دوا ساڵه‌كانی مسته‌فا بارزانی
ئه‌وانه‌ی پاره و چه‌كی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیان وه‌رده‌گرت گرووپیكی ئیتنی یاخی بوون، له وڵاتێكدا كه له سه‌ر سنووری وڵاتێكی هاوپه‌یمانی ئێمه‌دا بوو، له پێناوی ئۆتۆنۆمیدا شه‌ڕیان ده‌كرد …. ئه‌و دۆكیومێنتانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی كۆمیته‌دا هه‌نه، به ڕاشكاوی نیشان ده‌ده‌ن كه سه‌رۆك و دكتۆر كیسنگهر و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی بیانی ئومێدیان ئه‌وه بوو كه دۆسته‌كانمان سه‌رنه‌كه‌ون. له‌بری ئه‌وه‌وه، هه‌موویان به ساده‌ییه‌وه، وایان پێ په‌سه‌ند بوو كه یاخیبووه‌كان له جۆره په‌لاماردانێك به‌رده‌وام بن كه چك به سه‌رچاوه‌كانی دراوسێی هاوپه‌یمانه‌كه‌مان، بكه‌ن…. خۆ ته‌نانه‌ت له‌میانی كاری نهێنیشدا، ئه‌وه‌ی ئێمه كردمان كارێكی گاڵته‌جاڕی بوو.
له ده‌قی ڕاپۆرتێكی نهێنی كۆمیته‌ی سیخوڕی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه House Select Intelligence Committee، له The Village Voice، له 16 شوباتی 1976 هاته وه‌شاندن.
6ی ئۆكتۆبه‌ری 1993، بۆ كورد، له هه‌موو شتێك پتر له جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرد كه تا ئێستا له ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه به ئاسته‌م ناسراو و ناسكه‌یاندا، پێیان زانیبێ. حكومه‌تی به عسی له به‌غداد گه‌مارۆی دابوون، توركه دراوسێیه‌كانیان هه‌ر ئه‌وه‌ته چاو پۆشییان لـێ ده‌كردن، هه‌موو دنیا گه‌مارۆی له سه‌ر دانا بوون، ته‌نانه‌ت ئهمێركایی و ئه‌وروپاییه ڕۆژ ئاواییه‌كانی كه ده‌یانپاراستن، ئه‌وانیش خۆیان لـێ دوور ده‌گرتن، خۆراك و سووته‌مه‌نی و ده‌رمانیان كه‌م بوو و هه‌موو جۆره نه‌هامه‌تییه‌كیان ده‌چێشت. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه هه‌مووشیاندا، له‌و ڕۆژیدا ، له هه‌موو شارێك و گوندێكی ناوچه‌كانی كوردی بۆ ئاهه‌نگ گێڕان كۆ بوونه‌وه: ته‌رمی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ئه‌و پیاوه‌ی به درێژایی ده‌یان ساڵی خه‌باتی سه‌ركرده‌یان بوو، له كهژاوهیێكی سه‌ركه‌وتووانه‌دا له گڵكۆیه‌كه‌ی له‌وبه‌ری سنووری ناو ئێرانێوهڕا، بۆ شاردنه‌وه‌ی له‌و خاكه‌ی له پێناوی ئازادكردنیدا خه‌باتی كردبوو، ده‌هێندرایه‌وه.
له ناو كوردان، بارزانی پله‌و پایه‌ی ئه‌فسانه‌یی هه‌بوو. ژیانی ببووه بابه‌تی ئه‌فسانه. هه‌رچه‌نده پێی ده‌گوترا مه‌لا مسته‌فا، وه‌لـێ خۆ مه‌لا نه‌بوو، به‌ڵكوو پیاوێك بوو بۆ ئه‌وه خولقاو و په‌روه‌رده ببوو تا له خه‌باتدا بێ و له جه‌نگدا سه‌ركردایه‌تی خه‌ڵكانی تر بكا. شۆڕشه‌كانی و جوامێری له مه‌یدان و ئه‌و دوازده ساڵه‌ی له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی له بانشگهدا مایه‌وه و گه‌ڕانه‌وه شكۆمه‌نده‌كه‌ی و پاڵه‌وانه‌تییه دوورخایهنهكهی له پێناوی مافه‌كانی كورد، وای كرد، هه‌موو كوردێك له هه‌ر شوێنێك بن – نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له عێراقێ، به‌ڵكوو له توركیا و ئێران و سوریا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی و له هه‌نده‌رانیش، له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیشدا – هه‌ست به شانازی و به بهنهتهوهبوونێكی ئاوا بكه‌ن كه پێشتر هه‌رگیز هه‌ستیان پێی نه‌كردبوو. گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕ پله‌ی به‌رزی، به‌ڵام چونكه به چاكی پێگه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌سه‌نگاند بوو، تێكه‌وت. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی به پتر له چوار ده‌یه-ساڵ خه‌بات دروستی كرد، ڕووخا و به خۆی و به‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه كردبوو هه‌موو شتێكیان له ده‌ست دا.
ئه‌و گه‌ڕانه‌وه شكۆمه‌نده سه‌ركه‌وتووه‌ی له دوای كۆچكردنی بۆ كوردستانی عێراقێ، تاجی دوا قۆناغی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی مسته‌فا بارزانی بوو كه له پاش نیوه‌ڕۆیه‌كی زووی ئابی 1979 له فڕگه‌ی جۆون ف. كێنێدی له نیویۆركه‌وه، ده‌ستی پێكردبوو. گه‌یشتنی ئه‌و ڕۆژی و به فڕۆكه‌یێكی هه‌واپه‌یمایی ئێرانی كه له تارانێوهڕا هات، به ئه‌وپه‌ڕ نهێنی بوو. به خۆی و به هه‌ر سێ هاوڕێكه‌یه‌وه به ئیسراحه‌ت له كابینهیێكی فێرست كڵاس، به فڕۆكه‌یێكی بۆینگی 747، گه‌یشتنه جێ. پاش گه‌یشتنیان، ده‌بوو دوو هاوسه‌فه‌ره‌كه‌ی له ڕۆكار (ئیجرائات)ـه نامۆیهكانی كارمه‌ندانی ئاسایشی كۆچ و گومرگی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان وه‌لاوه بدرێن. جا هه‌ركه له سهكووهكه دابه‌زین و پێیان خسته سه‌ر ڕاڕۆی runway فڕگه‌كه، دوو پیاو به به‌رگی پێشوهران؛ كراسی سپی و كراڤاتیان له‌به‌ردا بوو، به‌رانبه‌ریان ڕاوه‌ستا بوون. ئه‌و دوو كه‌سه، كه دیاره ئهمێركایی بوون میوانه‌كانیان بۆ ناو چه‌ند ئۆتۆمۆبیلێكی ڕه‌شی بێ نیشان برد كه نه–دوور له فڕۆكه‌كه ڕاوه‌ستا بوون و مه‌كینه‌كانیان هه‌ر ده‌گه‌ڕان. كۆمه‌ڵه‌كه چوونه ناو ئۆتۆمۆبیله‌كان و به ده‌روازه‌یێكی لاچه‌پدا چوونه سه‌ر ڕێگه‌ی خێرا و به‌ره‌و شاری نیویۆرك چوون.
هه‌ر چه‌نده له‌و تهمهنهیشی بارزانی ماندوو بوونی سه‌فه‌ری پێوه دیار نه‌بوو، وه‌لـێ بارزانی به شێنه‌یی ده‌ڕۆیشت و ده‌شه‌لی. ئه‌و قاته‌ی پۆشتبووی، بۆی باش به‌به‌ری نه‌ده‌كرد، كراڤاتهكهیشی خراپ بۆی به‌سترا بوو. هه‌موو له هه‌مووی ئه‌وه‌ی نیشان ده‌دا كه ئه‌مه نه پۆشاكی ئه‌و بوو و ئه‌مانه‌ش كه له‌گه‌ڵیدا بوون نه ده‌وروبه‌ری ئاسایی خۆی بوون. هه‌ر چه‌نده ته‌مه‌نی حه‌فتا و دوو ساڵ و ئاواره‌ش بوو، به‌ڵام هێشتا هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بوو كه سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ خۆی ڕاده‌كێشا. باڵا به‌رزی ئه‌و پیاوه نه‌بوو كه له خه‌ڵكی جودای ده‌كرده‌وه — باڵاكه‌ی له پێنج پێ و شه‌ش ئینج به‌رزتر نه‌ده‌بوو. به‌ڵكوو چوار شانه‌یی و ئێسقان ئه‌ستووری و باسكی به ماسوولكه‌ی توندی، هێزیكی جه‌سته‌یی مه‌زنی پێ به‌خشی بوو. سه‌ره گه‌وره و به قژه كورته ته‌نكه ڕه‌ش و سپییه داپۆشراوه‌كه‌ی، چوار گۆشه به سه‌ر ملییه‌وه بوو. له هه‌قیقه‌تدا، هه‌موو كه‌سێك یه‌كه‌م جار چاوه‌كانی ده‌دیت. ئه‌و ڕووناهییه له ئاسایی به‌ده‌ره‌ی له ناخ ده‌چه‌قی كه چه‌نده‌ها ساڵ بوو په‌یامنێران بۆی به شاخه‌كاندا هه‌ڵده‌گه‌ڕان و ڕێی سه‌ختیان ده‌بڕی و ده‌چوون له ناو شاخه‌كان سه‌ردانی باره‌گاكانی بارزانی‌یان ده‌كرد، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له ده‌رباره‌یه‌وه بنووسن.
هاوسه‌فه‌ره‌كانی: یه‌كێكیان هاوڕێیه‌كی دیرین و دووه‌كه‌ی تر، دوو پیاوی گه‌نجتر بوون، هه‌ردووكیان له ناوه‌ڕاستی سییه‌كاندا بوون، یه‌كیان كوردێكی یاریده‌ری بارزانی و ئه‌وی دیكه‌یان ئێرانییهك بوو. شه‌وێك له شاری نیویۆك مانه‌وه و به‌یانی پاشتر سواری قڕۆكهیێك بوون و بۆ مینیاپۆڵس چوون و لهوێشهوهڕا فڕۆكه‌یان گۆڕی و بۆ ڕۆچستهری مینیسۆتا چوون، مایۆ كلینیك له‌وێ بوو. ئاخر، بارزانی نه‌ساغ بوو، ڕه‌نگه نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بوو بێ. به‌ڵام خۆ هێشتا هیوای هه‌ر هه‌بوو، هه‌ر ئه‌و ئومێده‌شی بوو كه بۆ ئه‌مێریكای هێنا بوو.
شۆڕشی كوردیی 1974 – 1975
ته‌نیا پێنج ساڵ پێشتر، له ئاداری 1975دا بوو كه هێزی له‌شكری كوردی به شێوه‌یێكی كتوپڕی شپڕزێنهر ڕوخا. ساڵێكی ڕه‌به‌ق به‌ر له‌مه، له ئاداری 1974 بوو، بارزانی بانگه‌وازی بۆ كوردی عیراقی كرد بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك هه‌ڵگرن. به‌لای كه‌م ده جار هه‌وڵی كوشتنی دراوه — دووانیان كه هێنده‌یان نه‌ما بوو سه‌ركه‌ون – له لایه‌نی ڕژیمی عاره‌بی له بهغداددهوه دران. باوڕی به عیراق نه‌مابوو كه بیه‌وێ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردی جێبه‌جێ بكات كه له ئاداری 1970دا ده‌گه‌ڵ بریكاری سه‌رۆكی عێراقی، سه‌ددام حوسێنی تكریتی، مۆری كرد بوو. جا هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌وه‌ی حه‌فتاش بوو، به‌ڵام هه‌ر بڕیاری دا ئه‌م جاره‌ش خه‌بات بكات. به گره‌وێكی ژیرانه ده‌چوو، چونكه بارزانی ئێستا سهركردهیێكی بێ هاوتای كوردی عێراقی بوو و كه‌م و زۆرێك پشتیوانی به ئاشكرای حه‌مه‌ڕه‌زا شای ئێرانێی هه‌بوو. له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌وه بوو، هه‌ستی پێكرد كه پشتیوانییه‌كی نهێنی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیشی هه‌بوو، كه خودی سه‌رۆك ڕیچه‌رد نیكسن و هێنری كیسنگهری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نیكسن و پاشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه، پشتیوانییهكهیان به‌ر فره و چڕتر كرد بوو.
كوردی عێراقی بێ دوودڵی وهپیری خواستی بارزانییه‌وه هاتن. كورده خێلهكییهكان گه‌ڕه‌لاوژه‌یان لـێ كرد، ئه‌فسه‌ر و پیاوانی كورد ڕێزی سوپای عێراقێیان چۆل كرد، پیشه‌وه‌ران له بهغدادد و كه‌ركوك و میسل كاره‌كانی خۆیانیان به‌جێ هێشت، قوتابیانی ئاماده‌یی و زانكۆكان پۆله‌كانی خوێندیان له هه‌موو شوێنێكدا پشتگوێ خست. هه‌موویان په‌یوه‌ندییان به ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بارزانییه‌وه كرد یانیش به هه‌ر شێوه‌یێكی توانییان بۆ خزمه‌تی كێشه‌كه هاتنه گه‌ڕ. خانه‌واده‌كانی خۆیانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد. سه‌دان هه‌زار ژن و منداڵ و پیر له (ناوچه ئازادكراوه‌كان)دا كه‌ڵه‌كه‌یان كرد و بۆ ئێرانێ چوون. به وره‌ی به‌رزه‌وه هاتن. متمانه به سه‌ركردایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانیی شاره‌زا و جه‌نگاوه‌ری پیر، تا ئه‌و ڕاده‌یه بوو زۆربه‌یان له‌م باوڕه‌دا بوون كه به شه‌ش مانگی دێت، به لایه‌نی كه‌م، ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ له كێوه‌كانی باكووری عێراقێدا، په‌یدا ده‌بێ. له دوا قۆناغدا، پاش پازده ساڵ له گه‌ڕانه‌وه‌ی له 1958 له بانشگهی له یه‌كێتی سۆڤیه‌تیدا، بارزانی ڕۆژ له ڕۆژ به هێزتر ده‌بوو و به پێش كورده ڕكابه‌ره‌كانی ده‌كه‌وت و سوپای عێراقیی له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕدا، زه‌لیل ده‌كرد و له به‌رانبه‌ریشدا حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی له به‌غداد ده‌ڕوخاند و دانوستانی ده‌گه‌ڵیاندا ده‌كرد. بۆ ئه‌مجاره‌یان ئاوا جیاواز بوو؟
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان جودایییهك هه‌بوو. له‌و ده‌مه‌ی حكومه‌تی عاره‌بی خه‌ریك بوو ئاشتی له‌گه‌ڵ كورددا ده‌كرد، له به‌غداد خۆی بۆ شه‌ڕ ته‌یار ده‌دا. سوپای عێراقی دووباره بنیات ناوه و گه‌وره‌تری كرد و پڕی تانك و تۆپ و فڕۆكه‌ی شهر و بۆمبهاوێژی كارخهنهكانی سۆڤیه‌تی كرد. ئه‌وه‌ی بارزانی له هاوپه‌یمانانی وه‌ریگرت، بارته‌قای ئه‌وه نه‌بوو كه سۆڤیه‌تییه‌كان بۆ عێراقێیان ده‌نارد. بارزانی پاره‌ی باش و كه‌م چه‌كێكی له شا وه‌رگرت. به‌ڵام هه‌رگیز نه چه‌ك نه ته‌قه‌مه‌نی بایی پێویست بۆ نه‌هات. هێزه‌كانی ته‌نیا تفه‌نگ – كه هه‌ندێكیان هی سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی و هه‌ندێكیشیان كۆنتریش بوون – و ڕه‌شاش و هاوه‌نی سووكیان هه‌بوو و به‌ر له كۆتایی شه‌ڕیشدا، ژماره‌یێك چه‌كی تانك شكێنیان بۆ هات. ئیسرائیلیش كه دۆستێكی له‌مێژینه بوو ته‌نیا مه‌شق و كه‌مێك چه‌كی بۆ ڕه‌ها كردن. ئهمێریكییهكان ڕاسته‌وخۆ پاره‌یان به گرووپی بارزانی دا؛ وه‌لـێ پووله‌كه فره له هی ئێرانییه‌كان كه‌متر بوو و به‌های كڕینی هه‌ندێك له‌و چهكانهشیان دا كه ئێرانییه‌كان بۆیان بردن. به‌ڵام له لای بارزانی سمبلی هاریكاریی ئهمێریكییهكان له قه‌باره‌كه‌ی گرینگتر بوو؛ چونكه متمانه‌ی ئه‌وه‌ی پێدا بوو كه شا له نهكاو ڕۆژێك ده‌ستبه‌رداری نابێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه به‌هێزه‌كانی 1975، هه‌میشه به خراپی چه‌كیان لـێ ده‌بڕا. عێراقییه‌كان له هه‌موو شوێنێكدا، ئاسمانیان كۆنترۆڵ كردبوو و له هه‌ر شوێنێكیش زرێپۆشی بۆ بچووبایه، ئه‌وان تێیدا باڵا ده‌ست بوون، به دڵی خۆیان كوردیان بۆردومان كرد و سزایان دان – نه‌ك هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كورد، به‌ڵكو گوندی كورد و كێڵگه‌كانیش وه‌به‌ر كه‌وتن. له سه‌ر زه‌ویش كورد سوودی له كه‌ژ و كێوه به‌رزه‌كان وه‌رگرت و باوڕیان به به‌رگری كردن له وڵاتی خۆیان هه‌بوو. شه‌ڕ دژوار بوو و هه‌ردوو لا كوشتاری زۆریان دا. له شه‌ڕه گهورهكانیشدا، ئێرانییه‌كان ناوه ناوه پارسه‌نگیان ده‌دان تۆپه دوور ئاوێژهكانیان له سنووری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عێراقێ نزیك ده‌كرده‌وه و له‌وێوه‌ڕا بۆردومانی هیرشبه‌ره عێراقییه‌كانیان ده‌كرد. به‌ڵام زۆربه‌ی كات، كورده‌كان ده‌بوو له‌به‌ر سوپای عێراقی پاشه‌كشه بكه‌ن؛ چونكه ئه‌وان له هه‌ر دووك لایه‌نی هێزی ئاگرfirepower و هێزی مرۆڤدا manpower باڵاده‌ست بوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هێشتا كورد سه‌ری شۆڕ نه‌كرد. پێشمه‌رگه‌كانیان مه‌شقی كه‌میان له سه‌ر جه‌نگی هاوچه‌رخ كرد بوو به‌ڵام به شێوه‌یێك خۆڕاگر و نه‌به‌رد بوون كه باوڕ ناكرێ. ئه‌و ژه‌نراڵه ئیسرائیلییانه‌ی سه‌ردانییان كردن، له خۆڕاگری و له به‌رگه گرتنی ته‌نگانه و له ملكه‌چ بوونی بۆ فه‌رمانه‌كان، واقیان له سه‌ربازی كورد، وڕما. هه‌تا پێشمه‌رگه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ڕه‌ها با، شه‌ڕی ده‌كرد. بارزانی پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه له مه‌یدانی شه‌ڕدا ئه‌م جه‌نگه ده‌باته‌وه، چونكه دوژمنه‌كه‌ی هه‌م به چه‌ك هه‌میش به نه‌فه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارتر بوو. به‌ڵكوو وه‌كوو ڕابردوو پشتی به ڕووخانی ڕژێمی به‌غداد چه‌یم بوو و بۆ ئه‌مه‌ش ویستی هێنده خوێن له‌به‌ر سوپا بڕوێنێ و هه‌نده‌ش زیان به دارایییهكهی دوژمن بگه‌ینێ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه چكی پێ بكا و وای لـێ بكا له كۆتاییدا مل بۆ خواسته‌كانی كورد شۆڕ بكا و واز له كورد بێنێ تا كاروباری خۆیان به خۆیان ڕاپه‌ڕێنن. پێشتر ئه‌مه‌ی كردبوو: چونكه هه‌ر له 1960ـهكانهوهڕا، شۆڕشه‌كه‌ی چه‌ند حكومه‌تێكی عێراقیی ڕووخاند بوو و ههندێكیانیشی وا لێ‌كرد بوو كه بڕووخێن. هیچ هۆیه‌كیش نه‌بوو مه‌زه‌نده بكه‌ی كه له 1970كانیشدا وای پێ ناكرێ.
له‌وه بترازێ كه ئێستا عێراق و هه‌موو دنیا ده‌گۆڕان. له 1960ـه‌كاندا، سه‌رچاوه زه‌به‌لاحه‌كانی نه‌وتی عێراقی – كه له دوای عاره‌بستانی سعوودی دووه‌م ده‌هات – ته‌نیا شتێكی كه‌می ده‌هاته به‌رهه‌م و له بازاڕه‌كانی دنیادا، پڕ هه‌رزان بوو، هه‌روه‌ها كۆمپانیا ئه‌مێریكی و بریتانی و هۆڵاندی كۆنترۆڵی نرخ و وهبهرههمهێنانیان كرد بوو. حكومه‌ته‌كانی له به‌غداد بوون، هه‌ر له دیرزهمانهوه بێ پاره بوون و به زگماكیش لاواز و بێهێز بوون. به‌ڵام له 1968 حیزبی به‌عس له به‌غداد ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت. له‌و ده‌می هه‌ر وه‌ك هه‌موو كوده‌تایێكی پێشتر وابوو، به‌ڵام زۆری نه‌برد ئاشكرا بوو كه ئه‌مه‌یان له‌وانی تر جیاواز بوو. له ناوه‌ڕاستی 1970كاندا بوو كه حكومه‌تی به‌عسی حوكمێكی پۆڵایینی ئاوای به سه‌ر عێراقێدا سه‌پاند، كه گه‌لانی ئه‌و وڵاته ئه‌م جۆره نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و شۆڕهیان، هه‌رگیز، پێشتر نه دیتبوو. له 1972، حكومه‌ته‌كه كۆمپانیا نه‌وتییه ڕۆژئاواییه‌كانی خۆماڵ كردن و له دوای شه‌ڕی عاره‌ب و ئیسرائیل له ئۆكتۆبری 1973دا نرخی نه‌فتی جیهانی به جارێك هه‌ستا و ده هه‌نده‌ی نرخی ساڵانی 1960ـه‌كانی لێهات. پاره به خوڕ بۆ ناو گه‌نجینه‌ی عێراقی هات – پاره‌كه تێرای كر{ینی تۆپ و قهیماخیشی ده‌كرد، تێرایی ئه‌وه‌ی ده‌كرد شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد بكا و وڵات به‌ره‌و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنێكی ئاوا ببات كه پێشبینی نه‌ده‌كرا.
ئه‌مجاره‌یان بارزانی نه‌یارێكی له جاران جیاوازی هه‌بوو. جیاوازییه‌كه ته‌نیا هه‌ر له‌و گرووپه‌دا نه‌بوو كه به‌غدادی حوكم ده‌كرد و سه‌رچاوه‌كانی به ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵكوو له خودی سه‌ددام حوسێن خۆی بوو، كه سه‌ركرده‌یێك بوو تازه هه‌ڵده‌كه‌وت. سه‌ددام پیاوێكی سه‌ر ڕه‌ش بوو، له ناوه‌ڕاستی سییه‌كان بوو چاوی بڕیبووه دزینی ده‌سه‌ڵات و ویستی ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست، گهنجایهتییهكهی بێ هاوتا كردبوو. ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌مجاره‌یان وه‌ك هیچ كام له‌و پیاوانه نه‌بوو كه پێشتر بارزانی ڕووبه‌ڕوویان هاتبوو. مه‌لا مسته‌فا بارزانی كه ئه‌وپه‌ڕ ته‌نیا خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌بوو، به درێژایی ژیانی توانی به‌رپه‌رچی هه‌موو ئه‌و فرتوفێڵ و خواروخێچییانه بداته‌وه كه حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی به‌غداد له دژیان په‌یڕه‌و ده‌كرد. به ده‌گمه‌ن كه‌سێك هه‌بووه له‌و باشتر، ئه‌گه‌ر هه‌ر له ئه‌سڵدا هه‌ر هه‌بووبێ. به‌لـێ قه‌ت پێشتر وا نه‌بووه كه بكه‌وێته داوی كابرایه‌كی ئه‌وپه‌ڕ فێڵبازی بێ میهری وه‌ك ئه‌و ئه‌ستێره گه‌نجه‌ی ڕژێمی به‌عسی.
ڕوخانی كوردی
وا دیاره به خه‌یاڵی بارزانیدا نه‌هاتبێ كاتێك سه‌ددام حوسێن نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی وه‌ده‌ست بێنێ، ده‌چێ ڕووی له كرده‌ی دیپلۆماسی ده‌كا. بیری له‌وه‌ش نه‌كرده‌وه كه ئه‌و عێراقییه ڕه‌نگه بچێ شا بكڕێ. یان شا بێ شه‌ره‌فانه ڕه‌نگه بارزانی و گه‌له‌كه‌ی به هه‌ندێ پارچه زه‌وی بێ به‌ها، بفرۆشێ. ئه‌و نووچهیهی باسی كرد كه شا و سه‌ددام حوسێن له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رانی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی پێترۆڵ، كۆبوونه‌وه و له 5 ی ئاداری 1975 ڕێكه‌وتنێكیان مۆر كرد، وه‌ك بروسكێك له ئاسمانێكی ساماڵدا هات و له بارزانی و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌نگه‌ر و سه‌رتاسه‌ری جیهانی دا.
بۆ خودی وه‌زیره‌كانی شا و ڕێچهرد هێڵمزی باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له ئێران و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئێی CIAیش كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و كتوپڕ بوو. هێڵمز له 6ی ئادارێ، له فڕۆكه‌خانه‌ی تارانێ بوو، كاتێك كه به‌رپرسانی ئێرانی بۆ پێشوازی لێكردنی شا له گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌لجه‌زایر له فڕگه‌كه كۆ ببوونه‌وه. سه‌یری كرد یارمه‌تیده‌رانی شا چه‌ند یه‌كپۆش بوون، هێنده‌ش وه‌كوو خۆی سه‌ر لـێ شێواو بوون. هێڵمز به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری ده‌كرد، كاتێك كه شا هه‌مووی حه‌په‌ساندن؛ چونكه هه‌ر ده‌گه‌ڵ دابه‌زینی له فڕۆكه‌كه و له سه‌ر ڕهنوێی ڕێنماییه‌كانی خۆی ده‌ركرد و ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕێی نه‌كرد تا ده‌گاته‌وه كۆشكه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵیاندا كۆ ببێته‌وه. فه‌رمانی دا هه‌ر چ یارمه‌تییه‌كی سه‌ربازی كه بۆ كورد ده‌چوو ده‌موده‌ست بوه‌ستێ و هه‌موو شێوه یارمه‌تییه‌كی دارایی و هه‌ر یارمه‌تییه‌كی تر هه‌بێ ده‌بێ ڕابگیرێ و سنووری نێوان عیراق و ئێران پاش ماوه‌یێكی كه‌م ده‌بێ، دابخرێ.
به‌یانی ڕۆژی پاشتر هێڵمز به پیری بانگه‌وازی شا چوو، بینی شا له هه‌موو كاتێك پتر خۆی ساز دابوو. داوای له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان نه‌كرد تا به قسه‌ی بكه‌ن و یارمه‌تییه‌كانیان له كورد ببڕن – سێ ساڵ پێشتر خۆی له سه‌رۆك نیكسنی خواست تا یارمه‌تییه‌كه پتر بكات. به شێنه‌یی به هێڵمزی گوت كه ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی ئێران بۆ شۆڕشڤانهكانی بارزانی ده‌ینارد بڕا و به‌م پێیه‌ش ئه‌و یارمه‌تییه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌یكا، ده‌بڕێته‌وه. داوای هیچ جۆره به‌خشینێكی به هۆی ئه‌م كاره كتوپڕه‌ی، له هێڵمز نه‌كرد؛ چونكه خۆی ئه‌و جۆره پیاوه نه‌بوو داوای لێبوردن بكا. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شرۆڤه‌ی خۆی هه‌بوو. گوتی:- (بارزانی به چاكی له دژی عێراقییان شه‌ڕی نه‌ده‌كرد؛ هه‌ر لێی پاڵ ده‌داوه و له كه‌سانی تری ده‌خواست شه‌ڕی بۆ بكه‌ن.) ئه‌فسه‌رانی بنه‌كه‌ی سی ئای ئێی له باڵیۆزخانه‌كه‌ی هێڵمز – ئه‌وانه‌ی سێ ساڵ ده‌گه‌ڵ بارزانی و گرووپه‌كه‌ی كاریان كرد بوو — نیگه‌ران و بێزار بوون و له ڕاستیشدا به‌م هه‌واڵانه تووڕه‌ش ببوون. به‌ڵام هێڵمز بۆ خۆی پێویستی به ئیقناع كردن نه‌بوو. ڕیكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئێرانیشی به پێشكه‌وتنێكی ئه‌رێنی دانا، كه ڕه‌نگه ناوچه‌كه سه‌قامگیر بكا. توانی به چاكی و به پوختی له‌وه‌ش بگات كه حكومه‌ته‌كان جا چ له به‌غداد بێ یان له تارانێ ده‌بێ به‌رهه‌ڵستی بكه‌ن و نه‌هێڵن خاكیان بكه‌وێته به‌ر ده‌ستی ئه‌و كه‌مینانه‌ی كه لێیان یاخینه.
كه هێڵمز ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ شا، به برووسكه‌یه‌ك، نارد؛ چاوه‌ڕێ بوو سه‌ره‌كه‌ی، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه، هێنری كیسنگهر بوو، پێشوازی له ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و به‌غداد بكا. به‌ڵام كه كیسنگهر به تووڕه‌ییه‌وه وه‌ڵامی داوه، حه‌په‌سا. نه كێشه و نه بنه‌مای نیگه‌رانی سه‌باره‌ت باری مرۆیی كورده خیانه‌ت لـێ كراوه‌كان بوو كه كیسنگهری پێ هه‌ڵچوو. به‌ڵكوو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، به زۆری بۆ ئه‌وه ده‌چوون كه كیسنگهر هه‌ر گه‌ره‌كی بوو كورد له په‌لبه‌ست كردنی عێراقییه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێلن به‌غداد گرفت بۆ ئیسرائیل بنێته‌وه. بڕیاره‌كه‌ی شای پێ خۆش نه‌بوو؛ وه‌لـێ نه‌شیویست هه‌وڵ بدا بیگۆڕێ. هێنری كیسنگهر له‌وه نه‌بوو ده‌گه‌ڵ حه‌مه‌ڕه‌زا شای پاله‌وی وه‌شه‌ڕ بێ، چونكه، له كۆتاییدا ده‌ستی له شا به‌رنه‌ده‌بوو، چونكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، شا كۆڵه‌گه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مێریكی بوو، ئه‌و پیاوه بوو بۆ سه‌قامگیركردنی ناوچه‌ی كه‌نداوی پارسی، واشنتن پشتی پێ ده‌به‌ستا.
شا وایكرد بارزانی نزیكه‌ی یه‌ك حه‌فته چاوه‌ڕێ بكا، تا له ڕۆژی 11 ئادار، به‌ر له‌وه‌ی پێشوازی له سه‌ركرده‌ی كورد بكا و به فه‌رمی چاره‌نووسه‌كه‌ی پێ ڕابگه‌یه‌نێ. شه‌فیق قه‌زاز (هه‌ر چه‌نده تایتڵی فه‌رمی نه‌بوو) به‌ڵام باڵیۆزی بارزانی بوو له تارانێ و ئۆفیسه‌كه‌ی نزیكه‌ی سی كارمه‌ندی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ بارزانی چاوه‌ڕێی ده‌كرد. قه‌زاز له گرینگ‌ترین ئاڵ و وێری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی حه‌مه‌ڕه‌زا شای پاڵه‌وی به‌رپرسیار بوو؛ سه‌رپه‌رشتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پاره و چه‌كه‌ی ده‌كرد كه بۆ ئه‌و حكومه‌ته كوردییه‌كه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی عێراقی دراوسێ ڕه‌وان ده‌كرا (كه ته‌نیا ناوی لـێ كه‌م بوو)؛ هه‌ر خۆیشی نه‌خۆشخانه كوردییه‌كانی له ئێرانێ به‌ڕێوه ده‌برد و بریندار و نه‌خۆشی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرا و ئاگای له په‌نابه‌رانی كورد ده‌بوو كه ژماره‌یان خۆی له ملیۆنێك كه‌س ده‌دا و هه‌روه‌ها ئیداره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ (جه‌ستن Justin)دا ده‌كرد؛ جه‌ستن ناوی نهێنی گه‌وره ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی ئاژانسی سیخوڕی ناوه‌ندی له پایته‌ختی ئێرانێ، بوو. قه‌زاز پیاوێكی باڵا به‌رزی باریكه‌ڵه‌ی قۆز بوو به شێوه‌زارێكی بریتانی خۆشی بێ هه‌ڵوه‌سته به ئینگلیسی ده‌ئاخاوت. چوار ساڵ پێشتر توێژینه‌وه‌ی دكتۆرای له زانكۆی ئه‌مێریكی له واشنتن ته‌واو كرد و تێیدا ڕه‌خنه‌ی له بارزانی ده‌گرت. ئه‌وه‌ش به‌ر له‌وه بوو كه به ڕاستی سه‌ركرده‌ی كورد بناسێ. ئێستاش كوڕ چه‌ند دلسۆزی باوكییه‌تی، قه‌زار هه‌نده دڵسۆزی بارزانییه.
به هزری قه‌زاز، ئه‌و چاوه‌ڕوانییه درێژخایه‌نه ڕهقهكارییهكی له ڕاده‌به‌ده‌ری دیكتاتۆرێكی ڕۆژهه‌ڵاتی بوو، چونكه 11ی ئاداری 1975 پێنجه‌مین ساڵیادی ئه‌و ڕۆژه بوو كه بارزانی ڕێكه‌وتنێكی ده‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێنی كرد – شا باوڕی وابوو كه بارزانی په‌یمانی پێ دابوو ڕێكه‌وتنه‌كه به ئاكام نه‌گه‌یه‌نێ. له‌و ده‌مدا، قه‌زار هه‌ستی كرد كه ئێرانییه‌كان چێژیان له تۆڵه كردنه‌وه له بارزانی وه‌رده‌گرت و خهنجهرهكهیان له‌و پیاوه دهپاچاندهوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناو جه‌سته‌یان چهقاندبێ.
قه‌زاز ده‌گه‌ڵ بارزانی و دكتۆر مه‌حمود عوسمانی دكتۆری تایبه‌تی بارزانی و گه‌وره یاریدهدهریدا بوو كه چوونه ناو ته‌لاره‌كه‌ی شا. شای ئێرانی پوخته‌كه‌ی گوت و یه‌كسه‌ر له مه‌رامی خۆی دا. بۆی باس كردن كه قووڵتر له شه‌ڕه‌كه ڕوو چوو له‌وه‌ی كه خۆی له كاتی ده‌ست پێكردنی یارمه‌تی كورد، پێشبینی ده‌كرد. باره‌كه له‌وه گرانتر بوو پێی هه‌ڵبگیرێ و ناچار بوو ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عێراقدا بكات. گوتی كه له‌و ده‌مدا ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی ده‌گه‌ڵ حیزبی به‌عس به ڕێكه‌وتنێكی كاتی ده‌زانی. نه‌شی ده‌زانی ئایا عێراقییه‌كان به ڕاستی ڕێز له ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌گرن و به تاقیكردنهوهیێكی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو وڵاتیشی داده‌نێن. به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا، هه‌موو یارمه‌تییه‌كانی له كورد ده‌بڕی. سنووری ئێران ته‌نیا بۆ ماوه‌ی سی ڕۆژی تر بۆیان ده‌كرێته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر كوردێكی ده‌یه‌وێ ده‌ربازی نێو سنووری ئێرانێ ببێ به خێر بێ؛ و دڵنیاشی كردنه‌وه ئه‌وانه‌ی كه دێن (كاریان پێ ده‌درێ و وه‌ك هاوڵاتیانی خۆمان هه‌ڵس و كه‌وتیان ده‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.) پاشتر سنوور داده‌خرێ.
عوسمان تووڕه كرا بوو. ئایا ده‌بێ خه‌باتێك كه ئه‌و گه‌له سه‌ر و سامانی خۆی بۆ به قوربانی دا، به كه‌یفی ئه‌م كابرایه بێ: كه‌ی خۆی بیه‌وێ بڕوا و كه‌ی ویستیشی بوه‌ستێ؟ ده‌نگی ناقایل بوونی هه‌ڵبڕی. “كه په‌یمانی یارمه‌تیت پێ داین هیچ باسی خۆ دزینه‌وه نه‌كرا…” شا قسه‌ی پێ بڕی. “من بڕیاری خۆمت پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم. هیچ شت نییه تاووتوێی بكه‌ین” قه‌زاز له بیرییه‌تی كه بارزانی بێ ده‌نگ گوێی ڕاگرتوو و بێ ده‌نگیش ڕۆیشت. هه‌نده زۆر حه‌په‌سا و هێنده پڕ عاجز بوو ته‌نانه‌ت داوای له شای نه‌كرد تا به بڕیاركهیدا بچێته‌وه.
به‌ڵام پاشتر له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌گه‌ڵ گه‌وره یاریده‌ده‌رانی، مه‌لا مسته‌فا ڕایگه‌یاند كه خه‌باتی چه‌كداری به‌رده‌وام ده‌بێ. هه‌ردووك كوڕه‌كه‌ی ئیدریس و مه‌سعودی ناردنه‌وه بۆ كوردستانی عێراقێ بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ساز بده‌نه‌وه و وه‌ك جاران تاكتیكی گه‌ریلای 1960ـه‌كان له لێده و ڕاكه په‌یڕه‌و بكه‌نه‌وه. خۆیشی هاته‌وه باره‌گایه‌كه‌ی له گوندی ناوپردانێ، كه له نزیكی سنووری ناوه‌وه‌ی عێراقدایه. له میانی كۆبوونهوهیێكی چه‌ند ڕۆژ پاشتر له ژێر چادرێك كه له بناری گردێك هه‌ڵدرا بوو، بارزانی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان شا و سه‌ددام حوسێنی به نسكۆیه‌كی كاتیی وه‌سف كرد كه تووشی كێشه‌ی كورد هات. وتیشی كه‌وا:- “90 له سه‌دا دڵنیایه” كه كاره‌كان به‌ره‌و چاكتر ده‌بنه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی بارزانی ڕۆیشت، هه‌موو ده‌وره‌یان له قه‌زازی دا. پرسیان ئایا چ بوو ئاوا بارزانی گه‌شبین كرد بوو؟ قه‌زاز نه‌یتوانی هیچ وه‌ڵامێك بداته‌وه. ئایا بارزانی هیچ شتێكی ده‌زانی كه ئه‌وانی تر ئاگایان لێی نه‌بوو؟ یان هه‌ر ده‌یویست وره‌ی خه‌ڵكه‌كه به‌رز ڕاگرێ؟
پاش ماوه‌یێكی كورت، ئه‌و ڕووناكبینییهی بارزانی گۆڕا و ده‌ستی له كار كشانده‌وه. له 18ی ئادارێ، كه له‌گه‌ڵ گه‌وره سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی كۆ بووه‌وه، ئاشكرای كرد كه ئیتر ناتوانێ به‌رده‌وام بێ. جاڕیدا كه ئێران له 30 نیسانێ سنووره‌كانی خۆی داده‌خات؛ له‌و كاتدا توركیاش سنووری خۆی داخست بوو؛ سوپای عێراقیش سنووره‌كانی باشوور و ڕۆژئاوا دادخات. دۆخێكی بێ ئومێدی بوو. بارزانی گوتی ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌یه بیه‌وێ له شه‌ڕدا به‌رده‌وام بێ، من پڕ به دڵ پشتیوانی لـێ ده‌كه‌م. پێشنیازه‌كه پتر هه‌ر قسه بوو له‌وه‌ی كه حه‌قیقه‌ت بێ. ئه‌وانه‌ی گوێیان له بارزانی بوو تێی گه‌یشتن كه بارزانی ده‌یگوت:- “ئه‌مه كۆتایییه و پێویسته لێره بوه‌ستین.” جا كه چاوی به ژووره‌كه‌دا گێڕا، سه‌ركرده‌كان له سه‌ر ئه‌وه ڕێكه‌وتن كه به بێ ئه‌وه‌ی سنوور كراوه بێ تا چه‌ك و تفاقی لێوه بێ، موسته‌حیله به‌رده‌وام بن. له عه‌لی عه‌سكه‌ری بترازێ كه داوای مۆڵه‌تی چه‌ند ڕۆژێكی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ باری له‌شكره‌كانی چۆنه ئه‌وانی تر هه‌موو له سه‌ر ئه‌و رهئیهی بوون كه به‌رگری سوودی نابێ و پاشانیش عه‌لی عه‌سكه‌ریش هاته سه‌ر بۆچوونی ئه‌وان.
گه‌له‌ك له‌و سه‌ركردانه‌ی كه شه‌ڕ جه‌ربه‌زه‌ی كردبوون، به پشت شكاوی و به چاوی پڕ له ئه‌سرینه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه هاتنه ده‌رێ. كه هه‌واڵه‌كه بڵاو بووه‌وه، ڕیزی یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه گێره‌شێوێنی تێكه‌وت. هه‌ندێ له سه‌ربازه‌كان چه‌كه‌كانی خۆیانیان شكاند. هه‌ندێك له نائومێدییان، چه‌كه‌كانیان به گهلیهكاندا هه‌ڵدێرا و هه‌ندێكیشیان چه‌كه‌كانیان فڕێی ناو ڕووباره‌كان دا و هیتریش هه‌بوون به كوڵ گریان و باسیان له خۆكوشتن كرد. ئه‌سیری ده‌ستی نائومێدی خه‌ڵكی تووشی شۆك و تفتیی و تاڵی كرد، ئاواته‌كان نه‌مان، خهونهكان زڕان، ئاینده یان ده‌بوو بانشگهی ئێرانێ بێت، یان ئه‌گه‌ر باوڕ به په‌یمانی حكومه‌تی به‌عس و به‌و عه‌فووه بكه‌ن كه دابووی و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق، هه‌موو ده‌یانزانی كه زۆر له‌گینه — بۆ هه‌زارانیش حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی وا بوو – نه‌فی كران و زیندانی كردن یان كوشتن سزایان بێ. ئه‌و شۆكه‌ی تووشی دكتۆری تایبه‌تی و یاریده‌ده‌ری بارزانی، دكتۆر عوسمان هات، وای لـێ كرد له بارزانی جودا ببێته‌وه و به هۆی وازهێنانیشی له خه‌باتی چه‌كداری ڕه‌خنه‌شی لـێ بگرێ.
چ بوو له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی نێوان ئه‌و دوو كۆبوونه‌وه‌یه ئاوا به شێوه‌یێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵوێستی بارزانی گۆڕی؟ تێبینی كرا كه یه‌كسه‌ر پێش ئه‌وه‌ی له 18ی ئادارێ، هۆشدارییه‌كی خۆی بدا، بارزانی دوو تێلیفۆنی له تارانه‌وه بۆ كرا. ئایا ئێرانییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێی كرد؟ ئایا ئهمێریكییهكان ده‌ستیان له كاره‌كه وه‌ردا و وره‌یان پێی نه‌هێشت؟ كه‌س ناتوانێ ئه‌مه ته‌ئكید بكا. به‌ڵام پاشتر هه‌ندێك له‌وانه‌ی بارزانی‌یان ده‌ناسی، جه‌ختیان كرده‌وه كه ئه‌م پیاوه‌ی له 1940ـهوهڕا سه‌ركردایه‌تی هه‌موو شۆڕشه گه‌وره‌كانی كوردی كردووه، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه هێنده‌ی بڕیاری خۆی كاری تێ ناكا. مه‌لا مسته‌فا بارزانی له ته‌مه‌نی حه‌فتا و دوو ساڵیدا زانی نه ئه‌و ته‌ندروسته پۆڵایینه‌ی جاران و نه ئه‌و وزه بێ سنووره‌ی جارانی ماوه تا ڕێی بده‌ن دیسان سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵمه‌تێكی تر له شاخه‌كاندا بكاته‌وه. له‌و شه‌ڕه‌ی تازه كۆتایی هاتبوو، وه‌ك شه‌ڕه‌كانی پێشتری نه‌بوو، ئه‌مجاره‌یان به زۆری له بارهگایهكانی دهحهساوه. نه‌یده‌توانی وه‌ك چۆن جاران ناوبانگی پێ ده‌ركرد بوو، به درێژایی شه‌و له سه‌نگه‌رێكه‌وه بۆ سه‌نگه‌رێك بچێ و شه‌وڕۆ بكا و بنكه‌كانی دوژمن سه‌ح بكاته‌وه و ڕێنماییه‌كانی بدا و ناوه ناوه‌ش هاوبه‌شی له شه‌ڕه‌كاندا بكا. ئه‌گه‌ر مسته‌فا بارزانی نه‌توانێ چیتر سه‌ركردایه‌تی بكا، چۆن كه‌سێكی تر وا ده‌كا؟ به ساده‌ییه‌وه ده‌گوترێ كه بارزانی متمانه‌ی به توانستی كه‌سانی تر نه‌بوو تا ئه‌وه‌ی له‌مێژ بوو خۆی ده‌یكرد ئه‌وانیش بتوانن بیكه‌ن.
ژماره‌یێكی كه‌م له كوردان هێشتا له‌مه‌ش توندتر حوكمیان له سه‌ر ده‌ركرد. بارزانی ته‌نیا خۆی نه‌بوو كه متمانه‌ی به كه‌س نه‌بوو كه بتوانێ شوێنه‌كه‌ی بگرێته‌وه؛ ڕاستییه‌كه ئه‌وه بوو ئه‌وانیش هه‌ستیان پێكرد كه نایه‌وێ كه‌سێك شوێنه‌كه‌ی بگرێته‌وه. نه‌یتوانی بیر له‌وه بكاته‌وه كه پێاوێكی تر بێ و ئه‌و میراته وه‌ربگرێ كه له‌مێژ بوو خۆی به ده‌ستییه‌وه گرتبوو. جا ئه‌گه‌ر مسته‌فا بارزانی نه‌توانێ چیتر ڕێنمایی كوردان له خه‌باته‌كه‌یاندا بكات، كه‌واته كه‌سێكی تر نابێ.
میوانی شا
هه‌ركه شۆڕشی كوردی كۆتایی هات، بارزانی بووه (میوان)ی حه‌مه‌ڕه‌زا شای پاڵه‌وی، هه‌ر خودی ئه‌و كه‌سه بوو كه خیانه‌تی لێ‌كرد بوو. خۆی و ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی گوازرانه‌وه بۆ خانوێك له كۆمپاوندی سازمانی كیشوه‌ر و ئه‌منییه‌تی ئیتلاعات، كه باشتر به (ساڤاك) ناسرا بوو. ئه‌مه‌ش ده‌زگای پۆلیسی نهێنی شای ئێرانێ بوو. خانووه‌كه جوان و خۆش بوو، هیچ كهرستهیێكی لـێ كه‌م نه‌بوو. وه‌لـێ بارزانی هێشتا هه‌ر هه‌ستی وا بوو كه له ماڵزیندانیدا ده‌ژیا. په‌یوه‌ندی به لایه‌نگرانی و به هیچی دنیاوه نه‌ما بوو؛ به‌ند بوو. ئه‌و نسكۆیه مه‌زنه‌ی دووچاری هات بێزار و نیگه‌ران و خه‌مباری كرد، تا وای لێهات كاری له ته‌ندروستی كرد. له سه‌ره‌تای 1970كان بوو، قاچی چه‌په‌ی ده‌هێشا و بووه هۆی شهلینی و ڕێگه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی ده‌گرت. دكتۆره‌كان تهشخیسیان به‌وه كرد كه بڕبڕه‌ی پشتی ته‌سك بووه‌ته‌وه spinal stenosis، به زمانی میللی عهسهبێكی قنجاوه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی مردنی لـێ ناكرێ، به‌ڵكوو ته‌نیا نیشانهیێكی پیرییه.
وه‌لـێ ئێستا نیشانه‌ی پتر وه‌ده‌ركه‌وتن – لای ڕاسته‌ی سه‌ره‌وه‌ی سینگی، ژانی ده‌كرد. له سه‌ره‌تای 1975دا ئێشه‌كه نه‌پساوه، جا ئیدریسی كوڕی مه‌لا مسته‌فا، داوای له نه‌جمه‌دین كه‌ریم كرد، كه دكتۆرێكی گه‌نجی كه‌ركووكی بوو، تا بێ باوكی فه‌حس بكا. هه‌ر له سه‌رده‌می قوتابییه‌تی له كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی موسڵ، كه‌ریم ئالووده‌ی سۆزی نه‌ته‌وه‌یی كوردی ببوو. هه‌ركه له 1973دا ئیقامه‌ی خۆی ته‌واو كرد، یه‌كسه‌ر چوو له شاخه‌كان په‌یوه‌ندی به بارزانییه‌وه كرد. هاوشان ده‌گه‌ڵ دكتۆر عوسمانی، وێكڕا نه‌خۆشخانه‌یێكی چكۆڵه‌ی مه‌یدانیان له باره‌گاكانی بارزانیدا، ڕێكخست. كه عوسمان به‌ره‌و ئاراسته‌ی سیاسه‌ت سه‌ربازی و شه‌ڕ چوو، كه‌ریم به‌رپرسێتی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و ڕۆژانه سه‌ری له سه‌دان نه‌خۆش ده‌دا. هێنده به ئیشه‌كه‌یه‌وه سه‌رقاڵ بوو، نه‌یتوانی مل به سیاسه‌ت بدا یان له نزیكه‌وه بایه‌خ به پێشه‌وه چوونی شه‌ڕه‌كه بدا. په‌یتا په‌یتا شوێنی عوسمانی گرته‌وه و بووه دكتۆری خانه‌واده‌ی بارزانی. له ئیگزام(فه‌حس)ێكی خێرای دڵی ئه‌م جوامێره، بۆ كه‌ریمی ئاشكرا بوو كه دڵه‌كه ساغ بوو. نهساغییهكهی دۆزیه‌وه ئه‌و گرێیه بوو كه له نزیكی هێسكی شه‌پكه ملی بوو و پڕ ژانی ده‌كرد. كه‌ریم گومانی له شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بوو. نیشانه‌كان به‌و ده‌چوون و بارزانیش فره جگاره‌ی ده‌كێشا. بارزانی هه‌رگیز جغاره‌ی پاكه‌تی نه‌كێشاوه، خۆی سیگاره‌ی بۆ خۆی ده‌پێچاوه و تووتنی شاخه‌كانی كوردستانێی ده‌كێشا. ڕۆژانه، هه‌نده‌ی دوو پاكه‌ت جگاره‌ی ده‌كێشا و نزیكه‌ی شێست ساڵ جغارهكێش بوو. تهشخیسهكه بێی وه‌رگرتنی تیشكی ئێكس به ڕاستی نه‌ده‌زاندرا. بارزانی ئه‌مه‌ی قه‌بووڵ نه‌بوو و قایلیش نه‌بوو ئه‌و پسپۆره ئێرانییانه‌ی شا ناردیانی فه‌حسی بكه‌ن. به كه‌ریمی گوت:- “نامه‌وێ هیچ ئیشاعهیێك لێره بگرم. ئه‌گه‌ر لێره ده‌ست به چاره‌سه‌ر بكه‌م، ئیتر هه‌رگیز ڕێگه‌م ناده‌ن ده‌رچم. پێم دبێژن ده‌بێ عیلاجهكهم لێره ته‌واو بكه‌م.”
ویستی بچێته وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بوو تا چاره‌سه‌رێكی ته‌ندروستی باشتری ببێ، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه بوو، به خۆی، ڕووبه‌ڕوو هێنری كیسینگه‌ر له كێشه‌ی كورد بگه‌یه‌نێ. كیسینگه‌ر دوو حه‌فته پێش ئه‌وه‌ی سه‌ددام حوسێن ده‌گه‌ڵ شا ڕێك بكه‌وێ، بۆ بارزانی نووسی بوو:- “ده‌مه‌وێ ئه‌وه بزانن كه ئێمه چه‌ند ڕیز له خۆت و له گه‌له‌كه‌ت ده‌گرین بۆ ئه‌و كۆششه ئازایانه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن.” بارزانی پشتی ئه‌وه به‌ست كه هاوپه‌یمانی به ده‌سه‌ڵاتی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌بوو، به تایبه‌تیش سینهتۆر هێنری (سكووپ) جاكسن، دێمۆكراتی پارێزگار له ویلایه‌تی واشنتن و جیۆرج مینی، سه‌رۆكی AFL-CIO. ئه‌مانه هه‌ردووكیان فره پشتیوانی مافه‌كانی كوردیان ده‌كرد. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرد كه گشته‌وه‌ری ئه‌مێریكی American public هاوسۆزی بن. نه‌خۆشییه‌كه‌ی ڕێگه‌ی بۆ خۆشكرد تا له زیندانی ئێرانییه‌كان ده‌ربچێ و بگاته ئه‌مێریكا.
نه شا و نه كیسینگه‌ر نه‌یانده‌ویست بارزانی بێ و به ناو ئهمێریكادا سووڕ بدا و پاتاری چیڕۆكی یارمه‌تییه پڕ نیگه‌رانی و نهێنییه‌كه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ كوردی عیراقێ بگێڕێته‌وه و سه‌ربرده‌ی كتوپڕ پشت تێكردنیان لـێ هه‌ڵماڵێ. به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا له ڕاستیدا برادهراتییهكی به‌هێزی ده‌گه‌ڵ جاكسن و مینی هه‌بوو، ئه‌وان ئه‌و براده‌رانه بوون ده‌یاتوانی چیڕۆكه‌كه‌ی بگێڕنه‌وه ئه‌گه‌ر بیانزانیبا به ناڕه‌وایی ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكرێ. شا و كیسینگه‌ر به دوودڵیه‌وه بڕیاریان دا به سه‌لامه‌تترین ڕێگه‌دا گوزه‌ر بكه‌ن و لێگه‌ڕێن بارزانی بێته وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ته‌شخیس و چاره‌سه‌ر بكرێ، وه‌لـێ جوولانه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی تا ئه‌وپه‌ڕ سنووردار بكرێ. سی ئای ئێی هه‌موو كاره‌كان ڕێك ده‌خا — هه‌موو خه‌رجییه‌كانی بۆ ده‌دا – له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌فسه‌رانی سی ئای ئێی و ساڤاك به هه‌موو كات چاودێری بارزانی و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی ده‌كه‌ن. به‌م شێوه‌یه بوو كه له دوا قۆناغدا، ئینجا ڕێگه درا بارزانی بێته وڵاته یه‌كگرتووه‌كان. ئه‌وه بوو له‌و پاش نیوه‌ڕۆیه ههڵماوییهی ئابی 1975دا گه‌یشته جێ.
چاره‌سه‌ری له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان
محه‌مه‌د دۆسكی كوردێكه له بنه‌ماڵه‌یێكی ناسراوی باكووری عێراقه، یه‌كه‌م كه‌س بوو له سێپتێمبه‌ری 1975، له مایۆ كلینیك سه‌ری، له بارزانی دا. دۆسكی كابرایێكی كورتهڵهی تێكچهقیو بوو، هیچی له ڕوخسار نهدهخوێندراوه، له ناوه‌ڕاستی چله‌كانی ته‌مه‌نی بوو، به‌ڵام به ده ساڵ گه‌وره‌تر دیار بوو. هه‌ر له منداڵییه‌وه مه‌لا مسته‌فای به گه‌وره داناوه به‌ڵام هه‌رگیز بۆ كێشه‌ی كورد كاری نه‌كردووه. تا ساڵی 1971، كه حیزبی به‌عس بڕیاری دا هه‌ر كێ ژنه‌كه‌ی بیانییه — نه عاره‌به نه موسوڵمانه — ده‌بێ ته‌ڵاقی بدا، ئه‌و له بواری دپلۆماسی كار كردووه. دۆسكی له‌و كات بڕیاری دا واز له كاری دپلۆماسی بێنێ و عێراقیش به‌جی بێلـێ. به خۆی و به هاوسه‌ره ئهمێریكییهكهی كه له‌وه‌تی سه‌ره‌تای 1950 قوتابی بوو و به سه‌ردان هاتبوو هێنابووی هاتن له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان نیشته‌جێ بوون. به‌ر له‌وه‌ی بڕوا، پێشنیازی كرد كه ئه‌زموونی دپلۆماتی خۆی بۆ خزمه‌تی كورد به گڕ بخا. چاوساغانی به ئیش خست و هاته خزمه‌ت بارزانی و ئه‌ویش ڕیزی له پسپۆرییه‌كه‌ی گرت. له‌و سه‌رده‌م كه‌م ژماره كوردێك له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ژیان. پارتی دیمۆكراتی كوردستان، كه بارزانی سه‌رۆكی بوو، هیچ نوێنه‌رێكی له واشنتن نه‌بوو. بۆیێ بارزانی داخوازی له دۆسكی كرد تا له‌بری ئه‌و په‌یوه‌ندی به چه‌ند كه‌سانێكه‌وه بكا و ئه‌نجامه‌كه‌یشی بۆ بێنێته‌وه. دۆسكی له 1972، هاته واشنتن و به كۆنگرێس و به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا گه‌ڕا. په‌یوه‌ندی به سینهتۆر جاكسن و به یارمه‌تیده‌ره گهنجهكهیهوه كرد كه ڕیچه‌رد پێرڵ بوو. په‌یوه‌ندی به جۆرج مینی و به ئێرنست لی، زاوای مینیشه‌وه كرد. ئێرنست لی سه‌رۆكی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی AFL-CIO بوو.
به‌ڵام دۆسكی به دره‌نگه‌وه به خزمه‌تی بارزانی گه‌یشت، بۆیێ نه‌یتوانی متمانه‌ی ته‌واویان به ده‌ست بێنێ. هه‌ر بۆیێ ئاگای لـێ نه‌بوو كاتێك كه ئیدریسی كوڕی مه‌لا مسته‌فا و دكتۆر مه‌حمود عوسمان، هه‌ر ئه‌و ساڵی، به نهێنی سه‌فه‌ری واشنتنیان كرد بوو تا له‌وێ له باره‌گای سی ئای ئێی كۆبوونه‌وه بكه‌ن. نه پاشتر به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان بارزانی و سی ئای ئێی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كۆتاییه‌كه‌ی شنه بایه‌كه هه‌ر لێی دا. تا پاش هاتنی بارزانی بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له ئابی 1975، ئینجا دۆسكی به هه‌ندێ تهحهفوزاتهوه له جغزی ناوه‌وه‌ی یاوه‌رانی بارزانی وه‌رگیرا.
كه له سێپتێمبه‌ری 1975، دۆسكی له مایۆ كلینیك، سه‌ردانی بارزانی كرد، له‌و ڕۆكاره پراكتیكانهی ئه‌وێ زانی كه سه‌ركرده‌ی كورد ئامانجی سی ئای ئێی و ساڤاك بوو. جا سه‌ردانه‌كه‌ی پاشتری دۆسكی بۆ مایۆ كلینیك له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ر، به نهێنی كرا. له دوای نیوه‌ڕۆ گه‌یشته ڕۆچسته‌ر و به ناوێكی خوازراو له‌و هۆتێڵه‌ی بارزانی لێی بوو و به مایۆ كلینیكه‌وه نووسا بوو، ناوی خۆی نووسی. ئینجا دۆسكی تێلیفۆنی ژماره‌ی ئه‌و ژووره‌ی كرد كه شه‌فیق قه‌زازی لـێ بوو. پاش چل و پێنج ده‌قیقه، قه‌زاز و مه‌سود بارزانی كه ئه‌ویش هاتبووه لای باوكی له ڕچستهر، له ده‌رگه‌ی ژووره‌كه‌ی دۆسكییان دا. پلانه‌كه‌یان شرۆڤه كرد. له سعاتی8:30 پ.ن. هه‌ردووك ئه‌فسه‌ره‌كانی سی ئای ئێی و ساواك بۆ ئێواره خوانێك بانگهێشت ده‌كه‌ن. میوادارییهكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینیان ده‌كه‌ن، باده‌یان بۆ ده‌كڕن، چه‌ند جار بۆیان دێننه‌وه، به لای كه‌م ده‌بێ دوو سعات میوانه‌كانیان له سه‌ر خوانه‌كه گیر بكه‌ن. به‌مه‌ش ماوه به مه‌لا مسته‌فا ده‌ده‌ن تا ڕا و پرسی خۆی له‌گه‌ڵ دۆسكیدا ته‌ته‌ڵه بكا.
دۆسكی دیتی بارزانی له سه‌ر قهریۆڵهكهی دانیشتووه، باش بوو، به‌لـێ قژی له ئه‌نجامی تیشك و چاره‌سه‌ری كیمیایی هه‌ڵوه‌را بوو. بارزانی به وردی گوێی له دۆسكی ڕاگرت كاتێك كه نامه‌ی سینهتۆر جاكسنی بۆ خوێنده‌وه و په‌یامێكی زارهكیشی له جۆرج مینی پێ ڕاگه‌یاند. په‌یامه‌كه‌ی مینی، به تایبه‌تی، سه‌رنجی بارزانی ڕ‌اكێشا، چونكه مینی پێشنیاری كرد هه‌ڵمه‌تێكی پاگه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ساز بدا. پاش ئه‌وه‌ی بارزانی هه‌ردوو په‌یامه‌كه‌ی بیست، دۆسكی حه‌په‌ساند.
“به ڕای تۆ، ئایا AFL-CIO من لێره ده‌ڕفێنێ؟” بارزانی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌وه‌تی ئۆگسته‌وه له‌وره بووه. چاره‌سه‌ری تیشكی ته‌واو كردووه و ئه‌و چارهسازییه كیمیاوییه‌ی ئێستا ده‌یكا، ده‌شێ له هه‌ر شوێنێكدا بكرێ. به‌رده‌وام داوای ده‌كرد بێلن سه‌فه‌ری واشنتن بكا. وه‌لـێ ئه‌و كه‌سه‌ی له سی ئای ئێی ئاگای لێی بوو به‌رده‌وام بیانووی بۆ ده‌هێناوه. هه‌میشه پێی ده‌گوت حه‌فته‌ی دێ، سبه‌ی یان دوو سبه‌ی. بارزانی پێشنیازی كرد، ده‌شێ تا مه‌سعود و قه‌زاز میوانداری پیاوانی سی ئای ئێی و ساواكی ده‌كه‌ن، دۆسكی بچێ فڕۆكه‌یێكی بچووك به كرێ بگرێ: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بۆی بخزێته ده‌ره‌وه‌ی هۆتێله‌كه و له‌گه‌ڵ دۆسكی وێكڕا بۆ وشانتن بفڕن.
دۆسكی به بارزانی نه‌گوت ئه‌و بیرۆكه‌یه چه‌ند ناڕێك بوو. ئاخر ئێره وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بوو، نه ده‌وڵه‌تێكی پۆلیسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بێ. تۆ خۆت فڕۆكه‌ت به كرێ نه‌گرت؛ هه‌ر به فڕۆكه‌یێكی بازرگانی هاتی. به‌ڵام دۆسكی نه‌یویست دهودهوانی ده‌گه‌ڵ بارزانیدا بكات. ته‌نیا ئه‌وه‌ی پێی گوت كه شۆلهكه ده‌قه‌تێ. بارزانی به دۆسكی گوت تا پلانێك بۆ هه‌ڵاتن بسازێنێ و ئێواره‌ی پاشتر بێته‌وه تا بیبێنێ.
كه هاته‌وه، سه‌ری سوڕما ئاوا به ساردی پێشوازی لێكرا. بارزانی به تووڕه‌ییه‌وه لێی پرسی:- “له‌وه‌تی دوێنی منت بینی، له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س قسه‌ت كرد؟” دۆسكی گوتی:- “ته‌نیا شه‌فیق و مه‌سعود. بۆ بارزانی ئه‌مه‌ی پرسی؟ “چونكه پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پیاوه‌كه‌ی سی ئای ئێی هاته لام و پێی گوتم كه ڕێگه‌م پێ دراوه تا بۆ واشنتن بچم. وامزانی تۆ قسه‌ت ده‌گه‌ڵیاندا كردووه.” دۆسكی دڵنیای كرده‌وه و گوتی كه هه‌رگیز ئه‌مه‌ی نه‌كردووه. دۆسكی گوتی – ڕه‌نگه ئامێرێكی بیستن له ژوورێ‌دا هه‌بێ. ده‌بێ بیپشكنین. بارزانی وه‌ڵامی داوه:- “خۆت نیگه‌ران مه‌كه، ئێمه ئه‌مه بدۆزینه‌وه، ئه‌وان یه‌كێكی تر له شوێنێكی تر داده‌نێن.”
بارزانی ڕێنمایی دۆسكی كرد تا بچێته‌وه بۆ واشنتن و بۆی ڕێك بخا نه‌ك هه‌ر جاكسن و مینی ببینێ، بڵكوو وا بكا چاوی به سینهتۆر ویڵیه‌م ڕۆكسیمایهری ویسكنسن و هیتریش بكه‌وێ. دۆسكی ڕۆژی پاشتر فڕیه‌وه بۆ واشنتن. ئینجا چاوه‌ڕێ بوو … دوو حه‌فته به سه‌ر چوو، وه‌لـێ ئه‌و هیچی نه‌بیست. له سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی سێه‌م بوو، دۆسكی تێلیفۆنی بۆ هۆتێله‌كه‌ی له ڕۆچسته‌ر كرد. پێیان گوت كۆمه‌ڵه‌كه له‌مێژه ڕۆیشتوونه و نازانن ئه‌درێسی نوێیان چییه. وه‌ختبوو دۆسكی شێت بێ. ده‌شێ سی ئای ئێی ڕفێندبێتیانی؟ ده‌شێ بارزانی بۆ ئێران ڕه‌وان كردبێته‌وه؟ یان ده‌شێ له زیندانێكی نهێنیاندا شاردبێته‌وه؟
له سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی چواره‌م بوو، قه‌زاز تێلیفۆنی كرد. تێیگه‌یاند كه سی ئای ئێی بارزانی و هه‌واڵه‌كانی بۆ (پشوودان)ێك بردووه. حهفتهیێكیان له كه‌ناره‌كانی ده‌ریاچه‌ی تاهۆو Taehoe له كالیفۆرنیا به سه‌ر بردووه و به هه‌ندێ شوێنی تری ڕۆژئاواشدا گه‌ڕاون. سێ ڕۆژ به‌ر له ئێستا هاتوونه‌ته‌وه واشنتن و له‌وێ سی ئای ئێی له گه‌ڕه‌كی ڤێرجینیا له خانوێكی داناون كه تێلیفۆنهكهی كاری ناكرد. پاسه‌وانه‌كانی سی ئای ئێی بارزانی و یاوهرهكانیان بۆ (دیده‌نی) واشنتن بردوون. سی ئای ئێی به ئۆتۆمۆبیل، ئه‌وانی به ته‌ك كۆشكی سپی‌دا بردووه و پێی گوتوون:- “ئه‌مه وایت هاوسه،” وه‌لـێ كه بارزانی لێی خواستووه دا بوه‌ستێ، نكولی كردووه. هه‌مان چیرۆك له كاپیتۆڵیش دووباره بووه‌ته‌وه. ته‌نیا قه‌زاز توانی به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌چێ زڕ كچی ده‌بێنێ، لێی ده‌رچووه و خۆی گهیادووهته ئافره‌تێكی ئهمێركایی كه له ناوچه‌ی واشنتن‌دا ده‌ژی.
دواتر هه‌ر له هه‌مان ڕۆژ، دۆسكی له لۆبی هۆتێلی ماریۆت له ڕۆسلینن، له‌و به‌ری جۆرج تاون، قه‌زازی دیت. قه‌زاز گوتی كه سی ئای ئێی مكوڕ بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بگه‌ڕێته‌وه ئێرانێ. بارزانیش ڕێگری له ناردنه‌وه‌ی ده‌كرد و ده‌یگوت ناچمه‌وه تا چاره‌سه‌ر نه‌كرێم چونكه له ئێرانێ ئه‌م چاره‌سه‌ره نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ناچاریش بكاریه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان جێ بێلـێ، ده‌یویست بۆ سوێسرا یان بۆ سوێد بچێ، یانیش بۆ شوێنێك ڕه‌وان بكرێ كه چاره‌سه‌ری باشی لـێ هه‌بێ. قه‌زار گوتی، له وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه یه‌ك قسه‌ی گێلانهیان ده‌گوت ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه “شا ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه.”
كه بارزانی به‌رگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێرانێ كرد، هه‌میشه وه‌ڵامێكی هێڕانهیان ده‌داوه و ئه‌ویش ئه‌وه بوو:- “شا گه‌ره‌كیه‌تی بگه‌ڕێیته‌وه.”
بارزانی له كۆتاییدا قایل بوو. به بۆچوونی دۆسكی بارزانی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام با، ڕه‌نگبوو لایه‌نگران و خانه‌واده‌كه‌ی له ئێرانێ هه‌راسان بكرێن. به‌ر له ڕۆیشتنی ویستی یه‌ك په‌یمانی چكۆڵه‌ی پێ بده‌ن. بارزانی به به‌رده‌وامی ده‌یویست چاوی به كیسنگهر بكه‌وێ، چونكه له‌وه دڵنیا بوو ئه‌گه‌ر بتوانێ كێشه‌ی خۆی بۆ كیسشنگهر ڕوون بكاته‌وه، كیسنگهری وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌موو شتێك بۆ كورد ڕاست ده‌كاته‌وه. ئه‌و گه‌وره جه‌نگاوه‌ره كورده نه‌یده‌زانی چه‌ند به خراپی له‌و پیاوه گه‌یشتبوو كه پێشتر زۆر به گه‌رمی نامه‌ی بۆ ده‌نووسی. (ده‌ڵێن) پاشتر كیسنگهر هه‌موو قه‌فی یارمه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی بۆ كورد به تێبیننیه فره بێ ڕێز و قێزه‌وه‌نه‌كه‌ی ڕه‌ش كرده‌وه كه نووسی:- “نابێ كرده‌وه‌یێكی نهێنی ده‌گه‌ڵ كارێكی مزگێنبهخش تێكه‌ڵ یه‌كتری بكرێن.”
“Covert action should not be confused with missionary work”.
كیسنگهر هیچ مه‌یلی نه‌بوو كه بارزانی ببینێ. ڕوون و ئاشكرا، وای به چاك ده‌زانی كه به ته‌واوه‌تی بارزانی پشتگوێ بخات. بۆیێ ڕێنمایی جۆزیف سیسكۆی كرد كه بریكاری وه‌زیری كاروباری سیاسی بوو، پێی گوت:- “گوێ له بارزانی ڕابگره و لێی گه‌ڕێ با هه‌ر زۆڕنا بژه‌نێ و چیتر نا.”
“Hear Barzani out and let him blow off steam, nothing more.”
سیسكۆ ئه‌ركه‌كه‌ی له كن بێتام بوو. كه كیسنگهر له 1972، ده‌ستی پێكرد و به نهێنی یارمه‌تی بۆ كورد نارد. جۆزیف سیسكۆ یاریده‌ده‌ری وه‌زیریی بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك و باشووری ئاسیا بوو، وه‌لـێ هیچ ئاگای له‌م كێشمه‌كێشه نه‌بوو. خۆ ته‌نانه‌ت كه له 1974یشدا بووه بریكاری وه‌زیر، هێشتا هیچ ئاگای له درێژه‌ی هه‌ڵس و كه‌وت و پرۆگرامه‌كه هه‌ر نه‌بوو. هه‌موو له هه‌مووی ته‌نیا هه‌ر له بن ده‌ستی كیسنگهردا بوو. ئێستا وا كیسنگهر پێی یێژێ دا بچێ و چاوی به‌و پیاوه بكه‌وێ كه هه‌ست ده‌كا به هۆی ڕاگرتنی پرۆگرامه‌كه‌وه، خیانه‌تی لـێ كراوه.
سیسكۆ به تاریكی برایه ئه‌و ماڵه نهێنییه‌ی سی ئای ئێی كه بارزانی و یاوه‌رانی تێدا ده‌ژیان. چونكه بارزانی باش نه‌بوو كابرای پهشۆكاند، به‌ڵام خۆ هه‌ر له هێزه‌وه قسه‌كانی خۆی كرد و ناڕه‌زایی توندی به‌رانبه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌ربڕی كه هه‌ڵس و كه‌وتی ده‌گه‌ڵدا كرابوو. مێژووی په‌یوه‌ندی خۆی ده‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆی گێڕاوه و باسی ئه‌و متمانه‌یه‌ی كرد كه خۆی به ئهمێریكییانی هه‌بوو. گوتی كه هه‌رگیز متمانه‌ی به شا نه‌بووه، وه‌لـێ كه ئهمێریكییهكان هاتنه ناوه‌وه، له‌وه دڵنیا بوو كه ئیتر پشتگوێ ناخرێ. هه‌رگیز ده‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد نهدهوكهوتهوه شه‌ڕ ئه‌گه‌ر بایی یه‌ك تۆسقاڵ گومانی له پابه‌ندبوونی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان هه‌با.
سیسكۆ شرۆڤه‌ی بۆ كرد كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر خواستی شا به پیری یارمه‌تیدانی كورده‌وه هات و ئێستاش به خوساتی شایه كه لێی دههكشێتهوه. سیسكو پێبه‌ندی ڕێنماییه‌كان بوو و نه‌یتوانی هیچ ئومێدێك بدا كه ڕه‌نگه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان به خۆیدا بچێته‌وه. ته‌نیا توانی بلـێ كه ئه‌و قسانه‌ی بارزانی كردی، هه‌مووی بۆ سه‌رانی خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه. له دره‌نگه‌ی ئۆكتۆبه‌ری 1975، سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان كۆتایی هات. له به‌یانی ڕۆژی فڕینی بۆ ئێرانێ، پاسه‌وانه‌كانی سی ئای ئێی تێرای شه‌ش مانگ ده‌رمانیان بۆی هاورد. دۆسكی و قه‌زاز ئه‌مه‌یان به هێمایێكی گاڵته‌جاڕی دانا. چونكه دڵنیا بوون كه دكتۆره‌كان به ئاژانسه‌كه‌یان گوتبوو كه بارزانی ناتوانێ له نیو ساڵ پتر بژی. پێشبینییان نه‌ده‌كرد كه ئیتر بیبێننهوه و ده‌رمانه‌كانیش ڕێگهیێك بوون بۆ ئه‌وه‌ی خاترخاستنی لـێ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه به ڕاستی ویستی ئه‌وان با، ئه‌وا هه‌ڵه بوون. به‌ڵام دكتۆره‌كانی مایۆ كلینیك شتێكی ههندهشیان پێ نه‌بوو. دوای وه‌رگرتنی تیشكی ئێكس و تاقیكردنه‌وه‌ی خوێن له ئاب، ده‌ركه‌وت كه (شێرپه‌نجه‌ی توند)ی هه‌بوو. شێرپه‌نجه‌كه له سییه‌كانه‌وه ته‌شه‌نه‌ی بۆ لای سه‌ره‌وه‌ی سینگی كردبوو و چاره‌ی لـێ نه‌ده‌كرا. دكتۆری جێنیش له مایۆ كلینیك به شه‌فیق قه‌زازی گوت:- “به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه. ده‌توانم بڵێم كه ڕه‌نگه له هه‌شت مانگ تا ساڵێكی تر بژی.” پیاوێكی وه‌ك ئه‌و خۆڕاگر نه‌با، ڕه‌نگبوو هه‌نده‌ش نه‌ژی. به‌ڵام پێكهاته‌ی پۆڵایینی مه‌لا مسته‌فا سێ ساڵ و نیوی تر ته‌مه‌نی پێ به‌خشی.
دووباره زیندانی ده‌ستی شا
كه گه‌ڕاوه تارانێ، بارزانی دیسان بۆوه زیندانیی به‌ر ده‌ستی شای و له هه‌موو ئه‌وانه دابڕا كه پێشتر سه‌ركردایه‌تی ده‌كردن. زۆریان به كه‌یفی خۆیان چوونه‌وه عێراقێ و به‌ڵام چه‌ند سه‌د هه‌زارێك له ئێرانێ مانه‌وه و پێشوازی لێكردنیان به هیچ شێوه‌یێك وه‌ك ئه‌وه نه‌بوو كه شا په‌یمانی پێ دابوون. زۆریان له‌و كامپانه‌دا بوون كه به چڕی پاس ده‌كران. بێ كار بوون. هه‌نده خۆراكیان پێ ده‌درا كه له برسان نه‌مرن. هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی به زۆری ناردنه‌وه‌ی عێراقێ، یان هی شوێنه دووره ده‌سته‌كانی ئێرانێیان لـێ ده‌كرا. چونكه پێشتر به كوێرهییهوه به دوای بارزانی كه‌وتبوون، زۆریان نه‌فره‌تیان لـێی ده‌كرد، ئۆباڵی ئه‌و كاره‌ساته‌یان ده‌خسته ئه‌ستۆی ئه‌و چونكه ئاوا ڕوخاندبوویانی.
بۆ بارزانی كاتێكی ته‌نگ بوو. شێخ بابۆی برا و هاوڕێی دێرینی له شوباتی 1976دا مرد. قه‌زاز و كه‌ریم له نك بارزانی بوون كاتێك كه هه‌واڵه‌كه‌ی پێگه‌یشت. هیچیان هه‌رگیز بارزانیان نه‌دیت بوو بگریێ. كه‌چی ئێستا له غه‌ریبی خۆی وه‌ك ئاژه‌ڵێكی بریندار، گریا. ماڵئاوایی كردنی بابۆی، پێده‌چوو، هه‌موو له‌شكری حوزنی له ناخ مه‌لا مسته‌فای ته‌یاردا بێ، نهخۆشییهكهیشی هێشتا دڵتهنگتری كرد بوو. كابرایێكی به جووله بوو، شێر پهنجهكهشی هه‌میشه به هۆی چاره‌سه‌ری كیمیاوی تاقی ده‌كراوه، وه‌لـێ چاره‌سه‌ری كیمیاوی هێشتا نهساغتری كرد. دكتۆر كه‌ریم هێشتا هه‌ر دكتۆری خێزانیان بوو، له نه‌خۆشخانه‌یێكی تارانێ سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی ده‌كرد. پاشان له كاتی ڕشانه‌وه و ئێش و ئازاریشی هه‌ر ده‌گه‌ڵ بارزانیدا بوو. شله‌ی له ده‌ماره‌كان و ده‌رمانی پێ ده‌دا؛ كاشكا تۆزێك بیحه‌سێنێته‌وه.
بارزانی پێی ناخۆش بوو بۆ ئێرانێ هاتبۆوه. به كه‌ریمی گوت:- هه‌ڵه‌یێكی گه‌وره بوو. ویستی دووباره بچێته‌وه ئه‌مێریكا. خه‌می ئه‌وه بوو ئه‌گه‌ر بیتانیبا دیسان بچێته‌وه ئه‌مێریكا، دڵنیا بوو كه ده‌یتوانی ئهمێریكییهكان قایل بكا ده‌ست به یارمه‌تیدانی كورد بكه‌نه‌وه و شا ناچار بكه‌ن ڕیبازهكه بگۆڕێ. ئێرانییه‌كان خواسته‌كه‌ی بارزانی‌یان بۆ چوونه‌وه بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان پشتگوێ خست. باڵیۆزخانه‌ی ئهمێریكاش له تارانێ هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوو. بۆیێ دۆسكی ئه‌ركی كاركردنی له واشنتن پێ سپیردرا.
پاش ئه‌وه‌ی بارزانی واشنتنی به جێ هێشت، دۆسكی خۆی له دیمانه‌ی ڕیكۆرد كرا‌و دوور خسته‌وه نه‌كا بارزانی له تارانێ تووشی گرفت ببێ. به‌ڵام به نه‌رمی هه‌واڵی نه‌خۆشی بارزانی و چۆنیه‌تی هه‌ڵس و كه‌وت كردنی سی ئای ئێی له‌گه‌ڵیدا له كاتی سه‌ردانی كردنی بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، وه‌شاند. له نۆڤێمبه‌ری 1975دا بوو، دۆسكی سه‌ردانی دانیێل شۆری هه‌واڵنووسی ته‌له‌ڤزیۆنی سی بی ئێس كرد و چیڕۆكه‌كه‌ی بۆ گێڕاوه. شۆریش بابه‌ته‌كه‌ی له هه‌واڵی ئێواره‌ی سی ئێسدا په‌خش كرد. له 16ی شوباتی 1976یش، (دی ڤیڵیج ڤۆیس The Village Voice) چه‌ند پارچه ده‌قی دۆكیومێنتی نهێنی به چاپ گه‌یاند ته‌ئكیدی یارمه‌تییه نهێنییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیكسنی بۆ كورد و چۆنیه‌تی له نهكاو ڕاگرتنیان ده‌ركرده‌وه.
له سه‌ره‌تای ئایاری 1976دا، دۆسكی تێلیفۆنی بۆ سیدنی سۆوبهر كرد كه بریكارێكی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه، بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، بوو. له سه‌ره‌تادا سۆبه‌ر خواسته‌كه‌ی دۆسكی بۆ ئه‌وه‌ی ڤیزا به بارزانی بدا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بێته ناو بابه‌ته‌كه و داوا له حكومه‌تی شای بكا تا ڕێگه به بارزانی بدا ئێران جێ بێلێ، پشتگوێ خست.
سۆبه‌ر به ئاشكرا گوتی:- “ئێمه ناتوانین ده‌ست له كاروباری ناوخۆی ئێرانێ وه‌ربده‌ین. شا ڕێگه‌ی ئه‌م چه‌شنه شتانه نادا.”
دۆسكی بڕیاریدا كه له‌گه‌ڵی توند بێ و پێی گوت:- “پار بوو هه‌ندێ شتم به سی بی ئێس ڕاگه‌یاند كه چۆن وڵاته یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌گه‌ڵ بارزانیدا كردووه. به‌ڵام خۆ هێشتا گه‌له‌ك زۆر ماوه بیڵێم. بارزانی وا خه‌ریكه ده‌مرێ. ئه‌گه‌ر ڕێی پێ نه‌ده‌ی بۆ چاره‌سه‌ری بێته‌وه، ده‌چم هه‌موو چیڕۆكه‌كه ده‌گێڕمه‌وه.”
دۆسكی فێڵی ده‌كرد. دوای ده ساڵ دیمانه‌یێكی تری ده‌گه‌ڵدا كرا، له‌وێ دانی به‌وه دانا كه هیچی تری پێ نه‌بووه له‌وه‌ی كه به شۆری ڕاگه‌یاند بوو. له‌وه‌ش دڵنیا نه‌بوو ئایا بارزانی ده‌سه‌ڵاتی پێی دابوو تا هه‌ر قسه بكا. به‌ڵام فێڵه‌كه كاری خۆی كرد.
سۆبه‌ر به نیگه‌رانییه‌وه گوتی:- “بێسته، با لێی ورد بمه‌وه و پاشان وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه.” دوای دوو ڕۆژ سۆبه‌ر به دۆسكی گوت كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڤیزا بۆ بارزانی دێ چێ دكه‌ت. با پاسپۆرتی خۆی بنێرێت بۆ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له تارانێ. دۆسكی پرسی، به‌ڵام چۆن ده‌كرێ وا بكه‌ی كه ئێرانی پاسپۆرت به بارزانی بده‌ن؟ سۆبه‌ر وه‌ڵامی داوه و گوتی ئه‌مه نه شۆلێت مهنه. دۆسكی ته‌قیه‌وه.
“ئێوه له لایه‌نی سیاسییه‌وه بارزانیتان كوشت. ئایا ده‌تانه‌وێ جه‌سته‌كه‌شی بكوژن؟ پیاوه‌كه نه‌ساغه، پێویستییه‌تی بۆ چاره‌سه‌ر بێته ئێره. ئه‌گه‌ر نێلن چاره‌سه‌ر بكرێ، واته ده‌یكوژن. ئه‌مه هیچ هۆیه‌كی نییه. په‌یوه‌ندییه‌كانتان ده‌گه‌ڵ ئێرانێ فره باشه. خۆ ئه‌گه‌ر بهێلن بارزانی بۆ چاره‌كردن بێته ئێره، نه زیان به ئێوه و نه به ئێرانێش نا گه‌یه‌نێ.”
دۆسكی تێگه‌یشت كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو. سۆبه‌ر گوتی:- “یه‌ك دوو ڕۆژی تر تێلیفۆنت بۆ ده‌كه‌مه‌وه. دوای چل و هه‌شت سعات، دۆسكی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كرده‌وه. سۆبه‌ر گوتی:- “زۆر باشه. پێمان ڕاگه‌ندرا كه ئێرانییه‌كان ڕێگه ده‌ده‌ن ژه‌نراڵ بارزانی بڕوا.” به‌ڵام، سۆبه‌ر گوتی – هه‌ندێ مه‌رج بۆ مانه‌وه‌ی بارزانی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌یه. ئه‌مجاره ده‌بێ له سه‌ر گیرفانی خۆی بێت. نابێ نه په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ میدیا بكات و نه ڕاگه‌یاندنی سیاسی بدات. دۆسكی قایل بوو، وه‌لـێ گوتی ئه‌ویش مه‌رجی خۆی هه‌یه؛ ئه‌م جاره‌یان بارزانی له بن كۆنترۆڵی سی ئای ئێی نابێ. ئازاد ده‌بێ و ده‌توانێ بۆ هه‌ر كوێ بیه‌وێ بچێ و كێی بیه‌وێ، دوور له ڕۆژنامه‌وانان، چاوی پێی بكه‌وێ بتوانێ بیبینێ.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردان ده‌كرێته‌وه
له حوزه‌رانی 1976دا، بۆ جاری دووه‌م مه‌لا مسته‌فا بارزانی له فڕگه‌ی جۆون ف. كێنیدی له فڕۆكه دابه‌زی. دۆسكی كه له تێرمناڵهكه چاوه‌ڕێی بارزانی ده‌كرد، چاوی به پیاوێكی ئه‌مێریكی باڵا به‌رز كه‌وت كه خێرا ناسیه‌وه و زانی ئه‌فسه‌رێكی سی ئای ئێی بوو و چاوه‌ڕێی سه‌ركرده‌ی كوردی ده‌كرد. كابرا پرۆتستۆی ئه‌وه‌ی كرد و گوتی ئه‌و ته‌نیا بۆ به خێر هێنانی بارزانی هاتووه چونكه له پێشتره‌وه ده‌یناسی. هه‌ر چۆنێك بێ و هه‌رچه‌نده سۆبه‌ر مكوڕیش بوو، به‌ڵام ئاژانسه‌كه له سه‌ره‌تادا، له شوێن هه‌ڵگرتنی بارزانی و له خه‌رجیی دانهكهشی، هه‌ر به‌رده‌وام بوو. كه بارزانی بۆ پشكنین و چاره‌سه‌ر كردن چووه مایۆ كلینیك، ئه‌فسه‌رێكی سی ئای ئێیش له‌وێ بوو. كه چووه واشنتنیش، ئاژانسه‌كه سووتێكی قه‌شه‌نگی له شۆرێهام هۆتێل بۆ به كرێ گرت. ئه‌وه هه‌مان سووت بوو كه پێنج ساڵ پێشتر سپیرۆ ئاگنیو لێی میوانداری كرا كاتێك كه جێگری سه‌رۆك بوو. له سه‌ره‌تای ئاب بوو، كه ئاژانسه‌كه ئێواره خوانێكی به پێزی بۆ بارزانی، ده‌گه‌ڵ گه‌وره كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ڕێكخست.
سی ئای ئێی و ساواك، وه‌ك ساڵی پێشتر، هه‌وڵیان دا بارزانی قایل بكه‌ن دا بۆ ئێران بچێته‌وه. ئه‌مجاره‌ی هه‌ر چۆنیك بوو، مانده‌لی كرد. چونكه تا ئه‌م ڕاده‌یه‌ش هێشتا هه‌ر قه‌ناعه‌تی وا بوو كه لێره به جۆرێك ده‌یتوانی هزری ئهمێریكییان بگۆڕێ و زانیشی كه له ئێرانێ هیچی بۆ كورد له ده‌ست نه‌ده‌هات تا بۆی بكا و ئه‌و ئاگایه نوژدارییهی لێره‌ش بۆی ده‌كرا له ئێرانێ وه‌ده‌ستی نه‌ده‌كه‌وت. كه بارزانی نكولی كرد و نه‌چۆوه ئێرانێ، سی ئای ئێی پاره‌ی لـێ بڕی.
دۆسكی خانوێكی له گه‌ڕه‌كێكی لاچه‌پی جۆرج تاون بۆ دۆزیه‌وه. تا نزیكه‌ی ساڵێك له‌وێ ماوه و پاشان له پۆتۆماك په‌ڕیه‌وه و بۆ ماكلین چوو. بارزانی له كاتی دیار كراودا سه‌ردانی مایۆی ده‌كرد و له نێوان ئه‌و سهردانییانهشیدا، له هه‌ردووك نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی جۆرج تاون و نه‌خۆشخانه‌ی سیبڵی، ڕێدیۆلۆژی و چاره‌سه‌ری كیمیاوی، پێ ده‌درا. شێرپه‌نجه‌كه له‌به‌ر ده‌ست مایه‌وه و ئه‌ویش كه‌م و زۆرێك توانی ژیانێكی ئاسایی به سه‌ر ببا. چاوی به سینهتۆر جاكسن و پرۆكسمایهر و جۆرج مینی و ئه‌ندامی كۆنگریس ستیفن سۆلارزی نیو یۆرك و هیتریش كه‌وت. هێشتا زۆر له‌وه تووڕه بوو كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕێگه‌ی پێ نه‌ده‌دا تا له ناو كۆمه‌ڵدا به‌ده‌ر بكه‌وێ و هه‌رچه‌نده ڕۆژنامه‌نووسان پتر فشاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دیمانه‌یان ده‌گه‌ڵدا بكا ئه‌و، به هۆی قهدهغهكردنیهوه تووڕه‌تر ده‌بوو.
له به‌هاری 1977دا، ڕۆبێرتا كۆهێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزی كۆمكاری نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (ئه‌و كات تاكه گرووپی دیاری مافه‌كانی مرۆڤی ئهمێركایی بوو) بانگێشتی بارزانی بۆ ئۆفیسه‌كه‌ی خۆی له نیویۆركدا كرد. له سه‌ر پێشێل كردنی مافی بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی قسه بكا، كۆهێن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه تووڕه بوو. كۆهێن به‌ڵگه‌ی ئه‌وه بوو كه حكومه‌تی فیدراڵی ده‌توانێ ده‌می كابرایه‌كی غه‌ریب بگرێ و نههێلـێ قسه بكا، به‌ڵام خۆ ناتوانێ ده‌می ئه‌و بگرێ و نههێلـێ ده‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانان بدوێ؛ چونكه ئه‌و خۆی هاوڵاتییه‌كی ئه‌مێریكی بوو. كۆهێن ئه‌و خه‌باتكاره كورده پیره‌ی هێنا و له ژووری خۆی به‌رانبه‌ر ڕاپۆرتزانانی دانیشاند. داوای له ڕۆژنامهڤانهكان كرد دا پرسیار له خۆی بكه‌ن و ئه‌ویش له لای خۆیه‌وه پرسیاره‌كانی ئاراسته‌ی بارزانی ده‌كردنه‌وه و ئه‌ویش – به ئاماده بوونی ڕاپۆرزانهكان — وه‌ڵامی كۆهینی ده‌داوه. ئه‌م گاڵته‌جاڕییه ناڕه‌زایی له لای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه په‌یدا كرد، به‌ڵام له‌و ده‌می كیسنگهر وه‌زیره ده‌ره‌وه نه‌ما و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی دیمۆكرات كه ده‌یگوت پشتیوانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات ئۆفیسه‌كه‌ی وه‌رگرت. ئیتر بارزانی خه‌می سنوورداش كردنه‌وه‌ی نه‌ما.
ئه‌و فشاره‌ی بارزانی كردی، وای له كۆنگرێس كرد یه‌ك هه‌زار كوردی عێراقی به په‌نابه‌ر له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان. وه‌ربگرێ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو و چیتر نا. هه‌ر چه‌نده زۆر له‌وه دڵنیا بوو كه بتوانێ سیاسه‌تی ئه‌مێریكا به‌رانبه‌ر به كورد وهرگهڕێنێتهوه و وه‌ك جارانی لـێ بكاته‌وه، به‌ڵام نه ئه‌مه‌ی توانی و نه توانیشی كێشه‌ی كورد له ناو ئه‌جێندای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بسه‌پێنێ. كورد هه‌ر وه‌ك جاران پشتگوێ خرانه‌وه و بارزانیش هێشتا پتر پشتگوێ خرا. مۆریس دراپه‌ری به‌ڕیوه‌به‌ری ئۆفیسی وه‌زارتی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری باكووری عاره‌بی، تا ماوه‌یێك په‌یوه‌ندی به پێشه‌وای كورد هێشته‌وه. بارزانی كه‌یفی به بایه‌خی دراپه‌ری ده‌هات. به‌ڵام له 1978دا، دراپه‌ر به‌رز كرایه‌وه و بووه بریكاری یاریده‌ده‌ری وه‌زیر و په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بارزانی به مێری ئان كه‌یسی ئه‌سپارد. كه‌یسی فه‌رمانبه‌رێكی گه‌له‌ك له‌و نزمتر بوو. به‌ڵام ژنایه‌تیی كه‌یسی له نزماتی پۆسته‌كه‌ی پتر، بارزانی بێزار كرد. له‌لای ئه‌و ئه‌مه مانای ئه‌وه‌ی به‌خشی كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان چیتر هیچ جۆره بایه‌خێك به‌و نادات و هیچیش به گرینگی نازانێ. له‌گه‌ڵ دراپه‌ر، هه‌میشه دانی به خۆیدا ده‌گرت و باسی بێ ئومێدی خۆی نه‌ده‌كرد چونكه له 1975دا، وڵاته یه‌كگرتووه‌كان پشتگوێی خستبوو. به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ كه‌یسی وابوو، تا له 1978، ڕۆژێكیان به دره‌نگه‌وه، بارزانی ته‌قیه‌وه. هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌و خیانهتكارییهی كه ناشێ ببه‌خشرێ، له دڵیدا هه‌بوو، هه‌مووی به ڕووی ئه‌و ئافره‌ته جحێڵهدا هه‌ڵڕشت.
به بۆچوونی دۆسكی، بارزانی فره كه‌ڕه‌ت ئاخی بۆ ئه‌و متمانه‌یه هه‌ڵكێشا كه به وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی دابوو. ئه‌وه بوو جارێكیان تێبینی دا و گوتی:- “ئه‌گه‌ر ده‌مزانی ئه‌مێریكا گه‌لێكی ئاوا تێكه‌ڵاوه، كه كه‌س نازانێ له كوێوهڕا هاتوونه، من هه‌رگیز ئاوام نه‌ده‌كرد.” جارێكی تریان پێی گوت:- “چۆن ده‌كرا بزانم كه سی ئای ئێی به‌شێكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه نییه و كۆنگرێس و گه‌لی ئه‌مێریكا فره خۆشیان ناگهرهكه؟”
هه‌ر له 1977ـهوهڕا تا كاتی مردنی له 1979، بارزانی وه‌بن باری گرانی هه‌ست كردن به سه‌رنه‌كه‌وتن كه‌وت بوو. گه‌لـێ جاران گازانده‌ی له خه‌ڵكانی تر ده‌كرد، وه‌لـێ جاری ئاواش هه‌بوو به‌رپرسیارییه‌تییه‌كه‌ی ده‌خسته ملی خۆیه‌وه. جارێكیان له هاوینی 1977دا بوو، كاتێك بارزانی ده‌گه‌ڵ قه‌زاز و دۆسكی و كه‌ریم و جه‌مال عه‌له‌مدار (نوێنه‌ری پێشانی له له‌نده‌ن) وێكڕا له خارنگهیێكی ڕۆهه‌ڵاتی ناڤین له واشنتن دی سیدا چێشتیان دهخارد، پیاوێك له مێزه‌كه‌یان نزیك بووه‌وه و به عاره‌بی قسه‌ی ده‌گه‌ڵدا كردن. كابرا پرسی:- “ئێوه كوردن، وا نییه؟ من گوێم لێتان بوو به كوردی قسه‌تان ده‌كرد.” كابرا خۆی به ئاشووری ناساند، كه گه‌لێكن له ئه‌نجامی هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی بارزانی، ئه‌وانیش هه‌نده‌ی كوردیان چێشت. بارزانی نه‌ده‌ناسی، جاڕی دا و گوتی:- “ده‌ی پێم بڵێن، چۆن ده‌بێ ئه‌م پیاوه بارزانی كه ده‌بوو فره حه‌كیم با، چۆن بوو ئه‌م گێلاتییهی كرد و متمانه‌ی به شای ئێرانێ كرد؟” بارزانی مات بوو، كه‌چی ئه‌وانی تر به كابرایان گوت بچێ بایه‌خ به كاری خۆی بدا. به‌ڵام له‌و ده‌مه‌ی چێشتخانه‌كه‌یان به جێ ده‌هێشت، عه‌له‌مدار تێبینی كرد كه بارزانی فره كپ بوو. عه‌له‌مدار ویستی دڵی بداته‌وه و ئومێدی خواست كه ئه‌و قسانه‌ی ئاشوورییهكه كردی، بێزاری نه‌كرد بێ. به ده‌نگێك هه‌ر ئه‌وه‌تا ده‌بیسترا، بارزانی وه‌ڵامی داوه و گوتی:- “نا، ئه‌وه‌ی كابرا گوتی هه‌مووی ڕاست بوو. من نه‌زان بووم. من خۆم فاشل بووم.”
براده‌ره ئهمێریكییهكانیش هه‌وڵیان دا بارزانی بحه‌سێننه‌وه. وه‌بیریان هێناوه كه له ژیانی خۆیدا فره كاری گرینگی جێبه‌جێ گردگه. دڵنیایان كرده‌وه كه هه‌میشه وه‌ك پیاوێكی گه‌وره، له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام كه ویستیان قه‌ناعه‌تی پێ بێنن تا یادداشته‌كانی خۆی بنووسێته‌وه، به توندی ڕه‌تی كرده‌وه. جارێكیان له وه‌ڵامدا گوتی:-“ئه‌گه‌ر سهركهوتبام، ده‌مكرد، به‌ڵام ژیانی من هه‌ر فه‌شه‌ل بووه. هیچ نییه هێنده بایه‌خی گێڕانه‌وه‌ی هه‌بێ.”
شێرپه‌نجه‌ی بارزانی تا دره‌نگی 1978، هه‌ر له بن كۆنترۆڵدا ماوه و ئیتر هه‌ینێ ده‌ستی پێكرد خێرا ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد. ته‌ندروستییه‌كه‌ی خراپتر بوو. ئیتر له ناو نوێن كه‌وت و له یه‌نایری 1979دا، به فڕۆكه بۆ مایۆ كلینیك بردرایه‌وه. كه بارزانی ڕۆیشت، دكتۆره نیشتهجێیهكه به حوزنه‌وه به دۆسكیی گوت:- “وا بزانم چیتر نایبێنمهوه.”
بارزانی چۆوه ماڵی خۆی له ماكلین. له سه‌ره‌تای شوبات بوو، كه زانی دكتۆره‌كان ئیتر هیچیان له بۆی پێ ناكرێ، بارزانی ڕایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه و له خاكی كوردیدا گیان ئافه‌رین بدا، جا با ئه‌و خاكه خاكی كوردستانی ئێرانیش بێ. دۆسكی ڕاسپارد تا سه‌فه‌ری به فڕۆكه‌ی بۆ تارانێ بۆ ڕێك بخات. به‌ڵام پلانه‌كه یه‌كسه‌ر تووشی گرفت هات. كه هێله ئاسمانییه‌كان زانییان بارزانی، له‌میانی سهفهرهكهیدا، پێویستی به سلنده‌ری ئۆكسجینه‌وه هه‌یه، داوای ڕاپۆرتی دكتۆریان لێی كرد كه بلـێ ته‌ندروستی هێنده باشه كه ده‌توانێ له سه‌فه‌ره‌كه‌ی به سه‌لامه‌تی بگاته جێ. دۆسكی ویستی فڕۆكه‌یێكی تایبه‌تی بۆی بگرێ، به‌ڵام ده‌رچوو نرخه‌كه‌ی ئێجگار گرانه.
بارزانی هێشتا هه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ماكڵین بوو كه له دوایین حه‌فته‌ی شوبات، باسكی ڕاسته‌ی به ئاستێكی ترسناك و پڕ ژان، ئاوسا و وه‌ك شیشڵدانی فوودراوی لێهات. ئیدریس و دۆسكی و موحسن دزه‌یی (دڵسۆزه دیرینی بارزانی) ڕشتیان لێی كرد دا بچێته بیمارستان، وه‌لـێ بارزانی نكولی له ئامۆژگارییهكهیان كرد. گوتی:- “نه‌شێن هیچم بۆ بكه‌ن.” به‌ڵام دكتۆرێكی بۆ بانگ كرا. به ئامۆژگاری ئه‌و كه ده‌كرا باسكهكهی وشك بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ههستوورییهكهی نههێلـێ و ژانه‌كه‌ی بشكێ، بارزانی قایل بوو و چووه نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی جۆرج تاون. دۆسكی و فه‌رهادی كوڕه‌زای بارزانی، له سعاتی 7ی به‌یانی تا 7ی ئێواره لای بارزانی ده‌مانه‌وه و ئیدریس و موحسن دزه‌ییش نۆبه‌تی شه‌و ده‌مانه‌وه. له سهرپێكی ئادارێ، ته‌ندروستی بارزانی هه‌نده باش بوو كه دكتۆره‌كانی په‌یمانیان دا كه به‌رگه‌ی سه‌فه‌ری بۆ ئێرانێ بۆ ده‌ربكه‌ن.
كه دۆسكی و فه‌رهاد بارزانی له به‌یانی ڕۆژی 3ی ئاداری 1979 گه‌یشتنه بیمارستانهكه، دیتیان بارزان فره باشتر بووه. ئاگای له خۆی هه‌بوو و قسه‌ی ده‌كرد و هیچ ئازاریشی نه‌بوو. ڕۆژه‌كه به بێ هیچ ڕووداوێك ڕۆیشت. له نزیكی سعات پێنجی ئێواره بارزانی خاستی له قهریۆڵهكهی ههلیستێننهوه و بیبه‌ن له سه‌ر كورسییه باسكدارهكهی ژووره‌وه‌ی، دابنیشێنن. نه دۆسكی و نه فه‌رهادیش هیچ شتێكی نا ئاساییان له‌مه‌دا نه‌دیت. پێشتر چه‌ند جار وایان بۆی كرد بوو. دۆسكی كورسییه باسكدارهكهی بۆ نزیك قهریۆڵهكه پاڵدا و فه‌رهادیش، ئه‌و گه‌نجه تێك چه‌قیوه به‌هێزه، ده‌ستێكی خێوانده بن پشتی باپیری و ئه‌وه‌كه‌ی تری خسته بن قاچه‌كانیه‌وه. زووتر ئه‌م ڕۆكارهی كردبوو. به‌ڵام هه‌ركه فه‌رهاد ده‌ستی پێكرد باپیره‌ی هه‌ڵگرێ، حه‌په‌سا كه دیتی سوورێكی تاریك هه‌ڵگه‌ڕا. یه‌كسه‌ر پیره‌مێرده‌كه‌ی له سه‌ر نوێنه‌كه داناوه. بارزانی ده‌مێك ئیسراحه‌تی كرد و ئینجا پاشان فه‌رمانی به كوڕه‌زاكه‌ی دا كه دووباره هه‌وڵ بداته‌وه. فه‌رهاد هه‌ستی كرد كه ڕاست نییه ئه‌مه دووباره بكاته‌وه. وه‌لـێ به‌ر فه‌رمانی بوو، چونكه ئاوا په‌روه‌رده كراوه كه هه‌رگیز فه‌رمانی باپیره‌ی نه‌شكێنێ.
هه‌ركه فه‌رهاد بۆ جاری دووه‌م به‌رزی كرده‌وه، بارزانی سوور هه‌ڵگه‌ڕا. سه‌ری بۆ سه‌ره‌وه چوو و پاشان به لایه‌كیدا شۆڕ بووه‌وه. دۆسكی خێرا بانگی سسته‌رێكی كرد و به چه‌ند خوله‌كێكیش دكتۆرێك هات. ته‌ئكیدی كرد كه مه‌لا مسته‌فا بارزانی مرد بوو.
فه‌رهاد ده‌سكی تێلیفۆنهكهی ته‌نیشت قهریۆڵهی باپیره‌ی گرت و ده‌ستی پێكرد نمره‌ی ئیدریسی مامی له ماڵه‌وه له ماكلینز لێ‌بدا. ژماره‌كه‌ی به چاكی ده‌زانی. به‌ڵام له‌م ده‌مه، نه‌شیا وه‌بیری بێته‌وه. تێلیفۆنهكهی داناوه. هه‌وڵی دا دان به خۆیدا بگرێ. دووباره نمره‌كه‌ی لێداوه. به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند ڕهنووسێكی وه‌بیر ده‌هاته‌وه. له كۆتاییدا، دۆسكی ژماره‌كه‌ی بۆ گوت و فه‌رهادیش لێیدا تا تێلیفۆنهكهی بۆ كرا.
جه‌نازه‌كه بۆ پرسهخانێك funeral house له واشنتن برا. ڕۆژی دواتر سه‌دان كورد له ژووری چاوه‌ڕوانیدا، كه‌ڵه‌كه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دوایین جار ڕیز و حورمه‌تی خۆیان بۆ سه‌ركرده نهمرهكهیان ده‌رببڕن. له 5ی ئاداری 1979دا، جه‌نازه‌ی بارزانی له ناوه‌ندی كابینه‌یه‌كی پله یه‌ك، له فڕۆكه‌یێكی بۆینگی 747ی هه‌واپه‌یمایی ئێرانی، داندرا. ئیدریس بارزانی و فه‌رهاد بارزانی و موحسن دزه‌یی و محه‌مه‌د دۆسكی، به درێژایی ئه‌و سه‌فه‌ره دووره‌ی بۆ ئێرانێ، له ته‌كیه‌وه دانیشتن.
به‌یانی ڕۆژی پاشتر، له تارانێ، ته‌رمه‌كه و هاو سهفهركانی به هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی ئێرانی، بۆ شارێكی بچووكی ڕۆژئاوای مه‌هابادی كوردستانی ئێرانی نزیكی سنووری عیراقێ، گواستراوه.حه‌شاماتێكی بێ هه‌ژمار كه فه‌رهاد بارزانی هه‌رگیز له ته‌مه‌نی خۆیدا نه‌یدیت بوو، بۆ دوا جار، خۆشهاتنی مسته‌فا بارزانی‌یان ده‌كرد. پیاوان گریان و چه‌كه‌كانیان به‌ره‌و ئاسمان، ئاگر دان. ژنانیش باوهڕۆیان بوو. حوزنی گه‌لێكی دان پێدا نهندراو شه‌پۆلی دا؛ له ده‌شت و ده‌ر و شاخه‌كانی كوردی ده‌نگی داوه.
كه مرد، چاو له هه‌له‌كانی پۆشرا. مسته‌فا بارزانی هه‌رگیز هه‌ره‌سی نه‌بووه، به‌ڵكوو هه‌ر ئه‌و پاڵه‌وانه بووه كه له هه‌موو ژیانی هه‌ر وا بووه، مه‌زنترین مه‌زن بووه كه كورد هه‌رگیز ناسیبێتی. ڕۆژی 6ی ئادار بوو، چوار ڕۆژی كه‌م بوو له‌و ڕۆژه‌ی كه حه‌مه ڕه‌زا شا پاڵه‌وی له فڕۆكه‌كه‌ی دابه‌زی كه له جه‌زایر ده‌گه‌ڕاوه و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی دا كه بارزانی و گه‌له‌كه‌ی خاپوور كردن و ڕه‌وانی بانشگهی كردن. ئه‌مه‌ش هه‌ر چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك پاشتر بوو كه حه‌مه‌ڕه‌زا پاڵه‌وی له عه‌رشه‌كه‌ی ده‌ركرا و گه‌له‌كه‌ی وه‌به‌ر ڕق و به‌ر نه‌فره‌تیان دا.
نامه‌ی كیسنگهر بۆ بارزانی
فایله تایبه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د دۆسكیی نوێنه‌ری پارتی دیمۆكراتی كوردستان له واشنتن، له ساڵانی 1970كاندا، ئه‌م (په‌ڕه بێ لاپه‌ڕه)ی په‌یوه‌ندی كردنێك كه له سه‌ر لاپه‌ڕی فه‌رمی نه‌نووسراوه و كه‌مترین پێناسه‌ی تێدایه (سه‌لام كردنه‌كه هیچ ناوی له سه‌ر نییه، نێرهرهكه ته‌نیا سه‌ره پیتی ناوی خۆی لـێ داوه)، باوڕ ده‌كه‌ین كه نامه‌یێكی ڕه‌سه‌ن بێ، له وه‌زیری ده‌ره‌وه هێنری كیسنگهره بۆ موسته‌فا بارزانی نوسراوه و له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی سی ئای ئێیهوه پێی گه‌یه‌ندراوه.
22ی شوباتی 1975
خۆشه‌ویسته‌كه‌م ژه‌نراڵ:
زۆرم پێ خۆش بوو كه په‌یامه‌كه‌ی 22ی یه‌نایری 1975م وه‌رگرت. ده‌مه‌وێ ئه‌وه بزانی ئێمه چه‌ند ڕیزی خۆت و گه‌له‌كه‌ت و ئه‌و كۆششه ئازایانه ده‌گرین كه ده‌یانكه‌یت. ئه‌و گرفتانه‌ی بهرۆكتیان گرتووه، ترسناكن. كه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی باری سه‌ربازی و سیاسی تۆم خوێنده‌وه، فره ته‌قدیرم گرت. ده‌شێ دڵنیاتان بكه‌مه‌وه كه به هۆی ئه‌و گرینگییه‌ی به په‌یامه‌كانتان ده‌ده‌ین، هه‌ره باشترین بایه‌خیی له لایه‌نی بهرزتریدین ئاستی حكومه‌تی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، پێ ده‌درێ.
ئه‌گه‌ر ویستتان نمایندهیهكی باوڕ پێكراو بۆ واشنتن ڕه‌وان بكه‌ن تا زانیاری پتر له ده‌رباره‌ی دۆخه‌كه به حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بدا، ئێمه شانازی ده‌كه‌ین و شادمانیش ده‌بین كه پێشوازی لـێ بكه‌ین. قه‌ناعه‌تم هه‌یه كه وه‌زیر گرینگییه‌كی دیاری به پاراستنی ئه‌و توانسته داوه كه كردوومانه و ئێستاش هه‌ر ده‌یكه‌ین؛ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه – سه‌رباری بایه‌خ دانمان به سهلامهتیتانهوه – كه دوو دڵم پێشنیازی كۆبوونهوهیهكتان ئا لێره، له‌گه‌ڵتاندا، بكه‌م. ئومێد ده‌كه‌م هه‌واڵتان بزانم.
هیوای چاكیتان بۆ ده‌خوازم و ڕیزو نهوازشیشم قه‌بووڵ بفه‌رموون.
ه. ك.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته:
http://www.meforum.org/220/the-last-years-of-mustafa-barzani
نووسینی باڵیۆز: دێیڤد كۆرن*:
وه‌رگێڕانی: مامكاك
———————————————–
باڵيۆز دهيڤد كۆرن: له ١٩٥٧ تا ١٩٨٨، له گه‌لێك بواری فهرمانبهرايهتی ميری له حكومه‌تی ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان، كاری كردووه و زۆربه‌ی كاره‌كه‌شی له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤين بووه و له باڵيۆزخانهكانی ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان له لوبنان و مۆريتانيا و ئيسرائيل كاری كردووه، له ١٩٧٢ تا ١٩٧٥ به‌ڕيوه‌به‌ری ئۆفيسی كاروباری عاره‌بی بووه. له ١٩٧٨ تا ١٩٨١ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئيسرائيل و پۆستی كاروباری عاره‌بی و ئيسرائيلی و بريكاری وه‌زيری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته يه‌كگرتووه‌كان به وه‌كاله‌ت بووه.
دهيڤد كۆرن پشكداری دانوستانی كامپ دهيڤد و كه‌ناری ڕۆژئاوا و هێزه فره ڕه‌گه‌زه‌كانی سينای كردووه. له ١٩٨٢ تا ١٩٨٥، له ئهديز ئابابای پايته‌ختی ئێتيۆپيا، سه‌رۆكی باڵيۆزخانه‌ی وڵاته يه‌كگرتووه‌كان بووه. و له ١٩٨٦ تا ١٩٨٨، له تۆگۆ باڵيۆزی وڵاته‌كه‌ی بووه.
پێچنج كتێبی داناوه كه ئه‌مانه‌ن: ئێتيۆپيا و وڵاته يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتی سۆڤييه‌ت؛ له كرۆم هڵ (له‌نده‌نی و له چاپخانه‌ی ئێلينۆی باشوور له ١٩٨٦ چاپ كراوه. مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق (به پێی ڕێككه‌وتنێك ده‌گه‌ڵ ميدڵ ئيست وۆچ و ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤين) له چاپخايهی يل له ١٩٩٠ چاپ بووه. ته‌نگژه: ئيسرائيل و ميسر و دپلۆماسيی زلهێزه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤين ١٩٦٧-١٩٧٠، چاپخانه‌ی وێسڤيو، بۆڵده‌ر، كۆلۆرادۆ، ١٩٩٢، كوشتنێك له خه‌رتووم، چاپخانه‌ی زانكۆی ئينديانا و په‌يمانگه‌ی زانكۆی جۆرج تاون بۆ خوێندنی دپلۆماسی، له ١٩٩٣ چاپ بووه. دووايين كتێبيشی كتێبی (ئه‌و دوو پياوهی كورديان به عێراقێوه لكاند (وه‌رگێڕی ئه‌م بابه‌ته بۆ زمانی عاره‌بی و به ناوی – الرجلان اللذان ضما الكورد الی العراق- وه‌رگێڕاوه).