گرنگی پێشانگه‌ی کتێب بۆ کورد
پێشانگه‌ی کتێبی فرانکفۆرت به نموونه
به‌ر له داهێنانی ئامێری چاپ له‌لایه‌ن گوتنبێرگی ئه‌لمانی ، کتێب زیاتر خانه‌دانه‌کان ده‌یانتوانی هه‌یان بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی جیاوازی پێگه‌ی کۆمه‌لایه‌تی وتوانای دارایی و ده‌سه‌لاتیانه‌وه بوو که کتێبیان به‌ڕادان ده‌دا یا بۆیان دروستده‌کرا، به‌لام دوای ئه‌وه‌ی گۆتنبێرگ ئه‌م خزمه‌ته‌ی پێش که‌ش به‌مرۆڤایه‌تی کرد له نیوه‌ی سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌م، چه‌ند سالێک دواتر یه‌که‌م پێشانگای کتێب له فرانکفۆرتی ئه‌لمانیا کرایه‌وه، ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی بایه‌خ وگرنگی پێبدرێت، بۆیه فرانکفۆرت بوو به‌یه‌که‌م سه‌نته‌ری پێشانگای کتێب له ئه‌وروپا، تا ساڵه‌کانی ناوه‌راستی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م به‌رده‌وام بوو، له‌به‌ر بارودۆخی سیاسی وکولتوری ئه‌و سه‌رده‌م پێشانگاکه گوێزرایه‌وه بۆ شاری لایبزیک، ئێستاش ئه‌م پێشانگایه هه‌ر به‌رده‌وامه ئاستێکی نێوده‌وله‌تی باشی هه‌یه، به‌لام دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، جارێکی تر پێشانگای کتێب له فرانکفۆرت کرایه‌وه ئه‌وه‌بوو له 18 تا 23 ی ئه‌یلولی 1949 یه‌که‌م پێشانگای کتێب کرایه‌وه له فرانکفۆرت له کلێسای پاول، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جار ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رایه‌تی گه‌لی ئه‌لمانی له سالی 1848 له‌م کلێسایه کۆ بۆوه، به‌لام له‌سالی 1950 دا بۆیه‌که‌م جار ده‌زگا چاپه‌مه‌نیه بیانییه‌کان به‌شداری پێشانگای فرانکفۆرتیان کرد، ئه‌وه بوو سال به‌سال ئه‌م پێشانگایه فراوانتربوو گرنگی پێدراو وێنه‌یه‌کی نێوده‌وله‌تی وه‌ر گرت، ئیستا جگه له پیشانگای فرانکفۆرتی نێوده‌وله‌تی ده‌یان پێشانگای تری کتێبی نێوده‌وله‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌کرێنه‌وه، سالانه زیاتر له سه‌د وولات و سه‌دان کۆمپانیای هه‌مه‌جۆری به‌رهه‌م هێنی چاپه‌مه‌نی و رێکخراو زانکۆ جیهانییه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن ،ئه‌م به‌شداری کردنه بایه‌خی هه‌ره‌گرنگی به‌مه‌به‌ستی ، بازرگانی وسیاسی وکولتورییه،سالانه سه‌دان گرێبه‌ستی بازرگانی کڕین وفرۆشتنی کتێب وچاپه‌مه‌نی وبه‌رهه‌می کۆمپانیاکان له‌م پێشانگایه ئه‌نجام ده‌رێت ، وه‌ک نه‌ریتێک ساڵانه وڵاتێک داوه‌ت ده‌کرێت وه‌ک میوانی پێشانگای فرانکفۆرت ،ئه‌م وڵاته‌ش زۆرترین ده‌زگای چاپه‌مه‌نی وبه‌رهه‌مه‌کانی وڵاتی خۆی بۆ زۆرێک له‌زمانه‌کانی ئینگلیزی وئه‌لمانی وفرهنسی و زمانی تری بیانی وه‌رده‌گێرێ وپێشانی ده‌دات، جگه له‌وه‌ش ساڵانه 25 ده‌زگای چاپه‌مه‌نی له جیهان به‌پێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی که ئیداره‌ی فرانکفۆرت دایناوه داوتدهکرێن وشوێنیان پێده‌رێت،سالی 2007 ده‌زگای خاک ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی پێ به‌خشرا.
کورد‌و پێشانگای کتێب
دیاره به‌ر له راپه‌رین له‌به‌ر سه‌رکوتی ڕژێمی به‌عس و نه‌بوونی ئازادی چاپه‌مه‌نی بیر‌و را، کوردستانی باشوو بێبه‌ش بوون ، له‌م مافه ئه‌گه‌ر هه‌شبوبێت ، ئه‌وه وه‌ک ووڵاتانی ئیشتراکی له‌چوارچێوه‌ی فه‌رهه‌نگی ڕژێمی به‌عس بووه، دوای راپه‌رینیش شتێک ئه‌گه‌ر کرابێت،ئه‌وه وه‌ک پێویست به‌به‌رنامه‌و مه‌به‌ستی ڕێکخراو نه‌بووه،هیچ کام له یه‌کێک له ئامانجه ئابوری وسیاسی وکولتورییهکهی نه‌پێکاوه. حکومه‌تی کوردستان تا ئێستا له‌زۆر پێشانگای وڵاتانی ناوچه‌که به‌شدار بووه، به‌لام هیچ کامیان وه‌ک پێشانگای فرانکفۆرت فراوان وپڕ بایه‌خ نییه.
به شداری کوردیش له پێشانگای فرانکفۆرتی کتێب له دوای ساله‌کانی 1994 ه‌وه چه‌ند هه‌ولێک وبهشداریکردنێک هه‌بووه وه‌ک: هه‌ولی تاکه که‌سی دکتۆر جه‌زا چنگیانی جارێکیان له‌وه‌لامی پرسیارێکی به‌نده‌دا گووتی: که ته‌نها مه‌به‌ستی پیشاندانی کتابی کوردی وکولتوری کوردی بوو که کتێبهکانیشیی له‌کوردانی دانیشتووی ئه‌لمانیا وه‌گرتبوو، به‌پێی لێدوانێکی پرۆفسۆر جه‌مال نه‌به‌ز بۆ به‌نده ئه‌ویش هه‌مان ته‌ئکیدی کرده‌وه لهههولهکهی دکتۆر جه‌زا که کارێکی کوردانه‌و باشی کرد. له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگاش هه‌ردوو ده‌زگای میزۆپۆتامیای سه‌ر به په‌که‌که و کۆمکار بووه کۆمکار چه‌ند سالێکه به‌شدار نابێت، به‌لام میزۆپۆتامیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سالی 1994 ه‌وه سالانه به‌به‌رده‌وامی و به‌به‌رنامه‌ی دارێژراو به‌شدار ده‌بێت وهه‌ر سالێکیش چه‌ندین ناونیشانی به‌رهه‌می نوێی کتێب داده‌نێن ده‌توانیین بلێین میزۆپۆتامیا توانیویه‌تی بگاته ئاستی په‌یوه‌ندی نێوده‌وله‌تی ئامانجه‌کانی وه‌ک پێویست پێکابێت ئه‌م ساڵیس به‌شدار ده‌بێت له هاله‌ی 3/1.
به‌شداری کوردستانی باشوریش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سالی 2003 به‌هه‌ولی ئێمه چه‌ند که‌سانێک که ناوه‌ندی زانین وڕۆشنبیری کوردیمان له شاری مانهایم دامه‌زراند بۆ خزمه‌تی کولتوری کوردی،دوای ئه‌وه‌ی ئێمه گروپێک له ئه‌ندامانی ناوه‌ند چووین سه‌ردانی پێشانگامان کرد، له رێگای گه‌ڕانه‌وه قسه‌و باس له‌وه کرا که کار بۆ ئه‌وه بکرێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش به‌شدار بێت، دوای کۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ند بریاره‌که‌مان دا، نامه‌یه‌ک نووسرا بۆ وه‌زیری ڕۆشنبری فتاح زاخۆیی ئیداره‌ی سلێمانی، ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕی بۆیه‌که‌م جار وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کوردستان له سالی 1994 ه‌وه به‌شداریکردووه.
ده‌کرێ سه‌ره‌تاکانی به‌شداریکردن له پێشانگای کتێبی فرانکفۆرت به ئامانجی ئه‌وه بوبێت که بلێین ئێمه‌ش هه‌ین، یان هه‌ولێک بێت به ئاڕاسته‌ی گۆڕینی ئه‌و وێنه ته‌قلیدیه نهگهتیفهی که له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بۆمان دروستکراوه، بلێین کورد ئه‌و مرۆڤه یاخیبووه تفه‌نگ به‌ده‌سته نییه که ئێوه به‌هه‌ڵه ناسیوتانه ،به‌ڵکو گه‌لێکی مرۆڤ دۆست، ژیان دۆست ، ژینگه دۆسته و خاوه‌نی کلتورو مێژووی خۆیه‌تی.
به‌ڵام ناکرێت به‌شداریکردنی ساڵانه تاکه ئامانج و ویست بێت، به‌داخه‌وه دوای حه‌وت ساڵی به‌شداریکردنی یه‌ک به‌داوی یه‌ک، به‌شداربووانی کورد له‌م پێشانگایه نه‌یانتوانی له‌سنووری خواسته سه‌ره‌تاییه‌کان هه‌نگاوێکیتر ههلبێنن.
خودی پێشه‌نگای کتیبی فرانکفۆرت ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تێکی زێڕینی مه‌زنه بۆ به‌یه‌کگه‌یاندنی کلتوری گه‌لان وگۆڕینه‌وه‌ی فیکر‌و دیدهجیاکان ڕه‌خساندنی بواره بۆ گفتوگۆی شارستانێتیه‌کان، سه‌نته‌ری کۆکردنه‌وه‌ی نووسه‌ران وڕووناکبیرانی گه‌ل ونه‌ته‌وه جیاجیاکانه که له‌وێدا دووا به‌رهه‌موو بیر‌و بۆچوونیان له ڕێگای کۆڕ‌و سیمیناری سه‌کۆی ئازادی ئه‌م پێشانگایه ده‌گه‌یه‌نێته هاوشێوه‌و هه‌وادارو خوێنه‌رانیان، له‌وێدا باشترین بابه‌تی فیکر‌و زانست وکلتورو سیاسه‌ت ده‌کرێته بابه‌تی گفتوگۆ.
هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێکی به‌به‌هایه بۆ نووسه‌ران و ده‌زگاکانی چاپ وبڵاوکردنه‌وه، بۆ واژۆکردنی چه‌ندین پرۆتۆکۆل وگرێبه‌ستی جیاجیا بۆ چاپ و وه‌رگێران و به‌شداربوون له پێشانگاو ده‌رفه‌تی هاوشێوه‌ی پێشه‌نگای فرانکفۆرت.
ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه به‌م شێوه‌یه گه‌وره‌یه ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌شه بۆ شاره‌زابوون و به‌شداریکردن له‌بازاڕی بازرگانی به‌رهه‌می چاپ و وه‌رگێران، هه‌وڵدانه بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌های کتێب و جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر کتێب وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی مه‌عریفه.
له‌و پێشه‌نگایه‌دا سه‌دان پرۆتۆکۆلی بواری پیشه‌سازی کتێب واژۆده‌کرێن و هه‌ر وڵاتێکی به‌شدار بوو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له‌و ده‌رفه‌ته سوودی ئه‌وه وه‌ربگرێت که‌ببێته سه‌نته‌ری چاپ وبڵاوکردنه‌وه له‌ناوچه‌ی خۆیاندا.
نه‌ته‌وه جیاجیاکان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگای ئه‌و پێشه‌نگایه ڕایه‌ڵه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاو لێکگه‌یشتنی به‌رده‌وام له باری چالاکدا بمێنێته‌وه، هه‌ر لایه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات که له وڵاته‌که‌ی خۆیدا زۆرترین خوێنه‌ر به‌به‌رهه‌مه جیهانیهکان ئاشنا بکات، به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌کان وه‌ربگێڕێت بۆ زمانه بیانیه‌کان و بگه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه خوێنه‌ری بێگانه‌یان بۆ په‌یدا ده‌که‌ن. هه‌ر له پێشانگادا به‌رهه‌م و شاکاره دانسقه‌کانی نووسه‌ران ڕێککه‌وتنی چاپ و وه‌رگێڕانیان له‌گه‌ل خاوه‌نه‌کانیان ده‌کرێت.
به‌داخه‌وه تا ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که کتێبی کوردی باشور حه‌وت ساڵه به‌دوای یه‌ک به‌شداری ئه‌م پێشه‌نگایه ده‌کات پێگه‌ی جوگرافی خانه‌ی کوردی له‌ناو پێشه‌نگا هیچی له وڵاتانی تر که‌متر نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه باسمان کردن که به‌شداربووانی دی مه‌به‌ستیانه به‌ده‌ستی بێنن، لای خانه‌ی کوردی هیچ هه‌نگاویان بۆنههاوێشتووه، ساڵانه خه‌رجیێکی زۆر‌و بێ ده‌ستکه‌وت یا ده‌ستکه‌وتێکی که‌م ، بۆیه پێشنیار ده‌که‌م لایه‌نی په‌یوندی دار چاوێک به‌و بهشداربوونهدا بخشینێته‌وه، ئه‌و پاره سه‌رف کردنه له بودجه‌ی وڵات که ئه‌نجامی نه‌بێ، ده‌کرێ ئه‌وبڕه پاره‌یه بۆ پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌ت گوزاری له گوندێکی وێرانکراوی کوردستان بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه یا هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی تر سوودی گشتی هه‌بێت سه‌رف بکرێت.
گه‌نده‌لی وململانێی حزبی کوردی له پێشانگای کتێبی فرانکفۆرت
زۆر به‌داخه‌وه ،له‌کاتێکدا ولاتان وده‌زگا چاپه‌مه‌نیه جیهانییه‌کان بۆ ئه‌م ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه که باسمان کردن به‌شداری ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌شداری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی کوردستان به‌ده‌ر نییه له‌و هه‌موو گهندهلییهی که‌کراوه تا ئێستا وه له‌و ململانێی یه حزبی وپه‌نجا به په‌نجایه‌ی که هه‌ردوو پارتی بالاده‌ست به‌درێژایی حوکمڕانی خۆیان پیاده‌ی ده‌که‌ن ، ڕیک هه‌مان وێنه‌یان گواستۆته‌وه بۆ ناو ستاندی کوردی له پێشانگای کتێبی فرانکفۆرت، تائێستا 6 جار وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌شداربووه جارێکیشیان یه‌کێتی نیشتمانی له ڕێگای ڕێکخراوه‌کانه‌وه به‌شداربوون له‌سه‌ر حسابی بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، دیاره سه‌ره‌تای به‌شداربوونه‌که له‌لایه‌ن هه‌ندێ که‌س ولایه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و که‌سی قۆسترایه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش هیچ کام له ئامانجه‌کانی خۆی وه‌ده‌ست نه‌هێنا ، دوور له‌وه‌ی که‌سانی تایبه‌ت مه‌ند به‌بواره‌که به‌شداری بکه‌ن ، که‌سانێک ئه‌و هه‌له‌یان بۆ سه‌فه‌ر کردن و خۆده‌رخستن له راگه‌یاندنه‌کان و سوود مه‌ند بوون لهسهرمایهی مه‌سرووفی پێشه‌نگاکه ، له‌کاتێکدا به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه به‌م بواره، هیوادارم چیتر ئه‌م دۆخه وا درێژه نه‌کێشێ و دووبارە نەبێتەوە.
یوسف منتک/ ئه‌لمانیا