
ده‌کرێ منداڵان لهئاسمانیشدا بهمیکانۆ یاری بکه‌ن؟*
پرسیاری مردن له‌فه‌نتازیای منداڵدا
“به‌بڕوای من خه‌ڵک بۆیه ده‌مرن، چونکه تاقه‌تی ئه‌وه‌یان نییه هه‌میشه بژین”
منداڵێکی شه‌ش ساڵه
من پێموایه کاتێک که‌سێک ده‌مرێ، ده‌بێته په‌یکه‌رێک و له‌شوێنێکی شاردا جێگادهگرێ”
منداڵێکی 7 ساڵه
به‌کر ئه‌حمه‌د
Baker.ahmed@telia.com
یاده‌وه‌رییه‌کانی من له‌گه‌ڵ مردن‌دا وه‌ک منداڵێکی هه‌شت نۆ سالانه، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای حه‌فتاکان. ئه‌وکات باوکم له‌دائیره‌ی ئیسلاحی زه‌راعی چایچی بوو، منیش جارناجارێک ئه‌گه‌ر ده‌وامی نیوه‌ڕوانم هه‌بوایه ده‌چووم و به‌رده‌ستیم ده‌کرد. به‌بیرم دێ ، له‌یه‌کێک له‌و جارانه‌دا، کاتێک که‌سێکییان له‌به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی ئیعدامکرد، له‌ناو فولکه‌ی سه‌رای ئه‌و کاته‌دا، سێ پایه‌کی له‌شێوه‌ی عهمووددا، له‌ناوه‌ڕاستی فولکه‌که‌دا چه‌قێنرا بوو. ئه‌گه‌رچی به‌یانییه‌کی زوو قوربانی کرابوو به‌داردا، به‌ڵام تا نیوه‌ڕۆیه‌کی دره‌نگ ، ته‌رمی که‌سی ئیعدامکراو به‌سێ پاکه‌وه هه‌ڵواسراو بوو تا زۆرترین خه‌ڵکی شار بیبینن. ئیعدامی دووه‌م، که‌سێکی دیکه‌بوو، به‌ڵام داره‌کانی له‌سێداره‌دان له‌ته‌خته دروستکرابوون . له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌یشدا، سووپاس بۆ ئه‌و ده‌سته‌سڕه‌ی کهدهموچاوی که‌سی ئیعدامکراوی داپۆشیبوو، ئه‌گینا ده‌کرا هه‌موو دیمه‌نه تۆقێنه‌ره‌کانی ده‌مووچاوی که‌سی ئیعدامکراو ببینرایه. جارێکی دیکه‌یان، بینینی دیمه‌نی نیوهتهرمی سه‌ر سووچی کۆڵانی قه‌زازه‌کانی شاری سڵیمانییه که به‌له‌ت و په‌تکراوی و سووتێندراو له‌ناو به‌تانییه‌کدا فڕێدرابوو.دواتریش بینینی دیمه‌نی سه‌ربڕینی بزنێک له‌یه‌کێک لهجهژنهکانی قورباندا و له‌ناو جه‌رگه‌ی گه‌ڕه‌کدا و به‌به‌رچاوی منداڵه ورتکه‌ی گه‌ره‌که‌وه، پرسیاری ترس له‌مردن لای من به‌لووتکه‌ی خۆی ده‌گه‌ێنێت.
به‌بیرم نایه‌ت که‌باوک و دراوسێ و مامۆستا، یان هه‌ر که‌سێکی دیکه، ئاخاوتنێکی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ مندا کردبێت له‌دوای بینینی ئه‌و دیمه‌نانه‌وه و له‌پرۆسه‌ی ئارامکردنه‌وه‌ی ڕۆحێکی تۆقیو و شڵه‌ژاودا، وه‌ڵامێکیان دابێتمهوه.
کاتێکیش گوێ له‌گۆرانی لایه‌لایه‌ی ژنانی کورد ده‌گریت که‌تا زه‌مه‌نی ئێستاکه‌ش له‌گوێچکه‌ی زۆربه‌ی زۆری هاوڵاتییانی کوردستاندا ده‌زرنگێته‌وه، هه‌ستده‌کرێت شیعری له‌چه‌شنی
:” بۆیه‌ده‌ست و پێت بهدهسرازهیبهن
ده‌پێچم له‌جێێ که‌له‌پچه‌و پێوه‌ن
تا بۆ ڕزگاری ئه‌م کوردستانه
سڵنهکهیتهوه له‌به‌ندیخانه”، ئه‌و کات هه‌ستده‌که‌یت، چ کولتورێکی زمانه‌وانی له‌په‌روه‌رده‌ی منداڵی کورددا بهخهرجدراوه و مه‌رگ و تۆقان چ ئاماده‌ییه‌کی له‌زه‌ین و سایکۆلۆژیه‌تی منداڵی نه‌وه‌ی مندا چاندووه.
ئه‌گه‌ر که‌سانی دی، سه‌رگوزشته‌ی منداڵی خۆیان و نزیکایه‌تی ئه‌وان له‌گه‌ڵ مردن‌دا بنووسنه‌وه، دڵنییام یاده‌وه‌رییه‌کانی من، به به‌راورد له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌رییه‌کانی ئه‌واندا، زۆر شهرمنۆکانهتر دێنه‌پێش چاو.
له‌ساڵی نه‌وه‌د و سێ‌دا که گه‌یشتمه سوید، پاش که‌مێک ده‌ستپیکردن به‌خوێندنی زمان، به‌هاوڕێیه‌کی خۆمم وت کهلهساڵانێکی درێژتره‌وه له‌سوید ده‌ژیا و خه‌ریکی خوێندنی دانشگا بوو، پێموت نیازی خوێندنی ڕشته‌ی سایکۆلۆژیم له‌سه‌ردایه. ئه‌و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی گاڵته‌ئامێزه‌وه پێیوتم:” خۆت که‌ر مه‌که! ئێمه‌یه‌ک که له‌مه‌مله‌که‌تی شهر و نه‌هامه‌تییه‌کانی خۆرهه‌ڵاته‌وه هاتووین، پڕکراوین له‌هه‌زاران چاڵ و چۆڵیی و که‌لێنی گه‌وره‌ی ده‌روونیی. لێیگه‌ڕێ با خۆشمان که‌موکوڕییه‌کانی خۆمانمان بۆ دهرنهکهێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و برینهقوڵانهدا ، بێ‌ئاگا، ژیانمان به‌رده‌وام بێت.” نازانم چه‌ند به‌قسه‌ی ئه‌وم کرد و ئه‌و کاره‌م نه‌کرد. به‌ڵام ژیان له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ‌دا و کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به‌سه‌ر خود و منداله‌کانی خۆته‌وه، رۆژانه ناچارت ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕابردووه‌دا به‌جه‌نگ بێیت.
یه‌کێک له‌و جه‌نگه نه‌بڕاوانه، دواهه‌مین جه‌نگی بهرپاکردووی کوڕه‌که‌مه له‌گه‌ڵ مندا.
“ئارۆن”ی کوڕم پێیناوه‌ته ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه. بێ ئه‌وه‌ی خه‌به‌رێک له‌مه‌رگی که‌سێک هه‌بێت له‌ده‌وروبه‌رماندا، ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه پرسیاره‌کانی مردن سه‌ر و دڵی گرتووه و هه‌موو شه‌وێک به‌ر له‌خه‌وتنی، سه‌رودڵی من یان دایکی ده‌گرێت و ده‌پرسێت:” من نامه‌وێت بمرم”. یاخود: “بۆچی ئینسان ده‌مرێت”. بگره ده‌یه‌ها ده‌ربڕینی جۆراوجۆر که‌له‌هه‌ر کوێیهکییهوه ده‌ستپێبکه‌یت، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان پرسیار. مردن. ڕاستت ده‌وێت تا ئێستاش وه‌ڵامێکی دروستم چنگ نه‌که‌وتووه و وه‌ک باوکێکی ده‌سته‌پاچه له‌گه‌ڵ ئه‌زمه فه‌لسه‌فییه‌که‌ی کوڕهحهوت ساڵانه‌که‌مدا، به‌م چل و شه‌ش ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خۆمه‌وه، خۆشم ڕووبه‌ڕووی ئه‌زمه‌یه‌کی ڕۆحی گهورهبوومهتهوه. ئاخر پرسیاره‌کانی ئارۆن، به‌شێک له‌و ترس و دلهڕاوکێیهی من بووه له‌زه‌مه‌نێکدا که‌وه‌ڵامی وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه. چ نه‌هامه‌تییه‌که به‌شێک له‌جه‌رگی خۆت به‌م ته‌مه‌نه کورته‌یه‌وه بێت و له‌ده‌رگای ناسکترین هه‌سته‌کانت بدات و پێتبڵێ:” به‌شوێن پرسیاره‌کان مندا بڕۆ، به‌ڵام پێتوانه‌بێ کارێکی گهورهبۆ من ده‌که‌یت. بڕۆ له‌پرسیاره‌کانی مندا، به‌شوێن ئه‌و ترسه‌دا بگه‌ڕێ که‌تۆی بێوه‌ڵام ڕاگرتووه له‌به‌رانبه‌ر دڵه‌ڕاوکێکانی مندا. باوکه، له‌پرسیاره‌کانی مندا، ترس و دڵه‌ڕاوکێی نه‌وه‌یه‌ک بخوێنه‌وه که هه‌موویان بێوهڵامکراون له‌به‌رانبه‌ر پرسیاری منداڵه‌کانیاندا” به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێت، من ده‌بێ سووپاسگووزار بم که‌منداڵێکی حه‌وتساڵه باوکی ده‌خاته به‌رده‌م پرسیاره‌کانی خۆیه‌وه له‌زه‌مه‌نێکدا که‌ده‌بوایه بیکردایه و به‌ڵام ڕیپێنهدرا که‌بیکات.
کۆچکردن و نیشته‌جێبوون له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه جوگرافیاکانی شوێنی زێدی خۆ، هه‌ر ته‌نها وێناکردنی مه‌مله‌که‌ته‌کانی غه‌ریبی نییه وه‌ک ئه‌وه‌ی کهئهدهبیاتی کوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ریکی خوڵقاندنییهتی، به‌ڵکو چوارچێوهیهکیشه بۆ سه‌رنجدان لهخۆیهک له‌گۆشه‌نیگایه‌کی تره‌وه کهلهنیشتیمانی یه‌که‌مدا ئیمکانی سه‌رنجدانی نه‌بوو. ڕه‌نگه کێشه‌ی به‌شێکی زۆری خێزانی کورد که‌دایک و باوک تیایدا پێشینه‌یه‌کی په‌روه‌رده و کولتووری دیکه‌یان هه‌یه به به‌راوورد بهمنداڵهکانییان کهلهخۆرئاوا هاتوونه‌ته دنیاوه و چوارچێوه‌یه‌کی دیکه‌ی کو‌لتووریی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خێزان ئاماده‌یی هه‌یه، ئه‌گه‌ر دایک و باوک کێشه‌یه‌کییان له‌گه‌ڵ ئه‌و داب و نه‌ریته کولتورریهی کۆمه‌ڵگای تازه‌دا هه‌بێت، له‌وه‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه که به‌کۆد و پێوه‌ره کولتورییه‌کانی خۆیان ، به‌ها و کۆده‌کانی کۆمه‌ڵگای تازهبخوێننهوه.
با نموونه‌یه‌کی سه‌یرتان بۆ بگێڕمه‌وه. من په‌روه‌رده‌ی حه‌کایه‌ته‌کانی گووڕنهتهڵه و ئه‌میرئه‌رسه‌لان و کوڕه‌که‌چه‌ڵ و ده‌یه‌ها چیرۆکی خوێناوی دیکه‌ی جیهانی ئاژه‌ڵانی کۆمه‌ڵگای کوردستانم. کاتێک حه‌کایه‌تی ڕێوی فێڵباز و ما ورچ ده‌گێڕمه‌وه بۆ کچه ههشتساڵانهکهم که له یه‌کساڵییه‌وه له‌سوید ده‌ژی، کاتێک ده‌گه‌مه ئه‌و ئاسته‌ی مام ورچ به‌ته‌مایه مام ڕیوی بخوات، کچه‌م ڕه‌نگی تێکده‌چێت و ده‌پرسێ:” یانی ورچه‌که ڕێویه‌که ده‌خوات”، ئه‌و کات هه‌ستده‌که‌م حهکایهتهکهم ده‌بوایه وه‌ک فیلمه‌کانی دیزنی سنووری ته‌مه‌نی تێدا بوایه و ئه‌م حه‌کایه‌ته خوێناوییه بۆ که‌سێکی سه‌ر و ده‌ساڵان بگێڕدرایه‌ته‌وه، بۆیهخێرا کۆکه‌یه‌کی بۆده‌که‌م و فێڵبازی ڕێوی دێ به‌هانامه‌وه و من و کچه‌که‌م ڕزگارده‌کات. “نا کچه‌که‌م. کاتێک مام ڕێوی له‌ده‌می مام ورچدایه، داوا ده‌کات که‌مام ورچ گۆرانییه‌کی بۆ بڵێت، کاتێک ورچه‌که ده‌مده‌کاته‌وه، مام ڕێوی بۆی ده‌ربازده‌بێت”، کچه‌که‌م”یه‌س”ێکی ئینگلیزیم بۆ ده‌ڵێت و به‌ئارامی ده‌خه‌وێت.
با بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پرسیاره‌کانی ئارۆنی حه‌وتساڵه و بێوه‌ڵامی من.
ئه‌و لێکۆلینه‌وه جۆراوجۆرانه‌ی له‌سه‌ر پرسیاره‌کانی مردن لای منداڵ ئه‌نجامدراون، کهبێگوومان لێکۆلینه‌وه به‌زمانی ئینگلیزی به‌شی شێری به‌رده‌که‌وێت، جه‌خت له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه کهپرسیارهکانی مردن به‌شێک له‌پرسیاره وجودییه‌کانی منداڵه و له‌قۆناغێکی تایبه‌تی منداڵی‌دا ده‌رده‌که‌وێت. Schindler&Wechsker له‌ساڵی 1934 و Nagy له‌سالێ 1948دا، ئه‌و ده‌نگه جیاوازانه‌ن کهلهخوڵقاندنی تێۆرییه‌کانی مردن و هه‌ڵوێستی منداڵ له‌به‌رانبه‌ریدا، به‌ده‌نگه ناسراوه‌کانی ئه‌م بواره ده‌ناسرێنه‌وه.
منداڵ له‌ته‌مه‌نه‌کانی باخچه‌ی ساوایاندا، ته‌مه‌نی سێ تا پێنج زانیارییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر مردن نییه و نازانێ کهفرمانی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌ش له‌کار ده‌که‌ون کاتێک که‌سێک ده‌مرێت. منداڵ به‌لایه‌وه زه‌حمه‌ته ئه‌وه تێبگات که:” مردن خاڵی کۆتاییه و ئه‌وه‌ی ده‌مرێ ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه”(1)منداڵێکی چوار ساڵه پێێوایه:” ئینسان کاتێک مردووه که‌نه‌توانێت بجوڵێته‌وه و نه‌توانێ ببینێ”. ژیان لای منداڵ:” یانی جووڵه و مردنیش یانی نه‌جوڵان” له‌نێوان ته‌مه‌نی چوار تا حه‌وت ساڵیدایه که‌منداڵ تێڕوانینی ده‌گاته ئاستێک که ده‌بێ پرسیاره‌کانی وه‌ڵامی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م زه‌مه‌نی تیفکرینهی منداڵ له‌پرسیاره‌کانی وجود به‌یه‌که‌مین ئه‌زمه‌ی ڕۆحی ئینسان له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، پێموانییه زیاده‌ڕۆییه‌که‌ی زۆرم کردبێت. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م گه‌ڕانه گهلگامێشییهی مندال له‌وه‌وه‌یه که‌منداڵ ده‌بینێ:” چۆن ژیان له له‌دایکبوونه‌وه ده‌ستپێده‌کات و به‌مردن کۆتایی پێدێت و نایه‌وێت ئه‌و ئایدیایه قبووڵبکات که‌ژیان سه‌ره‌تایه‌ک و کۆتاییه‌کی حه‌تمی هه‌یه”. کاتێکیش ئه‌و حه‌قیقه‌ته تاڵ و ڕاستهلای منداڵ قبوڵکرا کهدید و بۆچوونی له‌دید و بۆچوونی گه‌وره‌کان نزیک بوویه‌وه سه‌باره‌ت به‌تێڕوانین بۆ مردن وه‌ک دیوێکی دیکه‌ی ژیان، هه‌ستده‌کرێت ئه‌م ئه‌زمه ڕۆحییه‌ی منداڵ به‌ره و خاوبوونه‌وه ده‌ڕوات.
خاڵێکی گرنگ که‌ده‌بێ ئاماژه‌ی پێبکرێت له‌په‌یوه‌ند به‌پرسیاری خه‌یاڵی منداڵ له‌په‌یوه‌ند به‌مردندا ، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی کهبهکۆمهڵێک پرسیار ده‌ستپێده‌کات و کۆتاییه‌که‌ی به‌خوڵقاندنی تێڕوانینێک ته‌واو ده‌بێت کهتێڕوانینی منداڵ نزیکده‌کاته‌وه به‌و دیده‌ی که‌ئینسانی گه‌وره هه‌یه‌تی له‌به‌رانبه‌ر مردن‌دا، ئه‌وه‌یه کهبزوێنهری ئه‌م مردنخستنهژێرپرسیارهوه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌ک کارده‌کات که‌له‌سه‌ر سێ پایه ڕاوه‌ستاوه.
یه‌که‌م :خه‌یاڵی ترسه له‌مردن
دووه‌م: پرۆتێستێک له‌به‌رانبه‌ر خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی که‌ئینسان ده‌مرێ
سێیه‌م: مردن وه‌ک حه‌قیقه‌تێک و فاکتێکی بێبهڵگهنهویست.
به‌کورتییه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ری بیرکردنه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی مردن لای مندال ده‌بزوێنێت، ترس له‌مه‌رگ و، قبوڵنه‌کردنی ئایدیای مردن و دوا خاڵیش، قبولکردنی ئه‌و ئایدیایه‌یه که‌مردن دوا سه‌فه‌ره. ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان نزیکده‌بێته‌وه له‌و کاردانه‌وه سروشتییه‌ی که‌ئینسان له‌کاتی ئه‌زمه و تراوماکانی دیکه‌دا، ده‌بێ به‌ناویدا بڕوات.
ئه‌وه‌ی کهئارۆنی حه‌وتساڵه‌ی منداڵ له‌ئێستادا پیایدا تێده‌په‌ڕێ، به‌شیک له‌و ئهزمهڕۆحییهیه که به‌کورتی له‌سه‌ره‌وه هه‌ندێک لهلایهنهکانیم ده‌رخست. به‌ڵام سه‌فه‌ری پرسیارکردن له‌مردن و”من ده‌مرم” و”چیم لێدێت” و “ده‌کرێ دوای مردن جارێکی دیکه بژیمهوه” ده‌یه‌ها پرسیاری گرنگ و سه‌خت به‌رهه‌مده‌هێنێ که‌دایکان و باوکان ده‌بێ وه‌ڵامی خۆیان بده‌نه‌وه. قسه‌کردن له‌سه‌ر مردن، هه‌روا کارێکی ئاسان نییه ته‌نانه‌ت بۆ ئینسانی گه‌وره‌ش، چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ره‌که‌ت منداڵێکی شه‌ش حه‌وتساڵه ببێت.
لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌پرسیاری خه‌یاڵی مردن لای منداڵ
مردن له‌خۆرئاوادا و به‌تایبه‌ت له‌ولاتێکی وه‌ک سویددا، ده‌میکه له‌رووبه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگادا ئاماده‌یی نه‌ماوه و وه‌ک کارێکی تایبه‌تی ئینسانه‌کان مامه‌ڵه‌ی پێده‌کرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و ریتواڵه ترادیسیۆنییانه‌ی له‌ده‌ووری مه‌رگ هه‌ڵده‌چنرێن، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ، منداڵانی لێ به‌دوور ده‌گیرێت. ره‌نگه زۆربێژیم نه‌کردبێ گه‌ر بڵێم مه‌رگ یه‌کێک لهموحهرهماتهکانی ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتییانی خۆرئاوایه و تا ئێستاش تابوی گه‌وه‌ره‌ی له‌ده‌وره. کاتێک کۆمپانیایه‌کی که‌رتی تایبه‌ت هه‌موو پرۆسه‌ی “کفن و دفن” ده‌کاته کاری خۆیی و له‌رێگای بیمهکۆمهڵایهتی و ته‌ئمینی تاکه‌کانه‌وه، بواره ئابوورییه‌که‌ی دابینده‌کرێت، ئه‌و ریتواڵ و ترادیسیۆنه‌ی لهخۆرههڵاتدا له‌ده‌وری مه‌رگ ههلدهچنرێت و دهکرێتهکارێکی گشتی و عه‌زا له‌وه‌ده‌خات کارێکی شه‌خسی ئینسانه‌کان بێت، ئه‌وسا بۆمانده‌رده‌که‌وێت، پرسیاره‌کانی مردن بۆ منداڵ له‌م چوارچێوه کولتوورییه‌دا چه‌ند جیاوازییه‌کی له‌چاو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌یه که‌تا ئێستاش لهخۆرههڵاتدا په‌یڕه‌وده‌کرێت. به‌واتایه‌کی دی، مردن بۆ منداڵانی کۆمه‌ڵگای ئێمه، تا ساته‌وه‌خته‌کانی ئه‌مڕۆش، ئاماده‌ییه‌کی هه‌میشه‌یی ناو ناخی کۆمه‌ڵگایه و له‌هه‌موو شوێنێکدا ده‌بینرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌ییه‌کی فیزیکی له‌ژیانی رۆژانه‌ی ئینسانه‌کاندا نییه، به‌منداڵانی کۆمه‌ڵگاشه‌وه، ئه‌وا وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی سیاسی و ئیعلامی که‌ناله‌کانی ته‌له‌فیزیۆن پڕن له‌و دیمه‌نانه. ئه‌گه‌ر دیمه‌نه‌کانی “صور من المعرکه”ی سه‌ددام لهتهلهفزیۆنهکانهوه دیارنه‌ماون، ئه‌وا وێنه‌ی قوربانییه‌کانی سه‌ددام له‌ده‌ستی ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسییه‌ی کهبازرگانیکردن به‌ته‌رمی قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه بووه تهشوناسی قاره‌مانێتی دوێنێی بۆ نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ، له‌رێگای سرووده خوێناوییه‌کانی :”که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه‌وه” ، به‌گه‌رمی ئاماده‌یی ئه‌م کولتوری مه‌رگدۆستییه پیشانی منداله ورتکه‌ی کورد ده‌درێت.
به‌لام ئایا مردن پرسیاری منداڵی کورد نییه، مه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره وجودییه‌ی کهلهقۆناغێکی تایبه‌تی منداڵی‌دا، وه‌ک قۆناغی فه‌لسه‌فییانه‌ی منداڵ ناوزه‌دده‌کرێت، ناکرێ منداڵی کۆمه‌ڵگای کوردستان بخاته ناو داوهنهبینراوهکانی ترس له‌مردنه‌وه.
له‌دوای ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌و شه‌ڕ و پێکدادانی ناو شار و شه‌قامی کوردستانه‌وه که ئاماده‌یی مردن دهکاتهپرسیاری ڕۆژ، پرۆسه‌ی به‌ناو ئازادی کوردستانیش کۆتایی به‌ونبوونی دیمه‌نه‌کانی مردن ناهێنێت. ئه‌مجاره‌یان به‌ته‌نها له‌کاره‌ساته‌کانی ئۆتۆمۆبیلدا، خه‌ریکه قوربانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، ده‌گاته چه‌ندین جار زیاتری قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و تا ئێستاش، که‌س به‌جینۆسایدی نوێێ کۆمه‌ڵگای کوردستانی ناو نابات. مێدیایه‌کی بێ به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی، دیمه‌نی سه‌ری بڕدراوی قوربانییه‌کانی خێڵی حه‌مه و قوربانییه‌کانی ده‌ستی بانده‌که‌ی شێخ زانا، به‌بێ هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ک ده‌خاته ناو کونجی ماڵه‌کانه‌وه. بازاڕێکی بێ کۆنترۆڵی ئازاد که‌هیچ سنوورێکی ته‌مه‌نی نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ ته‌ماشاکردنی فیلمه‌کانی هولیود به‌هه‌موو زه‌بروزه‌نگێکی دڕندانه‌یه‌وه و هه‌موو هاوڵاتییه‌ک ده‌کرێ ده‌ستی بکه‌وێت ئه‌گه‌ر منداڵێکی 9 ساڵانیش بیت. له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌وه، باڵاده‌ستی کولتورێک که‌تیایدا منداڵ نه‌ک خاوه‌نی شه‌خسیه‌ت و که‌رامه‌تی خۆیه‌تی و ده‌کرێ وه‌ک کائینێکی ئازاد مامه‌ڵه‌ی پێبکرێت، به‌ڵکو وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی ده‌ستی خێزان و مامۆستا و ئه‌حزاب سه‌رنجی ده‌درێ. له‌ناو که‌ش وهه‌وایه‌کی کولتوریی وکۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، چۆن بتوانرێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌م پرسیاره وردیلانانهیهی منداڵ ببیته‌وه که وه‌ڵامدانه‌وه‌یان زمانێکی تایبه‌تی پێویسته.
کۆششی من له‌م نووسینه‌دا، تیشکخستنه‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره وردیلانهیهی منداڵه له‌قۆناغێکی تایبه‌تیدا که‌له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی منداڵدا، بهرۆکییان پێده‌گرێت و خوازیاری وهڵاموهرگرتنهوهن. بێگوومان، چوارچێوه‌ی ئه‌م تێڕوانینه له‌په‌یوه‌ند به‌پرسیاری مردن له‌فه‌نتازیای منداڵدا، په‌یوه‌ستده‌بێته‌وه به‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی له‌مڕۆی سویددا ئه‌نجامدراون و به‌و کۆده کولتوریی و کۆمهڵایهتییهوهی که‌له‌کۆمه‌ڵگای سویددا ئاماده‌یی هه‌یه. له‌کۆتایشدا، سه‌رنجێک له‌شوێن و جێگای ئه‌م پرسیارهدهدهم، له‌مرۆکه‌ی کۆمه‌لگای کوردستاندا.
پرسیاری مردن لای منداڵان له‌سویددا
بێگوومان، به‌شێکی زۆری ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر پرسی مردن لای منداڵ کارده‌کات، خه‌سله‌تێکی ئهنتهرناسیوناڵییانهیان هه‌یه و ده‌ستنیشانکردنی پێگه‌ی جوگرافی ولاتێک وه‌کو سوید له‌لای من، له‌سه‌ر خه‌سله‌تی سویدییانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان نین له‌پله‌ی یه‌که‌مدا، به‌ڵو کۆششێکی به‌ئاگاهانه‌ی منه تا له‌وێوه بتوانم سه‌رنجێک له‌هه‌مان پرس بده‌م له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. دیاریکردنی ئه‌و که‌ش و هه‌وا کولتوریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی تیا ئه‌نجامدراوه، ته‌نها بۆ نیشاندانی ئه‌و کۆنتێکسته‌یه که‌ده‌رئه‌نجامی باسه‌کانی تیا به‌ده‌ستهاتووه. ئاخر پرسی مردن لای منداڵ له‌ئاسته وجودییه‌که‌ی خۆیدا هه‌مان پرسه و ئه‌وه‌ی ده‌کرێ کاریگه‌ری دابنێت له‌سه‌ر هه‌ندێک ده‌رئه‌نجامی باسه‌که له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، ئه‌و جیاوازییه کولتوریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و تێرواینهیه بۆ مردن له‌کوردستاندا کهلهزهمینهیهکی دیکه به‌هره‌مه‌نده له‌چاو خۆرئاوادا.
ساڵانه لهسوییددا 90 هه‌زار که‌س ده‌مرن. به‌ڵام ئاماده‌یی مردن له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا، له‌شێوه‌ی مردنی لهبهرچاودابووی کۆمه‌لگای کوردی‌دا نییه. ئه‌و ئاڵوگۆره گه‌ورانه‌ی له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ڕوویداوه و دروستکردنی تۆڕه خزمه‌تگووزارییه‌کانی ده‌وله‌تی ریفاه ، کارێکی وایکردووه که له‌مه‌رگیشدا ئینسان پشتی به‌خزم و که‌س و کار و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کیش نه‌بێت بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئه‌رک و وه‌زیفانه‌ی کۆچی که‌سێک ده‌یهێنێته پێشه‌وه. به‌کورتیه‌که‌ی، مردن له‌م زه‌مه‌نه‌دا،وه‌ک کارێکی شه‌خسی و تایبه‌تی ئینسانه‌کانی لێکراوه. بۆیهپهیوهندییهکانی مندالان له‌گه‌ڵ مردن‌دا ، ده‌چێته‌خانه‌ی نه‌بوونی ته‌ماسێکی زیندووه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا. کاریگه‌رییه‌کانی میدیا و یاریه‌کانی پله‌یسته‌یشن و کاره‌ساتی زه‌بروزه‌نگ له‌شه‌قامدا و له فیلم‌دا، تاقیکردنه‌وه زیندووه‌کانی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ن له‌گه‌ڵ مردن‌دا. ئه‌گه‌ر خێزان خۆی له‌نزیکه‌وه که‌سێکی لێنه‌ڕوات و منداڵ له‌نزیکه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیاره‌دا په‌یدانه‌کات، پرسیاری مردن له‌ڕووبه‌ری گشتی کۆمه‌ڵگادا نابینرێت. ئه‌م پرۆسه‌ی ده‌رهێنانه‌ی مردن له‌ده‌ست کۆلێکتیڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که رۆژگارێک به‌رپرسیارێتی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی له‌ده‌ستدا بووه وه‌ک له‌ئێستای کۆمه‌لگای کوردی‌دا و گۆڕینی بۆ پرسیارێکی زۆر شه‌خسی و تایبهتیکراو، مردن ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی بینین. ئه‌گه‌ر تاقیکردنه‌وه‌کانی گه‌وره‌ساڵان له‌گه‌ڵ مردن‌دا به‌م شێوه‌یه بێت له‌م وڵاته‌دا، ئه‌وا بۆ منداڵان، ئه‌گه‌ر خۆیان له‌نزیکه‌وه ڕووبهڕۆی ئه‌م پرسیارهنهبنهوه، کارێکی گه‌لیک سه‌خته. به‌ڵام ئه‌مه به مانای ونبوونی پرسیاره‌کانی مردن نییهلای منداڵ و گه‌وره‌ساڵان هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ی که‌مردن له‌رووبه‌ری گشتی کۆمه‌لگادا، بێده‌موچاو ده‌کرێت.
به‌پێێ ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی تا ئێستا ئه‌نجامدراون، له‌لای “دیریگرۆڤ”:” منداڵی بچووک وشه‌ی مردن به‌کارده‌هێنێ بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بزانێت. منداڵ گرفتی هه‌یه له‌و ڕوونکردنه‌وه ئهبستراکتییانهی که بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی مردن به‌کارده‌برێن”.(1) هۆکاره‌که‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌منداڵی چوارساڵانه فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانییه‌که‌ی زۆر کۆنکرێته. هه‌ر بۆیه‌ش له‌کاتی ڕوونکردنه‌وه‌ی پرسیاری مردن‌دا : ده‌بێ خۆپارێزی له‌و وشه‌و دهستهواژانهبکرێت کهئهبستراکت دێنه‌به‌ر گوێ وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێیت که‌سی مردوو نووستووهیان چووه بۆ سه‌فه‌رێکی دوور” . ئه‌م جۆره ڕوونکردنه‌وانه گوومانی ئه‌وه‌لای منداڵ دروستده‌کات کهنووستنی دایک یان باوک، ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی گه‌وره لای منداڵ بخوڵقێنێت که گوایه که‌سی نووستوو، مردووه.
هه‌مان نووسه‌ر پێێوایه:” له‌ته‌مه‌نی 5 تا 10 ساڵیدایه که‌منداڵ پله‌به‌پله ئه‌و تێڕوانینه گه‌شه‌پێده‌دات که‌مردن ناتوانرێت بگێڕدرێته‌وه و هه‌موو فرمانه‌کانی ژیان کۆتای‌یان پێ دێت.
لای “سلاوته‌ر” که‌چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر منداڵ ئه‌نجامداوه، پێێوایه له‌ته‌مه‌نی 5 تا 10 ساڵیدا، دوو تێڕوانینی جیاواز بۆ مردن له‌نێوان منداڵاندا بوونی هه‌یه. له‌یه‌کێک له‌و تاقیکردنانهوهیدا ئه‌نجامیداوه، دوو گرووپی مندالان ئاماده‌ده‌کات و له‌یه‌کێکیاندا خوێندن سه‌باره‌ت به‌پرسیاره وجودییه‌کان و زانیاری سه‌باره‌ت به‌ئه‌ندامه‌کانی له‌ش بابه‌تی وانهوتنهوهکانه و له‌گرووپی دووه‌میاندا، ئه‌مجۆره تێروانین بۆ په‌یوه‌ندی نێوان له‌ش و مردن، بوونی نییه. ده‌رئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌که نیشانیده‌دات کهلهگرووپی یه‌که‌میاندا، تێڕوانینی منداڵان بۆ مردن به‌جۆرێک له‌تێروانینی گه‌وره‌ساڵان نزیکده‌بێته‌وه. واتا مردن به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کارنه‌کردنی یه‌کێک له‌ئۆرگانه‌کانی له‌ش وه‌ک دڵ و سی و ئۆرگانه‌کانی دی. ئه‌م تێروانینه بۆ مردن، وه‌رگرتنی ئه‌و ته‌فسیره بایۆلۆژییهیه که ژیان له‌شوێنێکدا ده‌ستپێده‌کات و له‌خاڵێکی دیکه‌دا کۆتایی پێدێت.
لای سلاوته‌ر و “تام”یش، منداڵانی قۆناغی سه‌ره‌تایی کهتواناییهکی له‌راده‌به‌ده‌ری فه‌نتازیایان هه‌یه، تێڕوانییان بۆ مردن له‌وه‌دا چڕده‌بێته‌وه که‌مردن فره‌دیو و قابیلی خۆههڵگهڕانهوهیه. به‌واتایه‌کی دی، که‌سی مردوو به‌شێوازێکی دیکه، له‌شوێنێکی دی‌دا ده‌کرێ ژیان به‌سه‌ر ببات.
تیۆرییه‌کی دیکه که”ویلس” له‌سالێ 2002دا پێشکه‌شیده‌کات له‌په‌یوه‌ند به‌پرسیاره‌کانی مردن‌دا له‌لای منداڵان له‌وه‌دا چرده‌بێته‌وه که‌مردن به‌چوار فازی تایبه‌تیدا لای منداڵ بوونی هه‌یه.
ویلس، فازی یه‌که‌م ناوده‌بات بهفازی “نه‌گێردراوه”. له‌م قۆناغه‌دا منداڵ:” نازانێت که‌مردن حه‌تمییه و ناتوانرێت بگۆڕدرێت و بگێڕدرێته دواوه”. قۆناغی دووه‌می تیفکرینی منداڵ به‌قۆناغی دواکۆتایی ناوده‌بات و ئه‌و پێیوایه منداڵ له‌م قۆناغه‌دا:” ورده‌ورده له‌کات تێده‌گات و ده‌زانێ که‌مردن کۆتایی شتێکه”. قۆناغی سێیه‌م به‌قۆناغی ڕێپێنهگیریی ناوده‌بات و پێیوایه‌که:”تاقیکردنه‌وه‌کانی ژیانی منداڵ هێنده زۆر نییه که درک به‌وه‌بکات مردن پرۆسه‌یه‌کی سروشتییه و به‌شێکه له‌ژیان”. قۆناغی چواره‌م بریتییه له‌قۆناغی هۆکارلێکدانهوه و له‌م قۆناغه‌دا منداڵ ناتوانێت:” ئه‌وه لێکبداته‌وه که هه‌ندێک شت ڕووده‌دات به‌هۆی هۆکاری سروشتییه‌وه که‌ئه‌وان ناتوانن توانایان به‌سه‌ریدا بشکێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر دابنێن به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ی که‌منداڵ شتێک ده‌ڵێ یان کرده‌وه‌یه‌ک ئهنجامدادات.”
بێگوومان هه‌موو ئه‌م قۆناغه جۆراوجۆرانه‌ی تێروانینی منداڵ خۆی تیاده‌بینێته‌وه له‌په‌یوه‌ند به‌پرسیاری مردن‌دا، په‌یوه‌ندییه‌کی زیندوو و نهپچراوهی به‌ته‌مه‌نی منداڵ و ئاستی گه‌شه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌یه که ده‌کرێ له‌منداڵێکه‌وه بۆ که‌سێکی دیکهجیاوازی هه‌بێت. واتا له‌به‌رچاوگرتنی به‌ته‌نهای ته‌مه‌نی منداڵ بۆ چۆنێتی ئاخاوتن و ڕوونکردنه‌وه‌ی پرسیاری مردن بۆ ئه‌وان، کافی نییه و ده‌بێ ئاستی گه‌شه‌ی منداڵ له‌به‌رچاو بگیرێت. ده‌کرێ منداڵێک ته‌مه‌نی حهوتسالان بێت و له‌ئاستی گه‌شه‌ی منداڵانه‌ی خۆیدا، هه‌ندێک جار له‌پێش ته‌مه‌نی خۆیه‌وه‌بێت و هه‌ندێک جاریش له‌دواوه‌بێت.
به‌وه‌ی ئه‌م فازهجۆراوجۆرانه گرنگییه‌کی تایبه‌تییان هه‌یه له فه‌نتازیای منداڵدا و پرسیاری مردن لای ئه‌وان هه‌روا ساده و بێ گرێ نییه، پێویستده‌کات له‌گۆشه‌نیگای چه‌ندین لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی دیکه‌وه به‌وردی سه‌رنجی ئه‌و پرسیارانه بدرێت که‌له‌م قۆناغهجۆراوجۆرانهدا دێنه ده‌ربڕین.
لای “سپینس ” و “برێنت” (3)به‌ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتری تێڕوانینه‌کانی “کۆرر” که‌پێیوایه مردن لای منداڵ هه‌ر به‌ته‌نها چه‌مکێکی ساده‌نییه و له‌ژێر ئه‌و چه‌مکه‌وه چه‌نده‌ها ژێره‌چه‌مکی تر ئاماده‌یی هه‌یه”. با سه‌رنجێک له‌و ژێرهچهمکانه بده‌ین کهچۆنێتی پرسیاره‌کانی منداڵ، دهخاتهئاستێکی کۆنکرێتترهوه.
ژێره‌چه‌مکی یه‌که‌م: مردن هه‌مه‌گیر و گشتییه.
له‌په‌یوه‌ند به‌پرسیاره‌کانی منداڵدا بۆ په‌یبردن به‌م هه‌مه‌گیریی و گشتیبوونهی مردن، منداڵ سێ بیری له‌یه‌که‌وه نزیک ده‌کاته که‌ره‌سته‌ی تێفیکرینهکانی:” که‌مردن دووچاری هه‌موان ده‌بێت، مردن ناکرێ ڕێیپێبگیرێ، مردن ناتوانرێت پێشبینی بکرێت”
ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌په‌یوه‌ند به‌وه‌ی هه‌موان ده‌مرین و مردن بۆ هه‌مووانه بریتین له:” ئایا هه‌موومان ده‌مرین؟ ده‌کرێ منداڵ و ئاژه‌ڵیش بمرن؟ من یان که‌سێکی دیکه ده‌کرێ له‌مه‌رگ ڕزگاری بێت و مردن زه‌فه‌ری پێنه‌بات؟”
له‌م پرسیارانه‌دا منداڵ به‌شوێن که‌شفکردنی ئه‌وه‌وه‌یه:” که‌مردن له‌باری چه‌ندایه‌تییه‌وه، چه‌ند که‌س، ژماره‌یه‌کی زۆرتر، ئه‌کسه‌ریه‌تێک، یان به‌موتڵه‌قی هه‌موو گیانله‌به‌رێکی زیندوو ده‌گرێته‌وه”
سه‌باره‌ت بهکهشفکردنی وزه‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌ی که‌مردن رێیپێناگیرێت و حه‌تمییه، پرسیارگه‌لێکی له‌چه‌شنی:” پێویسته هه‌موون بمرن، “، “پێویستهتۆ بمریت”، “پێویسته من بمرم”. منداڵ له‌ڕێگای ئه‌م پرسیارنهوه به‌شوێن که‌شفکردنی ئه‌و هێزه گهورهیهوهیه که له‌ناو چه‌مکی مردن‌دا خۆی شاردۆته‌وه و ئه‌وه‌تانێ که‌س ناتوانێت لێدهربازبێت. به‌ڵام به‌وه‌ی ئه‌م هێزی دهربازنهبوونه هێنده‌گه‌وره‌یه و ئومێدی دۆزینه‌وه‌ی که‌لێنێک بۆ خۆقوتارکردن له‌م مه‌ترسییه ده‌کرێ وه‌ک ڕێگاچاره‌یه‌ک بوونی هه‌بێت، پرسیارگه‌لێکی له‌چه‌شنی ئه‌م پرسیارانهبهرههم دێنێ:” ده‌کرێ ڕۆحله‌به‌رێک خۆی له‌ده‌ستی مردن قوتارکات”، “من ده‌بێ چی بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌زیندوو بمێنمه‌وه”
بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌وه‌ی که‌مردن ناکرێ پێشبینی بکرێت، پرسیارگه‌لێکی له‌چه‌شنی:” که‌ی ئینسان و زینده‌وه‌رانی دیکهدهمرن”، “که‌ی تۆ ده‌مریت”، “که‌ی من ده‌مرم”. پاش ئه‌وه‌ی منداڵ له‌کۆششی ئه‌وه‌دا بوو که‌مردن حه‌تمییه و که‌س لێدهربازنابێت و هه‌مووان ده‌گرێته‌وه، له‌ڕیی ئه‌م پرسیارانه‌وه، له‌ڕێگه‌ی پرسیاری “که‌ی”یه‌وه، به‌شوێن ئه‌وه‌وه‌یه که‌بزانێ ناکرێ پێشبینی هاتنی مردن بکرێت.
ژێره‌چه‌مکی دووه‌م: مردن ناگێردرێته‌وه
بهپرسیارگهلێکی له‌چه‌شنی:” ئه‌گه‌ر زه‌نگم بۆ ئه‌مبولانس لێبدایه و یان ده‌رمانه‌کانم به که‌سه‌که بدایه، ده‌کرا که‌سی مردوو بژیایه ”، منداڵ به‌شوێن زانیاری ئه‌وه‌وه‌یه که:” کاتێک جه‌سته‌ی فیزیکی ئینسان ده‌مرێ، جارێکی دیکهناکرێ بژێته‌وه”
ژێره‌چه‌مکی سێیه‌م: مردن به‌کۆتایی فرمانه‌کان ده‌ناسرێته‌وه
ئه‌و پرسیارانه‌ی که‌به‌م کاتیگۆرییه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه بریتین له” ئینسان چیده‌کات که‌مردووه”، ئه‌وان به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر خواردن، یاری و یان ده‌چن بۆ توالێت”. له‌ڕیی ئه‌م پرسیارانه‌وه منداڵ به‌و ده‌رئه‌نجامانه ده‌گات که‌ئه‌و فرمانانه‌ی کهجهستهیهکی فیزیکی ئینسان له‌ژیاندا پێیهه‌ڵده‌ستێت، له‌گه‌ڵ مردن‌دا، له‌کارده‌که‌ون.
ژێره‌چه‌مکی چواره‌م: هۆکاره‌کانی مردن
به‌پرسیاره‌کانی:” چی وا ده‌کات زینده‌وه‌ران بمرن”،” ده‌کرێ ئینسان بمرێ به‌وه‌ی که‌سێک ئاره‌زووی مردنی که‌سێکی دیکه ده‌کات”، منداڵ به‌شوێن هۆکاره‌کانی مردنه‌وه‌یه و ده‌یه‌وێ زانیارییه‌کی زیاتر به‌ده‌ست بێنێت و په‌ی به‌هۆکاره‌کانی مردن به‌رێت. له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌دا، ده‌بێ ئینسان خه‌یاڵه پڕ لهفهنتازیاکهی منداڵان له‌به‌رچاوبگرێت و به‌وردی وه‌ڵام بداته‌وه. به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌م پرسیاره‌ی که‌بریتییه له:” ده‌کرێ ئینسان بمرێ به‌وه‌ی که‌سێک ئاره‌زووی مردنی که‌سێکی دیکه‌ده‌کات”، ئه‌م پرسیاره له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ڕه‌هه‌ندێکی ترسناکی هه‌یه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و کولتوریی دۆعاکردنهی که‌ژنانی کورد وه‌ستاییه‌کی گه‌وره‌یان له‌خۆیان نیشانداوه له‌کاتی تووڕه‌بوون له‌منداڵانی خۆیاندا.” ده‌ک ڕه‌بی ببی به‌ژێر سه‌یاره‌یه‌که‌وه و نه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه”، “ده‌ک لهبهربینت گیربێت و چاونهکهیتهوه”، به‌شێک له‌و دوعا ڕۆژانه‌یه که‌منداڵی کورد له‌گه‌ڵیدا گه‌وره‌ده‌بێت. ئه‌م کولتووره، له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خوازیاری ئه‌وه‌ی دایک یان باوک ڕووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نووسی دۆعاکانی ئه‌وان ببنه‌وه، پرۆسه‌ی هه‌ست بهزهنبکردنی ئه‌وان گه‌وره‌ترده‌کات ئه‌گه‌ر که‌سی دوعالێکردوو له‌لایه‌ن منداڵه‌وه دووچاری ڕووداوێکی ناخۆش بێت.
ژێره‌چه‌مکی پێنجه‌م: بوونی جۆره ژیانێکی دیکه له‌دوای مردنه‌وه.
“چی ڕووده‌دات له‌دوای مردن”،” ئه‌گه‌رچی له‌شیشم ده‌مرێ، ده‌کرێ ڕۆحم ژیانێکی باشتری هه‌بێ”، ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن که‌منداڵ له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا به‌شوێنیه‌وه‌یه‌تی. له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیارانه‌دا، تێڕوانینی منداڵ سه‌باره‌ت به‌مردن، له‌گه‌ڵ تێڕوانینی گه‌وره‌ساڵاندا یه‌کده‌گرێته‌وه و ئه‌و سهفهرهدرێژهی له‌رێگای کۆمه‌ڵێک پرسیار و دڵه‌ڕاوکێی ده‌روونییه‌وه، منداڵ ده‌گه‌ێنێته سه‌ر که‌ناری ئه‌و تێروانینه‌ی که که‌سانی گه‌وره‌ساڵ له‌به‌رانبه‌ر مردن‌دا هه‌یانه.
چۆنێتی ئاخاوتن ده‌رباره‌ی مردن له‌گه‌ڵ منداڵدا
له‌دیدی “ههنتلی”دا:”زۆر گرنگه‌که گه‌وره‌کان له‌گه‌ڵ منداڵدا کاتێک ده‌رباره‌ی مردن قسه‌بکه‌ن که‌له‌ژیانی رۆژانه‌دا دێته‌پێش. بۆ نموونه، ئه‌و کاتانه‌ی هه‌لومه‌رجه‌که داواده‌کات، وه‌ک بینینی باڵنده‌یه‌کی مردوو یاخود کاتێک پشیله‌یه‌ک بهمشکێکهوه دێتهماڵ”. (5)له‌سروشتدا، ئینسان نموونه‌ی زۆری دێته به‌رده‌ست که به‌شیوه‌یه‌کی سروشتی باسی ژیان و مردنی تیا بکرێ. له‌کاتی له‌ده‌ستدانی که‌سێکدا، ده‌بێت منداڵ بزانێت چی روویداوه، پرسیاره‌کانی مندال که‌ڕه‌نگه دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌کی زۆر بێزارکه‌رانه‌ی بۆ دایک و باوک تیادا بێت، ده‌بێ وه‌ڵامییان پیبدرێتهوه. سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه، به‌وه‌ی منداڵ فه‌نتازیایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه، زۆر جار واده‌کات کهتێگهیشتنی مندال لهکارهساتێک یاخود ڕووداوێک هه‌ر هه‌مان تێگه‌یشتن نه‌بێت که‌گه‌وره‌کان هه‌یانه. ده‌بێ زمانی ئاخاوتن له‌گه‌ڵ منداڵدا کۆنکرێت و ڕاستگۆیانهبێت.
به‌وه‌ی مردن مه‌راقی گه‌وره‌ی ئینسانه و به‌درێژی میژووی مرۆڤایه‌تی ئینسان توانای قبولکردنی ئه‌م ڕاستییه‌ی نه‌بووه‌و لهکولتوره جۆراوجۆره‌کاندا ئه‌م پرسیاره مامه‌له‌ی جیاوازی پێده‌کرێت، ده‌کرێ لهکولتورێکی مه‌رگدۆستدا ئاخاوتنه‌کان کراوه‌تر بن له‌چاو کولتورێکی دیکه‌دا که‌مه‌رگی له‌رووبه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگادا کردووه‌ته ده‌ره‌وه وه‌ک له‌خۆرئاوادا. ئینسان له‌به‌رانبه‌ر وشه‌ی مردن‌دا، جیهانێک له‌ده‌ربڕین و میتافۆری جۆراوجۆری دۆزیوه‌ته‌وه که‌به‌هۆیه‌وه ڕاسته‌وخۆ ناوی مردن ناهێنرێت. “خه‌وی لێکه‌وتووه” ،” “چووه‌ته دوا ئارامی خۆی”، “ڕۆیشت” و ده‌یه‌ها ده‌ربڕینی جۆراوجۆر، کارێکی وای کردووه که ده‌ربڕینه‌کانی مردن، ڕاسته‌وخۆ ئاماژه به‌مردن ناکه‌ن. بۆ نموونه:”نه‌نک بۆ ههمیشهچاوی لێکناوه” ده‌کرێ گوومانی ئه‌وه‌لای منداڵ دروستبکات کهنهوێرێ بخه‌وێت. له‌زمانی سویدیدا زیاتر چل له‌ده‌ربڕینی جۆراوجۆر هه‌یه‌که هه‌مووی مانای مردن ده‌دات و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش وشه‌ی مردنی تیادا نییه. ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگییه له‌ناوی مردن‌دا له‌زۆربه‌ی زمانه‌کانی دنیادا، زاده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی زمان نییه له‌بوونی ده‌ربڕینی جۆراوجۆردا بۆ وشه‌یه‌ک، به‌ڵکو له‌په‌یوه‌ند بهدهربڕینهکانی مردنه‌وه، ته‌نها کۆششی خۆدزینه‌وه‌ی ئینسانه له ناوهێنای وشه‌ی مردن. (ودی ئالان) له‌به‌رانبه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا له‌مردن ده‌ترسێت ده‌ڵێ:” نا، به‌ڵام که هات، هیوادارم له‌وێ نه‌بم”. چ نایه‌کی شه‌رمنۆکانه له‌پشت ده‌ربڕینی نه‌ترسانی ئه‌وه‌وه خۆی حه‌شارداوه.
به‌ڵام تێروانین درباره‌ی ئه‌وه‌ی میتافۆر به‌کاربهێنرێت له‌ڕوونکردنه‌وه‌ی پرسیاری مردن‌دا بۆ منداڵ، یه‌کده‌نگییه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نییه. تێڕوانینه‌کان به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ردا دابه‌شده‌بن .
لای “James”” و “Fridman” :” باشتروایهکه خۆپارێزی بکرێت له‌به‌کارهێنانی مێتافۆر و وه‌سفکردنی پڕ پێچ و په‌نادا کاتێک له‌گه‌ل منداڵدا ئاخاوتن ده‌کرێت، چونکه هه‌ست و مێشکییان له‌گه‌شه‌کردنێکی به‌رده‌وامدایه و سه‌ختده‌بێت بۆیان که‌ئه‌م میتافۆرانه وهربگێڕنهسهر واقیع”
لای “Dyregrov”، پێیوایه:” ئه‌گه‌ر منداڵ گوێچه‌ی رانه‌هاتووه به‌بیستنی وشه‌گه‌لێکی وه‌ک خودا، ئاسمان یاخود مه‌سیح، باشتر وایه ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی له‌گه‌لدا به‌کارنه‌هێنرێ کاتێک که‌سێک مردووه”، به بووچوونی دیرگیرۆڤ، ئینسانی گه‌وره له‌م ده‌ربڕینانه ده‌گات و بۆ منداڵ، سه‌رلێشێوان به‌رهه‌مدێنێ.”
دیریگرۆڤ، پێیوایه:” ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ربڕینانه به‌ر له‌مردنی که‌سێكی نزیکی منداڵ به‌شێک له‌زمانی رۆژانه‌ی ئه‌و پێکده‌هێنن، به‌کارهێنانیان ئاساییه، به‌لام ده‌بێ ئینسان ئاگادار بێت که‌له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێت خودا نهنکتی برده‌وه بۆ ماڵی خۆی، باشتره بوترێت، خودا ئاگای لهنهنکت ده‌بێت”
تێڕوانینی سییه‌م، بۆچوونی” Övreeide “یه کهپێێوایه:” ده‌ربڕینی میتافۆرییانه باشتر کارده‌کات بۆ ئاخاوتن له‌گه‌ڵ منداڵدا کاتێک منداڵ خۆی له‌دروستکردنیدا به‌شدار بێت. ئه‌گه‌ر منداڵ له‌گه‌ڵ که‌سی گه‌وره‌دا میتافۆرمێک بسازێنێ، منداڵ ئاسانتر له‌رووداوه‌که ده‌گات و تێگه‌یشتنێکی زیاتری بۆ چه‌مکه‌که ده‌بێت”
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی سه‌ره‌وه له‌به‌رانبه‌ر به‌کارهێنای مێتافۆر و وه‌سفکردنی جۆراوجۆردا بۆ ئاخاوتن له‌گه‌ل منداڵدا، به‌ر له‌وه‌ی دژایه‌تییه‌کی تایبه‌تییان له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌بێت، ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی زیاتر و باشتری چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئاخاوتنه له‌گه‌ڵ منداڵدا. با نموونه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشتان بۆ بگێڕمه‌وه. کاتێک پاڵه‌وانی ئه‌م نووسینه، ئارۆنی کوڕم که‌وتبووه ئه‌وه‌ی که‌زمان فێر بێت و بکه‌وێته قسه، له‌ئێواره‌یه‌کدا که‌خه‌ریکی نانخواردن بوو، دایکی پێیوت:” ده‌ی ئاوه‌که‌یشی بکه به‌سه‌را”. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو بڵێ: پاش ئه‌وه‌ی پارووه‌که‌ت قوتدا، په‌رداخێ ئاویش بخۆره‌وه. به‌ڵام ته‌فسیری ئارۆن ئاواهی بوو: ڕێک په‌رداخه ئاوه‌که‌ی کرد به‌سه‌ری خۆیدا. ئه‌وه‌ی که‌منداڵ کۆنکرێته و ته‌فسیرکردنی له‌روودا و شته‌کان له‌ئاستی ته‌فسیری که‌سی گه‌وره‌دا نییه، ده‌ری ده‌خات کهئاخاوتن له‌گه‌ڵ منداڵدا، له‌په‌یوه‌ند به‌پرسیاری جۆراوجۆردا، کارێکی ئاسان نییه و کاتێکیش کار دێته‌سه‌ر پرسیاری مردن و ئه‌و جیهانه لهمێتافۆر و ده‌ربڕینی پڕ لهڕهمز و سوڕانه‌وه به‌ده‌ووری بابه‌ته‌که‌دا، جگهلهسهرهگێژهپێکهێنان بۆ منداڵ، هیچ سه‌مه‌ره‌یه‌کی نییه. ده‌ربڕینی له‌چه‌شنی:” دایک چووه‌ته سه‌فه‌رێکی دوور” له‌کاتی ڕوونکردنه‌وه‌ی مردنی دایکی منداڵێک‌دا، ده‌کرێ منداڵ له‌ساڵۆنێکی چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌دا ڕابگرێت و هه‌موو سات و چرکه‌یه‌ک، به‌پرسیاره‌کانی:” که‌ی دایهدێتهوه”، خێزان له‌دۆخی تهعزییهیهکی هه‌میشه‌یدا ڕابگرێت.
به‌ڵام کاریگه‌رترین زمانێک بۆ ئاخاوتن له‌گه‌ڵ منداڵدا، زمانی وێنه و نیگارکێشانه. زمانێک که‌تیایدا فه‌نتازی منداڵ له‌هه‌موو ده‌رگاکانیه‌وه ده‌خرێته‌سه‌ر پشت. ئه‌م زمانه ده‌کرێ به‌کار بهێنرێت کاتێک منداڵ خۆی پرسیاره‌کانی ده‌رباره‌ی مردن ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ی که‌سی گه‌وره‌تر له‌خۆی ده‌کات، یاخود وه‌ک ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی خه‌فه‌ت و دڵته‌نگی منداڵ له‌دوای روودانی مردنی که‌سێک یان باڵنده‌یه‌که‌وه که‌کاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵ جێده‌هێڵێ. لهلێکۆلێنهوههی لیندا کارلسۆندا، سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌م که‌تایبه‌ته به‌منداڵانی باخچه‌ی ساوایان و تێروانینی ئه‌وان بۆ مردن، ئه‌مجۆره پرسیارانه ده‌خوێنرێنه‌وه:
ئینسان چۆن ده‌مرێت؟
پێتوایهچی رووده‌دات کاتێک که‌سێک ده‌مرێ؟
ئینسان روو له‌کوێ ده‌کات که‌ده‌مرێ؟
ده‌کرێ له‌گه‌ڵ که‌سێکدا قسه‌بکرێت که‌مردووه؟
چۆن ده‌زانی که‌سێک مردووه؟
بێگوومان، ڕۆڵی قوتابخانه و مامۆستا بۆ خوێندنه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی منداڵ و که‌ڵکوه‌رگرتن له‌م زمانه، به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ خێزاندا، کاریگه‌ری گه‌وره داده‌نێت له‌په‌یوه‌ند به وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ئه‌واندا.
پرسیاری مردن لای منداڵ له کوردستاندا
باسکردنی من بۆ چۆنێتی مامه‌له‌کردن به‌پرسیاری مردن لای منداڵ له‌کۆمه‌ڵگای سویددا، باسکردنه له‌چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک که به‌یه‌کێک لهسهرمایهدارییه گه‌شه‌کردووه‌کانی خۆرئاوا له‌قه‌له‌مده‌درێت. ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستپێکی باسه‌که‌دا، ئاماژه‌یه‌کی کورتم به‌چۆنێتی گه‌شه‌ی ئه‌م کۆمهڵگایهدابێت، بۆ ده‌رخستنی ئه‌و چوارچێوه کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه بووه که‌پرسیاری مردنی تیا باسده‌کرێت. به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بێمهوهسهر ئه‌م پرسیاره له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، باشتره که‌مێک زیاتر له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌م پرسیاره له‌سویددا، ئه‌م ئاڕاسته‌یه به‌خۆیه‌وه‌ده‌گرێت، که‌مێک زیاتر قسه‌بکه‌ین.
تا سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1950 زۆرایه‌تییه‌کی هاوڵاتییان لهسوییددا له‌ماڵدا ده‌مردن، له‌کۆتایی ساڵی 1980وه، له90 % هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاته له‌خه‌سته‌خانه و ئه‌نستیوته جۆراوجۆراکانی دیکه‌دا ده‌مرن”(6). ئه‌وه‌ی که‌م ئه‌م ئاڵوگۆڕه گه‌وره‌یه پیکده‌هێنێت، مه‌رگ له‌ده‌ستی خێزان و بنه‌ماڵه و خه‌لکی شارۆچکه ده‌رده‌هێنێت و ده‌رونناس جێگه‌ی قه‌شه و دوکتۆر جێگای شێخ و نوشته بازدهگرێتهوه، ئه‌و ئالوگۆره گه‌وره‌یه‌یه که له‌ئاستی ئابووریدا ڕووده‌دات و به‌دوای خۆیدا، تاکێک دروستده‌کات کهئازاده له‌ده‌سه‌ڵاته باڵاده‌سته‌کانی خودا و خێزان و په‌یوه‌ندییه‌کانی خوێن. ئیندیڤیجوالیزم کهلیبرالیزمی بازاڕ، پێغه‌مبه‌ری بانگه‌وازکه‌ری بووه و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری تاکه‌کان خواوه‌ندی، له‌گه‌ڵ کاریگه‌رییه‌کانی تێڕوانینی سێکولاریزم که‌به‌شێکی گه‌وره‌ی حه‌کایه‌ته‌کانی ئاین ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه، تێروانینی ئینسانه‌کان له‌به‌رانبه‌ر زۆر جومگه‌ی گه‌وره‌ی کۆمه‌لگادا ده‌گۆڕێت.
“ئێریک فرۆم” پێیوایه:” له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که‌پرۆسه‌ی ئیندیڤیجوالیزم ڕه‌هه‌ندی گه‌وره‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه، کۆتایی وجودی تاک زۆر پڕله‌کێشه نییه. چونکه ئه‌م کۆتاییه وه‌ک به‌شێکی جیاکراوه له‌ژیان سهرنجنادرێت.”
بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م تێڕوانینه‌ی فرۆم، سه‌رنجدانێک له‌دید و بۆچوونه‌کانی دۆکتۆری ده‌رونی سویسری Medrad Boss کهلهپهیوهند به‌پرسیاری مردن و تێروانینی مندال بۆ ئه‌وه، کارێکی پێویسته. “بۆس” پێیوایه:” منداڵان زۆرجاران له‌مردن ناترسن ، چونکه ئه‌وان خۆیان سه‌ر به به‌شێک له‌یه‌که‌یه‌کی گه‌وره‌تر ده‌ناسێنن”.
به له‌یه‌کدانی ئه‌م دوو تێڕوانینه بۆمانده‌رده‌که‌وێت که‌هه‌رچه‌نده ئینسان وه‌ک تاکێکی دابڕاو سه‌رنجی خۆی بدات، پرسیاری مردنیشی هێنده‌ی تر لا پڕ لهکێشهتردهبێت. له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م دیدو بۆچوونانه‌دایه کهپرسیارهکانی مردن بۆ ئینسان له‌خۆرئاوادا پڕ گرێ و کێشمهتره به‌هۆی ونبوونی مردنه‌وه له رووبه‌ری کۆمه‌لگادا و ئه‌و پرۆسه‌ی تاکگه‌راییه‌ی کهلهولاتێکی وه‌کو سویددا بهچڵهپۆپهی خۆی گه‌یووه. به‌ڵام گرنگه که ئاماژه‌یه‌کی زیادتر بهدهربڕینهکهی فرۆم بده‌ین له‌په‌یوه‌ند به‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی پرۆسه‌ی تاککگهراییان له‌ئاستێکی به‌رزدایه. ستۆکهۆلم به‌یه‌کێک له‌شاره گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا له‌قه‌له‌مده‌درێت که‌رێژه‌ی بهتهنیاژیانی ئینسانه‌کان هه‌تا بڵێێ له‌سه‌ره‌وه‌یه. ده‌ربڕینی فرۆم سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی پڕکێشهبوون یان کهمکێشهبوون و په‌یوه‌ندی ئه‌و به‌ئاستی ئیندیڤیجوالیزمبوون یان کۆلێکتیڤیزمبوونی کۆمه‌لگایه‌که‌وه، ده‌کرێ وه‌ک وێنه‌یه‌کی گشتیگر سهرنجنهدرێت. ئه‌گه‌رچی له‌سویددا مردن کراوهتهکارێکی خسوسی (تایبه‌ت)، ده‌کرێ بۆ زۆرێک له‌تاکه‌کان و ونبوونی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ده‌ورووبه‌رییان به‌وشێوه‌یه‌ی له‌کۆمه‌لگایه‌کی کۆلیکتیڤیستدا کۆمه‌ککه‌ری تاکه، پڕکێشه بێت به‌تایبه‌ت له‌کاتی پرسیاره‌کانی مردن‌دا. به‌ڵام هاوکاتێش به‌رینی ئایدئۆلۆژیا سیکۆلاره‌کان، توانای ئه‌وه‌ی نیشانداوه که‌جۆرێک ئاشتبوونه‌وه له‌نێوان مردن و ژیاندا پێکهاتووه و ئینسان به‌چاوێکی کراوه‌تره‌وه له‌مردن ده‌ڕوانێ. پرسیاری به‌خشینی ئه‌ندامه‌کانی خۆ بهخهستهخانهکان کهئامادهییهکی گه‌وره‌ی کۆمه‌لگای سویده، له‌سه‌ره‌مه‌رگدا نادرکێنرێت، به‌لکو له‌و ئه‌رشیڤه سپییه‌دا باسده‌کرێت که‌پرسیاری ته‌ئمینی مردنی هاولاتی ده‌خاته به‌ر باس له‌هه‌ر ئاخاوتنێکی کۆمپانییای ته‌ئمین و هاولاتیدا. له‌سیسته‌می خه‌سته‌خانه‌دا، هه‌ر کاتێک نه‌خۆش دووچاری نه‌خۆشی کووشنده بێت، له‌لایه‌ن دوکتۆر و په‌رستیاره‌وه به‌بێ هیچ پێچ و په‌نایه‌ک پێیرادهگهێنرێت تا نه‌خۆش ورده ورده له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه تازه‌یه‌دا رابێت. له‌سویددا، مردن له‌رووبه‌ری گشتی کۆمه‌لگادا ونده‌بێت و ده‌کرێ ده‌یه‌ها کاردانه‌وه‌ی تایبه‌تی لای ئینسان دروستبکات، هاوکاتیش، جه‌ده‌له‌کانی مردن، ده‌رگایه‌کی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ژیان کردۆته‌وه که له‌کۆمه‌لگا مهرگپهرستهکاندا، نابینرێت.
کاتێک ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی پرسیاری مردنمان له‌وڵاتێکی وه‌کو سویددا له‌به‌رده‌ستدایه، ده‌کرێ لێره‌وه سه‌رنجێکی ئه‌م پرسیاره بده‌ین له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا.
ره‌نگه درێژدادرێیهکی زۆرم نه‌کردبێت ئه‌گه‌ر بڵێم له‌گه‌ڵ کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیشدا که به‌رپرسیاری مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵ و ئیعدامکردنی سه‌رجاده و ئه‌نفالی له‌مێژووی خۆیدا تۆمارکردووه، ده‌سه‌لاتی مردن به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه له‌کوردستاندا ئاماده‌یی هه‌یه. به‌عس ئه‌گه‌رچی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی ونده‌بێت، به‌جیا له‌وه‌ی که زۆرکه‌س پێیوایه ستره‌کچه‌ری پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌دوای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌وه، به‌شێوازێکی دیکه و هه‌ندێک جار خراپتر له‌سه‌رتاپای عێراقدا درێژه به‌ژیانی خۆیده‌دات، به‌ڵام به‌عس و پراکتیه‌کانی ئه‌و له‌په‌یوه‌ند به‌ئاماده‌یی مردن‌دا، پاڵه‌وانی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه. ڕۆژانه ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له‌گه‌ڵ وێنه‌کانی مردنی نه‌وه‌کانی له‌ڕابردوودا، ده‌بێ خه‌فه‌ت دایبگرێت و سیمای جه‌سته بێگیانه‌کانیان پیشانبدرێتهوه. مه‌ترسییه‌کانی کرده‌وه‌ی تێرۆریستی و دیمه‌نه واقعییه‌کانی جه‌سته لهتوپهتکراوهکانی ده‌ستی تێرۆر، به‌بێ هیچ سانسۆرێک له‌ناو ماڵه‌کانماندا ئاماده‌یی هه‌یه. مردن له‌کۆمه‌لگای کوردستاندا، وه‌ک مردنێکی سیاسی، نه‌ک هه‌ر بێده‌موچاو نییه، به‌لکو وێنه‌یه‌کی ئاماده‌ی به‌رچاوی هاوڵاتییانی کوردستانه. به‌جیا له‌و مردنه ئاساییه سروشتییه‌ی که‌ئینسان له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. بۆیهتاقیکردنهوهی ئینسانی ئیمهلهگهڵ مردن‌دا ناچیته خانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی ئینسانی ئه‌وروپییه‌وه. بۆیه درککردن به‌وه‌ی که‌سوڕی ژیان به‌له‌دایکبوون ده‌ستپێده‌کات و به‌مردن کۆتایی پێدێت، هێشتاکه‌ش له‌زه‌ینی ئینسانی خۆرهه‌ڵاتدا، ئاماده‌ییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه یه‌که‌مین خاڵی جیاکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان بێت له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا له‌به‌رانبه‌ر ئاماده‌یی و نا ئاماده‌بوونی مردن له‌ژیانی رۆژانه‌ی ئینسانه‌کاندا، ئه‌وه جیاوازی گه‌وره‌تر له کۆلیکتڤیستبوونی کۆمه‌لگای ئێمه‌دایه به به‌راورد بهکۆمهلگایهکی ئیندیڤجوالیستی وه‌ک خۆرئاوادا.
ئه‌وه‌ی که‌کۆمه‌ڵگای ئێمه به کۆمه‌ڵگایه‌کی کۆلکتیڤیست ناوده‌به‌م، نه‌ک کۆمه‌لگایه‌کی ئیندیڤیجوالیست، به‌هایه‌کی تایبه‌تی ناخه‌مه سه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یان له‌وی دیکه‌یان باشتره. هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی دنیا له‌قۆناغێکی گه‌شه‌کردنی خۆیاندا، کۆلێکتیڤیسمیان تیادا به‌هێز بووه و کاریگه‌ریه ئابوورییه‌کانی سه‌رمایه‌داری و ئایدیۆلۆژییه سیاسییه‌کان له‌خولقاندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی تاکگه‌رادا، ڕۆڵییان بینیوه. له‌باری ئابوورییه‌وه، کۆمه‌لگاکانی به‌ر له‌سه‌رمایه‌داری، به‌کۆمه‌ڵگایه‌کی کۆلیکتیڤیستی ناوزه‌دده‌کرێن. به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه‌نییه، که سیسته‌می ئابووری له‌کوردستاندا، سیسته‌مێکی کشتوکاڵییانه‌یه بۆیه تاکی ئازادی تیا دروست نه‌بووه. به‌پێچه‌وانه‌وه، سیسته‌می ئابووری له‌کوردستاندا، به‌شێکی دانه‌بڕاوی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆکه‌ی دنیایه و خه‌سله‌تی تایبه‌تی ئه‌م سه‌رمایه‌دارییه، به‌بڕوای من له‌م خاله‌دا چڕده‌بێته‌وه که تاکی ئازاد له‌م مۆدیله‌ی سه‌رمایه‌داری کوردستان و زۆر جێگای دیکه‌ی دنیای سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆدا، دروستنه‌بووه. ئه‌وه‌ی که کۆنتراسته کاتێک تۆ ئابووری وڵاتێک به‌سه‌رمایه‌داری بناسێنیت و جه‌ختیش لهوهبکهیتهوه که ئه‌م سه‌رمایه‌دارییه تاکی ئازادی به‌رهه‌منه‌هێناوه، بۆ زۆر که‌س ده‌بێته جێگای پرسیار.
به‌بڕوای من، کێشه‌ی گه‌وره، وه‌ک له‌دیدی سه‌ره‌تاییه‌وه به‌دی دێت ئه‌وه‌یه کهژێرخانێکی ئابووری سه‌رمایه‌داری ده‌بوایه هه‌مان سه‌رخانی سیاسی و ئایدیۆلۆژی بهرههمبێنایه کهژێرخانێکی ئابووری سه‌رمایه‌داری پێویستیه‌تی. به‌ڵام کێ بڕیاریداوه کهمۆدێلی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌بێ به‌هه‌مان ڕێچکه‌دا بڕوات له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا. ڕه‌نگه ئه‌و تێڕوانینه میکانیکییه‌ی که کۆمۆنیزمی ڕووسی لهبرهوپێدانیدا کاریکردوه لهقبوڵنهکردنی ئه‌م جۆره له‌مۆدێلی سه‌رمایه‌داری، یه‌کێک له‌و هۆکاره سه‌ره‌کییانه بێت که‌ئه‌م جۆره له مۆدێلی سه‌رمایه‌داری، لهدهستگای سیسته‌می بیرکردنه‌وه‌دا بوونی نه‌بێت. به‌ڵام سه‌رمایه‌داری و کاردابه‌شکردنی بازاڕ له‌مڕۆدا، سه‌ده‌ها مۆدێلی جۆراوجۆری له‌چه‌شنی سه‌رمایه‌داری کوردستان‌مان پیشانده‌دات. دوبه‌ی ده‌کرێ زه‌قترین نموونه‌ی مۆدێلێکی واهی بێت کهکولتور و سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیا و ئایین به‌هه‌مان ئاماده‌ییه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه ئاماده‌ییان هه‌بێت و ئه‌و کۆشک و باڵهخانهبهرزانهی لهههوردان. ده‌کرێ شه‌ریعه یاسای قانوونه‌کانی ئهحوالمهدهنی وڵات بێت و شاریش یه‌کێک لهمیترۆپۆله گه‌وره‌کانی ئه‌مڕۆی سه‌رمایه‌داری دنیا. ده‌کرێ پۆڕکلووبهکان لهزۆنێکی ئارام‌دا بۆ هاوڵاتییانی بیانی بوونی هه‌بێت و له‌سه‌ر خیانه‌ی زه‌وجی خه‌ڵک زیندانی بکرێت. ئێرانێک بێت کهسهنگسار ئه‌نجامده‌دات و یه‌کێکیش بێت له‌و هێزانه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی دهکاتهچهکی خۆی.
ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م شیزۆفرینیای مۆدیله سه‌رمایه‌دارییه ده‌خوڵقێنێ، بۆرجوازییه‌که که قازانجی لهممۆدیله زیاتره و ناوه‌نده گه‌وره‌کانی سه‌رمایه‌داریش هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌وێت: به‌رهه‌مهێنانی کارێکی هه‌رزان و کرێکارێکی خامۆش.
له‌دۆخی کۆمه‌لگای کوردستاندا، بۆرجوازییه‌کی کوردی ئاماده‌یه کهناسیونالیزم و ئایین په‌رچه‌مه ئایدیۆلۆژیهکانیهتی. بۆ هه‌ر دوو ئه‌م دوو ڕه‌وته، دروستبوونی تاکی ئازاد وه‌ک ئه‌و تاکه‌ی له‌کۆمه‌ڵگاکانی خۆرئاوادا بوونی هه‌یه، زه‌نگی مه‌رگی خۆلێدانه. ئه‌وه‌ی که‌تاک له‌کوردستاندا به‌مانا خۆرئاواییه‌که‌ی ئاماده‌یی نییه، ئاماده‌یی کولتوریی و ئایدئۆلۆژی ئه‌م دوو ڕه‌وته سیاسییه‌ن که‌لای هه‌ردووکییان، ئێمه‌یه‌کی گه‌وره له‌چه‌شنی “ئێمه‌ی کورد و موسوڵماندا” بوونییان هه‌یه. ته‌نانه‌ت له‌دۆخێکی وه‌ک ئه‌مرۆکه‌ی کوردستاندا که‌ئازادی ئابووری تاکه‌کان ئاڵوگۆڕێکی گه‌وه‌ری به‌سه‌ردا هاتووه و زۆر که‌س بژێوی خۆی له‌سه‌ر کیسه‌ی دایک و باوک دابینناکات، به‌ڵام هێشتاش سه‌ربه‌خۆبوونی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان پێش پێکهێنانی خێزان، ئه‌سته‌مێکه و هێچ کچێک یان کوڕێکی کورد ناتوانێت به‌ته‌نها و به‌ویستی خۆی بژی. به‌ڵام ده‌کرێ کۆمه‌ڵێک هۆکاری دیکه هه‌بێت بۆ له‌دایکنه‌بوونی تاک له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، که‌شوێنی لێره‌دا نابێته‌وه. به‌بڕوای من ئه‌م بابه‌ته، گرنکگییهکی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و هیوادارم به‌درێژتر له‌کاتێکی دی‌دا، بتوانم سه‌رنجی بده‌م.
که‌واته ده‌کرێ بڵێین، له‌پاڵ ئاماده‌بوونی مردن‌دا له‌ڕووبه‌رێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا و به‌بوونی کۆمه‌ڵگایه‌ک که‌تیایدا تاک هێشتاکه له‌دایکنه‌بووه و هێشتا پێوه‌ره کۆلیکتیڤییهکان سه‌رداره، ده‌بوایه پرسیاری مردن له هه‌لومه‌رجێکی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی خۆرئاوادا قه‌راری بگرتایه. کهوایهپرسیاری مردن له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چۆنه و لهفهنتازییای منداڵی کورددا، چ جێگایه‌ک داگیرده‌کات.
دوکتۆری ده‌روونی سویسری ” Elisabeth Kübler-Ross” ده‌نووسێ:” که‌مردن کلیلی ده‌رگای ژیانت ده‌داته‌ده‌ست”، له‌سه‌ر هه‌مان نه‌غمه، “Yalom” که‌چه‌ندین لێکۆلینه‌وه و ئاخاوتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه‌دا ئه‌نجامداوه که‌دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌بوون ده‌نووسێ:” نه‌ک جارێک به‌لکو زۆر که‌ره‌ت ده‌بیستین که نه‌خۆش ده‌لێ: بۆ ده‌بێ به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه تێکبشکێنرێین تا قیمه‌تی ژیان بزانین؟” که‌وایه نزیکبوونه‌وه له‌رۆخی مه‌رگ وه‌ک له‌دۆخی نه‌خۆشه‌کانی که‌دووچاری شێرپه‌نجه بوون، ده‌کرا تێڕوانینی ئینسانی بۆ ژیان بگۆڕدرایه و ژیان جێگایه‌کی دیکه‌ی له‌تێڕوانینی ئینسانی ئێمه‌دا داگیربکردایه. به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرین کهنزیکایهتی کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌گه‌ڵ مردن‌دا، نزیکایه‌تییه‌کی هه‌تا بڵێی گه‌وره‌یه به‌هۆی کاره‌ساته گه‌وره‌کانی که‌ئه‌م کۆمه‌ڵگایه دووچاری بووه و کاریگه‌ری ئه‌و کاره‌ساتانه له‌مڕۆی کۆمه‌ڵگادا. به‌ڵام هێشتا له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا پرسیاری مردن نه‌بووه‌ته ئه‌و ده‌رگایه‌ی که‌لێیه‌وه ژیان جوانتر ببینرێت و خۆشه‌ویستتر بێته‌به‌رچاو. ڕێژه‌ی به‌رزی گیانله‌ده‌ستدانی ئینسان به‌هۆی کاره‌ساتی هاتوچۆوه، بێمانابوونی نرخی ژیانمان نیشانده‌دات که ده‌کرا ته‌واو پێچهوانهبوایه. یاخود به‌رینی کولتوری شه‌ره‌ف که‌تیایدا له‌سه‌ر بچووکترین ئاماژه‌یه‌ک که‌په‌یوه‌ندی بهسێکسوالێتی کچه‌وه هه‌یه، ژیان کۆتایی پێده‌هێنرێت. کابرا قه‌رابه‌یه‌ک ویسکی ده‌خواته‌وه و له‌و ئه‌زمه‌ره‌وه به‌ره‌و خوار لێده‌خوڕێت، کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه، ژیانی خێزانێک به‌چرکه‌یه‌ک ده‌کرێ کۆتای بێت. نه‌کوڕی گه‌وره و نه‌کچ و نه‌ژن، که‌سییان ناڵێن له‌گه‌ڵتا سوارنابین و ژیانی خۆمان نادهینهدهستی تۆ. سه‌ده‌ها نموونه‌ی تر ده‌کرێ بژمێردرێت که‌ژیان له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌ئاسانی ده‌که‌وێته‌ژێر ڕه‌حمه‌تی له‌ناوچوونه‌وه به‌هۆی هۆکاری زۆر ساده‌وه که بۆ هاوڵاتییه‌کی دیکه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی کوردستان، جێگای سه‌رسووڕمانه.
به‌ڵا ئایا مردن له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا که‌مکێشه‌تر دێته‌پێشچاو له‌به‌رانبه‌ر خۆرئاوادا به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ربڕینه‌که‌ی فرۆم؟ به‌بڕوای من وه‌ڵام بهههردووکیانه. هه‌م که‌مکێشه‌تر دێته‌به‌رچاو و هه‌میش پڕکێشه‌تر. به‌ڵام بهلاسهنگییهکی زۆتر به‌لای کهمکێشهبوونتردا.
مردن که‌مکێشه‌تر دێته‌پێشچاو له‌کوردستاندا به‌هۆی باڵاده‌ستی گوتاری ئایینه‌وه‌یه بۆ مۆنۆپۆڵکردنی پرسیاره‌کانی مردن. له‌کۆمه‌لگای ئێمه‌دا، به‌جیا له‌دیدی ئایینی، هیچ ته‌فسیرێکی دیکه‌مان بۆ مردن له‌به‌رده‌ستدا نییه. بۆ نموونهتا ئێستاش کولتور و ترادیسیۆنی ئاینییه که ڕێوڕه‌سمه‌کانی ڕیتواڵه‌کانی مردن جێبه‌جێده‌کات. له‌وڵاتێکی وه‌کو سویددا، دوو جۆر له‌مه‌راسیمی ناشتن هه‌یه. یه‌که‌مییان به‌مه‌راسیمی مه‌ده‌نی یاخود بۆرژوازییانه له قه‌له‌مده‌درێت که‌ئایین و قه‌شه و کڵێسا هێچ رۆڵێکییان تیادا نییه. دووه‌مییان به‌ڕێوڕه‌سمی ناشتنی کڵێساییانه ده‌ناسرێت که‌تیایدا ئایین به‌ڕیوه‌به‌ری مه‌راسیمی ناشتنه. له‌دیدی ئاینی ئیسلامدا، مردن له‌سه‌ر هێڵێکی ئاسۆیی دوا خاڵێک نییه له‌هاوکێشه‌ی ژیاندا. به‌لکو تێڕوانینی ئیسلام، ژیان وه‌ک بازنه‌یه‌کی داخراو وێناده‌کات که خاڵی سه‌ره‌تا و کۆتایی تیادا دیار نییه. به‌لکو ژیان بازنه‌یه‌که و چه‌مکی دووبارهژیاندنهوه له‌دوای مردنی ئینسان، جۆرێک له‌به‌رده‌وامبوونی ژیانی تێدایه له‌دنیایه‌کی تردا. ئه‌گه‌رچی ئاینی مه‌سیحیش هه‌مان تێڕوانینی هه‌یه بۆ ژیان و دووبارهژیانهوه له‌دوای مردن، به‌ڵام له‌ڕێگای باڵاده‌ستی زانسته سروشتییه‌کان و گه‌شه‌ی سکۆلاریزمه‌وه له‌م وڵاتانه‌دا، ئه‌م حه‌کایه‌ته ئاینییه، زه‌ربه‌ی گه‌وره‌ی لێدراوه و توانای په‌یداکردنی قه‌ناعه‌تێکی گه‌وره‌ی بۆ هاوڵاتییان پێ نییه. تێروانین بۆ مردن به‌م شێوازه ئاینییه له‌کوردستاندا، ده‌کرێ گوێگرانێکی گه‌وره له کۆمه‌ڵگادا بۆ خۆی په‌یدا بکات بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ژێرکاریگه‌ری ئه‌م ته‌فسیره‌ی ئاییندا، وه‌لامی پرسیاره وجودییه‌کانی خۆیان ده‌ۆزنه‌وه. پرسیاری مردن له‌م کولتووره‌دا لایه‌نێکی پۆزه‌تیڤی هه‌یه و له‌باری رؤحییهوه، دڵنیاکه‌ره‌وه‌ی سه‌ده‌ها ڕۆحی شله‌ژاوه له‌به‌رانبه‌ر بیرکردنه‌وه له‌مه‌رگدا. به‌ڵام به‌دیوێکی دیکه‌یشیدا، هه‌ر ئه‌م ته‌فسیره ئاینییه، سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوکێی و شڵه‌ژانێکی دیکه‌ی ده‌روونییه بۆ لایه‌نگرانی ئه‌م ته‌فسیره ئاینییه‌ی که‌پرۆسه‌ی دووبارهژیاندنهوهی ئینسان له‌دوای مردنه‌وه، ده‌داته‌ده‌ست خواوه‌ندێک له ڕۆژی حسابدا لێپرسینه‌وه‌ی ژیانی سه‌ر ئه‌رزی ئینسانه‌کان ده‌کاته پێوه‌ری رۆیشتن بۆ دۆزه‌خ یاخود بۆ به‌هه‌شت. سزا‌و پاڕهنهوهی دایکێک یان که‌سێک له‌سه‌ره‌مه‌رگدا، هێنده‌ی له‌بانگه‌وازی “خوایهعهفوومکهیت و لهگووناحهکانم خۆش بیت” ده‌رده‌که‌وێت ، نیشاندانی لایه‌ن نێگه‌تیفه‌کانی ئه‌م ته‌فسیره ئاینییه‌یه که پرۆسه‌ی په‌ڕینه‌وه به‌سه‌ر پردی سیراتدا،ده‌کاته کارێکی زۆر دژوار. بۆیهژیانی سه‌رزه‌وییانه‌ی ئینسان ده‌کرێ پڕبێت لهشلهژانی ده‌روونی کاتێک پرسیاره‌کانی ژیان له‌ئاسماندا له‌دوای مردنه‌وه، هه‌روا به‌ئاسانی ناکرێت بێته‌دی.
مردن له‌کوردستاندا که‌مکێشه‌تر دێته‌پێشچاو به‌هۆی ئه‌و کولتوری کۆلێکتیڤیزمهوهی که‌وه‌ک تۆڕێکی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌که‌وێته‌کار له‌کاتی ڕوودانی کاره‌ساتی مه‌رگدا. له‌مزگه‌وت و خزم و دراوسێوه بگره تا که‌سێکیش که که‌سی مردوو سه‌ر وکارێکی له‌گه‌ڵیدا نییه، بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێت، پێداویستییه ئینسانییه‌کانی که‌سی کۆستکه‌وتوو ، پڕده‌که‌نه‌وه. نه‌بوونی ئه‌م تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئینسان هه‌یه له‌خۆرئاوادا که‌ته‌نها له‌ڕێگای ده‌روونناس و تێراپی جۆراوجۆره‌وه ده‌کرێ به‌ده‌ست بهێنرێت.
مردن له‌کوردستاندا کهمکێشهتره به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و کولتووری شه‌هاده‌ته‌ی که‌ئایین و ناسیونالیزم لهخوڵقاندنیدا، ڕۆلێکی هه‌تا بڵێی ترسناکییان پێداوه. شه‌هاده‌ت له‌مانا ئاینیی و ناسیونالیستییهکهیدا، هیچ شتێک نییه جگه له بێقیمه‌تکردنی ژیان و باوه‌شکردن به‌مه‌رگدا. ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رگه بۆ نیشتیمانه یاخود بۆ خوای ته‌باره‌ک و ته‌عالایه. هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی له‌مێژووی ئێمه‌دا فووی به بڵندگۆکانی نیشتیمانی موقه‌ده‌س و ئایندا کردبێت، زۆر ئاسان سه‌دان جه‌نگاوه‌ری گیان له‌سه‌ر ده‌ستییان له‌ده‌ووری خۆیان کۆکردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر ژیان له‌زه‌ینی ئینسانی کۆمه‌لگای ئێمه‌دا مانایه‌کی هه‌بوایه، خودکوژی و خۆکردنهقوربانی، چه‌مکێکی هێنده به‌رینی ناو زه‌ینی ئینسانی ئیمه‌دا نه‌ده‌بوو. ئاماده‌یی ئه‌م چه‌مکی شه‌هاده‌ته لهسروودهکانی قوتابخانه‌دا که‌هێشتاکه بازاڕگه‌رمی خۆی له‌ده‌ستنه‌داوه، چ لهسرووده نیشتیمانییه‌کاندا و به‌م دواییانه‌ش له‌ڕێگای گوتاری ئیسلامییه‌کانه‌وه، منداڵ ده‌خاته ناو خوێناوی‌ترین ده‌ربڕینه‌وه ده‌رباره‌ی مردن که‌به‌زمانێکی مێتافۆرییانه باس له‌مردن ده‌کات و منداڵ له‌ناو مانا دیار و نادیاره‌کانیدا، له‌بازنه‌یه‌کی پر ترس و دله‌ڕاوکێدا یهخسیردهکات.
مردن له‌کوردستاندا پڕکێشه‌تره چونکه ئاماده‌یی مردن و سیمای ئه‌و، کولتوری مردن و ڕیتواڵه‌کانی به‌یه‌ک به‌یه‌کی جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگادا ده‌چێته‌خوار. به‌ڵام لێکۆلینه‌وه‌کان له‌سه‌ر مردن ته‌نها ئاره‌زوویه‌ک نییه بۆ دۆزینه‌وه‌ی لوغزه‌کانی ئه‌و، به‌لکو ڕێگایه‌که بۆ دووبارهگهڕاندنهوه بۆ ناو ژیان. سه‌رنجدان له‌مردن و شه‌ن و که‌وکردنی ده‌رکه‌وتنه‌کانی له‌بواره‌کانی کولتور و سیاسه‌ت و سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگادا،هیچ زانیارییه‌کی تایبه‌تیمان پێناڵێت ئه‌گه‌ر ده‌رگایه‌کی دیکه‌مان بۆ نه‌خاته سه‌رپشت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ژیان. کاتێک ئاڵوگۆڕه‌کانی خۆرئاوا، هێندهسهرنجی ده‌چێته‌سه‌ر ژیان و مردن له رووبه‌ری گشتی کۆمه‌لگادا ده‌شارێته‌وه و به‌هۆی خسووسیکردنی ئه‌م پرسیاره‌وه، مردن ده‌کاته دیارده‌یه‌کی بێده‌موچاو و نادیار. کاتێکیش کۆمه‌لگای کوردستان هه‌موو ده‌رگاکان له‌سه‌ر مردن ده‌کاته‌وه، مردن ده‌بێته میوانی ماڵ، ده‌بێته ئه‌و که‌سه‌ی کهبڕیاردهره، ژیان بیرده‌کات و په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆی پێوه‌نامێنێت. له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، هێنده له‌گه‌ڵ مردن‌دا پێکه‌وه‌ژیانی ده‌کرێت، کهدهموچاوی ژیان به‌ئاسانی نایه‌ته‌وه یادی که‌س. ئه‌مه ئه‌و خاله جه‌وهه‌رییه‌یه که‌پرسیاری مردن له‌کوردستاندا ده‌کاته پرسیارێکی پڕله کێشه.
سه‌رنجێک له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه بده‌ن.
ڕۆژه‌کانی دوای ڕاپه‌رینه و ئه‌منه‌سووره‌که له‌ژێر فشاری جه‌ماوه‌ری ڕاپهڕیودایه. ژماره‌یه‌ک له‌و ئه‌منانه‌ی له‌ساته‌وه‌خته‌کانی به‌ر له‌گرتنی ئه‌منه‌که‌دا، ڕاده‌که‌ن ده‌ره‌وه و تهسلیمدهبن. به‌چه‌ک و ته‌ور و هه‌موو که‌ره‌سته‌یه‌کی دیکه، ده‌کوژرێن. سه‌ری هه‌ندێک له‌کوژراوه‌کان به‌شه‌قامی لای فولکه‌ی ئهمنهکهوه، به‌زه‌وییه‌وه پانده‌کرێته‌وه. ژن و منداڵ دێنه سه‌ر ئه‌م ده‌موچاوه بهکارتۆنبووانهی سه‌ر شه‌قام و شه‌قێکی دیکه له ڕووخساره‌که ده‌ده‌ن. هه‌ندێکی دیکه‌یان ده‌برێنه قوتابخانه‌یه‌کی لای مزگه‌وتی عه‌لی که‌مال و له‌به‌رده‌می حه‌شاماتێکی گه‌وره‌دا، له‌پاش دادگایکردنێکی کارتۆنیانهوه، له‌سه‌ربانی بینای مه‌کته‌به‌که‌وه،به‌زیندوویی فڕیدهدرێنهخوارێ. له‌خواره‌وه، له‌شکرێک له‌هاولاتی کوردستان ڕاوه‌ستاون و به‌هه‌موو که‌ره‌سته‌یه‌ک کهبهدهستیانهوهیه، له‌ت وپهتییاندهکهن. ئایا ئه‌م دڕندایه‌تییه زاده‌ی حه‌ماسه‌تێکی شۆڕشگێرانه‌یه که له‌ساته‌وه‌ختێکی وه‌ک شۆڕش و یاخیبوونه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ڕووده‌دات، یاخود، زاده‌ی کولتورێکه که‌قه‌ت پرسیاری :”بۆچی ئیعدام”ی له‌خۆی نه‌کردووه. تا ساته‌وه‌خته‌کانی راپه‌ڕین، یه‌ک هێزی سیاسی له‌چه‌پ و راست شکنابهیت که‌پرسیاری تۆله‌سه‌ندنه‌وه له‌وی دی کردبێته دوو دێڕی جیاوازتر به‌دژی گوتاری باوی ئینسانکوژی و ئیعدام. کولتوری:” تۆڵه به‌زه‌بره ئه‌مما به‌سه‌بره” هه‌ر له‌به‌رانبه‌ر دوژمنان‌دا، په‌یره‌وی نه‌کراوه، به‌ڵکو له‌به‌رانبه‌ر هاوڵاتییانی سه‌ر به‌گروپ و ڕه‌نگه سیاسییه‌کانی دیکه‌دا، به‌هه‌مان ئه‌ندازه، خوێناویی بووه. له‌ناو ئه‌م که‌ڕنه‌ڤاڵی سه‌رپانکردنه‌وه و به‌زیندووی کوشتنی دیله‌کاندا، هه‌رچه‌نده تاوانی کوژراوه‌کانیش گه‌وره بوو بێت، ده‌نگێکی ناره‌زایه‌تی به‌رزنه‌کرایه‌وه. دیمه‌نی ئه‌و سهربڕینانهله کوردستاندا، ته‌نها “عه‌رزی عهزالاتهکان”ی هێزی کوشتن و کۆتایهێنان به‌ژیانی دۆست و دوژمنه‌کانی کورد نییه، هێنده‌ی نمایشی “عهزالاته شل و بێهێزه‌کان”ی ئینساندۆستی و ژیاندۆستی کۆمه‌ڵگایه‌که که‌هێنده له‌گه‌ڵ مردن‌دا داده‌نیشێت، ئاخاوتندهکات، شیعری بۆ ده‌نووسێت، گۆرانی بهباڵدا ده‌ڵێت، بیری ده‌چێته‌وه که له‌ناو ژیانه‌وه‌یه ئه‌م بانگه‌وازه گه‌وره‌یه‌ی مردن به‌گوێی کۆمه‌لگادا ده‌چڕێت. بۆیه به‌بڕوای من، مردن له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا پڕکێشه‌یه چونکه هیچ ده‌رگایه‌کی نه‌هێشتووه‌ته‌وه تا له‌وێوه بگه‌رێینه‌وه ناو ژیان. مردن هێنده کولتورێکی گه‌وره‌ی ئاماده‌ی ناو کۆمه‌ڵگایه، که‌ژیان هه‌رچه‌نده خۆیشی هه‌ڵبڕێت و هاواریش کات، به‌نادیاری ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه ڕێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دۆخه‌یه که له‌خۆرئاوادا، بوونی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر لێره‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌ی خۆمان، ده‌کرێ بووترێت که‌منداڵ له‌کوردستاندا، زۆر خێراتر سه‌روکاری له‌گه‌ڵ پرسیاره‌کانی مردن‌دا په‌یداده‌کات و ئه‌و تێروانینه‌ی ئینسانه‌کان له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا به‌رانبه‌ر مردن هه‌یانه، ده‌گوێزرێته‌وه بۆ منداڵان. منداڵ ده‌برێته ته‌عزیه و لهشیوهن و فوغانی تهعزییهکاندا، له‌پاڵ دایکییه‌وه سه‌رنجده‌دات. ده‌برێته گۆرستان و له‌گه‌ڵ گه‌وه‌ره‌کاندا داده‌نیشێت. وه‌ک کوڕ و کچی باوکشههید، به‌رزده‌کرێته‌وه و داستانی قاره‌مانێتی باوکی بۆ ده‌هۆنرێته‌وه. به‌زمانێکی ئاینی له‌گه‌ڵیدا ئاخاوتندهکرێت، به‌هه‌موو میتافۆره خوێناوییه‌کانییه‌وه، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌و بۆ ئه‌و چه‌مکانه.
به‌ڵام له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که تۆڕی خزمه‌تگووزارییه کۆمهڵیهتییهکانی، ئه‌رکه فه‌ردییه‌کانی مردنی له‌کۆڵ ئینسانه‌کان کردووه‌ته‌وه و مردنی کردووه‌ته کارێکی فه‌ردی و شه‌خسی ئینسانه‌کان، یاخود هه‌ر وه‌ک له‌کوردستاندا که‌هێشتا له‌سه‌ر شانی ئه‌و کۆلیکتیڤهدایه که په‌یوه‌ندییه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی لهدهورههڵچنراوه، له‌هه‌ردوو دۆخه‌که‌دا، هیچ له‌و ڕاستییه ناگۆڕدرێت که‌مردن پرسیاری ئه‌زه‌لی و مه‌راقی گه‌وره‌ی ئینسانه. دوا نزرگه، کۆچی دوایی، دوا سه‌فه‌ر، چووهشوێنی خۆی ، ماڵئاوایی و ده‌یه‌ها ده‌ربڕینی تر له‌زمانی کوردی‌دا، هیچ نییه‌جگه له‌و ترسهگهورهیه که‌ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له‌به‌رانبه‌ر مردن‌دا کولتورێکی زمانه‌وانی گه‌وره‌ی له‌ده‌وری دروستکردووه به‌هۆی ترسه‌کانی خۆیه‌وه لێی.
بۆیه منداڵ له‌کۆمه‌لگای کوردستاندا،به‌پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌لگای سویید و ئه‌وروپاوه، سه‌روکاری له‌گه‌ل پرسیاره‌کانی مردن‌دا ده‌بێته تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زیندووی ئه‌و له‌گه‌ڵ شتێکدا کهدهموچاوی هه‌یه و ماڵه‌کان پڕده‌کات له‌گریان. دیمه‌نی جه‌سته‌کان له‌دیمه‌نی کوژراوێکی ناو فیلمه‌کان ناچێت و ده‌موچاوی دایک وباوکه‌کانیان ده‌گۆڕێت.
کاتێک ئه‌م چوارچێوه کولتورییه‌ی کولتوری مردنمان له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌م پرسیاره لای منداڵ ، ڕووبه‌ڕووی پرسیاری گهورهدهبینهوه کهوهڵامدانهوهیان هه‌روا کارێکی ئاسان نه‌بێت. زمانێکی ده‌وێت که هێشتا له‌زمانی کوردی‌دا، ئاماده‌ییه‌کی ته‌واوی نییه و کاتێک گه‌وره‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه خۆیان پرسیارییان له‌مه‌رگ نه‌کردووه، سه‌ختتره داوایان لێبکرێت، ئه‌م پرسیاره بۆ منداڵ روونبکه‌نه‌وه. کۆششی من له‌م نووسینه‌دا ، دانه‌ده‌ستی ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی ئاماده و ساده‌نییه که‌دایکان و باوکان ڕه‌چاوی بکه‌ن بۆ چۆنێتی ئاخاوتن له‌گه‌ل وردیلهکانیاندا کاتێک پرسیاره‌کانی مردن بهرۆکییان پێده‌گرێت. به‌ڵکو نیشاندانی ئه‌و سهرخهتانهن که‌ده‌کرێ که‌سانی دی، لهدهوڵهمهندکردنیدا، ڕۆڵییان هه‌بێت. نه‌بوونی زانستی ده‌روونناسی و کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م زانسته بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌شێک له‌وه‌ڵامه‌کانی چۆنێتی مامه‌ڵه بۆ ئه‌م پرسیاره، سهردهستسالاری ته‌فسیری ئاینیی بۆ مۆنۆپۆڵکردنی پرسیاره‌کانی مردن و نائاماده‌یی تێروانینه فهلسهفییهجیاوازهکان که‌ئه‌م پرسیاره بۆیان ده‌مێکه که‌ره‌سته‌یه‌کی لێکۆلێنه‌وه‌یه، کۆمه‌ڵێک گرفتی گه‌وره‌ن له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا. له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌م گرفتانه‌وه که‌ئینسان ده‌کرێ بیانژمێرێت، تێڕوانینی باوی کۆمه‌لگایه بۆ منداڵ که‌هێشتا مامه‌ڵه‌ی ئینسانێکی ئازادی خاوهنئیرادهی پێناکات و وه‌ک که‌سایه‌تییه‌ک حورمه‌تی شه‌خسی بۆ دانانانێت، ئه‌مه‌ی دواییان، گه‌وره‌ترین کێشه‌یه‌که بۆ پرسه‌کانی منداڵی کورد. ئینسان کاتێک وه‌ک ئینسانێکی خاوه‌نئیراده و ئازاد مامه‌ڵه‌ی پێنه‌کرا، چاوه‌ڕوانی ئهوهشناکرێت، له‌کاتی مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م کائینه‌دا، ڕووبه‌ڕووی مامهڵهکردنهوهیهکی ئینسانییانه بێته‌وه.
کیرکیگارد و ده‌ربڕینه به‌ناوبانگه‌که‌ی ئه‌و له‌په‌یوه‌ند به‌مردندا ڕهنگهکۆمهککهر بێت. ئه‌و ده‌ڵێ:” له‌گه‌ڵ مردن‌دا ده‌بێ، به‌جدی هه‌لسوکه‌وت بکرێت، ئاخر ئه‌و به‌ڕاستییه‌تی”. له‌م تێروانینه‌وه بۆ پرسیاره ورده‌کانی منداڵ له‌په‌یوه‌ند به‌مردندا، ده‌بێ زۆر بهجدییانه مامه‌ڵه‌بکرێت. ئاخر کهلکهڵهو ترسه‌کانی ئه‌وانیش ڕاستییه و ده‌بێ به‌ڕاستی و ڕاستگۆیانه وه‌ڵامییان بدرێته‌وه.
ئه‌م ناونیشانه، ناونیشانی وتارێکه له‌گۆڤاری مندالان و شێرپه‌نجه‌دا بلاوکراوه‌ته‌وه
1-Linda Claesson, 2007, Förskolebarn tankar om döden, Karlstads Universitet, sid 7-8
2-Malin Börjesson, Samar El-Ghariri, Erik Olbäck 2008, Barns uppfattningar om döden , Högskolan i Borås, sid 8-9
3-Erika Grip, Karina Salhag, 2007, finns Nangijala, , Växjö Universitet, sid 2
4-Charlotte Arrhenius, Petra Kiiskinen, 2001, Blekinge Tekniska Högskolan, Våga tala med barn om döden, sid 18,19,20 och 21
5-Liselotte Johansson, 2007, Högskolan Väst, Barn sörjer, sid 11
6-Aida Ganic, 2007, Högskolan i Gävle, Döden i vårt samhäe sid 19, 23, 39