هۆرامان) : گلێرگه‌ی ڕه‌مزو ڕازی دێرین، هێما و خواله پیرۆزه‌کان
Horaman(هۆرامان)
گلێرگه‌ی ڕه‌مزو ڕازی دێرین، هێما و خواله پیرۆزه‌کان:
یه‌کێک له لاینه دزێوه‌کانی دوژمنکاری نه‌یارانی میله‌تی کورد زه‌بر وه‌شاندن له ڕه‌گ و ڕیشه و هه ر چه‌شنه ئاسه‌وارێک بوه تا ده‌وامی به‌ڵگه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی دێرین و خاوه‌نداره‌تی ئاو‌و خاکێک تێدا ژیاوه نیشانه بگرن.
له‌م پێناوه‌دا به‌ستنه‌وه‌ی کورد به ئه‌م و ئه‌و نه‌ته‌وه یا ئێتنیک هه‌وڵێکی نه‌پساوه ژمێردراوه تا گرێدراوی کورد به ڕه‌گ و ڕیشه ، ئاو‌و خاک ، ڕه‌سه‌نایه‌تی ڕه‌گه‌زی ، سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌ستی بڕیاردان بۆ ژیانی ئازادی لێ بستینن.
چاو خشاندنێکی کورت به سه‌ر ئاسه‌واره ده‌رباز بوه‌کانی کوردستان له ده‌ستی چه‌پاوچیان ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ ئه‌گه‌ر ئاسه‌وارێکی زۆرکه‌م لێره‌و له‌وێ وێرای پلانی ڕه‌نگاو ره‌نگی فه‌وتێنه‌رانه له دووتوێ نێوی شاخ ، گوند ، شیوو دۆڵ و ناوه‌ندی پیرۆز ، قه‌ڵا و ….له قڕ کران ڕزگارییان هاتوه ، دیسان حێکایه‌تی مه‌زنایه‌تی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده له که‌لێن و قوژبنه‌کانیدا وه‌ک شاهێدی حاشا هه‌ڵنه‌گر به گوێ تامه‌زرۆیانی ڕاستی دا سه‌ڵا ده‌دات.
هه‌ڵبه‌ت بۆ گه‌یشتن به ئامانجی دڵخواز وعێلمی پشت به‌ستوو به ڕای پسپۆڕان پێویست به ڕه‌خسانی هه‌ل و ده‌ره‌تانێکی ئه‌وتۆ ده‌کا تا خوازیاران به ئێمکان و که‌ره‌سه‌ی سه‌رده‌میانه‌وه ڕووناکی بهاوێنه نێو قوژبنه تاریکه‌کانی ئه‌م بواره . ئه‌مه‌ی خواره‌وه هه‌رچه‌ند که‌مو کوڕی و ناته‌واوی زۆری له م باره‌وه تێدایه به‌ڵام هه‌وڵێکه تا ڕاو سرنجی هه‌ر نه‌بی جیلی تازه پی گه‌یشتوو و خوێنده‌واری لاوی وڵاته‌که‌مان بو بواریکی پڕ له ڕاز‌و ڕه‌مزی ئه‌وتۆ رابکێشی به‌ڵکوو به هێمه‌تی ئه‌وان له دوا رۆژ دا له سه‌ر بنچینه‌ی ده‌وله‌مه‌ندی دیواری بۆنیات نراوی پڕ له ڕابردووی باب‌و باپیرانمان داهاتوێکی گه‌ش و ده‌وڵه‌مه‌ند تر بۆ نه‌وی پاشترمان تۆمار بکه‌ن .
که‌ماڵــه : که‌ماڵه ، ناوی گوندێکی هۆرامان له نێوان دزڵی و نۆدشه . له ئه‌وێستادا حه‌وت که‌ماڵه -ی دێوان له به‌رانبه‌ر حه‌وت ئه‌مشاسپه‌ندان دا هاتوه.
له ئایینی زه‌رده‌شت دا هه‌روه‌ک به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌هورامه‌زدا حه‌وت ئێمشاسپه‌ندان ( بێ مه‌رگ ، به‌ره‌که‌ت به‌خش، پیرۆز) بوونیان هه‌یه ، حه‌وت که‌ماڵه به پێشه‌نگی ئه‌هریمه‌ن [شه‌یتان] ، به نوێنه‌رایه‌تی ڕق و قین و خراپه‌کاری به ناوه‌کانی ئه‌هریمه‌ن، ئه‌کومه‌ن ، ئه‌نده‌ر، ساووڵ، ناگهیس ،،ته‌رێز و زه‌رێز خۆ ده‌نوێنن.
[لاپه‌ڕه 44 ادیان آسیایی مهرداد به‌هار] .
یه‌کێک له که‌ماڵه کان به ناوی ساووڵ هه‌نووکه له هورامان به‌هه‌یبه‌تی تاپۆیه‌کی له دار و پۆشاک ساز کراو له نێو مووچه و مه‌زرا به مه‌به‌ستی ترس وه‌به‌رنانی دز و باڵه‌نده‌ی زیان هێنه‌ر که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گیردرێ . پارێزرانی ئه‌م نه‌ریته له ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تایبه‌تمه‌ندی ترس هێنه‌ری دێ‌و وه‌ک هێمای تاریکی و خۆف وه‌به‌رنان له بڕوای پێشینیان که گرێدراوی به ئایینی زه‌رده‌شته‌وه پێوه دیاره.
تێ بینی : له وێژه‌ی هۆرامیدا وشه‌ی ( یاساوڵ) جێا له تاپۆی نێو مه‌زراو بێستان به واته‌ی پاسه‌بان و مامور کراو به چاوه‌دێری هاتوه. نووسه‌ر له‌و بڕوایه دایه که هه‌ڵ بژاردنی نێوی که‌ماڵه نه‌ک به هه‌ڵکه‌وت به‌ڵکوو گرێدراوی تایبه‌تی به مێژووی ئایینه کۆنه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌وه هه‌یه.
ئاوێســه‌ر : ئاوێسه‌ر نێوی چه‌مو دۆڵێک له نێوان نه‌وسود و ئاوایی شۆشـمێ هه‌ڵکه‌وتوه . ئاوێسه‌ر له ئه‌وێستا کتێبی ئایینی زه‌رده‌شت (پێغه‌مبه‌ر) وه‌ک یه‌کێک له پێنج کاته‌کانی شۆکرانه بژێری له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژ دا نێو دێر کراوه.
که‌ڕسانی / که‌ڕیسان : نێوی هه‌وارگه و کانیاوێک له شاخی شاهۆ لای سه‌رووی ده‌ربه‌ند( باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پاوه ) یه‌کێ له فه‌رمانڕه‌وایانی شه‌ڕانی به دژی مه‌زدا په‌رستی بوه . „هه‌ئومه” شکستی پێ ده‌دا/ خوای دێوان .[ گاهان زه‌رده‌شت ، زامیاد یه‌شت . کرده‌ی 14، لاپه‌ڕه 159 و 221 هانس ڕایشێلت] .
هۆکر/هۆگر، هۆکه‌ئیریه: ناوی شاخێک له ناوچه‌ی نه‌وسود . له ئه‌وێستادا هۆکر/ هۆگر به واتای جوان کردار‌و وه‌ک لووتکه‌ی دیره‌که شانی هه‌ره‌به‌رز ، هه‌ره به‌رزایه‌تی ( هه‌ربۆرز) ناو براوه . هانس ڕایشلت ده‌نووسێ “مه‌رج نیه شاخی هۆگر / هه‌ره به‌رزایه‌تی که له ئۆستوره‌کاندا هاتوه له گه‌ڵ شاخی “البرز” ی ئێستا ( له لای تاران ) یه‌ک شاخ بژمێردرێ” . [لاپه‌ڕه 221 گاهان زردشت هانس ڕایشلت ] .
سڵێن و بیباس= سڵێن و بڵبه‌ر؛
سڵێن ناوی گوندێکی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ؛ نێوی خواله‌ی ئاسمان لای ڕه‌گه‌زی کاسی . نێوی خودای مانگی یونانیه‌کان [توفیق وه‌هبی لاپه‌ڕه 36 بررسی مختصر تاریخ ادیان] سڵێن یه‌کێک له یاسا دانه‌ران و سه‌رکرده مه‌زنه‌کانی یونا نستانی کۆن .
بیباس یا بڵبه‌ر؛ بێباس هاوتا و یه‌کیتر له مه‌زنانی یونانی کۆن بوه. سڵێن و بڵبه‌ر یا سڵێن و بیباس وه‌ک ناوی دوو گوند له هۆرامان له‌وه ده‌چێ مێژوی ناوه‌کانیان بۆ سه‌رده‌می ڕه‌گه‌زی کاسی بگه‌ڕێته‌وه که پاشتر یونانی و ئه‌شکانی ده‌سه‌ڵات داره‌کان له‌م ناوچه نۆژه‌نیان کردبێته‌وه . قه‌باڵه کۆنه‌کانی هۆرامان که مێژوه‌که‌یان بۆ 2090 ساڵ زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه و دوویان به زمانی یونانی تۆمار کراون ئه‌م وته زیاتر ده‌سه‌لمێنێ .
ژوونێ ؛ خواژنی یونانیه‌کان؛ هاوینه هه‌واری ئاوایی “ڕوار”:
ژوونن ، نێوی یه‌ک له خوامه‌زنه‌کانی ڕوم و له سه‌ر بنمای ئه‌ساتیری کۆن کچی ساتۆرن و ژنی ژووپیتر، شاژنی ئاسمان [لغت نامه دهخدا] . ڕه‌ئوف محمد پور –هورامان له نێوان وه‌هم و ده‌نگۆ.
هاوینه هه‌واری گوندی (ڕووار) شوێنی ژیان و له دایک بوونی زانای پایه به‌رز مه‌لاخدر.
مێژووی ئه‌م ئاواییه “ڕووار” و هاوێنه هه‌واری ” ژوونێ” لانی که‌م له ڕووی نێوه‌رۆکی ناوه‌که‌یڕا بۆ پێش دوو هه‌زار ساڵ یا ده‌ورانی ده‌سه‌لاتی ئه‌شکانیه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه .
وه‌نه‌ن= وه‌نه‌ند؛ ناوی پردی خوارووی ئاوایی هه‌جیج :
“ئه‌ستێره‌ی پیرۆز، هێزی به‌رئه‌نگاری ،و باڵاده‌ستی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن و پێداویستیه‌کان “. وه‌نه‌ه‌ند ؛ “ئه‌ستێره‌ی مه‌زدا خۆڵقێندراو په‌رستش ده‌که‌ین ،هێزو توانا، پیرۆزی شیاو ،هێزی پارێزگاری ئه‌هورا خوڵقێندراو، باڵا ده‌ستی و زاڵ بوونی به سه‌ر پێداویستی و سه‌رکه‌وتن به سه‌ر دوژمن ” . [لاپه‌ڕه 196 گاهان زه‌رتشت، هاینس رایشلت].
“وه‌نه‌ند ” پردی هه‌ره‌کۆن له سه‌ر چۆمی سیروان خوارووی گوندی هه‌جیج . پردی وه‌نه‌ن که پێشووتر له مووو، لقه‌داری ترێ (ڕه‌ز) ساز کرابوو و مه‌وله‌ق حاڵه‌تی جۆلانه ئاسای هه‌بوو له ڕاستیدا له به‌ر ئه‌وه که‌ره‌سه‌ی هاتوو چؤ و په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵک به سه‌ر چۆمی مه‌زن و خوڕێن و ترس هێنه‌ری سیروان بوه ، خه‌ڵکی له مه‌رترسیه‌کانی سرۆشتی دڵڕه‌ق پاراستوه له گه‌ڵ نێوه‌رۆکی ناوه‌که [هێمای باڵا ده‌ستی و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن ]”سرۆشتی توڕه” یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
ناوی کۆنی چۆمی سیروان به پێ نووسینی خواڵی خۆش بوو ده‌وڵه‌تشایی (کوههای ناشناخته غرب) “سه‌ئیری وه‌ن” بوه.
مه‌کا ڵ / کۆی مه‌کاڵ ؛هێمای پارێزه‌ری ژیانی خۆش و ته‌ندرۆستی مرۆ:
شاخی مه‌کاڵ ،وه‌ک به‌رزایی و سه‌یرانگایه‌ک له شاری پاوه له مێژوو دا به ناوی خودایه‌کی پیرۆزمه‌ند نێودێر کراوه . ڕه‌نگه نێوی خودایێک بێ له به‌یت شێئان [bet Schean] ئه‌م خودایه به خه‌تی هیرۆگلیف له سه‌ر لۆحێک نه‌قش کراوه که ئێستا له موزه‌ی ئورشه‌لیم دایه .
لۆحی مه‌کاڵ ، له ده‌روازه‌ی باکوری په‌رستگه‌ی به‌یت شێئان دوزراوه‌ته‌وه مێژوه‌که‌ی 1450تا 1400ی پێش زاین سه‌رده‌می برۆنز و ساڵی 1940 دیتراوه‌ته‌وه .
به‌سه‌رهاتی ئه‌م خودایه له‌وه‌ڕا ده‌س پێ ده‌کا که Pa-re-em-hep کارمه‌ندێکی کۆنی مسری لۆحی ئه‌م هێمایه بۆ بابی Amen- em-qpt وه‌ک ئارشیتێکتێک که قه‌دری ئه‌م شتانه ده‌زانێ به دیاری ده‌بات تا وه‌ک هێمای پارێزه‌ری ژیانی خۆش و ساقی و سڵامه‌تی بیداتێ.
مه‌کاڵ له وێنه‌که‌دا وه‌ک هێمای ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له سه‌ر ته‌ختێکی مێسری نیشان ده‌درێ ، له ده‌ستی ڕاستی هێمای ژیان و له ده‌ستی چه‌پی پیاڵه‌یه‌ک ده‌بیندرێ . WiBiLex: Bibellexikon: Mekal
وڕا ؛
گوندێکی سه‌ربه شارستانی پاوه ، هه‌ڵکه‌وتوو له خوارووی ئه‌سپه‌رێز و داریان.
وڕا ، له سه‌رده‌مانی کۆندا به نێوی شوێنی کۆشکی زستانی پادشا موبد و ئازه‌رپادی ئازه‌ربایجان وتراوه . ” وڕا ” هاوتای وه‌رن (وه‌رێ) ده‌ژمێردرێ. [لاپه‌ڕه54 تاریخ ریشه نژادی کرد – احسان نوری پاشا] .
وه‌ر/ وه‌ری/ وه‌رن له ئه‌وێستادا به قه‌ڵا و باره‌گا وتراوه . له هۆرامان و کرماشان ئاسه‌واری زۆر به پاشگری وه‌ر(قه‌ڵا) هێشتار ده‌ناسرێنه‌وه. له‌وانه:
ده‌ری وه‌ر، ته‌نگی وه‌ر، ته‌وری وه‌ر، چوار زه وه‌ر ، که‌نگاوه‌ر، ڕازاوه‌ر .
بێڵه‌وار / بێڵوو ؛
خودا و خێو لای ئاشووریه‌کان . بێڵه‌وار [بێڵ + وار= وه‌ر= وه‌رێ] له ناوچه‌ی کامیاران ، مه‌سکه‌نی خودا. قه‌ڵایێک به نێوی بێڵ یا باڵ خودای ئاووسه‌رچاوه ژێر زه‌ویه‌کان .
ئه‌کاشه / ئاکاشی /کاشۆ/ کاشیتۆ؛ ناسراو به پێغه‌مبه‌ر له قه‌راغ ئاوایی کاشته‌ر ؛
له خواله ناسراوه‌کانی کاسی ده‌ژمێردرێ. له ” ودا ” کان دا کاشۆ/ کشه ، وه‌ک نازناوی ڤێرۆنا به ئه‌ژمار هاتوه ( فرهنگ و اندیشه ، م – که‌لان)
ئه‌کاشه [ ئه + کاشه] هه‌ڵکه‌وتوو له دێی کاشته‌ر بێڵه‌واری کامیاران بناری ڕۆژهه‌ڵاتی شاهۆ بۆ نه‌مری ، هێمای پیرۆز لای ڕه‌گه‌زی مێژوویی کاسی نیشته جێ له زاگرۆس ، ئه‌کاشه نێوی شوێنێکی پیرۆز له گوندی کاشته‌ر پیرۆزی تایبه‌تی وه‌ک یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران لای خه‌ڵک پارێزراوه.
وێمیر/ ئیمیریا ؛سه‌یرانگای شاری پاوه له بناری شاهۆ؛
سه‌رۆکی پیرۆز ،زانیاری مه‌رگ و میر [سرور دانا]. تحقیقی در باره اساطیر، aftabir.comß
لای ڕه‌گه‌زی کاسی نیشته جێ زاگرۆس هه‌زاره‌ی دووی پێش زاین دوو خواله و هێمایێک به ناوه‌کانی ئێمیریا (وێمیر) ، (کامۆڵ) یا گاوۆل و میری زێڕ ئه‌مانه وه‌ک ئیزه‌دی بنه‌ماڵه‌ی پادشایی ، به‌ره‌که‌ت و هێمای پاراستنی ئه‌سپ نێو براون . [سه‌رچاوه‌ی سه‌روو].
عه‌جه‌م ویکی پدیا ، ئیمیریا (وێمیر ) به واتای سه‌رۆکی پیرۆز و زانیاری مه‌رگ و میر ( قه‌ده‌ر) لێک ده‌داته‌وه.
له وێژه‌ی سینگ به سێنگی هۆرامی دا هاتوه :
” (شاهۆ) مه‌گره‌وۆ (ئاته‌شگا) ماته‌ن ————- وێمیر به ته‌مای شنیای باڵاته‌ن “
له‌وه ده‌چێ ئه‌م دێڕه شێعره داستانی به‌سه‌رهاتی کاره‌ساتاوی هێرشی عه‌ره‌ب ، به خاک و خوێن گه‌وزاندنی ناوچه‌که و له ماته‌م ڕۆ چوونی سه‌ر جه‌م پاشماوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌بێ که شاهۆ(شا + هو) مه‌زنی به‌رز و بڵند پایه [هێمای ئه‌هورا مه‌زدا] خه‌مبار و (ئاته‌شگا) ئاورگه‌ی پیرۆزهه‌ڵکه‌وتوو له به‌رانبه‌ر شاری پاوه ، له گڕ که‌وتوو، مات و کوژاوه بووبێ. به‌م بۆنه‌وه هۆنه‌ر که هێشتار هیوا بـڕ نه‌بوه وێمیر [ئێمیریا] ، سه‌رۆکی پیرۆز ، سه‌رۆکی خۆماڵی (پیر ،زانیاری قه‌ده‌ر ) ده‌کاته شاهێدی هیوا بـڕ نه‌بوون بۆ گه‌ڕانه‌وه سه‌ر دۆخی جاران و پشت به‌ستن به خۆ باوه‌ڕی و تێپه‌ڕ کردن له موسیبه‌ته‌کان.
کامۆڵ / گاوۆڵ ؛
کامۆڵ یان گاوۆڵ هاوینه هه‌واری پیرۆزی ده‌ڤه‌ری هه‌جیج به گوێره‌ی ئه‌وه که ئیجیجی یان هه‌جیجی لای بابلیه‌کان وه‌ک پارێزه‌رانی خوایانی مه‌زن ئه‌رکدار کراون ، په‌رستگه‌ی مه‌زنیان هه‌بوه و ئیجیجیه‌کان ئه‌رکی پارێزگاری له خودامه‌زنه‌کان و هێمای کشت‌و کاڵ خواله‌ی میری زێڕو پیت و به‌ره‌که‌تی زه‌وی(کامۆڵ) له ئه‌رکه‌کانیان ژمێردراوه.
هه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا دوو خودای پیرۆزیتر “مۆڵ و ئه‌شنان [ مۆڵ – شینان] ، خواله‌ی گه‌نم و جۆ و دانه‌وێله له ڕووکار‌ی شاری پاوه ناوه‌کانیان پارێزراوه . “ڕه‌ئوف محمه‌د پوور – هورامان له نێو وه‌هم و ده‌نگۆ. دیاکۆنۆف مێژووی ماد لاپه‌ڕه130” .سدێق بابایی- “هۆرامان تایبه‌تمه‌ندی و هێما پیرۆزه‌کان ، ئینتێرنێت” .
به گوێره‌ی پارێزرانی کۆسه‌ی هه‌جیج وه‌ک ناوه‌ندی پیرۆز و ئایینی و سرنج دان به ناوی کۆسه /کۆسی /کاسی/ کاسای و له به‌ر چاو گرتنی ئه‌مه که کامۆڵ، مؤڵ و ئه‌شنان وه‌ک خودای پیرۆز له ڕه‌گه‌زی کاسی ناسراون و ئیجیجی یان هه‌جیجی پارێزه‌ری ئه‌م هێما و خوداگه‌له بوون ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه نه هه‌ڵبژاردنی هه‌وارگه‌ی گوندی ڕوار(ژوونێ) و نه گوندێک به نێوی هه‌جیج ، نه‌هه‌وارگه‌یه‌ک به ناوی گاوۆڵ” کامۆڵ” و نه ناوی کۆسه‌ی هه‌جیج هیچیان به هه‌ڵکه‌وت ناودێر نه‌کراون مه‌گه‌ر ئه‌وه مێژووێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و دێرینیان له پشت بووبێ.
کامۆڵ هه‌روه‌تر وه‌ک نازناوی” بڕه‌هما” و خواله‌ی ئێئا و ئه‌نکێ خوای زه‌وی و هزر له ئاخاوتنی سانسکریت و له نێو خوا بابلیه‌کاندا باس کراوه .
تشار ،تێشته‌ر، تیشتار، داتار و تشار ، عشتار ،ئێشتار؛
خودای خۆر لای ئاشوریه‌کان.[ویکی پدیا]. ئیشتار خواله‌ی ئاشوری خۆشه‌ویستی وعه‌شق. هه‌مان سه‌رچاوه. هێمای باروه‌ری. [ انسان خدا را آفرید. الف. ب ] .
Tishtarخواژنی ئاو و باران له نێو ئه‌ساتیری ئێرانی .[لاپه‌ڕه 111ادیان آسیایی مهرداد بهار چاپ چهارم].
“تێشته‌ر؛ ئه‌ستێره‌ی ڕایۆمه‌ند و شکۆمه‌ند په‌رستش ده‌که‌ین ، تێشته‌ر ئه‌ستێره‌ی شکۆمه‌ند ده‌په‌ره‌ستین که به ئاوی خۆڕێنی خۆی ترس و خۆف له دڵی هه‌موو بوونه‌وه‌ران ده‌شواته‌وه “. [لاپه‌ڕه 201 که‌رده‌ی 12 هانس رایشلت- جه‌لیل دوستخواه]
تشار ؛ ناوی گوندێک له نێوان پاوه و نه‌وسود ، هه‌ڵکه‌وتوو له سه‌رووی زیارتگای مه‌زنی ئایینی یاری(سولتان ئێسحاق له ده‌گا شێخان)، سه‌رچاوه‌ی ئاوی پیرۆز لای یارسانه‌کان ” ئه‌هلی حه‌ق” . تشتار خواله‌ی خۆشه‌ویستی و بارهێنان .
[نامه‌ی سه‌رئه‌نجام ، یارسان، بۆره‌که‌یی]
داتار و تشار : خوڵقێنه‌ری و ئافراندنی ئه‌هورامه‌زدا به دوو وشه‌ی داتار و تشار به‌یان کراوه . Zartosht](زردشت) فیس بوکFacebook]
وه‌یو/ وایۆ . خواله‌ی با ؛
له “وه‌ندیداد ” ( ئه‌وێستا) ئه‌هورامه‌زدا به زه‌رده‌شت فه‌رمان ده‌دا “خودای با = وایۆ” په‌رستش بکه‌ن . مه‌زنی ئه‌م خودایه و به‌م بۆنه‌وه پاڕانه‌وه له خودای با له وێژه‌ی سینگ به سینگی هۆراماندا پارێزراوه و وه‌ک ڕێ‌و ڕه‌سمی کۆتایی هاتن به وشکه‌ساڵی به‌ڕێوه ده‌چێ .
“وه‌یوه باڵێ ، سه‌روو پیران ، یا شا بوارۆ په‌ی فه‌قیران ” .
وه‌یوه باڵێ واته خواله‌ی با هێمای سازکراو [بووکه بارانه] به مه‌زنی پیر (مرۆڤی کامڵ) سوێند ده‌درێ تاله باره‌گای شا [ ده‌سه‌ڵاتدار ، خاوه‌ندکار] ئێراده بۆ کۆتایی به‌خشین به وشکه ساڵی وباران بارین بخوازێ.
درێژه‌ی هه‌یه ؛
سدێق بـا بـا یی ئاڵمـــان 06.08.2011