ئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌ی كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ
پرۆژه‌كانی وه‌به‌ر هێنان كه‌م تازۆر ئامانجی خۆیان پێكاوه‌و گۆرانكاریه‌كیان له‌ناو كۆمه‌ڵگا دروست كردوه و بوونه‌ته هۆی به‌رپا كردنی جم‌و جولێكی ئابووری و ده‌رگا كردنه‌وه له‌سه‌ر چه‌ندین بوار كه پێشتر به‌ر له پیاده كردنی یاسا ی وه‌به‌رهێنان گرفتی گه‌وره‌یان بۆ حكومه‌ت به‌رپا كردبوو دیار ترین بواریش سیكته‌ری كاره‌بایه كه جێگای خۆیه‌تی سه‌رباری بوونی چه‌ندین تێبینی به‌ڵام وه‌به‌ر هێنان له‌م بواره‌و هاتنه پێشه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت باری سه‌رشانی حكومه‌تی تا راده‌یه‌كی باش سوك كرد‌و كێشه‌ی كاره‌بای له‌هه‌رێم كه‌متر كرده‌وه. له‌پاڵ چه‌ندین پرۆژه‌ی تری به‌ر هه‌مهێنان كه هێشتا به شێكیان له بواری دروست كردن و بونیات نانن و به‌رهه‌میان نیه جا له سێكته‌ری پیشه سازی بێت یا كشت و كاڵی یاخود گه‌شت و گوزارو هتد. تا ئێره لایه‌نه باش و هه‌ست پێكراوه‌كانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌ر هێنانه به‌ڵام خۆ مه‌سه‌له‌كه هه‌ر یه‌ك روو و لایه‌نی نی یه . به‌ڵكو رووی دووه‌می به راستی مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستان و هه‌ڵوه‌سته‌یه و چه‌ندین پرسیار له خۆ ده‌گرێ . ئه‌ویش په‌یوه‌سته به پرۆژه‌كانی وه‌به‌ر هێنان له بواری نیشته جێ بوونه‌وه . هه‌روه‌ك به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه دیاره له زۆربه‌ی شار‌و ته‌نانه‌ت شارۆچكه‌كانی كوردستان پرۆژه‌ی نیشته جێ بوون كراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه و له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی پرۆسه‌كه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر له‌وانه‌ی كه فریا كه‌وتن و ئاگادار بوون .سوودیان له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رگرت به تایبه‌تی گه‌نجه‌كان كه له هه‌مان كاتتدا توانیان قه‌رز له سندوقی نیشته جێ بوونیش وه‌ربگرن و به موچه‌و داهاتێكی كه‌م ببنه خاوه‌ن خانووی خۆیان .ئه‌وه سیسته‌مێكی تازه‌و زۆر دروست بوو. به‌ڵام كه پرۆژه‌كان زۆر بوون و بوونه بازرگانی ,مه‌ر جه‌كانی ته‌مه‌ن و سوود مه‌ند بوون له حكومه‌ت هه‌ڵگیرا و سندوقی نیشته جێ بوون له مه‌سه‌له‌كه هاته ده‌ره‌وه . خه‌ڵكی تریش خانوویان له‌و پرۆژانه تۆماركرد‌و پرۆژه‌كان له‌مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته جێ بوون هاتنه ده‌ره‌وه‌و بوونه پرۆژه‌ی خانوو كردنێكی زۆر ئاسایی وه‌كو هه‌ر گه‌ره‌كێكی تری شاره‌كان. به‌ڵام ته‌نها جیاوازیه‌كه كڕینه كه به قه‌رز بێ و پاره‌كه به قیست بده‌یت و كومپانیای وه‌به‌ر هێنه‌ر به قیستی مانگانه‌ی به‌شدار بووان خانووه‌كان ته‌واو بكا.ده‌كرێ چاو پۆشی له‌وه‌ش بكرێ و بڵێین هه‌موو هاووڵا تیه‌ك ئه‌گه‌ر توانای دارایی هه‌بوو مافی خۆیه‌تی زیاتر له خانوویه‌كی هه‌بێت و به ئاره‌زووی خۆی له‌هه‌ر كوێیه‌ك مه‌به‌ستی بێت خانوو و شوقه یا ڤیلالایه‌كی تازه بكڕێ . به‌ڵام خاڵه هه‌ستیاره‌كه له‌وه‌دایه خه‌ڵكێكی زۆری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و دانیشتووی پارێز گاكانی تری عێراق ئه‌و خانووه تازانه‌و خانووی كۆن‌و به‌كار هاتووی تر له‌ناو شار‌و شارۆچكه‌كانی تر بكڕن و به ره‌سمی و وه‌كو موڵك به‌ناویان بكرێ . ته‌نها یه‌كێك له دانیشتوانی هه‌رێم ببێته وه‌كیل و پشتگیریان بكات . ئه‌وه‌ش به‌لای ئێمه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیاره‌و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ و ئه‌گه‌ر تا ئێستا له ژێر هه‌ر ناو‌و بیانوویه‌كه‌وه كراوه رابگیرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌باره‌وه بكرێ . چونكه ده‌ركه‌وتووه به شێكی زۆری ئه‌و شاره تازانه كه به بێ هیچ مه‌رجێك به خه‌ڵك ده‌فرۆشرێن له‌لایه‌ن دانیشتوانی پارێزگاكانی تری عێراقه‌وه كڕاوه و ده‌وڵه‌مه‌ندی وا هاتووه چه‌ندین ریز خانووی به‌یه‌كه‌وه كڕیوه ,ته‌نانه‌ت پرۆسه‌كه لای هاووڵا تیانی ئه‌و پارێزگایانه ئه‌وه‌نده به‌په‌له‌یه‌و وا به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانن و نه‌بادا هه‌له‌كه‌یان له ده‌ست بچێ, زۆربه‌یان سه‌رجه‌م پاره‌ی خانووه‌كان پێشه‌كی ده‌ده‌ن ,واته له‌سه‌ر ئه‌وه ناوه‌ستن وه‌كو خه‌ڵك به قیستی مانگانه پاره‌كه بده‌نه كۆمپانیایه‌كه . راسته هه‌رێم به شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراق و مافی هاتوو چۆو گه‌ڕان وگه‌شت و گوزارو سه‌ردان بۆ هه‌موو خه‌ڵك وه‌كو یه‌كه, به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی به‌ناو كردنی خانوو و بوونی مه‌ڵك له هه‌رێم مه‌سه‌له‌یه‌كی ترسناكه چونكه ئه‌گه‌ر وا بڕوا له چه‌ند ساڵێكی داهاتوودا ئه‌و هاووڵا تیه غه‌یره كوردانه له هه‌رێم ده‌بنه كه مینه‌و داوای مافی رۆشنبیری و سیاسی خۆیان ده‌كه‌ن, پاشان ئه‌و روو تێ كردنه به‌رفراوانه‌ی ئه‌و هاووڵا تیانه له هه‌رێم نرخی زه‌وی و خانوو به‌ره‌ی به‌ته‌وای به‌رز كردۆته‌وه وبووه‌ته بارگرانیه‌كی زیاتر به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه . ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوان و توانای دارایی خه‌ڵكی هه‌رێم و پارێزگاكانی تری هه‌رێم به‌راورد بكه‌ی ده‌ره‌نجامێكی زۆر ترسناكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه چونكه سه‌رجه‌م داهات و به‌شی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق ته‌نها 17% یه له حاڵه تێكدا ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیش پشت گوێ بخه‌ین . بۆیه لێره‌وه داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان ده‌كه‌ین چاو به‌مه‌سه‌له‌ی موڵك به‌ناو كردنی ئه‌و هاووڵا تیانه بخشَننه‌وه كه به بیانووی ئارامی و خۆشی و جیاوازی پله‌كانی گه‌رماو سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به ئاینده‌ی هه‌رێم و مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه‌وشێوه‌ی تۆبۆگرافیاو پێكهاته‌ی دانیشتوانی هه‌رێم ده‌گۆڕێ و نابێ به هیچ جۆرێك چاو پۆشی له‌و مه‌سه‌له‌یه بكرێ به كه‌م سه‌یری بكرێ به‌تایبه‌تی كه ئێمه‌ی كورد به درێژاییی مێژووی لكاندمان به به‌شه‌كانی دیكه‌ی به‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه و له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا به تایبه‌تی مه‌ینه‌تی و ئازارێكی زۆرمان به‌ده‌ست ئه‌و ره‌گه‌ز په‌رستیه‌و سیاسه‌ته زاڵمانه‌ی ئه‌وانه‌وه بینیوه‌و له ناوچه دابڕراوه‌كانی وه‌كو كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری یا له شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ, كورد نه‌وه‌ك هه‌ر خانوو و موڵكی به‌ناو نه‌ده‌كرا به‌ڵكو رێگایان نه‌ده‌دا خانووه كۆنه‌كه‌شی چاك بكاته‌وه و هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه بوو كورد له پارێزگاكانی تر‌و ده‌وروبه‌ری كه‌م بكه‌نه‌وه و ته‌نها له‌و سێ پارێزگایه كۆی بكه‌نه‌وه, ئه‌گه‌ر چی ئه‌و شوێنانه‌ی ئاماژه‌مان پێكردن به شێكی ئازیز و خۆشه‌ویست و به‌زۆر دابڕاوی كوردستانیش بوون . یاخود له‌مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندن و خوێندنی باڵا‌و ئیفاد ی ده‌ره‌وه‌و پۆست وه‌رگرتن هه‌زار یه‌ك حسابیان بۆ ئێمه مانان ده‌كرد كه‌ته‌نها به‌نه‌ته‌وه كورد بووین ,جیا له شوێنی نیشته جێ بوون و ئاین و ئاینزاوه . به‌كورتی داواده‌كه‌ین به جیددی له‌و مه‌سه‌له‌یه بكۆڵدرێته‌وه و سنوورێكی بۆ دابندرێ له پێناو پاراستنی ئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان و له‌به‌ر چاو گرتنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان .
تاهیر عوسمان
Tahir_om@yahoo.com