رامانه‌کانی ئاگرپه‌رستێک … ئه‌حمه‌دی مه‌لا
ئاگرپه‌رستێکی مه‌دهۆشبووم
له په‌رستگاکانی سه‌رده‌شت،
مێزه‌رکه‌م ته‌نها خوناو و
پژدێنه‌که‌م ئاڵابووه جوانیی.
ئاگرپه‌رستێک بووم
له هه‌یوانه‌کانی په‌نگر
دڵی خۆم به‌وه ده‌دایه‌وه
باوباپیرانم توێشویان
گزنگ و
له جیاتی بازوو
په‌ڕوباڵیان لێ ده‌ڕوا.
شه‌وان هه‌ردوو له‌پم
تێر رووناکی ده‌بوون
دڵۆپ دلۆپ تاریکیی
میهره‌بان
ده‌ڕژانه بیلبیله‌کانمه‌وه.
جه‌ژنان
خۆم به سوتماکه هێوره‌کان
سواغ ده‌دا
له‌به‌رم ده‌ڕۆیشت
خه‌ت و ختووره
ده‌رژانه بیره‌که‌ی برایمه‌وه.
ئاگرپه‌رستم
له سه‌ر ئه‌م سه‌کۆیانه
لیمۆ و شه‌مامه‌کان
به سه‌ر لبادی ئه‌به‌دییه‌تدا
غل ده‌که‌مه‌وه…
رۆندکی مۆمێکم
یا پزیسکێ
سێبه‌ره‌کان ده‌له‌رێنمه‌وه
تارمایی له به‌ر پێم له دایکده‌بێ…
دوا خه‌ونه‌کانم
به سه‌ر ته‌نافی ماڵان هه‌ڵواسی
مێرووله‌گڕێ
هێڵه‌کانی ئاسۆی شه‌قده‌کرد.
شه‌هه‌وه‌تی گڕ
له نێرگزه‌وه تا به‌هشت
موژدانه‌ی ده‌به‌خشییه‌وه
هه‌موو رچه‌کان، به بێ ئامان
ده‌گه‌یشتنه‌وه ناوله‌پم…
عه‌با شینه‌که‌ی ئاسمانم
دایه سه‌رشان و
به بیابانه سه‌رابییه‌کاندا
ئاوا بووم.
ئه‌ستێره‌یه‌ک هه‌ڵهات
لم که‌وته گۆرانی
دروودێک به ژێر زمانما
ژیله‌موو
دونیایه‌ک داگیرسا.
گه‌ڕامه‌وه
نێو سرووته‌کانی سه‌ره‌تا
مێزه‌رم خووناو
پژدێنه‌که‌م ئاڵابووه جوانی.
ده‌گریام و هۆن هۆن
شیعر
به باڵایی جه‌سته‌م دا
داده‌باری…
2011