
گوومانه‌كانی پشت په‌لاماردانه‌كه‌ی ئاسۆس هه‌ردی
په‌لاماردانی رۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی له‌م كات و ساته‌دا ئه‌و گوومانه لای هه‌ریه‌كه‌مان زیاتر ده‌كات، كه دوور نییه په‌لاماردانه‌كه زۆر به مه‌به‌ست بووبێت، هه‌موو ئه‌و بۆچوون و لێكدانه‌وه خێرایانه‌ی ئێمه مانانیش له ده‌ره‌وه‌ی به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه ره‌سمییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، ده‌كرێ وه‌ك گریمانه‌یه‌ك ده‌رببڕدرێن.
په‌لاماردان و برینداركردنهكهی ئاسۆس هه‌ردی پتر له هه‌ر رووداوێكی دیكه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستاندا روویان داوه جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه، له‌به‌ر دوو شت، یه‌ك: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه له كاتێكدا رووده‌دات كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆوسیونه، دوو: ئه‌م رووداوه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شه بۆ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌وانی و خستنه ژێر پرسیاری ئاسایشی هاوڵاتیان، به تایبه‌تی له شاری سلێمانی كه له رابردوودا یه‌كێ له شانازییه‌كانی ئه‌م شاره ئه‌و فه‌زا ئازاده بووه كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ده‌ره‌وه هه‌میشه ئاماژه‌ی بۆ كراوه و به‌هه‌ند وه‌رگیراوه، كه‌چی ئێستا بووه‌ته چه‌قی ملمڵانێكان و ناشیرینكردنی هه‌موو ئه‌و رابردووه جوانه‌ی كه به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ئه‌م شاره شانازیی پێوه‌كردوه.
ئیدانه‌كردنی خێرای ئه‌م رووداوه‌ش له لایه‌ن خودی هه‌ڤال مام جه‌لال و دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سڵمێنهری ئه‌م راستییه‌ن كه ده‌ستێك به مه‌به‌ست ده‌یه‌وێ له هه‌ر كاتێكدا بیه‌وێ پشێوییه‌كی له‌م شێوه‌یه بخولقێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌میشه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كێتی درێژ بكرێت و ئه‌و به به‌رپرسیار بزانرێ له‌وه‌ی كه رووده‌دات، یان روویداوه، له كاتێكدا هه‌موومان ئه‌و راستییه باش ده‌زانین، كه له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێكدا به‌رده‌وام كه‌سانێك هه‌ن نانیان له‌وه‌دا نییه ئارامی هه‌بێت.
تا ئه‌و كاته‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان راستییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و رووداوه‌دا هه‌بووه ئاشكرا ده‌كه‌ن، ده‌كرێ هه‌موومان ئه‌و گومانه‌مان هه‌بێت، كه ئه‌و مانشێته ده‌بێت خێری كێ تێدا بێت، كه له هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن وابڵاوكرایه‌وه، (48 سه‌عات به‌سه‌ر چوار بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا تێنه‌په‌ڕی یه‌كێ له بڕیاره‌كانی له سلێمانی پێشیڵ كرا).
ئه‌گه‌ر به پێی ئه‌و گومانانه بێت، كه له رابردوودا هه‌رچییه‌ك روویدابێت، كه‌سانێك بێ سلمێنهوه و به‌بێ پشت به‌ستن به هیچ به‌لگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر، گوومانیان له ده‌سه‌ڵات بووه و بێقهیدو شه‌رت یه‌كێتی و پارتیان تومه‌تبار كردوه، ئه‌وه ده‌بێت ئه‌مجاره گوومان له كێ بكرێت و كێ له پشتی په‌لاماردانه‌كه‌ی رۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی-یه‌وه بێت، حه‌ق وایه ئه‌مجاره‌یان یه‌كێتی به جدی به‌دوای ئه‌مه‌وه بێت و هه‌موو شتێك ئاشكرا بكات.
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم