بۆ تووڕه‌یه نیشتمان..!؟ …. ئیدریس شه‌یداهۆ
دوا هه‌واڵی نیشتمان
ئێستا به‌دوو چاویلكه‌ی كزه‌وه
كهبهرماڵی نوێژی به‌یانی هه‌ڵده‌گرێ
چاوه‌ڕێیه..!
ئێستا نیشتمان به‌پشتی چه‌ماوه‌وه ، بهگۆچانێك
ئاماژه بۆ ئه‌ستێره‌كانی غرور ده‌كا
یه‌كه یه‌كه دۆڕانه‌كان ده‌ژمێرێ
كه‌چی هه‌ر چاوه‌ڕێیه
ئێستا نیشتمان بێ قه‌راره..
ئێمه هه‌موومان بێزار بووین لهشادیی
هیلاك بووین بهنهسیمی ئازادی
كه‌چی ئه‌و هه‌ر چاوه‌ڕێیه
بهسهبهتهیێ سێوی ئومێده‌وه
له‌سه‌ر رێگه نیشته‌جێیه..!
ئێستا نیشتمان تووڕه‌یه
نازانم چاوه‌ڕێی چی ده‌كا
خۆ هیچ نه‌ما نه‌یبینێ
گه‌رده‌لوول نه‌ما ههڵینهلووشێ
تۆفان نه‌ما راینهماڵێ
كه‌چی هه‌ر چاوه‌ڕێیه نیشتمان…
* * *
چه‌ند ئه‌سته‌مه، چاوه‌ڕوانیی
بۆ هاتنه‌وه‌ی مه‌سیح له‌مه‌نفا
بۆیه هه‌موو گیانی برینه نیشتمان..!
ده‌مێكه شه‌و ناخه‌وێ
لهخهڵوهتدا، به‌دوعاو نزا ده‌ژی
نه‌بادا خهوببینێ، خه‌ونی خاكی نه‌بادا ئه‌مجاره
خه‌و به‌ئه‌نفالی شار ببینێ، بۆیه بێداره نیشتمان..!
* * *
نهڕهمهزانهو نهشهشهڵان
ئه‌م نیشتمانه به‌ڕۆژووه
ئه‌م نیشتمانه تینوێتی، ئه‌م نیشتمانه برسیێتی
چونكه دڵی لای ئه‌و منداڵه‌یه، كه‌به‌ده‌م خه‌یاڵی له‌تێ نانه‌وه
له‌ته‌نیشت باره‌گای ئازادی‌و له‌كۆڵانی دیموكراسی‌و
له‌شه‌قامی ژماره چواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
به‌نهێنی گیانی سپارد..!
بۆیه تووڕه‌و برسییه نیشتمان..!
* * *
تووڕه نابێ نیشتمان
ئه‌گه‌ر هه‌ڵاڵه له‌وه‌رزی خۆی بڕوێ
نیگه‌ران نابێ نیشتمان
ئه‌گه‌ر كه‌ڵه‌شێر له‌كاتی خۆی بانگ بدا
نیگه‌ران نابێ نیشتمان
ئه‌گه‌ر ئاڵای له‌خۆی بدوێ..!
بۆ تووڕه‌ی ده‌كه‌ن
ئه‌م نیشتمانه ،
چیتر به‌رگه‌ی عه‌جوولی ئێوه‌و
قه‌هری ئێوه‌و مه‌زادخانه‌ی ئێوه ناگرێ
بۆ تووڕه‌ی ده‌كه‌ن، چیتر به‌دیار سه‌مای ئێوه
له‌سه‌ر شانۆی ده‌رو درواسێ ههڵناكورمێ
چیدی به‌دیار ده‌نكه گه‌نمی ساڵه‌هایه نهپشكوتووی ئێوه دانانیشێ
ده‌لێی گه‌ڕێن تووڕه‌یه نیشتمان
تووڕه لهئاكارتان
تووڕه لهسیماتان
تووڕه لهموشتهریو لهكڕیارتان
تووڕه‌ییه‌كه‌ی هێنده ته‌ڵخه
زۆر ئه‌سته‌مه سارد بێته‌وه
تووڕه‌ییه‌كه‌ی هێنده تۆخه
زۆر ئه‌سته‌مه كاڵا بێته‌وه
* * *
چه‌ند جوانه تووڕه‌یی، نشتمانێكی بێوه‌ژن
چه‌ند جوانه فرمێسكه‌كانی، نیشتمانێكی بێ ددان
چه‌ند جوانه شه‌وبێداری
نیشتمانێكی قههرگرتووی به‌رئاگردان..!
چه‌ند جوانه یاخی بوونی نیشتمان
له‌كرده‌وه‌و له‌ڕه‌فتاری هه‌ر هه‌موومان..!
* * *
ئه‌مشه‌و مانگیش شه‌رم ده‌كا
لێوی سوركاو قژ دابێنێ
ئه‌مشه‌و هه‌وریش رێك دهوهستێو نایبارێنێ
ئه‌ستێره‌ش كۆڕ نابه‌ستن‌و
دۆش داماون ده‌سته‌وه‌ستان
چونكه ئه‌مشه‌و زۆر تووڕه‌یه‌و
خه‌فه‌تباره نیشتمان.. !
ئیدریس شه‌یداهۆ – سلێمانی