رۆژنامەی هەولێر و گفتوگۆیەکی من! … باران
رێکەوتی 17/8/2011 لە ژمارە 1123ی (رۆژنامەی هەولێر)دا، بەبێ ئاگاداریی خۆم، گفتوگۆیەکی من بە شێوەیەکی ناڕێک و تێکەڵ بڵاوبۆتەوە کە پێشتر ئەو وتووێژەم لە ساڵی 2009دا بۆ (رۆژنامەی کوردستانڕاپۆرت) لەگەڵدا سازدراوە و هەر لەو ساڵەشدا بڵاوکراوەتەوە.
هەڵبەتە روودان و دووپاتبوونەوەی هاوشێوەی ئەم دیاردە ناپەسەندانە لە ڕاگەیاندنە کوردییەکاندا جێگای نیگەرانیی و داخە …
گفتوگۆکە لە ساڵی 2011دا (لاپەڕە 16):
http://www.calameo.com/read/000084793d460b9b3eca7
گفتوگۆکە لە ساڵی 2009دا:
وتووێژی ڕۆژنامه‌ی کوردستان ڕاپۆرت له‌گه‌ڵ باران
سازدانی: سۆران عه‌زیز
30/4/2009
* ئایا چیرۆك كایه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه له به‌رده‌م دونیادا یاخود هه‌ڵگری كۆمه‌لێ په‌یامه له ده‌ره‌وه‌ی چیرۆك خۆیی؟
باران: چیرۆک ژانرێکی تایبه‌ته به ناسینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆوه، هاوکاتیش هه‌ڵگری چه‌ندین په‌یام و ده‌نگی ده‌ره‌کیی و جودایه له پێکهاته‌ی خۆیدا. به پێچه‌وانه‌ی حیکایه‌ته‌وه که ده‌کرێت دوور له شوێنپێی وجوود و به‌بێ جێده‌ستی ده‌وروبه‌ر به‌ته‌نها باسێکی ئه‌فسانه‌ئامێز بێت. هه‌رچی ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه ده‌شێت پڕ له ده‌نگۆی وجوودی ده‌ره‌کی و هه‌رچی کاریگه‌ریی ده‌ره‌وه‌شه تێکه‌ڵ به گوتاری چیرۆک بێت. که‌وابێت چیرۆک قارچکێکی سیحریی نییه له‌ناکاو هه‌ڵتۆقێت، ئه‌گه‌ر هاوئاهه‌نگ به بروسکه‌ی دونیای ئه‌فراندن و خه‌یاڵ، لێزمه‌یه‌ک کاریگه‌ریی واقیعی ده‌ره‌کییش به‌سه‌ر مه‌مله‌که‌ته تایبه‌ته‌که‌یدا نه‌بارێت.
* تا چه‌ند پێت وایه كه ئایدۆلۆژیا به‌رده‌وام له پێش چیرۆك و ئه‌ده‌ب بووه به گشتی و به تایبه‌ت له سه‌ده‌ی ڕابردوودا؟
باران: تا زۆر. کاتێک که ئایدۆلۆژیا به مانای فیکر بێت، سانایه له پشت چیرۆک یان هه‌ر ژانرێکی تری ئه‌ده‌بییشه‌وه بێت، بگره ڕه‌نگه له هه‌ندێک ده‌م و قۆناغدا پێویستیش بێت. به‌ده‌ر له ئه‌فسوون و شه‌فافییه‌تی وێژه، ده‌کرێت کارێکی ده‌ق ناساندن و لێدوان بێت له‌سه‌ر دیدێک. جگه له‌وه‌ش هه‌ر بیروباوه‌ڕێک توانستی دانانی کاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر چیرۆک‌نووس، مافی ده‌رکه‌وتنیشی هه‌یه له چیرۆکدا. هه‌ر بۆیه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم که زۆرێک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و باوه‌ڕگه‌لێک له مێژووی چیرۆکی کوردییدا له سه‌ده‌کانی ڕابردوودا په‌سه‌ند ناکه‌ن. نازانم گه‌ره‌که داوای چ جۆره ئه‌ده‌بێک له میلله‌تێکی ژێرده‌سته و دڵگه‌رم بکرێت. یان بۆچی ده‌بێت ئه‌ده‌ب له ئایدۆلۆژیا دوور بگرین. ئاخۆ تێگه‌یشتنمان بۆ ئایدۆلۆژیا چۆنه، ڕه‌نگه پێویست بکات تێگه‌یشتنمان بۆ چه‌مکی ئایدۆلۆژیا فراوانتر بێت و به ڕه‌هه‌ندی چینایه‌تیی و پارتی سیاسییه‌وه پێوه‌ند و سنوورداری نه‌که‌ین. دواجار به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر تاکێک په‌یوه‌ست یان بارگاویه به ئایدیایه‌ک یان زیاتره‌وه و چیرۆکنووسیش تاکێکه ته‌ژی له هه‌موو ئه‌وانی تر به ڕوانگه و توانای گوتنی جیاوازه‌وه. بۆیه به بۆچوونی من نه سه‌یره و نه لاوازییه چیرۆک هه‌ڵگری هه‌ر ئایدۆلۆژیا و بیرێک بێت.
*چه‌مكی داهێنان هه‌ست ده‌كه‌یت له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا مێژوویه‌كی درۆزنانه‌ی بۆ به‌رهه‌م هێناوین ئه‌وه‌نده كه‌سی نووسه‌ر بایه‌خی به‌وه‌داوه وه‌ك ئه‌دیبێك یان وه‌ك داهێنه‌رێك بناسرێت ئه‌وه‌نده گرنگی به داهێنانی ده‌قی جدی نه‌داوه؟
باران: پێبه‌پێی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردیی، لای هه‌ندێک له نووسه‌رانی ئێمه‌وه، ئاره‌زووی ناته‌ندروست به ناوبانگ و ناودیاریی ده‌شێت هۆکارێک بووبێت بۆ له‌ده‌ستدانی به‌های ده‌ق و پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی لایه‌نی لایه‌ق به گرنگیی پێدان. که ئه‌مه قه‌یرانی داهێنانی ئه‌ده‌بیی و که‌مبوونی ده‌قی جدیی لێ که‌وتۆته‌وه. به‌ڵام پێموانییه داهێنان تا ئاستی درۆیه‌کی مێژوویی سه‌پێنرابێت، بگره ئێمه زۆر که‌م کۆک بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کام نووسه‌ر داهێنه‌ره و کام کاری ئه‌ده‌بیی داهێنانه. جا ئاخۆ ئه‌مه له لاوازی و ئاستی نووسه‌ر و نووسینه‌کانه‌وه بووه یان له ناکۆکیی و غروور و قینه‌به‌رایه‌تییشمانه‌وه بووه له‌ناو یه‌کدا؟! وه‌کتر که داهێنان هه‌بووبێت، حه‌تمه‌ن ده‌بێت ده‌ق جدیی بووبێت و له‌و باوه‌ڕه‌دا نییم به‌بێ نووسینی ڕاستگۆ و شایسته، ئه‌دیب ناوێکی پڕ بێت و داهێنه‌ر نازناوێکی دڵخۆشکه‌ر.
*ئێمه زۆر كه‌سمان هه‌یه له زانكۆكاندا نامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی ده‌نووسن ته‌نها بۆ به‌ده‌ست هێنانی شه‌هاده‌یه‌ك دوای ئه‌وه كه ده‌بێته مامۆستا توانایی لێكۆڵینه‌وه‌یان زۆر كه‌مه بۆ ئه‌مه‌یان چ ده‌ڵێیت؟.
باران: له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌شێت ئه‌و نامه‌یه‌ش له زانکۆ‌دا، کۆپی و وه‌رگیراوی ئه‌ملاولا بێت. هه‌رچه‌نده به‌مه مه‌به‌ستم ڕه‌خنه‌گرتن له خوێندکار نییه، چونکه به گشتیی خوێندنی کوردستان زیاتر له‌به‌ر نمره و بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌یه و وه‌ها دیارده‌یه‌ک چه‌نێک بکه‌وێته سه‌ر خوێندکار، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی مه‌نهه‌ج و مه‌رج و ئه‌نجامی خوێندن له‌وێ. له کاتێکدا وه‌ک پێویست گرنگیی به ڕاده‌ی زانیاریی و ئاستی ڕاسته‌قینه نادرێت. کاتێک خوێندکار مافی هیچ هه‌ڵبژاردنێکی نییه و خوێندن و ته‌واوکردنیی له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا قاڵبی زۆره‌ملێ ده‌گرێت. که ته‌نیا ده‌ره‌جه حسابی بۆ ده‌کرێت و ته‌نیا به‌ڵگه‌نامه هه‌لی چوونه‌پێشه‌وه‌ت ده‌داتێ.. ئه‌مانه ڕه‌نگه وایانکردبێت هه‌ندێک خوێندکار به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک بده‌ن و دواتریش سه‌یر ده‌که‌ن هیچیان له خوێندنه‌که‌یان له‌بیر نه‌ماوه و هیچێکی وا فێر نه‌بوون که ته‌نانه‌ت بۆ کارکردن له بواره‌که‌ی خۆیاندا به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ سوودمه‌ند بێت. پێموایه ئه‌م دیارده‌یه‌ش له‌پڕ له زانکۆ‌دا و له کۆلێجێکی دیاریکراودا سه‌رهه‌ڵنادات و ده‌رناکه‌وێت، به‌ڵکوو خوێندکار به‌وه ڕاهاتووه و ده‌کرێت زۆربه‌ی قۆناغه‌کانی خوێندنی وا بڕیبێت.
* گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو چیرۆكی كوردی یان ئه‌ده‌بی كوردی وه‌ك هه‌بوویه‌ك هه‌بووه و هه‌یه به‌دیدی بیبلۆگرافیانه و به‌رده‌وام هه‌وڵی سه‌لماندنی لخۆی داوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵی سه‌لماندنی داوه ئه‌وه‌نده هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه پرسیاری جدی بێنێته ئاراوه بۆ نموونه نه‌یتوانیوه پرسیار له خه‌سڵه‌ت و گرفته‌كانی ئه‌وكاتی مرۆڤی كورد بێنێته ئاراوه ئایا نه‌بوونی پرسیار له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
باران: ئه‌ده‌بی کوردیی به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی زۆری له‌سه‌ره و له ڕابردووه‌وه تا ئێستاش به دیدی گشتیی ئاستێکی باڵای نه‌بووه. لێره‌وه وه‌کپێویست نه‌بوونی پرسیاریش چاوه‌ڕوانکراوه. هه‌رچه‌نده من ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌ده‌ب به‌ته‌نها ناگه‌ڕێنمه‌وه بۆ که‌مته‌رخه‌می نووسه‌ره‌کانمان، به‌تایبه‌ت له سه‌ده‌کانی ڕابردوودا. چونکه وه‌ک پێشتر و له‌جێی تریشدا ئاماژه‌م پێداوه، به ڕای من جگه له حاڵه‌ته شاز و ده‌گمه‌نه‌کان، توانستی ئه‌دیب و چییه‌تی ئه‌ده‌ب کاریگه‌ر و په‌یوه‌ندیداره به دۆخی وڵات و ئاستی ڕووناکبیریی و هه‌مه‌لایه‌نیی میلله‌ته‌وه. که ئه‌مه ده‌شێت ببێته وه‌ڵامێکیش بۆ پرسیارکردن له نه‌بوونی پرسیار له ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا. دیاره هاتنه‌ئارای هه‌ر جۆره پرسیارێک له هه‌ر کایه‌یه‌کدا پێویستی به تایبه‌تمه‌ندێتیی و چڕبوونه‌وه‌یه، سه‌رخستن و ئاراسته‌کردنیشی جۆرێک له بوێریی یان دڵنیایی وتن و ویستی ڕه‌های ده‌وێت. ئه‌مانه‌ش که ئاسته‌م و گران بووبن له ئه‌ده‌بی کودییدا، هۆکار ده‌شێت ئه‌وه بووبێت که ئه‌ده‌بی کوردیی کاریگه‌ریی ئه‌ده‌بی ولاتانانی ده‌وروبه‌ری زۆر له‌سه‌ربووه و هێشتان خۆی خوڵاسه‌یه‌ک نه‌بووه له خۆیه‌تیی و نووسه‌ریش خۆنه‌ویستانه هه‌میشه مه‌یله‌وپڕ بووه له دوودڵیی و دڵه‌ڕاوکێی ده‌ربڕین و تۆمارکردن.
* ئایا چیرۆكی كوردی توانای به‌رهه‌مهێنان و گه‌ڕان به دوای مانایدا هه‌یه یاخود وه‌ك كامێرایه‌ك ده‌یه‌وێت وێنه‌ی واقیعمان بۆ بگرێت؟
باران: چیرۆک خۆی پێویسته فه‌نتازیایه‌ک بێت له واقیعه‌وه یاخود نزیک لێی. تاکوو دوور له واقیع ڕه‌نگی ئه‌فسانه نه‌گرێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌تاڵ له خه‌یاڵ له ده‌قێکی مێژوویی نه‌چێت. چیرۆکی کوردیی به شێوه‌یه‌کی گشتیی ڕه‌نگه زیاتر به‌لای واقیعدا شکاندبێتییه‌وه و فه‌نتازیا باڵاده‌ست نه‌بووبێت تیایدا. به‌ڵام هه‌ر پێموانییه به‌چه‌شنی کامێرایه‌ک بووبێت بۆ وێنه‌گرتنی واقیع. به‌تایبه‌ت له چیرۆکی نوێ‌دا هه‌وڵی زۆر هه‌یه بۆ سه‌رخستنی توانای خه‌یاڵ و به‌رهه‌مهێنانی جۆراوجۆر و مانابه‌خشیی زیاتر.
* ئایا چیرۆك نووسی كورد بۆچی چیرۆكی نووسیوه ئایا بۆ داهێنان له ئاستی مانا دابووه یان له ته‌كنیكدا كۆتایی هاتووه؟
باران: پێموانییه بتوانین وه‌ڵام بۆ پرسیاری چیرۆکنووسین بۆچی؟ دیاریی بکه‌ین. ده‌کرێت هه‌ر چیرۆکنووسێک ئامانجێکی هه‌بێت و هه‌ریه‌که‌ش به‌جۆرێک گرنگیی به بنه‌ما و هۆکاره‌کان بدات. به‌ڵام که چیرۆک دێته نووسین، سه‌ره‌تا بیر له مانا ده‌کرێته‌وه، پاشان ڕۆڵی ته‌کنیک دێت. هه‌ڵبه‌ت هه‌وڵی چیرۆک‌نووسی کوردیش هه‌م له‌گه‌ڵ مانادا و هه‌م بۆ ته‌کنیکیش بووه، ئه‌گه‌رچی ڕاده‌ی سه‌رکه‌وتن ڕێژه‌ییش بووبێت.
* له ڕابردوو به تایبه‌ت چیرۆك نووسی پێشتر یان ئه‌دیبان له سه‌رده‌می پێشوتردا نووسه‌رانی ئه‌وكات راسته ئه‌وان هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی رۆژگاری خۆیان داوه بۆ ناونووسین به‌ڵام هه‌ندی پییان وایه كه نه‌یانتوانیوه یان توانای تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دیده‌یان نه‌بووه تا چیرۆك یان ئه‌ده‌ب به‌گشتی به‌شداربیت له فراوان كردن و ئاسۆ و ئه‌ندیشه و فكری مرۆڤی ئه‌وكات؟
باران: له ڕاستییدا به‌شداربوونی ئه‌ده‌ب له فراوانکردنی بیری گشتیی خه‌ڵکدا ته‌نیا به ئه‌ده‌بی چاک ناکرێت. به‌ڵکوو خه‌ڵکیش ده‌بێت خوێنه‌رێکی چاکی ئه‌ده‌ب بێت. له ڕابردووش‌دا وه‌ک ده‌زانین نه ئه‌ده‌ب وه‌ک پێویست به‌هێز بووه و نه خه‌ڵکیش وه‌ک پێویست گرنگیی به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب داوه. که‌واته ناکرێت هه‌موو کێشه‌که به‌ته‌نها بخه‌ینه ئه‌ستۆی نووسه‌ران. پاشان ئه‌و کێشه‌یه تا هه‌نووکه‌ش به‌رده‌وامه، ئێستاش ئه‌ده‌ب ماوێتی ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ وه‌ک پێویست قووڵ بکات یاخود گۆڕانی بنچینه‌یی به‌سه‌ر خوێنه‌ردا بهێنێت. به هه‌مان شێوه به‌شێکی زۆری مرۆڤیش هێشتا ئه‌و خوێنه‌ره ڕاسته‌قینه‌یه‌ی ئه‌ده‌ب نییه که سوودێکی له‌و چه‌شنه‌ی لێ ببینێت.