به‌رگی یه‌که‌می ئه‌زموون و یاد له کوردستان چاپ کرا!
کێشه‌ی "ژماره‌ی سپاردن"ی "ئه‌زموون و یاد" یه‌کلا کرایه‌وه. ئێستا کتێبه‌که له کوردستان، له به‌رده‌ستی خوێنه‌ردایه.
ڕاگرتنی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی "ئه‌زموون و یاد"، نزیکه‌ی مانگێکی خایاند و ڕۆژی 17ی ئه‌م مانگه، ژماره "60"ی بۆ ساڵی 2008 پێ درا.
ئه‌م دیارده‌یه و هاوشێوه‌کانی، ترسێک له‌مه‌ڕ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی مافی ئازدیی ده‌ربڕین و چاپ و بڵاوکردنه‌وه له کوردستاندا، لای نووسه‌ر و خوێنه‌ری کورد، درووست ده‌که‌ن و ئه‌رکێکی گرانیش له ئه‌ستۆی هه‌موولایه‌ک ده‌نێن، ئه‌ویش هه‌وڵ و کۆشانی به‌رده‌وامه بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌رجۆره له‌مه‌په‌رێک که له ئێستا و داهاتووشدا، ئازادییه‌کانی بیر، بینین، خۆده‌ربڕین، گفتار و نووسین سنووردار ده‌که‌ن.
له کێشه‌ی "ئه‌زموون و یاد"دا و له بواری داکۆکیکردن له مافی ئازادیی ده‌ربڕین و بڵاوکردنه‌وه‌دا، سوپاس و پێزانینی من، بۆ سه‌رپاکی ئه‌و نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس و هاوڵاتییانه‌ی، بێ ئاگاداریی من و وه‌کو ئه‌ركێکی پیشه‌یی و مۆراڵیی خۆیان، له‌و بواره‌دا هاتنه ده‌نگ و داکۆکی‌یان له ئازادیی بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌که کرد.
سوپاس بۆ:
ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه، هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه، ئاڵای ئازادی و ماڵپه‌ڕه‌کانی (کوردستان نێت، کڵاوڕۆژنه، ده‌نگه‌کان و بۆپێشه‌وه) که گرنگییان به کێشه‌که دا.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که چاپی ئه‌وروپای "ئه‌زموون و یاد"، له مانگی ئه‌پریڵدا، له وڵاتی سوێد، بڵاو ده‌کرێته‌وه.
پشکۆنه‌جمه‌دین
19ی ئازاری 2008