په‌رته‌وازه بوونی بێده‌نگی … غه‌مگین بۆڵی
به‌ر له مردن ئه‌رشیڤه‌كانی چه‌قۆ بۆ سێوه‌لاسووره ببه
نامه‌ی ڕووتبوونه‌وه‌ی سپیكردنی پڕتهقاڵێك
بۆ پاییزنامه‌ی ژوورێك ببه
وه‌سیه‌ته‌كانی مانگه‌شه‌و بۆ گزنگ بنووسه‌وه
نۆستالیژیای مۆتیڤه‌كانی تیمساحێك
له‌سه‌ر پشتی ماسییه‌ك تهفسیربكه
خاڵیم كه‌وه له خه‌یاڵ شانه‌كردنی بهرنهینۆك
پڕمكه له‌مووچوركی ماچه به جێماوه‌كانی نیشتمانێكی سیاپۆش
تا: تخووبی ته‌ریقبوونه‌وه‌ی ئاده‌م له پوچییهتی ژیان
تا: پچرانی داوی كۆلاره‌ی منداڵانی كۆڵان و
كۆكردنه‌وه‌ی پچڕانی ته‌سبێحی پیره پیاوێكی بن مزگه‌وت
تا: میهره‌بانی تیمساحێك, له‌نێو قه‌فه‌زی ئازادی كۆیله‌یه‌ك
تا: ده‌لاقه‌كانی مێژوویه‌كی خه‌شیم
له چاوی ئاینده‌یه‌كی دره‌نگ
واوه‌تر له‌دامێنی جهنازهكانی ئاده‌مه‌وه
نزیكتر ده‌بێته‌وه شه‌یتان
تازه فایده‌یی چییه؟
شه‌نگی گوڵه سپییه‌كانی فیرده‌وس
مهرگنامهم ئامانه‌تی كرمی بن به‌رد ده‌كه‌م
له‌نێو به‌د گومانبوونی وههم په‌رتی ناو هه‌قیقه‌ت بوومه
له‌نێو ئه‌م هه‌موو وه‌سوه‌سه‌ی ڕه‌شه‌بایه
قوژبنێكم نییه بۆ هه‌ڵكردنی چرایه‌كی تر
((ئه‌رێ ژیان نازانێ عه‌شق به مردن ببهخیشێت
یان مردن نازانێ عه‌شق به ژیان ببه‌خشێت))
له‌سه‌ر به‌رماڵی نزا ی وشه تازییه بارهكانمهوه
له‌به‌رده‌م فانۆسی ئومێده‌وه
دوعای ڕه‌ش له‌ڕۆژگاری ڕه‌شم ده‌كه‌م
ده‌چمه ژێرتارماییهكانی یاده خهواڵوبووهكان
تازه كڕنۆشی ئایینه‌كان ڕووگه‌كان ته‌ریق ده‌كه‌نه‌وه
تازه هه‌موو فڕینه‌كان
لهبێباڵی ئێمه كۆتایی‌یان دێت
تازه لهزهردهپهڕی سه‌حه‌ر سڵاو له خۆر ئاوابوون ده‌كه‌م
تازه خه‌ونه‌كانی رۆژگارم چوونه‌ته خه‌یاڵی سه‌رابه‌وه
تازه فایده‌ی چییه!؟
له‌به‌ربانگی ئه‌م دونیا كاوڵبووهدا,ڕۆژووه‌كانم بهشهكراوی لێوی
ئه‌و نازدارحهیرانانه بشكێنم
كهدڵیان له گالیسكه‌ی عه‌شقم به‌جێماوه
تازه نیشتمان دره‌نگی كردووه
تازه ماتماتیكی ئه‌م خه‌ونه سه‌ربه ڕه چهڵهكی سفر یه‌ك به‌ده‌سته‌وه‌یه
تازه له دوا نهۆمی باڵكۆنهكانی خه‌یاڵێكی تیخ تیخه دراو
خۆم فڕێ ده‌ده‌مه خوار خواره‌وه‌ی مه‌رگێكی ڕاپێچراو
تازه فێرنابم
له فه‌لسه‌فه‌ی مه‌له‌كردنی كیسه‌ڵێك
خۆم له گوناهه‌كانی ماسی بسمیل بكه‌م
وه‌ك كۆلاره‌یه‌ك له باوه‌شی ئاسمانێكی تووڕه
له نێو خه‌ونی كه‌روێشكێكی ته‌وه‌زه‌ل
بیر له و هه‌موو خۆكوژتنه بێنازه‌ی ته‌نیایی ده‌كه‌مه‌وه
تا : به‌رمیله‌كانی سه‌ربانیش پڕبوون له ڕه‌شبینی
تا : به سهرقۆر قۆر تانێی منداڵی غارده مه سه‌ر زێرابه‌كانی پیری
كه به گۆپاڵی پیری له‌ده‌رگه‌ی ماڵی پاییز ده‌ده‌م
كه پاییز گه‌ڵاكانی هه‌راج كرد
من بووم سمێڵی باوكم تراشی
كهزییه سپییه‌كه‌ی دایكمم كرده مه‌زاده‌وه
ستیانهكانی بێده‌نگیم
خسته سه‌ر ته‌نافه‌كانی زایه‌ڵه‌ی ئه‌م حه‌سره‌ته‌وه
گێچه‌ڵم به‌بێده‌نگی كرد
تا سه‌رله خه‌ونه ماندووه‌كانم بشێوێ
خه‌تای بێده‌نگییه‌كی دوور دوور بوو
كه‌له كه‌لاوه‌یه‌كی په‌راوێز ، بۆنی بخووری ئه‌ڤینێكی ماندووی لێ ده‌هات
من مه‌ستی بۆنی بخوور نه‌بووم
ئه‌وه ده‌نگی هیلاكبوونی ئه‌ڤین بوو
كه‌لاوه‌كه پڕله حه‌سره‌تی شاعیرێك بوو
ژووره‌كانی كه‌لله سه‌ری ئاینده بوو
كه دڵه ونبووه‌كانی نێو گالیسكه كه چاوه‌ڕێ بوون
به‌ردی كه‌نار له ده‌ریا زویرن
قه‌ره وێڵه‌ی پیاوه پیره‌كه‌ی بن مزگه‌وتیش
چۆته سه‌فه‌ری بهتانیییهكهوه
له‌وپه‌ری دونیاوه ..
ته‌له‌فۆنی نازدار حه‌یرانه‌كان داخراون
برا بچووكه‌كان دووشكن
كه‌لاوه‌كه له په‌نجه‌ره شكاوهكانییهوه دوور ده‌روانێت
ئه‌م بێهودهبوونه له ناوه‌ڕاستی رێگاكه وه‌ستاوه
منی له‌م شه‌قبوونه دا ون كردووه.
غه‌مگین بۆڵی-هه‌وڵیر
12-12-2010