
فـریـودان ….. ئـارام سـالح
لاوکه سوره‌کانی نسکۆ
ئه‌و هه‌موو زه‌رگی حه‌سره‌ته
له جه‌سته‌یان نقوم ده‌بێ و
دڵۆپه خوێنێکیش نابینن..!
* * *
ئاگری زیکرێکی وایه
دڵی به‌ردیش ده‌کاته ئاو…
وه‌لێ دیاره
گوێچکه‌ی سۆزمان
سورتک بووه.
* * *
ئه‌مه دڵه
یاخود توره‌گه‌ی بزماره؟
به‌دیواری شه‌ت و گێری
جه‌سته‌کانا هه‌ڵواسراوه؟!
ئه‌مه زمانه…
یاخود خه‌نجه‌ری ده‌بانه
به‌راست و چه‌پ
له هه‌سته‌کان داڕساوه؟!!
* * *
تاریکستان
هه‌ر هه‌مان تاریکستانی
مناڵی هۆشـه…
که‌وانی چه‌پکه تریفه‌کانی
گوڵه ئه‌ستێره‌ی به‌هاری ژیار؟
مه‌گه‌ر له‌سه‌ر
ته‌ژگه درۆیان ڕانه‌کشابین!!
* * *
وافیر بووین
فێڵ له چاوی بیرمان بکه‌ین!
ئه‌وه‌تانێ له ئه‌زه‌ل ڕا…
بریسکانه‌وه‌ی
پیره شه‌وگه‌رده‌که‌ی خودی خۆمان
لاگه‌وهه‌ری
گه‌لاوێژێکی ئه‌به‌دیه!!
* * *
لێم مه‌گرن نا، لێم مه‌گرن
که هه‌ر ئه‌ڵێم:
زمانی فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕانی
ئینسانیه‌ت به‌بڕین چێ
ئه‌وه‌تانێ…
به‌به‌لاین ساڵ تێده‌په‌ڕێ و
هه‌ر له دیوه‌خانه‌که‌ی ئه‌شکه‌وت داین!!
* * *
هه‌ی زمانی درۆ
به‌بڕین چێ…
ئه‌ی ئه‌وه‌نیه
ئێسته‌ش به‌کۆسه‌ی جه‌نگ ده‌ڵێن:
به‌ریشی مه‌ردانه‌ت قه‌سه‌م؟!!
* * *
سه‌یرین…سه‌یر…
سوڕدازانین
سه‌پسێنکه‌کانی ئاره‌زوو
له‌و دیو سنوری زه‌مه‌نن….
که‌چی ده‌چنه سه‌ر
به‌رزترین لوتکه‌ی درۆ‌و
که‌چه دوربینی بیردۆزان
له چاو ده‌که‌ین!!
* * *
شێرپه‌نجه‌ی چی و
ئێید زی چی ؟!
مرده‌نیمان
له‌لاملی و ململانێی
جانه‌وه‌ره چاوچنۆکه‌کانی سه‌رمانه…
ئای له‌ده‌رده
ئایدۆلۆژیا!
ئه‌وه ژیا
که بۆی نه‌ژیا.
* * *
حه‌یف..حه‌یف
سه‌ری خۆمان
کرده مینبه‌ری فتواکان
بۆ به‌هۆشه بێ هۆشه‌کان…
بۆ ( له‌مه‌چێر)ه کانی
چیتر نه‌بوو!
ده‌ککو توکی
سه‌ری هۆشمان به‌بابچێ!!
* * *
حه‌یف..حه‌یف
فه‌رشه ره‌نگاوره‌نگه‌کانی
دیوه‌خانی دڵی خۆمان
کرده پێخواست..
بۆ ئه‌و پاڵه‌وانه ئه‌فسانه‌ییه‌ی
خۆی له‌به‌رگی.
په‌لکه زێرینه‌ی درۆدا
به‌ده‌رده‌خست…
ده‌ک هه‌زار جار
سندان له عاتیفه‌مان بدات
چ نه‌زان بووین!
کوچک و شه‌قامان نه‌ره‌تاند!!
* * *
ته‌شقی سه‌رمای
هه‌ناو گه‌رمه زۆر سارده‌کان..
چه‌کبه‌رده‌ی خۆناسه خۆنه‌ناسه‌کان..
وان به‌ده‌ری
ده‌سته چیله‌ی جه‌ستامان و
گه‌ره‌کیانه
گۆڕه‌وشاری رۆحمان بکه‌ن!!
* * *
مردن یه‌که‌و نابێ به دوو
تازه ته‌واو
چی تر پریاسکه‌ی گۆته گۆت
له گۆنگه‌ری
سه‌ریه‌شانی خۆم نا پێچم!
نه‌بوو زوتر
ژانه‌کانم
ته‌سلیم به‌ئه‌سپرینی ته‌نیایی و
ڤالیۆمی بێده‌نگی بکه‌م!
* * *
ده‌به‌سه.. به‌س..
ئه‌م درۆ سپیانه تاک و که‌ی؟
ده‌ی ده‌سابا
گوێچکه‌ی ویژدانمان سل بکه‌ین
ده‌گوناحه گوناح..
با هیچی تر
کچۆڵه هه‌رزه‌ی نیگامان
فریونه‌ده‌ین!!