دڵێك له ناو كه‌لله‌ی سه‌رمدایه …. داستان به‌رزان
1
گوڵه‌كانم توڕدا
خۆم پڕكرد له بۆنی تۆ
2
پاڵتۆكه‌ت له‌به‌ربكه
ژیان كۆتاییهات
با به‌پیریدا ڕابگه‌ین و
_چا_ییه‌كی له‌گه‌ڵ بخۆینه‌وه.
3
فڕینی پۆلێك باڵنده
هێمای شتێك له ئومێده
بۆ ژیان.
4
له‌سه‌ر ڕێگاكه‌مان
كوێ نزیكبوو ده‌چینه ئه‌وێ
هه‌نگاوێكیتر ده‌گه‌ینه دۆزه‌خ.
5
دونیا به‌قسه‌ی كه‌س چاك نابێت
ده‌بێت تاماوین
سه‌ری ته‌قیومان له كۆشی خۆماندا بێت.
6
گریانه‌كانت له گوێمدایه
ده‌نگه‌كه‌ی
نا
فرمێسكه‌كانت.
7
قسه‌كردنم له‌گه‌ڵ خۆم پێ گرنگه
گرنگتر
كه باسی هیچ ده‌كه‌ین.
8
گڵۆپه‌كان ده‌كوژێنمه‌وه
خۆم داده‌گیرسێنم.
9
قه‌ت باش نابێت
ئه‌م حاڵه باشه‌م.
10
له‌دوای خۆت
هه‌موو شته‌كان ببه
جێ پێیه‌كانت
نه‌بێت.
11
له‌سه‌ر سوچی ته‌مه‌ن وه‌ستاوم
یه‌كبه‌خۆ هاوار ده‌كه‌م
نه‌فه‌رێك پیریی.
12
خۆم ده‌ڕۆم
سێبه‌ره‌كه‌م لای تۆیه.
13
مێ هه‌رمێیه.
14
من و باوكم
كوڕی دوو ڕۆژگاری جیاوازین
له به‌دبه‌ختیدا یه‌ك نه‌سلین
به‌دڵخۆشی ئێمه‌دا دایكم ده‌زانێت
ده‌قه‌ومێت.
15
له خۆم به‌ولاوه تۆم هه‌یت
له تۆش به‌ولاوه
هه‌ر تۆ.
.
16
كڵاوه سوره‌كه‌ت بنێره سه‌رت
با له سپێتی به‌فره‌كه‌دا لێم وون نه‌بیت
به‌رگه‌ی ونبوونت ناگرم
تۆ ده‌ڵێیت:
به‌شی ئه‌ڤینم ناكه‌یت.
17
ده‌چمه باخ
له‌ماڵه‌وه بێزارم
نه‌ك خودی ماڵ
شوێن ده‌گۆڕم بۆی شیعر نه‌نوسم
تایتڵی شیعره‌كه دیالۆگێكی كاراكته‌ری (هام)ه له شانۆیی (كۆتایی گه‌مه)ی (سامۆئیل بێكێت) دا
Dastan.barzan@gmail.com