سێ هایکۆی کوردی1
مراد ئه‌عزه‌می……
(1)
ده‌فته‌ری شێعری (زه‌وی سه‌خت وئاسمان دوور) به‌رهه‌می ئه‌زموونی ده‌ساڵانه‌ی مارف- ه له‌بواری تاقی کردنه‌وه‌ی فۆرم وشێوازوتێمی جۆراجۆری شێعری. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م دهفتهرهلهکورتهشێعری وه‌ک (کۆچ) را تاکووقهسیدهشێعری (په‌یام)- ی وه‌خۆگرتووه،لهتێمی ئهویندارانهورۆمانسیانهرا تاکووتێمی فه‌لسه‌فی ونیشتمان په‌روه‌ری. ئه‌زموونه‌کانی مارف،له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی شێست وحهفتادا،له‌نێوان چه‌ندین گۆتاری شێعری ئه‌وسه‌رده‌م داهاتۆتهدی. گوتارگه‌لی وه‌ک شێعری فارسی دوا نیمایی (وه‌ک شاملوو،ئه‌خه‌وان سالس،ئه‌حمه‌دی،زیا مووهحیدو…)، شێعری کوردی دواسوارهیی(وه‌ک،چاوهوههڵۆومهلهکشاوئهرشهدی وبێکه‌س وپهشێوو…) وهه‌روه‌ها گوتاری شێعری جیهانی(وه‌ک، پازوپاوندوبیکێل و…) گوتاری شێعری رۆژهه‌ڵاتی(وه‌ک هایکۆکانی ژاپۆنی)، هوشیارو ناهوشیارانه،لهسهرزمان وفۆرم وناوه‌رۆکی ده‌قه‌کانی مارف شوێنی به‌رچاویان داناوه. ده‌کرێ ئه‌م ده‌فته‌ره، به‌ئاراسته‌ی لێکۆڵینهوهودۆزینهوهی شوێن پێی هه‌رکام له‌م گوتارهشێعریانهبخوێنرێتهوهوچۆنیهتی هه‌ڵس وکه‌وتی مارف له‌گه‌ڵ گوتارهکهوتواندنهوهی ئه‌م له‌جیهانی شێعری خۆی داشهن وکه‌و بکرێ. ئه‌وه‌ی ئه‌م وتارهدهبهر دایهبیکاتهههوێنی لێکۆڵینه‌وه‌و تاووتوێ کردنی خۆی، سێ پارچه‌شێعری کورتی ئه‌م ده‌فته‌ره‌یه.
(2)
شوێن دانانی پانتاجۆراوجۆرهکانی به‌شه‌ری لهسهرئهدهب، ره‌وتێکی سرووشتی وحاشاهه‌ڵنه‌گره. هه‌روه‌ک له‌مه‌کته‌به‌کانی (ماتریالیسمی فه‌رهه‌نگی ومێژووخوازی نوێ)دا دێته‌به‌رباس، پێکهاته‌و سیستمه‌کانی پێوه‌ندی ده‌سه‌ڵات وئهندێشهوئایین له‌کۆمه‌ڵگادا،له‌جۆری پێوه‌ندی ماکه‌کان وپێکهاته‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی دارهنگ ده‌داته‌وه. ئه‌م پرێنسیپه، له‌ئه‌ده‌بی ژاپۆنیش دا، به‌خه‌ستی ده‌بینرێ. نیزامی ئیمپراتورسالاری وتهففهکووری ئوستووره‌یی له‌لایه‌ک وحزووری تۆخ وکارکردی به‌هێزی مه‌کته‌به ئایینی وفه‌لسه‌فیه‌کانی وه‌ک زێن وبوودا، رۆحی ئه‌ده‌بی سه‌ده‌کانی حه‌وت وهه‌شتی ژاپۆنی داگیرکردووه.
له‌م قۆناغه‌دا، شێعر سه‌رتۆپی حه‌وزه‌ی ئه‌ده‌ب بووه‌و، گوتاری شێعری، گوتاری باڵاده‌ستی زۆربه‌ی حه‌وزه‌کان، ته‌نانه‌ت حه‌وزه‌کانی نائهدهبیش بووه. چه‌ندین شێواز‌و مه‌کته‌بی ئه‌ده‌بی شێعری له‌م قۆناغانه‌دا، بره‌ویان هه‌بووه، کهلهنێوانیان دا، دووشێواز له‌وانی دی پتر توانیویانهپانتای دهقهشێعریهکان داگیر که‌ن وته‌نانه‌ت خۆیان بگه یننهقۆناغی هاوچاخیش.
دووشێوازی رێنگا(renga) وهایکۆ(haiku)، کهریشهیان له‌ناخی سه‌ده‌کانی کۆن دایه‌و، لق وپۆیان گهیشتۆتهقۆناغی هاوچاخیش. ئه‌م دووشێوازهشێعریه، هاوهارمۆنیا له‌گه‌ڵ رۆحی قووڵ ومهندو که‌م دوێی مرۆڤی ژاپۆنی ولهژێرکارتێکهری بیرۆکه‌کانی فکری وه‌ک(زێن) دا، له‌وپه‌ڕی چڕی وپڕی وسادهگی وره‌وانی وکوورتی دادهقهشێعریهکان دێنێتهبهرههم.
ئه‌م دووگوتارهئهدهبیه، له‌سه‌ده‌کانی حهفدهوههژدهدا، شوێنیان لهسهرئهدهبی رۆژئاواش داناودهق گه‌لی زۆربهئاراستهی ئه‌م گوتاره‌دا به‌رهه‌م هاتن.
ئه‌ده‌بی فارسیش، له‌هه‌ندێک قۆناغ دا، هه‌وڵی نزیک بوونهوهلهم جۆرهفۆرمههونهریانهی داوه. شاعیرانی ده‌یه‌کانی شێست وحه‌فتاو سه‌ره‌تاکانی هه‌شتا(بۆنموونهسپێهری وشاملوو، مووسه‌وی وعهبدوولمهلیکیان ومیرئهسهدووڵاو…) له‌باری فۆرم وناوهڕۆکهوه، دهبهردابوونهئهم سووننهتهشێعریهلهگوتاری شێعری فارسی دادووبارهئافرێنی بکه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رله‌هه‌مووشتێک دهکهویتهبهرچاو، خراپ تێگه‌یشتنی چالاکانی پانتای شێعرورهخنهی فارسیهلهپێناسهوپێکهاتهی ئه‌م دووسوننهتهشێعریهی ژاپۆن. بۆروون کردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ئه‌م خراپ حاڵی بوونه، پێویستهسهرهتا کوورتهباسێکمان هه‌بێ لهسهرپێناسهوتاریفی دووشێوازهشێعریهکۆنهکهی ژاپۆن، رێنگاوهایکۆ.
(3)
ئه‌وه‌ی له‌یه‌که‌م رووبهڕووبوونهوهلهگهڵ بۆچوونه‌کانی نووسه‌ران ورهخنهگرانی ژاپۆنی سه‌باره‌ت بههایکۆدێتهبهرچاو، ئه‌م روانگهیهس کههایکۆ ناوی یه‌ک جۆرهشێعرنیه، به‌ڵکوو له واقیع دا، ئاماژهیهکهبۆشێوازوگوتارهشێعریهک که‌چه‌ندین جۆرشێعروهخۆدهگری. ئه‌وه‌ی لهسهرچاوهفارسیهکانداسهبارهت به‌م گوتارهشێعریهبهرلهههمووشتێک ، دێته‌به‌رباس، ئه‌مه‌س که، هایکۆ، پارچه‌شێعرێکی حهفدهبڕگهییه، که‌له‌سێ به‌شی 5و7و5بڕگه‌یی پێک دێت. واتائهوان ههرلهسهرئهم پێناسهفۆرمیکهداماونهتهوهوههستی وجه‌وهه‌ری ئه‌م گوتارهشێعریهیان نههاویشتۆتهبهرباس. ئه‌م جهوههرهجیاوازهش لهبهراوردلهگهڵ سووننه‌تێکی دیکه‌ی شێعری که‌له‌باری فۆرمیکهوهلههایکۆنزیکه، زۆرترزهق ده‌بیته‌وه. ئه‌م سووننهتهشێعریهش له‌سه‌ده‌ی پازدهدالایهنگری زۆری هه‌بووه و بڕه‌وی په‌یداکردووه به(هایکۆنۆرێنگ)ناودێرکراووه. لایه‌نگرانی ئه‌م شێوازه،هه‌وڵی وه‌یان داوه، له‌چوارچێوه‌ی قالبهکۆنهکانی باوی هایکۆیی دا، هه‌ته‌ری روانگه‌ی شێعریان بهربڵاوترکهنهوهوچالاکی وده‌سه‌ڵاتی واژهکان به‌رنه‌سه‌ر، بۆیه‌ش ئازادانهدهستیان دهشێوازی به‌رله‌خۆیان وه‌رداوه. ئه‌م شێوازهئازادورههایه، له‌سه‌ده‌ی شازدهوحهفدهدالهلایهن شاعیری ژاپۆنی (ماتسۆناگا)،وه‌ک گوتارێکی سه‌ربه‌خۆ لهژێرسهردێری هایکۆ داناودێرکراوه. دوابه‌دوای ماتسۆناگا، ماتسۆئۆ، شاعیرێکی دیکه‌ی ژاپۆنی رووی له‌م شێوازهکردوبهرچاوترین وزۆرترین ده‌قی شێعری هایکۆیی، به‌رهه‌می داهێنه‌ریی ئه‌م شاعیرهبووهو ئێستاکهلهمێژووی ئه‌ده‌بی ژاپۆنی دا، هایکۆ وناوی ئه‌م شاعیره(کهبهباشوو ناسراوه) تێکه‌ڵاون. ئه‌وه‌ی ئێستاوهک شێعری هایکۆیی باسی له‌سه‌رده‌کرێ، ئه‌نجامی هه‌وڵی چه‌ندین ساڵانه‌ی باشوویهلهسهدهی حهفدهدا.
باشوو، هایکۆکانی خۆی به‌شوێن وه‌رگرتن لهپرینسیپهکانی مه‌کته‌بی زێن به‌رهه‌م هێناوه. یه‌کێک له‌بۆچوونه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی زێن، یه‌کگرتنه‌وه‌ی مرۆڤ وشتهکانه، واتاسهرنج دانێکی لهرادهبهدهربهواقیعهکان، به‌له‌ونێک کهچاولههیچ رووداوودیاردهیهک ناچوقێنێ وته‌واوی جوانی وناحهزیهکان، که‌یاریده‌ده‌ری بیروئه‌ندێشه‌ی شاعیرن لهبهرچاودهگری. به‌م جۆره، هایکۆلهواقیع دا، ریالیسمێکی خه‌ست وبێ پێچ وپهنایهوشاعیر لهوداخۆی لهههرجۆرهخوازهوکایهی جوانیناسانهولهفزی ومانایی ده‌پارێزێ وجیهان ودیاردهکان ههرئهوجۆرهی هه‌ن دهگوازێتهوهناوچوارچێوهی ته‌نگ وسنوورداری هایکۆکانهوه. له‌به‌رامبه‌رئه‌م شێوازهشێعریهدا، هه‌ربه‌م قالب وچوارچێوهیه، هه‌ندێک له‌شاعیران ده‌ق گه‌لێکیان به‌رهه‌م هێناکهلهگهڵ ئه‌وه‌ی له‌باری فۆرمیکهوهزۆرلههایکۆ ده‌چێ، به‌ڵام له‌باری مانایی وناوهڕوکهوه، خۆی له‌سنووره‌کانی واقیع خوازی دهربازدهکاوئازادورههاوبهلێشاولهخوازهومهجازوتهمهیدهکانی جوانی ناسی که‌ڵک وه‌رده‌گری وسنووری نێوان خه‌یاڵ وواقیع ده‌سڕیته‌وه.
ئه‌م شێوازهئێستاکهش به(رێنگا) ده‌ناسرێ. زۆربه‌ی نووسه‌ران وره‌خنه‌گران وشاعیرانی فارس، جیاوازیه‌کانی ئه‌م دووشێوازهلهبهرچاوناگرن وبهههڵهرێنگاکانیش ههربههایکۆ ده‌زانن وباسیان ده‌که‌ن. بۆبهرههست بوونه‌وه‌ی پتری باسه‌که‌مان، دوو نموونه‌له‌م دوو شێوازهشێعریهپێکهوهدهخوێنینهوه:
1." شۆڕهبیهکان، لهژێرقامچی رێژنه‌ی به‌هار."
2." ئه‌و ماسیگره‌ی که له نێوان شه‌پۆله‌کانی زه‌ریادا، ماسیه‌ک نێچیردهکا."
وه‌ک ده‌بینین، نموونه‌ی یه‌که‌م ، بهکارکردێکی مه‌جازیه‌وه، که‌سایه‌تی دهداتهرێژنهی به‌هاری ودهیکاتهمرۆڤێک کهقامچی لهلهپ دایهوشۆڕهبیهکان وه‌به‌رده‌دا.
واتائهمهواقیعی رووتی سرووشت نیه، بهڵکووجۆری روانینی شاعیرهسهبارهت به‌م تابلۆیهوگواستنهوهی باری ده‌روونی خۆی بۆپێوه‌ندی نێوان دیارده‌کان.
به‌ڵام نموونه‌ی دووهه‌م، گێڕانه‌وه‌یه‌کی رووت وعهینیهلهواقیعی سرووشت.
ئه‌وه‌ی بووبه‌هۆی بڕهوپهیداکردن ومانه‌وه‌ی هایکۆکان، نه‌ک جوانکاریه‌کانی هونه‌ری وباری که‌لتووری ئه‌م، بهڵکووئهم دهلالهتهشاراوهیهیهکهلهپش سه‌ری ئه‌م شێوازهشێعریهداخۆی حه‌شارداوه،ئهودهلالهتهکهلهم جیهانهداههردیاردهورووداوێکی به‌رواڵه‌ت سادهوبێ بایه‌خ، بۆی ههیهتژی بێ لهئهسڕارو رهمزورازو بۆی ههیهبیانبینینهوهوهورایان گوێزینهوهبۆدنیای ده‌روونی خۆمان.
(4)
له‌سه‌رووبه‌ندی ئه‌وده‌مانه‌ی کهمارف خه‌ریکی خوڵقاندنی کورتهشێعرهکانی بوو، له‌پانتای ئه‌ده‌بی ئێران دا، باسی سووننه‌تی شێعری هایکۆی ژاپۆنی بره‌وی ههبووو،که‌سانێکی وه‌ک شاملوو وپاشایی، خه‌ریک بوون لهسهرهایکۆکان کاریان ده‌کرد. کتێبی (سهدهایکۆی به‌ناوبانگی دانیێل بیوکانین)یه‌که‌م ئه‌نجامی ئه‌م هه وڵهبوو. به‌م جۆرهکورتهشێعرهکانی مارف، ده‌کرێ له‌لایه‌کیش (جگهلهرۆحی جیاوازخوازوئهزموون گه‌رای مارف)شوێن وه‌رگرتن بێ له‌م شێوازهشێعریهنوێیه(هه‌ڵبه‌ت له‌گوتاری شێعری ئێران وکوردی دا).
(5)
ئاو شایهرهو
ئاوازێکی شاددهخوێنێ،
"با"بۆ شاباش
ده‌سی دهباتهنێوبسکی دار.
له‌م نێوه‌دا گه‌ڵایه‌ک قوربانی ده‌بێ! (قوربانی ل 41)
له‌م پارچهشێعرهدا،چوارماکهی (ئاو، با، دار، گه‌ڵا) ده‌وری سه‌ره‌کیان هه‌یه. واتائهم کۆپلهیهههوڵێکهبۆکهشفی پێوه‌ندی نێوان ئه‌م چوارماکهیه. به‌ڵام شاعیر،بهروانگهیهکی خه‌یاڵ ئاوی وشاعیرانهوهدهڕوانێتهئهم چوارێنهیهوبۆشێعراندنی پێوه‌ندی نێوانیان، که‌ڵک لهتهمهیدی که‌سایه‌تی دان (Personification) وه‌رده‌گری ورۆح دهبهرههرچوارماکهکهدهنێ وکاراکتێری تایبه‌تیان ده‌داتێ ودواجاربۆدراماتیزهکردنی ئه‌م پیێهسهدهوری هه‌رکام له‌م کاراکتێرانهش دیاری ده‌کا. ئه‌م کۆپله‌یه، به‌م ئستراتێژیهوهخاوهنی پێکهاته‌یه‌کی تراژیکی بههێزوپتهوه،هه‌م خاوه‌نی وێنه‌یه‌کی شاعیرانه‌ی بههێزهوههم خوازهومهجاز له‌وپه‌ڕی کارکردی خۆیان دانهوههمیش پێوه‌ندی نێوان ماکه‌کان پتهودێتهبهرچاوو، له‌ئاکام دا یهکێکهلهکۆپلهکانی سه‌رکه‌وتووی ئه‌م ده‌فته‌ره، لهوچوارچێوهیهی که‌مه‌به‌ستی ئێمه‌یه. واتاکورت وچڕو بڕینهوهولهههمان کات دا، تژی لهدهلالهت وباری مانایی وخاوه‌نی پێکهاته‌ی بههێزوجوانیناسانه. به‌ڵام، ره‌فتاری خوازه‌یی ومهجازی به‌هێزی ئه‌م کۆپله‌یه، جگهلهباری جه‌خت کردنهسهرماکهسرووشتیهکان وفۆرمی چڕووێک هاتوو، ئه‌م لههایکۆ دوور دهخاتهوهولهههمان حاڵ دالهرێنگای نزیک ده‌کاته‌وه. وه‌ک باس کرا هایکۆنووس، ههرتهنیابینهرهوبهس. هایکۆبهمانای بینینهوتهففهکوور، واتادیتنی شته‌کان هه‌ربه‌وجۆره‌ی که‌هه‌ن، نه‌ک به‌وشێوه‌یه‌ی که‌شاعیر ده‌ی رهنگێنێ. بڕواننههایکۆیهکی شاعیری رێبازی باشوو، چی یۆجۆ:
هێشتاگوڵێکی پێوهنههاتووه
جه‌سته‌ی په‌رێشانه
شۆڕه‌بی.
ئه‌م کۆپله‌یه، خاوه‌نی دووماکهی سه‌ره‌کی (گوڵ وشۆڕهبی) یه‌و، ئه‌م تابلۆیهلهسازاندنی پێوه‌ندی نێوان ئه‌م دووماکهیهلهقالبی سێ دێڕدا وێناکراوه. پێوه‌ندیه‌کان سرووشتی وبه‌پێی خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌کی ماکهکانن، ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆپلهیهدهکاتهشێعر، ئهوتهمهیدهسهرهکیانهنین کهگوتارگهلی شێعری له‌گوێن دهقهشێعریهکهی مارف(شۆڕه‌بی) که‌ڵکیان لێوه‌رگرتووه، به‌شکه‌م لهودانووستانهواقیع خوازانهیهدایهکهلهتهک ئه‌م وێنهسرووشتیهبهئهنجام گه‌یشتووه، لهودهلالهته شاراوانه‌یه دایه که‌خوێنه‌ر بۆی ههیهجارێکی دی وبهروانگهیهکی وردبینانهتروقووڵ تر بڕوانێتهدیاردهکان. جگه‌له‌م کارکرده، ئه‌م هایکۆیه، به‌سازکردنی وێنهشێعریهکهی به‌ده‌ور په‌رێشانی وبێ به‌روو بۆ بوونی شۆڕه‌بی ، ده‌لاله‌تێکی ناسکی خۆرسک وسرووشتی ودوور لهههرجۆرهفرت وفێڵێکی لاوه‌کی پێک دێنێ، ئه‌وه‌یه رازی جوانی ومانه‌وه‌و سه‌رنج راکێش بوونی هایکۆکان.
به‌وحاڵه‌ش، ده‌قی شێعری مارف، بهوتابلۆیهی سه‌باره‌ت بهچوارماکهسرووشتیهکهوپێوهندی وان له‌گه‌ڵ یه‌ک ، پێکی هێناوه، خۆی له‌قه‌ره‌ی هایکۆی ژاپۆنی داوه. به‌ڵام به‌پێی ئهوزمانه فانتازیایی وخهیاڵئاویهی هه‌یه‌تی، زۆرتر لهرێنگاکان نزیکهتاوهکوو لههایکۆ. جگه‌له‌م شوێن پێیه‌ی رێنگا که‌له‌م کۆپلهیهدادهبینرێ، ته‌مهیدێکی جوانیناسانه‌ی دیکه‌ی کهشاعیرلهم کۆپله‌یه‌دا که‌ڵکی لێ وهرگرتووهوبهلهونێک مۆرکی کوردانهبوونی لێداوه، جێخستنی پێنج ماکه‌ی لاوه‌کی(شایه‌ر، ئاواز، شاباش، بسک وقوربانی) یه، له‌هه‌ناوی پێکهاته‌ی کۆپلهکهداوخوڵقاندنی رایه‌ڵکه‌یه‌کی مانایی تر، له‌په‌نا رایهڵکهسهرهکیهکهدا(ئاو، با، دار، گه‌ڵا) وههرلهسهر مه‌نتقی پێوه‌نی ئه‌م ماکهسهرهکیانهو، دواجار تێک هاڵاندنی ئه‌م دوو رایهڵکهیه.
کارکردی ئه‌م ماکانهلهبهستێنی ده‌قدا، تابلۆیه‌کی ئاشنای به‌شێک له‌که‌لتووری کوردی مان بۆرهنگرێژی ده‌کاته‌وه، هه‌رله‌م چرکه‌ساته‌دا، به‌ده‌ورگێڕانی گه‌ڵا وه‌ک قوربانی له‌نێوان (ئاو وبا) دا، ره‌نگی تراژیکی مێژووی کورد دهداتهکۆپلهکه.
ئه‌م جۆرهرهفتاره، واتابهرههم هێنانی تابلۆیه‌کی سرووشتی ونیشاندانی پێوه‌ندیه‌کانی زاتیی ماکهسرووشتیهکان(تائێرهپێناسهی هایکۆکانه) ، دواجار گواستنه‌وه‌ی به‌شێک لهوکولتوورهی ده‌ق له‌باوه‌شی دابهرههم هاتووه، به‌شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ له‌ژێرخانه‌کانی ده‌لاله‌تی ده‌قدا(کهئهمهدهکهوێتهخانهی سوننه‌تی شێعری رێنگا) ، ساڵه‌ها دوای مارف، له‌لای شاعیرهفارسهکان دهکارکرا، بۆوێنهلهدهقهشێعریهکانی حافز مووسه‌وی دائه‌م رهفتارهشێعریهبهم جۆرهدهبینرێ:
پاییز چی نوێی بۆدرکاندن نیه
به‌م حاڵه‌ش
ههرکهلهمینبهری با
سه‌رده‌که‌وێ
داره‌کان چ زوودهکهونهگریان. (سطرهای پنهان)
وه‌ک ده‌بینین، ده‌ق به‌که‌ڵک وه‌رگرتن لهپێوهندیهسرووشتیهکانی ماکه‌کانی (پاییزو باو دار) به‌شێک له‌کولتووری ئایینی خۆی (واتا سوننه‌تی مهرسیهو نه‌وحه) له‌ژێر لایه‌کانی ده‌قدا ده‌شارێته‌وه، تاکوو خوێنهربهکهشفی ئه‌م لایهماناییانهچێژی که‌شفی ده‌لاله‌ته‌کان وه‌ربگریت.
ئه‌گه‌ر کوومارف ویستبای ده‌قه‌که‌ی نه‌ک به‌پێی سوننه‌تی رێنگا، به‌ڵکوو رێک له‌چوارچێوه‌ی سوننه‌تی هایکۆدا به‌رهه‌م هێنابایه، دهقهکهبۆی هه‌بوو به‌م شێوهیهبوایه:
"ده‌نگی خوڕه‌خوڕی ئاو دێت
با دهشنێتهوهو
له‌لکی دار
گه‌ڵایه‌ک هه‌ڵده‌وه‌رێنی. "
ئهمهرێک ئه‌و فه‌لسه‌فه‌و ئهرکهیهکهبۆهایکۆ دابین کراوه.
به‌ڵام له‌واقیع دا، خوڵقاندنی ده‌قی ده‌رهه‌ستی رههالهههرجۆرهروانگهو شوێن پێی زه‌ین وویست وخه‌یاڵی شاعیر، بوونی نیه، ته‌نانه‌ت رووت ترین وریالیستی ترین دهقهشێعریهکانیش لهفیلتهری خه‌یاڵ وزه‌ینی شاعیرتیپهڕیون وبه‌رهه‌م هاتوون. ئهمهههرئهم بهڵگهیهیهکهرۆمانتیسمهکان، بناغه‌ی بیرۆکه‌ی ریالیستهکانی پێ ده‌رووخێنن ، که‌ئه‌م جارهشبهربینگی فه‌لسه‌فه‌ی هایکۆکان ده‌گری. سه‌رنج بدهنهئهم هایکۆیهی هایکۆنووسی به‌ناوبانگی مێژووی ئه‌ده‌بی ژاپۆن، باشوو:
"شتێک گه‌ر بڵێت
لێوه‌کان سڕده‌بن
بای پایزی."
ئه‌م کۆپله‌یه، ئاکاری گوتن، دهداتهبای پاییز، که‌به‌پێی خه‌سڵه‌تی ساردبوون ، ههرکهوهدهنگ دێت (واتا بای پایزی هه‌ڵکات) لێوه‌کان له‌سه‌رمان سڕده‌بن. دیارهنیسبهت دانی کاری گوتن، بۆبای پایز، ته‌مهیدی که‌سایه‌تی دانه وتهمهیدێکی هونه‌ریه، ئه‌ویش له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین هایکۆ نووسه‌کانی ژاپۆن.
مارف، له‌یه‌کێک له‌سه‌رکه‌وتووترین کورتهشێعرهکانی دا، که‌له‌باری فۆرمیکهوهزۆرلههایکۆ نێزیکه، ئاواخۆی له‌گه‌ڵ خاک دهکاتهیهک:
"خاک، توانای کۆچی نیه
ئهوهیهرازی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ی من
له‌م وڵاته‌دا. " (زه‌وی سه‌خت و…،کۆچ،ل42)
دێڕی یه‌که‌می ئه‌م کۆپله‌یه، سیمایه‌کی ته‌واو هایکۆیی هه‌یه، دوور لهومهرجانهی بۆ لایه‌نی فۆرمیکی هایکۆ قائیلن(وه‌ک حهفدهبڕگهیی وسێ به‌شی 5و7و5 بڕگه‌یی بوون و…) ونزیک له‌و بۆچوونه‌ی زۆربه‌ی ره‌خنه‌گرانی ژاپۆنی سه‌باره‌ت بههایکۆ هه‌یانه، واتانووسینهوهی سرووشت ودیاردهو رووداوه‌کان، هه‌ربه‌وجۆره‌ی که‌هه‌ن، له‌کورتترین وچرترین فۆرم دا. دێڕی دووهه‌میش، ئه‌گه‌رکوو جودا له‌دێڕی ئه‌که‌م بخوێنرێته‌وه، ده‌لاله‌تێکی شاعیرانه‌ی ئه‌وتۆی تێدانابینرێ ووه‌ک دێری یه‌که‌م گوزاره‌یه‌کی هه‌واڵ دهریهوبهس، که‌ئه‌م جاره‌یان نه‌ک له‌سرووشت که‌له‌خودی شاعیر ده‌دوێ. به‌ڵام بهسینتاکسی ئه‌م دووبه‌شه، دوو ماکه‌ی(خاک ومن) یه‌ک ده‌گرنه‌وه‌و ئه‌م هایکۆ مارفانهیه، وه‌ک هایکۆکه‌ی باشوو، تهنکهرهفتارێکی زه‌ریفی شاعیرانه‌ی بهسهردادهکێشرێ و(من) بهخاکهوهپێناسهدهکرێ و(خاک) خه‌سڵه‌تی من وه‌رده‌گری. ئه‌گه‌ر شاعیر له‌یه‌که‌م لایهداو راسته‌وخۆ من وخاکی له‌پاڵ یه‌ک دانابایه، وه‌ک ئه‌وه‌ی گوتبای:
من بۆیهتوانای کۆچم نیه
چونکوو وه‌ک خاک ده‌چم.
هه‌رگیز ئه‌و سه‌رنج راکێشی وپته‌وی و زهرافهتهی ئه‌م کۆپله‌یه‌ی نه‌ده‌بوو. رازی مانه‌وه‌ی ئه‌م کۆپله‌یه، ئه‌م رهفتارههایکۆیانهیه، که‌له‌و دا دووتهسویری رییالیستی له‌پاڵ یه‌ک، وه‌ک دوو ماکه‌ی (تێز وئانتی تێز)، به‌رهه‌می سه‌نتێزی شاعیرانهوجوانیناسانهی(کۆچیی) لێکه‌وتۆته‌وه.
لهکۆپلهی "قه‌فه‌س" دا، سه‌رنج بدهنهپرووسهی دراماتیزهکرانی چه‌مکی هه‌ڵفرین:
"به‌ر له‌وه‌ی زه‌ینی ئاسمان
له‌بیره‌وه‌ری هه‌ڵفڕین
به‌ته‌واوی پاک بێته‌وه
ده‌رگای قه‌فه‌سم کرده‌وه
هه‌ڵفڕینی لهبیرچۆبۆوه!"(قه‌فه‌س،ل49)
ئه‌م کۆپله‌یه، ره‌وایه‌تی هه‌ڵفڕینه، سه‌ره‌تا له‌مه‌ترسی پاک بوونه‌وه‌ی هه‌ڵفڕین له‌زه‌ینی ئاسمان ده‌رگای قه‌فه‌س دهکرێتهوهتاوهکوو ئه‌و باڵنده‌یه‌ی کهماکهی حازرو له‌هه‌مان حاڵ دا ونی ده‌قه، هه‌ڵفڕێت، که‌چی ئهمجارهههڵفڕین له‌زه‌ین وههستیی باڵنده‌دا پا بۆته‌وه. وێک‌چوونی ئه‌م کۆپله‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌م هایکۆیهی کهدهیخوێنینهوه، سه‌رنج راکێشه:
وڵات کهرووناک بۆوه
ههرپهلکهگیا مابوونه‌وه
قه‌فه‌سی شهوتاو. (لاک پوک زنجره ل 134)
ئه‌م قه‌فه‌سه، قه‌فه‌سێکی دارینهیهکهحهرزهکهی بهپهلکی گیا داپۆشراوه‌و شهوانهشهوتاوی تێده‌که‌ن تابدرهوشێ وفهزایهکی سیحراوی ساز بێت، به‌ڵام که‌رۆژ دادێ ورووناکایی وڵات داده‌گرێ ، ون ده‌بن وبێ بایه‌خ ده‌بن ولهجوانی بێ به‌ری.
مارف، به‌خاوه‌ن زه‌ین وبیره‌وه‌ری زانینی ئاسمان، دهقهشێعریهکهی خهیاڵاویترکردووه، به‌ڵام هه‌ربه‌م تهمهیدهوه، لههایکۆ دوورکه‌وتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م مهجازهنهبوایه، رێک لههایکۆ ژاپۆنیهکهدهچوو.
(6)
ئه‌م وتاره، دهسپێکێکهبۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هه‌راوتر له‌سه‌ر کورتهشێعرهکانی مارف، به‌ئاراسته‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاوازی ئه‌م جۆرهدهقهشێعریانه. هه‌ڵبژاردنی ئه‌م سێ کۆپلهشێعریهش، وه‌ک مشتێک لهههشتێک، ههربهمهبهستی خۆپاراستن له‌درێژ دادڕی بووه، ده‌نا کار له‌سه‌ریه‌ک یه‌کی ئه‌م دهقهشێعریانه، وتارێکی ههراوترومهودایهکی فراوانتری گه‌ره‌که. له‌پوخته‌ی ئه‌م وتاره، ده‌کرێ ئه‌م دهلالهتهوهدهس بێنین که، مارف، ژیرانهوبوێرانه، هه‌ست به‌روحی زه‌مانی خۆی ده‌کاو، زۆر زوو به‌ره‌و پیلی ده‌چی و، به‌شوێن هه‌ڵگرتن له‌ئه‌زموونی گوتاری شێعری شاعیرانێکی وه‌ک پهشێووسوننهتی کورته‌شێعری وه‌ک هایکۆی ژاپۆنی، ده‌ق گه‌لێکی ئاوا زیندوو خێرا‌و چست وچالاک وئێسک سووک له‌ئه‌ده‌بی کوردی دا تۆمار ده‌کا.
مراد ئه‌عزه‌می
شنۆ(هاوینی 86)
سه‌رچاوه‌کان:
1. نظریهی ادبی- یوهانس برتنس/ و.فرزان سجودی/ آهنگ دیگر
2. لاک پوک زنجرهع. پاشایی، کیمیهمائهدا/ نشر یوشیج
3. ادبیات ژاپون- ژاکلین پیژو، ژان ژاک جولین/ و. دکتر افضل وثوقی
4. زه‌وی سه‌خت وئاسمان دوور – مارف ئاغایی/ سه‌لاحه‌ددین ئه‌ییوبی
5. سطرهای پنهان- حافز موسوی/ اهنگی دیگر