نوری حەمەئەمین …. سه‌نگ
سه‌نگ ، . ، . ؟ . ! . ، . , . ، , . , ، . ¿ دۆشدامان…
ئه‌مه سه‌ربرده‌ی ئه‌و فاریزهیهیە
له نێو دیواربه‌نده‌کانی خاڵی وه‌ستاندا مهحکومە به سه‌نگ و گیرۆده بوون
ئه‌مه گشتیه‌تی ئه‌و پرسیارانه‌یه به دیار وه‌ڵامه نغرۆ بووهکانیهوه دۆشداماین.
ڕۆژێ پیاوێک له بڵێسه‌ی ئاگرێکهوهدهرکهوت و ئه‌مه‌ی ووت:
ئه‌م به‌فره له خوێنتان بکه‌نه‌وه،
ده‌سته سڕ بووه‌کانتان، بخه‌نه سه‌ر یه‌ک، تا
گه‌رمی ده‌گاته ڕۆحی باڵا.
ئه‌مه قسه‌گه‌لێک بوون له لایه‌ن خاکه‌وه..
وه‌لێ
که‌ی ئهزنهکمداو، وویستم ببمه هزری هه‌ستان
بووبووم به ته‌وسی ژێر خاڵه‌کانی (ئه‌لحه‌د).
ئۆقره نه‌ما
ئه‌وه‌ی له چاوی کڵاوڕۆژنه‌که‌مه‌وه دیاره
ئاسمانێکه، ئه‌ستێره‌کان تیایدا بوون به خاڵی وه‌ستان
خاڵگه‌لێکه تێکڕا مارشی بوون به سه‌نگ ده‌بێژن
له پشت سه‌ریان زۆر به توندی تاریکی دیارەو دهحوکمێ
، سه‌نگ . ̛ ، .
له هه‌رکوێوه ڕێی پرسیارێکم گرتبێ له شعوردا
خاڵ چواردەوری تەنیوە
سه‌نگ دهمسمێ
نیشانه‌ی وه‌ستانی پۆلیسه‌کانی هاتوچۆش
بازنه‌یه‌کن به ده‌وری پێم‌دا دەئاڵێن.
من هه‌رده‌م ووتومه قه‌ت حه‌زم به‌م جۆره ڕێکردنه نیه
ئەمە ڕێکردنێکە لاق به هه‌مان شوێنه‌وه شەتەک دەداو له بێده‌نگیدا بیرم ده‌چن
سه‌روه‌ختێکیش ده‌خوازم پرسیار له نه‌وا ناسکه‌کانی ئه‌و دیو ئه‌م دیوارانه بکه‌م
یان، پرسیار له ئاگر و مه‌یل
دیسانه‌وه، سه‌نگ ، خاڵ ̡ ، . دەورم دەتەنێ
ده‌ستی پرسیارێکیش دەبەمەوە لای جه‌سته‌ی، ئه‌و تارماییه ده‌ست ئاسنینانه‌ی
له توێی سیپاڵێکی قهوزهیدا به سه‌ر شاردا ڕماوون
دەموو دەست
ترس ، ته‌وق . ، . خاڵ . سه‌نگ . ، . ̡ ، . ، ؟ . ! ¿ دۆشدامان، قانم دەدا.
ئه‌مه هه‌موو سه‌ربورده‌ی ئه‌و فاریزه‌یه بوو له ژێر زاخهیهکدا،
حەشار درا بوو
ژێر زاخەیەک کە تیایدا
خاڵ و فاریزه‌ی دژبار و پرسیار و سه‌رسوڕمان و سه‌نگ و ترس و بێهوده‌یی،
دەم دەرگاکەی هەڵچنی بوو
لەولاشەوە، لە بنمیچێکی نمداردا
هه‌رچی مۆمه کوژاوه‌کانی پاش جەنگه گڕەی شه‌و بردبوونی
لە بنمیچێکی ترەوە
هه‌وری تاوسان دارستانێکی بێده‌نگی دابوو له به‌ر، تا ئه‌و دیو تخوبه‌کانی پوچی
لە دەرەوە هەورێک دەگرمێنێ و لە ژێر بڵاچەیدا دەبینم
لافاو باوەش لە گا به‌ردێکی زل گیر دەکاو به‌ریده‌داته نێو گۆمێکی لیخنەوە
ئیتر، لە ژێر ناوی خاڵبەندیدا ساپیتەیەک دەتاتێ دەخوازێت چاوی فاریزەکان پڕ بکا لە تاریکی
. ̡ ، .
ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌بوو له مردن بکرایه و مه‌رگ وه‌ڵامی نه‌دایه
ئه‌و تهزینهی ده‌بوو گوومان بکرایه‌و بڕوامان پێ نه‌هێنایه
ئەو فاریزەیەی دەبوو سەربوردەی خۆی بگێڕایەو خاڵ ڕێی پێ نەگرتایە
. ، . ̡ . ، ̡ . ̡ ، . ؟ . ! ¿ دۆشدامان….
له کۆڵانه کانیشدا
منداڵه چه‌تونه کاسبووهکان، یه‌کپشوو زرنگه له دارعامودهکان ده‌وه‌شێنن
حاجی لەقلەقەکانێش لە نێو هێلانە بەرزەکانیاندا، هەر باسی قیامەت دەکەن
شار به ده‌به‌نگییه‌وه تارماییه‌کی ده‌ست ئاسنینی له سه‌ر شانه‌و به ئاسته‌م
به لای زرنگەی وەڕسی و ڕیقنەی سپی‌دا تێپەڕ دەبێ و لە مەستیدا ته‌زو به ڕۆحیا نایه‌ت
که‌س نابینم لێره‌دا ڕووی خۆی درژکا له خۆرنشین
بپرسێت ئاخۆ چیه، سه‌نگی ئه‌م ئاپۆڕه‌یه؟
ئاخۆ چیه ئه‌و هه‌رایه‌ی په‌نجه وه‌رده‌داته نێو عاده‌تی ئێواران؟
شار ئاخۆ بۆ چاوه‌ڕوانی نامه ده‌کا؟
که (با)ش نامه ده‌هێنێت، که‌س ناکا بیخوێنێته‌وه!
هەرچی بێت ئەمەیە میتافۆری دواین ئاژەڵی سەر زەوی
ئاژه‌ڵێک، وه‌ک دارعامود وه‌ستاوه‌و هه‌ناسه نادات
منداڵێک به‌ردی پیادا ده‌ماڵێ و ئاگا نایه‌ته‌وه
له ژێر ئه‌و ئاسمانه‌ی وه‌ک تارماییه‌کی ته‌پیو تاتاوە
شوێن پڕە له دار عاموود
خاڵی له بینین و گوێ
پڕ له‌و فاریزانه‌ی ڕوو به‌ره‌و دوا به کۆڵێ خاڵی وه‌ستانه‌وه ده‌جمێن.
03/1998