه زۆرینه‌مان ناسیۆنالیستیمان ده‌به‌ستینه‌وه به كۆله‌كه‌یه‌كی گرینگی ژیان كه بێ ئه‌و كۆڵه‌كه‌یه بینای مرۆڤ ده‌روخێت,ئه‌و نه‌هاتوه خۆی بكاته قوربانی خاك وه‌ك نالی,ئه‌و به‌دیدو بۆچونێكی ته‌واو سه‌ربه‌ست له‌مه‌ر ئه‌م بابه‌ته به ناراسته‌وخۆی نیشانی ده‌دا كه‌من وه‌ك نالی نیم بۆ نیشتیمان,زۆر شتی گرینگترو شرۆڤه‌ی ورتر پێویسته بكرێ بۆ ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی مه‌حوی ,من زۆر مه‌به‌ستمه له به‌شێكی سه‌رنج راكێشی ئه‌و فه‌رهه‌نگه بدوێم ئه‌ویش ,گرینگی (لێو)ی یاره له غه‌زه‌له‌كانی مه‌حویدا,تێروانین و تێگه‌یشتنی مه‌حوی بۆ لێو ,مه‌حوی به چ به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌و هه‌موو ره‌هایه‌تیه ئه‌به‌خشێت به (لێو) ی یار له كاتێكدا وه‌ك ده‌زانین (لێو)ی یار به‌قه‌د (چاو) و ئه‌ندامه‌كانی تر, لای غه‌زه‌ل نوسه‌كانی تری ئه‌و سه‌رده‌م و ئێستاش به ناوخۆ‌و بیانیه‌وه جێگه‌ی وێنه‌و ته‌فسیر نه‌بوه,مه‌حوی هاتوه فۆرمێكی ته‌واو باڵای به خشیوه به لێوی یار,ئه‌و له‌و وێنه‌و تێرامانه‌ی بۆ لێوی یار ئه‌وه‌نده قولبۆته‌وه تائه‌وراده‌یه‌ی كه رۆحی پیاو یابڵێن عاشق ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌لاتی لێوی یاره‌وه(مه‌عشوق), وه‌ك ده‌ڵێت,كه‌بێ لێوی له‌سه‌ر لێوم بنی رۆحم له‌سه‌ر لێوه\كه‌لێوی لابه‌رێ,ئه‌ڵبه‌ته رۆحم ده‌رده‌چێ پێوه.(1)ئه‌م نمونه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین لێو له فه‌رهه‌نگی مه‌حوی دا له چ پله‌یه‌ك دایه,رۆح وه‌ك به‌رزترین به‌های بوونی مرۆڤ ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌لاتی لێوه وه ,به‌ده‌ر له‌وێنه‌ی گشتی شیعره‌كه مه‌حوی دژه‌باوانه ڕه‌فتاری كردوه له غه‌زه‌له‌كه‌یدا ئه‌وه‌نده به‌های به‌لێوی یارداوه تا ئه‌وه ئاسته‌ی كه ئاسته ساده‌كانی بالابوون ده‌بڕێت و مردن ده‌بێته كۆیله‌ی لێو ی یار,مه‌حوی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌ریته دینیه‌كان ده‌به‌زێنێت و رایده‌گه‌یه‌نێ لێو ی یار بكوژه,هه‌ركاتێ بیه‌وێ ده‌توانێ جڵه‌وه‌ی رۆحی عاشق بخاته ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیه‌وه, ئه‌مه‌ش له‌چه‌ند شوێنی تر دا ئه‌و به‌ها بالایه‌ی لێوی یار دووباره‌ده‌كاته‌وه,وه‌ك ئه‌وه‌ی له شوێنێكی تردا ده‌ڵێت,كه‌ی به‌له‌عل و گه‌وهه‌ر ئه‌و لێوه و ددانی دانیشان \ئه‌و ره‌هه‌نده‌ی شاخه,ئه‌م خۆشاره‌وه‌ی ژووری صه‌ده‌ف,(2)ئه‌مه‌ش واتا هه‌ركاتێ یار لێوی ده‌ركه‌وێ له‌عل و گه‌وهه‌ر ئاواره ده‌كات,جارێكی باڵابوونی لێوه لای مه‌حوی,ره‌نگه نهێنی ئه‌وه گه‌وره‌تربێت له‌وه‌ی كه‌من باسی ده‌كه‌م به‌لام من زیاتر ئه‌و سه‌رسامیه‌ی خۆم نیشان ده‌ده‌م به‌رامبه‌ر تێگه‌یشتنی مه‌حوی بۆ لێوی یار, له زۆرینه‌ی غه‌زه‌له‌كانی فه‌رهه‌نگی مه‌حویدا ئه‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت كه كارامه‌یه‌كی بێ ئه‌ندازه بوونی هه‌یه له دروست كردن و به‌خشینی وێنه‌ی ئایدیاڵی,لێو له شاری یۆتۆپیایی مه‌حویدا پێناسه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه,جارێكی تر لێو ی یار ,ده‌بێته سوپه‌رمان و هه‌ڵده‌ستێت به تێكدانی عه‌قڵ ی خه‌لق,ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنج راكێشه ئه‌و هه‌موو سوپه‌رناچراڵه‌یه(supernatural),كه لێوی مه‌عشوق نیشانی ده‌دات,وه‌ك ئه‌وه‌ی له شوێنیكی تردا مه‌حوی ئه‌وه به‌روونی نیشان ده‌دا كه هه‌ركاتی لێوی یار پێبكه‌نێ ئه‌وا خه‌ڵك شێت ده‌بێت.شێت بوونی خه‌ڵك به‌و هێزه ئه‌فسوناویه‌ی كه له لێوی یاردا هه‌یه,جارێكی تر به‌خشینی ره‌هایه‌تیه‌كی زۆر فراوان و توانایه‌كی خه‌یاڵیه, به فۆرمی لێوی یار,هه‌روه‌ك ده‌ڵێت,كه‌ده‌ستت بۆ له‌سه‌ر سه‌ر نێ,سه‌ر و ماڵت به‌غاره‌ت چو\كه‌لێوی پێكه‌نێ ,عاله‌م ده‌كا سه‌رشێت و كالیوه,(3).مه‌حوی ئه‌و شاعیره‌یه كه ناكرێت به‌تانها ته‌فسیرێك له ته‌لیسمی شیعره‌كانی رزگارت بێت به‌لام ئه‌وه‌ی من هه‌ستی پێده‌كه‌م له ئاراسته‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌یه كه غه‌زه‌لی مه‌حوی رۆچونێكی بێئه‌ندازه‌ی تێدایه له نه‌خشاندن و دروست كردنی مه‌مله‌كه‌تێك بۆ عاشق و مه‌عشوق,له‌و مه‌مله‌كه‌ته‌دا لێوی یار فه‌رمان ره‌وایه به‌سه‌ر هه‌موو شته‌كانی تری ئه‌و مه‌ملله‌كه‌ته,ئه‌وه‌ی لێوی یار ئه‌نجامی ده‌دا توانایه‌كی ئیلاهیه‌و كوفرێكی ره‌هایه له فۆرمه دینیه‌كه‌دا كه خوا خۆی ئه‌و قودره‌ته‌ی پێبه‌خشیوه,ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاوێكه ته‌واو شاره‌زای ئاینه‌و شیعره ئاینه‌یه‌كانیشی له ئاستێكی ئه‌وه‌نده بالادان كه سه‌رسامی به هه‌موو لایه‌ك ده‌به‌خشن,به‌لام بازنه‌ی حه‌رام و حه‌ڵاڵی ئاین نه‌یان توانیوه سنورێك بۆ غه‌زه‌له‌كانی ئه‌و پیاوه دابنێن,مه‌حوی له شوێنێكی تردا باس له‌وه ده‌كات كاتێ لێوی یار ده‌رده‌كه‌وێ هه‌موو دڵداران گێژ ده‌بن,عاشقان سه‌رمه‌ست ده‌بن ,جارێكی تر به‌خشینی وینه‌یه‌كی تره به لێوی یار كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه عاشقان سه‌رخۆش بكات و ئاگایان له دونیا نه‌منێت بچنه بازنه‌ی سه‌رخۆشان,وه‌ك ده‌ڵێت,تا له‌ده‌وری لێوی ئاڵی خه‌تتی سه‌بزی بو عه‌یان\عاشقانی جومله وه‌ك به‌نگی ده‌بینم گێژو وێژ(4),به‌هه‌مان شێوه جارێكی تر مه‌حوی ئه‌و راستیه تۆخ ده‌كاته‌وه كه توانای لێوی یار ئه‌وه‌نده‌یه كه هێزێكی ئیلاهی له پشته,ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر باڵابوونی لێوه له فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا,مه‌حوی له شوێنێكی تر دا بریارێكی گه‌وره‌تر ده‌دات و به‌پێ ئه‌و بریاره هه‌موو ئه‌و ئازار‌و نه‌هامه‌تی و ئافاته‌كانی عاشقان ده‌به‌ستێته‌وه به دكتورێك كه ده‌توانێ ده‌ردی عاشق چاره‌سه‌ر بكات,بێگومان ده‌ردی عاشق لای زۆرینه‌ی شاعیره‌كان ده‌رمانی جیاواز جیاوازی هه‌یه ,به‌لام ئه‌و ده‌رمانه‌ی مه‌حوی بۆ ده‌ردی عاشق دیاری ده‌كات جیاوازه و شتێكی تازه‌یه بۆ ئه سه‌رده‌م,مه‌حوی رایده‌گه‌یه‌نێ كه تاكه ده‌رمان بۆ عاشق لێوی یاره,لێوی یار ده‌توانێ ئه‌و ده‌رده چاره‌سه‌ر بكات,ئه‌گه‌ر به وه‌رگرتنی پێگه‌ی گه‌وره‌ی كه‌سێكی ئاینی وه‌ك مه‌حوی, ئاسان نیه ئه‌م غه‌زلانه‌ی مه‌حوی ته‌نها ته‌فسیرێكیان بۆ بكرێت چونكه هه‌ندێ له رۆشنبیران ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌ی له غه‌زه‌لی مه‌حوی بۆ لێو دانراوه ده‌به‌سترێته‌وه به فۆرمه ئایینیه‌كه‌ی,مه‌حوی جیاواز له هه‌ر كه‌سێكی سه‌رده‌می خۆی تێرامانی تایبه‌تی نیشانداوه بۆیه ئاسان نیه به شرۆڤه‌یه‌ك له ده‌ست نهێنی شیعره‌كانی رزگارمان بێت,وه‌ك له‌م دێره شیعره‌دا ئه‌وه پشت‌راست ده‌كاته‌وه كه ته‌نها لێوی یار ده‌توانی ده‌ردی عاشق چاره‌سه‌ر بكات وه‌ك ده‌ڵێت,عیلاجی ده‌ردی عاشق بۆته خاصه‌ی ئه‌و ده‌م و لێوه\شیفای ئه‌مڕازی سه‌ودا خاصیه‌ت,چه‌شمه‌ی عه‌سه‌ل,چارێ.(5).مه‌حوی له زۆر شوێنی تری غه‌زه‌له‌كانی دا ئه‌وه‌ی دوپات كردۆته‌وه,به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه لێو بۆ ئه‌و به‌هایه‌یی وه‌رگرتوه ؟ئه‌م پرسیاره ره‌نگه نه‌توانرێ ته‌نها به شرۆڤه‌یه‌كی ساده‌ی شیعره‌كانی وڵام بدرێته‌وه به‌ڵكو پێویسته ئه‌وه بزانرێ ئه‌وه یه‌كێكه له‌و داهێنانانه‌ی كه‌مه‌حوی خاوه‌نیه‌تی جیا له شاعیره كانی سه‌رده‌می خۆی,مه‌حوی له‌و نمونانه‌ی سه‌ره‌وه باسێكی بۆ (ئه‌وی) به‌رامبه‌ر كردوه,یا بڵین وینه‌و ده‌رمان و چاره‌سه‌رو قودره‌تی لێوی یاری بۆ عاشقان شیكردۆته‌وه به‌لام دواجار خۆی پێناگیرێ خۆی ده‌خاته ناو هاوكێشه‌كه‌وه,رایده‌گه‌یه‌نێ قوربانی یه‌كه‌م منم بۆ لێوی یار ئه‌مه‌ش جارێكی تر دڵَنیاكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌یه‌تی له حه‌قیقه‌تی هێزی بێسنوری لێوی یار وه‌ك ئه‌وه‌ی له شوێنێكی تردا رایده‌گه‌نێت كه مردنم لا ئاساییه له حه‌سره‌تی لێوی یار,ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه كه مه‌حوی له‌به‌رامبه‌ر لێوی یاردا ئاماده‌یه ته‌سلیمی ته‌لیسمی مردن بێت,مردن بۆ مه‌حوی ده‌چێته بازنه‌ی فه‌خره‌وه ئه‌گه‌ر له حه‌سره‌تی لێوی یار بێت ,ئه‌مه‌ش گومانمان لادروست ده‌كات كه ئه‌و هه‌موو دڵنیایی و خۆبه‌خت كردنه‌ی بچێته فۆرمێكی ڕه‌های غه‌زه‌له‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ پێگه ئاینیه‌كه‌ی بكه‌ین وه‌ك ده‌ڵێت,ده‌ترسم گه‌ردی خوێنی من له شیشه‌ی گه‌ردنت نیشێ,\وه‌گه‌رنا غه‌م نیه بمرم له‌حه‌سره‌ت لێوی مه‌یگونت.(6) .زۆر نمونه‌ی تر له ناو غه‌زه‌لی مه‌حوی دا بوونی هه‌یه ,كه ئه‌و راستیه تۆخ ده‌كاته‌وه له‌باره‌ی تێگه‌یشتنه تایبه‌تیه‌كی مه‌حوی بۆ لێو,مه‌حوی ته‌نها لێره‌دا ئه‌وه نیه وه‌ك هه‌ر شاعیرێكی تر ته‌سلیمی هه‌موو ئه‌و كۆت و به‌نده شیعری و سه‌رده‌میانه‌ی خۆی بوبێت,به‌ناچاری به‌شی غه‌زه‌لی خستبێته نێوشیعره‌كانیه‌وه ,من پێم وایه ئه‌وه‌ی مه‌حوی ناچاركردوه غه‌زه‌ل بنوسێ ئه‌و توانا‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ی مه‌حوی خۆیه‌تی بۆ داهێنان و نه‌خشاندنی پانتایه‌كی تایبه‌ت به غه‌زه‌ل ,ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه مه‌حوی غه‌زه‌لی بۆ نوسیوه سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاواز و تایبه‌ت مه‌نده,مه‌حوی ته‌نها له غه‌زه‌لدا ده‌ستی داهێنكارانه‌ی خۆی نیشان نه‌داوه به‌ڵكو له شیعره‌كانی تریشی به هه‌مان توانا‌و هێز خاوه‌نی داهێنانه ,ئه‌وه‌ی تائێستا نه‌كراوه ئه‌وه‌یه كه نه‌توانراوه شرۆڤه‌ی شیعره‌كانی بكرێت تاوه‌كوو داهێنانه‌كانی ئه‌و پیاوه‌مان بۆ ده‌ركه‌وێ,مه‌حوی وه‌ك كوردێك مایه‌وه ئه‌گه‌رنا به‌رهه‌مه‌كانی له ئاستێكی باڵای جیهانی دان به‌به‌راورد به سه‌رده‌می خۆی,ئه‌و خاوه‌نی فیكرێكی گه‌ردونی بوه,شیعره‌كانی له ئاستێكی لۆكاڵی دانین ,شیعره‌كانی هه‌ڵگری چه‌ندین جومگه‌ی فه‌لسه‌فی گرینگن سه‌باره‌ت به هه‌موو بوون,لێره‌وه من پێم وایه ئه‌وه‌ی مه‌حوی كردویوتی شتێكی زۆر گه‌وره‌یه ده‌كرێ خه‌ڵكی ناوخۆ‌و بیانی سودی لێوه‌رگرێ له تێگه‌یشتنه‌كانی به‌رامبه‌ر به ئایین و فه‌لسه‌فه‌ی بوون و مردن.
ئارام شێخ وه‌سانی
Aram_msh@yahoo.com
په‌راوێز:
1. دیوانی مه‌حوی,چاپی دووه‌م,لێكدانه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی,ملا عبدلكریمی مدرس,محمدی مه‌لا كه‌ریم,لاپه‌ره 290
2. هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ره 579
3. هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ره 289
4. هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ره 142
5. هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ره 300
6. هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ره 578
ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 442 بڵاوكراوه‌ته‌وه