
پۆكه‌ر و شكۆی رۆمان …. سه‌نگه‌ر زراری
رۆژی (14/3/2011) خولی چواره‌می خه‌ڵاتی پۆكه‌ری عه‌ره‌بی ناسراو به (خه‌ڵاتی جیهانی بۆ رۆمانی عه‌ره‌بی) به هاوبه‌شی به‌خشرایه هه‌ر یه‌كه له رۆماننووسی مه‌غریبی (محه‌مه‌د ئه‌لئه‌شعه‌ری) و ئافره‌ته رۆماننووسی سعودی (ره‌جا عالم). ئه‌م بابه‌ته ناساندنێكه بۆ خه‌ڵاتی پۆكه‌ری عه‌ره‌بی و براوه‌كانی له خولی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا.
دوای خه‌ڵاتی (نۆبڵ) كه خه‌ڵاتێكی ساڵانه‌ی گرنگی ئه‌ده‌بییه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌به‌خشرێته یه‌كێك له باشترین كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی جیهانی و زیاتریش رۆمان, خه‌ڵاتی پۆكه‌ر دووه‌م خه‌ڵاتی گرنگه له جیهان و ته‌نها رۆمان ده‌گرێته‌وه.
(خه‌ڵاتی پۆكه‌ر) جگه له ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی به هاوكاری (دامه‌زراوه‌ی ئیمارات) و (په‌یمانگای وایدینفیڵد بۆ دیالۆگی ستراتیژی) كۆپییه‌كه‌ی گواسترایه‌وه بۆ ناو دنیای رۆشنبیری عه‌ره‌بی و ساڵانه ده‌به‌خشرێته باشترین رۆمانی عه‌ره‌بی, لێره‌دا تیشكێك ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌م خه‌ڵاته له ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی و گرنگییه‌كه‌ی.
خه‌ڵاتی پۆكه‌ر:
خه‌ڵاتی پۆكه‌ر یه‌كێكه له گرنگترین خه‌ڵاته ئه‌ده‌بییه‌كان كه تایبه‌ته به رۆمانی ئینگلیزی و به راستگۆیی دابه‌ش ده‌كرێت, ئه‌م خه‌ڵاته له ساڵی (1968) دامه‌زراوه و ده‌به‌خشرێته رۆمانێك كه نووسه‌ره‌كه‌ی به‌ریتانی, یان هاووڵاتی كۆماری ئێرله‌ندا, یان هاووڵاتی یه‌كێك له وڵاتانی كۆمۆنوێلس بێت (كۆمۆنوێڵس: یه‌كێتییه‌كه له (53) وڵات پێكهاتووه, زمانی فه‌رمی یه‌كێتییه‌كه ئینگلیزییه).
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ری خه‌ڵاتی پۆكه‌ر, له ده‌سته‌بژێرێكی دیاری ره‌خنه‌گر و نووسه‌ر و ئه‌كادیمی پێكدێت, بۆ ئه‌وه‌ش كه خه‌ڵاته‌كه راستگۆیی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات و شكۆی خۆی بپارێزێ و ئاستی دانه‌به‌زێت, هه‌موو ساڵێك لێژنه‌ی دادوه‌ری ده‌گۆڕدرێت.
خه‌ڵاتی پۆكه‌ر دوو خه‌ڵاتی دیكه‌ی جیهانی لێ ده‌بێته‌وه كه بریتین له (خه‌ڵاتی پۆكه‌ری رووسی) كه له ساڵی (1992) دامه‌زراوه و (خه‌ڵاتی كاین بۆ ئه‌ده‌بی ئه‌فریقی) كه له ساڵی (2000) دامه‌زراوه.
خه‌ڵاتی پۆكه‌ری عه‌ره‌بی:
ئه‌م خه‌ڵاته وه‌كو كۆپییه‌كی خه‌ڵاته ئینگلیزییه‌كه, له مانگی نیسانی ساڵی (2007) له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیماراتی عه‌ره‌بی, به‌ناوی (خه‌ڵاتی جیهانی بۆ رۆمانی عه‌ره‌بی) دامه‌زرا, ئه‌ویش به هاریكاری نێوان (دامه‌زراوه‌ی پۆكه‌ر) و (دامه‌زراوه‌ی ئیمارات) و (په‌یمانگای وایدینفیڵد بۆ دیالۆگی ستراتیژی).
(دامه‌زراوه‌ی ئیمارات) كه رۆلی سه‌ره‌كی هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته بۆ دنیای رۆشنبیری عه‌ره‌بی, یه‌كێكه له دیارترین دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كانی ئیمارات و له ساڵی (2005) دامه‌زراوه, له ناوخۆی ئیمارات و ده‌ره‌وه چالاكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و گرنگی به پرۆژه‌ی رۆشنبیریی و گه‌شه‌پێدانی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆر ده‌دات, گرنگیدانه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كین كه ئه‌مانه‌ن: رۆشنبیری و هونه‌ر, فێركردن, لێكۆڵنه‌وه و په‌ره‌پێدان, گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی و ژینگه‌یی.
(خه‌ڵاتی پۆكه‌ر) ته‌نها رۆمان ده‌گرێته‌وه, له سه‌ره‌تادا له‌ناو ئه‌و رۆمانانه‌ی كاندیدكراون بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه, شه‌ش دانه‌یان هه‌ڵده‌بژێردرێت و له لیستێكدا به‌ناوی (لیستی كورت) بڵاو ده‌كرێته‌وه, پاشان له‌ناو ئه‌وانیشدا براوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌بژێردرێت.
هه‌ریه‌كه له‌و رۆمانانه‌ی له لیستی كورت ناویان ده‌رده‌چێت, ده هه‌زار دۆلاریان وه‌ك خه‌ڵات پێده‌درێت, جگه له براوه‌ی یه‌كه‌م كه په‌نجا هه‌زار دۆلاری پێده‌درێت.
مه‌رجه‌كانی پاڵاوتن:
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی رۆمانه‌كان, هه‌موو ساڵێك لێژنه‌ی دادوه‌ری ئه‌م خه‌ڵاته, پێشوه‌خت چه‌ند مه‌رجێك راده‌گه‌یه‌نێت بۆ كاندیدكردنی رۆمانه‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه, ئه‌م مه‌رجانه‌ش گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت و هه‌ندێكیشیان ساڵانه دووباره ده‌بنه‌وه, ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجه‌كانی كاندیدكردنی دوا خولن كه خولی چواره‌می ساڵی (2011) بوو:
– ئه‌م خه‌ڵاته تایبه‌ته به رۆمانی ئه‌ده‌بی و ژانره‌كانی دیكه‌ی وه‌كو شیعر و چیرۆك ناگرێته‌وه.
– رۆماننووس خۆی ناتوانێ خۆی كاندید بكات, به‌ڵكو ده‌زگای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی رۆمانه‌كه, به پرس و را و به‌ره‌زامه‌ندی رۆماننووس, رۆمانه‌كه كاندید ده‌كات.
– ته‌نها ئه‌و رۆمانانه ده‌گرێته‌وه كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چن.
– ده‌بێ رۆماننووسه‌كه خۆی له ژیاندا مابێ.
– ده‌ستنووس وه‌رناگیرێ و هه‌ر رۆماننووسێكیش ده‌توانێ ته‌نها به یه‌ك رۆمان به‌شدار بێت.
– پێویسته ئه‌و رۆمانه‌ی كاندید ده‌كرێت, له شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌یدا, مافی خاوه‌ندارێتی فیكری و یاسای چاپه‌مه‌نییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشێڵ نه‌كردبێت.
– هه‌ر ده‌زگایه‌كی بڵاوكردنه‌وه, مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سێ رۆمان له نێوان مانگی ئابی ساڵی (2009) و ته‌مووزی ساڵی (2010) پێشنیار بكات كه له لایه‌ن ئه‌م ده‌زگایه‌وه بڵاو كرابێته‌وه.
– پێویسته حه‌وت دانه له رۆمانه‌كه, له‌گه‌ڵ فۆرمی پاڵاوتن, بۆ (جومانه حه‌داد) بنێردرێت كه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری خه‌ڵاته‌كه‌یه.
– لێژنه‌ی دادوه‌ری ده‌توانێ ئه‌گه‌ر به پێویستی زانی, بانگهێشتی رۆمانێك بكات و كاندیدی بكات كه له لایه‌ن هیچ ده‌زگایه‌كی بڵاوكردنه‌وه‌وه كاندید نه‌كرابێت.
– دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردن, (30)ی حوزه‌یرانی ساڵی (2010)یه.
– هیچ دانه‌یه‌ك له‌و رۆمانانه‌ی بۆ لێژنه‌كه نێردراون, نانێردرێنه‌وه بۆ ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌كه.
– هه‌ر رۆماننووسێك كه خه‌ڵاته‌كه به‌ده‌ست دێنێ, یان ده‌گاته لیستی كۆتایی, ده‌توانێ له خوله‌كانی داهاتوودا دووباره به رۆمانی دیكه به‌شداری له وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌دا بكات.
– هیچ رۆمانێك وه‌رناگیرێت كه له خوله‌كانی پێشتر پاڵێورابێت.
– ده‌سته‌ی كارگێڕی خه‌ڵاته‌كه به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی دادوه‌ری و ئه‌مینداره نهێنییه‌كان, مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر رۆمانێك ره‌ت بكاته‌وه كه له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كان و بارودۆخی پاڵاوتنه‌كه‌ی و مه‌رجه‌كانی شایسته‌یی و واده‌ی دیاریكراو كه له‌سه‌ره‌وه دیاریكراوه نه‌گونجێ.
– بڕیاری لێژنه‌ی دادوه‌ری له‌سه‌ر دیاریكردنی (رۆمانی براوه), یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه و قابیلی ره‌خنه‌لێگرتن نییه.
– هه‌موو پاڵاوتن و راسپارده‌یه‌ك به رێگای نهێنی ئه‌نجام ده‌درێت.
– براوه‌ی یه‌كه‌م و نووسه‌رانی لیستی كورت, له‌سه‌ریان پێویسته له‌و ساته‌وه‌ی كاره‌كانیان ده‌پاڵێورێت, رازی بن له‌سه‌ر به‌شداریكردن له چه‌ند چالاكییه‌ك و گه‌ڕان و به‌دیاركه‌وتن له‌و راگه‌یاندنانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به خه‌ڵاته‌كه, چ له جیهانی عه‌ره‌بی بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی.
خوله‌كان و براوه‌كانی خه‌ڵاتی پۆكه‌ری عه‌ره‌بی:
تا ئێستا ئه‌م خه‌ڵاته چوار خولی لێ دابه‌شكراوه, لێره‌دا ئاماژه به ناوی براوه‌كانی هه‌ر چوار خوله‌كه و به‌ناوی ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ین ناویان له (لیستی كورت)دا ده‌رچووه.
خولی یه‌كه‌م, ساڵی (2008):
له خولی یه‌كه‌مدا رۆماننووسی میسری (به‌ها تاهیر) به رۆمانی (مێرگی ئاوابوون- واحه الغروب) خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌وانه‌ی له لیستی كورتیش خه‌ڵاتیان پێ به‌خشرا ئه‌مانه بوون.
– خالید خه‌لیفه (سوریا) بۆ رۆمانی (مدیح الكراهیه).
– جبور ئه‌لدوه‌یهی (لوبنان) بۆ رۆمانی (مگر حزیران).
– مه‌كاوی سه‌عید (میسر) بۆ رۆمانی (تغریده البجعه).
-ئه‌لیاس فه‌ركوح (ئوردن) بۆ رۆمانی (أرچ الیمبوس).
– مه‌ی مونسی (لوبنان) بۆ رۆمانی (أنتعل الغبار وأمشی).
خولی دووه‌م, ساڵی (2009):
له‌م خوله‌شدا رۆماننووسێكی دیكه‌ی میسری خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا, ئه‌ویش (یوسف زێدان) بوو بۆ رۆمانی (عه‌زازیل).
ئه‌وانه‌ی له لیستی كورتیش خه‌ڵاتیان پێ به‌خشرا ئه‌مانه بوون.
– محه‌مه‌د به‌ساتی (میسر) بۆ رۆمانی (جوع).
– فه‌واز حه‌داد (سوریا), بۆ رۆمانی (المترجم الخائن).
– حه‌بیب سالمی (تونس), بۆ رۆمانی (روائح ماری كلیر).
– ئه‌نعام كچه‌چه (عێراق), بۆ رۆمانی (الحفیده المریكیه).
– ئیبراهیم نه‌سروڵڵا (فه‌له‌ستین), بۆ رۆمانی (زمن الخیول البیچا‌و).
خولی سێیه‌م (2010).
له‌م خوله‌دا رۆماننووسی سعودی (عه‌بده خال) خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا بۆ رۆمانی (به‌تووندی ده‌هاوێژێ-ترمی بشرر).
ئه‌وانه‌ی له لیستی كورتیش خه‌ڵاتیان پێ به‌خشرا ئه‌مانه بوون.
– روبعی مه‌دهون بۆ رۆمانی (السیده من تل أبیب).
– محه‌مه‌د مونسی قه‌ندیل بۆ رۆمانی (یوم غائم فی البر الغربی).
– روبه‌یع جابر بۆ رۆمانی (أمریكا).
– جه‌مال ناجی (عندما تشیخ الژئاب).
– مه‌نسووره عیزه‌دین بۆ رۆمانی (ورا‌و الفردوس).
خولی چواره‌م (2011).
له‌م خوله‌دا به پێچه‌وانه‌ی خوله‌كانی دیكه, خه‌ڵاته‌كه له جیاتی یه‌ك رۆماننووس, به هاوبه‌شی به‌خشرایه دوو رۆماننووس كه ئه‌وانیش بریتی بوون له (ره‌جا عالم)ی سعودی بۆ رۆمانی (گوق الحمام)ه و (محه‌مه‌د ئه‌شعه‌ری)ی مه‌غریبی بۆ رۆمانی (القوس والفراشه).
ئه‌وانه‌ی له لیستی كورتیش خه‌ڵاتیان پێ به‌خشرا ئه‌مانه بوون.
– میرال ته‌حاوی (میسر) بۆ رۆمانی (بروكلین هایتس).
– خالید بڕڕی بۆ رۆمانی (رقصه شرقیه).
– بنسالم حه‌میش (مه‌غریب) بۆ رۆمانی (معژبتی).
– ئه‌میر تاج سڕ (سودان) بۆ رۆمانی (صائد الیرقات).
سه‌رۆكی لێژنه‌ی دادوه‌ری ئه‌مساڵی خه‌ڵاته‌كه شاعیر و ره‌خنه‌گری عێراقی (فازل عه‌زاوی) بوو, عه‌زاوی ده‌رباره‌ی رۆمانه براوه‌كان گوتی: هه‌ردوو رۆمانه براوه‌كه, داهێنانی جوانن و به شێوه‌یه‌كی عه‌قلانی پرسه هه‌ستیاره‌كانی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خه‌نه‌ڕوو, ئه‌و پرسانه‌ی له‌سه‌ر لافیته‌ی خۆپیشانده‌رانی ئه‌م دواییه ده‌بینرێ و هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ژاندووه و داوای گۆڕان ده‌كه‌ن.
فازڵ عه‌زاوی گوتیشی: بۆ هه‌ڵسانگاندنی كاره‌كان, ته‌نها به‌های ئه‌ده‌بی رۆمانه‌كه كراوته پێوه‌ر به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئایین و ره‌گه‌ز و وڵات و ته‌مه‌ن.
جگه له فازڵ عه‌زاوی لێژنه‌كه له‌مانه پێكهاتبوو:
– لێكۆڵه‌ر و ره‌خنه‌گری به‌حره‌ینی مونیره فازڵ.
– وه‌رگێڕ و ره‌خنه‌گری ئیتاڵی ئیزابێلا كامیرا داڤلیتۆ.
– نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئه‌رده‌نی ئه‌مجه‌د ناسر.
– ره‌خنه‌گری مه‌غریبی سه‌عید یه‌قتین.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته له‌سه‌ره‌تاوه له ره‌خنه به‌ده‌ر نه‌بووه, به‌تایبه‌تیش ئه‌مساڵ كه خه‌ڵاته‌كه به هاوبه‌شی به‌خشرایه دوو كه‌س. له‌مباره‌یه‌وه ره‌خنه‌گری میسری جابر عسفور ره‌خنه‌ی له‌و هاوبه‌شییه گرت و گوتی: به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته به هاوبه‌شی به دوو رۆماننووس, له به‌های خه‌ڵاته‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه”.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ش رۆمانه‌ی له لیستی كورت ناویان درچووبوو هه‌مووشیان شایانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه بن, به‌ڵام پێویسته له‌نێویاندا ته‌نها یه‌كێك وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌ستنیشان بكرێت.
ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵاته چه‌نده زۆر بن, به‌و كه‌م ناكاته‌وه كه به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته, شكۆدادنانه بۆ ژانرێكی گرنگی وه‌كو رۆمان كه ده‌توانێ ببێته ئاوێنه‌ی كۆمه‌ڵگاكان.
سه‌نگه‌ر زراری
sangarzrary@gmail.com
بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته سوود له‌م ماڵپه‌ڕانه‌ی ئینته‌رنێت وه‌رگیراوه:
– http://www.alriyadh.com
– http://www.albabtainprize.org
– http://karimroyal.jeun.fr
– http://ar.wikipedia.org
– http://news.maktoob.com
– http://www.alapn.com