Skip to Content

Sunday, May 5th, 2024
ژیاننامه‌ی  جه‌لادێکی عه‌ره‌ب …. نزار قه‌بانی

ژیاننامه‌ی جه‌لادێکی عه‌ره‌ب …. نزار قه‌بانی

Closed
by August 13, 2011 ئەدەب

هۆ هۆ خەلکینە باش گوێـــتان  لێ  بێ
شارێــک  وێرانە سوڵتانی  نە بــــــــــێ

 ئێستا کە بــۆ خۆم  سوڵتــانی  ئێــــوەم
بۆ فەرمانداری  دایـم   بە  پـــــــــێوەم

بتەکان  بشکێــنن  نەفامی  لا بــــەن
نوێژ بەرەو من کەن سەرم  بۆ دابـەن

بە ردەوام   غەیبم  جار جارە  نەبێ
یەکێ  نام  بینێ  بە ختە وەر نە بـــێ

لەیلەتول قەدر لە سەر شۆستەکـان
چاوەروانم کەن  من  دێمە لاتـــان

ئەوەی  بم  بینێ  ماڵی  پڕ نــوورە
دەردو بەلای  خوا  لە  ئـەو  بە دوورە

منداڵ  جێ بــێـلن بە سکی  بە تـــاڵ
ژنتان  فڕێ  دەن  بەبێ  پیاو لە ماڵ

بکەونە شوێنم  شوکرانەی  خوا کـەن
لە گەل بێ هۆ شان خۆتان جودا کەن

خودا  منی  نارد سەر لە نوێ  و تـازە
مێژوو  بنووسم  بە  شێوەی  تــازە

چوونکە  بە بێ  من  مێژوو  هیچ  نیــە
نووسراوی  پێش  من  هچی  راست  نیە

هاوشانی  یوسف  منــم  بۆ  جوانی
زڵیخای  شێت  کرد وەها  هـــەژانی

نەی خولقاندووە خواوەند تا ئێستا
وەکو  قژی  من  ئــاڵتونی  ئاســـا

ناو چەوانێکیش  نورانی  و  پـاک  بێ
مەگەر  هەر لـەلای   پێغەمبەران   بێ

چاوە کانیشم  بـاخی  زەیتون و میوەی  بەهە شـتن
لە  خودا داواکەن  بیـان  پارێزێ  هەمیشە گەشبن

هۆ هۆ  خەلکینە  ئەوەتام  منم  مەجنونی  لەیـلا
ژنـتان  بنێرن  باسکیان  پڕکەم  مەوەستن  خێرا

پاش ئـەوان  مێردیـان  بـێن  سەردانم کەن
گەلێــــک  مەمنون  بن  گوڵ بارانم که‌ن

کێ خودائەی  داتێ  گەنمی  لەشی  من  بکاتە  نـانێ
وە یان  میوەکەی  ئەو باخە جوانەم  لە کۆشی  دانێ

لـە  شێوەی  منا  هـــــەر کـەسێ  هـــەبــێ
مـایەی  شەرەفــە،  هیچ  خــەمی  نـــــەبــێ

چوونکـە  هـەزاران،  ساڵ ، چاوەوانـی
مێژوو  ژانــــــگرتی تــامنی هـــانــی

هەرخوم  یە کەمم  بـۆ رێکی  و جـوانی
تـــاکە  سەرۆکم  ئـــــــــەگەر  نـایــزانـی

من مانگی  چواردەو گوڵــی  بـــێ گەردم
بۆ داهێنانی یەکەم سێدارە  یه‌که‌مین مه‌ردم

هــەر  بـە بیرما  بـێ  کورسی  جێ  بـێڵم
یـــاتاقم  خى  کەم  حوکمم نــە هێــڵم

ویژدانـــم   ئەڵێ  ئـامان تــــۆ  نەی  کەی
تــاوانی  گەورە  لـــــە ملی  خۆت  ئـــە کەی

کـێ  بێ  لـەدوای  تـۆ  بــاوکی  میللەت  بـــێ
بـــۆ کوێــرو  شەل  و  نەخۆش  سەنەد بـــێ

کــێ  بـێ ببەخشێ  ژیـان  بە مــردوو
مــەلائیکەتیـــان  بنێرێ  لـــە دوو

کێ  بـێ  لە  پاڵتۆی  مانگ  وە دەرکەوێ
مــژدانــەی  جـەژن  هەر  بەر ئەو کـەوێ

وەیــان  بنێـرێ  بـــۆ  خەلک  بــاران
قـەت تـەواو نـەبێ  چاکەی  لە سەریان

کـێ  بــێ  فـــــەلاقــەی  میلــلەتــــێ   بـکا
هــەر  وە کو مەسـیح  گیانیان  وشک  کـا

کـێ  بـێ  وەکو  گـا میلــلەت  بـژێـــنێ
وەیـان  هــەر  وەک  گـا بشیان  مرێـنێ

هــــەر بـە  بیرما  بێ  وازیـــان  لێ  بــێنـم
لــەبــەر  فرمێسکم  هیچ  که س  نـا بینـــم

قـەراری  خۆم  دا  پشت  بە  خوای  گـەورە
سـواری  مــیــلــلەت  بم  تـا دەوران  دەورە

هــۆ هــۆ  خەلـــکینە  من  خاوەنــتانـــم
ئـێوەش وەک  بەندەو  وەک ئەسـپەکانــم

فــەرشـی  کۆشکەکەم  چۆن  لــەژێـر  پـێـمە
میـلـلەت  هـەر  وەک  ئـەو  لـە  بنی  پــێمە

جارێـک  بە سوژدە  جارێک  بــە  هەڵسان
بلێــن  تــا  سەر  بێ  حوکمی  سەرۆکمــان

ئــێـوە  وون  بــبون   من  دۆزیـــــمـــنەوە
غـــەرقــی لافـــاو بــون  من  قۆزیــمنــەوە

هیــچ  مەخوێننەوە  من  لــە  جیـاتــیتان
وا  لــە  سنــگمایــــە کـتـێـبی  جــــیهان

نــەکەن  بــنووسن  کاغەز  ڕەش  بکــەن
دیــوانی  شـیـــعرو  ڕۆمان  دەر بکەن

هـەر  خۆم شاعیرم  هـەر  خۆم  نووسـەرم
هیچ  کەس  هەڵنەگرێ  جێ  پێ  وئەسەرم

ئامان  قەت   نەکەن  عەشقی  فەیروز بن
گۆرانیەکــــانی  بــــــە  دزی  بـــــبیـستن

نــیـــەتی  ئـــێوە  زۆر بــــاش  دەزانم
پـیـاوی  خاوەن  هەسـت من لێی بە گومانم

شیـعر نــە نووسن  ئـــیشی  شەیتانــــە
خـــاوەنــی  لای  من  چاری نە  مانـە

نەکەن  بــە  بـێ  پرس  خۆ  لــە  گۆربــنێن
وەیــان  لـــــە  شینا  قور  لەسەر بـــنــێــن

ئــــای  ئەوە  لای  من  چ  تــــــاوانێکــــــە
ســەر پـێـچی  گەورەو  رێ  لادانـــێــــکــــە

دەبــێ  بێ  دەنـــگ  بن  کە  من  قسەم  کــــرد
قورئان  هی  خوایە  و  قسەی من  دەس کـرد

لــــــــە  جێگەی  ئەوا  دەبـێ  دابــنـــرێ
بــەدەسـتـی  دەستـنـوێژ  دەستی  بـــۆ  ببرێ
ســـرودێ  منــاڵ  کە  ئـــــەی  ڵـــــێنەوە
لـــــەعــــەشــقی  ژیــنـــا کە  تــــوێــنــــەوە

ئـادەی  جەندرمە زوو بێ  دەنگیان کەن
من  راوەستاوم  بۆچ  شەرم نــاکـــەن

نــیــشتمان  چـییە  ئە  گەر  من  نە  بـــم
ئـەو  وەســفەش  لابەن  منـی  تــیـا نەبـم

هــەرچی  بــــــــــوون  هــەیە  واقیان  وڕماوە
نــەئەقـــــڵ و نــە هۆش  هیچیان  نــــــــــەماوە

دەڵێن  کێ  وەک  ئەو  جوان و  تــــە نـیــایە
گۆڕێ  پڕ  نــوور  بێ  کە  دایکی  تیـــــایە

من  لـە نـــاو  ســێو  دام  لە  کونی  شمشالام
گۆرانیە  خۆش  بێ  منی  لـــــــە  پـــــــالام

لــــە  گۆرە  پـانان  وێـنـەکەم  هەڵخەن
لـەووشەی  ناسک  چەترم  بـۆ  هەڵدەن

کــام  کچۆڵەیەی  کە  زۆر  قـــــە  شەنگە
بـــــۆمی  بـهـــێـنن  زوو  بــن  درەنــگە

هـــەر  منــم  پـیری  نـــازانم  چیـــــە
جەستەم  کامڵی  هەرگیز  بــۆ  نــــیــــە

بـەندیخانەکــان  وەکو  خۆم  وانــــــە
کۆت و  زنجیریــان  بەردەوام  جوانــــە

دەزگای  داپڵۆسین  لە  مەملە کەتمــا
ئــاوی  حەیاتیان  خواردوە  لەتەکمـا

هــۆ  هــۆ  خــەڵکینە  گەر  نیقـاب  لابە م
ئـــەسلم  بــنــاسن  راستی  بە  یانــکەم

حە جاجم  گیانی  ئـــــــــێــوەم  بە دەستە
گەیوە  کەلـلەتان  بڕیـــــــــنیم مە بەستە

وەکو  جەنکیز خان  هاتوومە گیانـتان
نێزەو  کەلەپچەو  سەگم  تێ  بــەردان

دڵ  گران  نەبن  لـە بــێ  رەحمی  من
لە چاو  هەڵکۆڵین  یاخود  لە کوشتن

من  دەتانکوژم  چوونکە  پــێم  وایـــە
ژیـــانـتان  قەتــڵی  منی  لە  دوایــــە

ژێر خاکــتان  بـنـێـم  بە کۆمەڵ  چاکە
دەنـــا  دەم  نـێـژن  دەڵـێن  زوحــــاکە

ڕۆژنـــامەی  ئەمرۆ  وەک  تیاترۆ  وایــە
نوقــتەی  زوعفی  ئەو  لـــــە  پــارە دایە

چی  بانـقـم  هەیـە  دەرگای  واڵاکــەن
هەر کەس  پیا هەڵدام  گیرفانی پرکەن

هەرچی  کاغەزی  سفت و  جوان  هەیـــــە
بــــۆ  منی  بکرن  ئیشم  بـــــــە  مــــە یـــــە

لــــەگــــەڵ  قەڵەم و  چاپخانەی  تــــــازە
ئـــــەوانە م   هــەبـــێ  ئیشی  من  سـازە

ئــــا لە م  چەرخەدا  گەنجەش  دەفرۆشن
قەڵە م  هەڵدەگرن  ماستاو  دەفرۆشن

خۆ م  هـیلاک  نا کە م  کـــام  بیرەم  بوێ
میــوەکەی  دەکڕم  دای  دەنێم  لـــــەوێ

شــاعیرێ  بـێنن جوانـــی بکوڵێــــنن
لـــە  گەل  خواردنا  بــۆمی  بهـــێنــن

من  هـــــیچ  نــازانم  نە خوێنــدەوارم
بــۆ یە  لــە شــیعری  راستی  بــــێزارم

ئـــــەو  شاعیرانەی  بــــــــۆ  فرۆشتــنن
هـــەمویـان  بکرن  هێشـتا  هەر  کـە من

دانــیان  بــۆ  ڕۆکەن  بــا بێـنە  پــێشێ
هێــندەم  پیا هەڵدەن تادەمیان دێشێ

بـــەرگی  گۆڤـارو  کـتێب  تەرخان  کــەن
بـــە وێنەکانم دیمەنـیان  جــوان  کــــەن

کـــا م  سە مــا کەرە  کــــامە  ئەکــتەرە
وەکو  من  جوانــــەو  تیشکی  لـــە  سەرە

چـی  لــە  زەویەو  هەرچـیش  لە  ئاسمان
بـــۆ کڕین  ناشێ و  نــــاگاتە  دەستمان

بـــچن بـیهـێنـن  من  ئـــــەوەم  دەوێ
نە  بمە  خـــاوەنی  دڵم  نـــاسرەوێ

بە  کیلۆ  ئافرەت  بکڕن  بــــۆم  بــێـنن
ئەوانەی  کـــــەوا  دڵان  ئـــــە فـــڕێـنن

هەنگوینیش  بکڕن  پێویستە  بـــۆ  من
ئەوەندە  بکرن  با  نە یەت  لە  بـــــن

هەرچـیەکم  بــــــوێ  بــــــە دۆلار  هــــەیە
لە  جـیاتی  بانقێ  سەد  بانقم  هــــــەیـە

شــیعری  کۆن و  نوێ  بە  پارە  ئـــــــەکڕم
کێ باشم  نە ڵێ  من  لێوی   ئــــــــەبــــــڕم

ئـــەو  ملـیۆنـــانەی  وان  لە  قــــاسە  دا
یـــان  ئەو  زێـــڕانەی  وان  لە  کوپـــەدا

میراتی  کۆنی  بـــاب  و  بــــاپیرمن
بویە وائێستا  لــــە  خزمەت  منن

لـــە  کام  کتـێـبەی  گران  بـــــــە  هایە
وەیان  قیمەتی  قـــــــەت  دوایی  نـــــایە

تیایا  بنوسن  لـــــەو  پــــــــەراوانە
بـــەشکم  بـــــەئێوە  بکەن  متمانـــە

بـێن و بـبـیـستن  گشت  ئـــــافەریــــدە
کە  چەرخم  ئــــێستا  چەرخی  ڕەشیــدە

هــۆ هــۆ  جەماوەر ئـــــێوە گوێ بگرن
من  ڕۆحی  پاکم  چاک  قـــەدرم  بگرن

تۆزی  مێــژوتـــان لێ ئە  تــــە کێنـــــم
کرمی  نەفامی  لە  مێشک  دەر دێــــــنم

مەلان لە ئاسمان  هیــچ جووڵە ناکەن
دەنگ  خۆشی وەک  من دەنگی  تۆ مارکەن

هێندە  بـــە  سۆزو  عـــاتـیفە  دارە
لـــە لایە کەمــــان  لە لایە تــــــارە

ئێوە  سەیرم  کەن  چەنـــــدە  بە  رەنگم
وەک  ئەکتەرەکان  دایم  بە رەنگــــــــم

دەم  بـــە  پێکەنین  وێنەی  من  بگـــرن
بـــادۆست  خەنی  بـــــن  دوژمنم  بمرن

وێنەی  من وەکو  مۆنـــــــالیــــــزایە
بزەی  سەر  لێوم  کۆتــــــــایی نــــایە

ڕەنگ  و  روخسارم ڕقــی لـــێ نــایە
هەروەک  مریـــەمی  دایکی  عیســـایە

لـــێم  وورد  ببنەوە بزانــــن  چۆنم
وەکو  گوڵـە باخ  جوان و بـــە  بۆنم

کاتێ  سەر  ئەبـــــڕم  ملان  ئەشکێنم
وەیــــان  پێکەنین  لــــە  زار  ئە فرێنم

کۆرپەی  یەک  مانگان  لە شیر ئەبڕم
لە  جیاتی  باوکی  سکی  هەڵـئـــــــەدڕم

وێنە م   بــــۆ  بگــرن  جوانترین  شێوە
یەک  لـەسەر  کورسی  یەکــێک  بە  پێــوە

کاتێ  کــــە کەڵبە م  لەشیعر  گیرە
مژینی  خــوێنی  ئەلـف  و  بــێم  بــیـرە

گرتنی  وێنە  کە م  فەرامۆش  نــــەکەن
با  گەلی  هەژار  گــلەیی  نــــــــــــە کەن

کاتێ  زەیتونــی  دەبێ  بــــــــــــــــە  بەرگم
وەک  گــــــۆم  وەستاوم  هەمیشە مەنگم

شمشێرو گەلاو  تاجی  سەر  شانم
لێم  دەبنە  خۆشی  و  مایەی  ژیــــانم

ئەم  جارە  دەبێ  وێنەم  وابگــــــرم
بەو  دارەی  دەستم  ژیان  رابگــــــــرم

میلـلەت  سەرتاپـــــا وێنەکەم  بکرن
لــــــەژوری  نووستن  لەجامی  بگرن

وێنەم  بۆ  بگرن  لـــــــە  کاتی  ڕاوا
کە  ئاسک  ئەکوژم  ئەگری  لەتاوا

هەرچی  گیاندارە  بەو  شاخانەوە
موڵـکی  باپیرمن  بۆ  من  مـــانەوە

کاتێ لەسەر شان من  هەڵــتان ئەگرم
جێگاتان  لەلای مردوو بۆ ئــــــــــە  گرم

هونەر مەندێ  بــــــێ  بگرێ  وێنە کە م
ئــــــــــەیکەمە  هـاورێم  خەڵاتی  ئە کە م

هۆ  هۆ  خەلـکیـنە چاک  گوێـــتان  لێ  بێ
خەونـێـک نەبیـنـن ئاگام  لێی  نــــــــــەبێ

گەر  نانێـک  بخۆن  بە بـــــــــێ  پرسی  من
ئـێوە  دائەنێم  لــــــــــــــــــە  جیـاتی  دوژمن

خوێـندنەوەی  شیعر  بە دزی تـاوانە
جوابم بۆ دێـنـن  ئەو  چولــــــــــــەکانــــە

دەزگای  ئاسایش  زۆر ئازاو  ووریان
دایم  هەست  ئەگرن  راستە  خە بەریان

لە  ژنــــــی ســــــک  پر ئـــــــــــــــە کۆلـنەوە
باسی  نـــــــاو  رەحمیان  ئە  هێـنـنەوە

گوڵە  گەنمێ  چەنـــــــد  دەنکی  تـیــــــابێ
هەواڵی  لا مە  تــــــا(  ئە منم  )مـــــــابێ

لە م  مە ملە کەتە خاوەن  زیـنـــــــدانم
لە  هە مان  کاتدا  خۆم لە زیـندانم

ئە بـــــێ  ببورن  من وام  لــــــــە کۆشکـــــا
نابـینم گوڵێـک نە ئەستـێرەیەک  نە خۆر لێم  ئەدا

ئەو  کاتەی  کە واکورسیم  ڕافرانــــــــد
هێـشتا  منداڵ  بووم  کۆلارەم  دەفراند

پـیاوەکانی سێرک  دەورەیـــــــــان  لـــــێ  دام
هـــەریە ک  بە چەشـنێ زوڕنــای  بۆ  لێ  دام

یەکـێ  بە  تەپـــــــــــــل  یە کێ  بە شمشاڵ
ئەی گوت  پایەی  تـــۆ  بـبێ  بەر کە ماڵ

ڕاوێــــژ  کـــــــــــارانــــم  لەژمارە  نــــــــایەن
لـــــــــە کۆشکە کە مدا  بە  پلە و پــــایـــــەن

هەرچی  من بـــیــڵێــم  ناڵێــن  وا نیــــــــــــە
ئەڵێــــن  زیرەکیت  ئەندازەی  نیــــــــــــــە

وەزیرەکانـیش  نــــــــــایەن  بە سەر مــــــــــا
بــێـن  و  ڕاوێــژێــک  بکەن  لــــــــە گـــــــەڵما

فەرمــــــــــــانـێـــک  کەوا  من  دەری  بکــــــــــەم
جێ  بە جێ ی  ئە کەن  بە  زیاد  نەک  بەکە م

باڵوێـــزەکانــیش  لــــــــــــە دوور  وڵاتـــــــــــــــــــن
تەنهـــــا  چاوه‌ڕێی  پــــــــارەو  خەڵاتــــــــــــن

ڕۆژێـــــــــک  لە  ڕوومدا  نەیان  ووت نابێ
حوکمرانی  ڕاست  کەی  ئەبێ  وابــــــــــــــــــێ

ئەو  ئافرەتانەی  لە  گەڵما  ئە نـــــــــــــوون
دایــــــــم  حازرن  ئەوانـــــیش  مە منـــــــــون

یەکــێـــکیان  نە  بوو  بڵێ  من  نایــــــــــــــــــەم
دوور  بێ  لە  پارە  و  دوور  بێ  لە  پایـــــــەم

ئەوانە  هە موو  منـیان  وا  لــــــــێ کــــــــرد
لە  ژێـــر پــێی  منا  خۆیان  کرد  بە پـــــــرد

تــــــــا پەڕیمەوە  بۆ  دنیـــای  خەیـــــــــــاڵ
خــۆم  بە  جەوهەر  دی  میلـلەتـیش بەتــاڵ

هـێـندە هەڵیـان دام کردمیان بە خواوەند
بۆیە لای عالە م  واخۆم کـرد  بە  پە نــد

لێــم  بـبورن  گـــــەر  بــبمە هۆلاکـــــۆ
هەزاران  هەزار  بکوژم  بە  بــێ  هـــــۆ

من  لــە  بەر کوشتـن نـــــاکوژم  هیچ  کـــەس
کوشتـن  لــــەلای  من  بۆ  یــــاریە و  بـــەس

تێ بینی
ئە م هۆنراوەیە لەنووسیـنی شاعیـر (  نزار قبانی   )ە کە لەژێر نــــاوی
السیرە الذاتیە لسیاف عربی  هاوینی ساڵی 1991 لە شاری سلیمانی  کردم به‌کوردی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا هێزه‌کانی سوپای عێراق له‌سلێمانی بوون بۆیه‌ ناز نـاوی میران بڵاوم کردەوە. ئەوەی گرنگە بیڵێم وەرگــــــێرانی شیعر ئه‌گه‌ر به‌نه‌شاره‌زایی بکرێت ئه‌بێت به‌شه‌رح کردنی شیعره‌که بۆیه‌ هه‌وڵم دا پارێزگاری له‌وریتمه‌ی ناو ئه‌سلی شیعره‌که‌ی نزار قه‌بانی بکه‌م چوونکه‌ ئه‌وه‌ی شیعری ئه‌وشاعیره‌ی خوێندبێته‌وه‌ ئه‌زانی که‌سیمای سه‌رکی شیعره‌کانی ئه‌و شاعیره‌ ریتم ومۆسیقایه‌.
وەرگـێر


گۆرینی:خالید مەجید فەرەج

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.