Skip to Content

Sunday, September 8th, 2024

باكووری كوردستان له‌ نێوان ڕۆخانی كۆماری ئه‌تاتۆركیی توركیا و….

Closed
by March 20, 2008 گشتی

باكووری كوردستان  له‌ نێوان ڕۆخانی كۆماری ئه‌تاتۆركیی توركیا و دروست بوونی توركیای ئیسلامیدا
 هیشام ئاكره‌یی….
ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی باكووری كوردستان له‌ هی باشووری كوردستان جیاده‌كاته‌وه‌، هه‌بوونی بیرێكی كوردستانی نه‌ته‌وه‌یییه‌، تیایدا هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌ یه‌ك خاك داده‌نرێت، سه‌ره‌ڕای وازهێنانی بزووتنه‌وه‌ی باكوور  له‌ بیری سه‌ربه‌خۆیی به‌لاَم كار هه‌ر بۆی ده‌كرێت و له‌ نه‌خشه‌ی سیاسی  پارته‌كانی باكووری كوردستاندا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌دی ده‌كرێت.
دروستبوونی كۆڕانكاری له‌ ته‌كتێكی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا له‌ باكوور هیچ كۆڕانكاری نه‌بووه‌ له‌ سه‌ر ستراتیژی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ نزیكبوونه‌وه‌ یان دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش له‌ ئه‌مریكا و بلۆكی سه‌رمایه‌داری له‌ ستراتیژی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ نه‌گۆڕیوه‌. به‌ پێچه‌وانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی باشووری كوردستان كه‌ هه‌ورازی و نشێویه‌كی دیاریكراوی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیه‌ و به‌ گوێره‌ی توندیی و لاوازیی په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ عێراق و ولاَتانی تره‌وه‌ هه‌م تاكتیك و هه‌مو ستراتیژی خۆیان گۆڕیوه‌. به‌ واتایه‌كی تر ده‌توانین بڵێین كه‌ بزووتنه‌وه‌ی باشووری كوردستان ستراتیژێكی دیاریكراوی نییه‌ و زیاتر له‌ گێژاوی ته‌كتیكدا ده‌ژین. 
هه‌بوونی ئه‌و تایه‌تمه‌ندیه‌ وای كردوه‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌ی باشووری كوردستان به‌رده‌وام له‌ لووتكه‌وه‌ كه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ژێر سفر. به‌ پێچه‌وانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی باكووری كوردستان كه‌ له‌ دوای ساڵی 1925 وه‌ جیاوازیه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیه‌وه‌، له‌ به‌راوردا له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری كوردستان.  هه‌ر بۆیه‌ش وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ بتوانێت سوود له‌ كۆڕانكریه‌كانی ناوخۆی توركیا و جیهاندا وه‌ربگرێت.
ململانێی نێوان هێزه‌كانی سیاسی و سه‌ربازی ناو توركیادا، گه‌یشتووته‌ ئاستێك كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ هۆی دروست بوونی گۆڕانكاری له‌ سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی توركیادا.  ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ په‌یدابووی ئه‌مڕۆ نین، به‌ڵكوو ده‌یان ساڵه‌ پارته‌كانی ناو توركیادا كار بوو ده‌كه‌ن.  چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو له‌ دوای لابردنی پارتی (به‌خته‌وه‌ری)  نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان  له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت به‌  بڕیارێكی دادگا، ئیسلامیه‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌لاَت. به‌ هه‌مان شێوه‌ چاودێران پێان وابوو سه‌رنه‌كه‌وتنی پارتی  كۆماری ( مه‌سعود یلماز) و پارتی  دایكی نیشتمانی (تانسوچیله‌ر) له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی ساڵی 2002 دا، واتای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ بیری عه‌لمانیه‌ت له‌ توركیادا لاواز بووه‌ و ئه‌و دوو پارته‌ خێرا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌لاَت. به‌لاَم نه‌ك ته‌نیا ئه‌و دوو پارته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2006 دا نه‌گه‌رانه‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌لاَت به‌ڵكوو ئه‌و ڕێژه‌ی ه‌ی هه‌یانیش بوو له‌ده‌ست دا.
گه‌ڕانه‌وه‌ی پارته‌  ئیسلامیه‌كان له‌ توركیا به‌ شێوه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ ئه‌نجامی ململانێیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو له‌ نێوان ئه‌مریكا و چه‌ند ولاَتێك له‌ لایه‌ك و  تیرۆریزمی جیهانی كه‌ چه‌ند ڕێكخراوێكی  توندڕێی  هه‌ڵگری فكری ئیسلامی پێی هه‌ڵده‌سن، له‌ لای تره‌وه‌.  هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ خودی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌  ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌ ته‌نا چاره‌ بۆ مانه‌وه‌یان له‌ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاستدا په‌نابردنه‌ بۆ ڕێكخراوی میانڕه‌وی ئیسلامیی. چونكه‌ به‌ گوێره‌ی جه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ژێر فشاری بیری ئیسلامیدان و ته‌نیا به‌و هزره‌ ده‌توانرێت دژایه‌تی تیرۆریزمی جیهانی بكرێت. كه‌واته‌ خودی ئه‌مریكا پشتگیری  ئه‌و جۆره‌ ڕێكخراوه‌ ئیسلامیانه‌ ده‌كات كه‌ ئاماده‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا بپارێزن و هاوكاری له‌ گه‌ڵ ڕۆژئاوادا بكه‌ن.
بوونی توركیا به‌ پایته‌ختی دواترین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ئاسیای ناوه‌ڕاست و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَی ناوه‌ڕاست، تایبه‌تمه‌ندیه‌كی پێی داوه‌. به‌ گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت  توركیا بكاته‌ نموونه‌یه‌ك بۆ ولاًَتانی تری ئیسلامی وه‌ك ولاَته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و ولاَتانی تر. ئاماده‌بوونی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بوو هاوكاریكردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ ڕۆژئاوا و ئه‌مریكا و هه‌وڵدانی به‌ بوونی توركیا به‌ ئه‌ندام له‌ناو یه‌كێتی ئه‌ورپادا، متمانه‌یه‌كی باشی داووه‌ته‌ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت دروست بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی سترایژی له‌ نێوان ئیسلامی میانڕه‌و  و ڕۆژئاوادا.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ وا دیاره‌ بۆ ئه‌مریكا باشتره‌ پارتی دادو گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وا بێت له‌ توركیا، یانیش لای ئه‌مریكا جیاوازی  نه‌بێت له‌ نێوان لایه‌نه‌ عه‌لمانیه‌كانی توركیا به‌ سه‌ربازه‌كانیشه‌وه‌ و لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان.
له‌ ژێرڕۆشنایی ئه‌و ڕاستیه‌دا، ململانێ له‌ نێوان پارتی ئیسلامی داد و گه‌شه‌پێدان و سه‌ربازه‌كانی توركیا گه‌یشتووه‌ ئاستێكی به‌رز و له‌ حاڵه‌تی وه‌رچه‌رخان نزیكبووته‌وه‌.
كه‌واته‌ توركیا له‌ به‌رده‌م كۆڕانكاریه‌كی بنه‌ڕه‌تیدایه‌، و چه‌ند ئه‌لته‌رنه‌تایڤێك له‌ ئارادا هه‌ن:

1- یان پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ بردنی وه‌لاَت به‌ره‌و ئیسلامی بوون و لاوازكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی هێزه‌ عه‌لمانیه‌كان و سه‌ربازه‌كان. له‌و حاڵه‌ته‌دا لایه‌نه‌ كوردیه‌كان ناتوانن ڕۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕن و ده‌وڵه‌تی كوردی پێك بێنن.

2- یانیش ململانێ له‌ نێوان پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و عه‌لمانیه‌كان و سه‌ربازه‌كان، ده‌بێته‌ هۆی ڕۆدانی كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازیی تیایدا سه‌ربازه‌كان زاڵبوونی خۆیان و هێزه‌ عه‌لمانیه‌كان ده‌سه‌پێنن. له‌و حاڵه‌ته‌شدا كورد ناتوانن گۆڕانكاریه‌كی بنه‌ڕه‌تی دروست بكه‌ن.

3- یانیش  له‌ ئه‌نجامی یه‌كسان بوونی هێز،  ململانێی نێوان دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی له‌ توركیادا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ناكۆكیه‌كی پته‌و و هاوسه‌نك له‌ نێوان ئێسلامیه‌كان له‌ لایه‌ك و عه‌لمانیه‌كان و سه‌ربازه‌كان له‌ لای تره‌وه‌، تیایدا وه‌لاَت به‌ره‌ شه‌ڕێكی ناوخۆ یان ململانێیه‌كی سیاسی شێوه‌ی مان و نه‌مان ده‌ڕوات.

زاڵ بوونی ئیسلامیه‌كان به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و وه‌زیران، هه‌ره‌سی له‌شكری توركیا له‌ باشووری كوردستان و داواكرنی بۆ داخستنی پارتی داد وگه‌شه‌پێدان، سێ ڕۆداوی زۆر گرنگن كه‌ نابێ وا به‌ ئاسانی به‌سه‌ریاندا بڕۆین و لێكدانه‌وه‌ له‌ سه‌ریان نه‌كرێت.  پێویسته‌ لایه‌نه‌ كوردیه‌كانی باكووری كوردستان خۆیان بۆ ئه‌و قۆناخانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئاماد بكه‌ن به‌تایبه‌ت قۆناغی سێیه‌م كه‌ له‌ كاتی ڕۆدانیدا له‌ وانه‌یه‌ بتوانرێت ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نرێت.
دورست بوونی ئاژاوه‌ و شه‌ڕێكی ناوخۆ له‌ ناو توركیادا  پێویستی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی دێنته‌ ئاراوه‌.
هه‌رچه‌نده‌ ململانێی نێوان هێزه‌كانی توركیا به‌ درێژایی 90 ساڵ شێوه‌ی توندووتیژی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، به‌لاَم نابێ ئه‌وه‌ش له‌ بیر بكه‌ین كه‌ هیچ كاتێك توركیا له‌ قۆناغێكی وه‌ك ئیسته‌دا نه‌بووه‌،  كه‌ تیایدا لایه‌نێكی ئیسلامی لایه‌نكر بۆ ئه‌مریكا هه‌وڵ بدات كۆتایی به‌ ده‌سه‌لاَتێكی عه‌لمانی سه‌ربازیی  بێنێت كه‌ ئه‌ویش لایه‌نكری ئه‌مریكایه‌. له‌ باشترین حاڵه‌تدا ئه‌مریكا خۆی بێ لایه‌ن ڕاده‌گرێت له‌و ململانێیه‌دا و ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی دروست بوونی شێوه‌یه‌كی گه‌ڕه‌لاوژێی سیاسی له‌ توركیادا. بارودوخێكی ئاوایی به‌درێژایی میژوو گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌دواوه‌ بووه‌، تیایدا نه‌خشه‌ی سیاسی جیهان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌.  هه‌ر بۆیه‌ش لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردی ده‌بێ خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌و قۆناغه‌ و كار بكرێت بۆ دروستكردنی…
akreyii@gmail.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.