کرۆنشتات Cronstadt
حەز و خواسته‌کانی جووتیاره شۆڕشگێڕه‌کان، هه‌ر هه‌مان ویست وخواست بوون که بووبوونه وزه‌به‌خشی کرێکارانی پترۆگراد و ده‌ریاوانه‌کانی قه‌ڵای –کرۆنشتات- له شۆڕشی شوبات-ئازاری 1921دا.
هه‌لومه‌رجه مادییه‌کان ژیانی کرێکارانی شار و شارۆچکه‌کان وه‌ك، نه‌بوونی خۆراك و سووته‌مه‌نی و شلۆقیی ئامێره‌کانی گواستنه‌وه، سه‌رباری ئه‌وانه فلیقاندنه‌وه‌ی هه‌موو ناڕه‌زاییه‌ك. ئه‌وانه هه‌موویان له بوونی دیکتاتۆریه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبوو، ته‌واو باری ژیانی کرێکارانی قورس کردبوو، کۆڵه‌واری ده‌ستی ئه‌و هه‌لومه‌رجه مادییانه بوون. کۆتایی شوبات مانگرتنه‌کان له پترۆگراد و مۆسکۆ و ناوه‌نده پیشه‌سازییه‌کانی دی ده‌ستیان پێ کردبوو، کرێکاران ده‌هاتن و ده‌چوون، له دامه‌زراوه‌یه‌که‌وه بۆ دامه‌زراوه‌کانی دی، کارگه‌کانیان داده‌خست، هێنده‌ی بۆیان ده‌کرا کرێکارانی تریان ڕاده‌کێشا بۆ ناوجه‌رگه‌ی ڕووداوه‌کان و به جه‌م داوای –نان وئازاد-ییان ده‌کرد، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو جاره‌کانی تر وه‌ڵامی سوڵته به گوله‌باران بوو. کرێکارانی پترۆگراد کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زاییان سازکرد10000 کرێکار تێدا به‌شدار بوون.
کرۆنشتات بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی ده‌ریایی بوو له دوورگه‌ی فیلندا، 30 کیلۆمه‌تر دوور بوو له پترۆگراده‌وه، زستانان سه‌هۆڵبه‌ندان بوو، دانیشتوانی پێکهاتبوو له ده‌ریاوانه‌کان و چه‌ند هه‌زار کرێکارێك. ئه‌و کرێکارانه له عه‌مباره سه‌ربازییه‌کاندا کاریان ده‌کرد، له گۆڕانکارییه شۆڕگێڕییه‌کانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری 1917دا ڕۆڵێ گرنگ و کاریگه‌ریان هه‌بوو. ترۆتسکی واته‌نی: نموونه‌ی (سه‌ربه‌رزی و مه‌زنیی شۆڕشی ڕووسی) بوون. دانیشتوانی سڤیلی کرۆنشتات شاره‌وانییه‌کی ئازادیان دروست کردبوو، که تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ بوو له ده‌سه‌ڵات.
له ناوه‌ڕاستی ئه‌و قه‌ڵایه‌دا، چه‌قێکی میلی پانوپۆڕ هه‌بوو که نزیکه‌ی30000 که‌سی ده‌گرت.
ساڵی 1921 ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات ئه‌و هێز و توانا و پێکهاته شۆڕشگێڕییه‌که‌شی وه‌ك پێش شۆڕشی1917 نه‌مابوو، چونکه وه‌ك ده‌ریاوانه‌کانی پێش خۆیان نه‌بوون، زۆریان له که‌ش و ده‌وروبه‌رێکی جووتیارییه‌وه هاتبوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ده‌ستیان له ئه‌قڵییه‌ته خه‌باتگێڕییه‌کەی ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان به‌رنه‌دابوو و زۆر شانازیشیان به سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشووه‌وه ده‌کرد، هاوکارییه‌کی باشی کرێکارانی پترۆگردیان ده‌کرد، هه‌رچەنده هێزه نیزامییه‌کان لێیان ده‌دان و ڕاویان ده‌نان، به‌ڵام ئه‌وان به به‌رده‌وامی نوێنه‌رانی خۆیان ده‌نارد بۆلای کرێکارانی پترۆگراد و به‌رگریان له داواکارییه‌کانیان ده‌کرد. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له مه‌یدانی کرۆنشتات دوو کۆبوونه‌وه سازکرا، له کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا 16000 که‌س له ده‌ریاوانان و کرێکاران به‌شدار بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکردن -کالینین- ئاماده بوو، کرێکاران بڕیاری ئه‌وه‌یان دا که پێویسته له ماوه‌ی10ڕۆژدا و له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی حزبه سیاسییه‌کان کۆنگره‌یه‌کی کرێکاران و سه‌ربازه سووره‌کان و ده‌ریاوانه‌کانی پترۆگراد و کرۆنشتات ببه‌سترێت، جگه له‌وه داوای ئه‌وه کرا که ئه‌فسه‌ره سیاسییه‌کان لاببرێن و ناشبێت هیچ حزبێك خاوه‌نئیمتیاز بێت، داوایان کرد که مه‌فره‌زه شیوعییه‌کان و پاسه‌وانی شیوعی له کارگه‌کاندا نه‌هێڵرێن.
وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دیار بوو ئه‌و داواکاری و قسه‌وباسانه ئاڕاسته‌ی حزبی خاوه‌نده‌سه‌ڵات ده‌کرێت، چونکه هه‌ر ئه‌و حزبه بوو هه‌موو بواره‌کانی ژیانی مۆنۆپۆل کردبوو و یاخیبوونی کرۆنشتاتیشی به ده‌ستدرێژی ده‌زانی بۆ سه‌ر سوڵته‌گه‌رایی. بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تیشك بخرێته سه‌ر ئه‌و باره ناله‌باره ئه‌وه‌نده به‌سه که بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای ئه‌و بڵاوکراوه‌یه -ئەزڤیستا-azvesta که ئه‌و سه‌رده‌مه شاره‌وانییه ئازاده‌که ده‌ریده‌کرد ”با جارێ واز له ده‌ریاوانه ناڕه‌زا و تووڕه‌بووه‌کان بهێنین، که هه‌ر کاتێك ده‌م ده‌که‌نه‌وه ده‌ڵێن حزبی شیوعی، دوای ئه‌وه‌ی سوڵته‌ی وه‌رگرت، هه‌موو سه‌رقاڵی و هه‌مووغه‌مێکی بوو به‌وه که بیپارێزێت، خۆی له جه‌ماوه‌ر جیا کردۆته‌وه و به باشیش ده‌رکه‌وتووه که توانای ئه‌وه‌ی نییه وڵات له داته‌پینی سه‌راسه‌ری ڕزگار بکات، ئه‌و حزبه بڕوای کرێکارانی له ده‌ست داوه و بۆته حزبێکی بیرۆکراتی، کۆڕه کرێکارییه‌کانیش دوای ئه‌وه که سوڵته‌یان لێ زه‌وت کرا بوونه‌ته، ساخته‌چی، تاڵانچی، فڕوفێڵباز، سه‌ندیکاکان هه‌موو ده‌وڵه‌تمه‌ندکراون و کراونه‌ته ئامێرێکی پۆلیسی، له هه‌موو لایه‌که‌وه بوون به بار به‌سه‌ر گه‌له‌وه، جگه له‌وانه یاساکانیش گڕیان لێده‌بارێ، تۆقاندن کراوه‌ته خۆراکی سێ ژه‌مه، له بواری ئابووریشدا ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار باڵی کێشاوه و ڕه‌ق و توندوتیژه، له‌بریی ئه‌و سۆسیالیزمه که به‌ڵێنی به‌دیهێنانیان دابوو، له کارگه‌یه‌کی نیشتمانیی مه‌زندا، وەک جاری جاران، کرێکاران ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه. کرۆنشتات ئه‌وه‌ش پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه که ده‌وترێت سه‌رکرده‌کان هه‌ڵه‌نه‌ناسن، له‌و ڕووه‌وه نه‌ك هه‌ر ته‌نها گاڵته‌جاری به -ترۆتسکی- ده‌که‌ن، به -لینین-یشی ده‌که‌ن، که به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدا بوون که داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ئه‌و دووانه گوتبووشیان که پشتگیریی ئازادییه‌کان و هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن له هه‌موو ئامێره سۆڤیه‌ته‌کاندا، ده‌ریاوانه‌کان و کرێکاران به‌و چه‌شنه ناسنامه‌یه‌وه، واته به ناسنامه‌ی -شۆڕشی سێیه‌مه‌وه- ده‌رڕژێنه ناو ئازادیخوازییه‌وه. ئه‌و یاخیبووانه، ئەگه‌رچی نه‌یار و دژ به سوڵته و حزبی سوڵته‌گه‌رایانه بوون و خوازیاری له‌ناوچوونی بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وایان به باش زانی که هه‌ر له گۆڕه‌پانه شۆڕگێڕییه‌که‌دا بمێننه‌وه، ئه‌وانه بووبوونه ئێشکگر بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته شۆڕشگێڕه‌کان و دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی قامچیی قه‌یسه‌ری بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو که خوازیاری ڕووخاندنی هه‌موو پرده‌کان نه‌بوون له‌گه‌ڵ ڕژێمدا، به هیوای دۆزینه‌وه‌ی زمانێکی هاوبه‌ش، ئه‌وان داوای ئازادیی بیروڕاده‌ربڕینیان ده‌کرد، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ لایه‌نگره ڕاسته‌قینه‌کانی شۆڕش.”
سڵنه‌کردنه‌وه و چاونه‌ترسیی کرۆنشتاتییه‌کان، زۆر له‌وه زیاتر چووبووه پێشه‌وه که که‌مجیقڵانه‌یی –لینین و ترۆتسکی- و سه‌رکرده شیوعییه‌کان بتوانن بکه‌ونه ژێر بارییه‌وه، سه‌رکرده به‌لشه‌فیکه‌کان لای خۆیانه‌وه مه‌سه‌له‌ی له‌یه‌کچوونی حزبی شیوعی و شۆڕ‌شیان ساغ کردبووه‌وه، هه‌ر که‌سێکیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌دا یه‌کانگیر نه‌بێت، ئه‌وه ئیتر ئه‌و که‌سه بێ چەندوچۆن و بگره‌وبه‌رده‌یه‌ك دژه‌شۆڕشه. ئه‌و سه‌له‌فییانه به چاوی خۆیان شیتاڵ شیتاڵبوونی مارکسیزمی لینینزمیان ده‌بینی، له لایه‌کی تریشه‌وه کرۆنشتات تۆقاندبوونی. ڕێک له‌و کاته‌دا که ئه‌وان به ناوی پرۆلیتاریاوه حوکیان دەکرد، که‌چی له‌پڕ بینیان که سوڵته‌که‌یان به‌ره‌و ڕووی ناڕه‌زایی و ڕه‌تکردنه‌وه بۆته‌وه لای ئه‌وانه‌وه که تا دوێنێ خۆیان بوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یان به بزووتنه‌وه‌ی پرۆلیتاریای ڕاسته‌قینه‌یان ده‌زانی، که‌چی له‌و ده‌مه‌دا و له‌و وه‌زعه‌دا –لینین- لکابوو به هزرێکی ساده و ساکاره‌وه ده‌یگوت و دەیگوتەوە: ”ته‌نها ئه‌لته‌رنه‌تیڤ بۆ دیکتاتۆرییه‌تی حزب، حکوومه‌تی قه‌یسه‌رییه له نێوان ئه‌و دووانه‌دا هیچی تر نییه” ئه‌وه‌ش به‌و مانایه ده‌وترا ده‌متان داخه‌ن و سه‌ری خۆتان کزکه‌ن و ئه‌وه‌ی هه‌یه قبوڵی بکه‌ن، ئەگه‌ر نا؟!! 1921پیاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌تی ئاوه‌ها بیریان ده‌کرده‌وه، هه‌ر هه‌مان بیرکردنه‌وه بوو که پاییزی 1956 پیاوانی ده‌وڵه‌ت له بۆدابست دووباره‌یان کردەوە.
ترۆتسکی یه‌کودووی لێنه‌کرد ئه‌رکی داپڵۆسینی ئه‌و جموجووڵانه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی، لینین ئه‌وی نارد بۆ به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی ده‌یەمینی حزبدا و چه‌ند ساتێکیش یا زیاتر له پترۆگراد لا بدات، بۆ ئه‌وه‌ی دوائاگادارینامه بنێرێت بۆ ئه‌و یاخیبووانه ، ئه‌و له‌و ئاگادارینامه‌یه‌دا ئه‌وانی به -پاسه‌وانه سپییه‌کان- و ده‌ستێکه‌ڵکاران له‌گه‌ڵ دوژمنه ڕۆژئاواییه‌کان و بورسه‌ی پاریس ناو بردبوو، پێویسته ملیان پێ که‌چ بکرێت به زه‌بری چه‌ك، -ئێما گولدمان- و -ئەلکسندر برکمان-، دوای ده‌رکردنیان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ڕوویان کردبووه -کرۆنشتات-، له نامه‌یه‌کی دڵته‌نگانه‌دا که ناردیان بۆ-زینوفییف- وتبوویان به‌کارهێنانی چه‌ك زه‌ره‌رێکی زۆر ده‌دات له شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌مان نامه‌دا تکایان له هاوڕێ به‌لشه‌فیکه‌کان کردبوو که کێشمه‌کێشه‌که به گفتوگۆیه‌کی برایانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
کرێکارانی پترۆگراد نه‌یانتوانی یارمه‌تیی هاوڕێکانیان بده‌ن له کرۆنشتات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له لایه‌که‌وه یاسای عورفی سه‌پێنرابوو و له لایه‌کی تره‌وه بڕێکی زۆریان له‌و خوارده‌مه‌نییانەی که ده‌ستیان که‌وتبوو له‌وه‌وپێش دابه‌ش کردبوو. ئه‌فسه‌رێکی کۆنی زه‌مانی قه‌یسه‌ر په‌یدا کرا، ئه‌و ئه‌فسه‌ر پله‌ی مارشالی هه‌بوو ناوی-توخاتشیفسکی- بوو، ئه‌و پیاوه دڕنده‌یه ڕاسپێرا به وردی هێزێکی سه‌ربازی پێکه‌وه بنێت بۆ هه‌ڵمه‌تێکی سه‌ربازی، به مه‌رجێك ئه‌و پاسه‌وانه سوورانه‌ی تیادا نه‌بێت که نایانه‌وێت ته‌قه له هاوڕێکانیان بکه‌ن له کرۆنشتات.
له 7ی ئازاردا هێرشی سه‌ربازی به تۆپباران، له‌ژێرناوی—تا هه‌موان بزانن!!—دەستی پێ‌کرد. چواده‌وردراوه‌کانیش دوابانگه‌وازیان ده‌رکرد (وا جارێکی تر خوێنی بێتاوانان ده‌ڕژێت به‌سه‌ر سه‌ری شیوعییه‌کاندا، ئه‌و شیوعییانه که مه‌ست و شه‌یدای سوڵته‌ن — بژی سوڵته‌ی سۆڤێته‌کان). یاخیبووه‌کان په‌ره‌وازه بووبوون، سه‌هۆڵبه‌ندان ته‌نگی پێ هڵچنیبوون، 18ی ئازار یاخیبوونه‌که‌یان خه‌ڵتانی خوێن کرد.
له‌و ڕووداوه‌دا ئازادیخوازه‌کان ڕۆڵێکی ئه‌وتۆیان نه‌بوو. کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕیی کرۆنشتات، بانگی ئازادیخوازانیان کرد بۆ به‌شداریکردن، به‌تایبه‌تی یرتشوك و فولین، به‌ڵام بێسوود بوو، چونکی ئه‌وده‌مه ئه‌وان لای به‌لشه‌فیکه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر بوون. ئیدامت؛ مێژوونووسی کرۆنشتات گوتویه‌تی: کاریگه‌ریی ئازادیخوازه‌کان ئه‌و کاته له‌و بواره‌دا خۆی ده‌نواند که ئه‌وان خه‌باتیان ده‌کرد له پێناوی بیری دیموکراتیی کرێکاری، هه‌رچه‌نده به‌شداریی ڕاسته‌وخۆیان نه‌کرد، به‌ڵام مه‌سه‌له‌که‌یان به مه‌سه‌له‌ی خۆیان ده‌زانی. دواتر، فولین ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نووسیویه‌تی: ”کرۆنشتات یه‌که‌م هه‌وڵدان بوو که ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بوو له پێناوی ئازادبوون له هه‌موو سه‌روه‌ری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنێك بۆ جێبه‌جێکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌وڵدانێك بوو دژی سته‌مکاری و له پێناوی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بوو به پشتبه‌ستن به خودی خۆ بێ /شوانه سیاسیه‌کان/بێ/سه‌روه‌ر/”. ئەلکسندر برکمان گوتویه‌تی: ”کرۆنشتات ئه‌فسانه‌ی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریای هه‌ڵته‌کاند و ئه‌و مانایه‌شی به‌خشی که مه‌حاڵه دکتاتۆریه‌تی حزب و شۆڕش بتوانن ته‌با بن”.
نووسینی. دانیێڵ گرین
و. له عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌لام عارف
* ئەم وەرگێرانە لەتەڵ ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌ی بەراورد کراوە.
سه‌رچاوه: – التحرریة من العقیدة الی الممارسة – ل127 تا ل131 ، دانییال غریین، وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی-جورج سعد