Skip to Content

Wednesday, August 10th, 2022

به‌یاننامه‌ بۆ ئیدانه‌کردنی که‌مپین و فه‌توای مه‌لاکان له‌ دژی ژنان و منداڵانی کوردستان

Closed
by August 25, 2011 ژنان

 

ماوه‌یه‌که‌ مه‌لاکان ده‌ستیان کردوه‌ به‌ هیرش کردن بۆ سه‌ر ماف و ئازادی یه‌ کانی تاک  به‌ تایبه‌ت ژنان له‌ کوردستان. زۆرێک له‌ مه‌لاکان بانگه‌شه‌ی توندوتیژی له‌ دژی ژنان و منداڵان ده‌ده‌ن وه‌ بانگهێشتی پیاوانی “دیندار” ده‌که‌ن بۆ به‌کارهێنانی توندوتیژی وه‌کو شێوه‌یه‌ک له‌ دیسپلینکردنی مێ ینه‌ی ناو خیزانه‌کانیان.
چه‌ندین کلیپی ڤیدیۆی خوتبه‌ ی ڕۆژی هه‌ینی و وتاری چه‌ندین مه‌لا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوبۆته‌وه‌و به‌ ئاشکرا و ڕاشکاوانه‌  له‌ دژی هه‌رجۆره‌ به‌ره‌و پێشچونێکی کۆمه‌ڵگا و هه‌نگاونان به‌ره‌و بنه‌بڕکردنی توندوتیژی وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ چاونه‌ترسانه‌ فه‌توا له‌ دژی هه‌ڵسوڕوانی ژنان، شاعیر و نوسه‌رانی کوردستان ده‌رده‌که‌ن و حکومه‌تی هه‌رێمیش بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردوه‌ له‌ ئاستیاندا. له‌ ڕاستیدا هه‌ر کاتێک ده‌سه‌ڵات ویستبێتی  ده‌ورو نه‌خشی ژنان که‌م بکه‌ن مه‌لا و مکه‌به‌ره‌ی مزگه‌وتیان ئاماده کردوه‌‌ بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر ماف و ئازادی یه‌کانی ژنان و داسه‌پاندنی کۆنسێرڤاتیزم به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا. وه‌ئه‌گه‌ر ژنانی چالاکوان به‌ره‌نگاری ئه‌مه‌ش بنه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێ ئه‌مه‌ عورف و ته‌قالیدی باو و باپیرانه‌و دین له‌سه‌رو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه‌. مه‌لاکان به‌شێوازی جیاواز بانگه‌شه‌ بۆ خه‌ته‌نکردنی کچان، لێدان، چوار ژنه‌ و توندوتیژی ناوماڵ  ده‌که‌ن. هه‌ر هه‌وڵێک بۆ بنه‌بڕکردنی ئه‌م هه‌موو تاوانه‌ له‌ دژی ژنان به‌وه‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن که‌ ئه‌مه‌ ئه‌جێندای ئیسرائیڵ و غه‌ربه‌ و ده‌یخه‌نه‌ خانه‌ی حه‌رامه‌وه‌و پیاوان بانگه‌شه‌ ده‌که‌ن بۆ داپۆشینی ژن و کچیان و پێچانه‌وه‌یان وگێڕانه‌وه‌ی حه‌یاو شه‌ره‌فیان به‌ به‌کارهێنانی لێدان و زه‌برو زه‌نگ.
 ئه‌وه‌ی زۆرتر ئه‌م مه‌لایانه‌ی ناڕه‌حه‌ت کردوه‌ ئه‌و یاسایه‌ بوو که‌له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو له‌ لایه‌ن په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ردرا که‌ بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی ناوماڵ و خه‌ته‌نه‌ی کچان بوو. هەرچەندە یاساکە لەگەلێک لایەنەوە کەم‌و کوڕی و کەلێنی گەورەی تێدایە و وەڵام بە کێشەی توندوتیژی ناو خێزان ناداتەوە، جیاواز له‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌ چه‌نده‌ به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێ له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ و کاری پێ ده‌کرێ، کۆمه‌ڵێک که‌سی ئیسلامی که‌وتونه‌ته‌ که‌مپین کردن له‌ دژی ئه‌م یاسایه‌و به‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسلام و قورعان له‌قه‌له‌می ده‌ده‌ن وه‌بانگه‌وازی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیمزای نه‌کات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش مه‌لاکانی سه‌ربه‌م که‌مپه‌ که‌وتونه‌ته‌ به‌کارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه‌ و هاندانی پیاوان بۆ نواندنی توندوتیژی.
ئه‌وه‌ی له‌ وڵاتی ئێمه‌دا ڕوده‌دات و حکومه‌ت و په‌رڵه‌مان بێده‌نگی لێده‌که‌ن کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌خاته‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاو بوه‌نه‌وه‌ی بیری ئیسلامی توندوڕه‌وانه‌ و سه‌له‌فیه‌ت. ئه‌مه‌ش نه‌ک به‌ ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ڕه‌وته‌ ئیسلامیه‌کانه‌وه‌ به‌ڵکو له‌ڕێگای مزگه‌وت و مه‌لاکانه‌وه‌ که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ مه‌یدانیان پێدراوه‌و ئازادانه‌ ده‌یان و سه‌دان مزگه‌وتی شاره‌کان به‌کارده‌هێنن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی خورافه‌و جه‌هاله‌تی سه‌رده‌می چاخه‌ به‌ردینه‌کان.
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان بیهه‌وێت به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بڕوات و کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست بێت و پیاوان و ژنان و گه‌نجان و منداڵانی دوربن له‌ توندوتیژی یه‌ک که‌ ئیسلامیه‌کان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن و به‌ ئه‌جینداوه‌ کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن. پێویسته‌ هه‌موو ده‌نگ هه‌ڵبرین و رێگه‌ نه‌ده‌ین مزگه‌وته‌کان به‌کاربهێنرین بۆ باگه‌وازی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان.
هه‌ربۆیه‌ش حکومه‌تی هه‌ریم به‌رپرسه‌ له‌ ئاست دانانی مه‌رزێک بۆ مه‌لاکان. وه‌ ئەو کەسانەی هانی توندوتیژی دەدەن دەبێ لێپێچینەوەی یاساییان بەرامبەر ئه‌نجام بدرێ.
ناوه‌کان:
1-هۆزان محمود: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌ عێراق-ده‌ره‌وه‌ی وڵات
2- ڕێگا ڕه‌وف: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌ عێراق- له‌ سوید
3- نه‌جیبه‌ مه‌حمود: چالاکوانی مافی ژنان -‌ سوید
4- شیلان شۆڕش: ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆو دیموکراتی ژنانی کورد
5-  سه‌میره‌ ئه‌حمه‌د: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- به‌ریتانیا
6- مه‌ریوان وریا قانع: نوسه‌ر و ڕوناکبیر- هۆڵه‌ندا
7- کازیوه‌ ساڵح: نوسه‌ر- که‌نه‌دا
8- موید ئه‌حمه‌د: سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری
9- ئه‌ڤین عه‌زیز: لێکۆڵه‌ر له‌ بواری جێنده‌ر-سوید
10- که‌ژاڵ نوری:  نوسه‌ر و چالاکوانی مافی ژنان- هۆڵه‌ندا
11- ئیبراهیم عه‌باس . سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی رووبه‌ر . هه‌ولێر
12- ئه‌ڤین فه‌تاح: ڵیکۆڵه‌ر له‌ بواری جێنده‌ر- کوردستان
13- هه‌ڵاڵه‌ ڕافیع: سه‌نته‌ری نینا-سوید
14- شه‌ماڵ عه‌لی: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- سوید  
15- سه‌ڵاح فه‌تحوڵڵا: هونه‌رمه‌ندی ته‌شکیلی- فینله‌ندا
16- ئاسۆس هه‌ردی: نوسه‌ر و ڕوناکبیر- کوردستان
17- شێرزاد حه‌سه‌ن: نوسه‌ر و ڕوناکبیر- كوردستان
18-  قوبادی جه‌لیزاده‌: شاعیر – کوردستان
19- محه‌مه‌د گۆران : رۆژنامه‌نوس- هه‌ولێر
20- نیاز عه‌بدوڵڵا: ڕۆژنامه‌ نوس- کوردستان
21- هه‌وار عه‌لی: ڕۆژنامه‌ نووس- كوردستان
17- عوسمان مه‌لا: نوسه‌ر
22- ئاسۆ که‌مال: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- به‌ریتانیا
23- مریه‌م عبدالرحمن: مامۆستا- که‌نه‌دا
24- ئاراس ڕه‌شید: مامۆستا-  که‌نه‌دا-
25- موحسین که‌ریم: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- به‌ریتانیا
26-  قادر جه‌لال: هونه‌رمه‌ند – کوردستان              
27- ئاوات عه‌لی: رۆژنامه‌نوس – کوردستان
28- خه‌بات عارف: نوسه‌ر – سوید
29- فایه‌ق گوڵپی: که‌سایه‌تی سیاسی-کوردستان
30- تریفه‌ ئه‌مین: بایۆلۆجیست- ئه‌ڵمانیا
31- ئاری غه‌فور: ڕۆژنامه‌نوس- سلێمانی-کوردستان
32- قادر نادر: سوید
33- دلێر عه‌بدولخالق- کوردستان
34- عه‌زيز ره‌ئووف. نوسه‌ر-  سليمانى-كوردستان
35-ڕزگار عومه‌ر: که‌نه‌دا
36-ئه‌کره‌م نادر: ‌نوێنه‌ری فیدراسیۆنی شوراو یه‌کێتی یه‌ کرێکاری یه‌کان له‌ عێراق- که‌نه‌دا
37-سوزان ئه مين : چالاکوان له‌بواری مافی ژنان
38-ڕێبوار حه‌سه‌ن: سوید
39-دڵشاد حافز: له‌نده‌ن
40-سامان‌ فه‌ره‌ج: نوسه‌ر- به‌ریتانیا
41- توانا عه‌لی: سویسرا
42- هیوا مه‌جید: نه‌رویج
43- محمه‌د ئه‌مین: نوێرنبێرگ- ئه‌ڵمانیا
44- نادر عبدالحمید: هەڵسوڕاوی سیاسی- دانمارك 
45- پەیمان غریب :کارمەندی باخچەی منالان – نه‌رویج
46- ڕێناس عارف: کارتۆنیست و ئارتیست- هۆڵه‌ندا
47- تیشکه‌ مه‌ره‌سه‌نه‌: توێژه‌ری جینده‌ر-سوید
48-سه‌میره‌ فه‌تحوڵڵا: خوێندکار- فینله‌ندا
49- سه‌ریاس قه‌ره‌داخی ،، به‌ریتانیا
50-  شه‌مال ره‌ئووف حه‌ميد: كفری – چالاكی بواری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
51- کاڵێ کەریم: سویسرا
52- پایزه‌ ئه‌حمه‌د: چالاکوانی مافی ژنان
53-سه‌رمه‌د دڵشاد:ئه‌ڵمانیا
54- ڕێبوار سه‌عید: ئۆسلۆ-نه‌رویج
55-فه‌ره‌یدون عارف : خوێندكاری ماسته‌ر-هندستان
56- گۆران دوکانی: ڕۆژنامه‌نوس- ئه‌مریکا
57- میهره‌بان عه‌لی: فینله‌ندا
58-سازان ساڵح: به‌ریتانیا
59- نه‌سرین عه‌بدوڵڵا: مامۆستا- هێلسینکی-فینله‌ندا
60- گۆنا سه‌عید: چالاکوانی مافی ژنان- به‌ریتانیا
61- هیوا ناسیح: سویسرا
62- عه‌لی محمود
63- ڕەفیق غەفور. نەرویج
64- گۆران هه‌ڵبجه‌یی: ڕۆژنامه‌نوس
65- به‌یان سه‌لمان: پاریس
66- دیلان سه‌یدی
67-یاسین حسەینی    نوسەر
68- شوان سدیق: ڕۆژنامه‌نوس- کوردستان
69- ئازاد غه‌ریب که‌ریم: ئاندازیار- سوید
70- هانا عه‌لی: تورکیا
71- عومه‌ر فارس عه‌زیز: به‌رپرسی سایتی کوردستان نێت
72- هۆگر چه تۆ – پاريزه‌ر و چالاكوانی مه‌ده‌نی
73- ته‌لار محمد حسن ـ سوید
74- ئارام جه‌مال سابیر: چالاکوانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی- كوردستان
75- لاوژه‌ جه‌واد: کرێکار- دانیمارک   
76- کاروان که‌مال عه‌لی: خوێندکار – سلێمانی-کوردستان
77- سه‌عید ئارمان: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- به‌ریتانیا
78-چنور حه‌مه‌ ئه‌مین: جالاکوانی مافی ژنان و کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی
79- عه‌دالات عومه‌ر
80- ئاریان ئومێد عاریف: ڕۆژنامه‌نوس- نه‌رویج
81- ئاسۆ جه‌بار: نوسه‌ر و ڕوناکبیر
82- نیشتمان حه‌سه‌ن: سوید
83- به‌یان ئه‌مین: ئه‌ڵمانیا
84- ژیان ئه‌مین: ئه‌ڵمانیا
85- کارزان ساڵح: که‌نه‌دا
86- چرۆ سابیر عه‌زیز: چالاکی بواری مافی ژنان
87- توبا سیاده‌ت: ڕێکخراوی مافی ژنی کورد له‌ ئه‌ڵمانیا
88- کاردۆ ساڵح: که‌نه‌دا
89- فواد قه‌ره‌داغی: کوردستان
90- جلیل ره‌زایی: کرێکار- دانیمارک
91- موژده‌ ڕه‌شید
92- به‌یان ناسیح: چالاکوانی مافی ژنان

بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و زیادکردنی ناوتان به‌م به‌یان نامه‌یه‌ تکایه ‌په‌یوه‌ندیی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یلانه‌ی خواره‌وه:‌
houzan2007@yahoo.com هۆزان محمود:
نه‌جیبه‌محمود : najiba.mahmud@gmail.com
ڕێگا ڕه‌وف: rega_svensson@yahoo.com

Previous
Next