
كێڵگه‌ی وشه‌كان …. بورهان ئه‌حمه‌د
گۆڕستان,
یاده‌وه‌ری قاسه‌یه
گیرفان,
یاداشتنامه‌ی زێرابه
***
كورسی,
باسك و مه‌چه‌كه‌ی كڕنۆشه
پێ وپلی سستییه
له‌نێو زه‌ڵكاوی ته‌مه‌ڵی
***
قه‌ره‌وێڵه,
باپیره گه‌وره‌ی
سه‌رینی پاڵدانه‌وه‌یه
له‌ژێر ره‌ونه‌قی
پا و پووزی
خۆرێكی ڕه‌شی شێ‌دار
***
قه‌ڵه‌م,
قۆڵی دووربینه
بۆ بووژانه‌وه‌ی مانگ
له شه‌وێكی رووناكدا
***
نووسین,
گۆڕینی دیكۆری سینه‌یه
له بانیژه‌ی هه‌ستدا
لادانی په‌رده‌یه
له‌سه‌ر شانۆی مێشك
***
ڕێگای دوور
خه‌یاڵی ده‌وێ
باڵا به‌رز,
باخێك هه‌نجیری شیله‌دار
به‌ری هێرشی زه‌رده‌واڵه‌ی گرتووه
كۆڵانی پێچاوپێچ
ئه‌وسه‌ری ده‌گاته
ئه‌ندێشه‌ی قووڵی فه‌نتازیا
***
سفره‌ی پڕ
له‌ده‌وره‌ی ماڵ
ئاژاوه‌ی نیشتمانه
ئاژاوه‌یه‌ك دۆست له‌گه‌ڵ ئاشتی
ئاشتییه‌ك نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ئازادی
ئازادییه‌ك زویر له‌گه‌ڵ هه‌مووان
ههمووانێك ناته‌با به‌یه‌كتر
ناكۆك به‌رانبه‌ر به وتنه‌كانی دوێنێ
ده‌سته‌مۆ بهحیكایهتهكانی
سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا.
2011